تراژیدیای هاملێت، تراژیدیای ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤه. به‌ڵام ئێسته کاتی سه‌رنجدان به‌و شته‌یه که هه‌میشه دوای هه‌موو شته‌کان سه‌رنجی ده‌درێتێ، واته ئاشکراترین لایه‌نی ئه‌م شانۆنامه‌یه. تا ئه‌و شوێنه‌ی که من ده‌زانم، هێشتا هیچ ڕاڤه‌کارێک زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌ی وه‌به‌ر خۆی نه‌داوه له‌م باره‌یه‌وه ڕا و سه‌رنجێک ده‌رببڕێت، ئه‌گه‌رچی خۆ خافڵاندن له‌م بابه‌ته دوای ده‌ربڕینی زۆر دژوار و نه‌کرده‌یه. بابه‌تی دووه‌می جێگه‌ی سه‌رنجی من ئه‌مه‌یه که له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی شانۆنامه‌ی هاملێت، هه‌مووان ته‌نها باسی شین‌گێڕی ده‌که‌ن.
به‌هۆی دۆخی شینگێڕانه‌یه که هاوسه‌رگیریی دایکی هاملێت هێنده شه‌رمهێن و ئابڕووبه‌رانه ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و که خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری “ڕووگرژی”ی کوڕه نازداره‌که‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ خۆی ئاوا ده‌ڵێت: “گومانێکم نییه که هۆکار هه‌مان مه‌رگی باوکی و هاوسه‌رگیریی زۆر به‌له‌ز و به‌تاڵووکه‌ی ئێمه‌یه”. و وا بیر ده‌که‌مه‌وه که پێویست ناکات بیر خوێنه‌ری بهێنمه‌وه که هاملێت له‌باره‌ی به‌کارهێنانی پاشماوه‌ی “خۆراکه‌کانی گۆشت که بۆ ڕێوڕه‌سمی پرسه و شینگێڕییه‌که سازیان کردبوو”، “له‌سه‌ر خوانی شایی” چ ده‌ڵێت: “ده‌سپێوه‌گرتن، هوراشیو! ده‌مپێوه‌گرتن” هه‌روه‌ها ناکرێت له‌م بابه‌ته‌ش سه‌رمان سووڕ نه‌مێنیت که هه‌ر کاتێک له شانۆنامه‌ی هاملێتدا به هه‌ر بۆنه‌یه‌ک شینگێڕیی ده‌کرێت، توخمێک به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ئاماده‌یه: ڕیوڕه‌سمی پرسه و شینگێڕییه‌که به کورتی و به نهێنی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌هۆی کۆمه‌ڵێک تێبینی و پارێزی سیاسی، پولۆنیوس به په‌له‌یه‌کی زۆره‌وه ئه‌سپه‌رده‌ی خاک ده‌کرێت، به بێ ئه‌وه‌ی که دانیشتنێک به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها خوێنه‌ر به‌باشی ده‌زانێت که ئه‌سپه‌رده‌کردنی ئۆفیلیا چۆن ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م خاڵه جێگه‌ی باس و مشت و مڕه ک چۆناوچۆن ئۆفیلیا که به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه خۆی کوشتووه (لانیکه‌م تێگه‌یشتن و هه‌ڵوێسته‌ی گشتیی ئه‌مه‌یه)، له خاکی سه‌رزه‌مینێکی کریستیاندا ئه‌سپه‌رده ده‌کرێت. گۆڕکه‌نه‌کان هیچ گومانێکیان نییه که ئه‌گه‌ر ئه‌و خاوه‌نی ئاوه‌ها پێگه و پله‌یه‌کی باڵای کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بایا، به‌دڵنیاییه‌وه به جۆر و شێوه‌یه‌کی دیکه ئه‌سپه‌رده‌ی خاک ده‌کرا. قه‌شه‌یه‌کیش که له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا ئاماده بووه له‌باره‌ی ئه‌سپه‌رده‌کردنی ئۆفیلیا به‌گوێره‌ی ئایینی کریستیان، روانگه‌یه‌کی ئه‌رێنی و سۆزده‌رانه‌ی نییه “ده‌بوو تا چرکه‌ساتی نه‌فخی سوور، به بێ تقدیس و پیرۆزاندنی ئایینی له ژێر خاک‌دا ده‌مایه‌وه و له‌باتی دۆعا خێره‌کان که به سه‌ر ته‌رمه‌که‌یدا ده‌خوێنرا، ده‌بوو لاته سواڵه‌ت و تاشه به‌ردمان له‌سه‌ر دانابا” و هه‌ر ئه‌و ڕیوڕه‌سمه‌ش که ڕیگه‌ی پێ درابوو به که‌می و کورتی به‌ڕێوه ده‌چێت. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت ده‌بێت هه‌موو ئه‌م خاڵانه له به‌رچاو گرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که ده‌زانین زۆر خاڵی دیکه له ئارادا هه‌ن.
ڕۆحی باوکی هاملێت له گوناهێکی لێبورده هه‌ڵنه‌گر ده‌ناڵێنێت و سکاڵا ده‌کات. به وته‌ی خۆی، زوڵمێک که ده‌رهه‌ق به‌و ئه‌نجام دراوه جاویده، چونکه ئه‌و (له‌کاتی بووژانه‌وه‌ی گوناهه‌کانی) دا تووشی حه‌په‌سان بووه یان تووشی حه‌په‌سانیان کردووه (و یه‌کێک له ڕازه گه‌وره‌کانی مانای تراژیدیا ئه‌مه‌یه). به وته‌یه‌کی دیکه، ئه‌و پێش له مه‌رگی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو تاکوو بگات به‌و هێورییه‌ی ناخ و ده‌روون یان هه‌ر شتێکی دیکه وا بۆ ئاماده‌بوونی له به‌رقاپی دادپه‌روه‌ریی ئیلاهیدا پێویست بوو. به‌م شێوه‌یه وه‌کوو ده‌ڵێن چه‌ند “سه‌ره‌داو”مان هه‌یه که به شێوه‌یه‌کی زۆر ده‌لاله‌تمه‌ندانه و ئاماژه‌که‌رانه پێکه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن و پرسیار ئه‌مه‌یه که: ئه‌م سه‌ره‌داوانه سه‌رنجی ئێمه بۆ چ شتێک ڕاده‌کێشن؟ ڕایده‌کێشن بۆ په‌یوه‌ندیی نومایشی ئاره‌زوو ئینسانییه‌کان له‌گه‌ڵ شین‌گێڕی و پێویستییه‌کانی. له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ستمه به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو بپه‌رژێمه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تاکوو له‌م ڕێگه‌یه‌وه بابه‌ت و پرسی (ئۆبژه) به‌و شێوه‌یه‌ی که له ده‌روونناسید باس ده‌کرێت واته “نموونه‌کان بۆ ئاره‌زووکان” لێک بده‌مه‌وه. سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم په‌یوه‌ندیی سووژه له‌گه‌ڵ نموونه و میسداقی ئاره‌زووه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کی ساده‌یه که من وه‌کوو مه‌وعید و کاتی دانیشتنێک ده‌یبینم. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانن که کاتێک ده‌ڵێم میسداق و نموونه‌ی ده‌ره‌کیی ئاره‌زووه‌کان ئه‌وا باسمان له‌سه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه که سووژه له دۆخی شینگێڕیدا له‌گه‌ڵ ئاره‌زوودا ده‌بێت به هاوشوناس و هاوکۆک (واته که‌سه‌که ده‌توانێت میسداق و به‌ر ڕاستیی ئاره‌زووه‌کانی دووباره له “خۆی”[1]دا بتوێنێته‌وه یان ڕووماڵی کات)، و له ڕاستیدا پرسی ئۆبژه له ڕوانگه‌یه‌کی به‌ته‌واوه‌تی جیاوازه‌وه لێک ده‌ده‌ینه‌وه. مانای ئه‌م قسه‌یه چییه؟ ئایا لێره‌دا له‌گه‌ل دوو قۆناغی جیاواز که له ده‌روونناسیدا پێکه‌وه یه‌کانگیر نابن، ڕووبه‌ڕووین؟ و ئایا ئه‌م بابه‌ته نیشانده‌ری پێویستیی لێکدانه‌وه‌ی جیدیتری بابه‌ت یان پرسه‌که نییه؟
ئه‌وه‌ی وا له سه‌ره‌وه له‌باره‌ی شینگێڕیی له شانۆنامه‌ی هاملێتدا وتمان، نابێت ببێت به‌هۆی پشتگوێخستنی ئه‌م بابه‌ته که سه‌رچاوه‌ی ئه‌م شینگێڕییه-چ له هاملێت و چ له ئۆدیپووسی شالیار-دا ڕوودانی جینایه‌ت(تاوان)ێکه.هه‌موو ئه‌م شین‌گێڕی و پرسه به‌په‌له و یه‌ک له‌دوای یه‌کانه ده‌کرێت تا قۆناگێکی دیاریکراو وه‌کوو به‌دواداهاتی تاوان یان جینایه‌تی یه‌که‌م بزانین. هاملێت به‌م مانایه، نومایش و نواندنیکی ئۆدیپییه، واته نومایشێک که ده‌کرێت وه‌کوو ئودیپی شالیاری دووهه‌م ناوی ببه‌ین و کارکرد و به‌کارهێنانه‌که‌شی له جۆره‌کانی تراژیدیا، به هاوتا و هاوته‌ریبی هه‌مان نومایش بزانین. فرۆید و ئه‌وانه‌ی پاش ئه‌ویش هه‌ر به‌م هۆیه‌وه شانۆنامه‌ی هاملێتیان به گرینگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. جێی خۆیه‌تی که خاڵه‌کانی ناهاوته‌ریببونی نێوان تراژیدیای ئۆدیپ و تراژیدیای هاملێت به‌بیر بهێنینه‌وه. هه‌ڵبه‌ت پێڕستی تێر و ته‌سه‌لی ئه‌م خاڵانه زۆر دوور و درێژ ده‌بێته‌وه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاماژه به هه‌ندێکیان ده‌ده‌م.
له “ئۆدیپی شالیار”دا، تاوان یان جینایه‌ت له ناو به‌ره‌ی پاڵه‌وانی نواندنه‌که‌دا ڕوو ده‌دات؛ به‌ڵام له شانۆنامه‌ی هاملێتدا تاوان له لایه‌ن که‌سێکی به‌ره‌ی پێشوو ڕووی داوه. له ئۆدیپی شالیاردا، پاڵه‌وانی نومایش له‌سه‌ر کرده و کرداری خۆی وشیار نییه و ده‌ستی قه‌ده‌ره که ئه‌و به‌ره ئه‌نجامدانی تاوان ده‌بات؛ به‌ڵام له هاملێتدا تاوان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام ده‌درێت. تاوان له شانۆنامه‌ی هاملێتدا به‌هۆی خیانه‌ته‌وه ڕوو ده‌دات. باوکی هاملێت له شیرینه خه‌ودا ده‌کوژن به شێوه‌یه‌ک که هه‌رگیز له کاتی بێداریدا به خه‌یاڵیشیدا نه‌ده‌هات. خۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له‌ناو برام، ڕێک له‌کاتی بووژانه‌وه‌ی گوناهه‌کانم”. ئه‌و له شوێن و دۆخێک‌دا لێی ده‌درێت که هه‌رگیز چاوه‌ڕوانیی نه‌ده‌کرد و ده‌کرێت به‌ڕاستی ئه‌مه به ده‌ستێوه‌ردانی واقیع و لێک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زنجیری قه‌ده‌ر بزانین. به‌گوێره‌ی ئه‌و شته‌ی که شێکسپیه‌ر له ده‌قی شانۆنامه‌که‌دا بیرمان ده‌خاته‌وه، باوکی هاملێت له باوه‌شی گوڵه‌کاندا گیان ده‌سپیرێت و ئه‌م دیمه‌نه له پانتۆمیم یان “بێده‌نگبێژی”ی سه‌ره‌تای نومایشه‌که دووباره پیشان ده‌درێت.
ئه‌م بابه‌ته به شتێکی دژواز دێته به‌رچاوان، له لایه‌که‌وه ڕوودانی تاوان له‌پڕ و به‌هه‌ڵکه‌وته، و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه که‌سه‌که ته‌واو ئاگاداری ڕوودانه‌که‌یه. یه‌کێک له لایه‌نه زۆر سه‌رلێشێوێنه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه، هه‌ر ئه‌مه‌یه. نومایشی هاملێت به‌پێچه‌وانه‌ی ئۆدیپی شالیار به‌م پرسیاره‌وه ده‌ست پێ ناکات که چ بووه؟، “تاوان له کوێ ڕووی داوه؟”، “تاوانبار له کوێیه؟”، به‌ڵکوو به بێزکردن له تاوان و باسکردنی به‌و شێوه‌یه‌ی که بۆ که‌سه‌که ده‌رکه‌وتووه، ده‌ست پێ ده‌کات. باوکی هاملێت ئیتر له دنیای زیندووه‌کاندا نییه و هه‌روه‌ها ناشتوانێت بکوژه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه سزا بدات. ئه‌و به‌هۆی ئه‌م تاوانه‌وه ڕؤشتووه‌ته دۆزه‌خ، به قه‌رزێک که نه‌یتوانیوه بیداته‌وه، یان به وته‌ی خۆی به قه‌رزێکی”لێبوورده هه‌ڵنه‌گر. له واقیعدا، سامناکترین پیویستیی ئاشکراکردنه‌که‌ی ئه‌و بۆ کوڕه‌که‌ی هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه. ئۆدیپ قه‌رزی خۆی داوه‌ته‌وه. ئه‌و نموونه‌ی مرۆڤێکه که به حوکمی قه‌ده‌ر و چاره‌نووسی قاره‌مانانه‌ی ده‌بێت باری قه‌رزێکی دراوه له ئه‌ستۆ بگرێت. به‌ڵام باوکی هاملێت به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت تا ئه‌به‌د بناڵێنێ و سکاڵا بکات که به‌هۆی خافڵگیربوون و له‌ناوچونی له نیوه‌ی ته‌مه‌نیدا، ئه‌رکه‌که‌ی به ناته‌واوی ماوه‌ته‌وه و هه‌لی نواندنی په‌رچه‌کردار و به‌سزاگه‌یاندنی بکوژه‌کانی ئیتر لێ سنراوه‌ته‌وه.
به‌م شێوه‌یه ده‌بینن که گه‌ڕان و پشکنینه‌که‌ی ئێمه، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت ده‌بێت به‌هۆی گه‌ڵاله‌بوونی کۆمه‌ڵێک پرسیار له‌باره‌ی سزادان و به‌دادگه‌یاندنی بکه‌رانی تاوان. فرۆید خۆی به زایه‌ڵه‌یه‌ک له خۆگری کۆمه‌ڵێک بنه‌مای ئه‌خلاقیی لێبوورده هه‌ڵگرانه بیرمان ده‌خاته‌وه که وا له چاره‌مان نووسراوه که کاتێک به هه‌ر هۆکارێک نومایشی ئۆدیپی تێده‌په‌ڕێنین، ئه‌م جۆره نومایشه شێوازێکی به‌راوه‌ژوو یان پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرت. له شانۆنامه‌ی هاملێت به‌دڵنیاییه‌وه ده‌شێت نیشانێک له‌م ڕوانگه‌یه‌ی فرۆید بدۆزینه‌وه. بۆ نموونه، یه‌که‌مین هاواری ناڕه‌زایه‌تیی هاملێت له کۆتایی په‌رده‌ی یه‌که‌می نواندنه‌که بهێننه پێش چاوتان: “ڕۆژگارێکی په‌شێو و په‌رێشانه. ئاخ، نه‌فره‌ت له چاره‌نووسی ڕقئه‌ستوور که وا من بۆ چاککردنی زه‌مانه‌که تێیدا له‌دایک بووم”. وشه‌ی “ڕق” که له زۆربه‌ی غه‌زه‌له‌کانی شیکسپیه‌ردا ده‌بینرێته‌وه هاومانای “کینه” و “دڵئێشان”ه، بۆ نموونه له‌م ڕسته‌یه‌دا: “ئه‌و به هۆی کینه‌وه ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام دا”. به‌ڵام وه‌رن با به وردبینییه‌کی زیاتره‌وه ئه‌م بابه‌ته لێک بده‌ینه‌وه. بۆ تێگه‌یستن له مه‌به‌ستی شانۆنامه‌نووسانی سه‌رده‌می ئیلیزابێت[2]، پێویسته هه‌ندێک له‌و ده‌سته‌واژه و وشانه‌ی که به‌کاریان هێناوه له ڕوویه‌کی دیکه‌وه بیانخوێنینه‌وه تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه مانای زه‌ینی(ده‌رهه‌ست) و هاوکات عه‌ینی(به‌رهه‌ست) بۆ ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه دیاری بکه‌ین. هه‌نووکه وشه‌ی “کینه” له ڕسته‌یه‌کی وه‌کوو “ئه‌و به‌هۆی کینه‌وه ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام دا”، مانایه‌کی زه‌ینیی هه‌یه، له حاڵێکدا که له وته‌ی هاملێتدا “ئاخ، نه‌فره‌ت له‌م چاره‌نووسه ڕقئه‌ستووره” هه‌ڵگری مانایه‌کی دوو لایه‌نه( له لایه‌که‌وه ئه‌زموونی سووژه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه نادادپه‌روه‌ریی دنیا”. وا دیاره ئێمه زۆر سه‌رنجی ئه‌م ئاماژه‌یه بۆ نادادیی جیهان نه‌بووینه. ده‌ربڕینی “چاره‌نووسی ڕق ئه‌ستوور”، هه‌م نیشانده‌ری هه‌ستی ڕقاویی هاملێت له‌باره‌ی چاره‌نووسه و هه‌میش ڕوونکه‌ره‌وه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌بوونی ئه‌وه‌ی وا ڕۆژگار به‌سه‌ری هێناوه. له پاڵ ئه‌مه‌شدا ڕه‌نگه له‌م ڕسته‌یه‌دا، سه‌رووتر له وشه و ده‌سته‌واژه‌کانی شێکسپیه‌ر، هه‌ڵگۆسته‌یه‌کی وه‌هماویی “ڕۆحی جوان”[3]یشمان دۆزیبێته‌وه، هه‌ڵگۆسته‌یه‌کی وه‌هماویی و سست که سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان به‌هیچ شێوازێک لێی ڕزگار نه‌بووینه.
سه‌رچاوه:
نوشتاری از ژاک لکان درباره‌ی نمایشنامه‌ی هملت، ترجمه حسین پاینده، انتشارات ققنوس تهران 1388
[1] -Ego، له تیۆره‌ی ده‌روونشیکاریدا، به‌شێک یان به‌ستێنێک له ده‌روونه که له ژێر کۆنترۆڵی ((بنه‌مای واقیع)) دایه و ((نیشانه‌ی ئاوه‌ز و دنیادیته‌بوونه))چونکه جووڵه و بزاوته‌کانی غه‌ریزه هێور و هاوسه‌نگ ده‌کاته‌وه.
[2] -سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی شاژنه ئیلیزابێت له 1558ه‌وه تا 1603، که یه‌کێک له قۆناغه هه‌ره گه‌شه‌کانی ئه‌ده‌ب له ئنگلته‌رادا بوو و شانۆنامه‌کانی شێکسپییه‌ر به‌زۆری له‌م سه‌رده‌مه‌دا نووسران و برانه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ.
[3] -ئاماژه‌یه‌که به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه‌کی هیگل له‌باره‌ی(0ڕۆحی جوان))ی گۆشه‌گیر و قووڵ که په‌رێشانییه‌کانی دنیای ده‌وروبه‌ری خۆی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی تێبگات که ئه‌م په‌رێشانی و په‌شێویانه له ناوه‌وه و ناخی خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه.
نووسین: ژاک لاکان
وه‌گێڕان له فارسییه‌وه: حه‌میده حه‌سه‌ن