• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئایار 6, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

    پردی تووەقووت

    گرتنەوەی دۆلار؛ فشارە کاریگەرەکەی واشنتۆن

    ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا

    ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی “کوردستان”ەوە بۆ تەحەددییەکانی ژیریی دەستکرد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

  • شــیکار
    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

  • ئــــابووری
    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان  

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

فەلسەفە و پرسیارەکانی

ئاراس سەعید لەلایەن ئاراس سەعید
ئایار 6, 2026
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
فەلسەفە و پرسیارەکانی
0
هاوبەشکردنەکان
2
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

سەدەی ڕابردوو، سەردەمی ئایدۆلۆژیا مەزنەکان و فرەچەشنیی ڕەوتە فەلسەفییەکان بوو؛ قۆناغێک کە فەلسەفە لەگەڵ زانستەکاندا ئاوێتە ببوو و بایەخی بە بابەتە کلاسیکییەکانی بوونناسی، ئەخلاق، مەعریفەتناسی، ڕامیاری و شوناس دەدا. هاوکات پرسیاری نوێ بەهۆی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی، تەکنەلۆژی و ڕامیارییەکان و گومانکردن لە ئاوەز، زمان، شیکاریی دەروونی و کۆتایی مێژوو و مرۆ سەریان هەڵدا. ئێستا سەدەی بیست و یەک، سەردەمی وەرچەرخانی خێرایە لە بوارەکانی زانست، دیجیتاڵ، ژینگە، ڕامیاری و ئاییندا؛ ئەمەش وای کردووە پرسیارە فەلسەفییەکان لە ناو کایە و چوارچێوەی بێوێنەدا دووبارە بێنەوە کایە. شیاوی سەرنجە، بیرکردنەوەی فەلسەفی لەم سەدەیەدا، بە هیچ جۆرێک دابڕاو نییە لە فەلسەفەی سەدەکانی پێشوو؛ زۆرێک لە ڕەوتە فەلسەفییەکان درێژکراوە و پەرەپێدەری ئەو بیرۆکە بنەڕەتییانەن لە سەدەی بیستەمدا باڵا دەستبوون. بەرهەمەکانی “ژاک درێدا” و “ژان فرانسوا لیوتار” لە بواری زمانەوانیدا، “جولیا کریستیڤا” لە فیلۆلۆژیادا، “ژان بۆدریار” و “ڕۆلان بارت” لە نیشانەناسیدا، “ژیل دۆڵۆز” و “ژاک ڕانسیێر” لە جوانیناسیدا، “میشێل فۆکۆ” لە فەلسەفەی زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا، “سیمۆن دۆ بۆڤوار” و “ژان پۆڵ سارتەر” لە فەلسەفەی بوونگەراییدا، “کڵۆد لێڤی شتراوس” لە ئەنثرۆپۆلۆژیادا و “فێلیکس گواتاری” و “لۆس ئیرێگارای” لە شیکاریی دەروونیدا، هەر وەک سەرچاوەی سەرەکی ماونەتەوە. هەروەها کاریگەریی میتۆدەکانی فەلسەفەی شیکاری، فەلسەفەی کیشوەرەیی، بوونگەرایی، فینۆمینۆلۆژیا و هێرمینۆتیکا بە ڕوونی لە فەلسەفەی “ژان-لوک ماریۆن” و “میشێل سێر” ئەوانی تردا ئامادەیی هەیە؛ ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندیی بیرکردنەوەی فەلسەفی، کە بیرۆکەگەلێکی بەستراوە و بەردەوامە و هەمیشە لە دۆخی جەدەل و گەشەکردندایە.

گەرچی فەلسەفە لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا، بەهۆی گەشەی بێوێنەی زانستەکانەوە تووشی جۆرێک لە ئاڵنگاری و تەنگژە بوو، بە جۆرێک زۆرێک لە بوارەکان لەژێر دەسەڵاتی فەلسەفەدا نەمان و هەندێک کەس جاڕی کۆتایی فەلسەفەیان دەدا و پرسیاری “پاش فەلسەفە”یان دەوروژاند، لێ دەنگی تریش هەبوون جەختیان لەوە دەکردەوە فەلسەفە توانایەکی بەرزی خۆگونجاندن و وەرچەرخانی هەیە. ئەمە چ لە کایەی هێرمینۆتیکا و لێکدانەوەی فەلسەفیی میتافیزیکی ڕۆژئاوایی وەک لە فەلسەفەی “گادامەر و ڕیکۆر”دا دەردەکەوێت، یا لە گوتاری هەڵوەشاندنەوەخوازی لای “درێدا”، یا  ڕەخنەگرتن لە ئایدۆلۆژیا لای “هابەرماس”، یاخود بە بەردەوامبوونی وەک زانستی واتاسازی و نیشانەناسی، یا وەک تیۆرییەکی گشتی بۆ زمان “هاوشێوەی ئەوەی لە فەلسەفەی هایدگەر و ڤیتگنشتاینەوە دەستی پێکرد”. بەم جۆرە، فەلسەفە کەرەستەی هزریی خۆی لەو پێشکەوتنانەوە وەردەگرێت لە کایەی زانست، هونەر، ئەدەب، دەروونناسی، کۆمەڵناسی و بایۆلۆژیادا ڕوودەدەن.

سەدەی بیست و یەک بە کێشە فەلسەفییە تایبەت و نووکەیی و ئاڵۆزەکانی خۆیەوە دەناسرێتەوە، دەتوانین بێژین؛ هەندێکیان دابڕاون لەوەی پێش خۆیان؛ ئەمە بەهۆی گەشەکردنی زانست و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵ و ئەو گۆڕانکارییانەی لەتەک خۆیاندا بەسەر هەموو کایەیەکیان هێناوە. دەکرێت ئەم کێشانەش لە  کۆمەڵێک پرسیاری جەوهەریدا کورتبکەینەوە:-

۱- مانای فەلسەفە و ئازادی چییە لە جیهانێکدا خوارزمییەکان “Algorithms” و جیهانگەرایی دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرد حوکمی دەکەن؟

۲- چارەنووسی مرۆ چی دەبێت لە سەردەمی پاش-مرۆ دا؟ هەڵوێستی فەلسەفە چییە بەرانبەر بە گۆڕانی چەمکی ڕامیاریی تەقلیدی کە ئێستا وابەستەیە بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان و تەکنیکە دیجیتاڵییەکان لە غیابی ڕەهەندی ئەخلاقی و مرۆییدا؟

۳- چۆن فەلسەفە مانای ئازادی و هاووڵاتیبوون دووبارە دادەڕێژێتەوە، لە کاتێکدا ئێستا لەسەر چوار ئاڕاستە وەستاوە،  ئاڕاستەکانی پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیا لە لایەک، و گۆڕانکاری و دژایەتی و وەرچەرخانەکان لەژێر سێبەری شۆڕشی زانیاری و پەیوەندییەکان و چاودێریی گشتگیر لە لایەکی ترەوە، یەک دەبڕن؟ وە چ ئەرکێکی خراوەتە سەر شان لە ناو ئەو هێرشە توندەی لە لایەن هەندێک ڕەوتەوە “وەک پڕاگماتیزم و پۆزەتیڤیزمی لۆژیکی” دەکرێتە سەری؟

٤- سنووری بەرپرسیارێتی ئەخلاقی چییە، لە سەردەمی گۆڕانی کەشوهەوا و داڕمانی ئیکۆلۆژیدا؟ ئایا ئەو داهێنانەی خواریزمەکان بەرهەمی دەهێنن خاوەن مانایەکی فەلسەفی و جوانیناسیی ڕاستەقینەیە، یا لاساییکردنەوەیەکی پڕوپووچە؟

٥- ئایا دەکرێت ئامێر بەرانبەر ئەخلاق  بەرپرسیار بکرێت؟ ئەو فەیلەسووفانە کێن ڕووبەڕووی ئەم بابەتە ئاڵۆزانە بوونەتەوە و تێزەکانیان بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەم کایە هزرییەیان گۆڕیوە؟

ئەم پرسیارانە کە جیهانێکی ئاڵۆز و پڕ لە وەرچەرخان و گەشەی تەکنەلۆژی سەپاندوونی، بوونەتە کرۆکی فەلسەفەی هاوچەرخ کە خۆی لە ناو گفتوگۆ کۆمەڵایەتییەکان و خەمە ڕۆژانەکانی مرۆدا ڕێکخستووەتەوە؛ بەتایبەت لە بوارەکانی شۆڕشی دیجیتاڵ، زیرەکی دەستکرد، جیهانگەرایی، ئاسایشی سایبەری، شوناسی جێندەری، تێکەڵبوون و فرەچەشنی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، دیمۆکراسی، مافەکانی مرۆ، تیرۆر و ململانێ چەکدارییەکان. بیرمەندانی وەک “ئیدگار مۆران”، “جولیا کریستیڤا”، “فرانسوا جولیان” و “جودیت باتلەر” ڕەنجەوەریی  زۆریانکردووە لە لێکۆڵینەوە لەم بابەتانەدا.

نوها سیمای  فەلسەفە لە تەک گۆڕانی پەیوەندیی مرۆ بە مەعریفە، کات و ئەوی ترەوە گۆڕاوە. فەلسەفە لە سەدەی بیست و یەکدا چیتر تەنیا ناپرسێت “مرۆ چییە؟” هاوشێوەی ئەوەی “کانت” لە سەدەی هەژدەهەمدا دەیپرسی، بەڵکە دەپرسێت: “ئایا  مرۆ بەو شێوەیە ماوە، کە پێشووتر  دەمانناسی؟”.

لەم چوارچێوەیەدا، فەلسەفە بایەخ بە بابەتەکانی پاش-مرۆڤایەتی و وەرچەرخانی تەکنەلۆژیی دەدات؛ بیر لە سنوورەکانی جەستە و ئاوەز دەکەنەوە، و لە مانای هۆشیاری دەکۆڵێتەوە کاتێک ئامێرەکان دەتوانن لاسایی بکەنەوە. بیرمەندانی وەک “دۆنا هاراوی” بە توێژینەوەکانی لە بواری فێمینیزمی ژینگەیی هاوچەرخدا کە بەستراوەتەوە بە بزووتنەوەکانی پاش-مرۆڤایەتی و بزووتنەوە مادییە نوێیەکان ڕەخنە لە بیرۆکەی مرۆڤ-چەقی دەگرن،و ڕۆڵێکی دیاردەگێڕن. “بێرنارد ستیگلەر” زۆربەی توێژینەوەکانی بۆ کاریگەریی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵ لەسەر لایەنەکانی ژیانی مرۆ و پراکتیکە کلتوورییەکان تەرخان کرد، و توێژەرانی هان دا بۆ نوێکردنەوەی شێوازی بیرکردنەوەیان لە پەیوەندیی مرۆ بە تەکنیک و خواریزمەکانەوە. “یۆرگن هابەرماس” میراتگری قوتابخانەی فرانکفۆرت و تیۆریی کردەی گەیاندن “Communicative Action”و مۆدێرنیتە وەک پڕۆژەیەکی تەواونەکراو، بەرگری لەوە دەکات نابێت دەستکەوتەکانی مۆدێرنیتە، زیادبوونی زانیاری و ئازادیی تاک و سیکولاریزم، بکرێنە قوربانی لە پێناو جیهانێکی گۆڕاودا.

ئەم بیرمەندانە پرسیارگەلێکی قووڵیان دەربارەی پەیوەندیی مرۆ بە تەکنەلۆژیاوە وروژاند؛ ئایا تەکنەلۆژیا توانای مرۆ زیاد دەکات یا هەڕەشەیە بۆ سەر سەربەخۆیی ئەو؟ ئەمەیە کە فەلسەفەی خستە بەردەم زەروورەتی پێناسەکردنەوەی هەندێک چەمک وەک ئازادی، ئیرادە، داهێنان، بەرپرسیارێتی و ڕامیاری. بە بڕوای “ژاک ڕانسیێر”، کردەی فەلسەفی-ڕامیاری لەوەدا بەرجەستە دەبێت بتوانین پرسیار لە سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان بکەین و دووبارە بیر لەو شتانە بکەینەوە بە “سروشتی” یان “بەڵگەنەویست” دادەنرێن؛ ئەمە فەلسەفە دەکاتە کردەیەکی ڕامیاریی بە مانا ئەخلاقییەکەی، نەک بە مانا بیرۆکراسییەکەی،  کەئامرازێکە بۆ دووبارە دەستنیشانکردنی چەمکی ئازادی و هاوڵاتیبوون. ئەم ئاڵنگارییە بێوێنانەی لێوەی دوایین، بیرکردنەوەی فەلسەفییان گۆڕی لە تێڕامانێکی تیۆریی پەتییەوە دەربارەی ماهییەتی بوون، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بەردەوام لەگەڵ وەرچەرخانەکان و دەسەڵاتی تەکنیکی و ئابووری و ڕامیاری؛ بە مەبەستی گەڕاندنەوەی مانای ئازادی و دادپەروەری لە فەزای کۆمەڵایەتی پڕ لە شڵەژاندا، تیایدا هاووڵاتی چیتر کاراکتەرێکی کارا و کاریگەر نییە، هێندەی بووە بە بەشێک لەو سیستەمانەی چاودێریی ڕەفتارەکانی دەکەن و بژاردەکانی بۆ دیاری دەکەن “هاوشێوەی ئەوەی میشێل فۆکۆ پێشووتر لە پەرتووکی “مەعریفە و دەسەڵات”دا باسی کردبوو”. لە سەردەمی داتای دیجیتاڵ و کۆنترۆڵی ژمارەیی و جووڵەی بازاڕەکاندا، ئازادی مافێکی یاسایی پەتی نییە، بەڵکە بووەتە کردەی ڕەخنەگرانەی ڕۆژانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی تەکنیکی. هاوڵاتیبوونیش چیتر ئینتیما نییە بۆ دەوڵەت، هێندەی بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە بەرامبەر بە کۆمەڵگەی جیهانی، پرسەکانی ژینگە، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆ.  بەم جۆرە، فەلسەفە ئەمڕۆ زەروورەتێکی ڕامیاریی و ئەخلاقییە، تا بە مرۆ بڵێت: تۆ داتا و ژمارە نیت، بەڵکە بوونەوەرێکی بیرکەرەوە و خاوەن بڕیاریت.

لێرەدا پرسیارێکی بنەڕەتی دێتە کایەوە: ئایا فەلسەفە دەتوانێت ڕەهەندی ئەخلاقی و مرۆیی بۆ هزر بە گشتی و بۆ کایەی ڕامیاری بە تایبەتی بگەڕێنێتەوە، لە بەرامبەر ئەوەی هەندێک فەیلەسووف ناویان ناوە “نیۆلیبرالیزمی خواریزمی”؟  وەڵامیش ئەوەیە، پرسیاری ڕامیاری ئەمڕۆ گۆڕاوە بۆ پرسیار دەربارەی مەرجە ئەگەرییەکانی ئازادی لە جیهانی پاش-دیمۆکراسیدا، تێیدا دەسەڵات بەبێ سەروەری پەیڕەو دەکرێت و فەزای گشتی لە ناو فەزایەکی دیجیتاڵیی چاودێریکراودا دەتوێتەوە. بیرکردنەوەی فەلسەفی لە کایەی ڕامیاری وەک “هونەری حوکمڕانی” نابینرێت، بەڵکە وەک “هونەری توانای دووبارە دامەزراندنەوەی مانای بەکۆمەڵ” لە جیهانێکی پارچەپارچەبوودا، سنوورەکانی نێوان سروشتی و دەستکرد، نێوان هزر و پڕۆسێسی ژمێریاری وبەرزە بنە ئاماری، نێوان خود و ئامێر تێیدا تێکەڵ بوون. بەم شێوەیە، فەلسەفە لە سەرەتای ئەم سەدەیەوە دەستیکردووە بە چوونە ناو گفتوگۆیەکی نوێ لە نێوان ئاوەزی تیۆری و ئاوەزی تەکنیکی، لە نێوان زانست و زانیاریناسی، لە نێوان ڕۆبۆتیک و قەیرانە ژینگەییە جیهانییەکان؛ ئەم قەیرانانە “وەک گۆڕانی کەشوهەوا و لەناوچوونی جۆرەکان” چیتر کێشەی زانستی یا ڕامیاری پەتی نین، هێندەی لە جەوهەردا پرسیاری فەلسەفین و پەیوەندییان بە پەیوەندیی مرۆڤەوە هەیە بە جیهانەوە.

شیاوی سەرنجە، ئەم قەیرانانەی ئەمڕۆی جیهان، جارێکی دیکە پرسیارە کۆنەکەیان دەربارەی “پێگەی تایبەتی مرۆڤ لە گەردووندا” هێنایەوەتەوە کایە، وەک لە فەلسەفەی ئیکۆلۆژیای قووڵ و پاش-مرۆڤایەتیی ژینگەییدا دەردەکەوێت، هەوڵ دەدەن ئەو دیدە “مرۆڤ-چەق”ە تێپەڕێنن، کە مۆدێرنیتەی ڕۆژئاوای پێ دەناسرایەوە. بیرمەندانی وەک “برۆنۆ لاتور” سەرنج دەخاتە سەر پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان مرۆ و نامرۆ “ئاژەڵ، بێگیان و شتەکان”، و “تیمۆسی مۆرتن” و “ئێدواردۆ ڤیڤیرۆس دی کاسترۆ”  وێنایەکی نوێیان بۆ جیهان کرد، تیایدا مرۆ نەک ئاغا و سەروەر، بەڵکە بوونەوەرێکە لە نێوان بوونەوەرەکانی تردا. هەروەها چەمکی نوێی وەک چەمکی “ئەنثرۆپۆسین” “Anthropocene”  سەری هەڵدا، کە ئاماژەیە بۆ چوونی زەوی بۆ ناو سەردەمێکی جیۆلۆجیی نوێ، کە مرۆ بووەتە هێزێکی کاریگەر و وێرانکەر لەسەر پێکهاتەی زەوی. بەرامبەر بەم واقیعە نوێیە، فەلسەفە چیتر گەڕانی پەتی نییە بە دوای هەقیقەتدا، هێندەی تێڕامانە لە “ژیانی ئەگەری” لە نێوان مرۆ و بوونەوەرەکانی تردا؛ فەلسەفە هەوڵدەدات بۆ دامەزراندنی ئەخلاقێکی گەردوونی نوێ، کە بنەماکانی بریتین لە ڕێزگرتن و چاودێری و بەرپرسیارێتی.

هاوشانی ئەم بابەتانە، تێڕامان لە جیهانگەرایی، وەرچەرخانێکی لە بەها و سیستمە کولتوورییەکاندا دروستکرد، و پرسیارە فەلسەفییەکان دەربارەی دادپەروەری، شوناس، غەریبایەتی، کۆچ، دانپێدانان و سەروەری لە جیهانێکدا سەریان هەڵدا زانیارییەکان سنوورە جوگرافییەکانیان تێپەڕاندووە. فەیلەسووفی ئەمریکی “مارسا نوسباوم” و فەیلەسووفی هیندی “ئامارتا سێن” چەمکی تواناکانیان وەک بنەمایەک بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی پەرەپێدا، بەو پێیەی چیدی مرۆ بەوە ناپێورێت چی هەیە، بەڵکە بەوەی چی دەتوانێت بکات و ببێت. “نوسباوم” ئێژێت: بۆ ئەوەی کەسێک بگاتە بەرزترین ئاستی تواناکانی، دەبێت خاوەنی کۆمەڵێک توانای جێبەجێکراو بێت لە ژیانیدا، وەک توانای ژیانێکی شایستە، توانای بەکارهێنانی خەیاڵ، بەدەستهێنانی پەروەردەی پێویست بۆ تێگەیشتنێکی مرۆیی لە جیهان، و توانای بەشداریکردن لە ژیانی ڕامیاریدا.

لە لایەکی ترەوە، “ئاکسێل هۆنێت” سەرنجی خستەسەر چەمکی دانپێدانان وەک بنەمایەک بۆ پەیوەندییە مرۆییە دادپەروەرەکان. فەیلەسووفانی هاوچەرخ پرسیاریان دەربارەی دادپەروەریی دیجیتاڵ و کۆڵۆنیالیزمی تەکنەلۆژییای نوێی وروژاند، کە کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەست بەسەر داتا و زانیارییەکاندا دەگرن. لێرەدا فەلسەفە پەیامە ڕەخنەگرەکەی خۆی وەردەگرێتەوە و دەبێتە ئامرازێک بۆ شیکردنەوەی دەسەڵات، هاوشێوەی ئەوەی “ئالان بادیۆ” لە نووسینەکانیدا دەربارەی ئەخلاق و تێگەیشتن لە شەڕ دەیکات، ڕەخنە لەو ئەخلاقە مرۆییە باڵادەستە دەگرێت جیهانی ڕۆژئاوا بڵاویدەکاتەوە و وەک ئەخلاقێکی گەردوون و سروشتی دەیناسێنێت. یەکێکی تر لە خەسڵەتە دیارەکانی فەلسەفەی سەدەی بیست و یەک، کرانەوەیەتی بە ڕووی فرەکولتووری و یەکگرتنی ڕێچکە هزرییە جیاوازەکان؛ بەو مانایەی کە فەلسەفە موڵکی ڕۆژئاوا نییە، ‌هێندەی فەزایەکە بۆ دیالۆگ لە نێوان فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی، ئیسلامی، ئەفریقی و لاتینیی. لێرەوە باس لەو پڕۆژە هزریانە دەکرێت هەوڵ بۆ فەلسەفەیەکی گەردوونیی فرەدەنگ دەدەن، وەک لای بیرمەندی فەڕەنسی “ئۆلیڤیێ ڕوا” و “ئینریکۆ دۆسێل” لە هزری پاش-کۆلۆنیالیدا، باس لە دووبارە نووسینەوەی مێژووی فەلسەفە دەکات لە دیدگای باشووری جیهانەوە. هەروەها ئەم فەلسەفەیە گەڕانەوەیەکی نوێی بۆ هزری ئیسلامی و بەشدارییەکانی ئیبن سینا و فارابی و ئیبن ڕوشد بەخۆوە دەبینێت لە ناو گفتوگۆ هاوچەرخەکان دەربارەی ئاوەز و ڕۆح و ڕامیاری، ئەمەش ڕەهەندێکی مرۆیی بە فەلسەفە بەخشیوە کە سنوورە زمانی و جوگرافییەکان دەبڕێت.

سەرباری هەموو ئەمانەش، فەلسەفەی سەدەی بیست و یەک، ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی دووجەمسەر دەبێتەوە: لە لایەک پاشەکشەی پێگەی لە ناو دامەزراوە زانکۆییەکاندا لە بەرامبەر زانستە کردەییەکان، و لە لایەکی تریشەوە گەڕانەوەیەکی بەهێزی بۆ ناو فەزای گشتی لە ڕێگەی پەرتووک و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان و پۆدکاستەکانەوە. فەلسەفە لە هۆڵەکانی وانەوتنەوە دەرچووە و گەڕاوەتەوە بۆ شەقام، بۆ کافێ و قاوەخانەکان، بۆ گفتوگۆی ڕۆژانەیی دەربارەی مانا، بەختەوەری، مردن و دادپەروەری “هاوشێوەی کارەکانی میشێل ئۆنفرای، لوک فێری، ئەندریە کۆنت-سپۆنفیل وانی تر”. لێرەدا دەبینین ئەوەی پێی دەوترێت “فەلسەفەی کردەیی” یان “فەلسەفە بۆ ژیان” سەرهەڵدەدات، ئیلهام لە سۆکرات و سپینۆزا و نیتچە وەردەگرێت؛ فەلسەفەیەکی سادەیە لە داواکارییەکانیدا، بەڵام بوێرترە لە خستنەڕووی کێشەکانیدا، فەلسەفەیەک هەوڵ دەدات تا دەتوانێت دەلاقەی پرسیار بە کراوەیی بهێڵێتەوە.

کۆتا قسە، ماوەتەوە بێژم، لە چارەگی یەکەمی سەدەی بیست و یەکدا، فەلسەفە گەڕانەوە و ئامادەییەکی مسۆگەری هەیە پاش هەموو ئەو قسانەی دەربارەی کۆتایی مێژوو و کۆتایی مرۆ کران. مرۆڤی هەزارەی سێیەم، هێشتا پرسیاری هەیە پێویستیان بە بیرکردنەوەی فەلسەفییە؛ ئەو بیرکردنەوەیەی وێنەیەک بۆ ئاییندە دەکێشێت نەک لەسەر تێگەیشتنێکی هێڵکاری و ڕاست بۆ مێژوو، بەڵکە لەسەر وێناکردنی چەماوەیەک هەمیشە ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت. فەلسەفە ئەمڕۆ تەنیا بەردەوامیی ڕێچکە سۆکراتییەکە نییە لە گەڕان بە دوای هەقیقەتدا لە ڕێگەی تێڕامان و دیالۆگەوە، هێندەی هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن و هەرسکردنی ئەو وەرچەرخانە گەورانە و لێکەوتەکانی توێژینەوە زانستییەکان لەسەر مرۆ.

پۆستی پێشوو

“زیاگوک ئاڵپ” ئەو کوردەى بیرى تۆانیزمى تیۆریزەکرد

پۆستی داهاتوو

ناسیۆنالیزم لە خزمەت ژینگەدا

ئاراس سەعید

ئاراس سەعید

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

ئەفسانەی سیزیف
ئەدەب و هونەر

ئەفسانەی سیزیف

ئایار 5, 2026
9
کتێبی پیرۆز ئەدەبیات نییە
ئەدەب و هونەر

کتێبی پیرۆز ئەدەبیات نییە

ئایار 2, 2026
15
زمانەوانیی کۆمپیوتەر
ئەدەب و هونەر

زمانەوانیی کۆمپیوتەر

نیسان 18, 2026
24

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2026
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« نیسان    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە