هه‌ندێك له ڕێبازه نوێیه‌كان تا ئه‌و ڕاده‌یه ده‌م هه‌ڵده‌بڕن و ده‌ڵێن، خێزان به‌و شێوه‌یه‌یی ئێستا پووچگه‌را و بێماناییه، كه‌ڵكی نییه. ته‌نها ده‌ست بڵاوی ئابووری‌و به فێڕۆدانی بایۆلۆجییه.
به فیڕۆدانی جه‌سته‌یه، چونكه ئافره‌ت له ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه، هه‌موو كۆششی له كاركردن و چاودێری ماڵدا به‌سه‌ر ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاری سروشت وایه مێینه وه‌ك نێرینه له پێناو په‌یداكردنی خۆراكدا كاربكات و به‌شداری ڕكابه‌ری مانه‌وه‌ش بكات. مانه‌وه‌ی ژن له ماڵه‌وه ته‌نها به فیڕۆدانی كۆششه له پێناوێكدا كه به‌رهه‌می گشتی كه‌ڵكی لێوه‌ر ناگرێت و له كه‌ناڵه گشتێكاندا وه‌به‌رهێنانی تیادا ناكرێت، به‌مشێوه نه‌ته‌وه نیوه‌ی ئه‌و سه‌رمایه له ده‌ستده‌دات كه په‌روه‌ردگار پێیبه‌خشیوه. هه‌روه‌ها خێزان به فیڕۆدانی ئابووریشه، چونكی هه‌موو خانه‌واده‌یه‌ك پێویستی به ئاماده‌كردنی خۆراكی تایبه‌ته، ئه‌مكاره به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی هۆكاره بۆ زیاتری خه‌رجی خۆراك له بودجه‌ی وڵات‌دا. ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك بۆ خواردن ڕوویان له‌و خواردنگه‌یانه كردابا كه ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، ئه‌وكات تێچووی خواردن له‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌مده‌بووه‌وه. چونكی له‌و جێگایانه‌دا توخمه‌كانی به‌رهه‌م و بڕی زۆری خۆراك فره‌ن، خواردنی زۆری پێئاماده ده‌كرێت و تێچوونیشی كه‌مه.
په‌روه‌رده‌ی منداڵیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر هه‌موو منداڵان ڕووبكه‌نه دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتی تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌كردن، ئه‌وكات تێچووی كه‌مترو په‌روه‌ردیه‌كی باشتر‌و ته‌واوتر به‌دیده‌هێنرێت. به‌ڵام هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك بۆ خۆیی و له جێگای خۆیه‌وه خه‌ریكی په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كه‌ی بێت، ئه‌وكاره به فیڕۆدانی كۆشش و داهاتی حێزانه‌كه‌یه‌تی، هه‌ندێكجاریش تێكدانی ئاكاری زارۆڵه‌كانه، چونكه له‌و جێگایانه‌داو به‌و شێوه‌یه منداڵ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی یان توند‌و تیژی په‌روه‌رده ده‌كرێت هه‌ردوو شێوه زیان به پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و تیۆره نوێیه‌یه كه هه‌ندێك ڕێبازی تازه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، من لێره‌دا ده‌یخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ر تا به‌سه‌ر چه‌ندین بواردا چاو ژیربكاته‌وه، نه‌ك بۆ مه‌به‌ستێك.
له ڕاستییدا له‌نێو كۆڵیاراندا ئه‌م تیۆره ته‌نها كه‌سانێكی كه‌م پشتگیری ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی زانایانی كۆمه‌ڵناس پشتگیری خێزان ده‌كه‌ن و باشه‌و تایبه‌تمه‌ندێكانی خێزان له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییدا پیشانده‌ده‌ن.
به‌ڵێ، هه‌ندێجار زانایانی كۆمه‌ڵناس له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌ستبڵاوییه‌ی له خێزاندا هه‌یه ئینكاری نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وبه‌خششه ڕۆحییه‌یی كه گشتكات خێزان بۆ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی دابینیده‌كات له به‌رانبه‌ردا ئه‌و ته‌خشان و په‌خشانه كارێكی ئه‌و تۆ نییه. له‌م جیهانه‌دا ماده بۆ ئه‌وان هه‌موو شتێك و ئامانجێك نییه، ئه‌م ماده بێ گیانه ئه‌گه‌ر پرشنگی ڕۆحی تیادا نه‌بێت بۆ خۆی بێكه‌ڵكه، چونكه ئه‌وه ڕۆحه هۆكاری به‌خته‌وه‌رییه و بۆن و به‌رامه‌یه‌ك ده‌دات به ژیان. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن: دروستكردنی خێزان هۆكاری مانه‌وه‌ی ئافره‌ته له ماڵه‌وه، چڕ كردنه‌وه‌ی تواناكانێتی وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی له كارگه‌دا، ئه‌وان بیریان چوو كه مانه‌وه‌ی ژن له ماڵه‌وه و ڕێكخستنی ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی له لایه‌نی ڕۆحییه‌وه به‌رهه‌می زیاتره، ژن وا له ماڵ ده‌كات كه نه‌وایه‌كی ڕۆحی بێت، ده‌روون ئارامیی تیادابكات و له هیلاكی كار‌و ماندوێتی ژیان بحه‌سێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌م كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو، پیاویش توانی به شێوه‌یه‌كی درووست وه‌به‌رهێنانی تیادا بكات، ئه‌وكات ده‌بینرێت خانه‌واده په‌ناگایه‌كی ئارامه و ئاشتی باڵی تیادا ڕاخستووه.
بێگومان په‌روه‌ردكردنی منداڵ له دامه‌زراوه گشتێكاندا به‌راورد به ماڵه‌وه تێچوونی كه‌متره، به‌ڵام كاتێك زارۆیه‌ك له نێۆ منداڵانی دیكه‌دا په‌روه‌رده‌ده‌كرێت، وێنه‌ی هاوشێوه‌كانی بێبه‌ش ده‌بێت له سۆز‌و به‌زه‌یی دایك و باوك، ئایا دواتر كه‌سێكی به ویژدانی لێده‌رده‌چێت؟ به‌شێوه‌یه‌ك ململانێ سۆزدارێكان دڵه كوته‌ی پێبخه‌ن و دڵیشی سه‌ر ڕێژ بێت له جوانێكانی سۆز‌و میهره‌بانی؟
دوژمنانی خانه‌واده وه‌ده‌نگ دێن و ده‌ڵێن، منداڵ په‌روه‌رده‌كردن به‌م شێوه ساردوسڕه باشتره له‌وه‌ی له ده‌ست دایكاندا بێت و به‌و شلكوخاویه په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن و تۆوی گریان و فیغانیش له ناخیاندا بڕوێنن.
ئه‌وه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت هیچكامیان نییه، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به‌و شلكوخاویه له به‌رده‌ست دایكێكی نه‌فامدا منداڵ به‌ره‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ك له نازاداری و خاوخلیچكی ده‌بات، به‌ڵای ئه‌مكاره‌ش دیاره، هه‌روه‌ها به‌ڵای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه منداڵ به شێوه‌یه‌كی سارد‌و سڕ په‌روه‌رده بكرێت، له‌م جیهانه‌دا شتێك نه‌بێت ئارامی پێببه‌خشێت، ئارامی منداڵ بۆ دایكی، یان ئارامی برا له‌به‌رانبه‌ر برادا.
كاتێك له ژیانی ئه‌م دنیایه ده‌نواڕیت، ده‌بینیت ئه‌گه‌ر كه‌شی خێزان وخۆشه‌ویستی دوولایه‌نه له نێوان تاكی خانه‌واده‌كاندا نه‌بووایه، ئه‌وا له‌م ڕۆژگاره ترسناكه‌دا شتێكمان به ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه نه ده‌بینی.
ده‌زانین له‌م ڕۆژگاره‌داو به مشێوه‌یه بارودۆخی خانه‌واده كه‌م و كوڕی زۆری تیادایه، پێویسته ته‌ماشا بكرێت و هه‌وڵی چاكسازی تیادا بدرێت و له‌و پێناوه‌دا ڕێگا چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه. له قازانجی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نییه بارودۆخی خێزان به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه، له بواری ئابووریدا ته‌خشان و ده‌ستبڵاویه‌كی زۆری پێوه‌دیاره، له لایه‌نی په‌روه‌رده‌وه كه‌م و كوڕی و ناته‌وای زۆرتر، كه‌واته پێویسته پارێزگاری له پێكهاته‌ی خێزان بكرێت، به مه‌رجێك دابڕنرێت له‌و خه‌وش و ناته‌واویانه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به مه‌رامی خۆمان له‌وانه‌یه له‌م بواره‌دا په‌روه‌رده‌و ئاماده‌كردنی ئافره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی دروست باشترین ڕێگا چاره بێت.
دوای ئه‌م دێباجه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ده‌گه‌ین به خانه‌واده‌ی ئێراقی، ئایا ئه‌ركه‌كانی جێ به جێ ده‌كات تا نه‌وایه‌ك بێت له به‌رده‌م سه‌رقاڵێكانی ژیاندا، یان له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌وش و ناته‌واویه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ڕۆڵی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و مه‌ترسیانه تا ئه‌ندازه‌ی ته‌فروتوناكردن هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن.
به ڕاستی باس و خواسی خێزانی ئێراقی بابه‌تێكی پێكداچوو قورسه، زیاده گۆیی نییه ئه‌گه‌ر بێژین سیسته‌می خانه‌واده‌یی ئێراقی كه‌مایه‌سی زۆری پێوه‌دیاره، به‌ڵام لایه‌نه ده‌روونییه‌كه‌ی ئه‌و خه‌وش و ناته‌واویانه‌ی داپۆشیوه!
ده‌بینین له ئاماده‌كردنی خواردندا زیاده ڕه‌ویه‌كی زۆر هه‌یه هێنده خواردن له ورگ ده‌ئاخێنرێت تا لاڵ و پاڵ ده‌كه‌ون، دواتر زیاده‌كه‌ی له به‌ر ده‌رگا ڕۆ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ناوماڵ جوان ڕێكناخرێت و ڕاخه‌ری پاكی تیادا نابینرێت، هه‌روه‌ها بێده‌نگیه‌ك كه مرۆ تیایدا ئارامبگرێت و یاڵه‌و یاڵ به ده‌م شنه‌بای خه‌یاڵه‌وه بڕوات.
ئه‌گه‌ر ته‌واشا بكرێت له خانه‌واده‌ی ئێراقی و له كاتی هاوسه‌رگیریدا چی زیاده‌ڕۆیه‌ك له‌داواكردنی جیازی وناوماڵدا ده‌كرێت، دواتر به‌راورد بكرێت به‌و پیس و پۆخڵییه‌یی ده‌بینرێت تووشی شۆك ده‌بیت، چونكه لێره‌وه تێده‌گه‌یت كه خێزانی ئێراقی له ده‌ستبڵاوی دژبه‌یه‌كیه‌كدا ژیان به‌ڕێده‌كات، له‌ئاماده‌كردنی ناو ماڵدا زیاده ڕۆیی ده‌كات و دواتر چۆن ئه‌و ماڵ و كه‌ره‌ستانه پشتگۆی ده‌خات و چاودێرییناكات!
له‌وانه‌یه له هه‌لێكی دیكه‌دا باس له پێكه‌وه‌نانی خێزان بكه‌ین. زۆرێك لە خەسڵەت و پێكهاتەی بارودۆخی خانەوادە لە ئێراقدا جیاوازترە لە پێكهاتە و بارودۆخی خێزان لە نەتەوەكانی دیكەدا، لەوانەیە گرنگترین هۆكاری ئەو جیاوازیە دیاردەی پەرتەوازەیی بێت لە خانەوادەی ئێراقیدا ئەندامانی خێزان پەرتەوازە و دوورن لە یەكتر، پەیوەندیەكی بەهێز پێكیانەوە نابەستێت، لە چەند كاتێكی جیاوازدا وەك خەو و خواردن نەبێت كۆنابنەوە.
پیاوی ئێراقی نەنگییە بە لایەوە لە ماڵەوە بمێنێتەوە، بەڵكو ئارەزوویەتی لە چاخانە دابنیشێت، منداڵەكانیشی بەرەڵای كۆڵانبكات، خێزانەكەشی لە ماڵەوە بەندە، ژنی داماویش هێندە شارەزای كاروباری دەرەوەی ماڵ نییە. ئەم پەرتەوازەییە لە خانەوادەی ئێراقیدا لە وڵاتانی ڕۆهەڵات و رۆئاوادا دەگمەنە.
زۆرێك لە بێگانەكان كاتێك سەردان یان گەشتی ئەم وڵاتەیان كردووە تێبینی ئەو دیاردەیان كردووە، سەریان سڕماوە لە قەرەباڵغی چاخانەكان كە بەردەوام جمەیان دێت، یان كۆڵانەكان كە هەمیشە پڕه لە منداڵ ، كار دەگاتە ڕادەیەك مەحاڵە غەوارەیەك بە نێویاندا گوزەر بكات و بە سەلامەتی دەربچێت!
ئەم دیاردە كۆمەڵایەتییە خراپترین دەرئەنجامی لەسەر كۆمەڵگای ئێراقی هەیە، لەوانەیه نەتوانین دەرئەنجامەكانی لەسەر كۆمەڵگای ئێراقی بژمێرین كە كاریگەری خراپ لەسەر لایەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی كۆمەڵگا بە جێ دەهێڵێت.
لەكاتێكدا پیاو لە سەردانیكردنی چاخانە ڕادێت، دواتر لە هیچ شوێنێك ناحەسێتەوە، تۆزی دەستی لە كاری ڕۆژانەی ناتەكێنێت و بە پەلە خۆی دەگەیەنێتە چاخانەیەك، لێرەوە بارگرانیەكی دیكە دەچێتە سەر ماندووێتی كاری ڕۆژانەی پیاو، جێگای سەرسڕمان نییە كە گله‌یی و گازندە لە ژیان دەكات، یاخود سەر دەژەنێتە هەندێك جۆری قوماركردن، وەك یاری زار و وازێكانی دیكە، هەتا تاڵاوی ژیان لە قاوەخانەكاندا هەڵبڕێژێت، ئەمكارەش ئالوودەی قوماری دەكات، دواتر دەبێت بە قومارچی، لە كۆتایدا هۆگری یانە نهێنی و ئاشكراكانی قوماركردن دەبێت. ئەمكارە بە نسبەت پیاوەوە، هەرچی ژنە، تێكڵاویەكی ڕاستەقینە لە پیاوەكەی بەدیناكات، دڵنەوایی خۆی بە سەردانی هاوشێوەكانی قەرەبوو دەكاتەوە، سەردانی یەكەتر دەكەن و لە كاتی سەردانیكردندا گفتووگۆ باوەكانی ژنانە لە نێوانیاندا ڕوو دەدات كە لە باسكردنی خۆراك دروستكردن و جل و بەرگ، یان چیرۆكی شوكردن و جیابوونەوە دەخوڵێتەوە، فڵان شوویكردو فیساریش جیابووەوە.
بەمشێوەیە ئافرەت مێشكی لە چوارچێوەیەكی تەسكدا قەتیس دەكرێ، ئەم قەتیسكردنە بەردەوام دەبێت تا ژن لە توانایدا نابێت شتێك لە ڕاستێكانی ئەم ژیانە تێبگات، هزری زیاتر لە پوچگەراییەوە نزیك دەبێت تا ڕاستی، ئەوەش كاریگەری لە سەر منداڵەكانی دادەنێت، زارۆڵەكان لە بەرایی ژیانەوە فێری ئەفسانە دەبن، ئافرەت لە ژیانی ڕۆژانەدا و لە هەندێك بواردا پرس‌و و ڕای پێدەكرێت، هاوكات ئاستەنگی بۆ دروست دەبێ و تووشی شڵەژان دەبێت.
هەركات پیاو لە قاوەخانەكاندا بێئاگابێت و ژن لە ماڵدا سەرقاڵبێت بە هاوڕێكانێوە، ئەوكات بەربەستێك نییە منداڵان لە كەمووكوڕی كۆڵان بگێڕێتەوە، دواتر لە نێو پۆخڵەواتەكانی گەرەكەكاندا گەورەدەبێت. زیادەڕۆنییە كە ئەو جۆرە پەروەردەیە، پەروەردەی كۆڵان، ڕەنگدانەوەی پەروەردەی ئەو دایبابەنەیە، ئەم دایكانە هۆكاران لە ڕیزپەڕی و خۆپەرستی منداڵاندا.
ڕاستنیە لاوازی ئاكاری هەندێك لە قوتابیان بگێڕینەوە بۆ سیستەمی خوێندن، سەرچاوەی ئەمكارانە، زۆربەی كات پەروەردەی كۆڵانە، هەروەها ئەو پەرت وبڵاوییە كە لە سیستەمی خێزانەكاندا هەیە.
ئەمكارە دیارە، بە داخەوە كەسانێك لەوبارەوە زێدە ڕۆیی دەكەن و لە جێگای خۆیدا بە دوای چارەسەردا ناگەڕێن. پاشان وایدەبینم باشترە بە دوای ئەو هۆكارانەدا بگەڕێین كە بونەتە هۆكاری هەڵوەشانەوەی خێزانی ئێراقی، ئەوكارەش نەخۆشیەكی كۆمەڵایەتییە، هیچ دەردێكی كۆمەڵایەتی چارەسەر ناكرێت ئەگەر هۆكارەكەی نەزانرێت.
زیاتر گومانم وایە ئەم پەرتووبڵاویە لە خانەوادەی ئێراقیدا هۆكارگەلێكن مەحاڵە پێكەوە لە هیچ كۆمەڵگایەكی دیكەدا كۆببنەوە.
یەكەم: ئێراق دژبەریەكی كۆمەڵایەتی لە باوباپیرانەوە بۆ ماوەتەوە، پێشتر و ئێستاش ڕەوەندەكان بە درێژایی پشتاو پشتیان ڕوویان لە ئێراق كردووە، هەركات سەقامگیر بووبن ڕوویان لە كشتوكاڵ كردووە، یان لە شارەكاندا نیشتەجێبوون، دواتر كۆمەڵێكی دیكە ڕەویان كردووە و بونەتە جێنشینی پێشینانیان، بۆیە لەكۆمەڵگای ئێراقیدا گەلێك خوو خەسڵەتی سارانشینان دەبینرێت. ئەم ڕاستیانە زۆرێك لە نووسەرەكانمان بایەخیان پێنەداوە كە دەتوانرێت لەم ڕۆژگارەدا زۆر بارودۆخی كۆمەڵایەتی لە ئێراقدا پێشیاكار بكرێت. باوەڕم وایە كاتێك پیاو لە ماڵۆ دێتە دەرو ڕوو دەكاتە چاخانە بەوكارەی وەڵامی خولیایەكی دەشتەكیانەی دەداتەوە. هەریەك لە ئێمە لە ناخی خۆیدا ئه‌یه‌وێ كەسێتی دەشتەكییانەی بپوكێنێتەوە، ناتوانین نكوڵی لەو بارودۆخە بكەین هەرچەند پۆشاك و شوێنی ژیانی خۆمان بگۆڕین بەسروشت دەشتەكی، بە نەنگی دەبینێت ئەگەر لە ماڵەوە بمێنێتەوە، چونكە ئەوكارە كەمایەسیە بۆ پیاوەتی ئەو، بەڕاستی پیاو لای سارانشین نابێت لە كن ژن دابنیشێت، بەڵكو پێویستە لەگەڵ هاڤاڵەكانیدا لە دیوەخانی شێخ ئاغا بەگ دابیشێت و گوێ بۆ چیرۆكی چەنگ و پاڵەوانان ڕادێرێت.
بەمشێوەیە ئەگەر توێژینەوە لە سەر كۆمەڵگای ئێراقی بكرێت (لێكۆڵینەوەیەكی قوڵ) ئەم خولیایە، دانەنیشتن لای ئافرەت و دووركەوتنەوە لە ماڵۆ بە ئاشكرا لای زۆر كەس دەبینرێت.
ئێمە نكووڵی ئەو خولیا دەشتەكیانە ناكەین، شایەد بۆ ڕۆژگاری خۆی بە كەڵك بووبێت، یان دەرئەنجامی ژیانی چوڵگەرابووە كە پێكدادان و جەنگ تیایدا بەردەوام بووە. چونكه ئەو ڕۆژگارە پیاو كاری خۆی لە بان دانیشتن بە دیار ژنەوە بینیووە كە پارێزگاریكردن بووە لە پێكهاتەی هۆز و بەرگریكردن لەو پێكهاتەیە، بەم شێوەیە ئەو لە كن جوانمەردان بووە بۆ ئەوەی هەركات پێویستیكرد هه‌مویان لە ئامادەگی بەردەوامدابن.
بەڵێ، كاتێك گوندنشین، ڕوو لە شار دەكات و نیشتەجێ دەبێت، شارەزایی لە بازرگانی یان پیشەسازیدا پەیدا دەكات، وەك ئەوەی لە ئاستێكی دیاریكراودا لە ئێراق دەبینیرێت، شایانێتی كە واز لە خو و ڕەفتارە كۆنەكانی بهێنێت كە هاوتای ژیانی نوێی نییە، شارنشین پێویستە فێربێت لە ماڵەوە دابنیشێت و ماڵی خۆشبوێت، پاش تەواوبوونی كاری ڕۆژنەی ماڵ بەنواو پەناگەیی خۆی ببینێت، شارنشین تەنها لە ماڵی خۆیدا هەست بەحه‌سانەوەو دڵنیایی دەكات، ئەو ئارامییەیی لە هیچ جێگایەكی دیكە دەستناكەوێت، هەركات ئەو هەستەی لا درووست بوو ئەوكات لە قوماركردن و ژیانی بەرەڵایی دوور دەكەوێتەوە.
لەوانە پەیامبەر محمد (درودی خودالێبێت) لە ڕۆژگاری خۆیدا و لە كۆمەڵگای عەرەبیدا هەستی بەم ناتەواویە كردبێت، بۆیە شوێنكەوتوانی هانداوە لە ماڵەوە بمێنەوە و ماڵیان خۆشبوێت ، دەفەرموێت: چونت بۆ مزگەوت و مانەوەت لە ماڵەوە بە دیار خانەوادەكەتەوە یەكجۆر پاداشتیان هەیە.
دووەم: بە باوەڕی من لە كۆمەڵگای ئێراقیدا هۆكارێكی دیكە كە یارمەتی ئەو جۆرە خولیایە دەدات و لە ئەنجامدا پەرتەوازەیی خێزانی لێدەكەوێتەوە، گرنگترین هۆكار باڵاپۆشیە.
باڵاپۆشی كارێكی كردووە، ماڵ جیهانێكی تایبەتی ژنان بێت، لەم بارودۆخەدا پیاو مەبەستی بووە زیاتر ئافرەت لە ماڵەوە بەند نەكات، چونكه بەو كارە ڕێگر دەبێت لە سەردانیكردنی دەستە خوشكەكانی، یان بە پێچەوانەوە. لەو بارودۆخەدا پیاو هەستیكردووە پێویستە لە ماڵ بچێتە دەرەوە، تا ئافرەت ئازاد بێت و بە ئارەزووی خۆی هەڵسووكەوت بكات. ئەوەشی دەخەمەسەر تا نها پاشماوەی باوكسالاری لە گەلێك خانەوادەكاندا دەبینرێت، لە خانوویەكدا چەند خێزانێك پێكەوە دەژین، بەنموونە ماڵی باوك و كوڕەكانی، یان خانەوادەگەلێك كە پەیوەندی خزمایەتی دوور یان نزیك پێكەوەیان دەبەستێتەوە. بە مشێوەیە شەپۆلی ناكۆكی و دژبەری لە ماڵدا شەپۆل دەدات و هێور نابێتەوە، ژنان شەڕ دەكەن، منداڵان دەگرین و ماڵ تێكدەدەن، ئەوكات پیاویش ناچارە لە ماڵ دەربچێت و ڕوو لە چایخانەیەك بكات تا ساتێك بحەسێتەوە و هەناسەیەك بدات.
زۆرێك لە مامۆستا‌و خوێندكاران دەبینین ناتوانن لە ماڵەوە بخوێنن، ڕوو دەكەن پەناگەی هەمووان “چاخانە”
سێیەم: لەوانەیە گەورەترین هۆكار لەم بوارەدا كە پەرتەوازەیی خێزانی ئێراقی لێدەكەوێتەوە هەژاری بێت. بەڵام لەم بارودۆخەدا ئەم هۆكارە هۆكارێكی تایبەتی نییە، ڕه‌نگه هەژاری هۆكارێكی گشتی بێت لە ناتەواوی كۆمەڵایەتی لە خانەوادەی ئێراقیدا. دەستكورتی خانەوادە هۆكاری ونبوونی داهات و دەستمایەیی خێزانە، بەشێوەیەك ناتوانێت دەستێك بە ماڵەیكەدا بهێنێت و ناوماڵێكی شایستە بۆ خێزانەكەی دابینبكات. بەو شێوەیەك ماڵ جێگیرنابێت و نابێتە شوێنێكی گونجاو كە پیاو كاتەكانی تیادا بەسەر ببات‌و تیایدا بحەسێتەوە.
لێرەدا تەنها هەژاری هۆكاری ئەو بارودۆخە خراپە نییە لە سیستەمی خانەوادەیی ئێراقیدا، لە وانەیە نەفامی، یان باشتر بڵێم خراپی پەروەردەی ژن بەرپرس بێت لەو سیستەمە، بەرهەمی ئەو پەروەردەیە زیادە خەرجی، پۆخڵی و شڵەژانو پەرتەوازەیی لێدەكەوێتەوە.
بەڕاستی تاكی ئێراقی تووشی سەرسڕمان دەبێت كاتێك سەردانی وڵاتێكی دراوسێ دەكات، بەنموونە سوریا‌و ئێران، كاتێك ئەو گرنگی پێدان و بایەخە دەبینێت لە لایەن ئافرەتەوە بە ماڵ دەدرێت لە كاتێكدا خاوەن ماڵ بە تەواوی هەژارە. ئەوكات سەیرنییە ئەگەر پیاو لە ماڵەوە بمێنێتەوەو لە ماڵەكەیدا بە دوای خۆشی‌دا بگەڕێت.
پوختەی كەلام: لە سیستەمی خێزانی ئێراقیدا جۆرێك لە هەڵوەشانەوە هەیە، بۆیە لە كۆمەڵگادا خانەوادە ناتوانێت بە شێوەیەكی دروست بە كاری خۆی هەڵبسێت. لە كاتێكدا خێزان بەردی بناغەی كۆمەڵگایە، چۆن بینایەك بە دروستی چێدەكرێت ئەگەر بناغەكەی ناتەواو بێت.
وەك باسمانكرد بە ڕاستی ئەو پەرت و بڵاوییەی خێزانی ئێراقی هۆكاری لاوازی كۆمەڵگایە، بە تایبەتی ئەو نەوانەی لە كۆشی ئەو خانەوادانەدا پەروەردە دەكرێن، نەوەیەكن قوتابخانەكەیان كۆڵانەو و پەروەردە كارەكەشیان دایكانێكی بەندی نەخوێندەوارن.
سەرچاوە: اڵاعمال الكاملە للدكتور علی وردی: بەرگی سێیەم
وەرگێڕان: وەهاب حەسیب محەمەد