توندوتیژیی چییە؟
مه‌به‌ست له ڕه‌فتارێکه که ئازارێکی جه‌سته‌یی یا ده‌روونیی به مرۆڤ بگه‌یه‌نێت.
جۆرەکانی توندوتیژیی کامانەن؟
توندوتیژیی جۆری زۆره. توندوتیژیی جەستەیی و دەروونیی؛ دوو جۆری سەرەکین.
هەڵبەت بۆ یەکەمجار توندوتیژیی له سروشته‌وه خوڵقێنراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ. توندوتیژیی کۆمەڵایه‌تی، هه‌موو ئه‌و ڕه‌فتارانه ده‌گرێته‌وه که مرۆڤه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌بێته مایه‌ی ئازاردانی مرۆڤه‌کانی تر.
ئایا توندوتیژیی زیادی کردوە؟
ناتوانین بڵێین له ئیستادا توندوتیژیی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و زیاتر دەچێت، بەڵکو له‌ئیستادا توندوتیژییه‌کان زیاتر درکیان پێ ده‌کرێت، جاران درککردن به‌رامبه‌ر به توندوتیژیی که‌م بوو. ڕاده‌ی سه‌پاندن زۆر بوو، چه‌مکی گوێرایه‌ڵی و ملکه‌چی باڵاده‌ست بوو. گه‌رچی خودی باڵاده‌ستی و سه‌پاندن، توندوتیژین. بەڵام خەڵکی نه‌یده‌زانی ئه‌وانه توندوتیژیین. هه‌روه‌ها ئامڕازەکانی گه‌یاندن که‌م بوون، تا به‌ئاگا بێینەوە، له‌وه‌ی بزانین چی توندوتیژییهکە دەکرا و له گۆشه‌یه‌کی بچووکدا قڕو قه‌پی لێ ده‌کرا.
ده‌شکرێت بڵێین فۆرمه‌کانی توندوتیژیی له سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تر ده‌گۆڕدرێن و میدیا ئامڕازێکی گه‌وره‌یه بۆ گۆڕین و ئاڵوگۆڕی فۆرۆمهکانی توندوتیژیی. مرۆڤ له زهنی خۆیدا توانای داهێنانی وێنه‌ی نوێی هه‌یه، هه‌ر به‌و جۆره‌ی هونه‌رمه‌ند وێنه‌یه‌کی نوێ به‌رهه‌م دێنێ، مرۆڤی توندوتیژیش ده‌توانێت بیر له داهێنانی شیوازی نوێ بکاته‌وه بۆ نواندنی توندوتیژییه‌که‌ی. له هه‌موو بواره‌کاندا، داهێنه‌ره‌کان که من، بەڵام لاساییکه‌ره‌وه‌کان زۆرترن، بۆ لاساییکردنه‌وه‌ش ئامڕازه‌کانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ڕۆڵ و کاریگه‌رییان زۆره.
یه‌کێک له ده‌رکه‌وته‌کانی جهانگیریی به‌هۆی ئامڕازه‌کانیه‌وه ئه‌وه‌یه هاوشیوه‌یی و وەکیەکی دروست ده‌کات. هه‌ر به‌و جۆره‌ی کاڵا بازرگانییه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه دابونه‌ریته‌کانیش له‌گەڵ خۆیدا بڵاو ده‌کاته‌وه. هه‌ر به‌و جۆره‌ی دابونه‌ریته کۆمەڵایهتیهکان بڵاو ده‌کاته‌وه ده‌رهاویشته‌کانی خودی ئه‌و دابونه‌ریته تازانەش بڵاو ده‌کاته‌وه. بۆیه جیهانگیریی خۆی هۆکاره بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه توندوتیژیی بناسین، بزانین چی توندوتیژیی بووه چی توندوتیژییه. هاوکات هۆکاریشه بۆئه‌وه‌ی فۆرمه‌کانی تازه‌ی توندوتیژیمان پێببه‌خشێت.
له‌نێو جهانگیریدا و بهئامڕازهکانی گه‌یاندن، به خێرایی ئه‌و کاریگه‌ریانه دانراون. بۆیه هه‌ر دیمه‌نێکی نوێی پێشتر نه‌بینراوی ناو میدیا کاریگه‌ریی ئەرێنی و نەرێنی خۆی هه‌یه چ بۆ گواستنه‌وه‌ی شێوازی توندوتیژیی چ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش زیاتر هه‌ست به‌وه بکه‌ین که توندوتیژیی ڕووده‌دات، چ بۆ ئه‌وه‌ش بارێکی ده‌روونیی وا ده‌خوڵقێنێ که که‌سه‌کان نائارام ده‌بن و دوچاری توند‌و تیژیی ده‌بن چ خۆشیان وه‌ک فیتنه له ماڵدا ڕۆڵ ده‌گێرن بۆ ڕوودان و تێکدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی خێزان و کۆمه‌ڵگه به‌گشتی. هاوکات ڕۆلی ئەرێنییش ده‌گێڕن، بەڵام ئه‌وه به‌ته‌نها ئه‌وان لێی به‌رپرسیار نابن له‌په‌نای میدیادا ده‌بێت کار و دامه‌زراوه‌ی تر هه‌بێت پێبهپێی میدیا کار بکات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دەرهاویشتە نەرێنیەکانی میدیاکان و جیهانگیریی به‌گشتی یا بۆ زیاتر کردنی دەرهاویشتە ئەرێنییەکان.
نەریــت و ئـــاین
نه‌ریت و ئایین خۆیان دوانه‌یه‌کی ته‌واوکه‌ری یه‌کن و زۆر جاریش دژ به یه‌کن، له کاڵکردنه‌وه یا تۆخکردنه‌وه‌ی فۆرمه‌کانی ژیاندا. هیچ ئایینێک نییه و هیچ رێبازێکی تری سیاسیش نه‌بووه نه‌ک هه‌ر ئایین که توانیبێتی ته‌واوی نه‌ریته‌کانی کۆمەڵگەکه‌ی خۆی ڕەد بکاته‌وه و توانیبێتی درێژه به‌مانی خۆی بدات، بەڵکو له‌سه‌ر به‌شێکی نه‌ریته‌کان ژیاوه دژ به به‌شێکی تریان کاری کردووه.
له توندوتیژییشدا به‌هه‌مان شێوەیە. گه‌رچی بۆ توندوتیژیی، پێم باشه نه‌ڵێین ئایین دروسترە بڵێین ده‌مارگیریی یا بڵێین ئه‌و ڕێبازانه‌ی که نرخی ژیانی مرۆڤ ده‌به‌ستنه‌وه به شتێکه‌وه کە پێیانوایه ئه‌گه‌ر که‌سێک خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه نه‌بوو، مافی ژیانی نیه. نابێت به‌ته‌نها بڵێین دین، چونکه دینیش هه‌یه فێری لێبورده‌یی و نا توندوتیژیمان ده‌کات، به‌گشتی هه‌ر ئایدیایەک به شێوازی ڕه‌ها خۆی ئاڕاسته بکات، هه‌ر بیروبۆچونێک ببێته باوه‌ڕێک و خۆی له ژیانی مرۆڤ به‌نرختر بزانێت، ئه‌وه ده‌بێته هۆکار بۆ زیادکردنی توندوتیژیی. ته‌نانه‌ت زانستیش مه‌ترسی دروست ده‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌بیر بکات که له‌پێناو ژیان و پاراستنی ژیانی مرۆڤدا خوڵقاوه و خۆی به‌پیرۆزتر بزانێت له ژیانی که‌سێک که نازانستیانه بیر ده‌کاته‌وه هۆکاردەبێت بۆ توندوتیژی.
گرنگه له‌هیچ شتێکدا پەڕگیری نه‌نوێنین،، ته‌نانه‌ت له بواری کۆمەڵایهتیشدا په‌ڕگیری مه‌ترسی که‌متر نابێت له پەڕگیرییهکانی تری وه‌ک پەڕگیریی سیاسی یا ئایینی. هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که هه‌ر له منداڵییەوە وا مرۆڤ په‌روه‌رده ده‌که‌ن که (مرۆڤ نرخی ژیانی به‌نده به خەسڵەتێکهوه ئه‌گه‌ر ئەو خەسڵەتەی نه‌بوو، شایسته‌ی ڕێز یا ژیان نیه)ئه‌وا زه‌مینه خۆش ده‌کات که به هه‌موو شێوازێک بکه‌ره‌کانی کۆمەڵگە سوکایه‌تی به‌وانه بکه‌ن که ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان تێدا نییه. هه‌روه‌ها هۆکاری تری وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه.
هاوکات به‌رژه‌وه‌ندی ماڵیی سیاسیی و سه‌دانی تر فاکته‌رن بۆ توندوتیژیی. هەروەها پشووکورتی هۆکاره بۆ توندوتیژیی، نه‌زانینی فره ڕه‌هه‌ندی واته کاتێک که‌سێک ده‌یه‌وێت به‌مه‌به‌ستێک بگات، یا ته‌نانه‌ت په‌یامێک بگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر بیرته‌سک بوو خۆی تاک ڕه‌هه‌ند بوو، نه‌یزانی شێوازی دیکەی ژیان هه‌یه بۆ گه‌شتن به مه‌به‌ست یا بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ست، ئه‌وا خێراترین ڕێگه که هەڵدهبژێرێت و بهناجاریش له‌ژێر فشاری ده‌روونییدا هەڵیدهبژێرێت، چونکه تاکڕه‌هه‌ندی وا ده‌کات مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ست به فشار بکات له به‌رانبه‌ر نه‌خێره‌کانی ژیاندا. بۆیه زیاتر ئه‌و که‌سانه توندوتیژیی ده‌نوێنن که ڕه‌قن که‌سێتییان نه‌رم نییه، بۆیه په‌روه‌رده‌کردنی ڕه‌ق سیسته‌می تاکڕه‌هه‌ند و بیری تاکڕه‌هه‌ند، کۆمەڵگه‌ی تاکڕه‌هه‌ند هۆکاری گه‌وره‌ن بۆ زیاتر کردنی توندوتیژیی.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بووه به‌درێژای مێژو بێبه‌ش نه‌بوه له توند‌و تیژی، به‌ڵام ئێمه چاوه‌روانیمان له په‌روه‌رده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌یه که به‌ند به به‌نده‌کانی مافی مرۆڤ کار پێ بکات، به‌ڵام ئه‌م کاره به‌و مامۆستایانه ناکرێت که خۆیان قوربانی ده‌ستی توندوتیژین مێژوو کرده‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی هیوامان به‌وه هه‌بێت پیویستمان به کاتی زیاتر و به ده‌ستکاری کردنی تێکڕای سیسته‌م هه‌یه.
گرنگه بزانین ئێسته ئێمه له نێوان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نەریتی و زانستیداین، هه‌ردوو ئاڕاسته‌که دامه‌زراوه‌یان هه‌یه و کاریگه‌ریان لهکۆمەڵگەدا هه‌یه، بەڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که دامه‌زراوه زانستیهکانیشمان، هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی تێدا هەڵدهسوڕێن که هێشتا نەریت و بیر و هێزی نه‌ریتی وا کاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌یه و ئاڕاسته‌یان ده‌کات که پڕاوپڕه له بیری پەڕگیرانه له‌و بیرانه‌ی که خاڵییه له تاکگه‌رایی خاڵییه له ئازادیی تاکه که‌سی، خاڵییه له ڕێژه باوه‌ڕی، له ئێستادا به پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌مانه جیاوازییه‌کی که‌م له نێوان دامەزراوه‌کانی ئاشتەوایی خێڵەکیی و دامه‌زراوه‌کانی تری کۆمەڵایه‌تیدا هه‌یه، چونکه دامه‌زراوه‌کانی تری کۆمەڵایهتیش هێزی نەریتی و خێڵەکیی کۆمەڵگە به ئاسانی ملی پێنه‌داون. ته‌نانه‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا، خۆ دامه‌زراوه‌کانی یاساش به ته‌واوی واتا به ئه‌لفوبێی یاسا کار ناکه‌ن و هێزی دیکە به‌سه‌ریانه‌وه باڵاده‌سته، بۆیه مه‌کته‌به کۆمه‌لایه‌تییه‌کان به‌شی خۆیان ڕۆڵیان هه‌بووه له دامرکاندنه‌وه‌ی کێشه‌ی کۆمەڵایه‌تیدا، بەڵام ڕۆڵیان نه‌بووه له سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فاکته‌رانه‌دا که ده‌بنه هۆکاری توندوتیژیی.
گه‌رچی خودی مه‌کته‌به‌کان هێمان بۆ ئه‌وه‌ی که هێشتا هێزی نه‌ریتی له‌م هه‌رێمه‌دا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه. مه‌کته‌به کۆمەڵایه‌تییه‌کان کێشە چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، نەک کار له‌سه‌ر هۆکاره سه‌ره‌کییه‌که‌ی کێشه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بکەن، که گۆڕینی ئه‌و فاکته‌ره کەلتووریانهیه ده‌بنه هۆکاری خودی ئه‌و کێشانه. بۆیه دواتر به جۆری تر له‌لای که‌سی تر سه‌ر هەڵدهداتهوه. هاوکات بوونی ئه‌و ناوه‌ندانه ئاماژه‌یه‌کی تره که ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ریتییه و به‌و جۆره و له‌و ڕێیه‌وه ده‌توانی مامەڵه‌ی له‌گەڵ بکه‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه ئه‌رکی یه‌که‌می یاسا و په‌روه‌ده‌یه که ده‌ست له‌نێو ده‌ست بنێن بۆئه‌وه‌ی هزرێکی ناتوندوتیژ و لێبوردەیی له‌نێو کۆمەڵگه‌دا برەو پێبدات و بچەسپێنێت.
هه‌ر به‌وجۆره‌ی جارنامه‌ی مافی مرۆڤ له گیران و سزادان له‌م هه‌ریمه‌دا به‌مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، لێبووردنه گشتیه‌کانیش له‌کاتی ده‌رکردنیاندا زانستی تاوانناسی و پره‌نسیپه‌کانی چاکسازیان له‌به‌رچاو نەگرتووه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌رکێک له ئه‌رکه‌کانی سزادانه یاساییه‌کان بۆ سڵه‌مینه‌وه‌ی گشتی بێت ئه‌وا لێبوردنی گشتی ئه‌و سڵه‌مینه‌وه‌یه که‌م ده‌کاته‌وه.
پێشنیار ده‌که‌م
به کرده‌یی کار بۆ به‌سیسته‌م کردنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ بکرێت به جۆرێک له هه‌مو سێکته‌ره‌کانی ژیاندا ڕه‌نگی دابێته‌وه.
دواجار پێشنیار ده‌که‌م ڕۆژێک ته‌رخان بکه‌ین بۆ دانپێدانانی گشتی له‌و ڕۆژه‌دا هه‌مووان دان به‌وه‌دا بنێین که توندوتیژییمان نواندووه و له‌و ڕۆژه‌دا داوای لێبوردن له یه‌کدی بکه‌ین
سه‌رکرده له هاونیشتمانییه‌کانی، ژن و پیاو لەیەکتری، گەورەکان لە مناڵەکان، بەڕێوهبهر له فه‌رمانبه‌ره‌کان، مامۆستا له قوتابیه‌کان، منداڵه‌کانیش له پشیله و سه‌گه بهرەڵاکانی کۆڵان له چۆله‌که ته‌زیوه‌کانی گوێسهبانەکان هه‌ر که‌سه بڵێ من توندوتیژییم نواندووه بمبورن له‌مه‌ودوا واده‌که‌م توند‌و تیژ نه‌بم.
زۆر سوپاس بۆ هاوڕێی ئازیزم مامۆستا ساڵح بێچار بەڕێنوس و داڕشتنەوەی دیدارەکەدا چوەوە وەک بابەتێک بۆی ناردمەوە، چونکە دیداربو لەگەڵم ئەنجامدرابو
ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی