“سەرەتا”
مانگی شوباتی ٢٠٢٢ڕووسیا هێرشی کردە سەر خاکی ئۆکرانیا، بەیەکێک لە کاریگەرترین جەنگەکان دادەنرێت بۆ سەر جیهان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کارگێری. چونکە ڕووسیا وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە بواری سامانە سرووشتییەکان، کە لە ڕووسیاوە هاوردەی وڵاتانی دیکە دەکرێت. هەروەها ئۆکرانیا بە دابینکەری بەرهەمی دانەوێڵە بۆ تەواوی کیشوەری ئەفریقا دادەنرێت. یەکەم هۆکار کاوادەکات ڕووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا ئەوە بوو کە ڕووسیا گشت خاکی ئۆکرانیا بە بەشێک لە ڕووسیا دادەنێت، پێیوایە کە ئۆکرانیا وڵات نییە و بەشێکە لە خاک و سەروەری ڕووسیا. “ڤلادیمیر پۆتین” بیرۆکەیەکی هەیە، پێی وایە ڕووسیا وڵاتێکی دیموکراتی نییە، هەموو هەوڵێکی بۆ پاراستنی سەروەری تەواوی ڕووسیایە و ئۆکرانیاش بەبەشێک لە خاکی ڕووسیا دادەنێت.
“هۆکاری سەرەکی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا”
هۆکاری سەرەکی جەنگەکەش دروستکردنی گۆڕانکاری بوو لە سیاسەتی ئۆکرانیا لەلایەن “زێلینسکی” سەرۆکی ئۆکرانیا. چونکە لە ڕابردوودا سیاسەتی ئۆکرانیا بەجۆرێک بوو کە بێلایەن بێت سەبارەت بە کێشە و ململانێکانی نێوان ڕووسیا و هاوپەیمانی ناتۆ. بەڵام زێلینسکی ئەم سیاسەتەی هەڵوەشاندەوە ئەو پەیمانەی کە هەبوو لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە تەواوی فەرامۆشی کرد، بەوەی کە ئۆکرانیا بکاتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا هەروەها بچێتە ناو هاوپەیمانێتی باکووری ئەتڵەسی کە ناسراوە بە ناتۆ. بە پێی یاساکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ هەر وڵاتێک ببێتە ئەندام لە ناو هاوپەیمانیەتەکەدا، دەبێت سوپای ناتۆی تێدا جێگیر بکرێت، لەم سۆنگەوە چونکە ئۆکرانیا هاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا بەم جۆرە هێزێک یاخود سەنگەرێک دروست دەبێت بەرامبەر سنووری ڕووسیا. هەربۆیە ڕووسیا بەهۆی گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئۆکرانیا و هەروەها شکاندنی هاوپەیمانێتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لەلایەن “فلادیمێر زێلینسکی”، هێزەکانی خۆی لەسەر سنوور جێگیر کرد و دوای مەشق و ڕاهێنانێکی زۆر هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا.
“کاریگەری جەنگەکە لەسەر جیهان”
بێگومان کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر جیهان هەر وەک باسمان کرد، بە تایبەتی لە ڕووی ئابووری زۆربەی وڵاتان پشێویان بە خۆیانەوە بینی. ئێمە هەوڵدەدەین لە ڕێگەی چەند خاڵێکەوە باسی کاریگەری جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بکەین لەسەر جیهان:-
١-لە بواری ئابووری:- کاتێک جەنگ روودەدات قەیرانی ئابووریش سەرهەڵدەدات، هەروەک ئاشکرایە ڕووسیا و ئۆکرانیا دوو وڵاتی گەورەی ئابوورین، کە خاوەنی هاوردە و هەناردەیەکی زۆرن. بەتایبەتی لە ڕووی سامانە سرووشتیەکان و بەرهەمەکانی سووتەمەنی، ئەمریکا و تورکیا وڵاتە ئەوروپیەکان بەتایبەتی ڕووبەڕووی گەورەترین قەیران بوونەوە، لە ڕووی گرانی نرخی سووتەمەنی. بەهۆئ ئەوەی هەناردەکردنی سووتەمەنی و گشت سامانە سرووشتیەکان لە ڕووسیا سنوردارکراوە.
٢- لە ڕووی مرۆیی:- کاتێک گوێبیستی وشەی جەنگ دەبین کوشتارگە و قوربانی دانمان بە بیر دادێت. بێگومان جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیاش قوربانی دانێکی گەورەی بە دواداهات لە ڕووی مرۆڤایەتی. جگە لەمەش بەجێهێشتنی وڵات و ئاوارەبوونی و هاونیشتمانیان لە ئۆکرانیا، زۆربەیان ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپی بوون. سهرۆكی ئۆكرانیا ڕایگهیاندووه، تاكوو ئێستا 46 ههزار سهربازی وڵاتهكهی كوژراون و 390 ههزاری دیكهیش بریندار بوون، هاوكات بهرپرسانی ئهمهریكا پێیان وایه زیانهكان زیاترن به شێوهیهك كوژراوانی سوپای ئۆكرانیا له نێوان 60 بۆ 70 ههزار دهبێت.
٣- بەکارهێنانی چەک:- بە بەکارهێنانی چەک و موشەک و تۆپهاوێژ و چەندەها کەلوپەلی دیکەی جەنگ، زیانێکی زۆر بە دارستان و ناوچە دەشتاییەکان گەیشتووە، هەروەها پیسبوونی هەوا و شێواندنی ژینگە و گشت شاروشارۆچکەکان.
٤- لە ڕووی جیۆپۆلۆتیکی:- لە زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا، هیچ وڵاتێک نابێت دەستدرێژی بکات سەر وڵاتێکی دیکە و ئەو مافەی نییە. بەڵام بە ڕوودانی هەر جەنگێک ئەم ڕێسایە تێکدەشکێت و وڵاتانی داگیرکەر زیاتر هەلیان بۆ دەڕەخسێت بۆ داگیرکاری. ئەمەش دەبێتە هۆی نەمانی ئاسایش و تێکچوونی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان.
٥- جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا:- بێگومان جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا زۆرترین کاریگەری هەبوو لەسەر هەموو وڵاتان و گشت سێکتەرەکان وەک تەندروستی و دەروونی و سیاسی و ئابووری، بە تەواوی بووە مایەی ترس و شڵەژاوی لەسەر هەموو جیهان.
“ئیدارەی نوێی ئەمریکا و کاریگەری لەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی ئۆکرانیا چیە؟”
چۆنیەتی سیاسەتی ئەمریکا سیاسەتی هەر یەک لە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان کە دوو پارتی سەرەکی ئەمریکان، کاریگەری زۆری هەیە لەسەر گشت وڵاتانی جیهان، هەر بۆیە لە هەر هەڵبژاردنێکی ئیدارەی نوێی ئەمریکا، هەموو وڵاتانی دونیا زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەرئەنجامی هەڵبژاردن دەکەن بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا. لە ئێستادا هەروەک ئاشکرایە دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری دووەم هەڵبژێردرا لەلایەن گەلی ئەمریکاوە متمانەی پێ بەخشرا. “دۆناڵد ترەمپ” بە گەورەترین پاڵپشتی ئۆکرانیا دادەنرێت، هەوڵەکانی ئەمریکا لە ئێستا بۆ بەرپاکردنی ئاشتی و ئاگربەستە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. ئیدارەی ئەمریکا زۆرترین هاوکاری پێشکەش کردووە بە ئۆکرانیا بۆ ڕووبەرووبەنەوەی جەنگی بەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا، بێگومان ئەمریکا لە پێناو بەرژەوەندی ئابووری خۆی ئەم کارە دەکات. جگە لەمەش سیاسەتی ئەمریکا بە جۆرێکە کە ڕێگا بە هەڵگیرسانی جەنگ نادات و بە هەموو جۆرێک دژی ئەمەیە، چونکە دەزانێت بەردەوامی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا گشت بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بەرەو هەڵدێر دەبات، بەتایبەت لە ڕووی ئابووری و هەروەها پێگەی نێودەوڵەتی خۆی، لە زهنیەتی ئەمریکیەکان دوژمنایەتیەک ماوە لەگەڵ روسیا و بێگومان نایەوێت ڕووسیا سودمەند بێت و تەواوی ئۆکرانیا داگیر بکات.
چونکە دەزانێت ڕوودانی ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەژموونی ڕووسیا لە جیهان. یەکێکی تر لە هۆکارەکان کە وادەکات ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەوڵی دروستکردنی ئاشتەوایی بدات ئەوەیە کە ئەمریکا نایەوێت ئەم جەنگە پەرەبسێنێت و جەنگێکی تری جیهانی سەرهەڵبدات چونکە لە دوای هەر جەنگێکی جیهانی پێگەی وڵاتان و هەژموونیان گۆڕانکاری بەسەردادێت. بێگومان ئەمریکاش هەوڵی مانەوەی خۆی دەدات بەم جۆرە، چونکە لە ئێستادا هەژموونی زۆری هەیە لەسەر وڵاتان، خاوەن پێگەیەکی بەهێزە لە ڕووئ سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە. زۆربەی وڵاتانی پێیان وایە بەبئ دەستێوەدانی ئەمریکا هیچ کاتێک ناتوانرێت ئاشتی بەرقەرار بکرێت لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. سەرۆکی ئەمریکا بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە زۆرترین کۆبونەوەی ئەنجام داوە لەگەڵ وڵاتە ئەورووپییەکان و بەتایبەت فەڕەنسا. هەموو وڵاتان کۆکن لەسەر گەڕانەوەی ئاشتی و کۆتایهاتن بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.