لە کۆتاى سەدەی هەژدە دا لە ئەوروپا وبەتایبەتى لە شانشینى بەریتانیا تواناى هەڵم و چەند تەکنۆلۆجیایەک بوونە هۆى گۆڕانکارى لە بوارەکانى ئابورى وکۆمەڵایەتى و بەرهەمهێنان و ئەمەش بووە سەرەتاى سەرهەڵدانى شۆڕشى پیشەسازى.
مێژووى شۆڕشى پیشەسازى.
لە شەستەکانى سەدەى هەژدە لە بەریتانیا ئامێرى هەڵم دۆزرایەوە وئەمەش بوو بەسەرەتاى شۆڕشی پیشەسازى، ئەم دۆزینەوەیە بووە هۆى زیادبوون وخێرابوونى بەرهەمى ڕستن وپۆڵا کەلەو کاتەدا بە گرنگترین بەرهەمەکان دادەنران، دواتر ئەم دیاردەیە لە تەواوى ئەوروپا و ئەمریکاى باکور لەسەرتاکانى سەدەى نۆزدەدا بڵاوبوویەوە.
لە ڕاستیدا شۆڕشى پیشەسازى بەرهەمى هەڵسانەوەى ئەوروپا بوو کە بەر لە دوو سەدە لە شۆڕشی پیشەسازى دەستى پێکردبوو، هەروەها کەمتر بە هۆى چاوەروانى گەشەسەندنى پیشەسازیی تەقلیدییەوەبوو کە کاریگەرى هەبوو لەسەر بازرگانى نێودەوڵەتی ویستى بازارى جیهان بۆ گواستنەوەى شێوازى بەرهەم هێنان لە تەقلیدییەوە بۆ مۆدێرن بەمەبەستى پڕکردنەوەى بازارەکانى جیهان و وەڵام دانەوە داخوازییەکانى بەکاربەرانەوە، بەڵام نابێت ئەوەمان بیرچیت کە گەشەسەندنى بە رهەمى خەڵوزى بەردین لە بەریتانیا هانى بەرهەمهینەرانى دا بە مەبەستى بەکارهێنانى ئەو بەرهەمە وبەستنەوەى بە بوارى بنەماى بەرهەمهێنانەوە وسوود وەرگرتن لە خەڵوزى بەردین لەو بوارەدا.
یەکەم جار لە بەریتانیا شۆڕشى پیشەسازى سەقامگیربوو، بەوەش بەرهەمى ڕستن و چنین و پۆڵا وخەڵوزى بەردین گەشەى سەند ولە هەمانکاتدا هۆکارەکانى گواستنەوە وپەیوەندیکردن پەرەییان پێدرا، بەڵام ڕاکێشانى هێڵى ئاسنین دواکەوت بۆ ناوەڕاستى سەدەى نۆزدەهەم.
لە ڕووى کۆمەڵایەتى یەوە بووە هۆى سەرهەلدانى چینى کرێکاران و پیشەوەران و ئەمەش کاریگەرى کردە سەر شێوازى ژیان و سەرهەڵدانى داب ونەریتى نوێ لە ناو کۆمەڵگادا، لێرە بەدواوە چەمکى شارچێتى گۆڕا بۆ بوونى چەندین کارگەى گەورە کە بە چەندین گوند دەورەدراون.
مێژوو نوسان پێیان وایە کە شۆڕشى بەریتانیا لە 1770 تا 1830 ى خایاند ئەمەش بووە هۆى ئەوەى کە لە داهاتوودا ببێت بە گەورەترین هێزى ئابوورى و سەربازى جیهان تا ناوەراستى سەدەى بیست.
لە دواى بەریتانیا فەرەنسا ولەدواى شۆڕشى 1789 دەستى کرد بە پیشەسازیکردن و هەندێک پێیان وایە کە لە دواى ساڵى 1830 کە ناسراوە بە ماوەى شانشینییەتى یۆلیۆ فەرەنسا بووە بەشێک لە شۆڕشى پیشەسازى.
دواتر ئەڵمانیا وزۆربەى وڵاتانى ئەوروپا دەستاندایە پیشەسازیکردن وتیشکى ئەم شۆڕشە گەیشتە ئەمەریکاى باکور، بەڵام ئەڵمانیا لە نیوەى دووەمى سەدەى نۆزدەوە دەستى پێکرد لە دواى بەلجیکا وسویسرا کە ئەو دوانە لە چلەکانى سەدەى نۆزدەوە هەوڵیاندا کە گەشە بە کەرتى پیشەسازى بدەن.
لە ئەنجامى دۆزینەوەى تەزووى کارەبا لە لایەن تۆماس ئەدیسۆنەوە شۆڕشى پیشەسازى تەکانیکى گەورەى دا وکە بە شێوەیەکى کردارى لە ساڵى 1830 ەوە گڵۆپ لە ئەوروپا بەکارهات و دواتر پاش دۆزینەوەى نەوتى خاو بەکارهێنانى وەک جیگرەوەى خەڵوزى بەردین پیشەسازى زیاتر گەشەى کرد.
لە کاتى ئێستادا پیشەسازى و تەکنۆلۆجیاى وورد وبوارى پەیوەندى بە ئاستێک گەشەى کردووە کە زانایان ناویان لە جیهان ناوە بە ( گوند) بەو پێ یەى کە تەواوى گۆڕانکارییەکانى جیهان کاریگەریان لەسەر یەکدى هەیە.