ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که(ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وێنه گشتییه‌کانی ژنانی کورد)
له‌م به‌شه له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا ده‌په‌رژێینه سه‌ر ئه‌نجامه گشتییه‌کان، یان وته‌زا سه‌ره‌کییه‌کان که بنه‌مای بیردۆزی بنه‌ڕه‌تیی باسه‌که‌مان پێکدێنن. 15 پرسیار له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا لێکدراونه‌ته‌وه، لێکۆڵه‌ر له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی میتۆدی وتووێژی نیوه‌ڕۆنراو له 31 که‌س له ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆی کردوونه‌ته‌وه. لۆژیک و شێوازی خستنه‌ڕووی ئه‌نجامه‌کان؛ به‌پێی نموونه‌ی گشتیی لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کانه له بیردۆزه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌دا. له نێو ئه‌و که‌سانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵدا کراوه، ژنانی نه‌خوێنده‌وار، که‌م¬ خوێنه‌وار، خوێنه‌وار، نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ و…له سێ چینی خواره‌وه، ناوه‌ڕاست و سه‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ژنانی کوردی ئیشکه‌ر له بواری ئابووری نه‌ریتی و سونه‌تی و نانه‌ریتی(خزمه‌تگوزاریی، فه‌رمانبه‌ر، و…)به‌شدار بوون که جیاوازی و جۆراوجۆرییه‌کان ده‌خاته ڕوو.
وێنه‌ی زه‌ینی(self-image)
فه‌رهه‌نگی “لانگمه‌ن” وێنه‌ی زه‌ینی (self-image)به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌کات؛ وێنه‌ی زه‌ینی، وێنا و ئایدیایه‌که که ئێوه له‌باره‌ی خۆتانه‌وه، به‌تایبه‌تی تواناییه‌کان، که‌سایه‌تی و ڕواڵه‌تتان هه‌تانه. پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش ده‌په‌رژێته سه‌ر وێنه‌ی زه‌ینیی ژنانی کورد له خۆیان، بۆیه هه‌وڵداروه که پرسیاره‌کانی وتووێژه‌که له 6 ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیدا یانی تواناییه‌کان، تایبه‌تمه‌ندییه که‌سێتییه‌کان، ڕواڵه‌ت، که‌مینه‌بوون له‌ڕووی ئایینییه‌وه و ناسیۆنالیزمی ئیتنیکی گه‌ڵاڵه و ئاراسته بکرێت. بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر هه‌ندێک له ته‌وه‌ره‌کان که به‌ڕای لێکۆڵه‌ر گرینگییه‌کی زیاتریان هه‌بووه، چه‌ندین پرسیار گه‌ڵاڵه بووه که له دواجاردا له‌ده‌روخولی ئه‌م ته‌وه‌ره شه‌شدانه‌ییه، 15 پرسیار خرایه ڕوو.
ئه‌لف:- تواناییه‌کان
بارودۆخی دژواری ئابووری و هه‌لومه‌رجی ئیشوکاری ئابووریی ناپیشه‌یی، له‌و وته‌زایانه بوون که که‌سه‌کان له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی خۆیاندا به‌زۆری و چه‌ندباره ده‌په‌رژانه سه‌ریان. بۆیه وێنه‌ی ئه‌وان له خۆیان له کۆنتێکست و به‌ستێنی دژواری هه‌لومه‌رجی ئابووری و ئابووریی ناپیشه‌ییدا وێنا ده‌کرێ. کوردستان یه‌کێک له ناوچه په‌راوێز و پشتگوێخراوه‌کانی ئێرانه، له‌ڕووی پێوه‌ر و پێودانگه‌کانی پێشکه‌وتنی ئابووری و دامه‌زراوه ئابوورییه بنه‌ماییه‌کاندا له ئاستێکی زۆر نزم و لاواز دایه. چه‌ند که‌س له ژنانی کورد ئه‌م هه‌لومه‌رجه به‌م شێوه‌یه پێناسه و وێنا ده‌که‌ن؛ “باخه‌وانیم کردوو‌ه و له‌م ڕێگه‌یه‌وه داهاتێکی زۆرم ده‌ست که‌وتووه و تێچووی ژیانی خۆم و منداڵه‌کانم به‌م داهاته دابینکردووه و، به‌م کاره‌شمه‌وه شانازیم کردوو‌ه. هه‌موو ئیشێکم کردوو‌ه له سه‌روپێ فرۆشتنه‌وه تا نانکردن بۆ که‌بابی مێرده‌که‌م. خوا ئاگاداره منداڵه‌که‌م به کۆڵمه‌وه بووه و ڕۆژانه 5 دانه سه‌روپێم چاک کردوو‌ه و 250 تا 300 دانه نانم بۆ که‌بابییه‌که‌مان کردوو‌ه. به‌رده‌وام کڵاشم چنیوه. ڕه‌نگه هه‌ر ساڵه و 100 کڵاشی پیاوانه‌م چنیوه. کاری کشتوکاڵ له‌وانه ناشتنی شه‌تڵه ته‌ماته و…کردوو‌ه. له چنینه‌وه و هه‌ڵگرتنی به‌روبوومی باخه‌که‌مان له هه‌نار، گوێز و…هاوکار بووم”.
1-(من زۆر زه‌حمه‌تم کێشاوه. له سه‌رده‌می گه‌نجێتیمدا که زۆر به‌هێز و توانا بووم، جاری وا هه‌ڵکه‌وتووه 30 ڕۆژی به‌رده‌وام؛ شه‌ووڕۆژ خه‌ریکی کاری کشتووکاڵ و باخه‌وانی و هه‌ڵگرتنی به‌روبووم بووم. وه‌کوو جووتیارێک ئیشم کردوو‌ه. وه‌رزێریم کردوو‌ه، ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر جاران بووه که له ماڵه‌وه نانمان نه‌بووه و پێمان عه‌یب بووه بڕۆین له ماڵه‌دراوسێ ئارد قه‌رز که‌ین، ده‌چووم له به‌رزایی کێو و چیاکانی ئێره گوێنییه‌ک گه‌زه‌ره‌ک (ناوی گیایه‌که له که‌ژه‌کانی هه‌ورامان)م ده‌هێنا. غیره‌تم نه‌یده‌هێشت له که‌سێک ئارد قه‌رز بکه‌م. گه‌زه‌ره‌که‌کانم پاک ده‌کرد و ده‌مکرده ئاش و ده‌مهاڕی و به‌م شێوه‌یه مناڵه‌کانم تێر ده‌کرد و نه‌مده‌هێشت برسییان بێت و هیچ کات نه‌بووه ده‌ستم ڕاده‌م بۆ یارمه‌تی له که‌سێک. ڕه‌نج و زه‌حمه‌تی زۆرم بینیوه. هه‌موو خه‌ڵکی “نۆدشه” به چاکه‌وه باسی من ده‌که‌ن. ته‌شیم ڕێساوه، باخداری و باخه‌وانیم کردوو‌ه، مانگام به خێو کردوو‌ه و باخم ئاو داوه و…کۆڵێک پاره‌م به‌م شێوه‌یه به‌ده‌ستهێناوه و هه‌ر به‌م شێوه‌یه سێ دانه له باشترین باخه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌م کڕیوه و ته‌نانه‌ت مێرده‌که‌شم نه‌یزانیوه).
2-(ساڵی 1362ی هه‌تاوی(1984ز) هاوسه‌رگیریم کردوو‌ه و ساڵی 1367 هه‌تاوی(1989ز) مێرده‌که‌م ڕۆشتووه بۆ سه‌ربازی(عه‌سکه‌ری) و من و منداڵه‌کانم به هه‌ژاری و ده‌ستنه‌گی ماینه‌ته‌وه، هیچ کات بێهیوا نه‌بووم و خۆم ده‌ستم دایه چالاکی ئابووری و ئیشوکار. باخه‌وانیم بۆ خه‌ڵک ده‌کرد، کڵاشم ده‌چنی، بۆ دووکانی سه‌رپێفرۆشی ئیشم ده‌کرد، که‌ڵه‌کم چنیوه. ئاویاری باخم کردوو‌ه و ئاتاجی ژیانی خۆم و مناڵه‌کانم دابین ده‌کرد. له کاتی دروستکردنی خانووه‌که‌ماندا خۆم و مێرده‌که‌م هاوشانی یه‌ک کارمان کردوو‌ه).
3-(کاتێ هاتینه ئه‌م خانووه تازه‌یه‌مان به‌ڕاستی بێپاره بووین و شووه‌که‌م ڕۆشتبوو بۆ کرێکاری و ئێمه ته‌نیا و بێپووڵ بووین. له‌گه‌ڵ ژنه دراوسێکه‌مان به‌رده‌وام کڵاشمان ده‌چنی و خۆم ئاتاجی و پێویستییه‌کانی ژیانمان دابین ده‌کرد. سوێند به‌خوا که‌لوپه‌لی ناوماڵمان نه‌بوو و هه‌موو فه‌رش و که‌لوپه‌له‌کانی تری ناوماڵم هه‌ر به‌م کڵاشچنینه‌وه کڕیوه. زۆر شه‌و بووه که هه‌ر نه‌خه‌وتووم و کڵاشم ده‌چنی. هه‌ر ڕۆژ ده‌بوو تاکێک کڵاشم ته‌واو بکردایه. سوێند به‌خوا قه‌ت له‌بیرم ناچێ شه‌وێک کاره‌با بڕا و من به‌رده‌وام دۆعام ده‌کرد کاره‌با بێته‌وه تاکوو تاکه کڵاشه‌که ته‌واو بکه‌م. کاره‌با نه‌هاته‌وه و نه‌هاته‌وه و خه‌وم لێکه‌وت و کاژێر 3ێی نیوه‌شه‌و له‌خه‌و ڕاچه‌نیم و بینیم کاره‌با هاتۆته‌وه بۆیه تا به‌یانی نه‌خه‌وتم تاکوو تاکه کڵاشه‌که‌م بچنم و ته‌واوی که‌م. باخه‌وانی، ئاودێرانی باخ، ماڵداری، کرێوه‌رگرتن و به‌خێوکردنی باخی خه‌ڵک، مناڵداریم کردوو‌ه و خزمه‌تی شووه‌که‌شم کردوو‌ه و…هه‌موو کارێکمان کردوو‌ه).
“سه‌ربه‌خۆیی ئابووری”
هه‌روه‌ها که پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا؛ بارودۆخی ناله‌بار و دژواری کوردستان له ڕووی ئابوورییه‌وه بووه به به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ژنانیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ختی و دژوارییه ئابوورییه‌کان و دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزان و منداڵه‌کانیان وه‌کوو یه‌کێک له سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری له پاڵ مێرده‌کانیان و هاوشانی ئه‌وان ئاماده بن و ده‌رکه‌ون. سه‌ربه‌خۆیی ئابووری بۆ ژنان به‌هۆی ته‌نگژه ئابوورییه پێکهاته‌ییه‌کان و هه‌لومه‌رجی دژوار و سه‌ختی ژیان له لایه‌ک و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له هه‌ڵاواردنه ژێنده‌رییه‌کان و سووک لێنه‌ڕوانینه‌کان له‌لایه‌کی دیکه، وه‌کوو به‌ها و به‌یه‌خێکی ڕزگارکه‌رانه بینراوه. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵدا کراوه له‌سه‌ر گرینگیی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری چ له ڕووی تیۆرییه‌وه و چ له ڕووی پراکتیکییه‌وه، پێداگرییان کردوو‌ه. چ ئه‌و خانم یان ژنانه‌ی که له به‌شی ئابووریی باخه‌وانی و کشتووکاڵدا ئیشیان کردوو‌ه و به شێوه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی سونه‌تی و کۆنیان ئه‌زموون کردوو‌ه و چ ئه‌وانه‌ی که له به‌شی ئابووریی خزمه‌تگوزاریی شاری یان فه‌رمانبه‌رێتیدا سه‌رقاڵی کار بوون و به شێوه‌یه‌کی مۆدێڕن سه‌ربه‌خۆیی ئابوورییان هه‌بووه. چه‌ند که‌س له‌وانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کراوه ده‌ڵێن:-
1-(تێچو و خه‌رجیی ژیانی خۆم و منداڵه‌کانم به‌م پاره‌یه دابین کردوو‌ه و شانازیشم کردوو‌ه به‌م ئیشه‌وه. کۆڵێک پاره‌م کۆ کردۆته‌وه و هه‌ر به‌وه‌ش سێ دانه له باشترین باخه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌م کڕیوه و ته‌نانه‌ت مێرده‌که‌شم ئاگادار نه‌بووه و هیچ کاتیش ده‌ستم بۆ یارمه‌تی له که‌س ڕانه‌داوه).
2-(هه‌موو جۆره ئیشوکارێکی ئابووریم به‌شێوه‌ی هاوکات ئه‌نجام ده‌دا و ئه‌مه له حاڵێکدابوو که هه‌موو کار و ئه‌رکه‌کانیشم له ماڵه‌وه به باشترین شێوه ڕاده‌په‌ڕاند. ته‌نانه‌ت شووه‌که‌شم هه‌میشه پێمی ده‌گوت؛ که سوێند به‌خوا مێشک و زه‌ینی تۆ زۆر باشتر له هی من ئیش ئه‌کات. تۆ زۆرتر له من پاره په‌یدا ده‌که‌ی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مێرده‌که‌م مامۆستای قوتابخانه بوو زۆر کات واده‌بوو که ئه‌و پاره‌ی له من ده‌سه‌ند. زه‌ینێکی ورد و ژمێریارانه‌م هه‌بوو بۆ پاره‌په‌یداکردن. به کارێک و داهاتێک قه‌ناعه‌تم نه‌ده‌کرد وهه‌میشه به‌دوای کار و داهاتی زیاتره‌وه بووم).
“له‌سه‌ر پێی خۆڕاوه‌ستان”
وا ده‌رده‌که‌وێت که به‌هۆی ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون له‌گه‌ڵ بارودۆخی دژوار و ئه‌سته‌می ژیان و کێشه‌ی زۆروزه‌به‌ندی ئابووری و پێشنه‌که‌وتوویی کوردستان ژنانی کورد وا ڕاهاتوون که له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستن. دوو که‌س له‌وانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کراوه به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕنه‌وه:-
1-(من ئینسانێکم که له سه‌رپێی خۆم ڕاوه‌ستاوم. چوون هه‌میشه وابیر ده‌که‌مه‌وه که کێشه‌کان بچووکتر له‌وه‌ن شان بده‌ن له شانم و بمخه‌ن. واقیعبینبوونم بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ژنێکم بم له‌سه‌ر پێی خۆم ڕاوه‌ستم و که‌مترین گرێدراوێتی و وابه‌سته‌بوونم به که‌سانی دیکه‌وه هه‌بێت. هه‌ست ده‌که‌م سه‌رنج و فۆکۆس بخه‌مه سه‌ر هه‌ر شتێک به‌ده‌ستی ده‌هێنم).
2-(من ئه‌م تواناییه له خۆمڕا ده‌بینم که وه‌کوو ژنێکی کورد به شێوه‌یه‌کی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ ژیانم ببه‌م به ڕێوه و له‌سه‌رپێی خۆم ڕاوه‌ستم).
“توانایی”
ژنانی کورد له زۆر بواردا خۆیان به خاوه‌ن به‌هره و توانایی ده‌زانن. ئه‌و تواناییانه‌ی که ئه‌وان باسی ده‌که‌ن چ له ڕووی فیکری و زه‌ینییه‌وه و چ له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه زیاتر له جۆری ئه‌و تواناییانه بوون که ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی ته‌واو وشیارانه و به‌هۆی به‌رده‌وامیی و درێژدان به کار و چالاکی له بوارێکی تایبه‌تدا، به‌ده‌ستیان هێنابوو. چه‌ند که‌س له‌وانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کرا ئاوا وه‌ڵامیان دایه‌وه:-
1-(تواناییه‌کانم زۆر زیاتره له‌وه‌ی که تا ئێسته توانیومه بیانخه‌مه ڕوو. چوون به‌هۆی کێشه که‌لتووری و ئابوورییه‌کانه‌وه به‌رده‌وام خه‌ریکی ململانێ و کێشمه‌کێش بووم، هه‌موو ئه‌و جۆره له‌مپه‌ر و نامیهره‌بانییانه‌ی که ڕۆژگار و زه‌مانه به‌سه‌ر منیان هێناوه، ئه‌و ده‌رفه‌ت و هه‌لانه‌یان له من سه‌ندووه‌ته‌وه وا ده‌متوانی له پێناو زیاتر نیشاندانی تواناییه‌کانم سوودیان لی وه‌رگرم).
2-(کێشه عاتیفی و سۆزدارییه‌کان یه‌کێک له‌و کێشانه‌یه که له ناو ژناندا زۆر باون و من هه‌میشه به باشترین شێوه کۆنترۆڵیان ده‌که‌م و زاڵ ده‌بم به سه‌ریاندا، هیچکات خاڵ و وێستگه‌یه‌کی ئایدیالی جێگیر و کۆتاییم له ژیانمدا دیاری نه‌کردووه به‌ڵکوو به سه‌رنجدان به بارودۆخ و هه‌لومه‌رج، وێستگه و خاڵه ئایدیاله‌کانم گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت).
3-(هه‌موو ئه‌و لقانه‌ی که بنه‌مایان هونه‌ری نواندنه ده‌توانم وانه‌یان له‌سه‌ر بڵێمه‌وه. له کاری توێژینه‌وه‌ییشدا سه‌رکه‌وتوو بووم. بۆ نموونه یه‌کێک له کاره سه‌رکه‌وتووه‌کانم شیکاریی دیسکۆرسیڤی پۆرترێت له سه‌رده‌می قه‌جه‌ردا بووه. متمانه‌به‌خۆبوونێکی زۆرم هه‌یه به شێوه‌یه‌ک که واده‌زانم که ده‌ره‌قه‌تی هه‌ر ئیش و کارێک دێم.))
“ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دووانه‌ی پیاوانه-ژنانه”
هه‌لومه‌رجی دژوار و سه‌ختی ئابووری له لایه‌ک و پیاوسالاریی (هه‌ڵبه‌ت به‌و مانایه‌ی له کوردستاندا هه‌یه) له لایه‌کی دیکه به شێوه‌یه‌ک که له خواره‌وه باسی ده‌که‌ین وه‌کوو هۆکارگه‌لێک بۆ دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیی که‌لتووری دانسقه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ده‌رکه‌وتوون که یه‌کێک له‌م دانسقه‌بوونه که‌لتوورییانه له کوردستاندا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دووانه‌ی (پیاوانه-ژنانه)یه له که‌لتووری کوردی‌دا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که لێکۆڵه‌ر خۆی کورد بووه و له‌گه‌ڵ ڕۆحی که‌لتووری کوردی‌دا ناسیاوه‌تیه‌کی ورد و ناسکی هه‌بووه و ئه‌زموونێکی ژینکراوی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌سانه هه‌بوه که وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵدا کراوه، هه‌ر بۆیه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر(پرۆسێسی تێکه‌ڵبوونی ئاسۆ ماناییه‌کان)(ژۆزێف بلاپشێر، 1380:269)ی لێکۆڵه‌ر و ئه‌وانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کراوه ئاسانکاریی بۆ ده‌کرێت و زه‌مینه‌که‌ی هه‌موار و خۆش ده‌بێت. هه‌لومه‌رج و بارودۆخی دژوار و سه‌ختی ئابووری که ده‌یان جار له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی وتووێژه‌کان ئاماژه‌ی پێدراوه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ژنان هاوشانی پیاوان به مه‌به‌ستی دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزان سه‌رقاڵی کاری به‌رهه‌مهێنان و بژێوی په‌یداکردن بن و ڕۆڵێکی زۆر دیار و به‌رچاویان له به‌رهه‌مهێنانی ئابووریدا هه‌بێت یان به ده‌ربڕینێکی دیکه ژنانی کورد له لایه‌که‌وه به‌شێوه‌یه‌کی سوونه‌تی و نه‌رێتی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بوون و له بازاڕی کاروباری سوونه‌تی و ناپیشه‌ییدا چالاک بوون و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه گووتاری پیاوسالارانه‌ی زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستانیش بووه به زه‌مینه‌ساز و هۆکارێک بۆ به‌رته‌سککردن و ته‌نگ پێهه‌ڵچنرانی ژنانی کورد که له چه‌ندین حاڵه‌تدا ژنان له ژێر ناوی نه‌خوێنده‌واریی و که‌مخوێنده‌واریی، ئه‌م دۆخه و به‌دواداهاته‌که‌یان باسکردووه. هه‌ڵبه‌ت به هه‌مان شێوه که پێشتر گووترا ئه‌م به‌رته‌سککردنه‌وه‌یه و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینه بۆ نه‌وه و به‌ره‌ی نوێ زۆر که‌م و کورت‌تر پێشبینی ده‌کرا و ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به قوربانیی ئه‌م گوتاره ده‌زانی مه‌به‌ستیان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕاوه‌ستان له هه‌مبه‌ر کڵێشه‌ی “پیاوی به‌هێز/ژنی زایفه” بوو. له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کرا له گێڕانه‌وه‌گه‌لی جۆراوجۆردا که ده‌په‌رژایه سه‌ر نیشاندان و نوواندنی تواناییه‌کانی خۆیان بۆ لێکۆڵه‌ر باوه‌ڕیان به جیاوازی و هه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندیی ژنانه و پیاوانه هه‌بوو و دانیان پێدا ده‌نا و ئه‌وانه‌ی وا به سه‌ر ئه‌م کڵێشه‌یه‌دا زاڵ نه‌بووبوون و خۆیان یه‌کلایی نه‌کردبووه‌وه، وێنه‌یه‌کی بێهێز و بێده‌سه‌ڵات یان زایف و لاوازیان له خۆیان هه‌بوو. یه‌کێک له‌م ژنانه ئاوا ده‌ڵێ:-
( من زۆر زۆر و ته‌نانه‌ت چه‌ندقاتی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌یانناسم، ژیانم تووشی هه‌وراز و نشێو بووه و سه‌ختی زۆرم چێشتووه. هه‌م کاره‌کانی ماڵه‌وه و هه‌میش کاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵم ئه‌نجام داوه. باخه‌که‌مان زۆر گه‌وره‌یه، خۆم به بێڵ کێڵاومه و هه‌موو جۆره میوه و به‌رهه‌مێکم چاندووه تێیدا و سه‌ربه‌خۆ بووم. بۆ ئاودانی باخه‌که‌مان شه‌وم داوه به ده‌می ڕۆژه‌وه و زۆربه‌ی کات خۆم باخه‌که‌مانم ئاو داوه. زه‌حمه‌تیکی زۆرم کێشاوه).
نووسینی سۆیلا شاریاری
وه‌رگێڕان: سپێده ساڵحی
سه‌رچاوه:
1-شهریاری، سهیلا، زنان کرد(نڤریه‌ای مبنایی در باب زنان کرد)، جامعه‌شناسان، چاپ اول، تهران 1394