“پێشەکی”
زاراوهی جیۆپۆلهتیك؛ له ڕووی مانا و مهبهستهوه بۆ ئهوهی له ههر چهمكێك تێبگهین، پێویسته له ڕووی زاراوهوه بیناسێنین، ههر چی دهستهواژهی جیۆپۆلهتیكه “له دوو وشه پێكهاتووه، جیۆ (Geo)ی یۆنانی به واتای “زهوی” و وشهی سیاسهت (Political) به واتای “سیاسهت یان بهڕێوهبردنی كاروبارهكانی شار (دهوڵهت)دێت“، ههردوو وشهكهش پێكهوه به واتای “سیاسهتی زهوی” دێت. له كاتێكدا زاراوهی جیۆپۆلهتیك ههڵقوڵاوی جوگرافیای سیاسییه، ئهوهی جیای دهكاتهوه له جوگرافیای سیاسی؛ خوێندنهوه و شیكاركردنه بۆ داهاتووی كێشهكانی دهوڵهت و یهكه سیاسییهكان به كهرهستهی نوێوه. له زمانی كوردیدا ههندێكجار له بری “جیۆپۆلهتیك (Geopolitical)، وشهگهلی وهك (زهویی ڕامیاری) بهكار دێت”. لهو كهسانهی گرنگی تایبهتیان بهم زاراوهیه داوه، بیرمهندی سویدیی به ڕهگهز ئهڵمانی “كیلین”ه. ئهو یهكهم كهس بوو زاراوهی “جیۆپۆلهتیك”ی به واتای “ژینگهی سرووشتی بۆ دهوڵهت” بهكار هێنا و ئهڵمانییهكانیش شرۆڤهی جیاوازیان بۆ كرد، كه دواتر له پهیمانگای جیۆپۆلهتیكی ئهڵمانی له لایهن “كارل هاوسهۆڤهر”ەوه پهرهی سەند.
ههر چهنده “چاكهی بهكارهێنانی زاراوهی “جیۆپۆلهتیك” و جیاوازییهكهی لهگهڵ جوگرافیای سیاسیدا دهگهڕێتهوه بۆ جوگرافیزانی سویدی ڕۆدلف كیلین. به لای كیلینهوه، جیۆپۆلهتیك ژینگهی سرووشتیی دهوڵهته. كاریگهریی جوگرافیزانه ئهڵمانییهكانی زۆر له سهر بوو به تایبهت ڕاتزڵ، دهوڵهت به لای كیلینهوه بوونهوهرێكی زیندووه، زهوییهكهی له(جەستەی) پایتهختهكهی دڵ و سییهكانیهتی، ڕێگاوبان و ڕووبارهكان خوێنبهر و خوێنهێنهرهكانیهتی، باڵهكانی ناوچه كشتوكاڵی و كانزاكانن مانهوهشی بهنده له سهر دانیشتووانهكهی و شارستانیهتهكهی، ئابوورییهكهی، فهرمانڕهوایهتییهكهی و زهوییهكهی. به لای ئهوهوه پێویسته جوگرافیا بخرێته خزمهت دهوڵهتهوه، بۆیه جوگرافیا ئهوساكه ههمووی دهبێته جیۆپۆلهتیكا. ئهوهی دهردهكهوێت زاراوهی جیۆپۆلهتیك له زمانی كوردیدا به واتاگهلی وهك “زهویی ڕامیاری یان سیاسهتی زهوی” دێت، كه مهبهست لێی بهڕێوهبردنی كاروبارهكانی دهوڵهته به كهرهسته جوگرافییهكان. لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەساڵی ۲۰۰۳ لە ئێراق، هەریەک لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا و ئێران هەوڵیانداوە هەژموونی خۆیان لەڕێگای وەکیلەکانیانەوە بسەپێنن، هەمیشە هەوڵیانداوە لە ڕێگای حکومەت و پەرلەمانەکەیەوە زۆرترین مەرامەکانیان بپێکن، ئێران لەڕێگای ئەو کارەکتەرە شیعە مەزهەبیانەی لەکاتی شەری ئێراق-ئێران، لەلای خۆی داڵدەی دابوون و پەروەردەی کردبوون توانی لەسێکتەرە گرنگە کانی دەسەڵاتدا دایان بنێت، ئەمریکاش وەک زل هێزێک توانی کەم تازۆر بەشێک لە کارهکتەرە شیعە میان ڕەوەکان بکاتە وەسیلەی جێبە جێکردنی خواستەکانی.
ئێراق چەند ساڵێکە شوێنی ململانێی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێرانە، ئەوان لەم وڵاتەدا ململانێی سیاسی دەکەن و بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدان کاریگەریی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی ئێراق دروست بکەن، هەتا هەر یەکێکیان بۆ ئەوەی دیکەیانی بسەلمێنێت کە لەم وڵاتەدا لە ركابهرهكهی دیکەیان باشتر ڕاهێنەرایەتی دەکات. ئەوان کاریگەریی زۆریان هەیە لەسەر ڕووداوە سیاسییەکانی ئێراق و ناوچەکە و لە کاتی پێکهێنانی حکومەت و پرسە سیاسیەکانی دیکەدا، کارەکتەرە سیاسییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە هەر سیاسییەکی دیکەی ئێراق زیاتر ناویان بەرگوێی خەڵک دەکەوێت و بە بڕیاردەریی کۆتایی ڕووداوەکان دادەنرێن.
“مێژووی ململانێی ئەمریکا و ئێران”
- ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕەگ و ڕیشەی قووڵی مێژوویی هەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی ئێرانی ساڵی ١٩٧٩ کە شای ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرا، ڕووخێنرا، کە بووە هۆی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا.
- یەکێک لە ساتەکانی دیاریکەری ململانێی ئێران و ئەمریکا قەیرانی بارمتەگرتنی ئێران بوو لە ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨١، کە شۆڕشگێڕانی ئێران دەستیان بەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران گرت و ٥٢ دیپلۆماتکاری ئەمریکییان بە بارمتە گرت بۆ ماوەی ٤٤٤ ڕۆژ، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەو دووانە وڵاتەکان.
- دوابەدوای قەیرانی بارمتەکان، ئەمریکا سزای ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاند و وڵاتەکەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دابڕاند و بەشداری کرد لە دوژمنایەتییەکی درێژخایەنی نێوان هەردوو نەتەوەدا.
“پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و ئێراق”
نەوت رۆلێکی سەرەکی لە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر بە ئێراق بینیوە، یەکەمین دەستتێوەردانی ئەمەریکا بەرامبەر بە ئێراق لە بیستەکانی سەدەی رابردوو بووە، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمەریکا لە ئێراق کە رێژەیەکی یەکجار زۆری لە پشکی نەوتی ئێراقی بەدەست دەهێنا لە ٧٥٪ مەزندە دەکرێت. بەڵام پەیوەندی نێوان ئێراق و ئەمەریکا کاتێک دەستی پێکرد کە ئەمەریکا لە ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی١٩٣٢ وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی بە ئێراق دانا. پاشان لە ساڵانی دوای ١٩٤٠ بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە ئێراق بەهۆی سەرهەڵدانی جەنگی سارد لە نێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئەمەریکا زیادی کرد کە ئەمەش بەهۆی ترسی ئەمەریکا بوو لە دەست بەسەرداگرتنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە لایان یەکێتی سۆڤیەتەوە. بە وەستانی شەڕ لە سالی ١٩٨٨ لە نێوان ئێراق و ئێران. ئێراق بوو بە گەورەترین هێزی سەربازی لە ناوچەکە، بەڵام بە ئابوریەکی لاواز و قەرزێکی زۆر. تێکچونی پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و ئێراق دوای داگیرکردنی کۆێت دێت لەلایهن ئێراق کە ئەمەش بووە هۆی هەرەشەیەکی گەورە بۆ سەر بەرژوەندییە ستراتیژیەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە، بۆیە ئەمەریکا بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بیابان وهڵامی ڕژێمەکەی سەدامی دایەوە، بە ئازادکردنی کوێت ئەمەریکا و سعودیا سەرکردایەتی دەرکردنی ئێراقیان لە کۆێت کرد، نەتەوە یەکگرتوەکانیش رێگای بەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەی ئەمەریکا دا. سەرەرای ئەو شکستەی رژێمی سەدام لە کوێت و بە هۆی سنورداری ئۆپەراسیۆنەکە رژێمی سەدام مایەوە، ئەمەش لەبەر ترسی ئەمەریکا بوو لە ئێران و راگرتنی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە، هەر ئەوکاتە ئەمەریکا هاوپەیمانانی ناوچەیەکی ئارامیان لە باشووری کوردستان بۆ کورد دروستکرد، ئەنجومەنی ئاسایش کۆمەڵێک سزای تری بەسەر رژێمەکەی سەدام دا سەپاند، دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە ناوچەکە وای کرد قەوارەیەکی کوردی لە ناوچەکە دروست بێت، بەڵام لاوازبوونی ڕژێمەکەی سەدام نەبووە هۆی دروستبوونی بەهێزبوونی ئۆپۆزیسیۆنەکان تا داگیرکرنی ئێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ کە لە دەرەوەی ئێراق بوون.
لەپاش ڕووداوەکانی ١١ سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ لە ئەمەریکا بۆ بەرەو پێشبردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی ستراتیژیەتێکی تایبەتی گرتە بەر، جەختی لەسەر پەرەپێدانی دیموکراسی لە سەرتاسەری جیهان دەکردەوە ئەمەش لە رێگای پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا، ڕوانگەی ئەمریکا وا بوو کە دیموکراسیەت هاوکاری باشتر ئەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان و رێگریکردن لە تیرۆر لە جیهاندا، هەر بۆیە لە دوای داگیرکردنی ئێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بانگێشتکردنی دیموکراسی بووە پاساوێکی سەرەکی لە پشت داگیرکردنی ئێراق، لە پشت داگیرکردنی ئێراق لە لایان ئەمەریکاوە زیاتر ئەوە بابەتانە بەر گۆی دەکەوتن پەیوەندی رژێمی سەدام لەگەڵ گرووپە تیرۆرستیەکان و هەوڵەکانی ئێراق بۆ پەرەپێدان بە چەکی کیمیایی و کۆکوژ، بەو هۆیەشەوە ئیدارەی جۆرج بۆش کۆمەلێک هەنگاوی نا بۆ بەدیموکراسیکردنی ئێراق. سەبارەت بە پرسی چەکی ناوەکی لە سەرتای ساڵی ٢٠٠٢ دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمەریکا چەند جارێک ئاماژەیەدا بەوەدا ئێراق دەستی کردووە بە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و چەندین تۆن لە چەکی کیمیایی و کۆکوژی عەمبارکردووە، هەروەها دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوە دەدا ئێراق ژمارەیەکی مووشەکی سکود و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دروستکردووە بۆ گەیاندنی بۆ شوێنی مەبەست، ئەمانە هەمووی بیانی و هۆکار بووم بۆ ئەوەی ئەمەریکا ئێراق داگیربکات. بەڵام لە دوای واژوکردنی رێکەوتننامەی دووقۆلی لە ساڵی ٢٠٠٨ و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئێراق لە ساڵی ٢٠١١ کاریگەری ئەمەریکا بەسەر ئێراق کەمتر بۆتەوە،
“پۆل بریمەر” سەرۆکی دەسەڵاتی هاوپەیمانان لە ئێراق لە رێکەوتی ٢٣ ئایاری ٢٠٠٣ بریاری ژمارە دووی دەرکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سوپای ئێراق بە فەرمی، کە ئەمهش بووە هۆی ئەوەی کە ئەفسەرە پلە باڵاکانی سوننە و زیاتر لە ٤٠٠ هەزار سەربازی سوننە مەزهەب بێکاربن، سەرەرای ئەمەش لەو بارودۆخە هەستیارە ئەمریکا ئامادە نەبوو سوپای نیشتیمانی لە ئێراق دروستبکات ئەوەش بووە هۆی دابەش بوونی قووڵ لە نێوان سوننە و شیعە هەروەها کورد و عەرەب لەلایەکی تردا، لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەم هەڵەیە بووە هۆی دەرکەوتنی یاخیبووە سونییەکان و ململانێی ئایینی و مەزهەبی لە ناوچەکە، سوننەکان هەندێکیان شوێنی رژێمی سەدامیان گرتەوە و هەندێکی تریان پەیوەندیان کرد بە القاعیدە، هەموو ئەمانەش بوونە هۆکاری زیاتر بونی ململانێ لە ناوچەکە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەمەریکا سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە ئێراق گۆری، هەوڵیدا لە رێگای سود وەرگرتن لە سیاسەت، حکومڕانی، سەروەری یاسا و هەروەها ئابوورییەکەی ئێراق بەرەو دروستکردنی وڵاتێکی یەکگرتوو بەرێت، سوپاکەی بتوانیت رێگری لە گرووپە یاخیبووەکان و تووندڕەوەکان بگرێت و تێکیان بشکێنێت، هەروەها پارێزگاری لە ئاسایشی وڵاتەکەیان بکەن بەرامبەر بە هەرەشە دەرەکیەکان، ئەمەریکا لە راستی هەوڵیدەدا ئێراق وا دروست بکات تا پشت بە ئێران نەبەستێت هەروەها لاوازنەبێت بەرامبەر بە کاریگەرییەکانی ئێران، بەڵام کێشە ناوخۆییەکانی ئێراق رێگربوون لە دروستکردنی پەیوەندیەکی ستراتیژی لە نێوانیان دا کۆمەلێک هێز و لایەن سەریان هەڵدابوو کە دژی ئەمەریکا بوون ئەمانەش بوونە هۆی زیان بۆ خودی ئەمەریکا لە عێراق و بۆ ئەمەریکا ئەمانە چاوەروان نەکراو بوون و خۆی بۆ ئامادە نەکردەبوو.
لە دوای ٢٠٠٣ پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە خۆی دەبینێتەوە لە داگیرکاری هاوکاری و کۆمەلێک بواری ئابووری و سەربازی و ستراتیژی و بەرژەوەندی بۆیە بە پێی کات و بارودۆخەکان پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە بەردەوام لە گۆڕانکاری دابووە هەرگیز لە ئاستێکی سەقامگیردا خۆی نەبینیوە و نە وەستاوە بارودۆخەکان سەقامگیری و ناسەقامگیری پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە دیاری دەکات، تا ئەو کاتەی لە ئێراقیش ململانێی مەزهەبی و ئایینی و نەتەوەی هەبێت و ئێران خاوەنی هەژموون بێت بەسەر کۆمەلێک گرووپی چەکدار و لایەنی سیاسی پەیوەندی نێوان ئێراق و ئەمەریکا هەروا ناسەقامگیر و نارۆشن دەبێت و لەگەری کشانەوە و دەرچونی ئەمەریکاش لە ئێراق پێناچێت ئێراق بەرەو سەقامگیری بروات و ئەمەریکاش قەت لە بەرژەوەندی دا نییە ئێراق چۆل بکات و بیکات بە دیاریەک بۆ ئێران و لەیەنە نەیارەکانی تری.
“ڕۆڵی جیۆپۆلەتیکی ئێراق لە ململانێی ئێران و ئەمریکا”
باشووری ئێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانیە، سەرەڕای گرنگی شوێنەکەی، وڵاتی ئێراق لە ڕووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی و ئێراق لە ڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە، سەرەڕای بوونی چەندین جۆرکانزا و سامانی سروشتی تر. ئێراق گۆڕەپانێکی سەرەکی شەڕی ململانێی بە وەکالەت لە نێوان ئێران و ئەمریکا بووە. ههر دوو وڵات کاریگهر و بهرژهوهندییهکی بهرچاویان له ئێراق ههیه، ئهمهش دهبێته هۆی دروستبوونی گرژی و کێبڕکێ بۆ ده سەڵات و نفوز له ناوچهکهدا.
- بوونی هەر یەک لە ئیران و ئەمریکا لە ئێراق:-
- ئێران پەیوەندییەکی بەهێزی سیاسی و ئابووری و سەربازی لەگەڵ کوتلە و گرووپە جیاوازەکانی ئێراقدا دروستکردووە، لەوانە میلیشیا شیعەکان و لایەنە سیاسییەکان. ئەم کاریگەرییە وایکردووە ئێران کۆنترۆڵی بەرچاو بەسەر هەندێک لایەنی سیاسەت و ئاسایشی ئێراقدا بکات.
- ئەمریکا لە دوای لەشکرکێشییەکەی ساڵی ٢٠٠٣ەوە ئامادەیی سەربازیی لە ئێراق پاراستووە، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەقامگیرکردنی ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی حکوومەتی ئێراق. بوونی ئەمریکا لە ئێراق خاڵێکی ناکۆکی لەگەڵ ئێران بووە و بووەتە هۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
“پێگەی ئێراق لە ڕووی ئاسمانی، وشكانی، دەریایی”
پێگەی ستراتژیکی جوگرافیای ئێراق و پێگەی ئاسمانی، وشکانی و دەریایی، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە هاندانی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا. لێرەدا خاڵە سەرەکییەکان دەخەینەڕوو کە چۆن گرنگی جیۆ-ستراتیژی ئێراق بەشداری کردووە لە گرژییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەدا:-
- ئاسمانی ئێراق وەک ڕێڕەوێکی چارەنووسساز بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و مانۆڕی ستراتیژی هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا کاردەکات.
- پێگەی ستراتیژی ئێراق لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پردێکی وشکانی دابین دەکات کە ئێران بە سوریا و لوبنان دەبەستێتەوە، ئەمەش ڕێگە بە ڕۆیشتنی چەک و شەڕکەر و سەرچاوەکانی نێوان ئەو وڵاتانە دەدات.
- بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێراق، نیگەرانییەکانی لەبارەی بەکارهێنانی خاکی ئێراق وەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێی بە وەکالەت و ململانێی دەسەڵاتی ناوچەیی دروستکردووە.
- بە گشتی پێگەی ئاسمانی و وشکانی و دەریایی ئێراق لە هاندانی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا بە دابینکردنی سوودی ستراتیجی و دەرفەت بۆ پێشبینیکردنی دەسەڵات و کاریگەریی هەبووە. بەڕێوەبردنی ئەم داینامیکی جیۆستراتیژیانە زۆر گرنگە بۆ پێشخستنی سەقامگیری و ئاسایش و هاوکاری لە ناوچەکەدا.
“گرنگترین سەرچاوە سرووشتییەكانی ئێراق”
ئێراق خاوەنی سامانی سرووشتی بەرچاوە، کە لە ریزبەندی نۆیەمی وڵاتانی جیهاندایە لە بوونی سەرچاوەی سرووشتی و لەوانە نەوت، گاز و کانزاکانی دیکە، کە ڕۆڵێکی چارەنووسازیان لە داڕشتنی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکادا هەبووە. لێرەدا چەند خاڵێکی سەرەکی دەخەینە ڕوو کە تیشک دەخەنە سەر کاریگەریی سامانە سرووشتییەکانی ئێراق لەسەر ئەم ململانێیە:-
- یەدەگی نەوت:- ئێراق پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێنراوی جیهانە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یاریزانێکی سەرەکی لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا. کۆنترۆڵکردنی یەدەگی نەوتی ئێراق خاڵێکی سەرەکی ململانێی ئێران و ئەمریکا بووە، چونکە هەردوو وڵات هەوڵدەدەن دەستڕاگەیشتن بەم سەرچاوە بەنرخانە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە ئابووری و ستراتیژییەکانیان دەستەبەر بکەن.
- بەرهەمهێنانی نەوت:- ئێراق بەرهەمهێنەری بەرچاوی نەوتە، هەناردەی نەوت بەشێکی بەرچاوی داهاتی نیشتمانی پێکدەهێنێت. کێبڕکێی کاریگەری لەسەر توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ئێراق، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای پەرەپێداوە، چونکە هەریەکەیان هەوڵدەدەن ئەو سەرچاوانەی کەڵک وەربگرن بۆ بەرزکردنەوەی هێز و نفوزی ناوچەیی خۆیان.
لە کۆتاییدا دەڵێین سامانە سرووشتییە زۆرەکانی ئێراق، بەتایبەتی یەدەگی نەوت و گاز، هۆکارێکی سەرەکی بووە لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا، کە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان و حیساباتی ستراتیژی و ڕکابەرییە جیۆپۆلەتیکییەکانیان لە ناوچەکەدا لە قاڵب داوە. کۆنتڕۆڵکردنی سامانەکانی ئێراق تا ئێستاش وەک بزوێنەرێکی سەرەکی گرژی و کێبڕکێی نێوان هەردوو وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەتەوە. لە دوای ٢٠٠٠ەوە ئاسایشی وزە کە لە سیاسەتی جیهانیدا تا دێت گرنگی زیاتری پێدەدرێت، کە بە واتای گەیشتنی سەرچاوەکانی وزە دێت بەبێ پچڕان و بە کوالیتییەکی باش و نرخێکی گونجاو، لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا ئاسایشی وزە بووەتە یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگەکان لەسەر ئاستی جیهان بە تایبەت بۆ وڵاتانی ئەورووپا. کاتێک تەماشای یەدەگەکانی گازی سرووشتیی دەکەین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، دەتوانین بڵێین بڕی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وزەی ئەورووپا و کۆتایی هێنان به پەیوەستبوونی ئەورووپا بە رووسیاوه، تەنها لە کەنداوی بەسرە هەیە. کایەی گازی سرووشتیی باشووری فارس کە دەکەوێتە سەر کەنداوی بەسرە و لە نێوان ئێران و قەتەردا دابەش کراوە گەورەترین کەناری تایبەت بە بەرهەمهێنانی گازی سروشتییە لە جیهاندا. ئێران کارتی وزە بەکاردەهێنێت بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی و نزیکبوونەوەی ئێران-خۆرئاوا، سعوودیەکانیش بۆ دابینکردنی ئاسایشی رژێمەکەیان لەلایەن خۆرئاواییەکانەوە بەکاری دەهێنن.
“پرۆژەی هیلالی شیعە”
ئاماژەیە بۆ سەرهەڵدانی هاوپەیمانی یاخود بزووتنەوەیەکی سیاسی-ئایینی کە ئێران دروستی کردووە، لەڕووی جوگرافییەوە ئیران، ئێراق، سوریا، لوبنان و بەشێک لە هیندستان، پاکستان، بەحرەین، ڕۆژهەڵاتی سعودیە، بەشێک لە تورکیا، ئەفریقا لەخۆدەگرێت، کە تێیاندا شیعەکان ڕۆڵی سیاسی دەگێڕن. بەکارهێنانی ئەم وشەیە هاوتەریب بوو لەگەڵ هاتنە سەرکاری شیعەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئێراقدا، دوای هێرشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخاندنی حکومەتی سەدام حوسێن دەستەواژەی مانگی شیعە لە ساڵی 2004 لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن دامەزرا هاوشێوەی ناوی کۆنی مانگی بەپیت کە لە ڕووی مێژوویی و شوێنەوارییەوە بە حەوزی ڕووباری دیجلە و فورات دراوە پاشای ئوردن دوای داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 2003 ترسی لەوە هەبوو کە حکومەتێکی ئێراقی دڵسۆز بۆ ئێران بێتە ئاراوە کە هیلالی شیعەی لە ئێرانەوە بەناو ئێراق و پاشان سوریا درێژ دەبێتەوە و لە لوبنان بوەستێت ئێران ئەم دەستەواژە سیاسیەی بەکارهێناوە بۆ فراوانکردنی ئەم هیلالە و فراوانکردنی دوو سەرەکەی تا دەبێتە هیلاڵێکی فراوان یان نیوە بازنەیەکی گەورە و گەمارۆیەکی داخراو لە نیمچە دوورگەی عەرەبی:-
– لە باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبیەوە لە سەعدە یەمەنەوە تا بەندەری حودەیدە لەسەر دەریای سوور درێژ دەبێتەوە و لەژێر کاریگەری حوسییەکان کە لە ساڵی 2014 سەنعایان داگیر کرد، پاشان کەنداوی عەدەن و کەناراوەکانی دەریای عەرەب.
– پاشان دەریای عومان و کەنداوی عەرەبی و بەحرەین پێش دەستێوەردانی سعودیە و هێزەکانی قەڵغانی نیمچە دوورگە لە ساڵی 2011 و وەستانی خواستی ئێران بۆ داگیرکردنیان و قەتەر لە ساڵی 1996 وە پاشان خودی ئێران.
کارنامەی سەرهەڵدانی هیلالی شیعە سێ پرسی سەرەکی لەخۆدەگرێت-:
- ئێران دەیەوێت هەژموونی هەرێمی گەورە دروست بکات، بۆ ئەوەی لە سەرانسەری ناوچەکەدا کاریگەری لەڕووی ئابووری و کولتووری و سیاسی دروست بکەن.
- تێکدانی هەژموونی سوننە کە زاڵ بووە بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی عەرەبی به شێوەیەکی نەریتی.
- ڕەتکردنەوەی تێوەگلانی ئەمریکا و وڵاتانی بیانی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست، بەتایبەتی کەمکردنەوەی هەژموون و دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا
“گرنگی هیلالی شیعی بۆ ئێران چیە؟”
- گواستنەوەی کەرەستە و سەرباز و چەک لە ئێرانەوە بۆ بریکارەکانی لە ناوچەکەدا لە ڕێگەی وشکانییەوە زۆر هەرزانترە وەک لە ڕێگەی ئاسمانییەوە.
- گرنگی ئەم پرۆژەیە بۆداهاتوو لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر شەڕو ململانێیەکە لە ناوچەکەدا، هەروەها لە هەر ئەگەرێکی داخستنی ڕێگەی ئاسمانی لەم بارودۆخەدا ڕێگای وشکانی یارمەتیدەرێکی باشی ئێران دەبێت.
- بێگومان ئەم هیلالە تەحەددا بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەخاتە ڕوو.
- ئێران لەم ڕێگەیەوە مەترسی لەسەر ڕێگا بازرگانییە گرنگەکان و لەسەر ئاسایش و سەقامگیری هاوپەیمانە سەرەکییەکان لەوان ئیسرائیل و سعودیە دروست دەکات.
- دەستێوەردان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران ئاڵۆزتر دەکات، به لەبەرچاوگرتنی ئەگەری پەرەسەندنی ململانێی نێوان هێزەکانی سەر بە ئەمریکا و ئێران.
- سەرکەووتنی هیلالی شیعی لە بنەڕەتدا دەبێتە هۆی فراوانبوونی تۆڕی بە وەکالەتی ئێران، بەمەش هێرشەکان بۆ سەر خودی ئێران ڕادەگرێت.
- بە سەرکەوتنی هیلالی شیعی ئێران دەتوانێت سەرکردایەتی بۆ کۆمەڵگەی شیعەی جیهانی دابین بکات.
- هیلالی شیعی دەبێتە ئامڕازێکی یارمەتیدەر بۆ ئێران بۆ چەسپاندنی کاریگەری خۆی لە ناوچەکەدا، لەڕووی ئابووری، کولتووری و ئایینی.
- ئێراق جگە لەوەی بەرهەمهێنەرێکی گرنگی نەوت و گازی سرووشتییە، هەروەها لە قۆناغێکدا کە گرنگیپێدان بۆ جێگرەوەی سەرچاوەی وزە لە کاتی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا زیادی کردووە، ئێراقی کردووەتە گرنگترین کاراکتەری ئاسایشی وزەی جیهانی بۆ گواستنەوەی سەرچاوەکانی گازی سرووشتیی لە کەنداوەوە بۆ خۆرئاوا.
- ئەو وڵاتانەی وزە وەک چەکێک بۆ ئامانجە سیاسییەکانیان بەکاردەهێنن، زۆرترین سوود دەبینن لەو ناسەقامگیرییەی وڵاتەکهی تێکەوتووە.
- بەهۆی ئەم بەرەوپێشچوونانەشەوە لە ئێستادا، ئێراق کە بەرهەمهێنەرێکی گرنگی نەوت و خاوەنی یەدەگێکی زۆری گازی سرووشتییه، بووەتە خاوەنی یەکێک لە گرنگترین پێگە جیۆپۆڵهتیكییهكان.
- خاڵی گرنگتریش ئەوەیە کە ئێراق لە گواستنەوەی گازی سرووشتیی کەنداو بۆ ئەورووپا، رۆڵی کلیلی هەیە. چونکە یەدەگەکانی گاز تەنها لە رێی تێپەڕبوون بە ئێراق و تورکیادا دەتوانن بگەنە ئەورووپا.
- ئەگەری ئێراق بۆ گواستنەوەی نەوت و گازی سرووشتیی خۆی و گازی سرووشتیی کەنداو بۆ خۆرئاوا، دوو مەترسی گەورە بۆ رووسیا، ئێران و سعوودیە دروست دەکات کە بە کاراکتەرانی گەورەی وزە دادەنرێن لە ناوچەکەدا.
- بوونی ئێراق بە رێڕەوێکی ئارامی گواستنەوەی وزە، بەشێوەیەکی بەرچاو هەوڵی رووسیا، ئێران و سعوودیە لاواز دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانیان. بوونی هێڵى گازی سرووشتیی قەتەر-ئێراق-تورکیا بە رێڕەوێکی کاریگەری گواستنەوەی وزە، پێگەی تورکیا دەکاتە وڵاتێکی ناوەند لە وزەدا و گرنگترین کاراکتەر لە ئاسایشی وزەی جیهانییدا.
- ململانێی ئێران و ئەمریکا لە ئێراق کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە هەبووە، لەگەڵ ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و ناسەقامگیری ناوچەکە.
- ڕۆڵی جیۆپۆلەتیکی ئێراق لە ململانێی ئێران و ئەمریکادا جەخت لەسەر ئەو دینامیکییە ئاڵۆزە دەکاتەوە کە لە ناوچەکەدا هەیە.