“لەڕوانگەی کۆتا هەمواری یاسای باری کەسێتیەوە”
یاساکان خاوەنی هێزن و گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ ڕێکخستن و ڕێککردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵ، لەسەر هێڵێکی ڕاست و دروست بۆ خۆشگوزەرانی و ئاسایشی کۆمەڵگا و دڵنیابوون لە ژیانی گشتی و هێمنیی. ئەوانەی سنوورەکانی دیاری دەکەن و هێزی پێدەبەخشن لە کادیرە زۆر پێشکەوتووەکان و ڕۆشنفکرەکانن لە دەزگا و دامەزراوەیەکدان بۆ داڕشتنی .یاساکان بۆ ئەوە دێنە داڕشتن کە ڕێگربن لە تووندوتیژی و ناڕەوایی. دادوەرەکان لەڕێگەیانەوە دڵنیا دەبن لەوەی کە هەموو کەسێک مامەڵەیەکی یەکسان و دادپەروەرانەی لەگەڵ بکرێت، بەبێ گوێدانە پێگە و پایەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و …هتد.
پێشکەوتن و گەشەکردنی یاساکان ژینگەیەکی جێگیر و پێشبینیکراو دابین دەکەن، کە پێویستە بۆ گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی. یاساکان پارێزەری مافەکانی تاکن؛ وەک مافی هەڵبژاردن و ئازادی ڕادەربڕین و مافی دادگایی یەکسان چەسپاندنی ڕەوشت و بەهاکان. بنەماو پەیڕەوی پەسەندکراون بۆ پاراستنی ڕەوشت و ئەخلاقی کۆمەڵایەتی، هانی خەڵکی دەدەن ڕەفتاری یەکلاکەرەوە و بەرپرسیارانە بەرەو یەکتر بکەن. بە کورتی، یاسا بناغەیەکی گرنگە بۆ پێکهاتنی کۆمەڵگایەکی جێگیر و دادپەروەر و پێشکەوتوو. کۆمەڵگای تەندروست، یاسای پەسەند و پێشکەوتوو و دادەڕێژێت. کۆمەڵگایەکە پێشەنگە بەرەو ئاراستەی ژیانەوەی کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری، و تەکنەلۆژیا و …هتد .
“چەند خەسڵەتێکی گشتی کۆمەڵگای تەندروست بەکورتی”
پەروەردە و زانست:- ئاستی بەرزی پەروەردە و زانست لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا گرنگە. سیستەمی پەروەردەیی باش و سەرچاوەکانی زانست و توێژینەوە یارمەتی دەدات کە کۆمەڵگا بەرەوپێش بچێت.
ئابووری بەهێز:- کۆمەڵگای پێشکەوتوو بە شێوەیەکی گشتی ئابوورییەکی بەهێز و جیاوازی هەیە، کە دەتوانێت پشتگیری لە پەرەپێدانی کۆمەڵگا بکات.
چاکسازی کۆمەڵایەتی:- کۆمەڵگای پێشکەوتوو بە شێوەیەکی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی و یاسایی بەرچاوە، وەک مافەکانی مرۆڤ، یەکسانی، و دادپەروەری.
تەندروستی و خۆشگوزەرانی:- سیستەمی تەندروستی باش و خزمەتگوزارییەکانی خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا گرینگە.
کولتوور و هونەر:- کۆمەڵگای تەندروست و پێشکەوتوو بەشێوەیەکی گشتی کلتور و هونەری بەرچاوی هەیە، کە یارمەتی دەدات بەرەوپێش بچێت.
بەرگریکاری ژینگەیی:- کۆمەڵگای پێشکەوتوو بە شێوەیەکی گشتی گرینگی بە پاراستنی ژینگە دەدات و هەوڵ دەدات کە پەیوەندی هاوڕێیانە لەگەڵ سروشت هەبێت.
کۆمەڵگای پێشکەوتوو خاوەنی چەندین بزووتنەوەی چالاکی گشتگیری هەمەلایەنە. سوود لە تەکنەلۆژیا دەبینێت بۆ پێشخستنی سەرجەم سێکتەر و لایەن و پنتە جیاوازەکانی وڵات .
“ئایا کۆمەڵگای ئێراقی کۆمەڵگایەکی تەندروستە”
بە هەڵسەنگاندن و تێڕوانی تازەی زانستی کۆمەڵایەتی و تیۆرەکانی، وەڵامەکە تا ڕادەیەکی زۆر نەخێرە (بەداخەوە) ئەنجامی ئەم وەڵامەش هۆکاری خۆیی هەیە، لە گرنگترینیان بە هۆکاری ناوەکی و دەرەکیی، وەک:-
- دانەبڕانی ئێراق لە جەنگی دەرەکی و ناوخۆیی.
- بوونی هەژموونی خێڵ و لۆژیکی هێز.
- تێکەڵاوی مەزهەبگەرایی.
- ململانێی هەمەجۆری نێو کۆمەڵگه.
- تێکچوونی ڕێکخراوەیی.
سیستەمی یاسایی ناکارا، یاساکان لە ئێراقدا زۆرجار لەلایەن هێزە خێڵایەتییەکان یان مەزهەبییەکانەوە پەکخراون کە ئەمەش بووەتە هۆی ناڕێکی و نایەکسانی لە مامەڵەکردن. پاشکۆی جەنگ و کێشە ناوخۆیییەکان سیستەمی دادوەریشی لاواز کردووە. سیستەمی پەروەردەیی و تەندروستی لەژێر کاریگەری کەمی بودجە و بەڕێوەبەرایەتی ناڕێکدا تووشی پەکخستنبووە،ئەمەش ڕێگری لە گەشەپێدانی ئاسایی دەکات. ململانێی هێز و نایەکسانی، کاریگەری خێڵایەتی و مەزهەبی، کۆمەڵگا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەشکراوە بەپێی خێڵایەتی و مەزهەبی نەتەوەیی کە ئەمەش بووەتە هۆی ململانێی ناوخۆیی و نا ئەمنی. ئەم دابەشبوونە ڕێگە لە پێکھێنانی هەستێکی هاوبەشی نیشتمانی دەگرێت. دەسەڵاتی هێزە سیاسییەکان و زۆربەی حیزبەکان و ڕێکخراوەکان پشت بە خێڵ یان مەزهەب دەبەستن بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات، کە ئەمەش ناڕەزایی و ناهاوسەنگی دروست دەکات.
نابڕوایی و بێ متمانەیی لە نێو خەڵک، بەهۆی مێژووی جەنگ و نا ئەمنی، متمانە لە نێو خەڵک و نێوان خەڵک و دەسەڵاتداران کەمبووە. کەمبوونی ڕێکخراوە مەدەنییەکان ڕێکخراوە مەدەنییەکان کە پێویستن بۆ پاراستنی مافەکان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، لە ئێراقدا بەهۆی فشارە سیاسییەکانەوە لاوازن. کاریگەری جەنگ و گەندەڵیەکی زۆر و داڕووخانی دارایی، تێکدانی ژینگە، جەنگەکان بوونەتە هۆی تێکدانی ژینگە و کەمی سەرچاوە ئاوی و ژینگە سرووشتییەکان. کەمبوونی دەرفەتە ئابوورییەکان، بێکاری و هەژاری بەشێکی زۆری کۆمەڵگای ئێراقی گرتووەتەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کێشەکانی وەک تاوان و کۆچکردن. دواکەوتووی لە کولتوور و هونەری و هۆشیاریە گشتیەکان لە ژیانی ئاسایی، فشارە سانسۆرییەکان (ڕێگەگرتن) لە ئازادی ڕادەربڕین و هونەریەکان بەهۆی سنووردارکردنی لایەنەکان و پێشکەوتنی کولتووریی، کە ڕێگری لە گەشەی بیرۆکە نوێیەکاندەکاتە.
بەپێی تیۆر و سیستەمە پێشکەوتووەکانی کۆمەڵایەتی؛ کۆمەڵگای ئێراقی ناتوانێت وەک سیستەمێکی جێگیر کاربکات، چونکە پێکھاتەکانی وەک یاسا، ئابووری، پەروەردە و …هتد، ناتوانن پێکەوە کاربکەن بۆ پێکهێنانی هاوسەنگی، هەروەها بەپێی تیۆری ترانسفۆرماسیۆن، گۆڕینی کۆمەڵایەتی پێویستی بە ڕیشەکێشکردنی کێشەکان و دروستکردنی بەرنامەیەکی درێژخایەنە، نەک تەنیا چارەسەر.