بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرك تایمز و لە زاری چەند سەرچاوەوە، دۆناڵد ترامپ لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە لە ژووری شەڕی كۆشكی سپی بە ڕاوێژكارانی گوتووە؛ لە دوایین پێشنیاری ئێراندا سەبارەت بە كردنەوەی گەروی هورموز و كۆتایی هاتنی شەڕ ڕازیی نییە. بۆیە ڕاپۆرتی ئێران لەو پێنشیارەدا خوازیاری دواكەوتنی دانوستانی ئەتۆمی بووە. بەپێی بەرپرسانی ئەمریكی و ئێران، ئێران لە پێشنیاری خۆی داوای لە ویلایەته یەكگرتووەكان كردووە كۆتایی بە گەمارۆی دەریایی بێنێت. ئەمەش لە كاتێك دایە كە ئەم پێشنیارە دیسان وەڵامی پرسیارەكان لەبارەی چارەنووسی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران ناداتەوە.
ئێران چەندین جار داواكاریی ئەمریكییەكان سەبارەت بە ڕاگرتنی پرۆگرامی ئەتۆمی و تەسلیم كردنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی ڕەت كردۆتەوە. بە وردیش ڕوون نییە بۆچی بەڕێز ترامپ بەم پێشنیارە ڕازیی نییە، بەڵام ئەو چەندین جار جەختی كردۆتەوە كە ئێران ناتوانێت چەكی ئەتۆمی هەبێت، بەپێی وتەی بەرپرسێكی ئەمریكی پەسەندكردنی ئەم پێشنیارە دەتوانێت بە مانای ڕەتكردنەوەی سەركەوتنی بەڕێز ترامپ بێت. كۆشكی سپی ئامادە نەبووە بۆچوونی خۆی لەبارەی شێوازی بیركردنەوەی بەڕێز ترامپ ڕابگەینێت، بەڵام بەرپرسانی ئەمریكی جەخت دەكەنەوە كە گفتوگۆ لەبارەی شەڕ و هەوڵەكانی تاران بۆ پیتاندن بەردەوام دەبێت. ئۆلیۆوا ویلس وتەبێژی كۆشكی سپی لە ڕاگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە: “ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕێگای میدیاوە دانوستان ناكات. ئێمە لەبارەی هێڵی سووری خۆمان شەفاف بووین و سەرۆك تەنها ڕێككەوتنێك پەسەند دەكات كە لە قازانجی خەڵكی ئەمریكا و جیهان بێت.”
“باس لەمەڕ پێشنیاری ئێران لە نێو حكومەتی ئەمریكا”
بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرك تایمز، پێشنیاری ئێران بۆ كردنەوەی گەروی هۆرموز باسی گەرموگوڕی لە نێو حكومەتی ئەمریكا لێكەوتۆتەوە، باس لەسەر ئەوەی كە لە نێوان ئێران و ئەمریكا كام یەك ئەهرۆمی گوشاری زۆرتری هەیە و كام وڵات لە بارودۆخێكی باشتر بۆ تەحەموڵ كردنی دژوارییە ئابوورییەكانی دروست بوو لە داخستنی ئەم گەروە هەیە. ڕۆژی یەكشەممە عەباس ئێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم پێشنیارەی تەسلیمی نێوانگیری پاكستانی كرد و بەڕێز ترامپیش ئەوی لە ڕۆژی دووششەمە لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ڕاوێژكارانی ئاسایشی نیشتمانی خۆی لە “ژووری شەڕ”ی كۆشكی سپی خستەبەرباس. سەرۆكی ئەمریكا هەفتەی ڕابردوو پێشنیارێكی دیكەی ئێرانی ڕەت كردەوە و گەشتی نوێنەرانیشی بۆ ئیسلام ئاباد هەڵوەشاندبووەوە. بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریكی، ڕابەری ئێران ئێزنی بە دانواستانكارانی خۆی نەداوە لە بارودۆخی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێمتیاز بدەن و ئەم بابەتە هەر جۆرە ڕێككەوتن یان ئاشتی تووشی شكست كردووە. بەڕێز ترامپ بێهیوایی خۆی لە ئێران و بێتوانایی ئەو لە دانوستان لەگەڵ حكومەتەكەی پێشان داوە.
سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەملایەتی تروس سوشیال نووسی: ” ئێران بۆ ئەوەی تێبگات كێ ڕابەڕە، ڕووبەڕووی كێشەی زۆر گەورە بووەتەوە. بەڕاستی ئەوان نازانن دەرگیری ناوخۆیی لە نێوان توندڕەوەكان كە لە نێو گۆڕەپانی شەڕ بە توندی شكستیان هێنا و میانەڕەوەكان كە زۆریش میانەڕەو نین، بەڵام ڕێزێكی زۆرتر بە دەست دێنن، شێتانە ڕەفتار دەكات.” دواخستنی دانوستانە ئەتۆمییەكان دەیتوانی ڕێگایەك بۆ دەستڕاگەیشتنی خێرا بە ڕێككەوتنێك بێت كە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی گوشار لە سەر بازارە جیهانییەكانی وزە و دارایی. بەڵام هەر بڕیارێك لەسەر بنەمای ڕاگرتنی دانوستانە ئەتۆمییەكان، تەنانەت بە شێوەی كاتیش، نیشانەی ئەوە دەبێت كە ئەمریكا لە دەستڕاگەیشتن بە یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی لە شەڕدا، واتە زۆركردنی گوشار لەسەر تاران بەمەبەستی دەستڕاگەیشتن بە ڕێككەوتنێك لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆرم، شكستی هێناوە. گفتوگۆی چڕ لەسەر كردنەوەی گەروی هۆرموزیش مەترسیدار دەبێت. گەمارۆی ئەمریكا بە ئامانجی كۆتایی هێنان بە هەناردەكردنی نەوتی ئێران ئەنجام دراوە. بەڵام هەڕەشەكانی ئێران بۆ هێرشكردنە سەر پاپۆڕگەلێك كە ئامادە نەبن ڕسومات و پارە بدەن، هاتووچۆی نەوت هەڵگرەكانی بەتەواوی كەم كردۆتەوە.
بەرپرسانی ئێرانی جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە هەر ڕێككەوتنێك بۆ كردنەوەی گەرۆ دەبێت ئێزن بەوان بدات ڕسومات لە پاپۆڕەكان وەربگرن. لەڕابردوو ویلایەتە یەكگرتووەكان بەرهەڵستكاری هەر جۆرە سنوورداركردنێكی لەم چەشنەی لە گەڕۆ و ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەكان كردووە، بەڵام حكومەتی ترامپ تا ئێستا پەیامی دژیەكی داوە. بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریكی، لە نێو دڵی باسكردن لەسەر ئەوەی ئایا پێشنیاری ئێران پەسەند دەكرێت یان نەخێر، گفتوگۆگەلێك لە حكومەتی ترامپ لەبارەی پرسی ئەهرۆمی گوشاری ئابووری و ئەوەی كە چ ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لەلایەن ئەمریكاوە دەتوانێت تاران ناچار بە دانی ئیمتیازی بەرچاو لە دانوستانەكان بكات، ئەنجام دراوە. هەندێ لە بەرپرسانی دەوڵەتی لەو باوەڕەدان بەردەوامی گەمارۆ بۆ دوو مانگی دیكە، زیانی درێژخایەنی بەرچاوی بۆ وزەی تاران دەبێت. بەپێی وتەی ئەوان، توانایی پاشەكەوت كردنی نەوتی ئێران بەرەو كۆتایی دەچێت و ئێران بە زووترین كات ناچار دەبێت بیرە نەوتەكانی دابخات. ئەم بابەتە دەبێتە هۆی زیان گەیاندنی زۆر بەم بیرانە و تێچوونی تەعمیری زۆریان بە دواوە دەبێت. ئەم بەرپرسانە دەڵێن ئێران بۆ ڕێگەگرتن لەم كێشە درێژخایەنە ڕێككەوتن دەكات.
بەمەیشەوە بە باوەڕی هەندێ كەسی دیكە لە بەرپرسانی حكومەتی ئەمریكا، ئەم هەڵسەنگاندنە كێشەی هەیە. بەپێی وتەی ئەوان هەڵویستەكانی ئێران سەختتر بووە و سوپای پاسداران كۆنتروڵی خۆی لەسەر دەسەڵات پتەوتر كردووە. بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەمریكا، دانوستانكارانی ئێرانی چ لە لایەن ڕابەری كۆماری ئیسلامییەوە و چ لە لایەن بەرپرسانی باڵای سوپاسی پاسدارانەوە، مۆڵەتێكیان بۆ دانی ئێمتیاز لە بواری ئەتۆمی وەرنەگرتووە و بەبێ دەست پێكردنەوەی هەنگاوە سەربازییەكان، بەڵگەیەكی وەها نییە كە وا بیر بكرێتەوە هەڵویستی ئێران دەگۆڕێت. بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرك تایمز، تەنانەت ئەگەر بۆردومان دەست پێبكاتەوە، بەڵگەی زۆر كەم لەبەر دەست دایە كە پێشان بدات ئەم كارە لە ڕەوتی بڕیاردانی ئێران گۆڕانێك دروست بكات و بەڕێز ترامپ بۆ زیادكردنی گوشار دەبێت مۆڵەتی هێرشكردنە ژێر ژێرخانی مەدەنی دەربكات. بەپێی ڕاپۆرتەكە، هەندێ لە بەرپرسانی حكومەتی ئەمریكا لە ئاست ئامادەیی ئێران بۆ دانی ئێمتیاز دوودڵ بوون و گووتوویانە دەستڕاگەیشتن بە ڕێككەوتنێك بۆ كردنەوەی گەروی هۆرموز باشترین ڕێڕەوی بەردەمە.
“ئایا گەمارۆی دەریایی ئەمریكا بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران ڕادەگرێت؟”
سكات بسنێتی وەزیری خەزنەداری ئەمریكا لە22ی نیسان ڕایگەیاند خەزانەكانی پاشەكەوتی نەوتی خاوی ئێران لە دوورگەی خارك لە ماوەی چەند ڕۆژ پڕ دەبێت و لەو حاڵەتەدا تاران ناچار دەبێت بەرهەمهێنانی نەوت ڕادەگیریت. ئانتوان هالفی شارەزای باڵا و شیكاری بەرجەستە لە بواری بازاڕی جیهانی وزە، جیوپۆلۆتیك و ئاسایشی وزە كە لە ئێستادا وەك هاوكاری باڵا لە ” ناوەندی سیاسەتی جیهانی وزە” (CGEP) لە زانكۆ كۆلۆمبیا چالاكی هەیە، بە نووسینی شیكارییەك كە دەخوێننەوە هەوڵ دەدات هەڵسەنگاندن بۆ پێش بینی وەزیری خەزنەداری ئەمریكا بكات:- شەش ساڵ پێش، شوكی خواستی دروستبوو لە گشتگیری كۆرونا سەرنجی بۆ پرسی پاشەكەوت كردنی نەوت ڕاكێشا. لەو كاتەدا، دابەزینی زۆری خواستی جیهانی بووە هۆی ئەوەی خەزانەكان بە خێرایی پڕ ببن و بەرهەمهێنەران ناچار بە دابەزینی بەرهەمهێنان بن. تەنانەت لە ئەمریكا، بە پڕبوونی توانایی پاشەكەوت لە كۆشینگی ئۆكلاهۆما، نرخی نەوت بە شێوەیەكی بێوێنە ڕەت كرایەوە. هەنووكە جارێكی دیكە شەڕی ئێران پرسیاری هێناوەتە ئاراوە. بە تێكدانی ئێران لە هاتووچۆی كەشتییە نەوت هەڵگرەكان لە گەروی هۆرموز، ژمارەیەك لە بەرهەمهێنەرانی عەرەب كە توانایی پاشەكەوت كردنێكی سنوورداریان هەبوو، بە خێرایی بەرهەمهێنانی خۆیان دابەزاند. ئێراق كە پاشەكەوتكردنێكی سنوورداری لە بەسرە هەیە و لە بژاردەی هەناردەكردن جێگرەوەیەكی بەرچاوی نییە، لە یەكەمین وڵاتانێك بوو كە دابەزینی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕاگەیاند.
لەبارودۆخی هەنووكەیی، بە سنوورداربوونی هاتوچۆی دەریایی بۆ بەندەركانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، تاران ڕووبەڕووی قەیرانێكی هاوشێوە بووەتەوە. زانیارییەكانی مانگی دەستكرد پێشان دەدات پاشەكەوتی نەوتی ئێران لە 13ی نیسان، كاتی دەست پێكردنی گەمارۆ، بۆ زیاتر لە 6 ملیۆن بەرمیل بەرز بووەتەوە. خێرایی ئەم بەرزبوونەوەش زیادی كردووە و لە نێوان 17 هەتا 21 ی نیسان نزیكەی 1.7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژ دابەزیوە، ژمارەكە كە پێشان دەدات ڕاگرتنی كامڵ یان نزیك بە تەواوی هەناردەكردن بە هۆی توندتربوونی گەمارۆیە. نزیك بە نویەی ئەم زۆربوونەوە پەیوەندی بە دوورگەی خاركەوە هەیە. هەتا 20ی نیسان پاشەكەوتی ئەم تەرمیناڵە نزیكەی 3 ملیۆن بەرمیل بەرز بووەتەوە و نزیكەی لە سەدا 74ی توانایی ئیسمییە. زۆربەی كات كۆمپانیا نەوتییەكان خەزانی خۆیان زیاتر لە سەدا 80 پڕ ناكانەوە، لەبەر ئەوەی ئەم ئاستە سەقفی چالاكی پارێزراو دێتە ئەژمار. لەسەر ئەم بنەمایە ئێران هەتا 20ی نیسان كەمتر لە 3 ملیۆن بەرمیل توانایی بەتاڵی خاركی هەبوو، واتە كەمتر لە دوو ڕۆژ هەناردەكردن بە توانایی نێوەنجی 1.8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژی پێش شەڕ.
بەمەیشەوە لە بارودۆخی تایبەت ئەگەری هەیە ئەم سەقفە تێك بچێت. ئێران لە سەردەمی كۆرونا كارێكی وای كرد و ئاستی خەزانەكانی خاركی بۆ سنووری لە سەدا 90 توانایی گەیاند. ئەگەر ئەم نموونە دووبارە بێتەوە، ئێران دەتوانێت نزیكەی 5 ملیۆن بەرمیل توانایی بەتاڵی هەبێت، نزیك بە سێ ڕۆژ هەناردەكردن.
بەمەیشەوە، خارك تەنها شوێنی پاشەكەوت كردنی ئێران نییە. كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران دەتوانێت بەرهەمهێنان بۆ تەرمیناڵەكانی دیكەی بگوازێتەوە. هەتا 22 ی نیسان كۆی خەزانەكانی نەوتی ئێران نزیكەی 68 ملیۆن نەوت مەزەندە دەكرێت كە بری لە سەدا 55ی توانایی ئیسمییە. ئەگەر ئاستی چالاكی لە سەدا 80 لەبەرچاو بگیریت، نزیكەی 31 ملیۆن بەرمیل توانایی بەتاڵ دەمێنێتەوە، هاوتای 17 ڕۆژ هەناردەكردنە. لە حاڵەتی كەڵك وەرگرتن لە ئاستی لە سەدا 85 كە لە ساڵی 2020 تۆمار كرا، ئەم ژمارە بۆ 37 ملیۆن بەرمیل یان نزیكەی 20 ڕۆژ هەناردە دەبێت. هەڵبەتە لە پراكتیكیدا، كەڵك وەرگرتنی تەواو لەم تواناییانە سنووری هەیە. چەندە خەزانەكان پڕتر بن، سوودوەرگرتن لە تۆڕی دابەشكردن دژوارتر دەبێت و كارامەیی دادەبەزێت. بەمەیشەوە، ئێران لە ئاست زۆربەی بەرهەمهێنانی عەرەبی گەنداو لە سەرەتای شەڕ، توانایی پاشەكەوت كردنی زۆرتری هەیە. ئەم بابەتە بە هۆی وەبەرهێنانی ئێران لە ساڵی 2016 بۆ بەرزكردنەوەی توانایی پاشەكەوت كردن و فرەچەشنی ڕێڕەوەكانی هەناردەكردنە. لە ئەنجامدا، چەندە ئاستی پاشەكەوت لە خارك بەرز بێتەوە، بەڵام ئەگەری ئەوەی گەمارۆی ئەمریكا لە كورت ماوەدا ئێران ناچار بە ڕاگرتنی بەرفراوانی بەرهەمهێنان بكات، زۆر كەمە. هەڵبەتە ئەم گەمارۆیە بە خێرایی داهاتی هەناردەكردنی ئێران كەم دەكاتەوە.
لە جیاتی ڕاگرتنێكی لە ناكاو، ئێران دەتوانێت دابەزینی هێدی هێدی و كۆنتروڵ كراوی بەرهەمهێنان لە هەندێ ناوچە بەڕێوەبەرێت. تەنانەت ڕەنگە تاران بە شێوەی خۆویستانە بەرهەمهێنان كەم بكاتەوە بۆ ئەوەی توانایی پاشەكەوت كردنی زۆرتری بۆ داهاتووی هەبێت و بتوانێت دوای كۆتایی هاتنی قەیران، ئاسانتر بەرهەمهێنان دەست پێ بكاتەوە. لەدواییدا، دوای كۆتایی هاتنی ناكۆكییەكان و كردنەوەی گەروی هۆرموز، سەرنجی بازار دیسان بۆ ئاستی پاشەكەوت كرددنی نەوت دەگەڕێتەوە. لە ئێستادا، پاشەكەوت كردنی نەوت لە بەری عەرەبی كەنداو كەمتر لە 10 ڕۆژ هەناردەی پێش لە شەڕ دابین دەكات، ژمارەیەك كە ڕەنگە بۆ گەڕانەوەی خێرای بەرهەمهێنان بۆ ئاستی پێشووی تەواو نەبێت. بەم بۆنەوە، تەنانەت بە لەرچاوگرتنی پاپۆڕە نەوت هەڵگرە ڕاگیراوەكان، كەڵینی خستنەڕوو بە هۆی شەڕەوە، بەخێرایی قەرەبوو ناكرێتەوە. لە ئەنجامدا هەرچەند دوورگەی خارك وەك گرنگترین تەرمیناڵی هەناردەكردنی ئێران، نزیكەی یەك لە سەر چوار توانایی پاشەكەوت كردنی نەوتی خاو و لە سەدا 90ی توانایی هەناردەكردنی وڵاتی هەیە بەڵام ئەزموونی ئێران لە سەردەمی كۆرونا، توانایی دیكەی پاشەكەوت كردن و هەوڵدان بۆ پەرەپێدان بە ژێرخانە جێگرەوەكان لە ماوەی دەیەی ڕابردوو پێشان دەدات مەترسی ڕاگرتنی خێرای بەرهەمهێنان بەم زووانە ڕوونادات.
سهرچاوه؛
https://parsi.euronews.com/2026/04/28/production-shut-ins-may-not-be-imminent
وەرگێڕانی: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی







































































