لای ئاگایانی سیاسی ڕونە كە سوریا پڕە لە فرەچەشنی ئایینی و تائیفی و نەتەوەیی، هەروەها فرەچەشنی کولتووری لە نێوان بزووتنەوە عەرەبی و ئیسلامییەکان توندڕەو و چەپ و ڕاست و فێمینیزم.
لێرەوە ئەوە ڕونە كە ناتوانرێت بە یەک شێواز و مەرکەزی بەڕێوەبچێت. حیکمەتی كامڵی سیاسی لە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەکی نیشتمانیدایە کە بەڕاستی هەمووان لە باوەش بگرێت.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شاری سەحنایا لە نزیک دیمەشق پێکدادانێکی خوێناوی لە نێوان چەکدارانی سەر بە حکومەت و پێكهاتەی دروز سەریهەڵدا و لانیکەم ٢٢ کەس کوژران.
تا ئێستا سەرەڕای گەورەیی و قورسایی ئەوەی ڕوویدا، دەتوانرێت لە چوارچێوەی ئەو ئاژاوە و ناڕوونییەی ئێستادا تێبگەین ئەوەش ڕوونە دروزەكان لە وڵاتانی وەك ئەردەن، لوبنان، فەڵەستین و ئیسرائیلیش هەن.
لە عەقیدەی مەزهەبی دروز، (یەكتاپەرستەكان) وەک خۆیان خۆیان ناودەبەن، حەوت فەرمانی جەوهەری هەیە، لەوانە: ڕاستگۆیی زمان و “پاراستنی براکان” ڕەنگە ئەم چەمکە یارمەتیدەر بووبێت، بە درێژایی مێژوو، بۆ پاراستنی مەزهەبی بچووک و هەڵوەشاندنەوە و لەناوچوون، سەرەڕای ترسناکییەکانی مێژوو لە شام
سەرکردەی دروزەکان كوری وەلید جومبلات لە لوبنان، ڕۆژێک پێشتر لە ناوەندی کۆمەڵایەتی لە بەیروتەوە لەبارەی ئەم چەمکە دروزییەوە (پاراستنی براكان) وتی: “پاراستنی براكان بە ڕەتکردنەوەی دەستوەردانی ئیسرائیل بەدەست دێت”.
ئێستا سوریا لەبەردەم پڕۆژەیەکی گەورەی فیتنەدایە کە هەمووان دەسوتێنێت گەرچی ململانێی ئایینی و تایفەگەری لە سوریادا شتێکی نوێ نییە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ململانێی ساڵی ١٨٤٠، دواتریش “ململانێی گەورە”ی ساڵی ١٨٦٠ کە ئاگری لە لوبنان و دیمەشق و سوریا هەڵگیرساند.
دواجار ئەوەی سوریا لە دابەشكردن نزیك دەكاتەوە پێداگری دەسەڵاتی ئێستای سوریایە لەسەر مەركەزیەت نەك دروست كردنی چەند ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی یان فیدڕاڵی بۆ سوریا.