پێویسته پێناسه‌یه‌كی ته‌عریب بكه‌ین
ته‌عریب: بریتیە لە زاڵکردن و، داگیركاری و، فراوانخوازی بەرژەوەندی عەرەب و، فراوانکردنی سنور یان بەشێوەیەکی زۆرە ملێ بەسەر نەتەوەیه‌کی تردا، لە ڕێگه‌ی ڕاگوێزان، دەرکردن، گۆڕینی ناوی شوێن، ناسنامە و زمانی دایک، پاشان هاوورده‌كردن ونیشته‌جێ كردنی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر خاكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه.
ده‌رباره‌ی كورد، بەعەربەکردن بریتیە: لە نیشتەجێکردنی خەڵکی عەرەب بەشێوەیە تاک و کۆمەڵ لە سه‌ر خاكی کوردستان، هەروەها گۆڕینی ناوی شار و، گوند و، گەڕەک و، دامەزراوە فەرمی و، نا فەرمییەکان بۆ ناوی عەرەبی، ئەمەش بە مەبەستی گۆڕینی ڕاستیە نەتەوەییەکان بۆ بەرژەوەندی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئێراق به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای تا ئه‌م ساته وه‌خته، پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو هه‌ڵقه‌یه‌كی پێكه‌وه گرێ‌دراو بووه، له كوێدا به هۆی كۆتایی هاتنی ڕژێمێكه‌وه وه‌ستا بێت ده‌سه‌ڵاتی دوای ئه‌و له‌و خاڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه كه وه‌ستاوه.
ئه‌گه‌ر وه‌كو مێژوو، به‌ڵگه مێژووییه‌كان سه‌یری ته‌عریبكردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی باشوری كوردستان بكه‌ین؛ ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا عه‌ره‌ب نشینن و بوونه‌ته به‌شێك له خاكی عه‌ره‌ب، سه‌رده‌مانێك كورد حوكمڕان و ده‌سه‌ڵاتداری بووه. عه‌ره‌ب وه‌كو میوان و هه‌ندێكجاریش وه‌كو په‌ناهه‌نده هاتوونه‌ته ئه‌و جێگایانه، هه‌مووی به به‌ڵگه‌ی مێژوویی له ئه‌رشیفی ناو مۆزه‌خانه‌ی عوسمانیه‌كاندا بوونی هه‌یه و ماوه.
له كتێبی(الاعتراف الجاسوس الانجلیزی) كه ساڵی (1998) له ئه‌سته‌نبوڵ چاپكراوه، باس لە باره‌ی دانیشتووانی دوو سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ری كوردستانی باشور ده‌كات، ده‌ڵێت: ”ویلایه‌تی موسڵ سه‌رجه‌می دانیشتووانه‌كه‌ی کوردن” ئه‌وكاته ناوه‌ندی والیه‌ت خودی شاری موسڵ بووه، له یه‌كێكی تر له ئه‌رشیفی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نێو مۆزه‌خانه‌ی عوسمانی له ئه‌سته‌نبوڵ، زۆر به ڕوونی باس له شاری موسڵ و پێكهاته‌كانی ده‌كات، ده‌ڵێت ” له نێو ناوه‌ندی شاری موسڵدا سه‌دوو بیست خانه‌واده‌ی عه‌ره‌ب بوونیان هەیە کە وه‌كو په‌ناهه‌نده له ترسی دوژمنداری په‌نایان بۆ هۆزه كورده‌كانی نێو موسڵ هێناوه”.
ئه‌گه‌ر زیاتر وردبینه‌وه و ڕۆبچینه نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ئێراق؛ ده‌بینین وڵاتێك به ناوی ئێراقه‌وه به‌م سنووره‌ی ئێستا له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كدا بوونی نیه، گه‌وره مێژوونووسانی عەرەب وه‌ك ( ابن اثیر، ابن خلدون، ئه‌لمه‌دائنی، بلاذری…) كاتێك باسی ئێراق ده‌كه‌ن له باشوری تكریته‌وه تا به‌سره و، كه‌نداوی فارس به ئێراق ناوزه‌د ده‌كه‌ن، باشوری كوردستان وه‌ك هه‌رێمی چیاكان یاخود هه‌رێمی كورده‌كان ناوی هاتووه.
تا ساڵی (1921) و كۆنگره‌ی قاهیره كه تیایدا مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ كرا به پاشای ئێراق، كوردستان بەشێک نه‌بووه له عێراق، به‌ڵكو ویلایه‌تی موسڵ كه زۆربه‌ی خاكی باشوری كوردستانی له خۆ گرتووه جێگه‌ی ململانێی نێوان ئێراق و توركیا بووه.
قۆناغەکانی تەعریب
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی و، سیسته‌ماتیك باسی قۆناغه‌كانی ته‌عریب بكه‌ین ئه‌وا ده‌بێت ته‌عریب به چه‌ند قۆناغێك دابه‌ش بكه‌ین ئه‌وانیش:
قۆناغی یه‌كه‌م: له دوای ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه ده‌ست پێده‌كات له ناوچه كوردنشینه‌كان، له ساڵی (1927) کە تیایدا چەند هەزار ماڵە عەرەبێک هێنرانە کەرکوک بە هۆی دامەزراندنیانەوە لە کۆمپانیای نەوت وەک کارمەند.
قۆناغی دووه‌م: له ساڵی (1936)ه‌وه له سەردەمی پاشایەتی، کاتێک “یاسین هاشمی” سەرۆک وەزیرانی ئێراق بوو، ده‌ست پێده‌كات، پاش ڕاكێشانی پرۆژه‌ی ئاودێری بۆ ناوچه‌ی حه‌ویجه كه تیایدا ئاسانکاریی زۆری پێشکەش بە خێڵە عەرەبەکانی دیوی ڕۆژئاوای زێی دیجلە کرد، تاوەکو بێن لە دیوی ڕۆژهەڵاتی دیجلە لە ناوچەی حەویجە پێگەدانێن، ئەویش بە لێدان و ڕاکێشانی کەناڵێکی ئاو تاوەکو عەرەبەکان لە دەوروبەری کەناڵەکە بەروبومەکانیان بچێنن و نیشتەجێبن، چه‌ند عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌ب وه‌كوو عه‌شیره‌ته‌كانی ( عوبید، جبور، ئه‌بوحه‌مدان) كه ژماره‌یان زیاتر له (27) هه‌زار عه‌ره‌ب ده‌بوون، به ده‌م ئه‌م سیاسه‌ته‌وه هاتن و له ناوچه‌كه‌دا نیشته‌جێ بوون و مانه‌وه.
قۆناغی سێیه‌م: ئه‌مه به فراوانترین و مه‌ترسیدارترین قۆناغه‌كانی ته‌عریب داده‌نرێت، ئه‌ویش له پاش كوده‌تای به‌عسیه‌كانه‌وه له ساڵی (1963) ده‌ست پێده‌كات، تا ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی (2003).
له‌م قۆناغه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه ڕێژی ده‌ستكرا به ته‌عریبی ناوچه نه‌وتیەكان كه بریتی بوو له:
1-ڕووخاندن و ڕاگوێزانی گونده كوردیه‌كانی نزیك له ناوچه نه‌وتیه‌كان.
2-ڕاگوێزانی سه‌رجه‌م گونده كورد نشینه‌كانی ناوچه‌ی دوبز و كه‌ندێناوه، دواتر هێنان و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب له جێگه‌یاندا.
3-دوورخستنه‌وه‌ی كارمه‌نده كورده‌كان بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری ئێراق.
4-هێنان و دامه‌زراندنی پۆلیس و كارمه‌ندی عه‌ره‌ب بۆ ناوچه‌كه.
قۆناغی چواره‌م: له دوای ساڵی (2004)ه‌وه دەست پێدەکات، تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
ناوچەکانی تەعریب
پرۆسه‌ی ته‌عریب جگه له‌و قۆناغانه بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش دابه‌شبوو، ئه‌ویش له سێ ناوچه‌دا خۆیده‌بینیه‌وه:
یه‌كه‌م: ڕاگوێزانی ناوچه سنوریه كوردنشینه‌كانی ئێراق و سوریا و توركیا، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی دابڕانی كورده‌كانی باکور و باشور و ڕۆژئاوای كوردستان لەیەکتر.
دووه‌م: ڕاگوێزانی ناوچه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك، هه‌ولێر، موسڵ، ئه‌م شاڵاوه لە ساڵی (1975)دا و لەسەردەمی “ئەحمەد حەسەن بەکر” جێبەجێکرا، تێیدا ڕاگوێزان تەنیا ئەو گوندانەی گرتەوە کە ئەوکات نەوتیان تێدا دۆزرابۆوە کە ژمارەیان ٢٩ گوند بوو.
سێیه‌م: ده‌ركردنی كورد له‌و ناوچانه‌ی ڕژێم ناوی لێنابوون ناوچه ستراتیژیه‌كان، بریتی بوون له ˮ قه‌زاكانی خانه‌قین، مه‌نده‌لی، شێخان، ته‌لكێف، ته‌له‌عفه‌ر، شه‌نگال، زوممار، سیمێڵʻʻ.
جگه له هه‌موو ئه‌مانه، له دوای كوده‌تاكه‌ی ساڵی (1963)وه پرۆسه‌ی ته‌عریب فره ڕه‌هه‌ندییه‌كی وه‌رگرت و فراوانتر ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینیه‌وه چه‌ندین گروپی ئاینی و، مه‌زهه‌بی كورد به عه‌ره‌ب ناونووس كران، له تۆماره فه‌رمیه‌كان و مامه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تدا به عه‌ره‌ب هه‌ژمار كران له‌وانه ” كوردانی ئێزدی، كاكه‌یی، شه‌به‌ك ” هه‌روه‌ها عه‌شیره‌ته‌كانی ” گه‌رگه‌ری، ساڵه‌یی، گێژ، كیكان” هه‌موو ئه‌مانه كوردی ڕه‌سه‌ن بوون به عه‌ره‌ب هه‌ژماركران و، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب له تۆماره فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێراقدا زیادی كرد و له به‌رامبه‌ریشدا كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورد تۆمار ده‌كرا.
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده دا ڕژێمی به‌عس ڕێچكه‌یه‌كی ترسناكتری ته‌عریبی په‌یڕه‌و كرد؛ ئه‌ویش سه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه و مافی هاوڵاتیبوون بوو له كوردانی فه‌یلی، جگه له‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ماڵ و موڵكیاندا ده‌گرت، له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1968) تا ساڵی (1982) ئه‌م سیاسه‌ته زۆر به توندی كاریكرد، تیایدا زیاتر له (200)هه‌زار كوردی فه‌یلی ناسنامه‌یان لێ وه‌رگیرایه‌وه، له مافی هاوڵاتیبوون بێ به‌شكران.
ئه‌گه‌ر زیاتر به سه‌رنجه‌وه بڕوانین؛ ده‌بینین پرۆسه‌ی ته‌عریب زۆر به وردی له دوای ساڵی (1927) ه‌وه كاری له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك كردووه، ئه‌مه‌ش پرسیارێك ده‌هێنێته پێشه‌وه كه ئایا بۆ شاری موسڵ باسی لێوه ناكرێت؟
له وه‌ڵامدا ده‌كرێت بڵێین: ” سیاسه‌تی ته‌عریب سیاسه‌تێكی زۆر ورده كار له‌سه‌ر جێگه و شوێنه‌كان ده‌كات و، مۆركی كوردانه‌ی ئه‌و شوێنانه به ته‌واوی ده‌گۆڕێت و، پاشان ده‌چێته سه‌ر شوێنێكی تر و هه‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كات”.
سەرژمێریەکانی شاری کەرکوک
ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌رژمێرییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك بكه‌ین؛ ده‌بینین ڕێژه‌ی كورد هه‌میشه له‌و شاره‌دا به‌ره‌و دابه‌زین هاتووه، له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب هه‌موو كات ڕوو له هه‌ڵكشان بووه.
به پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له ساڵی (1925) دانیشتوانی كه‌ركوك به‌م ڕێژه‌یه دابه‌ش بوو بوون:
1-كورد 63%
2-توركمان 19%
3-عه‌ره‌ب 18%
به‌ڵام به پێی سه‌رژمێری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراقی كه‌مێك جیاواز بوو، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه: كورد (59.9%)، عه‌ره‌ب (19.5%)، توركمان (21%).
به‌ڵام كاتێك سه‌یری سه‌رژمێری ساڵی (1957) ده‌كه‌ین كه كورد پێی قایله و به باشترین بژارده‌ی ده‌زانێت، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك ڕێژه‌كان گۆڕانكاریان تیادا به‌دی ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و زۆر، ئه‌م سه‌رژمێرییه له به‌رواری (12/10/1957) ده‌ستی پێكرد و له به‌رواری (15/12/1957) كۆتایی هات، له‌م سه‌رژمێرییه‌دا كۆی دانیشتوانی كه‌ركوك بریتی بوو له (388839) كه‌س.
كۆی دانیشتوانی كورد له پارێزگای كه‌ركوك بریتی بوو له: (187593) كه‌س، ده‌یكرده (48%) ی دانیشتوانی پارێزگا‌كه.
كۆی دانیشتوانی عه‌ره‌ب بریتی بوو له: (109620) كه‌س، ده‌یكرده (28%) ی دانیشتوانی پارێزگا‌كه.
كۆی دانیشتوانی توركمان بریتی بوو له: (83371) كه‌س، ده‌یكرده (21%) دانیشتوانی پارێزگا‌كه.
سه‌رجه‌م كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر به ڕێژه‌ی (0.4%) دیاریكرابوو.
پارێزگای كه‌ركوك به چه‌قی ته‌عریب كردن لە باشوری کوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، ده‌بینین هه‌ر له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پاشایه‌تیه‌وه پرۆسه‌ی ته‌عریبی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تیایدا چڕكراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به دابڕاندنی چه‌ندین شاری كوردی له پارێزگا‌كه، له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا ئه‌م شاره كوردیانه سه‌ر به كه‌ركوك بوون كه زۆرینه كورد بوون ” قه‌ره‌حه‌سه‌ن، ئاڵتون كۆپری، شوان، كفری، كه‌لار، دووزخورماتوو، چه‌مچه‌ماڵ”.
به‌ڵام له دوای ساڵی (1976)ه‌وه ئەم شارانە كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورد بوون له پارێزگای كه‌ركوك دابڕێندران، ئه‌وانیش بریتی بوون له شاره‌كانی ” چه‌مچه‌ماڵ، كه‌لار، دووزخورماتوو، كفری “، هه‌روه‌ها قه‌زای ˮ زابیشʻʻ كه عه‌ره‌ب نشین بوو خرایه سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك، به‌مه‌ش توانییان ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب له پارێزگا‌كه و له‌سه‌ر تۆماره فه‌رمییه‌كان زیاد بکەن، ئه‌م هه‌نگاوه زۆر به ڕوونی له سه‌رژمێری ساڵی (1977) دا به‌ده‌ركه‌وت كاتێك ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب بۆ (45%) به‌رزبووه‌وه و، ڕێژه‌ی كورد بۆ (38%) دابه‌زی، به‌ڵام دواتر و له سه‌رژمێری ساڵی (1997) ڕێژه‌كان یه‌كجار زۆر گۆڕانكاریان به خۆوه بینی به‌م شێوه‌یه:
1-عه‌ره‌ب (544596) كه‌س، ده‌یكرده (72%) ی دانیشتوانی كه‌ركوك.
2-كورد (155861) كه‌س، ده‌یكرده (21%) ی دانیشتوانی كه‌ركوك.
3-توركمان (50099) كه‌س، ده‌یكرده (7%) ی دانیشتوانی كه‌ركوك.
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه و بڕوانین بۆ ڕێژه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ناو پارێزگای كه‌ركوك، به پێی سه‌رژمێرییه‌كان ئه‌وا له‌وانه‌یه تووشی شۆك ببین، ده‌بینین له ماوه‌ی كه‌متر له سه‌ده‌یه‌كدا ڕێژه‌ی كورد له شارێكی كوردستانی وه‌ك كه‌ركوك، به ڕێژه‌ی (42%) كه‌میكردووه و له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی نامۆ و، داگیركه‌ر به شاری كه‌ركوكی كوردی به ڕێژه‌ی (54%) زیادی كردووه، هه‌موو ئه‌مانه؛ به‌هۆی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌ی ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئێراق و، ئیستعماری جیهانی و، په‌یمانی (سایكس – بیكۆ) به‌سه‌ر خاكی كوردستان و، خه‌ڵكی كوردستاندا هێنراوه. هەروەها له ماوه‌ی كه‌متر له سه‌ده‌یه‌كدا به ناوی چاكسازی له یاساكانی كشتوكاڵ و، زه‌وی و زاریشەوە ده‌یان یاسا و هه‌مواری یاسا دژ به پێكهاته‌ی كورد له باشووری كوردستاندا ده‌ركراوه.
له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس-ه‌وه له ساڵی (2003) شاڵاوه‌كانی ته‌عریب نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو به شێوازێكی تر و، له فۆڕمێكی نوێ‌دا عه‌ره‌ب خۆی ڕێكخسته‌وه، ڕاگوێزان و ته‌عریبی خاكی كوردستانی ده‌ست پێكرده‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس-دا ته‌نها ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئێراق دژ به كورد و خه‌ڵكی كوردستان ده‌جه‌نگا و خاكی داگیر ده‌كرد، ئه‌وا له دوای نه‌مانی ئه‌و ڕژێمه‌وه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی و هێزه شه‌ڕه‌نگێزه‌كانی ناوچه‌كه یارمه‌تیده‌ر و، سه‌رپه‌رشتیاری داگیركردن و، ڕاگواستنی كورد ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ڕژێمی به‌عس دوژمن و مه‌ترسی گه‌وره بوو، هه‌ڕه‌شه‌ی له بوونی كورد ده‌كرد، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێراق و به یارمه‌تی وڵاته ئیمپریالیسته‌كان نه‌ك هه‌ڕه‌شه له بوونی كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت هه‌موو كورد له‌ناو ببه‌ن، خاك و نیشتمانه‌كه‌ی هه‌ڵلوشن و به عه‌ره‌بی بكه‌ن.
له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هیچ پاساوێكیان نیه بۆ ته‌عریبو ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ده‌ستدرێژیه‌كی ته‌واو نایاسایی و دوژمنكارانه‌یه و هاتنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ سه‌ر جوتیارانی كورد و په‌لاماردانی زه‌وییه‌كانیان، یاخود سوتاندنی ده‌غڵ و دانی جوتیاره كورده‌كان به پاڵپشتی هێزی سه‌ربازی، گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ته‌عریبی نوێیه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق ده‌رهه‌ق به خاك و خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌كه‌ن و، داگیركاری و، سوتاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌مان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ن له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ئه‌و كارانه‌یان ده‌كرد و ده‌ستخۆشییان وه‌رده‌گرت، ئه‌و كات به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتداری و به ئاشكرا ئێستا به‌ناوی دۆستایه‌تی و، پاساوی ده‌ستوورییه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
جێی داخه! ئه‌مڕۆ نێو ماڵی كوردی هێنده پته‌و و یه‌كگرتوو نیه، وه‌ك هه‌میشه ده‌رفه‌تی بۆ دوژمنانی كورد كردووه‌ته‌وه، تا مه‌رامی داگیركاری خۆیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه دابڕێنراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان ڕووده‌دات، له ته‌عریب و داگیركاری زۆر، گه‌وره‌تره له‌و ته‌عریبه‌ی له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس-دا ئه‌نجامدراوه، له ڕابردوودا به‌عس وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌خت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كورد ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی به ناوی یاساوه پاساو بۆ ته‌عریب ده‌هێنێته‌وه.
له ئێستادا به بیانووی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، نائارامی جارێكی دی زۆر به گه‌وره‌یی و فراوانی ته‌عریب له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، به ده‌یان خێزانی عه‌ره‌ب ده‌هێنرێنه ناوچه كوردنشینه‌كان و خانوو موڵكیان له‌سه‌ر تاپۆ ده‌كرێت. ئێستا له چه‌ندین شوێن و، به تایبه‌ت له (حه‌مدانیه، به‌رتله، دوزخورماتوو) گوندی(په‌لكانه) و گونده‌كانی تری سه‌ر به ناحیه‌ی (سه‌رگه‌ڕان)ی قه‌زای دبز، ته‌نانه‌ت له ناو سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك، كه ناوچه‌ی نه‌وتین، عه‌ره‌به شیعه‌كان به پاره‌ی زۆر، زه‌وی و خانووی خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه ده‌كڕنه‌وه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕن و به ته‌واوی بكه‌وێته كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه.
له‌م قۆناغه‌دا باشترین بژارده بۆ كورد، مانه‌وه و، چۆڵنه‌كردنی ناوچه كوردستانیه‌كانه. هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌رپرسانی كورد هه‌موو ڕێكاره یاسایی و ده‌ستوریه‌كان بگرنه به‌ر، بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڕشه ناڕه‌وا و به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كان، به مه‌به‌ستی داگیركردن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و، سیمای كوردانه‌ی ئه‌و ناوچانه، هاوكات؛ پێویسته هه‌موو جۆره ئاسانكاری و، یارمه‌تییه‌كی دارایی و ئاوه‌دانی بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكرێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی به عه‌ره‌بكردنیان له‌سه‌ره.
له لایه‌كی تره‌وه؛ پێویسته ده‌زگا و ڕێكخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له دۆزی ئه‌و ناوچانه ئاگادار بكرێنه‌وه، كه‌یسه‌كه، بكرێته كه‌یسێكی نێو ده‌وڵه‌تی و ڕای ڕێكخراوه‌كانی بۆ ساز بكرێت، هه‌روه‌ها پێشنیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆزه له‌وانه‌یه بژارده‌یه‌كی دروست و ڕه‌وا بێت، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه، نه‌ك له زیانی دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌بێت به‌ڵكو گه‌وره‌ترین زیانی مێژوویی و جوگرافیش به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
سود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1-تەعریب لە ئەجندایەکی مێژوویەوە بۆئەمڕۆ، گۆتاری (ئەنفالستان) ژمارە (٦)، زستانی ، ٢٠٠٩.
2-شاری کەرکوک لەنێوان ساڵانی ١٩٥٧- ١٩٧٧، دکتۆرنامەیەکی بەڵاونەکراوە.
3-مجلە كلیة الاداب ، جامعة بغداد ،العدد ،السابع والثلاثون.
4-ئەمنی ستراتیجی ئێراق و سێكوچكەی بەعسیان، سلێمانی، چاپی دووەم، 1999.