لهدایك بوون و گهشه:
ناوی تەواوی:جۆرج ھیربیرت والکیربووشە، بەجۆرج بووش ناسراوە.
– جۆرج بووش لەڕێکەوتی(١٢/یونیو-٦/١٩٢٤)لەشاری میلتۆن لەناوچەی نۆرفۆلک لەویلایەتی ماساچۆسێتی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایک بووە.
-لەقوتابخانەی کەرتی گۆینۆیچ نھاری لەنێوان ساڵانی(؟-١٩٣٦)وبەشی ھونەرەجوانەکانی لەئەکادیمیای ڤیلیبس لەنێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٢ز)و بەشی ھونەرە جوانەکانی لەزانکۆی یالی لەنێوان ساڵانی(١٩٤٥-١٩٤٨ز)تەواو کردووە و، بووەته خاوەنی بروانامەی بەکالۆریۆس لەھونەرەجوانەکان.
-تەنھا زمانی ئیگلیزی زانیووە.
پۆست وبەرپرسیارێتییەکان:
-ئەفسەری پلە یەک بووە لەھێزی دەریایی ئەمریکی.
-فرۆکەوان بووە لەھێزی ئاسمانی ئەمریکی.
-ئەندامی لیژنەی سێ کەسی بووە کەلێژنەیەکی حیزبی کۆماری بوو.
-ئەندامی کۆمەڵەی فای بیتا کاپپا بووە.
-ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بووە لەسەر پشکی ویلایەتی تەکساس لەپارتی کۆماری.
-بالیۆزی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە لەنێوان ساڵانی(١٩٧١-١٩٧٣ز).
-بالیۆزی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکابووه لە چین لەنێوان ساڵانی(١٩٧٤-١٩٧٥ز).
-جێگیری سەرۆکی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەنێوان ساڵانی(١٩٨١-١٩٨٩ز).
-چل ویەکەمین سەرۆکی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەنێوان ساڵانی(١٩٨٩-١٩٩٣ز).
-ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ھونەرەجوانەکان وزانستەکان.
-ئەندامی کۆمەڵەی کەللەسەرومەزنەکان بووە.
ئەزموونی سیاسی وپیشەکانی
-ئەندامی پارتی کۆماری ئەمریکا بووە.
-سیاسەتمەدار ودیپلۆماتکار بووە.
-فرۆکەوان.
-یاریزانی باسکە.
-سەرباز.
-نووسەر.
-بەرێوەبەری پرۆژەکانی کۆمپانیای ئایلی لەیلا وھاوبەشەکانی بووە.
بەشداری کردن لەجەنگەکان:
-بەشداری لەجەنگی دووەمی جیھانی کردووە وەکو فرۆکەوان.
-بەشداری جەنگی ڤێتنامی کردووە.
-سەرۆکایەتی ھەڵمەتی ھێزەکانی سوپای ئەمریکاوھاوپەیمانانی لەجەنگی کەنداوی دووەم(گەردەلولی بیابان)یان ئازادکردنی کوەێتی لەدژی سوپای ئێراق کردووە کەلەڕێکەوتی(١٦/ینایەر/١٩٩١)بووە کەتاڕێکەوتی(٢٨/فێبرایەر/١٩٩١)بەردەوام بوو،کە ئەنجامەکەی بووە ھۆی ڕاپەرینی خەڵکی باشووری ئێراق وخەڵکی کوردستان لە بەھاری ساڵی(١٩٩١ز)لەدژی ڕژێمی بەعسی ئێراق،کەئەوەبوو سوپای ئێراقی لەساڵی(١٩٩١ز)ھێرشی کردە سەر خەڵکی کوردستان کەھۆی کۆڕەوە ملیۆنەکەی خەلکی کوردستان بۆسەرسنوورەکان کەجۆرج بووشی باوک لەوتارەیەکدا ڕایگەیاند(زۆر بەسادەی ئێمە ناتوانین ڕێگە بەمردنی پێنج سەد ھەزار بۆ یەک ملیۆن کەس بدەین لەسەر ئەو چیایانە) دواتر لەڕێکەوتی(٥/ئەبریل/١٩٩١)ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بریاری دژە فرینی بۆپاراستنی خەڵکی کوردستانی لەناوچەئازادکراوەکانی کوردستان دەرکرد کەبەھێڵی(٣٦)ناسرا، ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان بوو بەھەرێمی کوردستان.
خەڵاتەکان:
-خەڵاتی پیۆدۆر رۆزفلیت وەرگرتووە لەساڵی(١٩٨٦ز) .
-دوو جار خەڵاتی دۆبلسبیک وەرگرتووە لەساڵەکانی(١٩٨٩)و(١٩٩١).
-مافی ھاووڵاتی بوونی شاری کراکیۆڤ وەرگرتووە لەساڵی(١٩٩٤).
-خەڵاتی ئاریک-م-ئاربۆرگی وەرگرتووە لەساڵی(٢٠٠٢ز).
-شمشێر(وسام)ی ئازادی بۆسەرۆکایەتی وەرگرتووە لەساڵی(٢٠١٠ز).
-مەدالیای رۆبیرت شۆمانی وەرگرتووە لەسالی(٢٠١٤ز).
-دکتۆرای فەخری لەزانکۆی پار ئایلان وەرگرتووە.
-شمشێر(وسام)ی شەرەفی دوورگەی ئەلیس وەرگرتووە.
-دکتۆرای فەخری لەزانکۆی ویلایەتی ئۆھایۆ وەرگرتووە.
– خەڵاتی خاچی فرۆکەوانی چالاکی وەرگرتووە.
-نیشانەی چالاکی کۆماری پۆڵەندەی وەرگرتووە.
-مەدالیای سەرکەوتنی لەجەنگی دووەمی جیھانی وەرگرتووە.
– شمشێر(وسام)ی چالاکی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیای وەرگرتووە.
-خەڵاتی رێزلێنانی ئیمپراتۆریای بەریتانیای وەرگرتووە.
-مەدالیای ھەڵمەتی ئاسیا-پاسیفیکی وەرگرتووە.
-دکتۆرای فەخری لەزانکۆی نانگینگی وەرگرتووە.
-نیشانەی ھاوڕێیەتی وەرگرتووە.
– شمشێر(وسام)ی شێری سپی وەرگرتووە.
– شمشێر(وسام)ی ئاسمانی وەرگرتووە.
– شمشێر(وسام)ی شێری سپی وەرگرتووە.
– شمشێر(وسام)ی خاچی سوارچاکی مەزنی وەرگرتووە.
-مافی ھاووڵاتی بوونی شاری بەرلینی وەرگرتووە.
-مەدالیای ھەڵمەتی ئەمریکی وەرگرتووە.
– شمشێر(وسام)ی فیلادلیفای بۆئازادی وەرگرتووە.
-خەڵاتی کەسایەتی ئازای وەرگرتووە.
-خەڵاتی یاری گۆلفی جیھانی وەرگرتووە.
-خەلاتی ئازادی وەرگرتووە.
-مەدالیای بۆبیلی ٦٠ساڵەی سەرکەوتنی گەورەی نیشتمانی ١٩٤١-١٩٤٥ز.
-خەڵاتی رۆناڵد ریگانی بۆئازادی وەرگرتووە.
-نیشانەی خاچی تێرا ماریانای وەرگرتووە.
مردن:
جۆرج بووش لەڕێکەوتی(٣٠/نۆڤهمبەر/٢٠١٨)لەتەمەنی(٩٤)ساڵیدا بەھۆی نەخۆشی پارکینسۆن لەشاری ھۆوستۆن لەناوچەی ھارریس لەویلایەتی تەکساسی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.