• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئاب 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

    سیاسه‌تی نه‌گۆڕی حكومه‌تی فیدراڵی و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

    ئەنفالی بارزانییەكان; سەرەتایەك بۆ جینۆسایدی كورد

  • شــیکار
    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    ئیسرائیل و درووزەکانی سوریا؛ ستراتیژێکی مەترسیدار و بۆمبێکی تەوقیتکراو

    ئیسرائیل و درووزەکانی سوریا؛ ستراتیژێکی مەترسیدار و بۆمبێکی تەوقیتکراو

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا بەڵگەنامە و ڕوداو

کارەساتى کیمیابارانى هەڵەبجە

یەکەى دروستکردنى ئینسکلۆپیدیا لەلایەن یەکەى دروستکردنى ئینسکلۆپیدیا
شوبات 12, 2023
لە بەشی بەڵگەنامە و ڕوداو
0 0
A A
کارەساتى کیمیابارانى هەڵەبجە
0
هاوبەشکردنەکان
172
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

١٦ ى ئادارى ٢٠١٩، سى و یەک ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کارەساتى کیمیابارانکردنى شارى هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە، لەو هێرشەدا کەکرایە سەر هاوڵاتیانى بێ تاوان شارى هەڵەبجەى شەهید، زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتى لەماوەیەکى کەمدا شەهید بوون، ژمارەیەکى دیکەشیان بەهۆى برینە سەختەکانیانەوە لە نەخۆشخانەکانى ئێران گیانیان لەدەست دا، یان کەم ئەندام بوون، یان دووچارى نەخۆشی درێژخایەن بوون و هەندێکیان شەهید بوون بەهۆى کاریگەرى برینەکانیانەوە، ژمارەیەکیشیان تاوەکو ئێستا بەدەم ئازارەوە ژیان دەگوزەرێنن، بەشی هەرە زۆرى شەهیدەکان لە ژنان و منداڵان و پیرە پیاوان و کەسانى سڤیل بوون، ڕۆژى شانزەى ئادار پەڵەیەکى ڕەشە بە نێوچەوانى ڕژێمى فاشیستى حکومەتى بەعسەوە.

وردەکارى ڕووداوەکە

لە شەوی ١٣و ١٤-٣-١٩٨٨ لە کەشێکی ئارامی بەھارەدا، دانیشتوانی شاری ھەڵەبجە گوێبیستی دەنگی تەقینەوەی گەورەبوون، لە پشتەوەی زنجیرە چیای “باڵامبۆ”، دیارە پێشتر رانەھاتبوون لە بیستنی دەنگی تەقینەوەی لەم شێوەیە، بەچڕی و بەبەردەوامی، چونکە پێشووتریش کە لایەنی ئێرانی تۆپبارانی ناوچەکەی بکردایە، بە شێوەی پچڕ پچڕو رێژەیی بوو، نەک بەم شێوەی ئێستا، بەڵام ئەمجارە دەنگی تەقینەوەو تۆپبارانەکان، زۆر بەچڕی و بەردەوامیەکەی ناخی دانیشتوانی شارەکەی داخورپان.

تۆپباران بەدرێژایی شەوو رۆژی دوای بەردەوامی ھەبوو، ھەروەک شاھێد حاڵەکان باسی دەکەن، رۆژەکەی تۆپباران بە تۆپی دوورھاوێژو سارووخی کاتێوشا دەستی پێکردو زۆربەشیان دەکەوتنە دەرەوەی نزیک شارەوە. سەرچاوەکانیش باسی ئەوە دەکەن ھەڵەبجەییەکان، پێش مانگێک ھەواڵی ئاڵۆزو ناخۆشیان بیستبوو، کە ھێرشێکی لەم شێوەیەیان دەکرێتە سەر لەلایەن ئێرانەوە، بەتایبەت لەم کاتەدا ھێزەکانی ئێران لە شارەکەوە نزیک بوون، کە ئەمەش بۆ دەوڵەتی ئێراق و سوپا سەرکوتکەرەکەی پاساوێکی باش بوو بەدەستیانەوە، کە رقی خۆیان بەسەر شارو دانیشتوانەکەی بڕژێنن.

زیاتر لەسەرچاوەیەک باسی ئەوە دەکەن، بۆ پرسیارکردن لە بارەی ھێرش بۆ سەر شارەکە شاندێکی شارەکە سەردانی دەزگای ئەمن و پۆلیس و ھەواڵگری و سوپاو جەیشی شەعبی دەکەن، بەشێک لەوانەی سەربە پارتی بەعس بوون، داوا دەکەن کۆمیتەیەک بۆ بەرگری لە شارەکە درووست بکەن، بەڵام وڵامی ئەوان ئەوە دەبێ “کە ئەمە ئیشی ئێوە نیە، بەڵکو ئیشی ئێمەیەو ئێمەش بەرگری لە شارەکە دەکەین و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانتان”. بەم شێوەیە دەزگا فەرمیەکانی دەوڵەت و بەعس پێشوازییان لە شاندی شارەکە کرد. ئێتر لێرەوە ھەڵەبجە دەکەوێتە بەردەم دڕندەترین پەلامارو ھێرش، کە ئەمەش ھۆکارەکەی بۆ نابەرپرسیارێتی دام و دەزگاکانی دەوڵەت و بەعس دەگەڕێتەوە، چونکە ئەگەر بیویستایە دەیتوانی بەرگری لەشارەکە بکات لەبەرامبەر ھەرھێرش و پەلامارێکی ئێران کە لەجەنگدا بوو لەگەڵی نەک وێران، چونکە چەندین یەکەی سەربازی ئێراق لە دەوروبەری شارەکەو ناوشار بوون، بۆنموونە “بارەگای لیوایەکی سەربازی لەناوشار، بارەگای یەکەی زریپۆش ناوشار، یەکەی تۆپی دوورھاوێژ لە گووندی دۆڵەمەڕ، بارەگای فەوجی سەربازی لە لوتکەی چیای باڵامبۆ، بارەگای فەوجی سەربازی لە گووندی عەنەب، بارەگای لیوایەکی سەربازی لە گووندی خرچانی، بارەگای فەوجی سەربازی لە گووندی بەڵخە، بارەگای لیوایەکی سەربازی لە قەزای سەید سادق، بارەگای سەربازی فیرقە لە سەرای سوبحان ئاغا، دەیان رەبایەی تری سەربازی لە چیاکانی دەوروپشتی ھەڵەبجە بەتایبەت لەسەر زنجیرە چیای بەفری میری، دەیان فەوجی جاش کە لەناوشارو دەرەوەی شارو دەورو بەری بوون”.

ئەم زانیاریانەو چەندین زانیاری تر، لە گێڕانەوەکانی شاھێد حاڵ “عومەر عینایەت” لەبەردەم دادگا لە رۆژی ٢٨-٤-٢٠٠٩ و سکاڵاکار “فەخرەدین حاجی سەلیم” رۆژی ٢-٢-٢٠٠٩ لەبەردەم داگاو ھەروەھا ئیفادەی ھەندێکی تر لە سکاڵاکارەکان لەکاتی لێکۆڵینەوەو ئامادەبوونیان لەبەردەم دادگا سەلمێنراون، کە دانیشتوانی شارەکە ئامادەی بەرگریکردنن لەشارەکە، بەڵام دام و دەزگا ئەمنی و سەربازی و ھەواڵگرییەکانی بەعس رەدیان کردوەتەوە، ئەمەش دیسان ئەوەمان بۆ دەسەلمێنی و پشتڕاست دەکاتەوە، کە دەوڵەتی ئێراق و بەعس سەرقاڵی جێبەجێکردنی وێرانکردن و کیمیابارانکردنی شارەکە بوون نەک رزگارکردنی. بۆ راستی و دروستی ئەو قسانەی سەرەوە، لە یەکێک لە بەڵگەنامەکانی بەعس بە ژمارە “٢٤٩٣” زۆر نھێنی و تایبەت، کە لە رۆژی ١٨-٣-١٩٨٨ لەلایەن ھەواڵگری گشتی سەربازییەوە دەرچوەو “ش١، ق١، ٤٢٤”ی لەسەرە، لە خاڵی “٩” لیوا رووکن “عەلی حوسێن عوێد” تۆمەتبار دەکات، کە بەوەی نەیھێشتوە ھەڵەبجەییەکان داکۆکی لە شارەکەیان بکەن. ھەروەک “فرحان موتڵگە ئەل جبوری” لە یەکێک لە سوڕەکانی دانیشتنی دادگا، دانی بەمەدا ناو سەلماندی کە راستە.

لێرەوە سیناریۆی ھێزو سوپای ئێراق دەستی پێکرد لە ھەڵەبجە، دەرفەتی رەخساند بۆ ھێرشی سوپای ئێران بۆ سەرشارەکە بەبێ ھیچ بەرگری و کاردانەوەیەک. دوای وڵامە شەرم ھێنەرەکەی دەزگاکان و سوپای ئێراق، ھەڵەبجەییەکان چارەنووسیان دایە دەستی نادیار، ھەر لەم کاتەشدا تۆپی دوور ھاوێژو سارووخەکانی سوپای ئێران، بەشێوەیەکی بەردەوام و چڕ بەبێ وەستان لەماوەی سێ رۆژ واتا ١٣و ١٤و ١٥-٣-١٩٨٨ بۆ سەرسوپای ئێراق بەردەوام بوو، ئەوەشی تێبینی دەکرا، وڵامەکانی سوپای ئێراق زۆر لاوازو پچڕ پچڕ بوو، بەڵکو لەوەش خراپترو مەترسیدارتر، بەرە بەرە سوپای ئێراق بەرەو خۆرئاوای ھەڵەبجە واتا دەشتی شارەزوور “شارۆچکەی سیروان و پردی زەڵم” پاشەکشێی کرد، بێگومان لەکاتی پاشەکشێ کردنی سوپای ئێراقدا، وەک ئاکامی تۆپبارانی چڕو بەردەوامی سوپای ئێران بۆ سەریان زیانی مرۆیی و مادی زۆریان بەرکەوت.

دوا نیوەڕۆی رۆژی ١٥-٣-١٩٨٨ کەوتە دەستی سوپای ئێران، بەڵام سەرچاوەکان باسی ئەوە دەکەن سوپای ئێران نەچوەتە ناو شارەکەوە، بەڵکو بەدوای سوپای ئێراقەوە بوون لە دەرەوەی شارەکەو راویان ناون، لەم کاتەدا شارەکە خاڵی بووە لە دام و دەزگا ئەمنی و سەربازی و مەدەنیيەکانی دەوڵەتی ئێراق، سوپای ئێرانیش لە رووی سەربازییەوە پێویستی پێی نەبووە، بەڵکو بەرەو خۆرئاوای شارەکە پێشڕەوی کردووە، چونکە ئەمەیان لە رووی سەربازییەوە بۆ ئێران پێویست و گرنگتربووە. ئەمەش لە زمان و ئیفادەی سکاڵاکارانی دۆسییەی کیمیابارنی ھەڵەبجە ھەریەک لە “ستار حەیدەر، حمە فەرەج، گەلاوێژ ئادەم، فاتمە حمە ساڵەح، والی عەبدڵ رەحمان، سامان سادق” لەبەردەم دادگاو لە رۆژی ٢١-١٢-٢٠٠٩ سەلمێنراوە. ھەروەھا ئەوەش دەسەلێمنن کە شەوی ١٥-٣-١٩٨٨ دۆخەکە لەناو شاری ھەڵەبجەو دەوروبەری کەمێک ھێوەربوەتەوە، خەڵکەکە لەماڵ ھاتنە دەر بۆ زانینی چارەنووسی ئەو خەڵکەی تر، چونکە سێ رۆژ بوو بە چڕی تۆپباران بوو، رووخساری شارەکە بەتەواوی ماندوو بوو، بەتایبەت دیمەنی تۆزو خۆڵ و زریانی خۆڵ. ھەریەکەو بەدوای چارەنووسی کەس و کاریدا دەگەڕا، ھاوکات پرسیاری زۆر لەبارەی ئەوەوە دەکرا، کەبۆچی سوپای ئێراق ئاوا بەم دەردو حاڵەی گەیاندن و بەم جۆرە دڵ رەق بوو بەرامبەریان، بەتایبەت بەرامبەر خەڵکی مەدەنی؟ بەڵام ئەوان بێئاگابوون لەوەی ھێشتا ئەمە سەرەتای دیمەنەکەیەو ھێشتا تەواو نەبوە؟ ھاوکات تیاشیاندا بوو بیری لەوە دەکردەوە ئەمە دووبارە بوونەوەی دیمەنە ترسناکەکانی تۆپبارانی شارەکە کە لە ٢٦-٣-١٩٧٤ و ١٣-٥-١٩٨٧یە کە کرایە سەریان و بوە ھۆکاری کوشتنی بەکۆمەڵ، چونکە مێژووی سوپای ئێراق بەرامبەر بە کورد مێژوویەکی رەشەو پڕە لەتاوان بەرامبەر کورد، بۆ نموونە تۆببارانی شاری قەڵادزێ لە ١٩٧٤و تۆببارانی شاری سەردەشتی رۆژئاوای کوردستان لە ٢٨-٦-١٩٨٧، سەلمێنراوترین نمونە بوون بۆ ناسینی دڕندایەتی بەعس و سوپاکەی.

یەکێک لە ئەفسەرەکانی سوپای ئێراق، کە لەم دۆزەخە دەرچووەو ئەوکات بۆ یەکێک لە سکاڵاکارەکانی ئێستای گێڕاوەتەوە، سکاڵاکارەکەش لە ئیفادەکەیدا دەڵێ: ئەم شارە جێبێڵن، لەبەر ئەوەی رژێم بەشێوەیەکی زۆر وەحشیانە لێتان دەدا، بەچەکی کیمیاوی بۆمبارانتان دەکات، لێرەوە مەترسی لەناو ھەڵەبجەییەکان دەستی پێکرد، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە خەڵکی مەدەنی چی بکات. بەشێکی کەم بیریان لەوە کردەوە بچنە گووندە رووخاوەکان و ئەشکەوتەکان و شوێنە بەرزەکان، کە دەیڕوانیە شار. ھەرلەم کاتەشدا شەڕی نێوان سوپای ئێراق و ئێران، کەوتبوە سەر پردی “زەڵم” کە دەکەوێتە خۆرئاوای ھەڵەبجەوە.

بەیانی رۆژی ١٦-٣-١٩٨٨، خەڵک لەماڵ دەرچوون و بەشێک رۆشتنە سەرکارو دوکان و بازاڕ کرایەوە، شەقامەکان پڕ بوون و ترسی تۆڵەسەندنەوەش لەناو دانیشتوان بوونی ھەبوو. دوای کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ، فڕۆکە کەوتە ئاسمانی شارەکە، لەگەڵیدا تەقینەوەی گەورە گەورە دەرکەوت، بەڵێ ئەمانە فڕۆکەی ئێراقی بوون و شاری ھەڵەبجەی کردە ئامانج، بەتایبەت گەڕەکەکانی “شەھیدان، سەرای، کانی قوڵگە”. دەنگی بانگەوازو یارمەتیدان بەرزبووەوە، دوکەڵەکان رەش بوون و بەرز دەبوونەوە، بەشێک لە فڕۆکەکان لە لای “دەربەندیخان”ەوە ھاتن. بۆمبارانەکە خەست و تووندو وێران کەربوو، چەند دەقیقەیەکی خایاند، بەڵام شارەکەی بەگشتی و گەڕەکەکانی “شەھیدان و سەرای و کانی قوڵگە”ی بەتایبەت خاپوور کردو کردی بە گۆڕستانی دانیشتوانەکەی. ئاسمانی شار یەک پارچە دووکەڵی رەش بوو. ھێشتا دیمەنی بۆمبارانی یەکەم بەچڕی دووکەڵی لێھەڵدەستا، کەس نەیدەوانی کێ کوژراوەو کێ ماوە؟

کۆمەڵێک فڕۆکەی ترھاتن، بە بۆمب و ساروخی گەورە، ئەو دوای شارەکەو گەڕەکەکانیان بۆمباران کرد، ھیچ باڵەخانەو ماڵ و کەسێکی نەھێشت، بەرنەکەوێ. شارەکە غەرق بوو لە بۆمب و دەنگی تەقینەوەو لاشەی مرۆڤ و بریندارو ھاوارو گریان و شین. ماڵەکان رووخان و کاول بوون، تەرمی کوژراوەکان کەوتنە ژێر دارو پەردووی خانوە رووخاوەکان و لەژێر زەمینەکاندا بەسەریەکا کەوتن. فڕۆکەکان دەستی لە خەڵکی مەدەنی نەدەپاراست، شاھێدحاڵەکان دەڵێن، بەچاوی خۆیان بینیویانە فڕۆکەکانی ئێراق شارەکەیان کیمیاباران و وێرانکرد. دیارە تەنیا پاساوی ئێراق ئەوە بوو کە ئێران ھێرشی کردووە، لەکاتێکا لە پێشووتریش ئەوەمان ووت سوپای ئێراق بەبێ ھیچ بەرەنگارییەک ھەڵەبجەی بۆ ھێزەکانی ئێران جێھێشت و پاشەکشێی کرد، ھەر ئەمەشە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، کە لەبنەڕتدا حکومەتی ئێراق و بەعس ویستویانە ھەڵەبجە بەم شێوەیە بخنکێنن.

ھەڵەبجە لەم کاتەدا بۆنی مەرگی لێدێ، دوا نیوەڕۆی ١٦-٣-١٩٨٨ ئەوانەی بەرنەکەوتبوون، ئەوانەی نەمردبوون، ئەوانەی بریندارببوون، ئەوانەی گازی سیانیدو خەردەل لە لێواری مەرگ رایگرتبوون، بە سەختی رێگای چوونە دەرەوەی شاریان گرتەبەر، بەتایبەت بۆ گووندەکانی “باوە کوچەک، بامۆک، سازان، عەبابەیلی، عەنەب”، ئەوانەی ئەم دیمەنە دەگێڕنەوە وا وێنای دەکەن کە راکردن بوو لە مەرگی حەقیقی. ھەرلەم کاتەدا بۆمباران بەردەوامە، شارەکە وەک کورەی تەندروو یەک پارچە گڕی گرتوەو دەسووتێ. ئەوانەی دەرنەچوون و لەناو ژێرزەمینەکانیان مابوونەوەو پێیان وابوو بەم رێگایە رزگاریان دەبێ و دەپارێزرێن، بە پێچەوانەوە بۆنی گازی سیانیدو خەردەل و دووکەڵ خنکاندنی، خنکاندێک وەسف ناکرێ!

شاھێدحاڵ و سکاڵا کارەکانی دۆسیەی ھەڵەبجە، ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە، بۆمبارانی شارەکە لەلایەن فڕۆکە ئێراقیەکانەوە، تا کاتژمێری “٣”ی پاش نیوەڕۆی ١٦-٣-١٩٨٨ بەردەوام بوە. ماڵ و شەقامی گشتی و کۆڵان و ژێرزەمینەکان پڕبوون لە تەرمی “ژن و پیاو، مناڵ و پیر”. ئەو وێنانەی کە وێنەگرو رۆژنامەنووسەکانی ئێران و تورک و بیانی گرتبوویان، مەگەر تەنیا ئەو وێنانە وەک خۆیان بتوانن وێنای مەرگ و خنکاندنی چەند سوچێکی ھەڵەبجەمان بۆبکەن.

یەکێک لە سکاڵاکارەکانی دۆسیەی ھەڵەبجە لەبەردەم دادگا دەڵێ”: من لەسەر چیای گوڵان بووم، فڕۆکە ئێراقیەکان لە لای دەربەندیخانەوە دەھاتن لە رۆژی ١٦-٣-١٩٨٨. شارەکەی بە بۆمبی کیمیاوی بۆردومان کرد، چەندین لاشەم بینی لەلێواری رێگاکان کە دەتوت رۆژی حەشرە. فڕۆکەکان تا دیوی سنووری ئێران بەدوامانەوە بوون، بەڵام ھێزی بەرگری ئێران وڵامیان دانەوە. دوای ماوەیەکی کەم گەڕامەوە بۆ ھەڵەبجەو بیست رۆژ مامەوە، لەمانگی ٤-١٩٨٨ ھێشتا شارەکە لەلایەن ئێراقەوە تۆبباران دەکرا بەتایبەت لە قۆڵی “سەید سادق”وە کە دەکاتە رۆژئاوای ھەڵەبجە. دواتر گەڕامەوە بۆ نەخۆشخانەکانی تاران، بۆ گەڕان بەدوای چارەنووسی کەس و کارەکەم. کۆمەڵێک وێنەی لاشەی مردووەکانم بینی زیاتر لە “١٠٠” کەس دەبوون و ھەموویان ھەڵەبجەیی و مەدەنی بوون. ھەروەک سکاڵاکارەکانی تریش “دلێر لەتیف، کوێستان ئەکرەم، ھۆشیار عومەر، نەزیف تۆفیق، مەحمەد فەرەج سەعید، سۆیبە سەعید، نەرمین کەمال، شعریە سەعید، سەڵاحەدین مەحمود”یش جەخت دەکەنەوە فڕۆکەکەکان عێرقی بوون و لە ئاراستەی دەربەندیخانەوە ھاتوون و شاری ھەڵەبجەیان بۆمباران و کیمیاباران کردووە. باسی ئەوەش دەکەن لە ١٦ تا ١٨-٣-١٩٨٨ بۆمباران بەردەوام بوەو بوەتە ھۆکاری ھەزاران شەھیدو بریندارو خنکاندنی شارەکە.

ئەو هێرشە بە فەرمانى تایبەتى “عەلى حەسەن مەجید” وەزیرى بەرگرى ئێراقەوە ئەنجام درا کە دواتر ناسرا بە “عەلى کیمیایی” و دادگاى باڵاى تاوانەکان لە ساڵى ٢٠١٠ دا سزاى لەسێدارەدانى بەسەدا سەپاند و جێبەجێکرا.

ئێستاى هەڵەبجە

لە ئێستادا شارى هەڵەبجە ” هەڵەبجەى شەهید” سمبواى ئازادى و بەرخودانە، بە بڕیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ١٣ ى ئادارى ٢٠١٣، هەڵەبجە کرا بە پارێزگا ولە کاتى ئێستادا هەڵەبجە خاوەنى پارێزگارى خۆیەتى، هەروەها ئەو شارەى کە بە شارى هونەرمەندان و شاعران و زانایان ناسراوە زانکۆى تیادا کراوەتەوە، هەروەها کار دەکرێت بۆ ئەوەى کە شارى هەڵەبجە ببێتت خاوەنى دەروازەیەکى سنوورى نێودەوڵەتى فەرمى کە ئەوە کاریگەرى تەوا دەکاتە سەر بەرزبوونەوەى ئاستى بژێوى دانیشتوانى شارى هەڵەبجە.

سەرچاوەکان:

(١) سایتى الحرة

(٢) تەها سلێمان: جینۆسایدى هەڵەبجە، ئاوڕێک لە ڕابردوو، ڕامانێک لە ئێستا و داهاتوو.

پۆستی پێشوو

ئه‌زمونى باشورى كوردستان: شه‌ڕ يان ڕێككه‌وتن؟

پۆستی داهاتوو

کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

یەکەى دروستکردنى ئینسکلۆپیدیا

یەکەى دروستکردنى ئینسکلۆپیدیا

پەیوەندیداری بابەتەکان

یه‌كه‌مین كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ مێژوودا
بەڵگەنامە و ڕوداو

یه‌كه‌مین كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ مێژوودا

ئاب 10, 2025
52
جیۆگرافیایی سیاسی لە ڕوانگەی زانایانی ڕۆژئاوا و خۆر‌هەڵات
بەڵگەنامە و ڕوداو

جیۆگرافیایی سیاسی لە ڕوانگەی زانایانی ڕۆژئاوا و خۆر‌هەڵات

ته‌مموز 27, 2025
35
مێژووی سەرهەڵدانی شارستانی
بەڵگەنامە و ڕوداو

مێژووی سەرهەڵدانی شارستانی

ته‌مموز 24, 2025
65

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە