• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 16, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

  • شــیکار
    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا بەڵگەنامە و ڕوداو

یەمەن؛ وڵاتی خەنجەر بەدەستەکانی برسی

دکتۆر هیوا مەجید خەلیل لەلایەن دکتۆر هیوا مەجید خەلیل
كانونی دووه‌م 29, 2023
لە بەشی بەڵگەنامە و ڕوداو
0 0
A A
یەمەن؛ وڵاتی خەنجەر بەدەستەکانی برسی
0
هاوبەشکردنەکان
88
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A
یەمەن ولاتێکە پەرلەمانتارەکانی بە خەنجەر لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ئامادە دەبن.
”ئەگەر پێناسەیەکی واقیعگەرا لە سیستەمی سیاسیی یەمەن پێش جەنگ بکەین، دەتوانین بڵێین؛ ولاتێکە، پەرلەمانتارەکانی بە خەنجەر لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ئامادە دەبن.”
“پێشەکی”
لە رێککەوتی ٩/٧/٢٠٢١. دامەزراوەی “ئۆکسفام”، کە دامەزراوەیەکی جیهانییە و لەسەر پرسە جیهانییەکانی وەک؛ برسێتی، گەشەسەندن، پەروەردە، منداڵ و ئافرەت کاردەکات، راپۆرتێکی دڵتەزێنی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا دەڵێت؛ وەها بڕوات رێژەی مردن بە هۆی برسێتییەوە پێش رێژەی مردن بە هۆی کۆڕۆنا دەکەته‌وە. راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدات کە لە سەرتاسەری جیهاندا لە هەر خولەکێک هەفت کەس بەهۆی کۆڕۆناوە دەمردن، کەچی تا کۆتایی ئەم ساڵە یازدە کەس بەهۆی برسێتییەوە دەمرن. ئەویش بە هۆی سێ فاکتەری سەرەکی، جەنگ، پەتای کۆڕۆنا و گۆڕانکاریی لە کەش و هەوا. بە پێێ راپۆرتەکە؛ یەمەن لە دوای کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک دووەمین وڵاتە کە لە رێژەی پێشەوەی داتاکانی برسێتیدایە.

یەمەن؛ برسێتی و قاتوقڕی؛

یەمەن لە شەپۆڵە ماڵوێرانکەرەکەی بەهاری عەرەبی بەدوور نەما. بەهاری عەره‌بی دووبارە بووە هۆی سەرهەڵدانی ئەوەی کە بە یەمەنی باکوور و یەمەنی باشوور دەناسرێت، کە نزیکەی سی ساڵ یەکگرتنەوەیەکی رووکەشیان راگەیاندبوو و، دواجار لە دژی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکەی “عەلی عەبدوڵا ساڵح” کە لە کاتی یەکگرتنەوەی هەر دوو “یەمەن” لە ساڵی ١٩٩١ەوە حوکمی یەمەنی دەکرد. ئەگەرچی بە سەرهەڵدانی ناڕەزاییەکان “عەبدوڵا ساڵح”، دەسەڵاتی رادەستی عەبدولرەبە هادی کرد، بەڵام ئەم گواستنەوەی دەسەڵاتە بەس نەبوو بۆ هێنانەدی ئارامی و رێگریکردن لە جەنگ تا دواجار لە ساڵی ٢٠١٥ یەمەن نووقمی جەنگی ناوخۆ بووە. جەنگێک بە سەرکردایەتی سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە “عەبدولرەبە هادی مەنسوور” و لایەنگرانی لەلایەک و “عەلی عەبدوڵا ساڵح” و حوسییەکان لەلایەکیترەوە، دواتر لاینە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئەم جەنگە بەرفراوانتربوو. جەنگێکی وێرانکەر کە هیچی لە یەمەن نەهێشتووتەوە جیا لە برسێتی و قاتوقڕی. لە ساڵی ٢٠١٦ تا ئێستا، بەهای کاڵا خۆراکییەکان لە یەمەن ١٠٠٪ بەرزبووەتەوە، کاڵایەکی وەک برنج ١٦٧٪ نرخەکەی بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٦دا بەرزبووەتەوە. ئەمە بەرزبوونەوە ساروخییەی نرخی خۆراکەکان، بەو مانایە دێت؛ تا کۆتایی ئەم ساڵ، ساڵ پتر لە شانزدە ملیۆن کەس لە “یەمەن” لە قەیرانی خۆراک یاخود بەدخۆراکیدا دەژین. واتە نزیکەی ٧٠٪ دانیشتوانی ئەم وڵاتە. لە خودی ئەم رێژەیەش یەک ملیۆن ئافرەتی دوو گیان و دوو ملیۆن و سێسەد هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ دەبینرێن. واتە؛ رێک ئەو نەوەیەی کە کۆڵەکەکانی داهاتووی یەمەن دادەڕیژن لە برسێتیدا دەژین برسێتی وایکردووە کە لە ناو ئەم منداڵانەدا، رێژەی ٨٦٪ بەدەست کەم خوێنییەوە بناڵیینن بە هۆی نەگەیشتنی ڤیتامینات و کالۆری پێویستی رۆژانە بە جەستەیان.
هەڵبەت دۆخی برسێتی یەمەن تەنیا ناگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆ. لە ساڵی ٢٠١٠ لە شاری “لەندەن” سەبارەت بە ئاسایشی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەیی یەمەن، دیدارێک رێکخرا. ئەگەرچی یەمەن لەو ساڵەدا بە یەکێک لە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت هەژمار دەکراو نەوت هاوشێوەی وڵاتانیتری عەرەبی پتر لە ٩٠٪ داهاتی نیشتیمانی ئەم وڵاتەی پێکدێنا، بەڵام لە هەمان ساڵدا لەم دیدارەدا رێژەی هەژاری لە یەمەن نزیکەی ٤٠٪ کۆی گشتی دانیشتوانی پێکدێنا و رێژەی بێکاریش لە سەرووی ٣٥٪ بوو. هۆکاری سەرەکی ئەمەش بۆ شێوازی خراپی حوکمڕانی لە یەمەن و بەش بەشێنێی خێلایەتی و ئایینزایی دەگەڕایەوە. کارەساتەکە هەر لێرەدا ناوەستێ، بەڵکو بەهۆی نەبووی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، گشت کەرتەکانی پاراستن و گواستنەوەی خۆراک و کەرتە تەندروستییەکان لەکار وەستان و رۆژ بەرۆژ لە نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان وەک کارەبا، ئاوی پاک، خواردن، سووتەمەنی و پێداویستییەکانی تەندروستی بەرزدەبێتەوە. نەبوونی سووتەمەنی بووەتە هۆی وەستانی موەلیدەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ئاودێری و وەستانی پاپوڕەکانی راوە ماسی. واتە؛ رێک ئەو کەرتە بچووکە پیشەسازیانەی کە خەڵکی یەمەن لە پێش هەڵگیرساندنی جەنگیش بۆ دابینکردنی بژێوی رۆژانەیان پشتیان پێدەبەست. کێشەکە لێرەدایە کە یەمەن یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە دۆخی ئاساییدا بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکانی پشتی بە هاوردەکردن دەبەست و نزیکەی (٩٠-٨٥٪) ئەم پێداویستیانە لە دەرەوە هاوردەدەکران. هەر بۆیەش ئاساییە کە لە کاتی جەنگ و نەمانی سەقامگیریی ناوخۆیی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پرۆسەی هاوردەکردن و هەناردەکردن بوەستێت یاخود کەم ببێتەوە.
ئەگەرچی پێش سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆ، نیوەی هێزی کاری یەمەن لە کەرتی کشتوکاڵدا کاریدەکرد، بەڵام لە راستیدا ئەم کەرتە تەنیا نزیکەی (١٥٪)ی کۆی داهاتی گشتی ئەم وڵاتەی پێکدێنا. کەرتی بەرهەمهێنانی دانەوێلە بۆ نیوە بەراورد بە پێش ساڵی ٢٠١٥ کەمبووەتەوە. لە کۆی ئەو چوار ملیۆن دار خورمایەی کە لە یەمەندا هەبوو و سەرچاوەیەکی گرنگی بژێوی ژیانبوو پتر لە نیوەی بە هۆی جەنگەوە لە ناوچوونە. لە ناوچوونەکەش بووەتە هۆی بەبیابانبوونی زۆرتری زەویە کشتوکاڵی و دارستانەکانی یەمەن. لە هەندێ ناوچەی وەک “مەعارب” پتر لە چەند مانگە هیچ فەرمانبەرێک مووچەی وەرنەگرتووە. ئەو پارەیەش کە هەیە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک “ئۆکسفام” و “نەتەوە یەکگرتووەکان” و “رێکخراوی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە” و رێکخراوەکانیتر دابینیدەکەن، كه‌ بۆ هەر خێزانێک مانگانە تەنیا سی و شەش دۆڵارە. ئەو مووچەیەش کە حکومەت دەیدات بەشی کەمتر لە یەک هەفتە دەکات. داتاکانی رێکخراوی بانکی جیهانی کە لە مانگی مارچی ٢٠٢١ بڵاوکراونەتەوە، وێنەیەکی کارەساتبارتر دەخەنەڕوو، بەپێی داتاکانی ئەم رێکخراوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، لە کۆی ٢٠.٥ ملیۆن دانیشتووانی یەمەن. ١٩.٩ ملیۆن کەس لە سیستەمی چاودێری تەندروستی بێبەشبوونە، هەربۆیەش نەخۆشییەکانی وەک کولێرا، دیفتری، سوورێژە و گرانەتا لەم وڵاتەدا بە تایبەتیش لە نێوان منداڵاندا رۆژ بە رۆژ زۆرتر دەبێت.

هاوکات بە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا خۆراکییەکان، نرخی کەرەستە پێویستەکانی بەرهەمهێنانی خۆراکیش لە ناوخۆی یەمەندا بەرزبووەتەوە، وەک سوتەمەنی و کرێی گواستنەوە، ئەویش ئەگەر جوتیارێک بتوانێ بەهۆی جەنگی ناوخۆوە کاری کشتوکاڵی بکات. هاوکات بە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بۆ ١٠٠٪، ئاستی هاوکاریی مرۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ئەم وڵاتە بە رێژەی ٥٠٪ کەمیکردووە. یەمەن لە دۆخێکدا دەژیێ کە چیتر دایکان و باوکان لە هزری ناردنی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە نین، بەڵکو لە هزری دابینکردنی ئەو سێ پێداویستییە سەرەتاییەی ژیانن کە ”ئابراهام مازلۆ” باسیدەکات واتە پارە، بۆ دابینکردنی خواردن و خواردنەوە، ئەویش لەپێناو مانەوەدا نەک لە پێناو ژیانێکی بە کەرامەتدا.

ئامارەکان تەنیا هەر لێرەوە ناوەستن، بەپێی داتای رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی؛ یەمەن هەر لە ساڵی ٢٠١٢ەوە تا ئێستا لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا پلەی ١٧٦ی وەرگرتووە و بە گەندەڵترین وڵات لە رووی شەفافییەت و حوکمڕانی باشەوە دێت، تەنانەت گەشەی شەفافییەت و پێوەرەکانی حوکمرانی باش لەم وڵاتەدا (٨-)ە واتە رێژەی ژێر سفڕی دەربازکردووە.

لە رووی ئاستی خوێندەوەارییەوە، داتاکان سەرسورهێنەرن و داتاکان تا ساڵی ٢٠١٦ لەبەردەستن و دوای دەستپێکردنی شەڕ هیچ داتایەک کۆ نەکراوەتەوە. لە کۆی گشتی ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە خوارە هەژدە ساڵە و لە قوتابخانەکان ناونووسکراون بە پێی داتاکانی یۆنێسکۆ، لە ساڵی ٢٠١٦ (٨٤٠٢٪) بۆ خوێندنی سەرەتایی و رێژەی (٤٧.٦٪) بۆ خوێندنی ناوەندی ناونووسکراون؛ واتە کەمتر لە نیوەی ئەو کەسانەی مافی خوێندنیان هەیە. هەرچی تایبەتە بە ئامارەکانی دواناوەندی تەنیا ئاماری ساڵی ٢٠١١ لەبەردەستە کە ئەویش رێژەکەی (١٠.٢٪). کەواتە پرسیارە گرنگەکە بریتییە؛ لەوەی کە رێژەی دەرچوانی زانکۆ و بوارە تەکنیکی، پزیشکی، پەرەستاریی و مامۆستایی کە بواری هەرە گرنگی پەروەردەیی وڵاتێکن دەبێ چەند بێ؟

بە کورتی گشت ئەم داتانە پێماندەڵێن؛ کە یەکگرتنەوەی نێوان هەر دوو یەمەنی باکوور و یەمەنی باشوور، هەڵەیەکی کوشندەی مێژوویی بوو. چونکە یەکگرتنەوەکە بریتیبوو لە یەکگرتنەوەی دوو جیهانبینی سیاسی تەواو لێکجیاواز لە کۆمەڵگەیەکی بەدەوی و نەخوێندەواری دواکەوتوو، کە تێدا نەک گفتوگۆ و دیالۆگ، بەڵکو خەنجەر کێشەکان چارەسەر دەکات.
“پوختە”
پێشکەوتنی هەر وڵاتێک پێویستی بە کۆمەڵێک فاکتەر هەیە کە لە هەموویان گرنگتر سەقامگیریی سیاسییە. سەقامگیریی دەبێتە هۆی هینانەدی ئاسایش و لەوێشەوە گەشەی ئابووریی و کۆمەڵایەتی دەسپێدەکات و چینی ناوەند سەرهەڵدەدات و وڵات هێدی هێدی بەرەوە مۆدێرنیتە و گەشەسەندن هەنگاو دەنێت. یەمەن پێش ساڵی ١٩٩٠ دابەشی سەر یەمەنی باکوور و باشوور کرا و کەوتە ژێر رەحمەتی ململانێی ئایدۆلۆژیای سەرمایەداریی و کۆمۆنیستی. سی ساڵ یەکگرتنەوەی هەر دوو یەمەن تەنیا ناکۆکییە خێڵایەتی و ئایینزایی و ناوچەیی بەرهەمهێنا. بەهاری عەرەبی ئەم ناکۆکیانەی قووڵترکرد و تا دواجار شەڕێ ناوخۆیی روویدا. جەنگ دۆخێکە کە تێدا چینی ناوەند نامێنێ و تەنیا چینی هەژار پان و بەرینتر دەبێ. یەمەن سەختە بتوانێ تا چەندین ساڵیتریش ئەم زامانە ساڕێژ بکاتەوە.
پۆستی پێشوو

ئیسرائیل؛ ئەستێرە گەشاوەکەی دێڤید

پۆستی داهاتوو

فیمینزم و پیگه‌ی سیاسی ئافره‌تان له‌ هه‌ریمی كوردستان

دکتۆر هیوا مەجید خەلیل

دکتۆر هیوا مەجید خەلیل

دکتۆرا لە گەشەسەندنى سیاسی،زانکۆی سەڵاحەدین

پەیوەندیداری بابەتەکان

گرنگی گەشتەکەی ماجەلان و دەرئەنجامە جوگرافییەکانی
بەڵگەنامە و ڕوداو

كانونی دووه‌م 8, 2026
155
جەعفەر عەسکەرى، سوپاى دامەزراند و سەربازەکانى لەناویان برد   
بەڵگەنامە و ڕوداو

جەعفەر عەسکەرى، سوپاى دامەزراند و سەربازەکانى لەناویان برد  

كانونی دووه‌م 5, 2026
134
کورتە مێژووییەکى كوردستانى سوور
بەڵگەنامە و ڕوداو

کورتە مێژووییەکى كوردستانى سوور

كانونی یه‌كه‌م 28, 2025
180

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە