“به بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی 16ه‌هه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی کتێب له هه‌ولێر”
“پێشه‌کی”
زۆر تێڕامان و گێڕانه‌وه‌ی شایسته و به‌رز له‌باره‌ی کتێبه‌وه خراونه‌ته ڕوو، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌مێک که هێشتا “خه‌ت” و نووسین نه‌بوو و مرۆڤه‌کان به‌شێوه‌ی زاره‌کی یان له سه‌ره‌تاکانی کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌کاندا له ڕێگه‌ی ماده و ئه‌کته به‌ده‌وی و سرووشتییه‌کان وه‌کوو کردنه‌وه‌ی دووکه‌ڵ، پێشکه‌شکردنی گوڵ یان خه‌نجه‌ر، قیواندن و هاوارکردن، چه‌پڵه‌لێدان و زۆر کرده‌ی دیکه په‌یوه‌ندییان دروست ده‌کرد، به ئاسانی تێده‌گه‌ین که بیرکردنه‌وه وه‌کوو تواناییه‌کی ئینسانی هه‌م به‌رته‌سک و کورته‌باڵا بووه و هه‌میش به ئاسانی نه‌توانراوه مه‌ودای شوێن و جوگرافیاکان ببڕێت و تۆڕێکی هاوبه‌ش له هزر و هاوبیریی یان ناکۆکیی هزری له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیی ئه‌قڵ و تێگه‌یشتن دروست بکات.
ئه‌م دۆخه؛ دۆخێک بووه که هێشتا نووسین له فۆرمه سه‌ره‌تاییه‌کانی وه‌کوو نامه و په‌یامناردنی ڕه‌مزی و زیاتر گه‌شه‌ی نه‌کردووه، چونکه له بنه‌مادا گه‌شه‌کردنی ئه‌م نامیلکه و وردهکتێبانه په‌یوه‌ست بوو به داهێنانی جۆرێکی پێشکه‌وتوو و سیسته‌ماتیک له خه‌ت و داڕشتنی زمان وه‌کوو یه‌که‌یه‌کی پته‌وی زانستیی بۆ په‌یوه‌ندیی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و به‌گشتی په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به گه‌ردوون و که‌ونه‌وه. په‌یوه‌ندیی خه‌ت(نووسین) و زمان په‌یوه‌ندییه‌کی جه‌وهه‌ری بووه و مرۆڤ هیچ سه‌رده‌مێک و چرکه‌ساتێک له بوونی خۆی بێزمان نه‌بووه، به‌ڵام فۆرمه‌کانی ده‌رکه‌وتن و قۆناغه‌کانی باڵاکردنی زمان لای مرۆڤ جیاواز بووه و له سه‌ره‌تاییترین و بهرههستیانهترین حاڵه‌ته‌وه بۆ دهرههستترین و پێشکه‌وتووترین شێواز هاتووه و ئه‌م پرۆسه پڕ هه‌وراز و نشێو و ئاڵۆزهش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
واته تا کاتێک که کتێب بووه به‌م گیانداره کاغه‌زییه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه که هه‌ندێكجار ڕه‌نگاڵه و بۆینباخبهستوو و دره‌وشاوه‌یه و هه‌ندێجاریش پڕتووکاو و داکه‌وتوو بووه، به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تدا ئه‌وه ڕواڵه‌ت و ڕووکار‌ی کتێبه و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ڕۆح و زایه‌ڵه‌ی وشه‌کان و په‌یوه‌ندییان له سه‌ر ڕووپهڕهکانه له باوه‌شی کاغه‌زدا، زۆر جار ئێمه کتێبمان بینیوه به باشترین و جوانترین شێوه به‌رگی بۆ کراوه و ئاڵاوواڵا لهنگاوهتهوه به‌ڵام ناوه‌رۆکێکی وای نه‌بووه که ئێمه به تێڕامان و بیرکردنه‌وه و جوانبینیی دنیاوه گرێ بدات، زۆر جارانیش هه‌بووه و ئێمه زۆربه‌مان ئه‌زموونی وامان هه‌بووه که کتێب هه‌بووه به به‌رگێکی پڕتووکاو و لاپه‌ڕه‌ی لێک هه‌ڵوه‌شاوه‌وه که‌چی بۆنی کاغه‌زه‌که‌ی بۆنی مێژوویه‌کی دوور و ئه‌فسووناوی و زایه‌ڵه‌ی وشه‌کانیشی زایه‌ڵه‌یه‌کی حه‌قگۆ و پڕ له جوانی و ئه‌به‌دییه‌ت بووه، به مانایه‌ک له ماناکان کتێب هه‌میشه هه‌بووه، له سرووشت و ئامێزی که‌ون و گه‌ردوونه‌وه تاکوو زه‌ین و دنیای ئاڵۆز و ڕه‌ش و سپی و خۆڵه‌مێشیی و ڕه‌نگاوڕه‌نگی ده‌روونیی مرۆڤ، به‌س ئه‌وه‌ی هه‌یه که کتێب ئه‌مڕۆ له‌م فۆرمه کاغه‌زی و جوان و ئهفسووناویهدا گووراوه و هه‌زاران ساڵیشه به‌م به‌رگه دره‌وشاوه تاوسئاسایهوه ده‌رکه‌وتووه و ڕۆشتووه‌ته هه‌موو ماڵه‌کانه‌وه؛ له ماڵ و حوجره‌ی قه‌شه و مه‌لاوه بگره تاکوو فه‌یله‌سووف و شاعیر و پیاوکوژ و قه‌حبه و داوێن‌پاک و …کتێب ئاوه‌ها سه‌ربورده‌یه‌کی ئۆنتۆلۆژیک و بوونناسانه‌ی هه‌یه.
“ناوه‌کی؛ کتێب وه‌کوو شایه‌تحاڵێکی ئه‌به‌دی”
کاریگه‌ری کتێب و نووسین له سه‌ره‌تاکاندا به‌ڕاده‌یه‌ک ئاڵۆز و سه‌یر بووه که به خه‌رمانه‌یه‌کی پیرۆزه و ترسینهرهوه ده‌وره درابوو، گێڕانه‌وه‌یه‌کی جان ڤیلکینز “بیرکار، قه‌شه، فه‌یله‌سووف، ئه‌ستێره‌ناس و تیۆلۆژیستی و نووسه‌ری ئینگلیزی که له ماوه‌ی ساڵه‌کانی نێوان 1614-1672 ژیاوه” له سه‌ره‌تای کتێبێکیدا به‌ناوی “میرکوریوس” یان په‌یامهێنی سڕۆک و چالاک(1641) شتی جێگاسه‌رنج و ئیلهامبه‌خشمان له‌م باره‌یه‌وه پێ ده‌ڵێت. ئه‌و چیرۆکه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: “ئه‌م هونه‌ری نووسینه له هه‌مان سه‌ره‌تای داهاتنییهوه چه‌نده سه‌یر و سه‌رسووڕهێنه‌ر بووه، ده‌توانین وێنای ئه‌وه بکه‌ین که خێڵه نامۆدێڕن و سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌مریکا کاتێک پیاوانێکیان بینی که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌گه‌ڵ کتێبه‌کان له په‌یوه‌ندی و قسه‌کردن دان تا چ ڕاده‌یه‌ک سه‌رلێشێواویی ڕووی تێکردن و زۆر به ئه‌سته‌م ده‌یانتوانی ئه‌مه قبووڵ بکه‌ن که لاپه‌ڕه‌یه‌ک کاغه‌ز ده‌توانێت قسه بکات، له‌م باره‌یه‌وه حه‌کایه‌تێکی سه‌رنجڕاکێش له‌باره‌ی که‌سێکی کۆیله‌ی خێڵه‌کی گێڕدراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: ئاغایه‌ک کۆیله‌یه‌کی هه‌بووه و ئه‌م کۆیله خێڵه‌کییه‌ی به به‌رچنه‌یه‌ک له هه‌نجیر و نامه‌یه‌ک بۆ شوێنێک ناردووه و ڕایسپاردووه که ئه‌م ڕاسپارده‌یه به ته‌واوه‌تی بگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ستی خۆی. به‌ڵام له ڕێگادا کۆیله خێڵه‌کییه‌که زۆربه‌ی هه‌نجیره‌کان ده‌خوات و ئه‌وه‌شی مابوویه‌وه له‌گه‌ڵ نامه‌که گه‌یاندوویه‌ته ده‌ست ئه‌و که‌سه‌ی که ئاغا ڕایسپاردبوو. ئه‌و که‌سه‌ش(که دیاره که‌سێکی ناخێڵه‌کی و شاریی بووه) کاتێک نامه‌که‌ی خوێنده‌وه و بینیی که هه‌نجیره‌کان ئه‌وه‌نده نین که له نامه‌که‌دا ئاماژه‌ی بۆ کراوه کۆیله‌که‌ی تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ی که حه‌تمه‌ن هه‌نجیره‌کانی خواردووه و ئه‌م نامه‌یه شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییه ده‌دات. به‌ڵام کۆیله‌که( له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئاوه‌ها شایه‌تێک) لێبڕاوانه و بێ سڵه‌مینه‌وه نکۆڵیی له‌م ڕاستییه کرد و کاغه‌زه‌که‌ی به شایه‌تێکی درۆ و ساخته‌چی ناوبرد، زه‌مه‌ن تێپه‌ڕی و جارێکی دیکه ئاغا کۆیله‌که‌ی هه‌ر به بهرچنهیهکی هاوشێوه له هه‌نجیر له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کدا که کێش و ڕێژه‌ی وردی هه‌نجیره‌که‌ی تێدا نووسرابوو، نارد بۆ لای که‌سێکی دیکه. کۆیله‌که به پێی خووی جارانی له ڕێگادا بڕێکی زۆر له هه‌نجیره‌که‌ی خوارد. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست بکات به خواردن نامه‌که‌ی له بهرچنهکه ده‌رهێنا (به مه‌به‌ستی پێشگریکردن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر تۆمه‌تێک له داهاتوو) و له ژێر به‌ردێکی گه‌وره‌دا شاردییه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ر دیار نه‌بێت و لای خۆی دڵنیا بوو که که هه‌ر کاتێک نامه‌که ئه‌و له حاڵه‌تی خواردنی هه‌نجیردا نه‌بینێت که‌واته به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت شایه‌تی له‌سه‌ر بدات. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش زیاتر له جاری پێشوو ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌ت کرایه‌وه بۆیه له دواجاردا دانی به تاوانی خۆی نا و ئیمانی به پیرۆزیی و به‌رزیی کاغه‌ز هێنا و سۆزی ئه‌مه‌ی دا که له داهاتوودا و له هه‌ر کارێکی ئاواهییدا به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆیی و ده‌سپاکییه‌وه کاره‌کان ڕاپه‌ڕێنێت”.
“پاشه‌کی”
ئه‌م حیکایه‌ته نه‌ک ته‌نها ڕۆڵ و پێگه‌ی کتێب له په‌یوه‌ندییه مرۆییاندا ده‌رده‌خات، به‌ڵکوو نیشانده‌ری ڕه‌گه‌زی بانسرووشتی کتێبه به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌مزی واته ئه‌و زانیارییانه‌ی که کتێب ده‌توانێت له خۆیدا تۆماری کات بۆ خه‌ڵکان و نه‌ته‌وه و کو‌لتوورانی پێشنه‌که‌وتوو یان که‌متر پێشکه‌وتووی دیکه “به شێوه‌ی ڕه‌مزی و گریمانه‌یی لێره‌دا کۆیله‌که” ده‌شێت مانای هێزیی ئاسمانیی کتێب بگه‌یه‌نێت که مرۆڤ ناتوانێت به ئاسانی ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه و ئه‌م ڕه‌گه‌زه بانسرووشتی و ئاسمانییه‌ش پیرۆزیی بۆ کتێب به‌دیاریی ده‌هێنێت. جۆرێک له پیرۆزیی و نه‌مریی “لێره‌دا وه‌کو شایه‌تحاڵێک که ڕاستییه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه” که په‌یوه‌سته به هه‌بوونی کتێب له پله‌ی بووندا نه‌ک وه‌ک ناوه‌رۆک و یه‌ک مانای دیاریکراو، ئه‌مه ئه‌و گۆشه‌نیگایه‌یه که ئێمه ده‌توانین بنه‌مای بوون و هه‌بوونی کتێبی لێ بخوێنینه‌وه و پیرۆزایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ بوون و داهاتنی کتێب وه‌کوو مه‌کۆ و سه‌کۆی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی شارستانییه‌ت و لێکتێگه‌یشتنی زیاتری مرۆڤه‌کان به نیسبه‌ت خۆیان و که‌ون و گه‌ردوونه‌وه.
له گۆشه‌نیگای تره‌وه ده‌توانین باسی ئه‌و کتێبانه‌ش بکه‌ین که بۆ خۆیان مانیفێستکه‌ری پیرۆزیی و قودسییه‌تی خۆیان بوون. یان با بڵێین ئه‌وانه‌ی که ئه‌و کتێبانه‌یان به ناوی کتێبی پیرۆز( کتێبه ئاینییه‌کان و…) ناوزه‌د ده‌کرد ده‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که به ناوی پیرۆزی و له ژێر ناوی ده‌سته‌واژه قودسییه جۆراوجۆره‌کان حوکم و فه‌توای کوشتن و له‌ناوبردن و خاپوورکردنی که‌س، که‌سان، کو‌لتوور و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بده‌ن له حاڵێکدا گه‌شه‌ی کتێب وه‌کوو نوێنه‌ر و ده‌رکه‌وته‌ی بیر و زمان و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ به ئێمه ده‌ڵێت خودی کتێب وه‌کوو بوونه‌وه‌ر پیرۆزه، وه‌کوو ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له ده‌ستێوه‌ردان و شێواندن ده‌پارێزێت، وه‌کوو ئه‌وه‌ی جیهانبینی و جوانیناسیی تێکه‌ڵ ده‌کات و به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی گه‌ردوون بۆ مرۆڤ ئاسانتر ده‌کات، نه‌ک بڕیارده‌ری ماهییه‌تی جیهان و ده‌رکه‌ری ئه‌حکام و فه‌توا ئهویدیکوژهکان. که‌واته کتێب له پله‌ی یه‌که‌مدا وه‌کوو بوونێکی به‌رجه‌سته‌کراو پیرۆزه نه وه‌ک ئه‌وه‌ی چی تێدا نووسراوه، وه‌کوو خهلیقهتێکی بێخه‌وش و به‌رز پیرۆزه نه وه‌ک ئه‌وه‌ی چ ده‌کات و ده‌بێت چ بکات، چونکه له دواجاردا کتێبه‌کان به‌رهه‌می گه‌شه‌ی هزر و زمان و شارستانییه‌تی مرۆڤن، ئه‌گه‌ر خودی کتێب نه‌بایه ئێمه نه‌مانده‌زانی پێش له کتێب جیهان چۆن بووه، ئه‌گه‌ر خودی کتێب نه‌بایه ئێمه نه‌مانده‌توانی وێنای ساڵانی نزیک و دووری داهاتوو بکه‌ین و له ئێستادا تۆماریان بکه‌ین.
که‌واته کتێب به سێ پنت و جه‌مسه‌ری دیاریکراوی زه‌مه‌نی واته ڕابردوو، ئێسته و داهاتوو بوونی خۆی نه‌مر ده‌کات، پیرۆزکردنی تاقهکتێب یان چه‌ند کتێب خۆی دژی په‌یامی لێکتێگه‌یشتن و گه‌شه‌ی شارستانییه‌تی مرۆڤه‌کان بووه، هه‌موو کات ئێمه بینیومانه پیرۆزکردنی قسه‌کانی ناو کتێبێک و پراکسیسکردنی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع جگه له خوێن و قه‌تڵوعام شتی دیکه‌ی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه، به‌داخه‌وه ئه‌مه له‌مێژووی کتێبه پیرۆزه‌کاندا هه‌یه، له حاڵێکدا کتێب به مانا بوونناسانه‌که‌ی ته‌نها بۆ هه‌ڵگرتن و تۆمارکردنی بیر و هاوکات ئیلهامبه‌خشیی به داهێنان له‌بیرکردنه‌وه و هزریندایه.
وه‌کوو ئیمبیرتۆ ئیکۆ فه‌یله‌سووفی ئیتالی ده‌ڵێت هه‌ر شتێکی زه‌وینی یان ئاسمانی له خۆیدا ڕاز و ته‌لیسمێکی هه‌ڵگرتووه و هه‌ر کاتێک ئه‌م ته‌لیسم و ڕازه ئاشکرا بێت ئه‌وا ئێمه ڕووبه‌ڕووی ته‌لیسم و ئه‌فسوون و ڕازی دیکه ده‌بینه‌وه، ئه‌م ته‌لیسم بۆ ئه‌و ته‌لسیم و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌کی دیکه و هه‌تا دوایی و به‌م شێوه‌یه ئێمه به‌رده‌وام تا غایه‌ت و ناکۆتا به‌رده‌وام ده‌بین نه‌ک ئه‌وه‌ی به پێی فرمانی کتێبی خۆمان پیرۆزیی هه‌موو ئه‌وانی دیکه ڕه‌ت که‌ینه‌وه و جیهان به‌ره‌و کۆتایی و یه‌کده‌ستکردنه‌وه ببه‌ین. پێم وایه فه‌لسه‌فه و بوونی کتێب له‌م ئاسته به‌رزه‌ڕۆ و ترانسێندێنتاڵهدایه نه‌ک له ئاسته جێگیر و ته‌نگه‌به‌ره‌که‌ی پیرۆزکردنه جێگیر و ئایدۆلۆژییه‌که‌ی.