“پێشه‌کی”
وه‌کوو زۆر نووسه‌ر وتوویانه؛ ڕه‌نگه چرکه‌ساتی ڕووخان یان نه‌مانی دیکتاتۆرێک یه‌کێک له چرکه‌ساته تایبه‌ته‌کانی مێژوو بێت. به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌م ده‌ربڕینه نیوه‌چڵه و ده‌توانین بڵێین ته‌عبیر له تێڕوانینێکی خرۆشاوی و گیرخواردوو له یه‌ک ساتی زه‌مه‌ن که هه‌مان دیمه‌نی ڕووخان یان نه‌مان یان دیکتاتۆره گیری خواردووه. ئه‌م ڕۆژانه پاش هه‌ڵهاتنی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌کوو وڵاتانی ئێراق و لیبیا و ڕووخاندن و هێنانه خواره‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌ی دیکتاتۆر و له‌توپه‌تکردنیان و له‌وانه‌ش ڕه‌مزیتر خستنهژێرپێی به‌شێک له په‌یکه‌ره‌ی دیکتاتۆری هه‌ڵهاتوو واته به‌شار و باوکی دیکتاتۆر واته حافز ئه‌سه‌د ده‌بینین.
له یه‌کێک له وێنه‌کاندا پیاوێکی گه‌نج ده‌بینین که پێی له‌سه‌ر په‌یکه‌ره‌یه‌کی نیوه‌ی دیکتاتۆر داناوه و پشت له کامێرا و لابه‌لا چاوی بڕیوه‌ته نادیار، ڕه‌نگه ئه‌م ته‌عبیره بۆ ئه‌م وێنه‌یه هه‌ڵگۆسته‌یه‌کی لایه‌ندارانه‌ی من بێت، پێده‌چێت چاوی نهبڕیبێته نادیار و ته‌نها خه‌می قوربانییه‌کانی خۆی یان ئه‌و پاشاگه‌ردانی و بێسه‌روبه‌رییه‌ی وڵاته‌که‌ی بخوات، ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌کی ناوشیار وێنای دیکتاتۆرێکی نوێی به‌ڕیز و بۆشناخی دیکه بکات تاکوو ئه‌گه‌رنا ئازادی و دادپه‌روه‌ری لانیکه‌م سه‌قامگیریی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵات، ڕاستییه‌که‌ی مێژوو پێمان ده‌ڵێت دیکتاتۆره‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ناو ناچن ته‌نها له سیمای پیاوێکه‌وه ده‌گۆڕێن بۆ سیمای پیاوێکی دیکه‌وه. له گوتارێکی حه‌ماسی و پڕبریق و باق و ڕازاوه به دروشمه‌کانی دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و مافخوازی ده‌بێت به گوتارێکی کاژخستووی حه‌ماسی و خرۆشاوی دیکه، به هه‌مان دروشمانی بریقه‌دار و سواغدراوهوه، ڕه‌نگه ئه‌م تێڕوانینه ڕه‌شبینانه بنوێنێت و له ڕاستیشدا هه‌ر وایه، من هه‌وڵ ئه‌ده‌م واقیعبین بم ئه‌گه‌رچی به ڕه‌شبینی خه‌مڵێنرابێت.
له‌ناو ئاوه‌ها دۆزه‌خێکدا من به‌دوای پێوه‌رێک بۆ ڕزگاریی ده‌گه‌ڕێم، پێوه‌رێک که ئه‌و گومانه قووڵه‌م لا بڕه‌وێنێته‌وه که خرۆشی ئه‌مجاره‌ی ججهماوهر ئازادیی لێ شین ده‌بێت نه‌ک دیکتاتۆرێکی تازه‌نه‌فه‌سی دیکه به مه‌کیاج و جلوبه‌رگی دیکه‌وه، پێوه‌رێک که به‌ر له‌وه‌ی هانم بدات بۆ په‌لاماردانی ئه‌ویدی تاکوو خۆم په‌لامار نه‌درێم به ئۆخزنییهکی قووڵی ده‌روونیییه‌وه بانگهێشتم بکات بۆ باوه‌ڕهێنان به که‌رامه‌تی خۆم و ئه‌وانی دیکه، باوهڕهێنانێک که من و تۆ و ئه‌وانی تر له سه‌ر یه‌ک خوان کۆ بکاته‌وه و له به‌ری ئاشتی و ئازادی و پێکه‌وه‌ژیان بخۆینه‌وه و نه خوا و نه شه‌یتان کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بوونی مرۆییمان دانه‌نێن، دیاره خوا و شه‌یتان به‌م مانای میتافۆریک و خوازه‌یی به‌کار ده‌هێنم و مه‌به‌ستم ئایدۆلۆژیا ڕاست و چه‌په‌کانه. ئایا گه‌ڕان به‌دوای ئه‌م پێوه‌ره و خه‌ونبین پێیوه ته‌نها خه‌یاڵێکی پڵاو و وه‌همێکی ناچاره‌کی و داماوانه‌ی ئینسانیی نییه له‌م جوگرافیا دۆزه‌خییه‌دا؟ ڕه‌نگه وابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واشبێت هه‌مدیس به هه‌وڵ و خه‌یاڵ پڵاوییهکی دروستی ده‌زانم له چاوه‌ی ئه‌وه‌ی که به دڵخۆشییه‌کی درۆینه و خرۆشێکی پۆپۆلیستیی کاتییه‌وه چاو ببڕمه مه‌رگی دیکتاتۆری هه‌ڵاتوو و هه‌ڵهاتنی دیکتاتۆری نوێ.
“دیکتاتۆر و دیکتاتۆرییه‌ت”
دواجار یه‌کێکی دیکه له دڵڕه‌قترین و دڕنده‌ترین دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ما و هه‌ڵهات. ڕه‌نگه هه‌ڵهاتنی ئه‌سه‌د به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵهاتن به مانای جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات بۆ لایه‌نێکی دیکه یان وازهێنان له‌و خه‌ڵکه بێت که ساڵانێکی خوێنیانی کردووه‌ته کاسه‌وه، هه‌ڵهاتنێک بێت به‌هۆی جۆره ڕیکه‌وتنێکی سیاسیی زلهێزانی ناوچه‌که‌وه و جیهانییه‌وه، که ئه‌م پێشنیاره‌ی بۆ ئه‌ویش تێدا بووه که گیان خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به ملیاران دۆلار پاره و زێڕه‌وه ده‌رباز بکات و بڕواته ڕووسیا یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه به‌شێوه‌ی پاشایه‌کی بێتهخت و تاج ژیانی تا کۆتایی به‌سه‌ر ببات، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه سه‌ختترین شت بۆ دیکتاتۆرانی ئاوا دانانی تاج و جێهێشتنی کورسی بێت، به‌ڵام ژیانی شاهانه‌ی نافه‌رمیش ئه‌فسوون و موگناتیسی خۆی هه‌یه، بۆیه ده‌کرێت بڵێین ئێمه ره‌نگه دیکتاتۆره‌کان ڕاو بنێین، بیانکوژین و ته‌نانه‌ت بیاننێژین به‌ڵام دیکتاتۆریسم و دیکتاتۆرسازیی پرۆسه و پلانێکی هه‌م سیاسی و هه‌م کولتوورییشه که ئایدۆلۆژیای جۆراوجۆری چه‌پ و ڕاستیش پێداگریی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی خوێنین ڕه‌نگه له دیکتاتۆرێک ڕزگاریان بێت، به‌ڵام له دیکتاتۆرییه‌ت ئه‌سته‌مه به‌م ئاسانییانه ده‌رباز ببن.
ڕه‌نگه ئه‌م هێڵانه بمانگه‌یه‌نن به‌و ئه‌نجامه‌ی که کێشه‌ی سه‌ره‌کیی له سه‌رهه‌ڵدان و داهاتنه‌وه‌ی دیکتاتۆره‌کان ئه‌و بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییانه‌یه که هه‌زاران ساڵه وه‌کوو ئاوێکی مه‌ند بۆگه‌نی کردووه و هیچی لێ شین نابێت. ئێمه له مێژووی دوور و نزیکی دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌وانه دڕنده‌یه‌کی وه‌کوو سه‌دام حسێن و هه‌روه‌ها موعه‌مه‌ر قه‌زافی هیچ کات نه‌گه‌یشتین به‌و ئۆخژنییه ده‌روونییه‌ی که به‌هۆی دادگاییکردنێکی دادپه‌روه‌رانه‌وه دروست ده‌بێت. کاتی خۆی که سه‌دام حسێن له سێداره درا، کاریکاتۆرێکی سه‌رنجڕاکێش بڵاو بوویه‌وه که به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه له‌سێداره‌دان یان پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی دیکتاتۆری گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسیی عێراقی کێشابوو: سه‌دام به‌ره‌و په‌تی سێداره، به پشتی قه‌مووره و ڕوخساری ماندوو و ترسا‌و و نا‌ئومێد که کۆمه‌ڵێک دۆسییه‌ی به پشته‌وه‌یه. کاریکاتۆره‌که به ئێمه‌ی ده‌وت که له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دان و مه‌رگی دیکتاتۆر کۆمه‌ڵێک نهێنیش که لایه‌نه شاراوه‌کانی خوێنڕێژی و پلان و وێنه گه‌وره‌تره‌که پیشان ده‌ده‌ن بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌گۆڕ ده‌نرێن. ڕاستییه‌که‌ی ئێمه له مێژوودا زۆر به‌ده‌گمه‌ن بینیومانه دیکتاتۆره‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌مای به‌رز و دادپه‌روه‌رانه‌ی بچنه به‌رده‌م دادگا و ئه‌و شته‌ی ناوی دادپه‌روه‌رییه به‌سه‌ری ئه‌و و قوربانییه‌کانیشدا ساغ ببێته‌وه، پێده‌چێت نه‌فسی ئه‌م جۆره تێروانینه بۆ دادپه‌روه‌رییه‌کی ئاواهی هه‌ڵه بێت و له ڕوانگه‌یه‌کی ئایدیالیستی و خهونبازانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، چونکه له بنه‌مادا دادپه‌روه‌ری له‌و ئاسته ڕه‌ها و بێگه‌رده‌دا هه‌ر بوونی نییه و به‌دیش نایه‌ت.
به‌ڵام ده‌شێت بپرسین ئایا له ئاسته ڕێژه‌یی و نائایدیالهکهیدا ده‌کرێت دادپه‌روه‌ریی به هه‌موو خه‌وشه‌کانییه‌وه ته‌تبیق بکرێت به‌سه‌ر تاوانباردا و جۆره که‌رامه‌ت و ڕێزێکی ڕه‌مزیش بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ قوربانیان؟ به‌دڵنیاییه‌وه هیچ کات ناوتوانین به وه‌ڵامی به‌ڵێ له ئاسته ڕێژهییهکهشیدا به‌م پرسیاره قه‌ناعه‌ت بکه‌ین به‌ڵام ناچارین له شوێنێکه‌وه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین. مێژوو پێی وتووین که له کاتی شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نسه سه‌ری لوویی شازده‌یه‌میان به گیووتین لێ کردووه‌ته‌وه. له دۆخی شۆڕشگێڕانه‌دا ده‌کرێت بڵێین شۆڕش وه‌کوو شمشێرێکی دوو فاقه واته هه‌م وه‌کوو به‌ناوبانگ بووه ڕۆڵه‌کانی خۆی ده‌خوات و هه‌میش دژمنه‌کانی. به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه شۆڕش ته‌نها به‌شێک له ڕۆڵه‌کانی خۆی هه‌ڵده‌لووشێت و ته‌نها به‌شێکیش له دوژمنه‌کانی له‌ناو ده‌بات. واته پاش ڕوودانی هه‌ر شۆڕشێک ئێمه له به‌رده‌م شه‌ڕ و ته‌سویه‌کردن و هاوکات بونیاتنانهوهیهکی دیکه داین. ئه‌م باسه‌م بۆیه وه‌کوو زه‌مینه‌یه‌کی کورت هێنایه‌وه تاکوو بڵێم هیچ پرۆسه‌یه‌ک له ئاسته ئایدیالهکهیدا له بواری دادپه‌روه‌ری مرۆیی‌دا به ئاکام ناگات چونکه مرۆڤ به هه‌ر هۆکارێک بێت (لانیکه‌م تا ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه له بیرمانه) له ئاوه‌ها دۆخێکی ناجێگیر و هه‌ڵچوون و داچوونێکی خوێناوی و پڕ ترس و ترۆمادایه.
کاتێک له به‌هاری عه‌ره‌بیدا موعه‌مه‌ر قه‌زافیی که‌وته ده‌ست خه‌ڵک و به‌و شێوه شۆڕشگێڕانه و بێ پرۆسه‌یه کوژرا ئیتر خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌مان زۆر ئاوه‌زمه‌ندانه نانوێنێت. واته ئه‌گه‌ر خواستێکی دادپه‌روه‌رانه له قوربانیان و که‌سوکاریان هه‌بێت بۆ هه‌ڵوێسته‌کردن له ماهییه‌تی ئازار و مه‌رگێک که جه‌للاد واته دیکتاتۆر خولقاندوونی، خودی پرۆسه‌که به ڕاده‌یه‌ک پڕئازاره که بیرکردنه‌وه و هه‌ڵوێسته به ئاسانی سه‌رکه‌وتوو نابێت و زۆر جار تووشی شکست ده‌بێت. به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ی کورد هیچ کات ئه‌و پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌ی سه‌داممان به‌لاوه په‌سند نه‌بوو، هیچ کات ئۆخژنییهکی که‌م و کورت به هه‌ناوی قوربانییان و که‌سوکاره‌کانمان نه‌گه‌ڕا و بگره ئێسته‌ش له پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێراق و کولتووری به‌ده‌وی-خێڵه‌کیی فاشیستکراوی ئێراقی عه‌ره‌بیشدا ئێمه هه‌ر له ناو به‌عسیزم و ئه‌نفالکردن و برسیکردن و مووچهبڕیندا ده‌ژین. ڕه‌نگه هه‌ر به‌م هۆیه بێت زۆر جار ئه‌و دادپه‌روه‌رییه ئایدیاله له ساحه‌ی واقیع و یه‌که ئیدارییه‌کان ده‌برێته ده‌ره‌وه و داده‌به‌زێته هه‌رێمی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه. له “شاری مۆسیقاره سپییه‌کان”دا که به‌رهه‌می نووسه‌ر و بیریاری دیاری کورد به‌ختیار عه‌لییه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌قیب سامیڕی بابیلی که یه‌کێک بووه له جێبه‌جێکارانی ئه‌نفال له لایه‌ن جه‌لاده‌تی کۆتر و هاوڕێکانییه‌وه ده‌گیرێت، به‌شێوه‌ی ئاسایی بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه بیخه‌نه به‌رده‌م دادگایه‌ک به یاسایه‌کی نووسراوه‌وه که هێزێکی جێبه‌جێکار و ده‌سه‌ڵاتێکی ئایدۆلۆژیکی حیزبی و حوکومی پشتگیریی ده‌کات، به‌ڵکوو پلانی ئه‌وه داده‌ڕێژن که خۆیان به‌پێی پێوه‌رێکی ئینسانی و ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی خۆیان له یه‌کێک له ژێرزه‌مینه چه‌په‌ک و دووره‌ده‌سته‌کانی شار به ئاماده‌بوونی چه‌ندین قوربانیی پرۆسه‌ی دادگاییکردنکه به‌ڕێوه ببه‌ن. دواجار دادگاییه‌که به‌ڕیوه ده‌چێت و حوکم له‌سه‌ر کوشتنی نه‌قیب سامیڕی ده‌درێت.
ئه‌گه‌رچی ئێمه لێره‌دا له‌گه‌ڵ پرۆسه‌یه‌کی ویژدانیانه و ئینسانی له دادگایی‌کردنی دیکتاتۆردا ڕووبه‌ڕووین و ناکه‌وینه ناو ئه‌و پرۆسه ئیداری-سیاسییه‌وه که به ئاسانی و به بڕیارێک ده‌توانێت دیکتاتۆرێک بکات به فریشته و جاشێک بکات به باش، به‌ڵام هه‌مدیس ئه‌و هه‌سته‌مان تێدا دروست نابێت که کارێکی ئه‌خلاقیانه‌ی دروستمان ئه‌نجام داوه. به‌ڵکوو هه‌مدیس نه‌ک ته‌نها دڵنیان له‌وه‌ی که کوشتنی جه‌للاد و دیکتاتۆر قه‌ره‌بووی ئازاری قوربانییان و که‌رامه‌تی لهدهستڕۆیشتوو و گیانی به‌زۆر ئهستێنراویان ناکاته‌وه به‌ڵکوو له حوکمی کوشتنی دیکتاتۆریش دڵخۆش نین، لانیکه‌م من دڵخۆش نیم! چونکه له هیچ سه‌رێکه‌وه ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه ده‌روونی و ئه‌خلاقی و ئینسانییهم تێراو ناکات، نه له ڕووی قهرهبووکرانهوهی قوربانیان و نه له ڕووی کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه به پێوه‌ری ویژدانی ئینسانی له دیکتاتۆر و جه‌للاد، له کاتێکدا هه‌رچه‌ند سه‌رنج ده‌ده‌م خودی دیکتاتۆر به‌مانایه‌ک یاریی پێکراوترین قوربانی له کۆنتێکستێکی سیاسی یان ئابووری و سایکۆلۆژیدا بووه، بۆیه پرسیاره‌که‌م له ژێر تیشکی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه فۆرم و ناوه‌رۆکه‌که‌ی ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به‌مه؛ ئایا له بنه‌مادا دیکتاتۆر ته‌نها خۆی به‌رپرسه له دیکتاتۆرییه‌ت و کوشت و بڕه‌کانی یان ئێمه‌ی دیکتاتۆرساز و به مانایه‌ک دیکتاتۆرکوژیش له ئاستی جیاجیای سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووریشدا به‌رپرسین؟ ئه‌م پرسیاره ڕه‌نگه زۆر ئاوه‌زمه‌ندانه نه‌نوێنێت، به‌ڵام ده‌شێت چاوساغمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه تێبگه‌ین که هێنانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و دادگایی‌کردنی (که ئه‌سته‌مه زلهێزه دیکتاتۆرسازهکانی وه‌کوو ڕووسیا و ڕۆژئاوا بواری بده‌ن) ئه‌گه‌رچی باشه و له راستیشدا ڕووداوێکی گرنگه به‌ڵام نابێت له‌وه خافڵمان بکات که جۆلانی یان ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌کان له ئاسمانه‌وه هاتوون و به‌خته‌وه‌ری و ئاسایشیان بۆ هێناوین.