ئەو ڕێککەوتننامەیەبوو کەلەنیوان هەریەک لە بەریتانیا وفەرەنسا واژۆکرا لەساڵى ١٩١٦ بەمەبەستى دابەشکردنى ناوچەکانى ژێردەسەڵاتى ئیمبراتۆرییەتى عوسمانى کەلەو کاتەدا بە “پیاوە نەخۆشەکە”وەسف دەکرا، ئەو ڕیککەوتننامەیە بەشیوەى ئاڵوگۆڕ پێکردنى بەڵگەنامەى وەزارەتەکانى دەروەى هەرسێ وڵاتى (بەریتانیا وفەرەنسا وڕوسیاى قەیسەرى) لەنیوان مانگەکانى ئەپڕیل ومایۆدا دەستیپیکرد.
دابەشکردنى کێکەکە
حکومەتى فەرەنسی “بیروت جۆرج بیکۆ”ى قونسلی پیشوى وەک مەندوبى سامى بۆ کاروبارەکانى ڕۆژهەلاتى دوور ونوێنەرى حکومەتەکەى بۆ وتووێژ لەگەڵ حکومەتى بەریتانیا دامەزراند، هێندەى نەخایاند ناوبراو گەشتیکرد بۆ قاهیرە ولەوێ لەگەل “مارک سایکس” مەندوبی سامى بەریتانیا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى دوور کەوتە وتووێژ بە سەرپەرشتى مەندوبی ڕوسیا، ئەم گەشت وووتووێژانە بووە هۆى ئەنجام دانى ڕێککەوتنیک ناونرا بە ” بەڕیککەوتننامەى نهینى قاهیرە”، پاشان وتووێژەکانیان گواستەوە بۆ بوترسبۆرگ ولەوێش گفتوگۆى سێ قۆڵى بووە هۆى ئەنجام دانى ڕێککەوتننامەى سایکس – بیکۆ، ئەوەش بەئەنجامى دیاریکردنى ناوچەى هەژمونى هەرسێ ولات بەم شێوەیەى خوارەوە:
– فەرەنسا دەست ئەگرێت بەسەر ڕۆژئاواى سوریا و لوبنان وویلایەتى ئەدەنە.
– بەریتانیا دەست دەگریت بەسەر ناوچەکانى باشور وناوەڕاستى ئێراق وبەغداد وهەروەها هەردوو بەندەرى عەککا و حەیفا لە فەلەستین.
– ڕوسیا دەست دەگریت بەسەر ویلایەتە ئەرمەنییەکان و باکورى کوردستان.
– ڕوسیا مافى بەرگریکردنى هەیە لە مافەکانى ئەرسەزۆکسییەکان لە ناوچە پیرۆزەکاندا.
– ئەو ناوچانەى کە دەکەوێتە ژێر قەڵەمڕەوى فەرەنسییەکان وبەریتانییەکانەوە وڵاتێکى عەرەبی یەکگرتووى لێ دروست دەکرێت، بەڵام ئەم دەوڵەتە دابەش دەکرێت لەنیوان دەسەڵاتى بەریتانى وفەرەنسییەکان، فەرنسییەکان دەست دەگرن بەسەر ڕۆژهەڵاتى شام و ویلایەتى موسل، بەریتانییەکان دەسەڵاتیان لەباکورى ئەردەنەوە بۆ ویلایەتى بەغداد تاسەر سنورى ئێران درێژ دەبیتەوە.
– ئەو بەشەى لە فەلەستین دەمێنیتەوە لەلایەن دەسەڵاتێکى نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەبرێت.
– بەندەرى ئەسکەندەرونە بەسەربەخۆیی دەمێنیتەوە.
چۆن ئاشکرا بوو؟
ئەم ڕیککەوتننامەیە دواى گەیشتنە دەسەڵاتى شیوعییەکان لەڕوسیا ئاشکرا بوو، ئەمەش بوو بەهۆى لێکەوتنەوەى ناڕەزایەتى گەلى سوریا لەبەر ئەوەى ڕیککەوتنەکە ڕاستەوخۆ ئەوانى ئەگرتەوە وبوو بەهۆى بێ متمانەیی بەریتانیا وفەرەنسا.
بەپێی ڕێککەوتننامەکە ناوچەکە دابەشکراو فەرەنسا بەشى زۆرى شام وباشورى ئەنادۆڵى وموسلى بەدەکەوت، بەریتانیا بەشێک لەشام وزۆربەى ناوچەکانى دورگەى عەرەبی بەردەکەوت.
هەروەها بڕیاردا کە ئەو ناوچانەى کەلەباشورى سوریا بڕدرابوو واتە فەلەستین، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکى نیودەوڵەتییەوە بەڕیوەببریت، دواتر بەپێی پەیماننامەى بەلفۆر بدریت بە جووەکان بۆ دامەزراندنى دەولەتى ئیسرائیل.
لەڕیککەوتننامەکەشدا هاتووە هەردوو بەندەرى عەککا و حەیفا بدریت بە بەریتانییەکان بەو مەرجەى کە فەرەنسییەکان ئازادبن لەبەکارهینانى بەندەرى حەیفا، بەڵام لەبەرامبەردا فەرەنسا ڕیگا دەدات بەبەکارهێنانى بەندەرى ئەسکەندەرونە کەدەکەویتە ژێر قەڵەمڕەوى راستەخۆى فەرەنسییەکانەوە.