• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 16, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

  • شــیکار
    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

حەللاج و مەحوی؛ ڕێگای ئاشقان، سەرداری و مەجنوونی

ئیدریس لاهووتی لەلایەن ئیدریس لاهووتی
تشرینی دووه‌م 22, 2025
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
حەللاج و مەحوی؛ ڕێگای ئاشقان، سەرداری و مەجنوونی
0
هاوبەشکردنەکان
52
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

مەحوی دەبێژێ؛

با حەقیشبێ، لەبۆ مەنصوور -انا الحق-حەق نیە

شێتیە، مەجنوون ئەگەر بێ، نازی لەیلایی بکات

سەرەتا دەبێ بزانین کە مەحوی دەبێ بە چاوی دڵ بخوێنرێتەوە نەک چاوی سەر، دەقی ڕەسەن کێشی دێت و مەحویش سەر بەو ڕەسەنایەتییەیە.

ئەلف:- حەللاج لە شیعری مەحوی و عاریفان و شاعیرانی پێش ئەویشدا سیمبولە، هەر یەکەیان بەجۆرێک ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیانی وەک قارەمانێکی ئیشق و مەعریفە و وەک ڕێبەرێکی خوێناوی دەخەنە ڕوو، کە هەمووان کۆکن ئەم عاریفە لە کۆتاییدا ئەوین گەیاندیە سەر دار، بێ ئەوەی ئاماژە بە ڕەهەندی سیاسی ئەم ڕووداوە بدەن، چونکە پرسی سیاسی لە دەرەوەی کڵێشەی هونەریدا بە بێ پەنجە لەسەر دانان دەمێنێتەوە.

بێ:- هەڵبەت لەوانەیە زێدەڕۆیی نەبێ گەر بڵێین ڕووداوی لە داردانی حەللاج بەو شێوە سەیرە تەنها ڕووداوە کە لە پاش عیسای مەسیح ڕوو دەدات و دەبێتەوە بە سیمبولی نێو ئەدەبیات. دواجار هەرایەک و فەزایەک ئەو لەجیهانی مەعریفەیا ناویەتەوە، هیچی کەمتر نەبوو لەو پێغەمبەرە نەسرانیەی کە ڕێڕەوێ مێژووی گۆڕی، تازە مەسیح لەلایەن خوداوە ڕاسپێراوە و قورئانیش ڕەتی دەکاتەوە کە لە دار درابێ و شوێنکەوتەی بە ملیۆنەها هەیە، لێ حەللاج ئەگەر پاڵپشتێکی هەبێ، جگە  لەسینەی ئاشقان و دڵی عاریفان چتێکی دیکە نیە.

جیم:- حەللاج لای مەحوی سیمبولە، سیمبوولی هەق بوون و هەق وێژی و تەجەللی هەق، بۆیە ڕاڤەی ئەو بەیتەی سەرەوە بەچەند خاڵ دەخەینە ڕوو، ئەوەیشی بۆتانی دەنوسم، هەڵگۆزراوی سینەی خۆمە و پشتم بە هیچ سەرچاوەیەکی ئەدەبی نەبەستووە.

یەکەم:-  سەرەتای بەیتەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حەللاج هەقە، ئەمە ڕوونە و نکۆڵی تێدا نییە، واتە مەحویی پێی وایە کە ئەو زاتە لەسەر هەقە و خاوەن هەقە و ئەمەش وای لێناکات کە درێغی بکا لەوەی بیکاتە سیمبولیکی شیعریی خۆی. پاشان مەحوی لە دەیان جێگەی تردا باس لە هەقبوون و هەقوێژی حەللاج دەکات و دەڵێت:-

«هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور/ وەکوو مەنصوور ئەگەر بمکەن بە دارا».

یان دەڵێت:-

«بە حەق هەر حەق، بە ناحەق ناحەقم گووتووە لە ڕۆژێ بووم/ وەکوو مەنصوور، ئەگەر بیشم کوژن، ناکەم لە حەق لادەم».

لە بەیتی دووەمیدا دەڵێت: وەکوو حوسەینی مەنصوور بشکوژرێم لە سەر هەقی خۆمم و دەسبەرداری نابم، دیارە دیارترین هەقێ کە مەحوی لەسەری بمێنێتەوە بریتیە لە ئیشق و مانەوە لە سەر دینی ئاشقان، کە وەک خۆی دەیڵێ یا ڕێگای بولبوولە، یان ڕێی پەروانە.

«یەکێ پەروانە هەمدەردە، یەکێ بولبوول کە هەم فەردە».

دووەم:- مەحوی لێرە دەیەوێ ڕەهەندێکی دیکەی حەللاجمان بۆ بخاتە ڕوو کە لە دیوی شێوازی هەقگۆیی و هەقناسی حەللاجدا دەر دەکەوێ و ئەوەی کە هۆی چییە هەندێک حەللاجیان خستۆتە بەر تانەو تەشەر؟ ئەو ڕەهەندەش بریتییە لە هەژمارکردنی دینی حەللاج بەدینی ئاشقانە، نەک دینی زاهیدانە و شەریعەت_مەدارانە، چونکە لە دینی زاهیدانەدا کەشفی ڕاز  و چاو نەترسی زۆر بە کەمی جێی باسە و ڕەنگە بڵێم هەر بوونی نییە، تەنها خواپەرستیەک هەیە کە لە ئەوجی ئەو خواپەرستیەدا ترسان لە خودا شەپۆل دەدات، بەڵام لێرە خوێن دەڕژێ، بە شێوەی دلێرانە قوربانی و بەرخودان هەیە کە حەللاج خۆی چاونەترسانە دەڵێت: «اقتلونی یا ثقاتی، ان فی قتلی حیاتی».

سێیەم:- مەحوی لە بەیتی یەکەمدا کە ئاماژەم پێدا چ بەزاهیر و چ بە باتن تەپکەی ناوەتەوە، بە تایبەت لەبۆ ئەوانەی کە بە ئاسانی دەکەونە ناو ڕوواڵەتی دەقەوەو ناتوانن ڕۆچنە ناو عەتیقەی ماناکانیەوە، مەحوی دەیەوێ بێژێ: حەللاج ناهەقیەکی هەبێ لەوەیا نییە کە هەقی نییە بڵێ: انا الحق، انا الحق گوتنەکەی بەجێیە، بەڵام لەوەدایە کە دەیەوێ ناز بکات، واتە پرسەکە پەیوەستە بە نازەوە، مەحوی پێی وایە نازکردن کاری مەعشووقە، نە ئاشق، لەوەشدا چ مەنسوور یان هەر عارفێکی دی نا هەقە و شیاوی ویی نییە، ئەمەش بەقەد ئەوەی یاریکردنە بە ڕەهەندە جووانەکانی ئیشق شتێکی دی نییە. مەحوی دەڵێت ئاشق لە دبۆی نییە نازی مەعشووقانە بکات و ئەوەی بە وی نابڕێ، چوونکە شێتیە مەجنوون ئەگەر بێت و نازی لەیلایی بکات. واتە نازکردن، کاری لەیلایە و نازکێشان کاری مەجنوون. بە گشتی عاریفان هەم ئەزموونی نازکێشانیان هەبووە هەم نازکردن وەک بەستامی کاتێ کە دەڵێت: «ئەی یار ئەمن مورادم و تۆ مورید!» ، بەڵام بە گشتی جێی ستایش نییە و ئەگەر عارفێکیش ناز بکات وەک مەولانا دەڵێ ئەوە هێشتا پێ نەگەشتووە «گر ناز کنی خامی،».

چوارەم:- ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە مەحوی لە نێوان شێتییەک کە هی مەجنوونە و جارێکی تر بە شێت هەژمارکردنەووی مەجنووندا سەرنجێکی زۆر قووڵی داوە و ڕێڕەوی ئاشقانە دەخاتە ڕوو کە لە خەسڵەتەکانی ڕێبازی ئاشقانە، مەجنوون کە خۆی شێتە ئیدی شێتی چ مەعنیەکی بۆ ئەو دەمێنێتەوە جگە لە جەختکردنەوە لەسەر شێتی عاریفانە!؟ کەواتە نەخێر باسەکە باسی هەق و ناهەقی نییە، بەقەد ئەوەی باسی مەسلەکە و ڕێڕەو.

پێنجەم:- مەحوی لە بنچینەیا دوو جۆر، یان دوو دەستە لە ئاشقان باس دەکات کە دوو ڕێگایان هەیە، یەکیان ڕێگای ئاشقانی هەقوێژ، کە ئیشقیان بەزۆری هەقیقییە و حەللاج لە جوملەی ئەوانە و جێگایان سەری دارە، یەکێکی تریان ئاشقانی چاوی لەیل، کە ئیشقیان مەجازییە. لە تێکست و تێڕوانینی مەحویا ئاشقانی ئیشقی مەجازی شێتن و بەشیان بەرد باران کردنە، هەرچی ئاشقانی ئیشقی هەقیقیش هەیە بەشیان سەری دارە،  یەکەمیان حەللاج سیمبوولیەتی و دووەمیشیان قەیسی عامیری، بەڵام لە هەردوو حاڵەکەدا بەشی ئاشق هەر نەفرەتە و ئازار و میحنەت، جا یان دارە، یان بەردە، بەگوتەی خودی مەحوی: «بەشی ئاشق یان بەردە یان دار» .. یان «بەشی ئاشق درا هەم بەرد و هەم دار». مەحوی وێڕای ئەوەش ئاماژەیەکی قووڵی داوە بۆ ئەم مەبەستە و دەڵێ خێرە حەللاج کە بەشی دارە و کاری نازکێشانە، کەچی هاتووە ناز دەکات و مەودای جیاوازیەکەی نەهێشتووە؟!  هەروەها تانە دەدات لە حەللاج بەوەی کە ناهەقیەکی هەیە، ئەویش ئەوەیە دێت و ناز دەکات. مەحوی دەیەوێ دەست بۆ ئەو دیووە قووڵەی ئیشق ببات کە دەکەوێتە نێوان ئاشق و مەعشووقەوە، کە کاری ئاشق ڕەنگ زەردی و فیغان و دەربەدەری و خۆڕاگرییە، کاری مەعشووقیش ناز و عیشووەو خۆویستییە، «تا تۆ طەڕەبت هەبێ منیش طەڵەبم هەیە»(مەولانا)، «هەتا تۆ جوان بیت و شەنگ، منیش بێڕەنگم و دڵتەنگ»(مەحوی).

شەشەم:- مەحوی لەم تێڕوانینەی خۆیدا لەبۆ حەللاج کۆمەڵێکی زۆر لە ئەگەر و پرس و تێڕوانین شەن و کەو دەکات و وەڵام دەداتەوە کە تەواوی عاریفان و شاعیرانی پێشتری خۆیی پێوە سەرقاڵ بوون، لەوانە: ئەو جیاوازیەی کە لە نێوان شەمس و مەولانا هەیە لەمەڕ حەللاج، مەولانا حەللاج وەک سیمبولیک دەزانێ و پەسن و ستایشی وی دەباتە کەلکەلانی فەلەکێ و دەیکاتە سیمبوولیکی هەرە باڵای ئیشق و هەموو هەنگاوو کارەکانی ئاڕاستەدەکات و دەردی دڵی خۆیی پێ شرۆڤە دەکات، لەجێیەکدا دەڵێت: «ئەو پیاوە بەر لەوەی بمرێ مردووی ئیشق بوو»، لەجێیەکی دیکەیا دەڵێت: «ئەو پیاوە کە کاری ئیشارەت گوتن بوو بەدەستی خەڵکێ چوویە سەردار، دەی کوا حەللاج! وا من هێند ئیشارات و ئەسرارم تووندە، ئەگەر زیندووبێتەوە ئەو ئەمن لەدار دەدات»، دیارە مەحەکی هەقبوون لای مەولانا تووندی ئیشارەتە، کە ئیشارەت چەند تووند تر، شەریعەت هێند نەرم تر و ڕواڵەتی تر.  لەجێیەکی ترا مەولانا دەڵێت:- حەللاج حاڵی لەگەڵ هەق تەعالا وەکو ئەو ئاسنە وابوو کە لەگەڵ ئاگر بەجۆرێک نەرم بوو بوو دەیگووت:- انا النار. وەلێ سەیر لەوەدایە شەمسی تەورێزی کە ڕێبەر و ڕێدەری مەولانایە دانی خێرێ بە حەللاجدا نانێ، شەمس دانی خێر بە کێدا دێنێ، تا بە حەللاجی دا بێینێ، شەمس دەبێژێ:- «ئەوە چی دەگووت ئە پیاوە کە دەیگووت: انا الحق؟! ئەگەر حەق هەیە انا کوانێ و ئەگەریش انا هەیە حەق کوانێ؟» ڕەنگە سەیرتر ئەمەبێ مەولانایەک کە بێ شەمس ئاو ناخواتەوە چۆنە وا ئێستاکە لەگەڵ وی لەمەڕ پیاوێک دوو دیدگای تەواو جیاوازیان هەیە؟

حافیز و سەعدیش «دوو عاریفەکەی شیراز» بەهەمان شێوە لەسەر حەللاج ڕایان جیاوازە، حافیز لەجێگەیەک دا دەڵێت: «حەللاج کە سەری دار بەهۆی ویەوە قیمەت و حوورمەتی پەیدا کرد، لێ جورم و تاوانی ئەوەبوو کە ئەسراری دەگووت و دەمی خۆی نەدەگرت». بەڕای من حافیزیش تانە لە حەللاج دەدات نە لەبەر ئەوەی حەللاج بە هەق نازانێ، بەڵکە لەبەر ئەوەی کە حەللاج ئاداب و ڕسوومی تێک داوە (لێرەدا مەحوی و حافز یەک دەگرنەوە). ئەدۆنیس: «دەڵێ ئیشق ڕسووم تێک دەدات», نیتشێ دەڵێت: «ئیشق شێتییەکە لۆژیکی خۆیی هەیە». بە پێی سلووکی کۆتایی نیچە بڕوانین بۆ حەللاج دەردەکەوێ کە هەردووکیان لەو شێتیە پەیامیان یەکدەگرێتەوە کە ڕێکاری سادەی ژیان بە مانیەکی ئاسایی نایەتە دەست.  حافیز هەروا دەسبەرداری حەللاج نابێ، بەڵکو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ڕێی حەللاج جیاوازە و نابێ شرۆڤەی فیقهی لەبۆ بکرێ، حافیز دەڵێت:- «ئەوەی کە دەتانەوێ لە بارەی حەللاجەوە بیزانن، شێوەی ئەو پرسانە لای شافیعییەوە دەست ناکەوێ، واتە پرسێک کە شافیعی وەڵامی دەداتەوە پرسی حەلاج نییە و بە پێچەوانەشەوە.

«حلاج بر سر دار، این نکتە خوش سرآید

از شافعی نپرسند، امثال این مسائل».

جا بۆیە مەحوی لێرە بە ئەرکێکی گرنگ هەستاوە کە لە یەک کاتدا هەم هەق و ڕێڕەوی هەقبوونی حەللاجی خستۆتە ڕوو، هەم ڕەهەندەکانی ڕێگای ئاشقانی شێت و ئاشقانی هەقگۆشی بەیان کردووە، هەم جیاوازی نێوان هەریەک لە دینی ئاشقانە و زاهیدانە و بەرژەوەندییانەی خستۆتە ڕوو، کە حەللاج نە لەوەی دووەمەو نە لەوەی سێیەم.

پۆستی پێشوو

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێراق؟

پۆستی داهاتوو

لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیاوە

ئیدریس لاهووتی

ئیدریس لاهووتی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

مارپێچی ناوەکان لە ڕۆمانی “ناوی گوڵەباخ” دا
ئەدەب و هونەر

ئازار 7, 2026
65
بەدکاران لە دیدی گێڕەرەوان و بەرهەمهێنەرانەوە
ئەدەب و هونەر

بەدکاران لە دیدی گێڕەرەوان و بەرهەمهێنەرانەوە

ئازار 3, 2026
56
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبى  هەڵوێستى چەپ بەرانبەر بە دۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان
ئەدەب و هونەر

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبى  هەڵوێستى چەپ بەرانبەر بە دۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان

شوبات 24, 2026
114

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی دووه‌م 2025
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
« تشرینی یەکەم   کانونی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە