• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئایار 6, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

    پردی تووەقووت

    گرتنەوەی دۆلار؛ فشارە کاریگەرەکەی واشنتۆن

    ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا

    ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی “کوردستان”ەوە بۆ تەحەددییەکانی ژیریی دەستکرد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

  • شــیکار
    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

  • ئــــابووری
    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

سەرەکی بـــیر و ڕا

جەنابی سەرۆک وەزیران ئەو هەڵەیە مەکە

دکتۆر عادل باخەوان لەلایەن دکتۆر عادل باخەوان
كانونی دووه‌م 12, 2024
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دۆخەکە بەرەو قۆناغی ئارامبوونەوە دەبات
0
هاوبەشکردنەکان
69
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

زیاتر لە هەفتەیەکە دیسانەوە حیکایەتی دەرکردنی ئەمریکا لە ئێراق هاتووەتەوە سەر شانۆکان و هەر لە واشنتۆنەوە تا دەگاتە پاریس، هەر لە بەیرووتەوە تا دەگاتە بەغدا، چ لە پشت پەردە دیپلۆماسیەکانەوە، چ لەبەردەم کەناڵەکانی راگەیاندندا، دیبەیتی لەسەر دەکرێت. ئەوەی بایەخێکی زۆر زیاتر لە جارانی بەم حیکایەتە داوە، ئامادەیی خودی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراقە کە لە چەند دەرکەوتنێکیدا بەڕاشکاوی باسی لە دەرکردنی ئەمریکا لە ئێراق کردووە. بەڵام با ئێمە بەشێوەیەکی بابەتییانە و دوور لە هەست و سۆز، پرسیار لە خۆمان بکەین: ئایا بەڕاستی ئێراق وەک دەوڵەت لە هەلومەرجێکی بابەتی وا دایە کە پەنجە راوەشێنێت و هەڕەشە بکات و بتوانێت بە گەورەترین زلهێزی جیهان بڵێت بۆ دەرەوە؟

دۆخی دەوڵەتێکی لەرزۆکی پاش جەنگ

لە سۆسیۆلۆژیای زانستە سیاسیەکاندا، دەوڵەتی لەرزۆک (Fragile state) بریتییە لەو دەوڵەتەی کە توانایەکی تەواو لاوازی لە ئیدارەکردنێکی تەندروستی هاووڵاتیان لە ئاستی دەستەجەمعیدا هەیە، بەڕادەیەک کە بێمتمانەیی لەنێوان هاووڵاتییان و دەزگاکانی دەوڵەتدا، لە دۆخێکی راگوزەرەوە دەبێت بە هەلومەرجێکی بوونیەوی و بابەتی. لە رووبەرێکی لەم شێوەیەدا، بێمتمانەیی رەهەندێکی دوو جەمسەری دەبێت؛ نە هاووڵاتییان متمانە بە دەوڵەت دەکەن، نە دەوڵەتیش متمانە بە هاووڵاتییان دەکات. واتە ئەگەر وەک دووژمنیش تەماشای یەکدی نەکەن، بەلای کەمەوە وەک دوو رکابەر لە یەکدی دەڕوانن. هەر ئەمەش وادەکات کە لەبری چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، ململانێکان، بە رێککەوتنەکانی نێو گرووپە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان بە ئامانجی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، دەوڵەت و دەزگاکانی دێن و بۆ ئیدارەکردنی پەیوەندییەکانی هێز بەکاریان دەهێنن!

ئەمە رێک ئەو چوارچێوەیەیە کە نەک تەنیا حکومەتەکەی ئیتار، بەڵکو کۆی دەوڵەتی ئێراقی تێدایە، چونکە هەر لە بناخە و سەرچاوەوە، بەتایبەتی پاش داگیرکردنی ئێراق لە 2003دا، دەوڵەت بەتەنیا مۆنۆپۆڵی ئیدارەکردنی جەماوەری نییە، بەڵکو ناچارە بەوەی کە مۆنۆپۆڵەکەی لەگەڵ چەندین گرووپی میلیشیایی و خێڵەکی و سیاسی و ئایینیدا دابەشبکات و ئەو بەشەش کە بەر خۆی دەکەوێت، زۆر بەلاوازی جێبەجێی دەکات.

ئەمە یەکێکە لەو هۆکارە هەرە گەورانەی کە وادەکات نزیکەی 89%ـی هاووڵاتییان، بە پێی توێژینەوەیەکی ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر ئێراق، هیچ جۆرە متمانەیەکیان بە دەوڵەت و دەزگاکانی نەبێت و گەر هەر هەلێکیش بۆ تێکەڵبوون بە بزووتنەی ناڕەزایی دروستببێت، بەخێرایی ئاوێزانی ببن. بەدیوێکی دیکەشدا، لە 2003وە تائێستا، هەمیشە دەوڵەت و دەزگاکانی و دەستەبژێرەکانی، نەک هەر گرفتی کاتیگۆرییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیان چارەسەر نەکردووە، بەڵکو قووڵتریشیان کردووەتەوە.

باشترین نموونەش بڕگەی 140ـی دەستوری ئێراقە سەبارەت بەو ناوچانەی کە جێگەی ناکۆکین لەنێوان هەولێر و بەغدا، یان یاسای لە رەگوڕیشە هەڵکێشانی بەعسیەکانە کە دواتر وەک یاسای لە رەگوڕیشە هەڵکێشانی سوننە لەلایەن چەند ئەکتەرێکی دەسەڵاتەوە بەکارهێنرا.

دەرکەوتەکانی ئێراق وەک دەوڵەتێکی لەرزۆک

لە دۆخێکی ئاوادایە کە دەوڵەتی ئێراقی، لەسەر ئاستی بابەتی رووتوقوت، بەرگەی هیچ جۆرە شۆکێکی ناوەکی یان دەرەکی ناگرێت و بەخێرایی وەک کۆشکی کارتۆنی دەڕووخێت. بۆ نموونە پاش هەڵبژاردنەکانی 2021 و سەرکەوتنی موقتەدا سەدر و خواستی ئەو بۆ دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی، ئەم شۆکە ناوەکیە وایکرد کە لە زۆنی سەوزدا کە بڕیارە ئارامترین ناوچەی ئێراق بێت، جەنگی نێوان براکان رووبدات و چەندین کوژراو و برینداری لێبکەوێتەوە و ئەگەر موقتەدا نەکشایەتەوە، ئێراق دەبووە گۆمی خوێن. هەروەها کاتێک کە لە 2014دا چەند سەد جیهادیستێکی داعش پەلاماری موسڵیان دا، کۆی دەوڵەتی ئێراقی لەبەردەم ئەم شۆکە دەرەکییەدا هەرەسی هێنا و ئەو سوپایەی کە دەیان ملیار دۆلاری تیادا سەرفکرا هەڵهات و کۆی چەکە هەرە پێشکەوتووەکانی بۆ جیهادیستەکان بەجێهێشت و لەکۆتایشدا بەناچاری داوای لە ئەمریکا کرد بگەڕێتەوە بۆ ئێراق و بەغداد لە کەوتنێکی تراژیدی رزگاربکات.

لە دەرەوەی شۆکە سیاسی و سەربازییەکانیش، ئەم دەوڵەتە لەرزۆکەی ئێراق، هیچ ژێرخانێکی بەهێز و کارا و مێژووییشی نییە بۆ رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ شۆکەکانی دیکەی وەک گۆڕینی کەشوهەوا یان دیمۆگرافیا. ئەوەی هەیە تەنیا گوتارێکی بێ نێوەڕۆک و بێ بەرنامەی ستراتیژییە. کۆی تایبەتمەندان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەگەر ئێراق فریای خۆی نەکەوێت، لە 20 ساڵی داهاتوودا رووبەڕووی کارەساتی گەورە دەبێتەوە. تەنانەت تایبەتمەندێکی فەرەنسی کە کار لەسەر گۆڕینی کەشوهەوا و دیمۆگرافیا لە ئێراقدا دەکات، پێی گوتم، ئەگەر ئێراق وا بەردەوامبێت، بەدڵنیاییەوە لە داهاتوودا شتێک نامێنێت بەناوی ئێراق!

یەکێک لەو خاڵانەی کە ئێراق هەمیشە شانازی پێوەدەکات رەهەندە ئابوورییەکەیەتی و پێیوایە جیهان ناچارە مامەڵەی لەگەڵدا بکات، چونکە ئێراق خاوەنی سەرچاوەی سروشتیی گەورەیە و وڵاتێکی دەوڵەمەندە، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە تەنیا وەهمی دەستەبژێرێکی نابەرپرسیارە لەم وڵاتەدا. چونکە تاکە سەرچاوەی داهاتی ئێراق بریتیە لە نەوت و نرخی نەوتیش بەهیچ شێوەیەک لە دەستی ئێراقدا نییە. کە نرخ لە ئاستێکی بەرزدابوو، دەوڵەت پارەکە وەردەگرێت و دابەشی دەکات و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکڕێت، کە نرخ دابەزی، هەموو شتێک رادەوەستێت و ئەفسانەکە کۆتایی پێدێت و قەیرانەکان دەتەقنەوە. دەکرێت دەوڵەتێکی لەرزۆک لە دۆخێکی تایبەتدا، وەک ئێراق، خاوەنی پارە بێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێت خاوەنی سیستمێکی ئابووریی دامەزراو بێت.

لەبری گوتاری دەرکردنی ئەمریکا لە ئێراق!

ئەمە ئەو چوارچێوە گشتیەیە کە ئێراق، چ وەک دەوڵەت و چ وەک حکومەتی تێدایە. لە دۆخێکی ئاوادا، ئایا بەڕاستی گوتاری دەرکردنی ئەمریکا لە ئێراقدا دەتوانێت ئامانجێکی تەندروست و ستراتیژی بێت؟ ئایا بەڕاستی دەکرێت گوتارێکی بەرپرسیارانە بێت؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر.

ئەوەی ئێراق لە ئێستا و ئێرەدا پێویستی پێیەتی گەڕانەوەی شەرعیەتە بۆ دەزگا دەوڵەتیەکانی، بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاووڵاتییانە کە نەیماوە، دابینکردنی سیستمی خزمەتگوزارییە لە کۆی ئێراقدا، گەڕانەوەی کەرامەتە بۆ ئێراقیبوون، گەڕانەوەیە بۆ مافەکانی مرۆڤ، گەڕانەوەیە بۆ هەیبەتی یاسا، رزگارکردنی دەوڵەتە لە هەژموونی ئەو میلیشیایانەی کە خودی دەوڵەتیان بە بارمتە گرتووە، دروستکردنەوەی پردی پەیوەندییە لەنێوان سوننە و کورد و شیعەدا.

ئەوەی ئێراق لە ئێستا و ئێرەدا پێویستی پێیەتی، سنووردارکردنی گەندەڵی گشتێنراوە، کەمکردنەوەی نادادیی کۆمەڵایەتییە کە چینی ناوەندی لەنێوبردووە، گەشەی ئابوورییە کە لە ئێستادا تەنیا قسەی بەردەم کامێراکان و نێو کۆنفرانسەکانە. ئەوەی کە لە ئێستا و ئێرەدا ئێراق پێویستی پێیەتی، پڕۆژەی فراوانی ستراتیژییە بۆ چارەسەرکردنی کارەساتی دێمۆگرافیا، رێگەگرتنە لە پەڕینەوە لە کۆمەڵگەوە بۆ خێڵ، دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو هەزاران هەزار ئێراقییەی کە لەنێو وڵاتەکەی خۆیاندا ئاوارەن.

ئەوەی لە ئێستا و ئێرەدا ئێراق پێویستیەتی رێگەگرتنە لە گەڕانەوەی تیرۆریزمی داعش کە هەموو جیهان کۆکن لەسەر ئەوەی یەکێکە لە مەترسییە هەرە گەورەکان، رێگەگرتنە لەوەی کە ئێراق نەبێت بە سەرزەمینی مافیا جیهانییەکانی مادەهۆشبەرەکان کە بەداخەوە لە ئێستادا دەرگەکانیان بۆ کراوەتەوە، چارەسەرکردنی گرفتەکانی سنوورە لەگەڵ کوێت، ئێران، تورکیا و سعودیەدا کە بوون بە سەرچاوەی چەندین قەیران بۆ کۆی ئێراق.

لە ئێستا و ئێرەدا، ئێراق پێویستی بە پڕۆژەی ستراتیژییە بۆ هەموو ئەم بابەتانە، نەک حیکایەتی دەرکردنی ئەمریکا لە ئێراق کە دەکرێت ببێتە هۆکاری هەرەسی یەکجارەکیی خودی ئێراق.

پۆستی پێشوو

سەودای سەدە و سکاڵای سەدە

پۆستی داهاتوو

پەرتووک و خوێندنەوە چین و چیمان دەدەنێ؟

دکتۆر عادل باخەوان

دکتۆر عادل باخەوان

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

كورد و تەنیایی
بـــیر و ڕا

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

نیسان 30, 2026
17
ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا
بـــیر و ڕا

ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

نیسان 30, 2026
11
ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران
بـــیر و ڕا

دەوڵەتی قووڵی ئێراق

نیسان 29, 2026
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2024
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  
« کانونی یەکەم   شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە