كۆمەڵێك توێژەری ئەرمینایی بە هاوكاری ڕۆشنبیرانی كورد لە توێژینەوەیەكدا تیشكیان خستۆتە سەر كەسایەتییەكی كورد، كە لە ڕووداوەكانی ساڵی 1915سەدەها ئەرمەنی لە كۆمەڵكوژی لە دەست عوسمانێكان ڕزگار كردووە، بە هاوكاری سەندوقی “هرانت دینیك” لەو بارەوە لێدوانێك ڕێكخراوە. كەسایەتێكە؛ جەمیل بەحری كونە پاشایە، خەڵكی هۆبكای سەر بە ناوچەی عفرینە لە ڕۆژئاوایی كوردستان، بە گوێرەی توێژینەوەكە؛ جەمیل پاشا ساڵی 1892 لە شاری حەلەب هاتۆتە دنیاوە، بە منداڵی بابی ژینئاوایی كردووە و باپیری گرتوویەتە خۆیی، دوای خوێندن لە ئەكادیمیای دەریایی عوسمانی بووە بە ئەفسەر و دواتر پەیوەندی بە كۆلێژی مافەوە دەكات، دوای تەواوكردنی خوێندن پەیوەندی بە سووپای عوسمانییەوە دەكات و دهبێت به ئەفسەر.
ساڵی 1915لە كاتی كۆمەڵكوژی ئەرمینیایەكان “جەمیل پاشا” فەرماندەی سووپای عوسمانێكان بووە لە ناوچەی ڕەها لە كوردستانی باكوور، هاوكات بەرپرسی دروستكردنی پاپۆڕی عوسمانێكان بووە، لەوكاتەدا سووپا سەرپەرشتی كۆمەڵكوژی ئەرمینیایەكانی كردووە كە لە لایەن كۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقییەوە لە ڕۆخی ڕوباری فورات نزیك بە شارەكانی ڕەقەو دێر زور لە سوریا پیادە دەكرا.
بە گوێرەی توێژینەوەكە جەمیل پاشا سەدەها ئەرمینیایی ڕزگاركردووە، ئەوانەی سووپای عوسمانی وەك بارمتە ڕەوانەی بەری ڕەها و ناوچەی دیلوك وعەنتابی كردبوون، لەو كاتەدا “جەمیل پاشا” چاودێری كردوون و ڕەوانەی لاكەیتری دەریای فوراتی نەكردوون، بە شێوەیەك لەو كارگەیەیی سەرپەشتیاری بووە هەلی كاری بۆ زۆرێكیان ڕەخساندووە، دواتر ڕەوانەی ناوچە و شارەكانیتری كردوون وەك (منبەج، سەرێ كانی، جەرابلس و حەلەب)، هاوكات لە ڕێگای خاچی سووری ناو دەوڵەتییەوە خارنی بۆ زۆرێكیان دابینكردووە.
ئەوی جێگای تێڕامانە؛ جەمیل پاشا كیژی ڕاهیبێكی ئەرمینیایی مارە كردووە ناوی “دیكرانۆ هی كولیزیان” بووە، هەروەسا بە پێی توێژینەوەكە ئەگەرچی “جەمیل پاشا” بسڵمان بووە هاوكات هاوژینەكەی لە سەر ئاینی عیسایی ماوەتەوە، بەروبوومی ئەو هاوژینییە دوو كوڕ و دوو كیژ بووە.
بە گوێرەی توێژینەوەكە دوای ئەوەی شەری یەكەمی گێتی كوڵووكۆی دامركایەوە، جەمیل پاشا لە حەلەب جێگیربوو، لەو شارەدا چەند قوتابخانەیەكی كردۆتەوە. ئەو زمانەكانی كوردی، عەرەیی، ئەرمەنی، ئینگلیزی و ئەڵمانی زانیوە، بە زوانی توركان بڕەك هۆنراوەی هەیە، لە سەروبەندی چاودێكردن” إنتداب” ی داگیركەری فەڕەنسا بە سەر وڵاتی سوریاوە جەمیل پاشا بەشداری بەگری چەكداری كردووەو دەستگیریش كراوە. لە كۆتایی توێینەوەكەیاندا كۆڵیارەكان دەڵێن؛ چۆن لە سەر ژیانی ئۆسكان ستچیندلر بازرگانی ئەلمانیایی فیلمێك بەرهەم هێنراوە كە سەدەهای لە گۆڕە بە كۆمەڵەكان ڕزگار كردووە، فیلمەكە لە دەرهێنانی ستیفن سیبلبیرگەو حەوت خەڵاتی ئۆسكاری چنیوەتەوە، پێویستە بە هەمانشێوە لە مەڕ ژیانی جەمیل پاشا فیلمێك چێبكرێت. مەخابن جەمیل پاشا ڕۆژی 25ئایاری ساڵی 1967 لە شاری حەلەب بۆ هەمیشە چاوەكانی لێكناو ژینئاوایی لەم دنیایە كرد.
سەرچاوە؛ كورد تأریخ والحضارة.