لە بڵاوکراوەکانی “سەد ساڵ سینەما لە سۆڤییەت”، پاژی ژمارە ٨٥. ئامادەکردن و نووسینی فێرگس دالی و کاترین واو لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧.
کاتێک یەکەم فیلمی تارکۆڤسکیم بینی، موعجیزەیەک بوو، دەستبەجێ خۆم لەبەردەم دەرگایەکدا دەبینییەوە، کە هەرگیز کلیلەکەیم پێنەبووە. لەبەردەم ژوورێک کە هەمیشە ئارەزووم دەخواست بچمە ناوی و، بە تەواوی هەست بە ئاسوودەی بکەم. ئەو کەسێک بوو توانیبووی ئەوە دەربڕێت، کە من هەمیشە ویستوومە بیڵێم بەبێ ئەوەی بزانم چۆن، بە نیسبەت منەوە تارکۆڤسکی گەورەترین فیلمسازە. “ئینگمار بێرگمان”
چی شتێک لە فیلمە سەرەتاییەکانی تارکۆڤسکیدا هەبوو – بەتایبەت یەکەم فیلمی درێژی بە ناوی “منداڵیی ئیڤان” – کە کاردانەوەیەکی باشی لەسەر مامۆستایەکی بەناوبانگی وەک بێرگمان دروست کرد. ئەو نووسینانەی تارکۆڤیسکی دەربارەی ڕووسەکان لە کتێبی “پەیکەرسازی لە کاتدا” (١) کۆکراونەتەوە، ئەو ڕوانگەیەکمان لەسەر پاشخانی ئێستاتیکی و فەلسەفی لە دروستکردنی “منداڵیی ئیڤان” پێدەدات. لە ڕووی کولتوورییەوە دەتوانرێت ئەوە بیربخرێتەوە فیلمەکە لە ساتێکدا بڵاو کرایەوە، تێیدا چیتر بۆ دەرهێنەرە لاوە بەتواناکان دەرفەت نەبوو تا، لەگەڵ مەرج و ئامانجەکانی مامۆستاکانیان کار بکەن. بیرۆکەیەکی تەواو نوێ لەبارەی چییەتی سینەما لە دوای وێڵز، دریەر، ئانتۆنیۆنی درووستبوو، لەدوایدا نووسینە تیۆریستەکانی وەک بازن هاتە پێشەوە. بەتایبەتیش ڕێنە لە ڕۆژئاوا و تارکۆڤسکی لە ڕۆژهەڵات دەستیان دایە تێگەیشتن لەوەی هەیە، بە وتەی ئەوان، “سینەما دەبێ کەرەستەیەکی تەواو نوێ گەشە پێ بدات”. شێوازی باڵادەستی نیشاندانی کات لە سینەمادا ( هێشتا بەردەوامە) وەک زنجیرەیەک لە “ڕووداو” بۆ کاتی ئێستا هەیە، دەکرێ بەس بە تەکنییکی یاسایی وەک فلاشباک یان دیمەنی خەون زەمەنەکە بخرێتەڕوو، ئەمەش هەردەم خزمەتی بە نەخشەیەکی پڕاگماتیکی کردووە، کە پەیوەندی بە پێویستییەکان و، یان بەرژەوەندییەکانی هەڵسوکەوتی کارەکتەرەوە هەیە.
” سهبارهت تارکۆڤسکی و فیلمسازە لاوەکانی ترەوە، هەر هەوڵێک بۆ گرتنی “ڕیاڵ” کاتی نوێ، ئەوەی دەگەیاند سینەما چیدیکە ناتوانێت تەنها کارەکتەرەکان نیشان بدا، کاتێک کاردانەوەیان بۆ ڕووداوەکان هەیە و، بارگۆینەکان دێننە ئاراوە. هەروەها سینەما ناکرێت لەوەدا کەم بکرێتەوە بۆ ناسینەوەی بینەر. بۆ ئەوەی بتوانرێت سەیری دیوی پێشەنگی وێنە بکرێت؛ دەبوو چیرۆک، کردار، کارەکتەر و دەروونناسی بکرێن بە خزمەتکاری ئەوەی کە تارکۆڤسکی پێی دەگوت “فشاری کات لە گرتەدا.” بۆ تارکۆڤسکی؛ کات دیاردەیەکی نا-کرۆنۆلۆژی و فرە-ڕیتمە، لێ کاتێک لە گرتەکانی فیلمێکدا دەخرێتە قاڵبەوە، خۆی ڕیتمی خۆی بەسەر ئەو کارەدا دەسەپێنێت – ئەمەش دژی ئەو ڕیتمە دەستکردانەی وەک مۆنتاژ و ئیتکردن دەوەستێتەوە. بەم شێوەیە وێنەی سینەمایی دەبێتە ڕاستییەکی (real) کاتی وەک ئەوەی (بە وتەی خۆی) “بەش بووبێت…لە دڵۆپێکی ئاودا.”هەر لەبەر ئەم هۆیەشە وێنەکانی تارکۆڤسکی سیمبول نین وەک زۆرجار بانگهشه دەکرێت. بارینی بەفر یان لەناکاو دەرکەوتنی ئاژەڵێک بە مەبەستی سیمبولکردنی هیچ شتێک نیە – پێویستە زیاتر وەک توخمی ڕیتمی سەیر بکرێن.” “ئەم ڕێبازە هونەرییە بۆ فیلمسازی هەر لەیەکەم نیگای فیلمی “منداڵیی ئیڤان” دەردەکەوێت، هەرچەندە تارکۆڤیسکی خۆی پڕۆژەکەی دەستپێنەکردبوو؛ (پاش ئەوەی هەوڵێکی شکشتخواردوو درابوو لەلایەن هاوڕێیەکی زانکۆی بۆ دروستکردنی فیلمی نۆڤڵێتا) ئەو لەژێر فشارێکی قورسدا دەبوو، دووبارە فیلم نامەکە بینووسێتەوە و لە کورتترین ماوەدا فیلمەکە وێنە بگرێت، ئەوەبوو فیلمەکەی بەگشتی نەیتوانی هەمان ئاستی داهێنەرانەی کارەکانی دواتری بەدەست بهێنێت.” بەلای تارکۆڤیسکییەوە؛ ڕابردوو لە ئێستا ڕاستیترە. دەیوویست بڵێ ڕابردوو لە کڕۆکدا هەڵگیراوە و، هەردەم لەگەڵ هەر ئێستایەکی “تێپەڕبوو”دا هەیە. بۆیە هونەرمەند بە ناچاری لە (گەڕانێک بۆ کاتی لەدەستچوو) تێودەگلێت. ئەم تێگەیەش گوزارشت بە کاتی دەروونی یادەوەری سوژە ناکات، بەڵکو زیاتر ئاماژەیە بەوەی کە پرۆست ناوی نابوو “کەمێک کات لە دۆخێکی تەمیزدا.” شکی تێدا نیە دەرهێنەری مندالی ئیڤان سەرکەوتوبوو لە بڕینی پەیوەندییە (دەروونییە-پڕاگماتییکییەکان)، بە تایبەت لە نێوانی خەون و ڕاستیدا. (ئێستاکە کەس نازانێت چی خەونە، چی ڕاستییە)، بە جۆرێک بەردەنگ چیدیکە لە دۆخێکدا نیە بتوانێت هیچ ڕیزبەندییەکی کرۆنۆلۆژی جێگیر بەسەر زۆرینەی ڕووداوەکان ناو فیلمەکە بسەپێنێت. خالێکی سەرنجڕاکێش لەو گفتوگۆیەی ساڵی (١٩٦٣)، لە ڕۆژنامەی ئیتالی ‘ل’یونیتا’دا ڕووی دا، پاش ئەوەی دەستەی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس خەڵاتی شێری زێڕینیان دا بە ‘منداڵیی ئیڤان’.
– گفتوگۆیەکی تووند هەبوو بەهۆی بانگهشهی کۆمۆنیستە ئیتالییەکان دەربارەی فیلمەکەی تارکۆڤسکی، ئەوان دەیانگووت فیلمەکە فۆرمێکی تاکگەرایی ڕۆژئاوای گەشەپێداوە و بە ڕەخنە لێیان دەڕوانی – بەڵام بە شێوەیەکی کەمێک تەوس ئاسا سارتەر بوو؛- دژی تۆمەتەکانیان بە گەرم و گوڕی بەرگری لە فیلمەکە دەکرد. بەتایبەتی ئەو دژ بە بۆچوونەکەیان ڕووبەرووو بوویەوە، چوون فیلمەکە حیکایەتێکی دەروونناسی سوژە بوو کە باسی لە قوربانییەکی منداڵی دوای شەڕ دەکرد، دەیویست لە خەونەکانیدا ڕابردوویەکی بێخەمدا ئەرخەیانی ببینێتەوە. سارتەر زۆر لەڕۆحی تارکۆڤسکی نزیک بوو کاتێک داکۆکی لەوەدەکرد کابووسەکان و خەونەکانی فەزای فیلمەکە لە سووژەی منداڵەکەوە سەرچاوەیان گربێت. بە بۆچوونی سارتەر ئەو دیمەنانەی باسکراون “بە تەواوی ئۆبژەیی دەمێننەوە؛ وا لە دوایدا ئێمە بەردەوام دەبین لە بینینی منداڵەکە، لە کەشی دەرەوە هەروەک لە دیمەنە ‘ڕیالیستەکان’دا هەیە.ڕاستی ئەوەیە هەموو دونیا وەهمێکە و… لەم دونیایەشدا منداڵەکە وەهمێکە بۆ ئەوانی دیکە” (بەمەش مەبەستمان ئەوەیە بڵێین ڕووداوەکان لە فەزادا شێواون، نەک لە وەهمدا بێ سەر و بەربن. ئەو وەڵامەش دەشێ ڕوونکردنەوەیەک بێت بۆ ئەوەی بۆچی وێنەی ڕووداوی ئاوا بە ئاسانی دەتوانرێت بخرێتە ناو ‘منداڵیی ئیڤان’ و هەندێک لە کارەکانی دواترەکانی تارکۆڤسکی، بۆ نموونە، “ئاوێنە” (١٩٧٤”.
بۆ تارکۆڤسکی، کات مەیدانێکی فرهڕهههنده و لهوێوه ژێستە ڕۆحییهکانی “بوون” سهرچاوه دهگرن. له شێوهی “ڕابردوو”دا، ئهوهیه ههر ساتهوهختێکی ئێستا دهپێچێتهوه یان “دووبارهی دهکاتهوه”. گرنگە لە ئایدیای ڕووسییەکان تێبگەین، وا زۆرجار لە نهێنییەک دەچن (بهتایبهت له چاوپێکهوتنهکانیدا)، ئەسڵی ئەو کارانەی وا لە ڕێبازێکی فەلسەفی تاقانەدایە کە ئەو بەرابەر بە پەیوەندی (ڕۆح و مادە) لە کارەکانیدا ڕەنگ دەداتەوە. ئەو دوو ئاستەی بوون وەک وەک میتۆدی جیاواز لە کەرتبوونێکی بەردەوامی کات پیشاندەدرێن. (ئهو ههندێک جار دهڵێت “گشتێتی” یان “یادهوهری” یان “بێکۆتایی”)؛ دوو خەتی گهشهکردن لهم “زهلکاوه” گهردوونییەی کاتهوه دهردهکهون . (ههر بۆیه دهرکهوتنی زهلکاو له “منداڵیی ئیڤان”، پیسایی له “ستاڵکهر” (١٩٧٩)، مهلهوانگهی قوڵکراو له “نۆستالجیا” (١٩٨٣). هەموو ئەو وێنە وێنهگهلانە دەبێ لە پێرفێکترین ماتریاڵیزەدا دەربکەون، نەک بەشێوەیەکی مەجازی نیگا بکرێن. به ههمان شێوه، له سەرجەم فیلمهکانی تارکۆڤسکیدا، له “منداڵیی ئیڤان”ـهوه ههتا “قوربانی” (١٩٨٦)، لانیکهم دوو زنجیره-وێنه له پێکهاتهی فیلمدا ههن؛ له لایهکهوه، وێنە “نا-مرۆڤانەکەی سرووشت” وا زۆر جار نادیاری، شێواوی، چاوەڕوانکراوی و، لێکدابڕاوی دەردەخەن. لەلاکەی دیکەوە زنجیرەیەکی مرۆی چارەنووس ویستی هەیە، کەسایەتییەکان زۆرینەی کات ناتوانن لە ژێر باری و قورسی ئەو چارەنووسەدا رزگاربن.( پیاوان یانژی ژنان دوای جەنگ دوورخرانەوە لە ناوچە و زێدیان). کاتێک سرووشتی نادیاری دەکات، جیهانی مرۆڤ بە تەواوی دەپێچرێتەوە. (له “ئاوێنه” باران لهناو خانوودا دهبارێت، بهفری لە ناو کڵێسا له “نۆستالجیا”، لە ستاڵکەر ئایکۆنه پیرۆزهکانی ناو بنی ڕووبار و، لە منداڵی ئڤانیشدا زەمینیە جهنگییە ژێرئاوییهکان). ئیدی ناکرێ ژیان لە ڕوانگەی ڕاستییەوە دژ بە خەون و دەرکەوتن بیری لێبکرێتەوە، بەڵکوو تەنها دەکرێ لە ڕووی جیاوازی و واقیعەکان هەبن. دەکرێ ببینین چۆن کتێبهکهی تارکۆڤسکی “پهیکهرسازی له کاتدا” کاریگهرییهکی زۆری لهسهر فۆرمولهکانی دۆلۆز له “سینهما ٢: وێنه-کات”دا ههبووه.
یەکێک لە بنەماکانی “کات لە سینەمادا”ی تارکۆڤسکی پەیوەندە بە پووچەڵکرنەوەی نەریتی نواندنەوەکان لە شوێندا. لە منداڵی ئیڤاندا بە پێچەوانەی تەواوی نەریتەکان شوێن تەواو نا مەئلوف دەبێت و پەیوەندییەکان بە شوێنکانی چواردەوریشەوە تەواو پەراوێز دەخرێت. هەموو ئەو جیاوازییە نەریتییانە بەشێوەیەک بوو کە سەرنجی ڕوانەر ڕابکێشێت. واتە جیاوازی ئەوەی لە وێنە گشتییەکەدا هەیە و ئەوەی لە وێنە لاوەکی و تایبەتییەکەدا هەیە. ئەوەی فیگەرە و ئەوەی زەمینەیە، هەمووان تووش بە پرۆسەکەی لەناچوون دەبن. بەم جۆرە تاکۆڤسکی جیهانەکەی خۆی دەردەخات، کە تیایدا فۆڕم و ئۆبژەیەکی ڕاگوزارە بەشێوازێکی نا مەئلۆف دەردەکەون. زۆرجار سینەمای وی سینەمای هەستێکی سەربەخۆیە، هەستێک کە بە ئۆبژیەکی دیاریکراوەوە نەبەستراوەتەوە. لە دوو دیمەنی گرنگی فیلمەکەدا سەرەتا ڕۆشتنی ئیڤان و دواتر جارێکی تر وونبوونی لە زەلکاو و تەمدا دەبینین. ئەوەش ئەوە دەگەینێت فۆڕمە هونەرییەکەی بۆ شەپۆلێکی ورد لەسەر ئاو دەگۆڕێت. بۆ عەنتیکە دەرکەوتنی فیلمەکانی تارکۆڤیسکی چەندین جار تەنکنیکی کاریگەری بەکارهێناوە.
ئەو تەنکنیکانە زۆربەیان لە منداڵیی ئیڤاندا بەکارهێنراون، بەڵام لەدوایدا بۆ کارەکانی تری سودیان لێوەرگیراوە؛ تەکنیکەکان بریتین لە شۆتی درێژ و هێواشی سەر زەمین، بە تایبەت لە ئاو شتە مادییەکاندا {شێوازێک که لهوانهیه له “ئوگێتسو مۆنۆگاتاری” (١٩٥٣)ی میزۆگوچییهوه وهریگرتبێت}؛. هەروەها ئەو تەنکییکانە دەبێتە هۆی کاتدان بە تێپمۆی هێواشی، کە زیاتر کۆمەک بە ژیانی ڕۆحی مرۆیی دەکات. دروست لهو دیمهنانهی پێیان دهوترێت “خهون” له “منداڵیی ئیڤان”دا، بهڵام له دیمهنهکانی چاودێری و شوێنهکانی تریشدا کەڵکیان لێوەرگیراوە. وازهێنان لە دیدی گۆشەنیگای و دەمەزراندنی وێنەیەکی فلات لە فرەیمدا، لە دەستاوەکانی ئایدیاڵێکی گەورەی وەک درایەرە. بە فالاتکردنی فیگەرەکان و دەوروبەرەکانیان لەسەر یەک ئاست ڕووی وێنەکە زیاتر دیار دەبێت. ئەوەش زۆر جار لەمندالی ئیڤاندا بە لێنزی تێلەفۆتۆکراوە. هەروەها گرتەی نزیک دەبینیین بۆ نیشاندانی قوڵای وێنەکە بە تایبەت لەو شوێنانەدا کە ماشای دکتۆرە ئافرەتەکەی لێیە. گۆڕینی ئەرکی شۆتەکان بۆ بەرز و نزم چیتر بۆ دەربرینی دەروون نیە وەک؛ لە فیلمی وێڵزی دایە، بەڵکو لەم ئەندازە نزیکەوە دەبنە ئامرازێک بۆ توانەوەی فیگەری مرۆڤ. سەبارەت بەو کاریگەرییە ڕاستەوخۆییەی، یان گرنگیی فیلمی منداڵیی ئیڤان، ناکرێت وتەکانی سێرگی پاراجانۆڤ لە بەرچاو نەگرین کاتێک دەیگووت؛ من نەمدەزانی هیچ شتێک بکەم و هیچیشم نەدەکرد گەر منداڵیی ئیڤان نەبووایە. کیشلۆڤیسکیش هەمان شتی دەربڕی، لێرەوە دەتوانین ئەوە دەربخەین چۆن هەر سێ دەرهێنەرەکە هاوبەشی خولیایەک بوون، خولیایەکی وەک ڕەگەزەکان و پەمپکردنەوەی شتەکان بە تایبەتمەندی سیحری دەرکەوتن. ئەوەش جۆرە سەرقاڵییەکە دەکرێت سەرچاوەکری بگەڕێتەوە بۆ یەکەم فیلمی تارکۆڤیسکی.
ڕەنگە بگورترێت هیچ فیلمسازێکی تر ناتوانێت جوڵەکانی یەکسان بکات لەگەڵ بەهرەی سینەمایی منداڵی ئیڤان. جوانییە بێ وێنەکانی و جووڵەی شۆتە ئاڵۆزەکانی واژۆی دەهێنەر دەنەخشینن. (نموونەیەک لە پەیکەرسازی لە کات دا). دیمەنە ترۆپەکەکان بەڕەهەندی جیاوازەکانی بوونەوە بەستراوەتەوە، دەشێ بە پەتێکی ناسکیشەوە بەسترابێتەوە، کە هەردەم خود لەگەڵ کات دا لە هەرشۆتێکدا گرێدەداتەوە. بانگی کووکووختی پێش کرانەوەی یەکەم دیمەن دەبیسترێت، وەک ئاماژەیەک کار دەکات بۆ ناو جیهانی کاتی تایبەتی تارکۆڤسکی کە بێرگمان ڕوونیدەکاتەوە. یەکەمی دیمەنی زیاتر لە ئەبستراکت نزیکە، ڕووی کوڕەکە بە پاکی نیشاندەدرێت. شاشەیەکی مرۆڤانە بە ڕەهەندەکانی دیکە تێکەڵ دەبێت. (دیمەنی بزنەکە، لقی دارەکان، تۆڕی جاڵجاڵۆکە، دیواری پڕ ڕەگی خاک) کەتەکانی دوای ئهوه له بزنهکهوه بۆ دەموچاوی کوڕهکه، لەناکاو کۆڕانی خێرا دادەمەزرێت تا جیهان بخاتە جوولە. دەریدەخات گرژییەکی نوێ هەیە لە درێژبوونەوەی کات دا لەگەڵ بزە ساردەکەدا دەنگیش بە تراکێک وەگەڕدەکەوێ، بەمەش کاریگەرییەکی سینەمای مۆدێرن بە ئۆرجیناڵی و سەرسوڕهێنەری دەردەکەوێت. ئهم کاریگهرییه تهنانهت له دوای چهند-جارە بینینیش ههر بههێزه، ئینجا زهحمهته پێناسه بکرێت، بەڵام داواکارییەکی تارکۆڤیسکی هێشتا وا دەردەکەوێت هاوبەشە لەگەڵ فیلمسازەکانی تر، ئەو دەیگووت: ئەگەر ژیانیان خۆشبوێت دەبێ پێوسیتیەکیان هەبێ بۆ کەشفکردنی، دەبێ هاوکاربن لە بەرز-ڕاگرتنی بەهای ژیانیان.
دیمەنەکە بە سووڕانەوەی کامێرا لەسەرەتاوە بۆ لای چەپ و لە دواتردا بۆ لای ڕاست بەردەوامدەکات. دیمەنەکە بە شێوازێکە تا بکرێ زیاتر جیهانی سروشتی پیشانبدات. بەردەوام دەبێ تاکوو کوڕەکە دەکەوێتە گۆ ”دایکە ککوختتیەک هەیە” دوای ناسینەوەی ڕووخساری دایکەکە کۆتایی بە ئاوێتە بوونی هیپنۆتیزمی جیهانی سروشتی دێت. تارکۆڤیسکی پێی دەگووت ” ناوەوە یا جەوهەری جیهان” گەردوونێک بوونی ههیه (لەگەڵ هەر ساتێکی تێپەڕبوودا پێکەوە-هەین) پێش هەر جۆرە جیاوازییەک لە نێوان مرۆڤ و غەیرە مرۆڤدا. ئەمەش بە درێژای فیلمەکە ڕەنگدانەوەی هەیە، لە دواشۆتەکانی فیلمەکە کوڕێک بە باڵێکی درێژەوە لە کەناری دەریاکە ڕادەکات، لە ناکاو کەتێک هەیە بۆ کۆتەرەیەک دارێکی ڕزیوو. ئیتر فرەیمهکه پڕ دهبێت لهو وێنهیه، شاشەکە بە ڕەنگی ڕەش دادەخرێت و ئێمە هەم دیسان ساتێک لە جیهانی سەرەتایی تارکۆڤیسکی دەبینین، کە تیایدا کات تەریب بە ژیان پەرەدەسێنێت.
سهرچاوه؛
Sculpting in Time: Reflections on the Cinema, The Bodley Head, London, 1986
Remembrance of Things Past, vol. 3, Random House, 1981, p. 905
Cited by Jean Delmas in “L’Enfance d’Ivan” in Jeune Cinema no. 42 Nov-Dec 1969
وەرگێڕان: هاوژین محەمەد