• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
یه‌ك شه‌ممه‌, نیسان 26, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا

    ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی “کوردستان”ەوە بۆ تەحەددییەکانی ژیریی دەستکرد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

  • شــیکار
    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

هونەر لە هەمبەر کارەسات؛ ڕاوەستان لە ناو وێرانەدا

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
شوبات 16, 2026
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
هونەر لە هەمبەر کارەسات؛ ڕاوەستان لە ناو وێرانەدا
0
هاوبەشکردنەکان
59
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“ئاماژە”

پاش ٤٧ ساڵ بەسەر شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ لە ئێران کە هەندێک بە شۆڕشی ئیسلامی و هەندێکی دیکە بە شۆڕشی گەلانی ئێران ناوی دەهێنن، ئێستە ئەم سیستەمە سیاسییە لە لێواری کەوتن و هەڵوەشاندنەوەدایە. ئەم هەڵوەشاندنەوەیەش بەر لەوەی شتێکی دەسکرد و دەرەکی بێت، تێکچوونی کۆی ئەو جومگەکانی ئەو سیستەمەیە کە لە ماوەی ئەم ٤٧ ساڵەدا هەمان ئەو ڕێچکەیەی پێوان کە ڕژێمانێکی دیکتاتۆر و دەستوەشێن پێوایان. ناوی ئەم سیستەمە بە مەرگ و کوشتن و سەرکوتکردنەوە گرێ دراوە، هەر کە سەرەتاکانی شۆڕشدا و کوشتنەکانی”خاوەران” و کوردستان و دەیان قڕانکردنی دیکە ڕژێم هەوڵی دا ڕووخساری “مەرگدۆستی” خۆی مەکیاج بکات و بۆ کوشتن و لەناوبردنی تاک و کۆمەڵ و نکۆڵیکردنی هەر جۆرە ئازادییەک “گێڕانەوە” و وێنە بۆ مێژوو و بۆ بەردەنگ و بیسەر وبینەر دروست بکات و لەمەشدا تاڕادەیەک سەرکەوتوو بووە. کۆی ئەو کارەسات و سەرەنگرێبوونە کۆمەڵایەتی، ئابووری، ئینسانی و کلتوورییەی کە بەهۆی ئەم دەسەڵاتەوە هاتووەتە ئاراوە وای کردووە ئێمە زیاتر لەگەڵ بابەت و دەستەواژەی مەرگ و کارەسات و گێڕانەوە بوەستین و لە خۆمان بپرسین؛ ئایا دەکرێت لە پاش کارەسات هەستینەوە؟ “مێژوو مۆتەکەیەکە کە هەوڵ دەدەم لێی وەخەبەر بێم” بەڵام ئەگەر وەخەبەرهاتن نەپۆڕێت، ئایا دەکرێت لە ناو وێرانەدا بووەستین و بۆ برینەکان وەفادار بمێنینەوە؟ لەم نووسینەدا نووسەر دەپەرژێتە سەر ڕۆڵی ڕادیکاڵی هونەر لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قڕان و کوشت و بڕە کۆییەکاندا؛ هونەرێک کە بەپێچەوانەی مێدیاکان، بەدوای ڕوونکردنەوە یان خۆمانیکردنەوەی ڕەنج نییە، بەڵکوو لەگەڵ “بێدەنگبوون” و “کەوەڵاڵبوون-لکنت”، دەبێتە لەمپەر لەبەردەم ئەوەی کە کارەسات ئاسایی ببێتەوە. لە هەڵەبجەوە تا شەقامەکانی ڕێبەندانی ئێران پرسیار ئەمەیە؛ چۆناوچۆن هونەر دەتوانێت لەباتی نواندنەوەی مەرگ، ونبوونی لاشەکان و دەنگە خنکێندراوەکان  بکاتە هاوار؟

“مێژوو مۆتەکەیەکە کە هەوڵ دەدەم لێی وەخەبەر بێم”

جەیمز جۆیس، ئولیس

کارەساتی کوشتنی بەکۆمەڵ، بەر لەوەی ڕووداوێکی مێژوویی بێت، قەڵشتێکە لە زمان و تێگەیشتندا. ئەو جێگایەی کە ژمارەکان شوێنی ڕووخسارەکان دەگرنەوە، و گێڕانەوەکان شوێنی لاشەکان، و یادگە بەخێرایی دەبێت بە ئامرازی سیاسەت. لە ئاوەها دۆخێکدا، پرسیارکردن لە ڕۆڵی هونەر تەنها پرسیارێکی ڕۆتینی و بەتەنهاش ئەخلاقی نییە؛ بەڵکوو پرسیارێکە لەبارەی ئەگەری وتن، بینین و یادهێنانەوە. ئەم پرسیارە لەو ڕووەوە بنەماییە کە پیشان دەدات ئایا هێشتا دەکرێت قسە بکرێت، ببینرێت و بەیاد بهێنرێتەوە، بە بێ ئەوەی کە ملکەچی لۆژیکی ئاساییکردنەوە و کۆنترۆڵکردن بین. هونەر بەپێچەوانەی میدیا یان مێژووی فەرمی، بڕیار نییە کارەسات “ڕوون بکاتەوە”، ڕوونکردنەوە بەزۆری شێوەیەک لە کۆنترۆڵکردنە؛ شێوازێک بۆ داخستنی ئەو شتەی لە بنەمادا کراوە و بریندارە. ئەوەی کە کارەسات دەکات بە بابەتێکی مەترسیدار، ڕێک هەر ئەم پوتاسییەلەیەتی بۆ ئاساییبوونەوە؛ واتە بوون بە هەواڵ، وێنەی چەندپاتەوەبوو، خشتە یان ڕەمزێک کە بۆ مەسەرفکردن بشێت. هونەر ئەگەر هێشتا شتێکی لە خۆی هەبێت، دەبێت لە هەمبەر ئەم ئاساییکردنەوەیە بەرگری بکات؛ نەک بە زێدەڕۆییکردن یان کەڵەکەکردنی وێنەکان، بەڵکوو لە ڕێگەی تێکدان، و شکاندنی ڕیتمی ئاسایی گێڕانەوە، و هەروەها ڕاگرتنی بەردەنگ لە دۆخی نائارامیدا. هەر بەم ئاراستەیەدا، پرسی بینینیش گرنگی خۆی پەیدا دەکات. کارەسات تەنها زمان تێک نادات؛ بەڵکوو دەلاقە و چوارچێوەی بینینیش ڕێک دەخات؛ چ شتێک شیاوی نواندنە و چ شتێک دەبێت لە دەرەوەی ئەم بازنەیە بمێنێتەوە، کام یەک لە مەرگەکان دەبینرێن و کامانەیان دەبێت بسڕدرێنەوە. زۆرێک لە وێنەکان و گێرانەوەکان نەک بۆ ئاشکراکردن، بەڵکوو بۆ کەویکردن و خۆمانیکردنی ڕەنج بەرهەم دێن. هونەر دەتوانێت لەباتی زیادکردنی وێنە، قەڵشتێک لە دەلاقەکەدا دروست بکات؛ چرکەساتێک کە ڕوانین بەسەر ئاساییبوونەوە و خووپێوەگرتندا باز دەدات و تێدەگات چ شتێک بە دەستی ئەنقەست پشتگوێ خراوە و نەدیو کراوە. هەندێ جار نەبینین و نەدیوکردنی وشیارانە، سیاسیترە لە بینینی ئاوسکراو و زێدەڕۆیانە. بەم مانایە هونەری پاش کارەسات زۆرتر لەوەی کە نواندنەوە بێت، شایەتیدانە؛ بەڵام نەک شایەتیدان بە مانا یاساییەکەی، یان هەڵە و ڕاستکردن و سەلمێنەرانەکەی، بەڵکوو شایەتیدان بەمانای پاراستنی شوێنپیی زام و برین. هونەرێک کە هەوڵ دەدات هەموو شتێک پیشان بدات، بەزۆری دەکەوێتە داوی جوانیناسیی ڕەنجەوە؛ ڕەنجێک کە دەبینرێت، ستایش دەکرێت، و دواتر فەرامۆش دەکرێت. لە بەرامبەردا، خۆی شێوەیەکە لە سیاسەت؛ سیاسەتێک کە فەرمان دەرناکات و هێور ناکاتەوە، تەنها بەردەوامی بە پرسیار دەبەخشێت.

پرسی یادگەش لەگەڵ کارەساتدا بەتەواوەتی دەگۆڕێت. دەسەڵات، کارەسات تۆمار دەکات تاکوو لە مەترسی بەتاڵی بکاتەوە. ئارشیڤەکان لێوانلێو دەبن، بەڵگەکان بڵاو دەبنەوە، بەڵام هەر ئەم تۆمارکردنە بەرفراوانە دەتوانێت شێوەیەکی پێشکەوتوو لە سڕینەوە بێت. هەموو شتێک تۆمار دەکرێت، جگە لەو شتەی کە تۆمارهەڵنەگرە؛ قەڵشت، نەبوون، ئەو دەنگانەی هەرگیز بە فەرمی دانیان پێدا نەنرا. هونەر دەتوانێت لە بەرامبەر ئەم لۆژیکەدا، ببێت بە دژە-ئارشیڤ؛ نەک لە ڕێگەی زیادکردنی بەڵگەوە بەڵکوو بە ئاشکراکردنی بۆشاییەکانی بەڵگە و بیرخستنەوەی ئەمەی کە مێژوو بەشێوەیەکی بەردەوام شتێک بەجێ دێڵێت. لێرەدا شیوەن پرسێکی سەرەکییە. کارەسات بەشێوەیەکی بەردەوام خواستی بۆ شیوەن هەیە، بەڵام شیوەنێک کە بەخێرایی دەبێت بە ڕێوڕەسم، مۆنۆمێنت یان دروشم، بەزۆری زیاتر لەوەی کە یادهێنەر بێت، داپۆشەرە. ئەم شیوەنە، دۆسییەکە دادەخات، کات هەوسار دەکات، و بوار دەدات “ژیانی ئاسایی” دەست پێ بکرێتەوە. هونەر دەتوانێت شێوەیەکی دیکە لە شیوەن بەدیبهێنێت؛ شیوەنێک کە داناخرێت و لە هەمبەر سێبووری و هێوربوونەوەدا ملکەچ نابێت. شیوەنێک کە لەباتی هێورکردنەوە، دەپرسێت؛ و لەباتی کۆتاییهێنان، هەڵپەساردن دەئافرێنێت و هەنووکەی بەردەوام کارەسات زیندوو ڕادەگرێت. کاتیش لە کارەساتدا بەتەواوەتی گۆڕانی بەسەردا دێت. ڕابردوو بە ئاسانی ناخوێندرێتەوە و لاپەڕەکانی هەڵنادرێتەوە و داهاتووشە بەڵێنێکی پێ نییە. کارەسات هەنووکە زامێک دروست دەکات کە کۆتایی بۆ نییە؛ کات ڕادەگرێت و گێڕانەوەی پێشکەوتن پەک دەخات. هونەر، لەڕێگەی زیندووڕاگرتنی ئەم هەنووکە بەردەوامەوە، لە هەمبەر ئوستوورەی تێپەڕین و ساڕێژبوونەوەدا دەوەستێتەوە. ڕاوەستان لەم سەردەمە شکاوەدا، خۆی کردەیەکی سیاسییە و بەردەنگ لە دۆخی هەڵپەسێردراویدا ڕادەگرێت.  لە کوشتارە بەکۆمەڵەکاندا، پرسەکە تەنها مەرگ نییە؛ بەڵکوو سڕینەوەی دەنگە. زۆرێک لە قوربانییەکان تەنانەت لە پاش مەرگیش لە گێڕانەوەکاندا نەبوو و غایب دەمێننەوە. ئەوەی دەمێنێتەوە بەحەتم دەنگ نییە؛ لاشەیە(جەستە). لاشەیەک کە نە پاڵەوانە و نە قوربانییەکی وێناکراو، بەڵکوو لاشەیەکە کە تەنها و تەنها بەجێ ماوە. هونەر ئەگەر بەرپرسیارێتییەکی هەبێت، نەک قسەکردن لەباتی ئەوان، بەڵکوو ئاشکراکردنی هەر ئەم غەیبەت و هەر ئەم پاشماوەیەیە. هەندێ جار بێدەنگییەکی ورد لە هەزار وێنەی ڕوون سیاسیترە. لەم ڕوانگەیەوە هونەر نە هەتوانە و نە دادگا، نە بەیانییەیە. هونەر زیاتر وەکوو شوێنێکە بۆ راوەستان؛ ڕاوەستان لە وێرانەدا. بە بێ پەلەکردن بۆ تێپەڕین، بە بێ بانگەشەی ساڕێژبوون. ئەم ڕاوەستانە، بەردەنگیش پەلکێشی ئالنگارییەکە دەکات. بینەری کارەسات، ئەگەر هێور بێتەوە، ئەگەر ڕەنج مەسرەف بکات و دەرخواردی بدرێت و تێپەڕێت، لە لۆژیکی سڕینەوەدا بووە بە شەریک. بەرپرسیارێتی و ئەرکی ئەو مانەوەیە بە بێئارامی؛ وەڵامدانەوەیەک کە وەڵامی کۆتایی بۆ نییە. هونەر ئەم دۆخە دوادەخات و لەم ڕێگەیەوە، شیوەن زیندوو ڕادەگرێت، کات هەڵدەقڵیشێنێت، زمان بە برینداری بەڵام چالاک دەهێڵێتەوە.

هونەر، لەم بەرجەوەنەدا، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مرۆڤبوون دروست دەکات. وەفاداری بۆ ئەو شتەی ساڕیژهەڵنەگرە، نەک تەنها بابەتێکی ئەخلاقی، بەڵکوو سیاسی و بوونناسانەشە. نەک بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی پاک، بەڵکوو بۆ ئەوەیە کە فەرامۆشی و تێپەڕین بە ئاسانی ڕوو نەدەن. ئەم ڕاوەستانە، ئەم تێنەپەڕینە، خۆی شێوەیەکی ڕادیکاڵی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە؛ بەرخۆدان لەهەمبەر دەسەڵاتێک کە بەشێوەیەکی بەردەوام خوازیاری تێپەڕین، فەرامۆشی و گەڕانەوەیە بۆ “دۆخی باو”. ئاوەها تێگەیشتنێک لە هونەر، بە بێ ئەوەی ناوێک بهێنێت، لەو ئاسۆیانە نزیک دەبێتەوە کە لە فەلسەفەی هاوچەرخدا بیچمبەندی کراون؛ لە لایەکەوە ئەندێشەیەک کە لەسەر نەپۆڕانی باسکردنی تەواوەتی کارەسات داکۆکی دەکات و هونەر لە پێگەی شینگێڕیی ناتەواو و پاراستنی غیاب دادەنێت؛ شوێنێک کە زمان زامدارە و هەر مانایەک دوادەکەوێت و درەنگ دادەگات. لە لایەکی دیکەوە، شیکارییەک کە کارەسات بە بەرهەمهێنانی دۆخێکەوە گرێ دەدات کە تێیدا مرۆڤ دادەبەزێتە سەر ژیانی ڕووت و هەناسەکێشان؛ ئەو جێگایەی کە کوشتن دادەگات، بە بێ ئەوەی کە ناوی تاوانی لێ بنرێت و شایەتەکانیش هەمیشە ناتەواو و نیوەچڵن. لە خاڵی لێکدانی ئەم دوو ئاسۆیەدا، کە دەکرێت بە ناوی ژاک دریدا و جۆرج ئاگامبێنەوە بناسرێت-هونەر نە ئەگەری ڕزگاربوونە و نە لە ڕاستیشدا بەڵێنی ئاشتییە. هونەر ئەگەری خیانەتنەکردن دەخاتە بەردەم؛ خیانەتنەکردن بە مردووەکان، خاینەتنەکردن بە زمان، و خیانەتنەکردن بە زامی مێژوو. هونەر بە ڕاوەستان لە ناو وێرانە، بە پاراستنی بێدەنگی و شکست و ناتەواوی، دەرفەت بە بەردەنگ و مێژوو دەدات کە لەگەڵ غیاب و نەبووندا ڕووبەڕوو ببنەوە، لەگەڵ زامدا چاو لە چاو بن و بە بیری بهێننەوە بە بێ ئەوەی بەسەریدا باز بدەن و تێپەڕن.

“کارەسات بۆ کوردان”

لە ئەزموونی مێژوویی کوشتن و قڕانکردنی کوردەکاندا، کارەسات لە مەرگ و هەروەها لە شێوەی مەرگدا چڕ دەبێتەوە. بەکارهێنانی چەکە کیمیاییەکان، لە هەڵەبجەوە تا سەردەشت و ناوچەکانی دیکە-مەرگێکی بەدیهێنا کە تەنانەت ئەگەر و ئیمکانی گێڕانەوەشی ژەهرخوارد و هەناسەبڕ دەکرد. لاشە کەوتووەکان و جەستە پەرتبووەکان بەهۆی تەقینەوەوە نەبوون، لەشەکان لە خنکان، سووتانی نەدیتراو و هەڵوەشانەوەی وردەوردەدا دادەڕزان؛ وەکوو بڵێی خودی هەوا، کە دەبوو مەرج و پێویستیی ژیان بێت، خۆی بووبوو بە ئامرازی کوشتن و لەناوبردن. ئەم جۆرە مەرگە زمانیش دەکات بە ئامانج؛ چۆنچۆنی دەتوانین باس لە بۆنێک بکەین کە نابینرێت، لە دەردێک کە نە زامی هەیە و نە وێنەیەکی ڕوون؟ هەر بۆیە، کارەساتی کیمیایی کورد تەنها تاوانێکی جەنگی نەبوو و نییە؛ بەڵکوو لێدانە لە ئەگەری شایەتیدان. “کوشتنی بەکۆمەڵی مانگی ڕیبەندان”یش لە سەرانسەری ئێراندا، ئەگەرچی لە شێوەیەکی دیکەدا، بەڵام هەمان لۆژیک دووبارە دەکاتەوە؛ کۆمەڵێک مەرگی بەلێشاوی خێرا، پەرتەوازە و لە هەمان کاتدا کەڵەکەکراو؛ ئەو جەستە و لاشانەی کە بەر لەوەی ناوێکیان لەسەر دابنرێت، دەسڕدرێنەوە؛ و گێڕانەوەیەک کە بەر لە دەستپێکردنی، سەرکوت دەبێت. لێرەشدا کارەسات تەنها لە ژمارەی کوژراواندا نییە، لە شکانی زنجیرەی گێڕانەوە، لە بێهازکردنی زمان بۆ شایەتیدانە. هونەر، ئەگەر بیەوێت لەم جۆر ئەزموونانە، ئەزموونگەلی سامناک نزیک کەوێتەوە، ناچارە لە نواندنەوەی راستەوخۆ پاشەکشێ بکات؛ نەک بە هۆی کەم و کورتی بەڵکوو ڕێک بەهۆی وشیارییەوە. لەم پاشەکشێیەدا هونەر بەرەو ئەو فۆرمانە دەڕوات کە خنکان، هەڵپەسێران، کەوەلاڵی و لەگۆکەوتنی زمان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن؛ ئەو فۆرمانەی کە خۆیان لە نۆژەنکردنەوەی ڕەنج دەبوێرن. چونکە هەر نۆژەنکردنەوەیەک مەترسیی جوانکاری و بەمەسرەفیکردنی کارەساتی لە خۆیدا هەڵگرتووە. ئەم خۆبواردنە، سڕینەوە و لادانی ڕەنج نییە، لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ بەرخۆدان لە هەمبەر فەرامۆشیدا؛ بۆ ئەوەی کە زام، چ لە هەڵەبجە و سەردەشت و چ لە شەقامەکانی ڕێبەندان، لە یادگەی مێژوودا دانەخرێت.

پەراوێزەکان؛

1-Derrida, Jacques. The Work of Mourning. Translated by Pascale-Anne Brault and Michael Naas. Chicago؛ University of Chicago Press, 2001.

2 . Agamben Giorgio. Remnants of Auschwitz؛ The Witness and the Archive. Translated by Daniel Heller-Roazen. New York؛ Zone Books, 1999.

سەرچاوە؛ رادیو زمانە

نووسین: عەلی ئاشووری

وەرگێڕان؛ ئاراس ڕٶژهەڵاتی

پۆستی پێشوو

دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

پۆستی داهاتوو

ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

تێگەیشتن و پێگەیشتن لە مرۆڤدا
کولتوور و مرۆڤسازی

تێگەیشتن و پێگەیشتن لە مرۆڤدا

نیسان 20, 2026
21
لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا
کولتوور و مرۆڤسازی

لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا

نیسان 13, 2026
29
لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم
کولتوور و مرۆڤسازی

لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی دووەم و کۆتایی

نیسان 11, 2026
29

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2026
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە