به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی “تالیبان”یان باشتره بڵێین؛ به گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی “تالیبان”بۆ ناو ده‌سه‌ڵات و کایه‌ی سیاسی، هه‌ندێ ده‌نگ له وڵاتانی دراوسێی وه‌کوو “ئێران” نیگه‌رانی ئاسایشی ناوخۆی خۆیانن، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌کی سه‌یر و له هه‌مانکاتدا دیار و ئاشکرا حکومه‌تی “ئێران” هیچ نیگه‌رانییه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕیوه و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته میوانداری وه‌فدی ئه‌فغانییه‌کان، واته تالیبانی کردووه و یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش به ئیماره‌تی ئیسلامیی ئه‌فغانیستان ناوی لێبردوون! له ڕاستیدا ورده‌ورده دوای ئاشکرابوونی مه‌یل و ئاره‌زووی زلهێزه‌کان و هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی “تالیبان” و پشتگیریکردنی و هێنانیان بۆ ناو کایه‌ی سیاسیی به کایه‌ی یاسایی و له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان! ئیتر هیچ گومانێک نه‌ماوه‌ته‌وه له هه‌بوونی هه‌ندێک گۆڕانکاریی گه‌وره که هاتنه‌وه‌ی “تالیبان” یه‌که‌مین په‌رده‌ی ئه‌م شانۆیه پیشان ده‌دات! تالیبانیش به‌هۆی ئه‌و زه‌بروزه‌نگ و تووندوتیژی و له هه‌مانکاتدا فه‌زاسازی و پروپاگه‌نده‌یه‌ی له خۆی خستییه ڕوو، بووه هۆکاری کۆچ و سه‌رهه‌ڵگرتن و ترس و تۆقینی خه‌ڵکی “ئه‌فغانستان” له شوێنه جیاجیاکانی وه‌کوو هیرات و قه‌ندووز و قه‌نده‌هار و تا ده‌گاته کابوول، وه‌کوو ده‌یبینین تا ئێسته “تالیبان” به‌شی زۆری له خاکی ئه‌فغانستان گرتووه و نێزیک کابول بۆته‌وه و ئه‌شره‌ف غه‌نیش هه‌ڵاتووه و حامید که‌رزای؛ سه‌رۆککۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته‌ش به په‌یامێکی ڤیدیۆیی ڕایگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له ئه‌فغانستان ده‌مێنێته‌وه و له پاڵ خه‌ڵکی ئه‌فغان دایه و هیوای ئه‌وه‌شی خواستووه که گرژییه‌کانی ئه‌و وڵاته له ڕێگه‌ی ئاشتی و وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت! به‌و ڤیدیۆیانه‌ی که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو بۆته‌وه ده‌رده‌که‌وێت که “تالیبان” هه‌م هێزی تۆقاندن و ترساندن و له هه‌مانکاتدا چه‌کی قورسی هه‌یه و هه‌م هێزی ده‌ره‌کیشی له پشته و پاره‌شی له به‌رده‌سته.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا و به‌ر له‌وه‌ی “تالیبان” ده‌ست به جه‌وله و جمووجووڵه‌کانی له باکووری “ئه‌فغانستان” بکات له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ مه‌نسوور ئه‌حمه‌د خان؛ باڵوێزی پاکستان له ئه‌فغانستان پرسیاری ئه‌مه کرا که بۆچی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئه‌فغان که هۆگری تالیبانن و له پاکستانن ئێوه له‌وێ په‌ناتان داوه؟ باڵوێز که دووجار ئه‌م پرسیاره‌ی لێده‌کرێ ته‌نها به یه‌ک وه‌ڵام دێته گۆ و ده‌ڵێت؛ پاکستان وڵاتێکه که ساڵانی زۆره ئه‌فغانی و که‌مینه‌ی دیکه‌ی لێیه و ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موویان به یه‌ک شێوه‌ی ئاشتیانه مامه‌ڵه ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ی که ده‌ستی زلهێزێکی وه‌کوو “ئامریکا” له‌م دۆخه‌دا وه‌دیارکه‌وتووه هۆکاره‌که‌ی هه‌رچییه‌ک بێت هیچ له‌و ڕاستییه ناگۆڕێت که وڵاتانی ناوچه‌که‌ش له‌وانه ئێران و پاکستان و دواتر وڵاتانی دیکه‌ی وه‌کوو (تورکییه و قه‌ته‌ر و چین) هاوکۆک و هاوده‌نگن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه چاوه‌ڕواننه‌کراوه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له چاودێرانی کاروباری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن؛ ئێمه به سیاسه‌ته چه‌وت و قه‌ومخوازانه‌کانی ئه‌شره‌ف غه‌نی و دانانی که‌سانی نه‌شیاو له پۆسته سه‌ره‌کی و گرینگه‌کانی ویلایه‌ته‌کانی باکوور پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌ی تالیبانمان کردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دیسان له‌م ڕاستییه‌ی که نه‌زمێکی نوێ و چنینێکی نوێی هێز له ئاسیای ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین خه‌ریکه دێته ئاراوه غافڵمان ناکات، بابه‌تی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی “ئه‌مریکا” له سه‌رده‌می ترامپیشدا به تایبه‌تی له سه‌رده‌می کۆتایی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ودا له‌ئارادا بوو، ئه‌وکات گرژییه‌ک که له نێوان ئه‌شره‌ف غه‌نی و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا؛ سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری ئه‌فغانستان هه‌بوو، کابینه‌ی ترامپیشی هێنایه ده‌نگ و “پۆمپێئۆ” داوای کرد ڕێکبکه‌ون ئه‌گینا هێزه‌کانی خۆمان ده‌کشێنینه‌وه، دوای ئه‌م گرژییه له دانیشتنێکدا؛ غه‌نی باسی له ئه‌وه کرد که ئه‌وان ده‌توانن له سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و پێویستیان به هیچ لایه‌نێک نییه، دوای هاتنی “بایدن” ورده‌ورده به کرده هه‌وڵ بۆ کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان درا و چاودێران پێشبینییان کرد که “ئه‌فغانستان” له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌که‌وێت و تالیبان ده‌یگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م پێشبینییه زۆر گه‌شبینانه بوو و مانگێکیشی نه‌خایاند ئه‌فغانستان که‌وت و ئه‌شره‌ف غه‌نی؛ سه‌رۆککۆماری فه‌رمی ئه‌و وڵاته هه‌ڵات! ئه‌وه‌ی که چین وه‌کوو زلهێز و جه‌مسه‌ری پڕگوڕوتینی هێز له‌ناو کایه‌که دایه و خۆی بۆ کایه‌یه‌کی گه‌وره ئاماده کردووه، گومانهه‌ڵگر نییه و وه‌کوو یه‌که‌مین ده‌وڵه‌تیش ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر کابول؛ پایته‌ختی ئه‌فغانستان بکه‌وێت و “تالیبان” بێته ده‌سه‌ڵات ئه‌و یه‌که‌مین ده‌وڵه‌ت ده‌بێت که به فه‌رمی ده‌یناسێت.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌لاله‌ت بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن؛ کایه‌یه‌کی نوێ و چنینێکی نوێی دووباره‌ی هێز له ئارا دایه ئه‌مه له حاڵێک دایه که ڕووسیاش ڕایگه‌یاند ئه‌م دۆخه‌ی که له ئه‌فغانستان هاتۆته ئاراوه به‌رپرسیاری یه‌که‌م لێی ئه‌مریکایه! سه‌رۆککۆماری تورکیاش؛ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردووغان ڕایگه‌یاندووه، خه‌ریکی وتووێژ له‌گه‌ڵ تاڵیبانین و ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری تالیبان دیدارم هه‌بێت! هه‌رچییه‌ک بێت ئه‌م وڵاتانه وادیاره به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له دانیشتنی ژێر به ژێر یان ئه‌و دانیشتنانه‌ی قه‌ته‌ر، ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆیان دیاریکردووه و ترسێکی ئه‌وتۆیان له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تاڵیبان نییه، ته‌نانه‌ت وه‌کوو تیشکم خسته سه‌ری وڵاتێکی وه‌کوو “ئێران” که دراوسێی ئه‌و وڵاته‌یه و سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵدا هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی تالیبان ئاوه‌ها چڕ بێته‌وه و به چه‌ک و جه‌وله‌ی سه‌ربازیی په‌لاماری ئه‌فغانستان بدات، له لایه‌ن محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازییان لێ‌کرا و وتی پشتگیریی له به‌شداریی هه‌موو هێزه‌کان له داهاتووی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن! هه‌ندێ له مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆژنامه‌نووسانی ئێران هۆشداریی ئه‌وه‌یان داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران که تاڵیبان ده‌توانێت بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێران مه‌ترسی بێت، به‌ڵام دیپلۆماسیی فه‌رمی و هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسیی حکومه‌تی “کۆماری ئیسلامی ئێران” وایه که هیچ ترسێکی له‌م بابه‌ته نییه، ئێران وادیاره ده‌رچوونی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستانی به‌لاوه گرینگتر بووه، تا مه‌ترسیی هاتنه‌وه‌ی دووباره‌ی تاڵیبان، و له ئێراقیش هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه که “ئه‌مریکا” ده‌ربچێت و هێزه‌کانی نێزیک له خۆی زیاتر بێنه ناو ده‌سه‌ڵات و بازنه‌ی بڕیاردانه‌وه، به پێی هه‌واڵنێریی پۆله‌تیک چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاش نامه‌یه‌ک له لایه‌ن سه‌ید ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی؛ سه‌رۆکكۆماریی ئێستای ئێران ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کراوه و خواستی خۆیان بۆ ئه‌م بابه‌ته به ڕوونی پیشان داوه، به گشتیی ئاماژه‌کان له ڕۆڵی ئێران له‌م چنین و کایه نوێیه ده‌دوێن هه‌ر بۆیه ئێستا ده‌شێت له ڕووی ئاسایشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه؛ کورد هه‌م له باشوور و هه‌م له ڕۆژهه‌ڵات وریاتر بێت چوونکه هێزه سه‌له‌فییه‌کان و شانه نووستووه‌کانیان بێ‌دار بوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه وه‌به‌ر دێته‌وه!
به‌ده‌ر له‌وه‌ی پێده‌چێت ڕوانگه‌ی جۆراوجۆر بۆ هه‌بوونی شێوه‌کانی “ئیسلام” هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئێستا له‌ناو کورددا هه‌بێ، به‌ڵام به گشتی ڕێباز و شێوه ڕوانینێکی جیهادییانه ڕه‌وتێکی سه‌ره‌کی و جێگیر نه‌بووه و له سه‌ر ئه‌و چه‌مکانه‌ی که سنوورێکی تۆخ له نێوان خۆیان و ئه‌ویدیدا ده‌کێشن به زه‌بری شمشیر هه‌ڵنه‌ستاون به دیاریکردنی جیهانی ئیسلام و جیهانی کوفر! دیاره مه‌به‌ست له‌م جۆره ئیسلامه ئه‌و جۆره له تێڕوانین و جیهانبینیه‌یه که (نالی و مه‌حوی و شێخ ڕه‌زا و حاجی قادر) و ده‌یان بیرمه‌ند و شاعیر و ڕووناک‌بیری ئێمه‌یان له حوجره‌کان پێگه‌یاند و ئه‌و جۆره تێگه‌یشتنه ژیاندۆست و کراوه‌یه‌یان له “ئیسلام” مانیفێست کردووه، ئه‌م ئیسلامه‌ی که تووندڕه‌وی ڕادیکاڵیزم له شێوه‌ی تاڵیبان و داعه‌ش و قاعیده هه‌ڵبژێرێت شه‌پۆلێکی ده‌ره‌کی سیسته‌ماتیک بووه که هۆگر و لایه‌نگر و ئه‌ندامیشی بۆ خۆی له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی له ڕۆژهه‌ڵات و باشوور په‌یدا کردووه. “له کۆتایی شه‌ڕی سارد و پاشه‌کشه‌ی سوسیالیزم له هه‌مبه‌ر کاپیتالیزم و شکستی ڕه‌وتی نوێبوونه‌وه و مۆدێڕنیزم له نێو ده‌وڵه‌ته موسه‌ڵمانه‌کانی جیهانی ئیسلام، به‌ستێن و هه‌لی له‌بار بۆ گه‌شه‌ی ڕه‌وتێکی ئایدۆلۆژیک و سیاسیی به نێوی “ئیسلامی خۆڕاگر” یان “به‌رگریکار” دروست بوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕه‌وته به بێ سه‌رنجدان به سنووره جوگرافییه‌کان و سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له هه‌موو دونیادا ئاماده بوو، به‌ڵام به هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئایینی له هه‌ندێک ناوچه ئاماده‌ییه‌کی زیاتر و زۆرتری په‌یدا کرد. پاش هێرشی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان بۆ سه‌ر ئێراق له ساڵی 2003ی زاینی، ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان له‌و ناوچانه‌ن که ئه‌م ڕه‌وته فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یان له ژێر ناوی سه‌له‌فییه‌ت یان سه‌له‌فیگه‌ری قبووڵ کردووه و مانیفێستاین کردووه. سه‌له‌فییه‌ت یه‌کێک له‌و بزووتنه‌وه ئیسلامیانه‌یه که له ده‌یه‌ی هه‌شتا و نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی پێشووی زاینی به تایبه‌ت پاش شه‌ڕی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌رکه‌وت. ئه‌م ڕه‌وته له ڕووداوی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 خۆی وه‌کوو ڕه‌وتێکی جیاواز له‌گه‌ڵ ڕه‌وته ئیسلامییه‌کانی دیکه ناساند و سه‌رنجی زۆری جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕه‌وته‌ش وه‌کوو زۆرێک له ڕه‌وته‌کانی دیکه له سه‌ر ناوچه‌کانی دیکه له‌وانه‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاریگه‌ریی دانا به‌ڵام پاش شه‌ڕی ئه‌فغانستان و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و دواتر هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و ئێراق پانتایی و قووڵایی و گه‌شه و نه‌شه‌ی سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان زیاتر بوو”.
“ئه‌و گوتارانه‌ی که له کاتی دروستبوونی گرووپه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تا شه‌ڕی که‌نداو (سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زاینی) له کوردستان هه‌بوون، ده‌کرێ دابه‌ش بکرێنه سه‌ر سێ گوتار
1- گوتاری ناسیۆنالیستی؛ یه‌که‌مجار له کوردستان له لایه‌ن گرووپێک به ناوی ” کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد”(1945) خرایه ڕوو.
2- گوتاری سۆسیالیستی؛ ئه‌م گوتاره له لایه‌ن حیزبی کۆمه‌ڵه (1969) دروستبوو که دواتر ناوی خۆی گۆڕی بۆ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.
3- گوتاری ئیسلامی؛ ئه‌م گوتاره یه‌که‌مجار له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی موفتیزاده له ده‌یه‌ی په‌نجا و له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی قوتابخانه و ئه‌ڵقه‌ی ئایینی له سنه و مه‌ریوان دروستبوو و پاش شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له قه‌واره‌ی دوو گرووپی “مه‌کته‌ب قورئان” و “جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح” یان هه‌مان ئیخوان موسلمین درێژه‌یان به چالاکیی خۆیان دا. به‌ڵام پاش یه‌که‌مین هێرشی “ئه‌مریکا” بۆ سه‌ر “ئێراق” له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 90ی زاینی و به کرانه‌وه‌ی سنووری نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان دوو جۆر گوتار و دیسکۆرسی دیکه هاتنه کوردستان.
ئه‌م دوو گوتاره بریتی بوون؛ له گوتارێکی ڕۆژئاواییانه که دوو حیزبی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کرد و هه‌روه‌ها گوتارێکی ئیسلامیی ڕادیکاڵ که سه‌ره‌تا گرووپێک به ناوی حه‌ره‌که‌ی ئیسلامیی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرد به‌ڵام له قۆناغه‌کانی دواتردا دابه‌ش بوویه سه‌ر چه‌ندین گرووپی بچووکتر.” گوتاری ڕۆژئاوایی به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان) زاڵ بوو و بووه به گوتاری زاڵ و ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م ناوچه‌یه. دواتر به کرانه‌وه‌ی سنووره‌کان، هه‌روه‌ها له ناو کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش په‌ره‌ی سه‌ند و شێوه ژیانێکی نوێی بۆ ئه‌مدی و، واته؛ ڕۆژهه‌ڵات مانیفێست و پێناسه کرد. ئه،م گرووپه له ئێراقدا حکومه‌تێکی نیوه‌سه‌ربه‌خۆ و ناوچه‌یی بنیاتنا که له ساڵی 2003 واته پاش هێرشی ئامریکا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر ئێراق و ڕووخاندنی سه‌دام حسێن، به‌هێزتر بووه و چووه ناو کایه‌ی سیاسیی و پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێراقه‌وه.
له پاڵ ئه‌م ڕه‌وته، له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی هه‌شتای کۆچیی هه‌تاوی و پاش ڕووداوی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001 و داگیرکردنی ئه‌فغانستان و ئێراق له لایه‌ن هێزه ڕۆژئاواییه‌کان، ئیسلامی ڕادیکالیش که به گشتی په‌یوه‌سته به ڕه‌وتی سه‌له‌فییه‌ته‌وه هاته ناو ئێرانه‌وه. ئه‌م ڕه‌وته له سه‌ر بنه‌مای پێڕه‌کردنی سه‌له‌ف و ڕابردووه‌کانیان، خۆیان ته‌نها و ته‌نها به موسڵمان ده‌زانی و هیچ گرینگییه‌کیان به نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌خوازیی نه‌دا. سه‌له‌فییه‌کان که پاش ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زاینی زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان له دونیا و له‌وانه‌ش ڕووداوی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ریان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی یان نافه‌رمی به ئه‌ستۆ گرتبوو و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دژیی نه‌زمی نوێی جیهانیی سه‌پاو بوون، شه‌ڕیان ڕاگه‌یاند، له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی زاڵ به ڕه‌وتێکی تیرۆریستی ناوزه‌د کراون و ده‌ناسرێن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پێناسه‌کردنیان به‌م ناوه له دونیادا لایه‌نگری زۆریان هه‌یه. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه پشتگیریی ده‌کرێ. شایه‌تی ئه‌مه‌ش به‌شداریی چه‌ندین که‌س له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له کرده‌وه‌ی خۆکۆژی و ئینتیحاریی له پاکستان و ئێراق و ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها هه‌بوونی چه‌ندین زیندانی له‌وانه له زیندانه‌کانی گوانتانامۆ و ئه‌بوغرێبه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئاماده‌یی ئه‌م ڕه‌وته هه‌لومه‌رجی جێگر و سه‌قامگرتووی له کوردستان شێواندووه و بووه‌ته هۆی زیادبوونی توندوتیژی له‌م ناوچه‌یه. به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م گرووپانه سنووری نێوان حه‌ق و باتڵ لایان زۆر زه‌ق و به‌رچاو و ڕوونه و خۆیان به حه‌ق و ئه‌وانی دیکه به گومڕا و موشریک و کافر ده‌زانن، فه‌زای گفتوگۆ و دانوستانه فیکرییه‌کان له ناوچه‌که‌دا زۆر تاریک و لێڵه و ته‌نانه‌ت جێی بۆ دژایه‌تیی و توندوتیژیی چۆڵ کردووه. به‌ڵام گرینگتر له‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخیی ئه‌منییه بۆ سه‌ر کوردستان، دۆخێک که ساڵانێک بوو کورده‌کان له ڕۆژهه‌ڵات هه‌وڵیاندا له سه‌ر کوردستان بیسڕنه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
1- منصوره اعضم آزاده، هاوژین بقالی، تحلیل جامعه‌شناختی سلفیگری به مثابه‌ی یکی از منابع هویت ساز در کردستان ایران، پژوهشگاه علوم انسانی و مطالعات فرهنگی