ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕووده‌دات.
ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی “ئه‌لفرێد هیچكۆك” له ساڵی 1956 بۆ فیلمی (The Man Who Knew Too Much- ئه‌و پیاوه‌ی زۆری ده‌زانی) هۆنراوه‌یه‌كی هه‌ڵبژارد تا بكرێته گۆرانی فیلمه‌كه‌ی، به‌ناوی (Que sera, sera) هه‌رچه‌نده مشتوومڕی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناونیشانی هۆنراوه‌كه و هێندێك ده‌ڵێن؛ ڕه‌گ و ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی ئیسپانی و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له ئینگلیزی‌دا ده‌بێته (What will be, will be) كوردییه‌كه‌ی به وه‌رگێڕانی ووشه‌یی ده‌بێته؛ چی ڕووبدات؛ ڕووده‌دات. به‌ڵام گه‌ر جێگه‌یه‌كی دروستی كوردییانه‌ی بۆ بكه‌ینه‌وه تا ڕوونتر مانا بدات، باشتر وای لێبكه‌ین؛ ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕووده‌دات. هێندێكی دیكه بنچینه‌ی مانای ناونیشانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ زمانی فه‌ڕه‌نسی، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌م ئینگلیزییه‌ی بۆ داده‌نێن (Whatever Will Be, Will Be) به‌رامبه‌ری فه‌ڕه‌نسی بۆ ئینگلیزی و ئه‌ویش بۆ كوردی ده‌بێته؛ هه‌ر چۆنێكبێ؛ ڕووده‌دات. به‌ڵام له هه‌ردوو باره‌كه‌دا به‌رامبه‌ری كوردییه‌كی (ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕووده‌دات) دابنرێت گونجاوتر و مانادار تره.
هۆنراوه‌كه له‌لایه‌ن (ڕای ئیڤانس و جەی لیڤینگستۆن) نووسه‌رانی تایبه‌ت به تێكستی گۆرانی نووسراون تایبه‌ت به فیلمه‌كه‌ی هیچكۆك. گۆرانیبێژی ئه‌مریكی؛ دۆریس ده‌ی (1922-2019) كراوه‌ته گۆرانی فیلمه‌كه و ماوه‌كی دوو خوله‌كه. هه‌ر خۆیشی ڕۆڵ ده‌بینێ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی؛ جه‌یمس ستیوارت. پاش “دۆریس” چه‌ند گۆرانیبێژێكی دیكه گۆرانییه‌كه‌یان ووته‌وه، هیچیان هێنده‌ی ئه‌وه‌ی “دۆریس” ناوی نه‌ڕۆیشت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی “هیچكۆك” ئه‌و گۆرانیبێژه‌ی هه‌ڵبژارد خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی؛ته‌رفیهی-كۆمیدی بوو. فیلمه‌كه‌ی ئه‌لفرێد هیچكۆك زیاتر به گۆرانییه‌كه ناسراوه، لێره‌دا تێكسته‌كه ده‌كه‌مه‌وه به كوردی.
ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕوو ده‌دات.
كاتێك من ته‌نها كچۆڵه‌یه‌ك بووم
له دایكمم پرسی؛ ده‌بم به چی؟
جوان ده‌بم یان ده‌وڵه‌مه‌ند؟
ئه‌وه؛ ته‌نها شتێكه دایكم پێی وتم.
ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕووده‌دات.
داهاتوو بۆ ئێمه نییه؛ تا بتوانین بیبنین.
ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕووده‌دات.
له‌وكاته‌ی كۆڕێكی چكۆلانه بووم له قوتابخانه
له مامۆستاكه‌م پرسی؛
پێویسته هه‌وڵی چی بده‌م؟
ئایا گۆرانی بڵێم یان وێنه بكێشم؟
ئه‌مه وه‌ڵامێكی ژیرانه بوو، وتی؛
ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕووده‌دات.
كاتێك گه‌وره بووم و كه‌وتمه خۆشه‌وستییه‌وه
له خۆشه‌ویسته‌كه‌م پرسی؛ چی له پێشمانه؟
ئایا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، ڕۆژمان ده‌بێته په‌لكه زێڕینه؟
پێشبینی بكه خۆشه‌ویسته‌كه‌م چی وت؛
ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕووده‌دات.
ئێستا من خاوه‌نی منداڵم، له دایكیان ده‌پرسن؛
من ده‌بمه چی؟
جوان ده‌بم یان ده‌وڵه‌مه‌ند؟
به میهره‌بانییه‌وه پێیان ده‌ڵێم؛
ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕووده‌دات.
داهاتوو بۆ ئێمه نییه، تا بتوانین بیبینین.
ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕووبدات؛ ڕووده‌دات.
سەرنج؛ لەبەر ئەوەی ڤیدیۆکە کۆپی ڕایت-ە و دەتوانن لەم لینکەوە، لە یوتوب گوێی لێ‌بگرن