“خوێندنه‌وه‌يه‌ك بۆ كتێبى گه‌شتێك بۆ ميسۆپۆتاميا و كوردستان له به‌رگى نادياردا له نووسينى مێجه‌ر سۆن”
“پێشه‌كى”
له سه‌ده‌ى هه‌ژده و نۆزده و پێشتريش ده‌يان گه‌ڕيده و گه‌شتيار و قه‌شه و پياوى ئايينى و سيخوڕى ئه‌وروپى ڕوويان له ناوچه و ويلايه‌ته‌كانى ژێر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى عوسمانى كردووه، چ به مه‌به‌ستى سياسيى، سيخوڕيكردن، ئايينى و گه‌شتيارى و بازرگانى بێت گه‌لێك نووسين و ياداشت و گهشتنامهيان نووسيوه و زۆربه‌ى لايه‌نه جياوازه‌كانى ژيانى ئه‌و مه‌ڵبه‌ند و ويلايه‌تانه‌ى ڕوويان تێ كردوه تۆمار كرودوه، ويلايه‌تى مووسڵ و به‌غدا و به‌سره‌ش، كه دواتر ئێراقى لێ پێكهێنرا، به‌درێژايى قۆناغه مێژووييهكانى ئه‌و ماوه‌يه بۆته جێگه‌ى سه‌رنجى ڕۆژهه‌ڵاتناس و گه‌شتيار و گه‌ڕاڵه ئه‌وروپييه‌كان، كه له دووتوێى بهرههمهكانياندا گه‌لێك زانيارى بهسووديان له سه‌ر بواره جياوازه‌كانى ژيانى ئه‌و ويلايه‌تانه تۆماركردووه، له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا بۆته سه‌رچاوه‌يه‌كى باش بۆ توێژه‌ران و مێژوونووسان، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌وڵه‌تى عوسمانى له بوارى ڕۆشنبيرى و خوێنهواريدا گه‌لێك دواكه‌وتوو بوو، گرنگى ده‌وڵه‌ت زياتر بۆ لايه‌نى سه‌ربازى و كۆكردنه‌وه‌ى باج و خه‌رجكردنى بوو له شه‌ڕه زۆروزهوهندهكانى بوو له‌گه‌ڵ قاجارى و ڕووسه‌كان و ئه‌وروپييه‌كان و دامركانهوهى هه‌وڵه جوداخوازى و نارهزايهتييه جه‌ماوه‌رييه‌كان بوو، زياتر سه‌رقاڵى ئه‌و گيروگرفتانه بوو كه ده‌وڵه‌ته‌كه له‌دواى تێكشكانى له شه‌ڕه‌كانى تووشى هاتبوو، واته كه‌مترين بايه‌خ ده‌درا به بوارى ڕۆشنبيرى و خوێنده‌وارى، هه‌ربۆيه زانيارييه تۆماركراوهكانى ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسانه گرنگ و پڕ بايهخن.
“مێجه‌رسۆن” يه‌كێكه له‌و گه‌ڕيده سياسييانهى كه به‌ر له جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى سه‌ردانى ناوچه‌كانى ويلايه‌ته‌كانى مووسڵ و به‌غداى كردووه، زانيارى زۆرى تۆمار كردوه، كه دواتريش بووه يه‌كێك له كاربه‌ده‌ست و ئه‌فسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى ئينگليز له ناوچه‌كه و بۆماوهيهكيش له كوردستان به تايبه‌تى له شارى سلێمانى، حاكمى سياسى بوو، ئه‌و سه‌ره‌ڕايى كارى سياسى گرنگى زۆر داوه به تۆمار كردنى زانيارييه‌كانى. يه‌كێك له‌و په‌رتووكه به‌نرخانه‌ى كه بۆته سه‌رچاوه‌ى زۆر زانيارى توێژه‌ران و نووسه‌ران كتێبه بهناوبانگهكهيهتى به‌ناونيشانى “گه‌شتێك بۆ ميسۆپۆتاميا و كوردستان له به‌رگى نادياردا”، هه‌ربۆيه له‌به‌ر گرنگى و بايه‌خى ئه‌م كتێبه و زانيارييه ئابوورييه‌كانى له‌سه‌ر ويلايه‌تى مووسڵ و ناوچه‌كه، هه‌وڵمانداوه ئه‌و زانيارييه ئابوورييانه ههڵهێنجين، كه بۆ زانينى مێژوويى ئابوورى و لايه‌نه جياوازهكان ئابوورى پڕ بايهخن. هه‌ر بۆيه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕاپۆرته‌كه‌مان دابه‌ش كردوه به‌سه‌ر چه‌ند تهوهرهيهكدا، وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ى پێ ده‌كه‌ين:-
ته‌وه‌ره‌ى يه‌كه‌م:- باسى ژيانى تايبه‌تى مێجه‌ر سۆنمان كردووه، له‌م ته‌وه‌ره‌دا هه‌وڵمانداوه كورته مێژووييه‌كى ژيانى ئه‌و كه‌سايه‌تييه هه‌ڵبده‌ينه‌وه، كه ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ زانينى ڕۆڵ و پێگه‌كه‌ى له ڕووى مێژووييه‌وه.
ته‌وه‌ره‌ى دووه‌م:- باسمان له ژيانى سياسى و ئه‌و كتێبانه‌ش كردوه كه مێجه‌ر سۆن نووسيويه‌تى.
له ته‌وه‌ره‌ى سێیه‌مدا:- زانيارييه په‌رش و بڵاوه‌كانى له‌بوارى ئابووريمان له كتێبه‌كه‌ى ده‌رهێناوه و تۆمارمان كردوون، له‌گه‌ڵ ئاماژه كردن به ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌كان، تاوه‌كوو ئاسانكارى بێت بۆ گه‌ڕان به‌دواى زانيارييه ئابوورييه‌كانى ناو كتێبه.
دواتر ده‌ره‌نجام و ليستى ئه‌و سه‌رچاوه كه بۆ ژياننامه‌ى مێجه‌رسۆن سوودمان لێوه‌رگرتوه ئاماژه‌مان پێداوه.
“ته‌وه‌ره‌ى يه‌كه‌م؛ مێجەرسۆن كێيه؟”
ناوی تەواوی “ئێلی بانیستەر سۆن” لە 16/8/1881 لە “كنزنگتن” لە دایك بووە، ناوی باوكی “ولیام سون” و ناوی دایكی “ماری سیكل”بووە، باوكی زمانەوانێكی (غجریا) قەرەج بووە. لە بنەماڵەكەیدا بە پیاوەكانی بە دانایی و كەشخەیی و قۆزی و لێهاتوی و ئازایەتی بە ناوبانگ بووە. سون لە تەمەنی (20) مانگيدا باوكی دەمرێت و لای ئافرەتێكی بێوەژنی هەژار بەجێیی هێڵدراوە. سەرەتای خوێندنی لە سالی 1889قوتابخانەی بیشۆپی لاتیمە بوو. دواتریش لە ساڵی 1895 دەچێتە قوتابخانەی لاتیمەری باڵا تا شانزە ساڵی هەر لەو قوتابخانەیەدا دەمێنێتەوە. دواتر پلەی شەرەف لە تاقیكردنەوەكانی (Cambirdge Local Janiar)ساڵی 1896 و تاقیكردنەوەكانی (Senior Eyams)ساڵی 1897 بەدەست هێناوەو لە قوتابخانە چەندین جار مەدالیای سەوڵ لێدانی وەرگرتووە، كەچی هەرگیز هەوەسی بە یاریكردن نەدەهات، حەزێكی زۆری بۆ زمانی فەرەنسی هەبووە، وەك ئەكتەر لە ئاهەنگەكانی قوتابخانەوە دەركەوتووە و بەهرەی زمانزانی و لاسایكردنەوەی تێدا هەبوو. سۆن له ته‌مه‌نى شانزه ساڵيدا پله‌ى خوێندنى دواناوه‌ندى ته‌واو كردووه، له‌م ماوه‌يه‌دا توانيويه‌تى زيره‌كى و لێهاتوويى خۆى له زمانى فه‌ڕه‌نسى و ئاشنۆ و ميوزيك ده‌ربخات.
لە تەمەنی (17) ساڵیدا لە كاتە بەتاڵەكاندا (ئالانكۆ-سكسون)ی خوێندووە، فێری ژەندنی پیانۆ و ئۆرگەن بووە.بەرێوبەری قوتابخانەكەی نازناوی “مستەر سۆن”ی لێناوە و وتویەتی منداڵێكی چالاكە و ئاوات و هیوای باشی هەیە و ئەمە “جێنتڵ” مانە. به‌رله‌وه‌ى مێجه‌رسۆن ده‌ست له خوێندن هه‌ڵبگرێت بڕيارى دابوو گه‌شتێك بۆ ڕۆژهه‌ڵات بكات، به‌ڵام تاساڵى 1902 ئه‌و هه‌له‌ى بۆ نه‌ڕه‌خسا، واتا تا ئه‌وكاته‌ى بوو به فه‌رمانبه‌ر له بانكى شاهه‌نشاهى له وڵاتى ئێران‌دا، دواى ماوه‌يه‌ك له تاران مايهوه، دواتر نێردرايه يه‌زد، له‌وێش له ساڵى 1903ده‌ست به نووسين ده‌كات، دواى هه‌وڵدانێكى زۆر چوارينهيهكى شاعيرى گه‌وره‌ى خيامى وه‌رگێڕا، له ساڵى 1904 ڕه‌وانه‌ى بوشه‌هر كرا دواى ئه‌وه گواسترايه‌وه له ژمێريارى بانكدا كاريكردووه، لهوماوهيهدا كه مێجه‌رسۆن له‌و ناوچه‌يه بوو زۆر خوى دايه دابونهريت و شاره‌زا بوون له ژيانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، هه‌موو شه‌وێك به جلوبه‌رگى ساده‌ى ئێرانييه‌وه ده‌چووه كۆڕى مه‌لاكانه‌وه، بۆيه زمانى فارسى باش فێرببوو، به‌مه‌ش زياتر دهيتوانى سه‌رنجى خه‌ڵكى بۆلاى خۆى ڕابكێشێت هه‌ست نه‌كه‌ن ئه‌مه كه‌سێكى ئينگليزه، تا ساڵى 1905واى ده‌رخست كه بوه به ئيسلام، ده‌وترێت له فقهى مه‌زهه‌بى شيعهدا شاره‌زايى ته‌واوى هه‌بوه، پاش ئه‌وه كرا به به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى شاهه‌نشاهى له وڵاتى فارس‌دا له 1906 بۆ 1907 له كرماشان برديیه سه‌رو كوردييهكى باش فێر بوو، هه‌روه‌كوو “ئه‌مين زهگى به‌گ” له‌باره‌ى كوردى زانى مێجه‌رسۆن ده‌ڵێت: به‌قه‌ده‌ر كوردێك، كوردى ده‌زانى و له عالمێكى كورد زياتر شاره‌زايى زمانه‌كه بوو، به‌ڵام دواتر له كرماشان نه‌مايه‌وه به‌هۆى مشتمڕ وململانێى له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى كونسوڵييهتى ڕووسيا، كه‌له‌و كاته‌دا ڕووسيا و به‌ريتانيا خه‌ريكى لێكۆڵينه‌وه بوون له باره‌ى سنوورى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و ئێران بۆيه ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه و گه‌ڕايه‌وه به‌ريتانيا، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌يه‌ك له به‌ريتانيا مايهوه.
دواتر له‌ژێر ناوى “غولام ميرزا حوسێنى شيرازى” گه‌ڕايه‌وه ده‌ستى كرد به گه‌شتێكى دوورودرێژ له ميسۆپۆتاميا و كوردستاندا بههاوڕێيهتى “سيبۆئهيبۆبۆلبول” له شێوه‌ى دوو كابراى فارسى بهجلوبهرگى ئێرانييه‌وه، له‌ساڵى 1909دا له دياربه‌كر به سوارى كه‌ڵه‌ك به ديجلهدا چۆته موسڵ دواتر به‌ره‌و هه‌ولێر و كه‌ركووك دواتر به‌ره‌و سلێمانى، كه نزيكه‌ى شه‌ش مانگ له سلێمانى ماوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى بۆكارى زانيارى كۆكردنه‌وه و گه‌ڕان وه‌ك فرۆشيارى گه‌ڕۆك به‌ناو زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان گه‌ڕاوه، وه‌ك هه‌ڵه‌بجه و بياره و هه‌ورامان، له‌م ماوه‌يه‌دا “مێجه‌ر سۆن” بهخۆناساندنى وه‌ك موسوڵمان توانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تييه ناودار و سه‌رۆك هۆزه‌كان په‌يدا بكات به تايبه‌تى خێلى جاف، ماوه‌يه‌كيش له ماڵى “عاديله خان” له هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ته‌وه، له‌و گه‌شته‌يدا توانى شاره‌زايى و زانيارى زۆر كۆبكاته‌وه له‌سه‌ر كوردستان، له ئه‌نجامى ئه‌و شاره‌زايى و لێهاتوويهوه توانى ببێته فه‌رمانبه‌ر له كۆمپانياى ئينگليزى نه‌وت له وڵاتى فارس دواتر له‌سه‌ر داواى كاربه‌ده‌ستانى كۆمپانياكه هه‌ستا به لێكۆڵينه‌وه له ناوچه‌ى چياى سورغ له نزيك خانه‌قين به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان به‌شوێن چاله نهوتهكاندا، هه‌ربه‌هۆى ئه‌م توانا و لێهاتوويهوه توانى بگاته پله‌ى ياريده‌ده‌رى كونسوڵى به‌ريتانى له ناوچه‌كانى قه‌سرى شيرين، ئه‌وكاته‌ى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى ده‌ستى پێكرد ميجهرسۆن له‌گه‌ڵ نزيكه‌ى بيست كه‌سى ئه‌ورووپى تر له به‌غدا بوون و ده‌ستگيركران و نێردران بۆ مێرسينا له ئه‌نادۆڵ، به‌ڵام دواى هه‌فته‌يه‌ك ئازادكران و گه‌ڕايه‌وه سهركارهكهى خۆى. كەسایەتیەكی سەرسورهێنەر بووە و زیرەك و لێهاتوو و ژیر بووە,ئازا بووە و پێشبینی رووداوەكانی كردووە , چالاك و خاوەن بریار بووە و سامی هەبووە و توانیویەتی كاریگەری هەبێت بەسەر كەسانی دیكەوە. پیاوێكی كورتە بنە و تۆكمە و سیما باریكەلەی چاو رەشی تیژ بوو، لەبەر زۆری خزمەتەكانی بۆ حكومەتی بەریتانی و یسامی (G.B.E) پێدەبەخشن.
له‌كۆتايى ساڵى 2015به‌هۆى شارهزاييهوه له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرا به نووسه‌ر له‌به‌شى هه‌واڵگرى بۆ ئيستخبارات له به‌سه‌رى بۆ تايمز، كه ئۆردووگاى ئينگليزى بوو، پاشان له ته‌مووزى 1916دا بووه به ياريده‌ده‌رى كونسوڵى به‌ريتانى له ديزفول، له‌وێدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵ بوو، دۆست و براده‌رێكى زۆرى بۆ په‌يدابوو، دواتر به كار نێردرا بۆ به‌غداو خانه‌قين و مه‌نده‌لى، مێجه‌رسۆن شاره‌زاييه‌كى باشى له‌باره‌ى جوگرافياى ئه‌و ناوچه‌يه‌وه هه‌بوو، دواى جه‌نگ و سه‌ركه‌وتنى به‌ريتانيا له جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى و، شكستى عوسمانييه‌كان له ويلايه‌تى به‌سره و به‌غدا و دواتريش مووسڵ، دواى ئه‌وه‌ى ئينگليزه‌كان هاتنه ناوچه‌كانى باشوورى كوردستان و حوكمداريى “شێخ مه‌حموود” ڕاگه‌يه‌ندرا، به‌ڵام دواى تێكچوونى په‌يوه‌ندى نێوان شێخ مه‌حموود، “مێجه‌ر نوئێل” له‌سه‌ر كار لابرا و “مێجه‌رسۆن” له جێگه‌ى دانرا، سۆن لهمارسى 1919 دا بوه حاكمى سياسى، چه‌ندين گۆڕانكارى له پله‌و پۆسته‌كاندا كرد، په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ “شێخ مه‌حموود” زياتر تێك ده‌چوو، ئه‌وه‌بوو شێخ نامهيهكى نارد بۆ مه‌حموود خانى دزڵى، به‌بيانووى زياره‌ت كردنى كاك ئه‌حمه‌دى شێخ، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك چه‌كدار بێته سلێمانى و بيگرێت و له‌ده‌ست ئينگليزه‌كان ڕزگارى بێت، ئه‌وه‌بوو مه‌حموود خان له 21/3/1918 گه‌يشته سه‌رشاخى گۆيژهى سنوورى سلێمانى، كاتێك سۆن به‌مه‌ى زانى نامهيهكى ڕه‌وانه‌ى شيخ كرد كه ڕێگه‌نه‌دات بيته ناوشاره‌وه به‌خۆى و چهكدارهكانييهوه، به‌ڵام شێخ له وه‌ڵامدا بهسۆنى ڕاگه‌ياند هه‌رگيز ڕووينه‌داوه ڕێگا له‌كه‌س بگرێت كه بيه‌وێت سه‌ردانى كاك ئه‌حمه‌دى شێخ بكات، هه‌رچه‌نده شێخ ويستى سۆن له پێداگرييهكهى خۆى په‌شيمان بكاته‌وه به‌ڵام هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ڕاكهى خۆى. ئه‌وه‌بوو سۆن به بياووى پێشوازى له خێزانه‌كه‌ى “ليند فاليد” سلێمانى جێهێشت و به‌ره‌و كه‌ركووك ڕۆيشت، ميجهر دانليسى له جێگاى خۆى دانا، دواى ئه‌و ڕووداوانه‌ى كه له‌شارى سلێمانى ڕووياندا و حوكمى راسته‌وخۆى ئينگليز له شارى سلێمانى به‌رپابوو، مێجه‌ر سۆن له ساڵى 1919 تاوه‌كوو تشرينى يه‌كه‌م له شارى سلێمانى حاكم بوو.
سۆن لە نیسانی 1918 تووشی نەخۆشیەكی كوشندەی “دەردە باریكە” دەبێ، دوای چەند هەوتوو مانەوە لە نەخۆشخانە لەسەر داوای خۆی رەوانەی ئوسترالیا دەكرێ بۆ چارەسركردن، لە تشرینی دووەمی 1920 بەهۆی تووندی نەخۆشییەكەیەوە پزیشكەكانی ئامۆژگاری دەكەن بۆ راوێژی پسپۆری و تا دكتۆری پسپۆر ببینێت و بگاتەوە، پێش ئەوەی بگاتەوە ئەوەی هەر لەناو زەریا لەرۆژی 24 ی شوباتی 1923 ، دواجار لە تەمەنی 58 مردووە.
“ته‌وه‌ره‌ى دووەم؛ دەستپێكی كاری سیاسی مێجەر سۆن”
سۆن لەسەر پێشنیاری دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لەساڵی 1902 دەنێردێت بۆ بانكی “شاهەنشایی” ئێرانی لە تاران، گەرچی پێشتریش نیازی سەفەری رۆژهەڵاتی لەسەردا بوو، بەڵام تا ساڵی 1902 بۆی نەرەخسا. دوای بەسەربردنی ماوەیەكی كەم لە تاران دەنێرێت بۆ “یزد” دوای یەك ساڵ مانەوە لە یەزد واتە ساڵی (1903) دەست دەكات بە وەرگێرانی چوارینەكانی “عومه‌ر خیام” لە ساڵانی 1903-1904 لە “بوشیر” دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی لە “شیراز” لە بانكی فارسی شاهەنشایی دادەمەزرێت و گرنگی بە داب و نەریتی ئیرانی دەدات و جلی ئیرانی دەپۆشیێ و دەچێتە مزگەوتەكان و لەگەڵ ئاخوندەكان وتوێژ دەكات و ئیسلام دەكات بە ئایینی خۆی و دەبێتە شیعە، لەساڵی 1906 دەبێت بە بەرێوبەری بانك لقی كرماشان، لەساڵی 1907 بەهۆی تێكچوونی بەتووندی لەگەڵ قونسولی رووسی دا دەست لە كار دەكێشێتەوە و كۆچ دەكات بۆ ئینگلتەرا، پاشان بەنا بەدڵی دەیگێرنەوە بەناوی “میرزا غولام حسین”ی شیرازی گەشتێكی دوور و درێژ بەناو میزۆپۆتامیا و كوردستاندا دەكات. لە ساڵی 1914 لە خانەقین بووە لە شەڕی گەورەدا بە ئەسیری نێردراوەتە میسر، لەوێوەوە ساڵی 1916 هێنراوەتە بەسرە و بووە و بە یاریدەدەری حاكمی سیاسی “دز فول)” و ساڵی 1917 لە هێزی ئەمەنی سوپای ئینگلیزدا ئیشی پێ سپێدراوە و لە دوایدا بە حاكمی سیاسی لە “مهندەلی” و لە وێوەوە بۆ سلێمانی لە ساڵی 1919گوێزراوەتەوە. لەكاتی هاتنیشیدا بۆ سلێمانی ژمارەیەكی زۆر سوار و پیادە بە ڕیز لە پێشوازیدا وەستان و چادرێكی زۆر هەڵدرا.
هەرچەندە ئەو بۆ نۆێنەرایەتی كردنی سیاسەتی ئینگلیزی هاتبووە ناوچەكە لە رووی سرووشتی خۆیەوە پیاوێكی وشك و ئاغایی بوو، لە بارەگای خۆی نەدەچۆیە دەرەوە، كەم دەردەكەوت و بەمە دەیویست سامێك بۆخۆی پەیدا بكات. خۆ كە دەریش دەكەوت یا بە بازاردا دەرۆیشت دەبوو بەجارێ لەبەری هەستنە سەرپێ، ئەو سیاسەتی گرتبوویە بەر، وەكو حكومەتێك ماماڵەی دەكرد، ببووە كۆسپێكی گەورە لە ڕێی ئاوات و ئامانجی پاشە ڕۆژی دانیشتوانی شارەكەدا، هەندێك لە رووناكبیرانی كورد بە تێروانینی جیاوە دەیانروانییە كارەكانی لە باشووری كوردستان، زۆربەی كورد لەو باوەرەدا بوون بە تووندی بەڕهەڵستی دەسەڵاتی راستەوخۆ بكەن و چونكە زیادەڕۆی كردووە لە بەكارهێنانی هێز بۆ زاڵ بوون بەسەر ناوچە كوردییەكان .
لەبڵاوكراوەكانی میجەر سۆن:-
- كتێبی (القواعد اللغە الكردیە) لە ساڵی 1913.
- كتێبی (غرام الكرد) تێیدا باسی شێوە زارە كوردییەكان دەكات.
- دراسات قیمە عن اكراد السلیمانیە.
- كتێبە بەناوبانگەكەی (رحلە متنكرە الی بلاد مابین النهرین و كردستان) دوو بەشە.
“ته‌وه‌ره‌ى سێیه‌م؛ ناوه‌رۆكى كتێبه‌كه، به‌شه ئابوورييه‌كه‌ى”
خوێندنه‌وه‌ى “گه‌شتێك بۆ ميسۆپۆتاميا و كوردستان له به‌رگى نادياردا” له‌گه‌ڵ تێبينييه مێژووييه‌كان له باره‌ى تيره‌و خێڵه‌كانى كورد و كلدانه‌كانى كوردستانه‌وه. ئه‌م كتێبه‌ى ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆ كردووه له (16)به‌ش و پاشكۆييهك پێك دێت، به‌شى يه‌كه‌م، باس له سه‌ره‌تاى گه‌شته‌كه‌ى ده‌كات له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه، به‌شى دووه‌م له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه بۆ هيراپۆليس، به‌شى سێیه‌م له فوڕاته‌وه بۆ ڕووبارى ديجله، ئێديسا(ئورفه) و ئامێدى-دياربه‌كر. به‌شى چواره‌م، باس له گه‌شته‌كه‌ى ده‌كات به‌ره‌و خوار به ڕووبارى ديجلهدا بۆ مووسڵ. به‌شى پێنجه‌م، به‌ناونيشانى “موسڵ” شارى ئاشووريیان و ئێزيدييه‌كان، پاشان له به‌شى شه‌شه‌مدا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونى گه‌شته‌كه‌يدا، سهردێڕێكى مێژوويى له‌باره‌ى ناوچه‌كه‌وه باس ده‌كات، ناونيشانى ئه‌م به‌شه‌ى ناوه “ڕووباره‌كانى زاب، ئيمپراتۆرياى ئاشووريى كۆن و ئهديابيين، ئه‌ربيل، كه‌ركووك”، به‌شى حه‌وته‌م باسى كلدانييهكان ده‌كات، له‌به‌شى هه‌شته‌م كه به‌ناونيشانى “به‌ناو هه‌مه‌وه‌ندا بۆ سلێمانى”، باس له چۆنێتى هاتنه‌كه‌ى ده‌كات بۆ شارى سلێمانى، له به‌شى نۆيه‌م، چۆنێتى هاتنى بۆ شارى سلێمانى باس ده‌كات، به‌شى ده‌يه‌م، شاره‌زوور، به‌شى يانزه‌يه‌م به ناونيشانى “شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه”، به‌شى دوانزه‌يه‌م و سيانزهيهم باسى ئه‌و ماوه ده‌كات كه له شارى سلێمانييدا بوه، به‌ناونيشانى “ژيان له سلێمانييدا”، به‌شى چوارده‌یه‌م باس له گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌كات بۆ كه‌ركووك، به‌شى پانزه‌یه‌م، بۆ به‌غدا، به‌شى شانزه‌هه‌م، كورته باسێكى ته‌رخان كردوه بۆ باسكردن له كورد، به ناونيشانى “له‌باره‌ى كورده‌كان و وڵاته‌كه‌يانه‌وه”. ئه‌مه ئه‌و به‌شانه‌ن كه گهشتنامهكهيان پێكهێناوه، له‌گه‌ڵ پاشكۆييهك به‌ناونيشانى “خێڵه‌كانى كورد” كه تيايدا ناوى ئه‌و خێڵانهى هێناوه كه ئه‌م ناوى بيستوون و تۆمارى كردوون.
ئه‌م كتێبه به ئينگليزى به ناونيشانى( To Mesopotamia and Kurdistan in disguise, with historical notice of the Kurdish tribes and the Chaldeans of Kurdistan )، له ساڵى (1912) له له‌نده‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه، و كراوه‌ته عه‌ره‌بى به ناونيشانى(رحلە متنكرە الی بلاد مابین النهرین و كردستان، ترجمة: فؤاد جميل، مطابع الجمهورية، بغداد، 1970). له ساڵى 2018شدا (مينه)-محه‌مه‌د ئه‌مين حسێن عه‌لى) له ئينگليزييه‌وه كردوييهتى به كوردى و كتێبخانهى يادگار له شارى سلێمانى چاپ و بڵاوى كردۆته‌وه، به قه‌باره‌ى (400) لاپه‌ڕه. ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش خوێندنه‌وه‌مان بۆ كردووه وه‌رگێڕانه كوردييهكهيهتى، ئه‌وه‌ى شايانى ئاماژه‌يه؛ وه‌رگێڕ ڕه‌خنه له وه‌رگێڕى عه‌ره‌بى ئه‌م كتێبه ده‌گرێت، به‌وه كه وه‌رگێڕه عه‌ره‌بييه‌كه له په‌راوێزدا شتى بۆ زياد كردوه و شيعرى له ناو ده‌قه‌كه‌دا بۆ زياد كردووه، له هه‌ندێك شوێنيشدا بيروڕاى خۆى تێكه‌ڵ به ده‌قه‌كه كردووه و هه‌ندێك دهقيشى لاداوه كه خۆى نهى ويستوه وه‌رى بگێڕێت، به‌ڵام هيچ ئاماژهيهكيشى پێ نه‌كردووه. هه‌ربۆيه‌شه ده‌بينين وه‌رگێڕانه عهرهبييهكهى، دووبه‌رگ ده‌رچووه، به‌هۆى ئه‌و زيادكراوانهوه.
له به‌شى شه‌شه‌مى كتێبه‌كه‌دا به‌ناونيشانى “ڕووباره‌كانى زاب، شارستانيى ئاشوور و ئهديابين، ئهربيلاو كه‌ركووك”، كاتێك باسى ئابوورى ئه‌و شاره ده‌كات، نووسيويه‌تى: “كه‌ركووك وه‌ك هه‌موو كوردستان، كارى سه‌ره‌كى دانيشتووانه‌كه‌ى كوتاڵ و وشكه فرۆش و بازرگانه‌كان، بازرگانى لۆكه و قوماش و نهخشكرن به ته‌واوى له ده‌ستياندايه، له ڕاستيدا برا موسوڵمانهكانيان له به‌غدا تا ئێستاش به‌رده‌وامن، كه لۆكه‌ى كوردستان له مانچسته‌ره‌وه دابين ده‌كرێت له لايه‌ن جوله‌كه بهغداييهكانى كه له‌وێ نيشته‌جێن”. سه‌باره‌ت به نرخى شتومه‌ك و خواردن كه ئه‌و له‌وێ كڕيويه‌تى و ئاماژه‌ى به نرخه‌كه‌ى كردوه نووسيويه‌تى: ئه‌و بهيانييهى ده‌گه‌ڕامه‌وه بيرمكهوتهوه هه‌ندێك كاهوو له پياوێكى پير ده‌كڕى، ئه‌وه‌ى بۆ مشتهرييهكانى پاكى ده‌كرده‌وه و دهيشتنهوه، نرخه‌كه‌ى كه بيرێكى باشى ده‌دا له‌سه‌ر نرخى سه‌وزه‌وات و ميوه، دوو كاهوو به سێ (پول) كه حه‌وت پول ده‌كاته “قهمهرييهك” كه يه‌كسانه به سێ “فاريينگ”، كه‌واته هه‌ر كاهوويهك ده‌كاته (24)به‌ش له يه‌ك پێنس، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه دوو كه‌س بۆ ماوه‌ى سه‌عاتێك له‌سه‌ر تێكى كه‌م نرخ كێشمهكێشيان بوو، بۆ ئه‌وه‌ى “فاورينگێك” به‌ده‌ست بهێنن، واته به‌شێكى به‌رچاوى ژه‌مه خواردنێكى به ده‌ست هێناوه.
كاتێك باسى داهاتى ئه‌م ناوچه‌يه‌ش ده‌كات زانيارييه‌كى نووسيوه، كه ده‌ڵێت: له ده‌روبه‌رى ساڵى 1900 يان زووتر به هاندانى شێخانى سلێمانى و قه‌ره‌داغ بێبهزهييانه دايان به‌سه‌ر كاروانێكى حاجيانى ئێرانيدا له نزيك كه‌ركووك، دووسه‌د له‌و كوڵوڵانهيان له‌ناوبرد، تا ئه‌وكاته سلێمانى، ڕه‌واندووز و كۆى سه‌نجه‌ق داهاتێكى زۆريان له حاجييه‌كان ده‌ستده‌كه‌وت، كه‌له ئێرانه‌وه به ساباڵاخدا بۆ به‌غدا تێده‌په‌ڕين، به‌ڵام دواى ئه‌وه ئيدى هاتووچۆ نه‌ماو شێخهكانيش سه‌رچاوه‌ى سامانێكى زۆريان له دراوسێيه‌تى خۆيان له ده‌ستدا له پێناوى هاندانێكى ده‌مارگيرى بۆ سه‌ربڕينى موسڵمانه شيعه‌كان. له‌باره‌ى شێخانى سلێمانيشهوه نووسيويه‌تى: “دواى كۆچى دواى سوڵتان عه‌بدولعه‌زيز و پاش هاتنى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميد، ئه‌م شێخه زۆرزانه ده‌ستيكرد به پڕۆژه‌ى خۆ زلكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردن، كه له كۆتاييى ساڵى 1909 بووه هۆى كوشتنى، بينينى سوڵتانى گه‌نده‌ڵ و چاوچنۆك و ده‌ست و پێوهندهكانيشى نا ئاساييانه كاسه‌لێس و ناڕاست، گه‌شتێكى تر‌ى له‌گه‌ڵ شێخێكى ناودارى تر “شێخ قادر” بۆ ئه‌سته‌نبووڵ كرد، بهديارى و باربوويهكى گه‌وره‌وه به‌زه‌يى ئيپمپراتۆرى بۆ خۆى خێزانه‌كه‌ى دابينكرد، هه‌روه‌ها به‌و ديارييه ده‌گمه‌نه‌وه شايسته‌ى بڕوا پێكردنه و به‌هاوكارى وابه‌سته و ياساى ئايينى كه هێناويه‌تى بۆ پشگيرى هه‌موو بۆچوونه‌كانى، بهركردهوه بوو به ڕاوێژكارى ئايينى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميد، جهڵتهيهكى ده‌ماغى كۆتايى و سه‌ركه‌وتنى بليمه‌ت بوو كاتێ شێخ سه‌عيد و سوڵتان و عيزه‌ت پاشا “لهبيرهوهرى شهڕانگێزيدا” له ڕاستيدا بازنهيهكيان بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى پێكهانى، تێكه‌ڵه‌يه‌كى سياسى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، عيزه‌ت پاشا ئه‌فسه‌رى بێ توانا و گه‌نده‌ڵى بۆ حكوومه‌تى ناوخۆ دابيندهكرد، سوڵتانيش له پاڵ باجهكانيشدا ده‌رامه‌تى داهاتيشى كۆده‌كرده‌وه، شێخ سهعيديش بێ ئه‌وه‌ى به هيچ شێوه‌يه‌ك به‌فه‌رمى به‌رپرس بێت له‌و بارودۆخه‌ى سلێمانى، ئازاد بوو له پێشێلكردنى مافى ميللهت و فشارخستنه‌سه‌ر ناوچه‌كه تا ئاستى ئه‌وه‌ى ته‌نيا خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى بمێنێت، ته‌واو ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، تێفكرين له شار و وڵات شه‌كه‌ت و داڕووخاوه.
له‌چركه ساتى گه‌يشتنه ده‌سه‌ڵاتى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميد(1776-1908)، سلێمانى زۆر له ڕابردوو گرنگتر بوو، بووبه بازاڕى ساخكردنه‌وه‌ى هه‌موو به‌هه‌مى كوردستانى باشوورى، فه‌رش له وڵاته‌كه‌وه ده‌هات بۆ ئێره بۆ فرۆشتن، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ى بۆ مووسڵ و به‌غداد، ڕوهكى كه‌تيره له بانه‌وه ده‌ستيپێكرد و فرۆشتنى لێره باشتر بوو وه‌ك له سنه، ژماره‌يه‌كى زۆر له كلدانه‌كانى مووسڵ به‌كارێكى فراوان و سوودمه‌ند له جلوبه‌رگى لۆكه له حه‌ڵه‌به‌وه و قوماشى ئه‌ورووپاوه سه‌رقاڵن، كه له‌سلێمانى ده‌فرۆشێت و ده‌نێرێت بۆ هه‌مه‌دان له ڕۆژئاواى ئێران، هه‌ندێ پيشه‌ى ده‌ستى شوێنى تايبه‌تى خۆى له بازاڕه‌كاندا دۆزيوه‌ته‌وه، به‌تايبه‌تى پێڵاو و زين دروستكردن و هه‌روه‌ها دروستكردنى خه‌نجه‌ر و تفه‌نگ، به‌گ و پاشاكانى خێڵى جاف كاروانسه‌را و بازاڕيان دروستكردوه و كه‌وتوونه‌ته په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كانى سلێمانيدا و هه‌موو به‌رهه‌مى ئه‌و خێڵه گه‌وره‌يه له پێسته و خورى و تووتن و ڕۆن به‌ناو ئه‌و بازاڕه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كاروانى به‌غدا هه‌موو دوو هه‌فته‌يه‌ك ده‌هات و به‌هه‌مان ماوه‌ش هاتن و چوون بۆ مووسڵ، جارجاره‌ش، هه‌روه‌ها كاروان ده‌چوو بۆبانه و مه‌ريوان و سنه و سابڵاخ-مهاباد، ئيدى پايهتى حوكم به‌رزبۆوه بۆ موتهسهڕيف-پارێزگار و سه‌ربازگه‌يه‌كى گه‌وره‌تر له شوێنه‌كه‌دا جێ‌گير بوو.
ده‌نووسێت: پێموتراوه له ساڵى(1880)دا په‌نجا كلدانيى مووسڵ و بيست بازرگانى هه‌مه‌دانى فارسى لێره جێگيربوون، ئه‌وه‌ى دواييان زۆر گرينگه وه‌ك بهشيك له ڕيكلامى بازرگانى دانيشتووان بۆ به‌كارهێنانى كاروانسهرايهكى تايبه‌تى، كه‌ناوى –خانى عه‌جه‌م-(كاروانسهراى ئێرانيان)ى به‌سه‌ردا بڕاوه، ئه‌و ناوه تا ئه‌مڕۆش پارێزگارى لێكراوه و به‌ڵام يه‌ك فارسيش له سلێمانيدا نه‌ماوه، نرخى ئه‌و بازرگانييه-كه‌كارى بازرگانى ناوخۆ ناگرێته‌وه- ساڵانه داده‌نرێت به زياتر له نيو مليۆن ليره، واته كۆى گشتى ئێستا هه‌رگيز ناگاته ئه‌و ئاسته، كاتێ كهبهرزترين بڕى ساڵێكى باش چوارسه‌د هه‌زار ليرهيه، كه به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دايه. له ساڵى(1881) ستهمكاريى شێخه‌كان به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا، كهباجى زۆره ملى بوه هۆى به‌رپابوونى هه‌ڵچوونى به‌شێكى ميللهت و داوايان له هه‌مه‌وه‌نده‌كان كرد كه ئابڵوقه‌ى شاره‌كه بده‌ن و موتهسهڕيف و شێخه‌كان ده‌ركران.
بارزگانه‌كان ئێستا دوو ئه‌وه‌نده و سێ ئه‌وه‌نده‌ش ئازاردهكێشن، ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانيان له‌سه‌ر ده‌ستى ههمهوهندهكاندا له‌ناونه‌چێت، لێپرسراوانى گومرگ، شێخه‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كانى شار به‌كرده‌وه وێرانيان كردوه، به‌رده‌وام داخوازى به بروسكه له سلێمانييه‌وه دووپات ده‌كرێته‌وه و له‌دواجاردا حكوومه‌ت تێگه‌يشت كهبهكارهێنانى هێز مه‌حاڵه..ل200 كاتێك باس له گه‌نده‌ڵى و وه‌رگرتنى پاره ده‌كات له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌نووسێت: “دواى ئه‌وه‌ى گيرفانى به‌بڕێ پاره‌ى زۆر پڕكرا “به‌داخه‌وه من ناتوانم ئه‌و بڕه پاره‌يه دياريبكهم، كهبهجياواز پێنج، شه‌ش، حه‌وت، ده، بيست و سى هه‌زار تمه‌نم داناوه(پاره‌ى ئێرانى”، له‌وه ده‌چێت له‌و به‌ڵگه باوهڕپێكراوانهوه بڕكه بريتى بوو له ده‌وروبه‌رى ده‌هه‌زار يان دوو هه‌زار پاوه‌ند. له به‌شێكى دا كاتێك باس له شكستى بازرگانى له سليمانى ده‌كات نووسيويه‌تى: ڕێگاكان له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌غداد، كه‌ركووك بۆ سلێمانى و سلێمانى بۆ به‌غداد، به‌ته‌واوى داخرابوون و ئێستا سلێمانى ته‌واو هه‌ژاره، نيوه‌ى بازاڕ و دووكان داخراوه، چونكه شتومه‌كى نييه تا تێى بكه‌ن و ژماره‌يه‌كى كه‌م له بازرگانه‌كان ئازايه‌تى ئه‌وه‌يان هه‌يه كه نووسينگهكانيان بكه‌نه‌وه و له ژووى به‌تاڵدا به‌بێ كار دانيشن له‌مانگى ئابى 1909 كاتێك من سلێمانيم جێهێشت، له‌كاته‌دا بازرگانه‌كان چاوه‌ڕێى كۆكردنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانيان بوون بۆئه‌وه‌ى پارێزگاكه جێبهێڵن، كه ده‌بينن ئه‌و شاره هه‌رگيز چاك نابێته‌وه تا بنه‌ماڵه‌ى شێخان له‌وێ بن و ده‌سه‌ڵاتى نادادوهرانهيان پي درابێت، بازرگانى تا رادهيهكى زۆر سلێمانى جێهێشت، بازرگانه‌كان ده‌چن بۆ ئێران كه‌له نالهبارترين كاتهنيا هه‌رگيز ڕێى به‌م جۆره بارودۆخه نه‌داوه و كاروبارى بازرگانى-كه‌م ولاواز ده‌بێت-هێشتا ده‌رفه‌ت ده‌دۆزێته‌وه، ئێستا باجه‌كانى گومرگ به‌رزبۆته‌وه بۆ بڕى له‌سه‌دا پانزه و هاوكاريى تێكچوونى بارزگانى ده‌كات، كه هاورده‌ى به‌رهه‌مه‌كان له ئێرانه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌تايبه‌تى كه‌تيره و فه‌رش. بازرگانێك له‌ده‌م ده‌رگاى كاروانسهراكهدا خاوه‌نى نيوه‌ى شوێنهكهيه، نووسينگه‌يه‌كى هه‌يه و هه‌ندێ گهنجينهى جوله‌كه‌كان كه شتهكانيان له دوو ژووردا داناوه، باقيیهكهى به به‌تاڵى مابۆوه، ديواره ڕووتهكانيش گه‌واهيى بارودۆخى سلێمانين، حه‌وشه‌كه‌ش پڕ بوه له ته‌پوتۆز و پارچه كاغه‌ز و حه‌وزێكى بۆگه‌ن له ناوه‌ندا، وێرانييهك نزيكى بوو، كه له لايه‌ن بريكارێتى شێخانه‌وه له كۆتاييدا خرابووه سه‌رى.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى دراوه‌كان له شارى سلێمانيدا باس له‌وه ده‌كات كه، سلێمانى پاره‌ى ئێرانى به‌كارده‌هێنا، هه‌رچه‌ند ماوه‌يه‌كى دوورودرێژ بوو سه‌ر به‌و ميللهته بوو، پاره‌ى كانزايى توركى جگه له مه‌جيدى وهرنهدهگيرا، به‌وشێوه‌يه پاره كۆنه‌كانى كانزايى هه‌ر مابوون، له‌هه‌مان كاتدا ناوه توركيهكهى پاره‌ش هه‌روه‌ها به‌كارده‌هێنرا، كه ده‌بوه هۆى سه‌رلێتێكچوون، سێ نيشانه‌ى كردارى هه‌يه: مس (پوول) و زيو (بێچوو) يان به‌فارسى (پێنج شايى) و پارچه ئاساييهكهش (دوو قڕان)ى ئێرانى بوو لێره پێى ده‌وترا(تارانى)، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وانه‌شدا ڕووبه‌ڕووى ئه‌م ناوانه‌ش ده‌بووينه‌وه، وه‌ك چه‌رخى، جووت، ده پاره، غازى، قه‌مه‌رى، قڕان و قڕانى ڕه‌ش. هه‌موو شت به قه‌مه‌رى هه‌ژمار ده‌كرا و ئه‌و پاره خهياڵاوييهش به‌هاى چوار پووله و بێچووش (كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نيشانى كردارييدا ده‌كرێت) بههاكهشى حه‌وت پووله، بۆبڕێكى زۆر تارانى ده‌وترێت، كه ده‌كاته پێنج بێچوو و پوولێك، يان نۆ قه‌مه‌رى، خه‌ڵكى بێگانه له بێ هيواييدا نقووم ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه كه له‌كه‌ركووك به بێچوو ده‌وترێت قه‌مه‌رى و بهتارانى قڕان. سه‌باره‌ت به بازرگانى و ئه‌و ڕه‌وشه‌ى له‌شارى كه‌ركووكدا هه‌بووه باس له‌وه ده‌كات كه، كهشتومهكى وه‌ك قاميشه جگه‌ره، لۆكه، نه‌خشكراو، خام و بلوورى، قوماشى حه‌ڵه‌بى، قوماشى هه‌رزان به‌ها و دوو كيسه‌ى گه‌وره‌ى بزمار، كه له ئه‌وروپاوه هێنراوه، لێره بۆ فرۆشتن هه‌يه. هه‌روه‌كوو هه‌موو كاروانسهراكانى تر‌ى سلێمانى، ژووره‌كان له ڕاستييدا هيچ نين، زياتر له بۆشاييه‌كى قووڵ ده‌چێت و له پێشه‌وه دهڕابهيهكى ته‌خته‌ى له سێ به‌ش بۆ دروستكراوه، به‌شه‌كانى دهڕابهكه به خليسكاندن دهكريتهوه و به قوڵاپێكى ئاسن له‌و ئاسته‌دا هه‌ڵده‌واسرێت به تڵيشێكدا كاتێ كه ده‌ڕۆنه‌وه.ل212.
له وه‌سفى بازاڕى هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ڵێت:- له بازاڕى هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌نجاو دوو دووكانى له‌وانه تێدايه و له‌وانه‌يه بيستيان بازرگانى كوتاڵ و جلوبه‌رگى كه‌تان بێت، زۆربه‌شيان جوله‌كه‌ن، كه‌به‌شێكه سه‌ره‌كى بازرگانه‌كانن، بازاڕه‌كه، هه‌موو هه‌واڵى شاره‌كه و ناوچهكهشى بۆ دێت. ده‌ڵێت:- له گۆڕه‌پانێكه‌وه بهدهرگايهكى نزمى پهڕپووتدا كه ده‌چوه سه‌ر كۆڵانێكى بنبه‌ست و له‌وێشه‌وه بۆ شه‌قامێكى ته‌سك و پيسوپۆخڵ، ئه‌وه‌ش گۆڕه‌پانێكه كه له لايه‌كه‌وه ڕيزێك كۆشكه، كراوه به دووكانى كه‌باب برژاندن و مه‌ڕ سه‌ربڕين و ميوه كڕين له جووتياران كه تازه له باخهكانياندا هێناويانه، ئه‌وه بازاڕى خواردهمهنى بوو له هه‌ڵه‌بجه‌دا، مه‌نسوور پێ وتم ئه‌وه به‌ر له حه‌وت ساڵ ئێره شوێنى زبڵ و خۆل و خاشاك بوه، كه ئێستا تا ڕاده‌يه‌ك ناوه‌ندى شارۆچكهكهيه. له به‌شى “ژيان له سلێمانيدا” وه‌سفى دووكان و بازاڕه‌كانى ده‌كات و باس له‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا ده‌كات كه دووكانداره‌كان مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كه‌ن، نووسيويه‌تى: به‌و جۆره نرخى سێ شايى مێووژ، يان نرخى قڕانێك باده‌م، كه ورده فرۆشه‌كه ده‌يدا به كڕياره‌كه له كه‌وچكێكى درێژدا، كه ده‌گاته دووترين ته‌شت بێ ئه‌وى پێويست بكات بۆى بجوڵێت، له هه‌موو دووكانێكدا له كوردستان، جگه له دووكانى دا‌و و ده‌رمان و به‌هارات فرۆشه‌كان، هه‌ر شتێك ده‌پێچرێته‌وه و ئه‌و نه‌ريته دهستهسڕى كردووه به به‌شێكى گرنگ له پێداويستى پياو، بۆ شتومه‌ك كڕين له بازاڕ كه‌سێك ده‌بێ به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه سێ دهستهسڕى پێ بێت، ئه‌گه‌ر دوور بكه‌وێته‌وه له تێكه‌ڵكردنى خورما، گوشت و ميوه له يه‌ك ده‌سته‌سڕدا.
سه‌باره‌ت به كێشانه و پێوانه‌كان نووسيويه‌تى:- ئينجا كێشانه‌كان له ده‌فته‌رێكى بچو‌وكدا تۆماردهركرا، و ناوى كڕيار و فرۆشياره‌كان و ماده‌كه‌ش له ژێرياندا، ئيدى ئهژمێركرا و پاره‌ى كێشانه‌ى قهپانهكهى دا، هه‌ر لايه‌ك نيوه‌ى، دانيشتن بۆ حسابكردنى 1200 قڕان به دووقڕانى، ئه‌و كاره‌ش نيو سه‌عاتى ده‌خاياند، له‌گه‌ڵ گه‌ڕان به‌دواى پاره‌ى شكاو و خراپ‌دا. كاتێك باس له بارودۆخى ئابوورى تكريت ده‌كات، ده‌نووسێت:- گه‌يشتينه تكريتى پيسوپۆخڵ، له‌سه‌ر لێژاييهك له داوێنييدا ڕاوه‌ستاوه، شارێكى بيابانييه، دهركهناره له درێژ بوونهوهيهكى كاكى بهكاكى له هيچ، له‌به‌ر ڕووبارێكى ڕووبه‌ر ته‌سك به دڵنياييه‌وه هه‌ميشه ده‌ڕوات و ده‌كشێت، تكريتى پۆخڵ، له‌گه‌ڵ سيانزه دووكانهكهيدا كه‌پێى ده‌وترا بازاڕ و دوو قاوه‌خانه، يه‌كێكيان پڕه له مشه‌خۆره توركه‌كان، كه لهتهلارێكى به‌رزى بچو‌وكدا له‌سه‌ر به‌ردێك دانيشتوون بۆ وه‌رگرتنى شنهبايهكى گه‌رمى ئێواران، خانووى ناڕێكى پيس، شارێكى ناشرين، پڕ له عه‌ره‌بى پۆشته كه‌له‌به‌ر سێبه‌ر دانيشتوون و هيچ ناكه‌ن، كه ئه‌وه هه‌وه‌ڵى دڵخوازى هه‌موو عه‌ره‌به، ژنهكانيشيان ڕێچكه ده‌به‌ستن بۆ پڕكردنى گۆزه مل باريكهكان له ئاو، كه ئه‌وه ده‌فرى تايبه‌تى به‌كارهێنانى عه‌ره‌به له مووسڵه‌وه بۆ كه‌نداو، ئه‌م تكريته هێلانه‌ى دووپشكى ژه‌هرى عه‌ره‌به، شارى ته‌پوتۆزه و له ته‌پوتۆز بنياتنراوه، نه په‌ڕه گهڵايهك، نه نيشانه‌ى گهڵايهكى سه‌وز” واته شارێكى كشتو‌كاڵى نه‌بووه.
“ده‌ره‌نجام”
له دووتوێى زانيارييه‌كانى ناو كتێبى “گه‌شتێك بۆ ميسۆپۆتاميا و كوردستان له به‌رگى نادياردا”ى مێجه‌ر سۆن، ده‌توانين بگه‌ينه ئه‌م ده‌ره‌نجامانه.
- ئه‌م كتێبه ئه‌و زانيارييانهن كه نووسه‌ر خۆى بينيونى ياخود له كه‌سانى تره‌وه ده‌ماوده‌م بۆيان گێڕاوه‌ته‌وه.
- ئابوورى ئه‌م ناوچانه به‌هۆى شه‌ڕى خێڵه‌كان و گرنگى نه‌دانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى به ناوچه‌كه له‌ڕووى ئابوورييه‌وه لاواز بووه، به تايبه‌ت بوارى بازرگانى، كه له‌چه‌ند شوێنێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێگر و چه‌ته و تاڵانكردنى كاروانه بازرگانييه‌كان هه‌بوون.
- ئه‌م زانيارييانه له لايه‌نى ئابوورييه‌وه كه‌له‌م كتێبه‌دا تۆمار كراون، ئه‌و دياردانهن كه نووسه‌ر خۆى بينيويه‌تى، كه ئه‌ويش ته‌نها شاره سه‌ره‌كييه‌كان و ئه‌و ناوچه‌يه بوه كه پياى تێپه‌ڕيوه نه‌ك پشت به‌ستن به ئامار و داتاى فه‌رمى.
- زانيارييه‌كان پچڕ پچڕ و له‌يه‌ك دابڕاون، ئه‌و زۆرتر به‌مه‌به‌ستى سياسى و كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى هاتووه، ڕۆڵ بينينى دواترى مێجه‌رسۆن ئه‌و ڕاستييه باشتر ده‌رده‌خات.
- بۆمان دهركهوتێت به‌هۆى شه‌ڕى خێڵه‌كان و ڕێگرى و بوونى نا ئارامى و شێخه‌كان و ئاغا‌كان كه به‌رده‌وام سه‌رانه‌يان ده‌سه‌ند، له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵكه جووتيار و هه‌ژاره‌كه خۆيان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرد، ئه‌مه و جگه‌له له گه‌نده‌ڵى ئيدارى و دارايى ده‌وڵه‌تى عوسمانى له‌و قۆناغه‌ى “مێجه‌ر سۆن” سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كردووه، بارى ئابوورى له هه‌موو ڕووه‌كانى كشتوكاڵ و بازرگانى و ئاژه‌ڵدارى زۆر خراپ بووه و به‌ده‌ست ده‌يان كێشه و قه‌يرانه‌وه ناڵاندوويه‌تى.
ليستى سه‌رچاوه‌كان؛
1. ئاكۆ عه‌بدولكه‌ريم شوانى: شارى سلێمانى 1918-1932، چاپى يه‌كه‌م، سلێمانى، 2002.
2. ئه‌حمه‌د سه‌يد عه‌لى به‌رزنجى: سايكس بيكۆ و ترازاندنى جه‌مسه‌رى كێشه‌ى كوردى باشوور، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى سلێمانى، 2007.
3. افستا خان:میجەر سون و كوردستان,نبژە مختصرە عن حیاتە, سایتی WWW.Gilgamish.Org
4.ڕه‌فيق حيلمى : ياداشت، به‌شى دوه‌م، مطبعة المعارف، بغداد.
5.سديق ساڵح: حكوومه‌تى كوردستان1918-1924، چ1، چاپخانه‌ى شڤان، سلێمانى، 2006.
6. عمر خیام : چواریینەكانی عمر خیام ,وەرگێرانی,شێخ سلام, چ1, چاپخانەی شڤان , سلێمانی , 2007 ,.
7. عوسمان عەلی : چەند لێكۆلینەوەیەك دەرباری بزاڤی هاوچەرخی كورد, و: كامران جەمال زادە, چاپخانەی رێ نوێ, هەولێر, 2010.
8. میجەر , ئی بی سون: چەند سەرنجێك دەرباری هۆزەكانی كوردستانی خواروو, و: نەجاتی عەبدولڵا , سلێمانی, 2007, ل 15,
9. نه‌جاتى عه‌بدولڵا: بيبلۆگرافياى كوردناسى (كورد و كوردستان له‌سه‌رچاوه ئينگليزييهكاندا)، چاپخانه‌ى حاجى هاشم، هه‌ولێر، 2009، ل120.
10.نيشتمان محه‌مه‌دئه‌مين عه‌بدولڵا: مێجه‌رسۆن و كوردناسى، گۆڤارى(كه‌وانه)، ژماره(24)، تشرينى يه‌كه‌م 2013.
11. ميجهر سۆن، گه‌شتێك بۆ ميسۆپۆتاميا و كوردستان له به‌رگى نادياردا) له‌گه‌ڵ تێبينييه مێژووييه‌كان له باره‌ى تيره‌و خێڵه‌كانى كورد و كلدانه‌كانى كوردستانه‌وه، وه‌رگێرانى له ئينگليزييه‌وه: مينه، چاپى يه‌كه‌م، چاپخانه‌ى يادگار، سلێمانى، 2018.
ئاماده‌كردنى: ژيلوان هه‌ڵه‌دنى