تەڵاخان کچی سەلیم خانی بانە ساڵی ١٩٣٦ لەبنەماڵەیەکی خانەدان و نیشتیمانپەروەر لەدایک بووە. سەلیم خانی باوکی حاکمی بانە و سەردەشت بوو.
ماوەی نزیکەی ساڵێک حوکمی ناوچەکە دەکەن وبەپێی بەڵگەو ووتەی ئەو کەسانەی لەو سەردەمەدا ژیاون توانیویانە ئیدارەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەببەن و پەیڕەوی یاسا بکەن وچەندین گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی ناوچەکە چارەسەر بکەن. شێخ لەتیف لەپلانیدا بووە حوکمدارییەکە فراوان بکات، بەڵام شێخ بابەعەلی برای دێت بە شوێنیدا و دەیگەڕێنێتەوە شاری سلێمانی چونکە حکومەتی عێراقی هەڕەشەی قەڵاچۆکردنی خانەوادەکەی کردبوو ئەگەر بێت و شێخ لەتیف ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێنەهێڵێت.
ئەم هەڵوێستە بەرز و جوامێرانەی سەلیم خانی بانە بەرامبەر شێخ لەتیفی حەفید وا لە مەلیک مەحمود دەکات داوا لە سەلیم خانی بانە بکات کچێکی خۆی بداتە شێخ لەتیفی کوڕی (لەو سەردەمەدا ئەم دیاردەیە باو بووە لەناو بنەماڵە ناودارەکانی کورد). بۆیە سەلیم خانی بانە ڕازی دەبێت و دەڵێ کە تەڵای کچم گەورەبوو پێشکەشی شێخ لەتیفی حەفیدی کوڕی مەلیکی کوردستانی دەکەم. دواتر سەلیم خانی بانە ساڵی ١٩٤٥ لەلایەن دەسەڵاتی داگیرکەری ئێرانەوە دەرمانخوارد دەکرێت و شەهید دەبێت. دوای شەهیدبوونی، سوپای داگیرکەری ئێران هێرش دەکەنە سەر سەقز و بانە و ئەو ناوچانە و دووبارە داگیری دەکەنەوە. لەو کاتەدا شێخ لەتیف لەسەر داوای مەلیک مەحمود ماڵباتی سەلیم خانی بانە دەباتە ماڵەکەی خۆی لە کەناروێ تا پارێزراو بن. دواتر بنەماڵەی سەلیم خان دەگەڕێنەوە بانە و شێخ لەتیفی حەفید هاوسەرگیری لەگەڵ تەڵاخانی سەلیم خانی بانە دەکات و دەبنە خاوەنی ٣ کچ بەناوەکانی: مهاباد، شنۆ، نژۆ.
بارزانی بە تەڵاخانی ووت: من برای ئێوەم و هەرچیتان پێویست بێت لەخزمەتتاندام. ئەوەبوو جەنابی بارزانی پێی باش بوو کە ئێمە دەربچین لە سلێمانی تا پارێزراو بین. پاشان مەفرەزەیەکی نارد بە شوێنماندا کە لە ٨ پێشمەرگە پێکهاتبوو، بەڵام کە لە ئەزمەر هاتبوونە خوار تابێنە ناو سلێمانی، کەوتنە ناو کەمینێکی حکومەتەوە و دوانیان بریندار کران. خۆشبەختانە برینەکەیان سووک بوو و ڕزگاریان بوو، بەڵام نەیانتوانی بگەنە لامان. لەوکاتەدا تەڵاخان پەیوەندی بە کەسێکی دڵسۆزمانەوە کرد کە ناوی حسێن بەگی میرە بەگ بوو، هات بە شوێنماندا بە جێبێکەوە و دەرچووین بەرەو قڕگە. لەڕێگا کەوتینە ناو کەمینی حکومەتەوە و تەقەیەکی زۆرمان لێکرا، سەیارەکەمان چەندین فیشەکی بەرکەوت بەڵام خۆشبەختانە بە سەلامەتی ڕزگارمان بوو. کە گەیشتینە قڕگە، شەهید عبداللە ئاغای برای فەتاح ئاغا کە چاوەڕوانی ئێمەی دەکرد پێشوازی لێکردین و یەکسەر پێی وتین ئەو تەقەکردنە لە ئێوەبوو؟ وتتمان بەڵێ. پاشان شەهید عبداللە ئاغا بردینی بۆ پێنجوێن. کە گەیشتینە پێنجوێن، شەهید فەتاح ئاغا پێشوازی لێکردین و ئێمەی برد بۆ ماڵی کوڕەکانی حەمەمین خانی شیوەگوێزان (برای حەمە ڕەشیدخانی بانە). لەوێ ماینەوە تا ماوەیەک، ئەوەبوو قەلادزێ بۆردومان کراو بەو هۆیەوە پێنجوێن چۆڵکرا و فەتاح ئاغا سەیارەی هێنا و بەڕێی کردین بۆ شیوەگوێزان و ١٥ ڕۆژ لەوێ ماینەوە. دواتر فەتاح ئاغا ئێمەی برد بۆ قزڵجە و ٣٥ ڕۆژ لەوێ ماینەوە، لەوکاتەدا ئێمە یەکەم خێزان بووین کە جەنابی مەلا مستەفا ڕەزامەندی لە شای ئێران بۆ وەرگرتین بچینە ناو خاکی ئێرانەوە تا پارێزراو بین. لە قەڵای مەریوان جەنابی حەمەخانی کوڕی مەحمودخانی کانی سانان پێشوازی لێکردین و لەماڵی ئەوان ماوەیەک ماینەوە، پاشان خانوویەکمان بەکرێ گرت و لەوێ ماینەوە تا نسکۆ. دوای نسکۆ گەڕاینەوە بۆ سلێمانی، لەڕێگا لە پێنجوێن جەنابی فەتاح ئاغامان بینی و فرمێسک بە چاویدا هاتە خوارەوە و ووتی: ئێوەش بەجێمان دێڵن؟. ئیتر هەموو فرمێسک بە چاوماندا هاتە خوارو بارودۆخێکی زۆر سەخت بوو، چارەنوسی کورد نادیار بوو. کە گەڕاینەوە سلێمانی، تەڵاخانی دایکم بە هەموو توانایەکیەوە بەردەوام بوو لەخزمەتکردنی شۆڕشگێران و کەسانی هەژار و لێقەوماوان. لەم بارودۆخە سەختەشدا، تەڵاخان سوور بوو لەسەر خوێندنی هەرسێ کچەکەی و تا تەواوکردنی زانکۆ کۆڵی نەدا کە لەو سەردەمەدا بەهۆی بارودۆخی سیاسی بنەماڵەکەمانەوە ئاسان نەبوو کچ زانکۆ تەواو بکات. دواتریش لە کاتی جەنگی نێوان عێراق و ئێران (١٩٨٠ – ١٩٨٨) ژێرزەمینی ماڵی تەڵاخان بووبوو بە پەناگەی خەڵکی ناوچەکە لەترسی بۆردومان. چەندین خێزان لەو ماوەیەدا لەو ژێرزەمیندا دەژیان و تەڵاخان خزمەتێکی زۆری دەکردن.