• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 16, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

  • شــیکار
    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان  

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

گرێ ده‌روونییەکان؛ زیندانی ژیان و ئازادییەکان

دانا حەمید لەلایەن دانا حەمید
ته‌مموز 16, 2025
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
گرێ ده‌روونییەکان؛ زیندانی ژیان و ئازادییەکان
0
هاوبەشکردنەکان
58
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

لە قووڵایی ده‌روونی مرۆڤدا، گرێ ده‌روونییەکان وەک زیندانێکی نادیار و بێ دیوار خۆیان حەشاردەدەن، جڵەوی ژیان و کەسێتیی تاک دەکەن. دکتۆر یوسف ئەلحەسەنی، پزیشکی ده‌روونی و شیکارکاری ده‌روونیی ناسراو لە جیهانی عەرەبیدا، لە سێ کتێبە پڕفرۆش و تەواوکەرەکەیدا، کە ئەوانیش:– «ڕووەکەی ترت بناسە، گرێ ده‌روونییەکانت زیندانی هەمیشەییتە، یاساکانی ڕزگاربوون لە ململانێ ده‌روونییەکان»، لە وەرگێڕانی مامۆستا «سەربەست قادر» بە وەرگێڕانێکی پاراو و شیرین، ئەم سێنینەیەی بە کوردی کردووە. کە ئێستا دووانیان لە کتێبخانەکان بەردەستە و کتێبی سێیەمیشی لە ژێرچاپدایە و بەم نزیکانە دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران. ئەم سێنینەیە بە قووڵی تیشک دەخەنە سەر ئەو بەربەستە ده‌روونییانەی، کە ڕەگ و ڕیشەیان لە ئه‌زموونە تاڵ و ناخۆشەکانی قۆناغی منداڵی و هەرزەکاریدا داکوتاوە. ئەم قۆناغانە، کە کەسێتیی مرۆڤ تێیدا لە شێوەگرتندایە، زۆر هەستیارن و هەر لێدانێک، هەر سوکایەتییەک، هەر هەستکردنێک بە کەمتەرخەمی، یان هەر شکستێک دەتوانێت ببێتە گرێیەکی قووڵ، کە بۆ ماوەی تەواوی ژیان کاریگەری لەسەر تاک دادەنێت و دەبێتە کۆسپ لە بەردەم گەشەکردنی کەسێتیدا.

“ڕووەکەی ترت بناسە؛ قووڵبوونەوە لە ڕەگ و ڕیشەکان”

لە کتێبی یەکەمیدا، «ڕووەکەی ترت بناسە»، دکتۆر ئەلحەسەنی قووڵتر دەچێتە ناو میکانیزمەکانی دروستبوونی گرێ ده‌روونییەکان و پێیوایە، کە زۆربەی گرێ ده‌روونییەکان لە پەیوەندیی نێوان منداڵ و دایک و باوک دروستدەبن، بەتایبەت کاتێک، کە لە شێوازی پەروەردەکردندا تووندوتیژی، پشتگوێخستن، یان زیادەڕەویکردن لە خۆشەویستیدا هەبێت. کەسێک، کە لە منداڵیدا هەستی بە بایەخ و خۆشەویستی نەکردبێت، بۆی هەیە گرێی خۆبەکەمزانینی لا دروست ببێت، کە کاریگەری دەکاتەسەر تەواوی ژیانی. ئەو کەسەی هەمیشە بەراوردکراوە لەگەڵ کەسانی دیکە و هەرگیز پێی نەوتراوە، کە ئەو باشە، بۆی هەیە هەمیشە هەوڵبدات سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بەڵام هەرگیز هەست بە ڕەزامەندی ناکات. ئەلحەسەنی جەختدەکاتەوە، کە گرێ ده‌روونییەکان بە تەنها بیرەوەری تاڵی ڕابردوو نین، بەڵکو سیستەمێکی بەرگریکارین، کە عەقڵ دروستیدەکات بۆ خۆپاراستن لە برینداربوونی دووبارە، ئەم سیستەمە بەرگریکارییە دواجار دەبێتە زیندانێک، کە مرۆڤ تێیدا دەستبەسەر دەکرێت.

“گرێ ده‌روونییەکانت زیندانی هەمیشەییتە، ناسینەوەی زیندانەکە”

لە کتێبی دووەمیدا، «گرێ ده‌روونییەکانت زیندانی هەمیشەییتە»، دکتۆر ئەلحەسەنی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ترس لە شکست، هەستی کەمتەرخەمی، گرێی خۆبەکەمزانین، گرێی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و، ترس لەمتمانەبەخۆبوون، هەموویان دیوارگەلێکی بەرزن، کە ڕێگرن لە گەیشتن بە ئاسوودەیی ده‌روونی و سەرکەوتنی کەسی. کاتێک مرۆڤ بە بێئاگایی لەم گرێیانەدا دەژی، هەست بە بوونی بەربەستێک دەکات، بەڵام نازانێت سەرچاوەکەی چییە. ژیان دەبێتە زنجیرەیەک لە شکست و بازنەیەکی داخراو، کە هەرچەندە هەوڵبدەیت، ناتوانیت دەرباز ببیت لێی. بەردەوام هۆکاری دەرەکی بۆ کێشەکانت دەدۆزیتەوە، لە کاتێکدا هۆکار لە ناخی خۆتدایە. وەک ئەلحەسەنی ئاماژەی پێدەکات، یەکەم هەنگاوی ڕزگاربوون لە گرێ ده‌روونییەکان دانپێدانانە بە بوونیان و دەستنیشانکردنیانە لە ناخی خۆماندا. ئەمەش پێویستی بە ئازایەتی و بوێری هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو لایەنە تاریکانەی کەسێتیمان، کە هەوڵدەدەین لەبیریان بکەین، یان پشتگوێیان بخەین. پاشان، پێویستە تێبگەین، کە ئەم گرێیانە چۆن دروستبوون، چ ئه‌زموونێک بووەتە هۆی سەرهەڵدانیان و، چۆن کاریگەرییان لەسەر هەڵسوکەوت و بڕیارەکانمان هەیە.

“یاساکانی ڕزگاربوون لە ململانێ ده‌روونییەکان، ڕێگای ئازادی”

بۆ ڕزگاربوون لەم زیندانە، وەک لە کتێبی سێیەمیدا، «یاساکانی ڕزگاربوون لە ململانێ ده‌روونییەکان» دکتۆر ئەلحەسەنی باسی دەکات، پێویستە بە ورەیەکی بەرز ڕووبەڕووی ترسەکان ببینەوە، گۆڕانکاری لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتەکانماندا بکەین و، یارمەتی لە پسپۆڕانی ده‌روونی وەربگرین. هەروەها دەبێت بزانین، کە ڕزگاربوون لە گرێ ده‌روونییەکان پرۆسەیەکی خێرا نییە، بەڵکو ڕێگایەکی درێژە، کە پێویستی بە بەردەوامی و دڵنەوایی هەیە. کاتێک، کە سەرکەوتین لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی گرێ ده‌روونییەکانماندا، دەتوانین هەست بە ئازادییەکی ڕاستەقینە بکەین. ئەوە ئەو کاتەیە، کە دیوارە نادیارەکان دەڕوخێن و ئێمە دەتوانین بۆ یەکەمجار بە تەواوی هەست بە ژیان بکەین، بێئەوەی گرێ ده‌روونییەکان ئاڕاستەمان بکەن. وەک ئەلحەسەنی دەیسەلمێنێت، ئێمە بەندکراوی ڕابردوو نین، بەڵکو دەتوانین لە ڕێگەی هۆشیاری و بوێرییەوە ببینە داهێنەری داهاتووی خۆمان و ژیانێکی پڕ لە ئازادی و خۆشبەختی بەرپا بکەین.

“کاریگەریی گرێ ده‌روونییەکان لەسەر ژیانی ڕۆژانە”

گرێ ده‌روونییەکان دیوارە نادیارەکانن، کە ژیانی ڕۆژانەمان گەمارۆ دەدەن و ئازادیمان سنووردار دەکەن، بەڵام زۆربەی کات نازانین سەرچاوەکانیان چین؟ یان تەنانەت هەست بە بوونیشیان ناکەین. ئەم گرێیانە زۆر زوو لە تەمەنی منداڵیدا سەرهەڵدەدەن، لە کاتێکدا کەسایەتی مرۆڤ لە قۆناغی گەشەکردندایە و هەر ئه‌زموونێکی نەرێنی دەتوانێت کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر تەواوی ژیانی هەبێت. کەسێتیی منداڵ وەک گڵێکی نەرم وایە، کە هەر جۆرە فشارێک شێوەکەی دەگۆڕێت و دواتر سەخت دەبێت و قەتیس دەمێنێت. فشارەکانی وەکو سوکایەتیپێکردن، چەپاندن، بەراوردکردنی بەردەوام لەگەڵ کەسانی دیکە، بەرزکردنەوەی دەنگ، لێدان، پشتگوێخستن، زیادەڕۆیی لە پاراستن، یان بێسنووری، هەموو ئەمانە دەشێت ببنە هۆی دروستبوونی گرێی ده‌روونی. توێژینەوەکان دەریانخستووە، کە مێشکی منداڵ لە یەکەم پێنج ساڵی ژیانیدا خێراترین و زۆرترین گەشەدەکات، بۆیە ئەم قۆناغە یەکێکە لە هەستیارترین قۆناغەکان بۆ دروستبوونی گرێ ده‌روونییەکان. منداڵێک، کە بەردەوام ڕەخنەی لێدەگیرێت، یان بەراورد دەکرێت لەگەڵ منداڵانی دیکە، دەشێت گرێی خۆبەکەمزانینی لا دروست ببێت، کە بۆ تەواوی ژیانی درێژە بکێشێت. منداڵێک، کە هەستی بەئاسایش و ئارامی نەکردووە لە ژینگەکەیدا، لەوانەیە گرێی ترس و نائارامی دروست ببێت لای و، هەرگیز نەتوانێت بەتەواوی چێژ لە ژیان وەربگرێت. شێوازی پەروەردە ڕۆڵێکی سەرەکی لە دروستبوونی گرێ ده‌روونییەکاندا دەگێڕێت. پەروەردەی ڕەق و تووندوتیژ وا لە منداڵ دەکات، فێری ترس و خۆبەکەمزانین ببێت و، وابزانێت پێویستی بە سزادان هەیە بۆ ئەوەی لە هەڵە دوربکەوێتەوە. پەروەردەی پشتگوێخستن، کە تێیدا منداڵ هەست بە بایەخ و خۆشەویستی ناکات، دەشێت ببێتە هۆی دروستبوونی گرێی ڕقلێبوونەوە، کە تێیدا کەسەکە بەردەوام لە دەرەوە بە دوای پەسەندکردن و خۆشەویستیدا دەگەڕێت. لە لایەکیترەوە، پەروەردەی زیادەڕۆیی لە پاراستن و خۆشەویستی دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی گرێی لاوازی و ترس لەڕووبەڕووبوونەوە.

جۆرەکانی گرێ ده‌روونییەکان و کاریگەرییان:-

  • گرێی خۆبەکەمزانین:- باوترین جۆری گرێی ده‌روونییە، وا لەمرۆڤ دەکات، کە هەمیشە هەستبکات کەمترە لە کەسانی دیکە، بێ ئەوەی هۆکارێکی ڕاستەقینەی هەبێت. خاوەنی ئەم گرێیە بەردەوام خۆی بەراورد دەکات لەگەڵ کەسانی دیکە و ناتوانێت بەهرە، توانا و دەستکەوتەکانی خۆی ببینێت، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوە سەرکەوتووش دەربکەوێت. زۆر جار، کەسانی سەرکەوتوو لە بواری کار و پیشەدا، لە ناخەوە هەست بە ناشایستەیی دەکەن و دەترسن، کە ڕۆژێک هەموو کەس بزانێت ئەوان فرتوفێڵکارن. ئەم دیاردەیە ناسراوە بەسیندرۆمی فرتوفێڵکار و لە نێوان کەسانی سەرکەوتودا زۆر باوە.
  • گرێی ترس لە شکست:- وا لە مرۆڤ دەکات، کە زۆر بترسێت لە شکستهێنان، بە جۆرێک، کە لەوانەیە هەرگیز هەوڵی شتێکی نوێ نەدات. خاوەنی ئەم گرێیە وادەزانێت، کە شکست واتای نەشیاوبوونی کەسێتییە، نەک تەنها ئەو ئەزموونەی، کە تێیدا شکستیهێناوە. ئەم گرێیە پەیوەندییەکی بەهێزی بە پەروەردەی تووندوتیژەوە هەیە، کاتێک، کە منداڵ بەتووندی سزادەدرێت، یان ڕیسوا دەکرێت لە کاتی هەڵەدا. بۆ نموونه‌، کەسێک، کە ئەم گرێیەی هەیە لەوانەیە ماوەیەکی زۆر درێژخایەن لە خوێندن، یان کاردا بمێنێتەوە، چونکە دەترسێت لە قۆناغی دواتردا شکستبهێنێت.
  • گرێی نموونه‌یی بوون:- وا لە مرۆڤ دەکات هەمیشە بەدوای بێکەموکورێتیدا بگەڕێت. خاوەنی ئەم گرێیە هەرگیز بەکەمتر لە تەواوی ڕازی نابێت و هەمیشە خۆی ماندوو دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکان. بۆ ئەم کەسانە، دووەم بوون واتای دۆڕاندنە و سەرەڕای هەموو سەرکەوتنەکانیان، هەرگیز هەست بە ڕەزامەندی ناکەن. ئەم کەسانە بەردەوام خۆیان بەخراپترین شێوە سەرکۆنە دەکەن و هیچ کاتێک ناتوانن چێژ لە دەستکەوتەکانیان وەربگرن.
  • گرێی ترس لە پەیوەندییەکان:- وا لە مرۆڤ دەکات نەتوانێت پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ کەسانی دیکە دروستبکات. خاوەنی ئەم گرێیە لەوانەیە ترسی لە نزیکبوونەوە هەبێت، یان نەتوانێت متمانە بە کەسانی دیکە بکات. هەروەها لەوانەیە زۆر پێویستی بە سەرنج و خۆشەویستی هەبێت، بە جۆرێک، کە پەیوەندییەکانی ببنە سەرچاوەی مەینەت و ماندووبوون بۆ هەردوولا. ئەم گرێیە پەیوندی بەهێزی بە پەیوەندی سەرەتایی نێوان منداڵ و دایک هەیە، بە تایبەت کاتێک، کە منداڵ هەست بە ئارامی و ئاسایش نەکات لە پەیوەندی لەگەڵ دایکیدا.
  • گرێی ڕەتکردنەوە:- بریتییە لە ترسێکی قووڵ لە ڕەتکردنەوە لەلایەن کەسانی دیکەوە. خاوەنی ئەم گرێیە هەمیشە نیگەرانی ئەوەیە، کە کەسانی دیکە نایانەوێت، یان بەجێیدەهێڵن. ئەم گرێیە وا لە مرۆڤ دەکات، هەمیشە هەوڵبدات بە هەر نرخێک بێت، کەسانی دیکە قایلبکات، تەنانەت ئەگەر ئەمە بە زیانی خۆیشی بشکێتەوە. ئەم گرێیە زۆر جار لە ئاکامی ئه‌زموونەکانی ڕەتکردنەوە لە منداڵیدا دروستدەبێت، کاتێک، کە منداڵ هەستی کردبێت لەلایەن دایک و باوک، یان کەسانی نزیکەوە ڕەتکراوەتەوە.

  • گرێ ده‌روونییەکان و بڕیاردان:- گرێ ده‌روونییەکان کاریگەرییەکی قووڵیان لەسەر شێوازی بڕیاردانی مرۆڤ هەیە. کەسێک، کە گرێی ترس لە شکستی هەیە، لەوانەیە هەرگیز بڕیاری مەترسیدار نەدات، تەنانەت ئەگەر ئەم بڕیارانە پڕ دەرفەتیش بن. کەسێک، کە گرێی خۆبەکەمزانینی هەیە، لەوانەیە هەمیشە بڕیارەکانی لەسەر بنەمای گومان لە خۆی بدات، نەک لەسەر بنەمای توانا و بەهرەکانی. توێژینەوەکان دەریانخستووە، کە بەشێکی گەورە لە بڕیارەکانی مرۆڤ لە ژێر کاریگەریی نەستدان، واتا ئێمە زۆرجار نازانین بۆچی بڕیارێکی تایبەت دەدەین.

  • کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان:- گرێ ده‌روونییەکان دەتوانن کاریگەرییەکی مەزن لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان دابنێن. کەسێک، کە گرێی ترس لە پەیوەندییەکانی هەیە، لەوانەیە نەتوانێت پەیوەندیی نزیک و پڕ متمانە لەگەڵ کەسانی دیکە دروستبکات. کەسێک، کە گرێی خۆبەکەمزانینی هەیە، لەوانەیە هەمیشە هەست بکات، کە هاوبەشەکەی لە خۆی باشترە و بەردەوام لە بارودۆخی پاراستندا بێت. گرێی ڕەتکردنەوە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی، کە کەس هەمیشە لە پەیوەندییەکدا هەست بە ئارامی نەکات و هەمیشە بترسێت، کە هاوبەشەکەی بەجێیدەهێڵێت. ئەمەش دەبێتەهۆی خنکاندنی پەیوەندییەکە.

  • کاریگەری لەسەر تەندروستیی جەستەیی و ده‌روونی:- توێژینەوەکان دەریانخستووە، کە گرێ ده‌روونییەکان نەک تەنها کاریگەرییان لەسەر باری ده‌روونی هەیە، بەڵکو دەتوانن کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر تەندروستی جەستەییش جێبهێڵن. زۆرێک لە نەخۆشییە جەستەییەکان، وەک نەخۆشییەکانی دڵ، کێشەکانی هەرس و، نەخۆشییەکانی بەرگری، پەیوەندییان بە ترس و دڵەڕاوکێی درێژخایەنەوە هەیە، کە لەوانەیە لە ئاکامی گرێ ده‌روونییەکانەوە بێت. لەڕووی ده‌روونییەوە، گرێ ده‌روونییەکان دەتوانن ببنە هۆی دروستبوونی کێشەکانی وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و، هەستی نائومێدی. کەسێک، کە گرێی نموونه‌ییبوونی هەیە، لەوانەیە زۆر دووچاری دڵەڕاوکێ ببێت، چونکە هەمیشە دەترسێت لە کەموکوڕی و شکستهێنان.

  • هەنگاوەکانی چارەسەرکردن و ڕزگاربوون:- یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی گرێ ده‌روونییەکان، ناسین و دانپێدانانە بە بوونیان. ئەمەش پێویستی بە هۆشیاریی خودی و تێڕوانینی قووڵ لە ناخی خۆمان هەیە. دەبێت ئەو هۆکارانە دەستنیشان بکەین، کە بەردەوام ڕێگرن لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان، یان بەدەستهێنانی خۆشبەختی. دەتوانین لە خۆمان بپرسین:- لە چ بوارێکی ژیان بەردەوام شکستدەهێنین؟ سەرەڕای هەوڵی زۆر چ هەستێک بەردەوام وا دەکات هەست بە ناخۆشی بکەین؟ چ جۆرە بارودۆخێک بەردەوام دڵەڕاوکێ، یان ترسمان بۆ دروستدەکات؟ چ جۆرە ڕەفتارێکی دووبارەبووەوە هەیە، کە دواتر پەشیمان دەبینەوە لێی؟ چ بیرکردنەوەیەکی نەرێنی بەردەوام لە مێشکماندا دووبارە دەبێتەوە؟

چارەسەری ده‌روونی یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ چارەسەرکردنی گرێ ده‌روونییەکان. “چارەسەری ڕەفتاری هزری-CBT” یارمەتیی کەسەکە دەدات، کە بیرکردنەوە نەرێنییەکانی دەستنیشانبکات و بیانگۆڕێت. ئەم چارەسەرە زۆر کاریگەرە بۆ کەسانێک، کە گرێی خۆبەکەمزانین، یان ترس لە شکستیان هەیە. “چارەسەری قووڵ-PsychodynamicTherapy” لەسەر دۆزینەوەی ڕەگوڕیشەی کێشەکان لە نەستدا کاردەکات. ئەم چارەسەرە دەتوانێت یارمەتی کەسەکە بدات، کە لە سەرچاوەی گرێ ده‌روونییەکانی تێبگات. “چارەسەری پەیوەندی-Attachment Therapy” بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە گونجاوە، کە گرێی پەیوەندییان هەیە. ئەم چارەسەرە یارمەتی کەسەکە دەدات، کە لە شێوازی پەیوەندیی خۆی تێبگات و شێوازی پەیوەندیی دروست پەرەپێبدات. هەرچەند گرێ ده‌روونییەکان قووڵن و پێویستیان بە یارمەتی پسپۆڕان هەیە، بەڵام هەندێک هەنگاوی خۆچارەسەری هەن، کە دەتوانن یارمەتیدەر بن. نووسینی ڕۆژانەی بارودۆخەکان، هەست و بیرکردنەوەکان دەتوانێت یارمەتیی کەسەکە بدات، کە لە خۆی تێبگات و بە قووڵی ڕووبەڕووی گرێ ده‌روونییەکانی ببێتەوە. هۆشیاریی خودی هۆشیاربوونی بەردەوام لە هەست و بیرکردنەوەکان دەتوانێت یارمەتیی کەسەکە بدات، کە زووتر هەست بە گرێ ده‌روونییەکانی بکات و، پێش ئەوەی زۆر قووڵ ببنەوە، چارەسەریان بکات. ڕاهێنانی هەناسەدان و تێڕامانی قووڵ و چڕ، دەتوانن یارمەتیی مرۆڤەکە بدەن، کە ئارامتر بێت و باشتر ڕووبەڕووی هەستە نەرێنییەکانی ببێتەوە. ڕووبەڕووبوونەوەی پلەبەندی لەگەڵ ئەو بارودۆخانەی، کە ترس، یان دڵەڕاوکێ دروستدەکەن، دەتوانێت یارمەتیی کەسەکە بدات، کە بەرەبەرە بەسەر گرێ ده‌روونییەکانیدا زاڵ ببێت.

پشتیوانیی کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی گرنگ لە چارەسەرکردنی گرێ ده‌روونییەکاندا دەگێڕێت. هەبوونی کەسانێک، کە گوێت لێدەگرن و پشتیوانیت دەکەن، بێ ئەوەی بڕیارت لەسەر بدەن، دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پرۆسەی چاکبوونەوە هەبێت. هەروەها بوونی ڕۆڵمۆدێلی باش دەتوانێت یارمەتیی کەسەکە بدات، کە لە شێوازی دروستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کێشەکان تێبگات. دواجار، دەبێت ئەوە بزانین، کە ڕزگاربوون لە گرێ ده‌روونییەکان پرۆسەیەکی خێرا نییە و پێویستی بە کات، بەردەوامی و، دڵنەوایی هەیە. لەوانەیە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت و هەندێک جار هەستبکەین، کە سەرکەوتوو نابین، بەڵام نابێت کۆڵبدەین. هەر هەنگاوێک، هەرچەندە بچوکیش بێت، هەنگاوێکە بەرەو ئازادی. ئەوکاتەی، کە سەرکەوتوو دەبین لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی گرێ ده‌روونییەکانماندا، دەتوانین هەست بەئازادییەکی ڕاستەقینە بکەین. دیوارە نادیارەکان دەڕوخێن و دەتوانین بە تەواوی هەست بە ژیان بکەین، بێ ئەوەی، کە زنجیرە پەنهانەکان لە کاتی کاردا، لە کاتی پەیوەندیدا، لە کاتی خۆشی و ناخۆشیدا، ڕێگرمان بن.

پۆستی پێشوو

چه‌مكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی

پۆستی داهاتوو

مێژووى نیشتەجێبوونى کورد لە قەفقاز

دانا حەمید

دانا حەمید

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا
کولتوور و مرۆڤسازی

لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا

نیسان 13, 2026
13
لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم
کولتوور و مرۆڤسازی

لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی دووەم و کۆتایی

نیسان 11, 2026
16
لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم
کولتوور و مرۆڤسازی

لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم

نیسان 6, 2026
19

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ته‌مموز 2025
د س W پ ه ش ی
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031  
« حوزەیران   ئاب »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە