ئەوەنەی لەبیرمە، هەمیشە ویستمە ببمە مافیا. بۆ من مافیا بوون باشتر بوو لەوەی سەرۆکی ئەمەریکا بم. “هێنری هیڵ” لە ساتەکانی سەرەتای فیلمی “مارتن سکۆرسێزی”دا بەم شێوەیە دەڵێت فیلمی Goodfellas، فیلمێکە دەربارەی پیشەی بازرگانی و کولتووری ڕێکخراو و تاوانکاری لە نیویۆرک. ئەو کە چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە و دواتر هاوسەرەکەی بەشداری دەکات لە گێڕانەوەی لەگەڵیدا، بۆ سەرکەوتنی فیلمەکە زۆر گرنگە. ئەمە دیدگای کەسێکی دەرەکی نییە، بەڵکو فیلمێکی دیدگایە کە لەسەر بنەمای نۆستالژیا بۆ شێوازی ژیان. هاوسەری هیڵ ڕوونی دەکاتەوە:- ئەوان کوڕی کۆلارە شین بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تاکە ڕێگەیەک کە دەیانتوانی پارەی زیادە بەدەستبهێنن، پارەی زیادەی ڕاستەقینە، چوونە دەرەوە و گرتنەبەری چەند ڕێگەیەکی لابەلایە.” دەسەڵاتیان بێهۆشکردن بوو. هێنری دەڵێت: “ئەگەر شتێکمان بویستا یە، تەنها دەیبەین.” ئەگەر کەسێک دووجار گلەیی کردبێت ئەوەندە خراپ لێیمان دەدا، باوەڕم پێ بکەن، جارێکی تر هەرگیز گلەیییان نەکردەوە.” لە کۆتایی فیلمەکەدا، هێنری (ڕەی لیۆتا) هێشتا بیری ڕۆژانی کۆن دەکات. پارەکەی نەماوە، زۆربەی هاوڕێکانی مردوون، باشترین هاوڕێی خۆی ئامادە دەکات بۆ کوشتنی، بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی فیدراڵییهوه دەپارێزرێت هێشتا گلەیی دەکات. ئەو لەبیریەتی و دەڵێت: “وەک ئەستێرەی سینەما کە هێزیان هەبوو مامەڵەمان لەگەڵ دەکرا”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمڕۆ هەموو شتێک جیاوازە. هیچ کردارێک بوونی نییە. منیش وەک هەموو کەسێک دەبێت لێرەدا چاوەڕێ بکەم”.
پاداشتی ئیمتیازاتی بەدەستنەهێنراو لە دڵی گودفێلاسدایە (١٩٩٠).
دیمەنێکی سەرەتایی هەیە کە هاوڕێکەی هێنری جیمی کۆنوای (ڕۆبەرت دی نیرۆ) دەناسێنێت، و ئەویش بە جۆرێک لە بێگەردییەکی درەوشاوە دەچێتە ناو گرتەکە؛ زمانی جەستەی دەڵێت “تکایە چەپڵە لێ مەدەن.” هاوڕێکەی دیکەی هێنری تۆمی دیڤیتۆ (جۆ پێسی)یە، کە زیادەڕەوی دەکات لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی بە بێ ئەوەی وازی لێبهێنێت. یەکێک لە باشترین و گەورەترین لە مێژووی فیلمەکاندا، ئەو پێی وایە دەبێتە پیاوێکی “دروستکراو”، زۆر درەنگ درک بە هەڵەکەی دەکات، پێش ئەوەی فیشەکێک بنرێت بە سەریەوە دەڵێت “ئۆه، نا”. هەرگیز فێری پشوودان نەبووە و چێژ لە ئیمتیازەکانی وەربگرێت. هەمیشە دەبوو پاڵ بە شتەکانەوە بنێت. دیمەنە سەرەتاییەکانی فیلمی “گودفیلاس” هێنری هیڵی گەنج پلە نزمە لە گرووپێکی مافیایی بروکلینی، کە شوێنە سەرەکییەکەیان لە گەراجێکی تەکسیدایە ڕاست بەرامبەر ماڵەکەیان. (گرتەیەکی هێنری کە لە پەنجەرەوە سەیری دەرەوە دەکات، ئاوێنەیەکی یادەوەرییەکانی منداڵی سکۆرسێزی خۆیەتی لە گەڕەکی بچووکی ئیتاڵیا لە مانهاتن، هەروەها چەند زنجیرەیەکی گرتەی نزیکی سلەوموشن ورد بەکاردەهێنێت بۆ پێڵاو، بۆینباخ، قژ، ئەڵقە، سیگاری مافیاکان.) لە فیلمێکدا کە بە تووندوتیژی بەناوبانگە و دەستبەجێ پەخشدەکرێت، بەبێ ئاگادارکردنەوە، شۆکترین سوپرایز کاتێک دێت کە هێنری لەلایەن باوکیەوە زلەیەکی لێدەدرێت بەهۆی ئەوەی نەچووە بۆ قوتابخانە بێبەش. هێنری لەبیریەتی، بەهۆی هەڵبژاردنی پیشەی هەرزەکارییەوە ناچاربوو لە ماڵەوە “چەندجار لێی بدرێت”، بەڵام شایانی ئەوە بوو لێی بدرێت. تووندوتیژی وەک تەپڵ لێدان وایە لە ژێر هەموو دیمەنێکدا.
خۆشی “هێنری” لە ژیانی پیشەی گەنجیدا بە شێوەیەکی بەرچاو دیارە. جگەرەی دزراو لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت، گڕی لە ئۆتۆمبێل بەردەدا لە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلەکاندا، پارەی ئەوەندەی هەبوو لە بیست و یەک ساڵیدا کە دەیتوانی بەخشیشی باش بدات. لە بەناوبانگترین گرتەی فیلمەکەدا، هاوسەری داهاتووی کارێن (لۆرین براکۆ) دەبات، بۆ یانە شەوانەکەی کۆپاکابانا. لە بەردەم یانەکەدا ڕزێک کەس وەستاوە، بەڵام ئەو لەگەڵ خۆی دەیباتە ئەوبەری شەقامەکە، بەپلیکانەی خزمەتگوزاری دەیباتە خوارەوە، بە ناو چێشتخانەکەدا، تا دەچنە ناو یانەکە لە کاتێکدا مێزەکەیان ڕاست لەبەردەم ستەجی موزیکسازەکانە. ئەم گرتە زنجیرەییە ١٨٤ چرکە دەخایەنێت، تەنها کاری وێنەگر نییە، بەڵکو ڕێگەیەکی ئیلهامبەخشە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە چۆن پێدەچێت هەموو جیهان بەبێ ماندووبوون لەبەردەم هێنری هیڵی گەنجدا کراوەتەوە. گرتەیەکی زۆر درێژخایەنی دیکەش هەیە، وەک چۆن هێنری دەمانناسێنێت بە هاوڕێ مافیاکانی. هێنری پێشڕهوی کامێراکە دەکات بەناو یانەیەکی قەرەباڵغدا دەبات، بانگی کارەکتەرەکان دەکات ئەوانێش سەریان بۆ کامێراکە دەجووڵێنن یان لەگەڵ هێنری قسە دەکەن. هەندێکجار وا دیارە کامێرا بەدوای هێنریدا دەڕوات، بەڵام لە هەندێکی تردا پێدەچێت گرتەیەکی پی ئۆ ڤی بێت؛ هەندێک جار قسەیان لەگەڵ دەکات، هەندێک جار لەگەڵ ئێمە. ئەم ستراتیژە ئێمە بەشدار دەکات لە کردارەکەدا.
سینەماتۆگرافەکە، “مایکل بالهاوس”، یەکێک خەڵاتی بەدەست نەهێنا لە شەش پاڵێوراوی بوو بۆ ئۆسکاری، بەڵام هاوکارێکی سەرەکی بوو. بە پەیڕەوکردنی شێوازی تایبەتەی سکۆرسێزی، نزیکەی هەرگیز ڕێگە نادات کامێراکەی بێ جوڵە بێت؛ هەمیشە لە جووڵەدایە، ئەگەر کەمێکیش بێت، کامێرایەکی جووڵاو وامان لێناکات چاودێرێکی نەگەتیڤ بین بەڵکو بینەری چالاک بین. سیناریۆی نیکۆلاس پیلێگی و سکۆرسێزی لەسەر بنەمای کتێبێکی پیلێگیبە لەبارەی هێنری هیڵ وەیە، کەسێکی ژیر: ژیان لە خێزانێکی مافیادا دامەزراوە.
ڕەنگە فیلمەکە لەسەر بنەمای یادەوەرییەکانی سکۆرسێزی خۆیەوە بێت لەبارەی ئیتاڵیا بچووکەوە. خێزانێکی مافیا پیشان دەدات کە پۆڵ سیسێرۆ (پۆڵ سۆرڤینۆ) سەرۆکایەتی دەکات، کە هەرگیز بە تەلەفۆن قسە ناکات، گفتوگۆی گرووپی بەدڵ نییە، ماددە هۆشبەرەکان پەسەند ناکات (چونکە سزادانی زۆری لەسەرە)، و دەنگی وەک قەشەیەکی پەرستگا دەبیسرێت کاتێک فەرمان بە هێنری دەکات بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ لای هاوسەرەکەی. ئەمە بەو مانایە نییە کە دەبێت واز لە خۆشەویستە لابەلاکەی بهێنت؛ پێدەچێت هەموو کوڕەکان هەم ژن و هەم خۆشەویستێکی لابەلاکەی هەبێت، کە لەخشتەبراون بە کاڵای دزراوی سەرسوڕهێنەر و بێچێژ. گودفێلاس نائاساییە لە پێدانی کاتێکی باشی بەدەرکەوتنی خانمان لەسەر شاشە، کە بەزۆری لە فیلمە مافیاکاندا نابینرێن. “کارین هیڵ” لایەنی خۆی لە چیرۆکەکەدا دەگێڕێتەوە، دان بەوەدا دەنێت کە کاریگەری و ناوبانگی هێنری سەرنجی ڕاکێشاوە؛ دوای ئەوەی بە هێنری دەڵێت کابراکەی ئەوبەر شەقامەکە داوای پەیوەندی لێکردووە، هێنری بە دەسکی دەمانچەکەی لێدەدات و دواتر دەمانچەکەی دەخاتە سەری هەڕشەی لێدەکات ونبێت لەبەر چاوی. کارین پێمان دەڵێت: “دەزانم ژن هەیه وەک باشترین هاوڕێکانم، هەر لەو خولەکەدا لەوێ چوونەتە دەرەوە کە خۆشەویستەکەیان هەڕەشی لێکردوون بە دەمانچە کە وون بێت لەبەر چاویان. بەڵام من نەمکرد. من گەیشتمە ئەوەی دان بە ڕاستییەکاندا بنێم. منیش بەوە وروژام”. شتێکی گونجاوە بڵێین کە زنجیرەی The Sopranos سەرچاوەی خۆی لە گێڕانەوەکانی ناو گودفێلاسدا دەبینێتەوە، بە تایبەت گێڕانەوەی کارێن. بنەمای تووندوتیژییەکان چیرۆکێکی تەماحی ئابوورییە. هێنری و کارێن لە پاشخانێکەوە هاتوون کە نەیاندەتوانی بە ئاسانی ببنە خاوەنی کادیلاک و پشوو لە ڤێگاس و پاڵتۆی گرانبەها و ئەویش پاساوی ئەوە دەداتەوە کە دەبوایە بیکات بۆ ئەوەی خەرجی ئەو شێوازی ژیانی بدات: “هیچیانی وەک تاوان نەدەهاتە بەرچاو. زیاتر هێنری سەرکێش بوو ئەو و لەگەڵ هاوڕێکانیدا بۆ دەستکەوتنی چەند دۆلارێک بەخێڕایی، لە کاتێکدا هاوڕێکانی تری دانیشتبوون و چاوەڕێی بوون خێریان پێبکرێت.”
ڕێچکەی چیرۆکەکە بەدوای جووڵەی هێنریدا دەڕوات بۆ ناو مافیاکا و پاشان چونە ناو زیندان لە کۆتاییدا خیانەتیکردن. لە سەرەتا مافیا بوون وەک کرانەوەیەکی بۆ ژیانی وابوو، بەڵام دواتر دوای ئەوەی دەست دەکات بە فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان، داخستنێکی خنکێنە ڕوودەدات. شێوازی کامێرا لە دیمەنەکانی پێشووتردا ئاهەنگ بە هێز و کاریگەرییە بەرفراوانەکەیەوە دەگێڕێت. لە کۆتایدا؛ لە ناوەندی زنجیرەیی ڕۆژێکی تەواودا کێبڕکێیەکی خێراو پچڕپچر بەشێوەیەکی شێتانە، لەو کۆڵانانەی کە خێزانی تێدایە و دەبێتە هۆی تاوانکاری لە کاتێکدا واهەست دەکرێت هەلیکۆپتەرێک چاودێری دەکات. ئەوەی سکۆرسێزی لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەیکات ئەوەیە کە دەربڕینی پەرۆشی خۆی بۆ بابەتەکە، فیلمەکە هەڵچوو تەوژمی چیرۆکنووسێکی هەیە کە دەزانێت چیرۆکێکی باشی هەیە بۆ ئەوەی بیگیڕێتەوە. کامێرای سکۆرسێزی، نازی ئەم کوڕانە هەڵدەگرێت، گرنگی بە بریقەی پێڵاوەکانیان و خەتی ئوتوی جلەکانیان دەدات. کاتێک پلانی دزی بەناوبانگی کۆمپانیای لوفتانسا دادەنێن، لە سێ گرتەی تەسک وایان لێدەکات سەریان شۆڕبکەنەوە بە چرپە بۆیەک بدوێن و گرتەکە بە بوێریەکی وروژاوەوە کۆتای دێت. دەتوانن بیبینیت دزیکردن بۆ ئەوان چەند بەچێژە.
شێوازی فیلمەکە بریتییە لە پچڕاندنی دیالۆگ لەگەڵ تووندوتیژی. هەندێکجار زەنگی درۆ لێدەدرێت، وەک لە دیمەنە بەناوبانگەکەی چێشتخانە جۆو پێشیدا کە تۆمی دەیەوێت بزانێت مەبەستی هێنری چی بووە کاتێک وتی “پێکەنیناوییە”. ساتەکانی تر لەناکاو لە کولتووری مافیایەتی دەردەچن: ئەو شێوازی تۆمی تەقە لە پێی منداڵەکە دەکات، دواتر دەیکوژێت. ئەو شێوازی گاڵتەکردنەی دەبێتە هۆی ئەوەی لە باڕێکدا بە بێبەزییانە لە پیاوێک بدرێت. پێداگری کردن لەسەر شێوازی تووندوتیژییە بۆ ژیانی ڕۆژانەی کارەکتەرەکان بەردەوامی دەبێت. تۆمی و هێنری و جیمی کە لاشەیەک لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیاندایە، لە ماڵی دایکی تۆمی دەوستن بۆ ئەوەی چەقۆیەک هەڵبگرن، دایکشی پێداگری دەکات کە دابنیشن و خواردن بخۆن لە کاتژمێر ٣ی بەیانیدا. پێدەچێت سکۆرسێزی زۆر به موسەیتەری(ڕابەرایەتی) بوو بێت بەسەر بەهرەکەیدا لەم فیلمەدا. بۆ باشترین وێنەی ئۆسکار شکستی هێنا بەرامبەر فیلمی سەما لەگەڵ گورگەکان، بەڵام لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢، ڕاپرسییەکی گۆڤاری Sight & Sound ناوی لێنا چوارەم باشترین فیلمی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو (لە ڕیزبەندیەکەدا لە دوای Apocalypse Now کۆپۆلاوە هات، فیلمی Raging Bull ی سکۆرسێزی،Fanny and Alexander ی بێرگمان). ئەوە تاوانبارکردنی ڕێکخراوە تاوانکارییەکانە، بەڵام لە دەرەوە پێگەیەکی ئەخلاقی باڵاتردا نەوەستاوە.
ئەوە ڕوونکردنەوەی ڕاکێشانی تاوان گەنجێکی برسی ڕوون دەکاتەوە کە لە لێدانی منداڵییەوە فێری بووە ڕقی لە دەسەڵات نەبێت، بەڵکو ئیرەیی پێ ببات. کاتێک “هێنری هیڵن لە سەرەتای دەسپێکی فیلمەکەدا قسەمان لەگەڵ دەکات، وەک منداڵێکی ئاشق: “بۆ من مانای ئەوە بوو کە کەسێک بووم لە گەڕەکێکدا کە پڕ بوو لە کەسی هیچ و پوچ. ئەوان وەک کەسانی تر نەبوون. مەبەستم ئەوەیە هەرچییان بویستایە دەیانکرد. دوو جار سەرپێچی هاتوچۆیان کرد و کەسیش لێپێچینەوەی لەگەڵ نەکردن. هاوین کە بە درێژایی شەو یاری قوماریان دەکرد، هەرگیز کەس تەلەفۆنی بۆ پۆلیس نەدەکرد”(مەبەست لێی کە قوومارکردن قەدەغەیە لە شووێنەی ئەواندا یاریان تێدا دەکرد).
سەرچاوە:
Scorsese by Ebert / Roger Ebert
نووسین: ڕۆگێر ئیبێرت
وەرگێڕانی له ئینگلیزییهوه: هۆگر جەزا