“زەمینە، ئاڕاستەکان و دەرئەنجامەکان”
“شۆڕشی مەشروتە لە ئێران”
شۆڕشی ده‌ستووری یان مه‌شروته له ئێران (1905 _ 1911) كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره و فراوانی له‌سه‌ر مێژوی هاوچه‌رخی ئه‌و وڵاته هه‌بوو، چونكه له رێگه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌وه توانیان سیسته‌می سیاسی وڵاته‌كه‌یان، كه ملهوڕ و سته‌مكار و بێ‌باك بوو بگۆڕن و سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی ده‌ستووری دابمه‌زرێنن. له‌و شۆڕشه‌دا خه‌ڵكانێكی زۆر له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداربوون، له‌وانه‌ش؛ چینی سه‌رمایه‌دار و بازرگانه‌كان، چینی رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیره‌كان، چینی پیاوانی ئایینی “ئاخونده‌كان” و هه‌روه‌ها کۆمەڵانی خه‌ڵك. ئەم شۆڕشە بوو بەھۆی گۆڕانکاریێکی بنەڕەتی لە ئێران و ڕەچەشکێنیی ڕێگای سەردەمی مۆدێرن. دوای ئەم شۆڕشە دنیای کۆنی ئێران بە سەرکردایەتی ناسرەدین شا دۆڕا و بە نووسینی دەستووری تازە دەسەڵاتی شا لە ئێران سنووردار کرا.
“موزەفەرەدین شای قاجاڕ” لە ساڵی ١٩٠٦دا دەستووری تازەی دوای شۆڕشی واژوو کرد و لە ماوەیەکی کورت دوای ئەم کارە، کۆچی دوایی کرد. دوای ئەو “محەممەد عەلی شای قاجاڕ” ھاتە سەرکار کە دەستووری تازەی ھەڵوەشانەوە و لە ساڵی ١٩٠٨ پەڕلەمانی بە پشتیوانی ھێزە ڕووسییەکان تۆپباران کرد. دوای ئەم ڕووداوە بزووتنەوەیەکی لایەنگری دەستوور لە ئێران سەری ھەڵدا کە توانیان دوای زنجیرەیەک شەڕ و پێکدادان تاران داگیر بکەن و محەممەدعەلی شا لە دەسەڵات دووربخەنەوە و لە جێگای ئەو کوڕەکەی، ئەحمەدشا، لە سەر تەختی شایەتی دابنێن و دەستوور لە ساڵی ١٩٠٩ بۆ جارێکی تر دابمەزرێننوە. له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1872 تا 1901 زنجیره‌یه‌ك ئیمتیازی ئابووری و بازرگانی گه‌وره به به‌ریتانیا و روسیا دران، كه ئه‌وه‌ش باری ژیانی خه‌ڵكی هێنده‌ی تر قورس كردبوو. ساڵی 1872 ئیمتیازی دروستكردنی هێڵی ئاسنین و كاره‌با و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی و لێدانی پاره درانه به‌ریتانیا، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئیمتیازی كڕین و بازرگانی پێكردنی توتن. له ساڵی 1901یش ئیمتیازی ده‌رهێنانی نه‌وتیان پێدرا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه روسه‌كان مافی راوه‌ماسی و چاندنی لۆكه و ئه‌فیونیان وه‌رگرت، سه‌ره‌ڕای پێدانی قه‌رزێكی زۆر به ئێران.
ئەحمەدی كەسرەوی بنچینە و سەرچاوەی مەشروتە بۆ هۆشیاری ئێرانییەكان دەگەڕێنێتەوە. هۆشیارییان بەرامبەر بە دواكەوتووی خۆیان و لاوازی بەرامبەر بە وڵاتانی پێشكەوتوو و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حكومەت. ئەو لە كتێبی “مێژووی مەشروتەی ئێران”دا باس لەوە دەكات كە پاش كوژرانی نادرشا، ڕەوتی بەرەو خواربوونەوەی ئێران دەست پێدەكات. ڕۆشنبیرانی ئەو دەمە لەسەرتاوە بەنیازبوون كە وشەیەكی هاو واتای زاراوە فەڕەنسییەكە بە واتای “Constitutionnel”، بدۆزنەوە كە لە وشەی لاتینی “Contitutio” بە واتای دەستوور “یاسای بنەڕەتی و بنەمایی” وەرگیرابوو. دەستوور كۆمەڵێك ڕیسا و یاسای دادوەری لەخۆ دەگرێت كە دەبێت چاو‌دێر بێت بەسەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەت و خەڵكەوە. لە ئێران لەسەرەتاوە گرووپێك لە نوێنەران زاراوەی مەشروعییەت یان مەشروتەی مەشروعەیان پێشنیاز كرد، تاوەكو حكومەت پابەند بكەن بە گونجان لەتەك بنەماكانی ئیسلامدا. هەروەها ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدان و به‌كارهێنانی وشه‌ی مه‌شروته، كه‌سانێك پێیان وایه كه ئه‌ویش هه‌ر به فاكته‌ری ده‌ره‌كی بووه، ئه‌حمه‌د كه‌سره‌وی ده‌ڵێت: كونسوڵی ئینگلیز له ته‌برێز، یه‌كه‌مین كه‌س بوو، كه وشه‌ی مه‌شروته‌ی به‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكیدا هێنا، پێش ئه‌و كه‌س باسی مه‌شروته‌ی له ئێران‌دا نه‌كردووه.
“ڕۆڵی ڕۆشنبیران و پیاوانی ئایینی لە مەشروتە”
هۆشیاری سیاسی له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران‌دا، رۆژ به رۆژ له زیادبووندا بوو، هۆكاری ئه‌وه‌ش رۆڵی رۆشنبیران و پیاوانی ئاینی و زیادبوونی په‌یوه‌ندیه‌كان بو له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌دا، سه‌ره‌ڕای ده‌رچونی ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه “له‌وانه‌ش وه‌ك رۆژنامه‌ی قانون له له‌نده‌ن، رۆژنامه‌ی ئه‌خته‌ر له ئه‌سته‌نبوڵ و حب المتین له هندستان” و توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ئابوری لەگەڵ وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه ئه‌وروپیه‌كان. لە بزاڤی مەشروتەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین، کە ئەوكاتەی كە ئێرانییەكان بۆ خوێندن و بازرگانی بەرەو ئەورووپا گەشتیان كردبوو و پێشكەوتنەكانی ڕۆژئاوایان بەتایبەت لەڕووی ئازادیخوازی و بنەماكانی دەسەڵاتی گەلەوە ئەزموون كردبوو. یەكێك لەو كەسانە “میزرا ساڵحی شیرازی/ دامەزرێنەری یەكەم ڕۆژنامەی ئێران بوو. ئەو لە سەفەرنامەكەیدا تا توانی بەشانوباڵی ئینگلیزدا هەڵیدا، لە پەڕلەمان، یاساكان، دادوەری، زانكۆ، نەخۆشخانەوە تا سزادان. ئەم جۆرە هەوڵانە خەڵكیان بەرامبەر بە دنیای مۆدێرن هۆشیار كردەوە.، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا چه‌ند چه‌مكێكی نوێ، هاتنه ناو سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه، وه‌ك په‌رله‌مان و ده‌ستوور و ئازادی، كه بوونه هۆی زیادبونی هۆشیاری سیاسی و هاوكات هاتنه‌كایه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی دژایه‌تی كردنی حوكم و ده‌ستوه‌ردانی بیانیه‌كان و سته‌مكاری رژێمی قاجاریهكانیش
له‌م بزوتنه‌وه فیكری و سیاسیه‌دا كۆمه‌ڵیك رۆشنبیر و پیاوی ئاینی رۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه، له‌وانه‌ش مالكۆم خان و زه‌ینه‌لعابدین مراغه‌یی له‌گه‌ڵ جه‌ماله‌دین ئه‌سه‌د ئابادی و ئایه‌توڵا به‌هبه‌هانی و محه‌مه‌د ته‌باته‌بائی و چه‌ند مه‌رجه‌عێكی شیعی له نه‌جه‌ف، له‌وانه‌ش میرزا محه‌مه‌د حسێن غهرهوی نائینی. شانبه‌شانی ئه‌وانه‌ش ره‌وه‌ندی ئێرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه به‌دوای په‌یداكردنی كاردا چووبوونه ده‌ره‌وه، خاوه‌نی هۆشیاریه‌كی سیاسی باش بوون، كه ناشێت كاریگه‌ریه‌كه‌ی نادیده بگیرێت. نازمولئیسلام ئەندامی کۆمەڵەیەکی نهێنی بووە، کە نزیکەی دوو ساڵ بەر لە شۆڕشی دەستووری دروستبووە و بە جۆرێك لە لیژنەی شۆڕش دادەنرا، هەروەها ناوبراو دۆست و هاوڕێیەکی نزیکی “سەید محه‌مه‌د” تەبا تەبایی بووە، کە یەکێكە لە ڕۆحانیە سەرەکییەکان و دەستوریخواز بووە، بوونی ئەو لەماڵی تەبا تەبایی و ئەندامێتی لە کۆمیتەی ئینقلاب‌دا، ئەوی خستە ناوەندی ڕووداوە دەستوورییەکان:-
لانیکەم لە شاری تاران، هەروەها پڕۆژە یاساکانی شێخ “فەزڵوڵڵا نوری” لەو نامانەن کە لە هەمان قۆناغی دەستوریدا نووسراون و بڵاوکراونەتەوە، بەڵام نەك بۆ پشتیوانی لە شۆڕش، بەڵکو بەتەواوی ڕەتکردنەوەی شۆڕشە. لەسەردەمی دەستوری یەکەمدا شێخ “فەزڵوڵڵا” چەند مادەیەکی دژی دەستوور نووسی و لە تاران لە ژێر ناوی یاساکانی شێخ فەزڵوڵڵادا دابەشی دەکرد، دواتر ئەو پڕۆژە یاسایانە لە شێوەی کتێبێک‌دا بڵاوکرایەوە. کتێبی “دەستووی ئێران”، که له‌لایه‌ن ماشەڵڵا ئەجودانی نووسراوه، ئەجودانی نزیکەی بیست ساڵ لە لەندەن بێدەنگ بووە، ناوبراو لە “دەستووری ئێران”دا ڕەخنەی لە دەستوورخوازانی ئێران گرت و بەوە تۆمەتباری کردن، کە تێگەیشتنێکی دروستیان لە چەمکەکانی سیاسەتی مۆدێرن نییە و ئەم بابەتەشی بە هۆکاری شکستی بزووتنەوەکە زانی.
“هۆکارەکانی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەشروتە”
له ساڵانی كۆتایی حوكمی “ناسره‌دین شادا” دۆخی ئێران له هه‌مو رویه‌كه‌وه خراپ بوو، دوای كوژرانی ناسره‌دین شا به ده‌ستی میرزا ره‌زا كرمانی، دۆخه‌كه خراپتر بوو. هاوكات هاتوچۆی خوێندكار و بازرگان و كۆچكه‌ره‌كان بۆ ئه‌وروپا، روانینی گه‌لی ئێرانی له‌و ژینگه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژیان گۆڕی، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری كه‌لێن و كهموكورتیهكانیان ده‌دا و بیریان له چاره‌سه‌ریش ده‌كرده‌وه.
- ئاشنایه‌تی به ئایدیا و بیره رۆژئاواییه‌كانی وه‌ك لیبڕاڵیزم، یاسا، حیزبایه‌تی، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و…هتد، كاری كرده سه‌ر بیری ئێرانیه‌كان و بووه هۆی گردبونه‌وه‌ی چه‌ندین گرووپ و چینی جیاواز له‌سه‌ر هه‌مان بیروڕا، ئه‌مانه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، كه خودا له ئاسمانه‌وه شای دیاری نه‌كردوه، به‌ڵكو شا ته‌نیا بونیادێكی سیاسیه و ده‌بێت یاسا راده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری بكات.
- به‌پێی یاسای ساڵی 1895 ده‌بو هه‌مو بازرگانێكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه 5% باج بده‌نه حكومه‌ت، كه ئه‌وه‌ش زیانێكی زۆری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و چینه دا، چونكه چیتر توانای ركابه‌ری كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كیان نه‌ما، له ئه‌نجامیشدا ناڕهزایهتیهكی زۆری لێكهوتهوه.
- روسیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی ده‌یدا به ئێران، ئیمتیازی گومركی ئێرانی بۆ خۆی برد، كه‌سێكی به‌لجیكی به‌ناوی “ژوزێف نوز”یان كرده به‌رپرسی گومرك. لەم بارەیەوە كەسرەوی ڕووداوی نووزی بەلجیكی وەك یەكێك لە هۆكارەكان دەزانێت. كاتێك كە لە بۆنەی ساڵی نوێ‌دا ئەورووپییە ئامادەبووەكانی بۆنەكە هەریەكە بە جلوبەرگێكەوە ئامادەبوو. نووز كە كار بەڕێكەری ڕووسەكان بوو بۆ كاروباری گومرگی ئێران، بە جلی پیاوانی ئایینی و نێرگەلەیەكەوە لە وێنەیەكدا دەركەوت. وێنەكە لە سەروبەندی ڕۆژانی عاشورادا بڵاو بوویەوە و ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
- ئاخونده‌كانی شیعه له مزگه‌وته‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی له بۆنه ئایینیه‌كانی وه‌ك موحه‌ڕه‌م و ره‌مه‌زاندا، به لێشاو كه‌وتبونه دوان و ناڕه‌زایی دژی كاربه‌ده‌ستانی گومرك و ده‌وڵه‌تی قاجاری، كاره‌كانی حكومهتیشیان به سوكایه‌تی كردن به ئاین و ئاخونده‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
- پێدانی ئیمتیازێكی زۆر به بیانیه‌كان و پێداگرتنی به‌رده‌وامی روسیا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئیمتیازی زیاتر، كاریگه‌ری خراپی كردبووه سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له ئێران‌دا، کە یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی كڵپەسەندنی ئاگری بزاڤ، ساڵی (1٩٠٦) ئەو كاتەی كە دژایەتی بێسپاردنی ئیمتیازی بازرگانی بە بێگانەكانی لێكەوتەوە. ئەو دەمەی كە بۆ یەكەمجار، نوێخوازان، پیاوانی ئایینی و خەڵك قۆڵیان بە قۆڵی یەكتریدا كرد و دروشمی دژایەتی زۆرداریی ناوخۆیی و كۆڵۆنیالیزمی دەرەكیان گوتەوە
- شه‌ڕی نێوان ژاپۆن و روسیا (1904_1905) و شكستی روسیا تیایدا بووه هۆی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی وڵاتانی ژێرده‌سته‌ی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته زلهێزه‌ی جیهان، له‌وانه‌ش ئێران و وای لێ‌كردن، ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌سه‌ڵاتی روسیا و به‌ریتانیا له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌رببڕن.
- شۆڕشی ناوخۆیی روسیا ساڵی 1905 له‌لایه‌ن جوتیار و كرێكارانه‌وه، هۆكارێكی تری ده‌ره‌كیه، كه هانده‌ر بوه بۆ شۆڕشی ده‌ستووری له ئێران‌دا، هه‌رچه‌نده شۆڕشه‌كه‌ی روسیا سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی رویان له ئێران كرد و بیری دیموكراسی و سۆشیالیزمیان بڵاوده‌كرده‌وه، به‌و كاره‌شیان رێگه‌یان بۆ شۆڕشێكی ناوخۆیی له ئێران‌دا خۆشكرد.
- ڕووداوەكانی بانكی قەرزپێدانی ڕووس و گۆڕستانی مسوڵمانان، كە لە سەروبەندی كاركردن تیایدا، ئێسك و پروسكی مردووەكان دەركەوتن و بەو ناوەدا بڵاو ببوونەوە، فەلاقەكردنی دوو بازرگان بە تاوانی گرانفرۆشی، ناڕەزایەتی پیاوانی ئایینی و ڕۆشتنیان بۆ مەزاری عەبدولعەزیم، ئەمانە ئاگری ڕاپەڕینەكەیان خۆشتر كرد. لەو كاتەوە لەسەركارلادانی عەینودەولە و دامەزراندنی دادپەروەری خانە و ئەنجومەنی شورای نەتەوەیی، بوون بە بەشێك لە داواكارییەكانی ناڕازییەكان. لە ئەنجامدا هەڵبژاردنی ئەنجومەن لە مانگی 8ی ساڵی 1285ی هەتاوی ئەنجامدرا و یەكەم ئەنجومەنی مەشروتە دامەزرا. لیژنەیەك بۆ نووسینەوەی دەستوور دیاری كرا كە بە سەرنجدان لە دەستووری بەلجیكا و فەڕەنسا، دەستی بە ئامادەكردنی یاسای نوێ كرد و دواجار واژۆی شای لەسەر كرا.
هەربۆیە به گشتی ده‌توانین بڵێین هۆكار و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی شۆڕشه‌كه، ئابووری و باری گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئێران بوو. بێزاری خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌و ئیمتیازاته زۆرانه بوو، كه به به‌ریتانی و روسه‌كان به‌خشرابوون، له‌وانه‌ش ئیمتیازی بارۆن رۆیته‌ر تایبه‌ت به گه‌ڕان به دوای كانزاكان و سودوه‌رگرتن له دارستانه‌كان، پێدانی مافی به‌ڕێوه‌بردنی بارهه‌ڵگری ده‌ریایی به كۆمپانیای “لینش برازه‌رز”، ئیمتیازی سێر هیكگراف تایلۆت بۆ فرۆشتن و به‌رهه‌مهێنانی توتن، مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای “دارسی” تایبه‌ت به دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت، پێدانی مافی دروستكردنی رێگاوبانی باكوری ئێران به كۆمپانیای رێگاوبانی روسیا له‌گه‌ڵ قۆرخكردنی راوه‌ماسی و ته‌ئمینكردنی رێگاوبانه‌كانی باكوری ئێران و چاودێری كردنی به‌رهه‌می فه‌رش و ئه‌فیون له‌لایه‌ن روسه‌كانه‌وه. ئه‌وانه و جگه له قه‌رزێكی زۆری روسیا به‌سه‌ر ئێرانه‌وه، كه به‌هۆی حه‌زی پاشا قاجاریه‌كان و دهستبڵاوییانهوه رۆژ به رۆژ له زیادبووندا بوو. ئەمە جگە لەوەی، کە ده‌توانین وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كان، ئاماژه به خراپی ئیداره و سیاسه‌تی قاجاریهكانیش بده‌ین، به‌تایبه‌تی له‌وه‌دا، كه له سه‌رده‌می موزه‌فه‌ره‌دین شا، فه‌رمانڕه‌وایی شاره‌كان ده‌درانه كوڕی شاكان به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی دڵسۆزی ئه‌و ناوچانه بۆ فه‌رمانڕه‌وا، وه‌ك دانانی وه‌لی عه‌هد “محه‌مه‌د شا” بۆ ئازه‌ربایجان و “شوعاعولدهوله” بۆ شێروان و “عهزود ده‌وله” بۆ گه‌یلان و “سالار ده‌وله” بۆ كوردستان
“هەڵگیرسانی شۆڕشەکە“
موزه‌فه‌ره‌دین شا (1896_1907) دوای كوژرانی باوكی، وه‌ك پێنجه‌مین پاشای قاجاری هاته سه‌ر حوكم، ئه‌ویش كه‌سێكی نه‌خۆش و تا ماوه‌یه‌ك نه‌رمونیان بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه تاڕاده‌یه‌ك به‌رنامه‌ی چاكسازی خوازه‌كانی قبوڵكرد. یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی، كه موزه‌فه‌ره‌دین شا پێی هه‌ستا دورخستنه‌وه‌ی سه‌دری ئه‌عزه‌م “عه‌ین ده‌وله” بوو له پۆسته‌كه‌ی، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر لێی بێزاربوون و له جێگه‌ی ئه‌ویش كه‌سێكی تر “موشیر ده‌وله”ی دانا.، هەروەها روسیا پێی له‌سه‌ر واژۆكردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی گومركی له‌گه‌ڵ ئێران داده‌گرت، به‌پێی ئه‌و رێكهوتننامهیهش كه له ساڵی 1902دا واژۆكرا، ئێران بۆی نه‌بو له 5% زیاتر گومرك بخاته سه‌ر شمه‌ك و كاڵا روسیه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌و دو قه‌رزه‌ی له روسیا وه‌رگیران له‌گه‌ڵ داهاتی گومركه‌كانی ئێران‌دا، نزیكه‌ی سه‌رجه‌میان له سێ گه‌شتی موزه‌فه‌ره‌دین شا بۆ ئه‌وروپا له‌نێوان ساڵانی 1900 و 1907دا خهرجكران، له ئه‌نجامیشدا ئابوری ئێران زیاتر قه‌یراناوی بوو.
له‌و قۆناغه‌دا جه‌نگی میدیایی دژی رژێمی قاجاری ده‌ستی پێكرد، چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نهێنی به‌رهه‌ڵستكار دروستبوون، وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی نهێنی حیزبی ئیشتراكی دیموكراسی و لیژنه‌ی شۆڕشگێڕی و چه‌ندانی تریش، كه شه‌وانه بڵاوكراوه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌یان دژی قاجاریه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانیان ده‌دا. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا دوو رووداو گڕیان له توڕه‌یی خه‌ڵكی به‌ردا، یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو كه سه‌رۆكی به‌لجیكی گومرك به جۆرێك له بێ رێزیه‌وه جلی پیاوێكی ئایینی موسڵمانی له‌به‌ركرد، له كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌شدا پیاوانی ئایینی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و وه‌ك هاوده‌نگی و هاوخهمیهكیش بۆیان، بازاڕی مه‌ركه‌زی له تاران له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه داخرا، روداوی دوه‌میش لێدانی زۆری دو بازرگانی ئێرانی بو به بیانوی ئه‌وه‌ی شه‌كریان به نرخی گران فرۆشتووه.
له‌و رووداوه‌دا و پاش هانابردنی پیاوانی ئاینی بۆ مه‌زارگه‌ی “سه‌ید عه‌بدولعه‌زیم” له شاری (ره‌ی) له باشوری تارانی پایته‌خت، بۆ یه‌كه‌مجار به ئاشكرا ره‌خنه له حكومه‌ت گیرا. وتاربێژان باسی سته‌می حكومه‌ت و خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئێرانیان ده‌كرد، خه‌ڵكیش داوایان له حكومه‌ت كرد ئه‌و زانایانه بهێنێته‌وه، ئه‌وانیش بۆ هاتنه‌وه و شكاندنی مانگرتنه‌كه‌یان چه‌ند مه‌رجێكیان دانا: یه‌كه‌میان لابردنی “نوز”ی به‌لجیكی له سه‌رۆكایه‌تی كردنی گومركی ئێرانی و دوه‌میان لابردنی “عه‌لا ده‌وله”ی حاكمی تاران و دامه‌زراندنی “عه‌داله‌ت خانه” بو. له‌ژێر فشاری خه‌ڵكیدا حكومه‌ت به ناچاری ئه‌و داوایانه‌ی قبوڵكرد. به‌ڵام به‌هۆی سته‌می فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی و جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دابویان، توڕه‌یی گه‌ل و پیاوانی ئایینی زیاتر بوو. له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تاران گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی رێكخرا و هێزه‌كانی پۆلیس به ئاگر و ئاسن بڵاوه‌یان پێكردن، له كاردانه‌وه‌شدا پیاوانی ئاینی به‌رهه‌ڵستكار روویان له شاری قوم كرد، خه‌ڵكانێكیش كه له زه‌بری حكومه‌ت ده‌ترسان، په‌نایان برده به‌ر باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له تاران.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و داواكاریانه‌ی سه‌ره‌وه، گه‌لی ئێران داوای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی نوێنه‌رایه‌تیان به‌ناوی “ئه‌نجومه‌نی شورای نیشتمانی” كرد و موزه‌فه‌ره‌دین شای قاجاریش به‌و دو داواكاریه رازی بوو. هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێكهێنانی په‌رله‌مان نوسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان بو، شا ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی واژۆ كرد و له ساڵی 1906دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له ئێران به‌ڕێوه‌چوو. دوای ئه‌وه‌ش زانایانی ئاینی و بازرگانه‌كان هاتنه‌وه سه‌ر كاری خۆیان. ماوه‌یه‌كی كورتیش دوای ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی ده‌ستووری كرایه‌وه، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێشتر لیژنه‌یه‌كی فه‌رعی بۆ ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی ده‌ستور راسپاردبوو. ره‌شنوسی ده‌ستوور ئاماده‌كرا و به‌رزكرایه‌وه بۆ به‌رده‌ستی موزه‌فه‌ره‌دین شا، ئه‌ویش واژۆی كرد، پاش ماوه‌یه‌كی كورتیش موزه‌فه‌ره‌دین شا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد و محه‌مه‌د عه‌لی شای كوڕی، وه‌ك شه‌شه‌مین پاشای قاجاری جێگه‌ی گرته‌وه. زۆری نه‌برد ئه‌و بزووتنه‌وه ده‌ستوورییه كه‌وته به‌ر رقی “محه‌مه‌د عه‌لی شا” و به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕا تا گورزی خۆی لێ بوه‌شێنێت، له‌و كاره‌شیدا حكومه‌تی روسیا به‌ڵێنی هاوكاری ته‌واویان پێدا. له‌و كاتانه‌دا گالیسكه‌ی پاشا هێرشی كرایه سه‌ر، هه‌ندێك له مێژونوسانیش وای ده‌بینن، كه ئه‌وه پیلانی ده‌سه‌ڵاتی قاجاری خۆی بوه، تا بیكاته بیانویه‌ك بۆ لێدان و په‌رته‌وازه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی ده‌ستوری.
هەڵبەت واژۆکە زۆری بەسەردا تێنەپەڕیبوو، كە شا مرد و “محەمەد عەلی شا” هاتە سەر دەسەڵات و بەردەوامی ڕاپەڕینی مەشروتە كەوتە مەترسییەوە. شا فەرمانی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی دەركرد، بەڵام بە هۆی بەرگری خەڵكییەوە نەچووە قۆناغی جێبەجێكردنەوە. نووسەر و ڕۆژنامەنووسان بەرگرییەكی سەختیان لێ‌كرد. دواتر هەندێك لە ڕۆژنامەكان، پیرۆزییە ئایینییەكانی خەڵكیان دایە بەر هێرش، كە ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونی زیاتری پیاوانی ئایینی لە تاران و بە ڕابەرایەتی شێخ فەزلوڵڵا و داواكاری مەشروتەی مەشروعەیان بەرزكردەوە. هەڵبەت كێشەی سەرەكی كەسانێكی وەك فەزلوڵڵا بوونی مەیلی ڕۆژئاواییگەرایی و سیكۆلاریستی بوو لە نووسینەوەی دەستووردا. هەر بۆیە مەشروتەی بەناشەرعی لەقەڵەم دەدا. ساڵێكی خایاند كە شا لە تیرۆرێكی گوماناوی ڕزگاری بوو، بۆ تۆڵەكردنەوە فەرمانی بە كۆڵۆنێل لیاخوفی ڕووسی كرد كە لە مانگی شەشی 1287 ئەنجومەنەكە بدەنە بەر تۆپ. هەروها بەندكردن، دوورخستنەوە و لەسێدارەدانی ئازادیخوازان و مەشروتەخوازان. ناڕەزایەتی لە داخستنی شورا و هەنگاوەكانی محەمەد عەلی شا، نائارامی زیاتری لێكەوە و مەشروتەخوازانی شارەكانی تری هاندا كە لە ناوچەكانی دیكەوە بەرەو تاران بكشێن و لە (22/6/1٩٠٩) دەرگای بەهجەت ئاباد بكەنەوە و بەهارستان داگیر بكەن و لە مزگەوتی سپەهسالار بگیرسێنەوە. شا بە (3000) سەرباز و (16) تۆپەوە بەرەو ڕوویان ڕۆشت و پێكدادان ڕوویدا. تا شوێنێك كە شا پەنای بۆ سەفارەتی ڕووسیا برد و لەسەركار لادرا و كوڕە (12) ساڵەكەی هاتە جێگەی.
لەو كاتە بەدواوە، خۆری مەشروتە ئاوابوو، ڕووسەكان لە باكوور و ئینگلیزەكان لە باشوور شوێن پێی خۆیان قایم كرد. هەر بۆیە دەتوانین زەمینەكانی بیچمگرتنی بزاڤی مەشروتە لە ڕەهەندەكانی هزری و كولتووری كە خۆی لە سەرهەڵدانی دوو جۆر چینی ناوەند كە یەكەمیان چینی ناوەندی بازرگانی پابەند بە ئابووری نەریتی و ئایدیۆلۆژیای ئیسلامیی، گرووپی دووەمیان چینی ڕۆشنبیران كە ئاوێزانی دنیا و هزری نوێ بوون، هەروەها زەمینەی سیاسی، كە خۆی لە ناكارامەیی و گەندەڵی شاكان و بەڕێوەبەرانی قاجار، زوڵم و ستەمیان و هەژموونی بێگانەكاندا دەبینییەوە و پاشان زەمینە ئابوورییەكانی وەك قەیرانی ئابووری كە بە هۆی شكستەكان بەرامبەر بە ڕووسیا هاتبوونە كایەوە و ڕێكەوتننامەكانی توركمانچای و گوڵستان، هاوردەكردنی بێسەروبەرانەی كاڵا، نەبوونی پشتیوانی دەوڵەت لە بەروبوومی ناوخۆ، وشكەساڵییەكان، كێشەی نان و بەهای دراوی ئێران‌دا كورت بكەینەوە. “كەریم موجتەهیدی” لە توێژینەوەیەكدا بە ناوی “كۆمەڵێك تێبینی سەبارەت بە بزاڤی مەشروتەی ئێران” ڕەنگوبۆنێكی شیعەیانە دەدات بە گوتاری بزاڤەكە و پێیوایە كە ئەوەی كە بزاڤی مەشروتەی ئێرانی لە ڕەوتە شۆڕشگێڕییەكانی تر جیا دەكاتەوە دەكرێت لەم خاڵانەی خوارەوەدا كورت بكرێنەوە:-
- بزاڤی مەشروتەی ئێران، باڵادەستی هێزێكی مەدەنی نییە بەسەر هێزێكی سەربازیی دیكتاتۆردا. لەم شۆڕشەدا سوپا چ بە ئاڕاستەی لایەنگری لە شا و چ بە ئاڕاستەی هێرش بۆ سەر خەڵك، پشكێكی زۆری نەبووە.
- بزاڤی مەشروتە هەروەها سەركەوتنی بیری نوێ نییە بەسەر نەریتدا “وەك شۆڕشی گەورەی فەرەنسا لە ساڵی 1789 یا ئەڵمانیای 1848″دا.
- شۆڕشی مەشروتەی ئێران، پەرچەكرداری سۆزی نەتەوەیی دژ بە زۆرداری و یاسا سەپێنراوەكانی بیانییەكان نەبووە وەك ئیسپانیای 1819 ز دژ بە فەرەنسییەكان یان ئیتاڵیا لە ساڵی 1866دا.
- لە شۆڕشی مەشروتەی ئێران‌دا لە هەندێك حاڵەتدا، جۆرێك یەكیەتی هەمەلایەنە بینراوە: پیاوانی ئایینی میللی و خەڵكی شاریی نەتەوەگەرا، بازرگانە گەورە و بچووكەكان، دووكاندارەكان و دەڵاڵانی دراو …هتد، بەڵام ئەوەی كە دەتوانێت لە یەك وشەدا بزاڤی مەشروتە بۆ ئێمە ڕوون بكاتەوە، هەمان ئەو وشەیەیە كە لە سەرەتای ئەم بزاڤەوە بنێشتە خۆشەی زاری خەڵك بووە، ئەویش دادپەروەری و دادپەروەریخوازییە.
“ئه‌نجامه‌كانی شۆڕشی ده‌ستووری”
مێژونوسه ئێرانییه‌كان پێیانوایه، شۆڕشی ده‌ستووری بۆ یه‌كه‌مجار پارچه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی كۆكردوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی قاجاری، تیایدا داوای دانانی بنه‌مایه‌كی په‌رله‌مانیان كردوه، كه مافی هاووڵاتیان بپارێزێت، هاوكات سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه سه‌ره‌تایه‌ك بو بۆ چاكسازی. له پێنجی ئابی ساڵی 1906دا، موزه‌فه‌ره‌دین شا فه‌رمانی مه‌شروتیه‌تی ده‌ركرد، ئێران بۆ یه‌كه‌مجار بوه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی په‌رله‌مانی، كه ناونرابو “ئه‌نجومه‌نی شورای نیشتمانی”، پاشان په‌رله‌مان یاسای بنه‌ڕه‌تی “ده‌ستور”ی دانا كه له 51 ماده پێكهاتبوو. به دانانی ئه‌و ده‌ستوره‌ش سیسته‌می ئۆتۆكراسی پاشایه‌تی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ده‌سه‌ڵاتی مهشروتهخوازهكان، كه له‌سه‌ر بنه‌مای له گه‌له‌وه بۆ گه‌ل بو، جێگه‌ی گرته‌وه. هاوكات له رێگه‌ی ناسینی كۆمه‌ڵگه و رۆشنبیری رۆژئاواییه‌وه، كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی نوێ هاتنه نێو زمانی فارسیه‌وه، له‌وانه‌ش: نیشتمان، حكومه‌ت، گه‌ل، مافی گشتی، ئازادی، هاوكاری، دادپه‌روه‌ری، په‌رله‌مان، یاسا، ماف، دادوه‌ری، ده‌وڵه‌تی گه‌ل، په‌رله‌مانی گه‌ل، ده‌وڵه‌تی یاسا و مه‌شروته و…هتد. ئه‌مانه‌ش رۆڵێكی كاریگه‌ریان له وروژاندنی خه‌ڵكی و خوڵقاندنی روداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر له كۆتایدا بمانه‌وێت ئاوڕێك له دیارترین هۆكاره‌كانی شكستهێنانی شۆڕشی ده‌ستووری له ئێران‌دا بده‌ینه‌وه، ده‌بینین دیارترین هۆكاره‌كان بریتیه له لاوازی ریشه و جوڵانه‌وه‌ی دیموكراتیك له‌لایه‌كه‌وه و لاوازی بۆرژوازیه‌تی ئێرانی له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌ره‌ڕای كه‌می هێزی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی. راستیه‌كه‌ی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیمچه ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوو، له‌ڕوی هۆشیاری و ئه‌قڵییه‌تی دیموكراتیكه‌وه، له‌ڕووی ستراكچه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، كه به كه‌ڵكی شۆڕشێكی دیموكراتیك بێت لاواز بوو، ئه‌و لاوازیانهش بونه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی پته‌و ده‌ست پێنه‌كات و ئامانجه‌كانی خۆی نه‌پێكێت،شۆڕشی مەشروتە لە ئێران وەک زۆربەی شۆڕشە بە ناوبانگەکانی جیهان لە سەرەتادا ئاوێتەی دروشم و خەونی گەورە بوو، بەڵام بە تراژیدیەکی تاڵ کۆتایی هات. ئەو شۆڕشە لە نێو کۆمەڵگا وئاستێکی بەریندا تەتەڵە نەکرابو، بۆیە بە ئاسانی دەستەمۆ کرا.
“سەبارەت بە مەشروتەی تورکیا”
لەکۆتاییەکانی سەدەی هەژدە و سەرەتای سەدەی نۆزدە بەهۆی لاوازی دەوڵەتی عوسمانی لە هەموو ڕووەکانەوە، وایکردبوو، کە شۆڕش و ڕاپەرین لە هەرێمە جیاوازەکانی عوسمانی‌دا ڕووبدات، بارودۆخەکە پێویستی بە چاکسازی هەبوو، کە دوای کوشتنی سوڵتان “عەبدولعەزیز” لەلایەن مەدحەت پاشا و هاوڕێکانییەوە سوڵتان عەبدولحەمید بێ هیچ دودڵیەك مەرجەکانی مەدحەت پاشا و هاوڕێکانی قبوڵ کرد چونکە لەپەڕی بەهێزیدا بوون تا دواتر لێیان بدات.
ئێمە لێرەدا نامانەوێ بچینە ناو وردەکاری مەشروتەوە بەڵکو دەمانەوێ بەراوردکارییەك بکەین لە نێوان مەشروتەی ئێرانی و عوسمانیەوە خاڵی وێکچو و جیاوازیان بخەینەڕوو.
- لە ڕاستیدا مەشروتە لە هیچ کام لەو دەوڵەتانە ئامانجی خۆی نە پێکا، بەڵکو دەستوور بەوجۆرە داڕێژرایەوە، کە خزمەت بە یەك نەتەوە بکات ئەویش نەتەوەی سەردەستەی فارس و تورك بوو لەو دوو وڵاتەو ڕەگەزەکانی دیکە خرانە دەرەوی بازنەی وڵات.
- مەشروتە لەتورکیا زیاتر کارتێکراو بوو بە ڕۆشنبیران بەتایبەت ئەوانەی لە ئەوروپا ژیا بوون و شۆڕشی فەڕەنسی و چاکسازییەکانی ئەوروپا کاری تێکردبوون، بە پێچەوانەوە لە ئێران پیاوانی ئایینی زیاتر ڕۆڵیان دەگێڕا هەڵبەت بە بەشداری ڕۆشنبیران، جەمالەدین ئەفغانی لەهەردوو مەشروتەدا دەوری گرنگی گێڕاوە.
- مەشروتە لەهەردوو وڵات‌دا ڕوسیا کاریگەری گەورەی لەسەر هەبووە بەتایبەت لە جەنگی ڕوسیادا هاوکات ڕوسیا مایەی لەناوبردنی شۆڕشی دەستوری هەردوو وڵات بووە.
- هەریەك لە مستەفا کەمال و ڕەزاشا شۆڕشی دەستووریان کردە ئامڕازێك بۆ بەدیهێنانی پیلان و نەخشەی سیاسیان لەسەردەمی هاوچەرخدا.
سەرچاوەکان:-
- حه‌ربی محه‌مه‌د، گه‌شه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی له ئێران له ساڵی 1895 تا ساڵی 1935، و: د. محه‌مه‌د عه‌بدوڵا كاكه سور، گۆڤاری مێژو، ژماره 2، 2007.
- احمد كسروي، تأريخ مشروطهء ايران، تهران 1373.
- د. ئامال سه‌بكی، ئێران له شۆڕشی ده‌ستورییه‌وه تا جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، گۆڤاری كه‌وانه (ژ. 19) ئایاری 2013.
- هەورامان فەریق، بزاڤی مەشروتەخوازی، گۆڤاری ئێرانناسی، ژمارە(٥)ساڵی دووەم، ٢٠٢٢.
- نادیە یاسین عبد، الاتحادیون دراسة تاریخیة فی جزوهم الاجتماعیة و طروحاتهم الفکریة(اواخر القرن التاسع عشر ١٩٠٨)، الطبعة الاولی، ٢٠١٤.
- خضیر البدیری، التاریخ المعاصر لایران و ترکیا، الطبعة الثانیة، بیروت، ٢٠١٥.
- حەمید بۆز ئەرسەلان، مێژووی هاوچەرخی تورکیا، وەرگێڕانی نەجاتی عەبدوڵڵا،، چاپی دووەم، دەزگای ئاراس، هەولێر، ٢٠١٣.
- سامان حوسێن ڕەشید و بەختیار سەعید مەحمود، مێژووی هاوچەرخی تورکیا، چاپی یەکەم، دەزگای چاپ وپەخشی نارین، هەولێر، ٢٠١٤.
ئامادەکردنی: ئاشنا عەلی زادە