• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, نیسان 17, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

  • شــیکار
    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان  

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

ماكبێس: به‌شى یه‌كه‌م

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
ئه‌یلول 11, 2024
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
ماكبێس: به‌شى یه‌كه‌م
0
هاوبەشکردنەکان
51
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

له‌ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی “شكسپیر” نووسه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی، چیرۆكێكى هه‌یه‌ به‌ناوى “ماكبێس”، ئه‌م چیرۆكه‌ باس له‌ پاشایه‌ك ده‌كات به‌ ناوی “ماكبێس” كه‌ ڕاوێژكارێكی ڕاستگۆ و بڕواپێكراوی هه‌یه‌ و زۆرى خۆش ده‌وێت و ڕێزى لێ ده‌گرێت. په‌یوه‌ندیی نێوانیان زۆر گه‌رموگوڕه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ داروده‌سته‌كه‌ى ئیره‌ییان پێ ببه‌ن. داروده‌سته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رچاوی پاشای بخه‌ن، له‌ پاشه‌مله‌ دووزمانی ده‌كه‌ن و سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌م دۆخه‌ تا ماوه‌یه‌ك درێژه‌ ده‌كێشێت، تا ئه‌وه‌ی “ماكبێس” له‌ ئاهه‌نگێكدا شه‌راب ده‌خواته‌وه‌ و مه‌ست ده‌بێت، له‌ دۆخی مه‌ستیدا، نه‌یاره‌كانى فه‌رمانی كوشتنی دۆسته‌ ڕاوێژكاره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرن و جێبه‌جێى ده‌كه‌ن. كاتێك پاشا له‌ دۆخى مه‌ستی به‌ئاگا دێته‌وه‌، په‌ی به‌ هه‌ڵه‌ی خۆی ده‌بات و تێ ده‌گات له‌ كاتی مه‌ستیدا فه‌رمانی كوشتنی نزیكترین دۆست و ڕاوێژكاری خۆی ده‌ركردووه‌. شكسپیر له‌م چیرۆكه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌دا، ڕق و دوژمنایه‌تى مرۆڤ، له‌گه‌ڵ خودى خۆى به‌ جوانترین شێوه‌ وێناكردووه‌. “ماكبێس” پاش په‌یبردن به‌و هه‌ڵه‌یه‌، ڕقى له‌خۆى ده‌بێته‌وه‌ و وه‌كوو دوژمن سه‌یرى خۆى ده‌كات. به‌جۆرێك هه‌فته‌ی جارێك ڕۆیشتووه‌ بۆ سه‌ر گڵكۆی هاوڕێكه‌ى و كراسه‌كه‌ی به‌رى داكه‌ندووه‌ فه‌رمانی به‌ جه‌للاد داوه‌ به‌ قامچی له‌ پشتی بدات. هونه‌ری شكسپیر له‌م چیرۆكه‌دا، له‌وه‌دایه‌ توانیویه‌تى ئه‌م ڕق و دوژمنایه‌تییه‌ى مرۆڤ له‌گه‌ڵ (خود)ى خۆی، كه‌ له‌ ده‌روونی مرۆڤه‌كاندا به‌ هۆكاری جیاواز سه‌ر هه‌ڵده‌دات، به‌شێوه‌ی وه‌شاندنی قامچی جه‌للاد، بخاته‌ ڕوو. تا به‌ ڕوونی بیانبینین و هه‌ستیان پێ بكه‌ین.

من زۆر جار ئه‌م دوو پرسیاره‌ له‌ كه‌سانی ده‌وروبه‌رم و هاوڕێكانم و به‌شداربووانى سیمیناره‌كانم ده‌كه‌م، له‌ یه‌كه‌میاندا ده‌پرسم: “ئایا خۆتت خۆش ده‌وێت؟” هه‌موو كه‌س پێی وایه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌زانێت و زۆرینه‌ ده‌ڵێن: “ئاشكرایه‌ خۆمم خۆش ده‌وێت!” به‌ڵام له‌ ڕاستیدا له‌ كوێڕا دیاره‌؟ له‌ درێژه‌ی باسه‌كه‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه‌. پرسیاری دووه‌م: “خۆت ده‌ناسیت؟” سه‌رنجڕاكێشترین وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م پرسیاره‌ كه‌ گوێم لێ بووه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت “به‌ڵێ. من ناوم فڵانه‌ و نازناوم فیساره‌!” ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ قۆناغێكى خۆناسینه‌. له‌ ڕاستیدا له‌ وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌دا، پێویسته‌ زیاتر به‌دیقه‌ت بین، خۆێنه‌رى ئازیز، ئایا به‌ ئه‌ندازه‌ی پێویست “خۆت ده‌ناسیت؟” ئایا له‌ ڕاستیدا “خۆتت خۆش ده‌وێت؟” به‌داخه‌وه‌ هێنده‌ی پێمان وایه‌ و بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ین، نه‌ خۆمانمان خۆش ده‌وێت و نه‌خۆیشمان ده‌ناسین. به‌ هه‌زار و یه‌ك به‌ڵگه‌، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆماندا خراپین، له‌گه‌ڵ خۆماندا دوژمنین. ئه‌گه‌ر بمانتوانیایه‌ ئه‌م نامۆبوونه‌ به‌ (خود)، وه‌ك چیرۆكى “ماكبێس” ببینین، ئه‌و كات ده‌مانزانى چۆن وه‌ك جه‌للادێك، بێ به‌زه‌ییانه‌ نه‌ك هه‌فته‌ی جارێك، به‌ڵكوو هه‌موو خوله‌ك و چركه‌یه‌ك، به‌و په‌ڕی ڕق و توڕه‌ییه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك و بێ به‌زه‌ییانه‌ خۆمان قامچیکارى ده‌كه‌ین، ئازارى ده‌روون و ڕۆح، به‌راورد به‌ ده‌ردی جه‌سته‌، زۆر به‌سوێتره‌.

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا چیرۆكێكى سه‌رنجڕاكێشیان بۆ گێڕامه‌وه‌: خانمێك له‌ ده‌رگه‌ى ماڵێك ده‌دات و خاوه‌ن ماڵ ده‌یكاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “فه‌رموو، جه‌نابت كێیت؟” ئه‌ویش خۆى ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت “دایكی ئه‌و كچه‌م كه‌ تازه‌ هاوسه‌رگیریی كردووه‌، یه‌ك دوو مانگ ده‌بێت له‌م ماڵه‌دا كرێچییه‌” خاوه‌ن ماڵیش ده‌رده‌دڵی خۆی له‌ده‌ست شه‌ڕى كچ و زاواكه‌ى بۆ هه‌ڵده‌ڕێژێت: “خانم ئێمه‌ گیرمان خواردووه‌ به‌ده‌ست كچ و زاواكه‌تانه‌وه‌! به‌ڕاستی فه‌وتاوین! ده‌بێت ئه‌مانه‌ له‌م ماڵه‌ باربكه‌ن!” دایكی كچه‌ به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ ده‌پرسێت: “بۆچی؟ مه‌گه‌ر چی ڕوویداوه‌؟!”خاوه‌ن ماڵ ده‌ڵێت: “ئه‌مانه‌ هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڵ یه‌ك شه‌ڕ و ئاژاوه‌ و كوته‌ككارییانه‌. تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌م كوڕه‌ كچه‌كه‌تانی بردووه‌ بۆ خەستەخانە، له‌ نه‌خۆشخانه‌ش له‌ زاواكه‌تیان پرسیوه‌ مه‌سه‌له‌ چییه‌ هه‌موو شه‌وێك هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ بێهۆشی ده‌هێنیت بۆ نه‌خۆشخانه‌؟” زاواكه‌شتان ده‌ڵێت: “شتێكی وانییه‌ كه‌مێك په‌ستانی خوێنی نزمه‌..” دواجار ده‌رده‌كه‌وێت زاواكه‌ هه‌موو شه‌وێك هێنده‌ى له‌ بووكێ داوه‌، تا لە هۆش چووه‌. ئه‌مه‌ زۆر تاڵه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاڵتر له‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌م جۆره‌ ژیانه‌ زۆره‌. ئه‌گه‌ر وردببینه‌وه‌، ده‌بینین زۆره‌، به‌ڵام ده‌یانشارینه‌وه‌.

به‌ هه‌ر حاڵ، دایكى بووكێ ترس دایده‌گرێت و پرسیار و به‌دواداچوون له‌ هه‌موو خه‌ڵكی ماڵه‌كه‌ ده‌كات، دواتر كچه‌كه‌ له‌ دوای چه‌ند مانگێك بۆ دایكی ده‌دركێنێت هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌هۆی گرفتی سێکسییەوە، توانای ئه‌نجامدانی ئه‌ركى هاوسه‌رایه‌تیی نییه‌، دایكی سه‌ری سووڕ ده‌مێنێت و ده‌ڵێت: “ئه‌ى بۆچی لێت ده‌دات؟” كچه‌ش ده‌ڵێت: “منیش هه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ی لێ ده‌كه‌م، ده‌ڵێم من كێشه‌م نییه‌ و به‌و جۆره‌ی كه‌ هه‌یت تۆم قبووڵ كردووه‌ و خۆشیشم ده‌وێیت، بهێڵه‌ پێكه‌وه‌ بۆ خۆمان بژین، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شه‌وێك بەبێ ویستی خۆی، لێم ده‌دات”. هه‌ندێک له‌ هاوڕێیانی بووكه‌خان به‌دایكی ده‌ڵێن: “مه‌گه‌ر ئه‌م خێزانه‌تان نه‌ده‌ناسی؟ مه‌گه‌ر له‌ باره‌یانه‌وه‌ پرسیارتان نه‌كردبوو؟” دایكی له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: “بۆچی نا، خێزانێكی به‌ڕێزن، هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقییان نییه‌..” پاشان بۆ تێگه‌یشتن له‌ هۆكاری ئه‌م ڕووداوه‌، سه‌ردانى پزیشك ده‌كه‌ن. پزیشكه‌كه‌ش كه‌سێكى زیره‌ك بووه‌، له‌ دوای كه‌مێك پشكنین، ده‌ڵێت: “خانم! ئه‌م گه‌نجه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیوه‌ به‌و جۆره‌ی كه‌ دڵی ده‌یه‌وێت هاوسه‌رێكی نموونه‌یی بێت، هه‌ستی به‌ شه‌رمه‌زاری و ئابڕووچوون كردووه‌، به‌هۆی كه‌مئه‌زموونی و شه‌رم و حه‌یا و هه‌ستكردن به‌ كه‌می، سه‌ردانی پسپۆڕ و پزشكیشی نه‌كردووه‌، له‌گه‌ڵ خۆی كه‌وتووه‌ته‌ دژبەری و به‌خۆى نامۆ بووه‌، سه‌ركۆنه‌ى خۆى كردووه‌ كه‌ بۆچی من ناتوانم ژیانم به‌ڕێوه‌ ببه‌م؟ بۆچی ناتوانم ئه‌ركه‌كانم به‌ ڕێكوپێكی ڕاپه‌ڕێنم؟ بێ وستی خۆی، وا هه‌ستی كردووه‌ ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ى كه‌ ناتوانێت ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ بكات، کەسێکی ناپه‌سه‌نده‌، كه‌سێكى بێنرخه‌ و ده‌بێت له‌ نێو بچێت.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ دوژمنایه‌تیکردنی خۆی. هۆكارى ئه‌مه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ى بووه‌، چونكه‌ به‌هاتنی “ئه‌و”، كێشه‌ و لاوازییه‌كه‌ى ئه‌م ده‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌رگه‌ى ئه‌و  ئازاره‌ ڕۆحی و ده‌روونییه‌ بگرێت.  له‌به‌ر ئه‌مه‌ هه‌وڵى له‌ناوبردنی داوه‌. به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى لاوازییه‌كه‌ى ده‌خاته‌ پێش چاوی، ئه‌و وه‌كوو ئاوێنه‌یه‌ك به‌رانبه‌ری وه‌ستاوه‌ و پێی ده‌ڵێت تۆ ئه‌م توانایه‌ت نییه‌، ئه‌م لاوازییه‌ت هه‌یه‌.. بۆیه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى خۆى چاره‌سه‌ر بكات، ده‌یه‌وێت ئاوێنه‌كه‌ بشكێنیت. ئه‌م كه‌سه‌، كه‌سێكى خراپ نییه‌، به‌ڵام كه‌سێكى بێئاگابووه‌. ده‌بوو كه‌موكورتییه‌كانی خۆى قبووڵ بكردایه‌ و سه‌ردانی ڕاوێژكار و پزیشكی بكردایه‌ تا گرفته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و په‌رده‌پۆشی كردووه‌، ڕق و قینی خۆى به‌سه‌ر كه‌سێكی دیكه‌دا خاڵی كردووه‌ته‌وه‌. (هه‌ر كات كه‌سێكتان بینى ئازارى كه‌سێكى دیكه‌ ده‌دات، پێش ئه‌وه‌ی ڕق سه‌راپاتان دابگرێت، چركه‌یه‌ك بیر بكه‌نه‌وه‌، بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خۆی خراپه‌، له‌ ده‌روونه‌وه‌ په‌شێوه‌)، له‌ گۆزه‌ی ده‌روونیه‌وه‌ ژه‌هر دێته‌ده‌ر، ژه‌هری توڕه‌یی، ژه‌هری خۆبه‌كه‌مزانى و ژه‌هری ڕق، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆماندا دوژمنین. بۆ نموونه‌، پیاوێك كه‌ ناتوانێت بژێویى ژیانى دابین بكات، كاتێك به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، به‌بێ ویستى خۆى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خۆی ناكۆك و خراپه‌، به‌ خۆی ده‌ڵێت: “بۆچی ناتوانم ژیانم به‌ڕێوه‌ ببه‌م؟” ئه‌و كات له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانیشى په‌یوه‌ندیى خراپ ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌و ژن و منداڵانه‌ بۆ ئه‌و ئاوێنه‌ن. به‌خۆی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م ژن و منداڵانه‌ نه‌بوونایه‌، به‌م جۆره‌ شه‌رمه‌زار نه‌ده‌بووم. بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه‌، به‌ڵام به‌و جۆره‌ بیرده‌كاته‌وه‌. پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه‌، كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بوو.

زۆرن ئه‌و دایكانه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا به‌دڕه‌فتارن، له‌لایه‌ك هه‌م منداڵه‌كانیان خۆش ده‌وێت و هه‌م ڕقیشیان لێیانه‌. خۆیان بێئاگان، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان له‌ناو ببه‌ن. ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكه‌یت، ده‌بینیت ئه‌م هه‌سته‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ كه‌ ئه‌و دایكانه‌ له‌ژیانی هاوسه‌ریدا خۆشحاڵ نین، له‌ناخی دڵه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت جیا ببنه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر كات یه‌كێك له‌وانه‌ بیر له‌ جیایی ده‌كاته‌وه‌، به‌خۆی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر جیا بمه‌وه‌، جگه‌رگۆشه‌كانم چی لێ بكه‌م؟ به‌خۆی ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر منداڵم نه‌بوایه‌، بێكێشه‌ ده‌بووم” نه‌ستی پێی ده‌ڵێت ئه‌م منداڵانه‌ له‌ناو ببه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ خۆشی دەوێن. یان بۆ نموونه‌ پیاوێك كه‌ هاوسه‌ری هه‌یه‌ و ئاشقی ژنێكى تر ده‌بێت، كاتێك دێته‌وه‌ بۆ ماڵ، ڕه‌خنه‌ له‌ ژنه‌كه‌ی ده‌گرێت، ده‌یه‌وێت له‌ ژنه‌كه‌ى دوور بكه‌وێته‌وه‌، به‌خۆی ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئه‌م ژنه‌م نه‌بووایه‌، به‌ ئاسانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوسه‌رگیرییم ده‌كرد!” له‌ هه‌واڵ و ڕووداوه‌كاندا ده‌یخووێنینه‌وه‌ ژنێك پیاوه‌كه‌ی كوشت، یان مێردێك ژنه‌كه‌ی كوشت،

پاڵنه‌رى ئه‌م كاره‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ ویژدانی نائاگای منداڵانه‌یاندا، ئه‌و كه‌سه‌ له‌مپه‌ره‌ له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی به‌و كه‌سه‌ى كه‌ خۆشی ده‌وێت. پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌نێو ببات، ده‌توانێت به‌ خواسته‌كه‌ی بگات. ئه‌گه‌رچى ئه‌م كارانه‌ گه‌لێك منداڵانه‌ن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ و بوونیان هه‌یه‌. ئه‌م هه‌ستانه‌ به‌شێوه‌ی دژیه‌كی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، ده‌بێت له‌ یادمان بێت ئێمه‌ به‌ هه‌زار و یه‌ك به‌ڵگه‌ ئاماده‌ و له‌بارین كه‌ به‌خۆمان  نامۆ ببین  و ببین به‌ دوژمنى  خۆمان. فرۆید ده‌روونناسی به‌ناوبانگی نه‌مسایی، زۆر جوان شیكارى ئه‌م بابه‌ته‌ى كردووه‌، بڕوای وابوو زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان دوژمنى خۆیانن به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆیان بزانن، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌، بیردۆزه‌ى “غه‌ریزه‌ى مه‌رگ”ى پێشكه‌ش كرد، ئه‌ڵبه‌ت دواتر ئه‌م تیۆرییه‌ ڕه‌ت كرایه‌وه‌. خۆشبه‌ختانه‌ مرۆڤ غه‌ریزه‌یه‌كی به‌ناوی “غه‌ریزه‌ی مه‌رگ” نییه‌. به‌ڵام كاتێك مرۆڤ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی تێك ده‌چێت، هه‌ر وه‌كوو “ماكبێس” ده‌یه‌وێت خۆی له‌نێو ببات، زۆربه‌مان هونه‌ری شكسپیرمان له‌باره‌ی خۆمانه‌وه‌ نییه‌ تا ئه‌م قامچییه‌ له‌ ده‌روونمان بهێنینه‌ ده‌ره‌وه‌ و ببینین كه‌ چۆن خۆمان بەرقامچی ده‌دەین. ئێمه‌ بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆمان بزانین، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌ و كاره‌ چه‌وتانه‌ى كه‌ له‌ڕابردوودا ئه‌نجاممان داون، یان هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌نجاممانداون، به‌ هۆی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ زۆره‌ى له‌خۆمان هه‌مانبووه‌ و به‌دی نه‌هاتوون، خۆمان سزا ده‌ده‌ین. كه‌مێك بیربكه‌ره‌وه‌ و بزانه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ند كار ئه‌نجام ده‌ده‌یت كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیت نین؟ لیستێك له‌و كارانه‌ درووست بكه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیت نین و به‌زیانى تۆن. ئه‌و كات ده‌زانیت چۆن وه‌ك خراپترین دوژمن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆت ده‌كه‌یت!

تۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى خۆتت خۆش بوێت، ڕێزی خۆتت بوێت، هه‌میشه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌یت كه‌ دروستن و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیتن، ئه‌گه‌ر ڕقیشت له‌ خۆت بێت، هه‌میشه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌یت كه‌ زیانیان هه‌یه‌! ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ خۆكوژى، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى له‌سه‌رخۆ، ئه‌م خۆكوژییه‌ هێنده‌ له‌سه‌رخۆیه‌ كه‌ هه‌ستى پێ ناكه‌ین،  شاعیرێك ده‌ڵێت: “ژیانی من، مردنێكی له‌سه‌رخۆ بوو، گیانه‌ڵای ڕۆحمیان، به‌ ته‌مه‌ن بۆ هه‌ژمار كردم” ئه‌م شاعیره‌ له‌م دێڕه‌دا زۆر به‌كورتى و به‌وردى مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه‌. زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له‌ دۆخى گیانه‌ڵاندان، له‌سه‌رخۆ ده‌مرن و لایان وایه‌ ئه‌مه‌ ژیانه‌، ژیان ئه‌مه‌ نییه‌، ژیانێك تێیدا خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانت نه‌بێت، ده‌بێت پرسیار له‌خۆت بكه‌یت: بۆچی؟ ڕه‌نگه‌ بڵێیت: “من كاتێك خۆشحاڵ ده‌بم كه‌ ببمه‌ خاوه‌نى فڵان سه‌یاره‌ یان فڵان خانوو” نا ئازیزم، ئه‌وانه‌ په‌یدا ده‌بن، به‌ده‌ست دێن، به‌ڵام پێش هه‌موویان ده‌بێت خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوه‌كان بن.

ئاشكرایه‌ هه‌موومان كێشه‌مان هه‌یه‌، به‌ڵام نابێت كێشه‌كان ببنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خۆماندا خراپ ببێت، نابێت خۆمان نادیده‌ بگرین، نابێت خۆمان بسڕینه‌وه‌ و خۆمان له‌نێو ببه‌ین. بۆ نموونه‌، ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌ ده‌كێشیت، به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ژیانت ناكه‌یت، پاشه‌كه‌وت ناكه‌یت، بێ هۆ پاره‌كانت خه‌رج ده‌كه‌یت، له‌ واده‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی پزیشك ناكه‌یت، بۆلای ڕاوێژكار ناچیت. به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان خه‌ریكی خۆكوژی ده‌كه‌یت، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ى له‌زیانه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌م لایه‌نانه‌ به‌ئاگا هاتیت. ڕه‌نگه‌ مرۆڤ له‌ قۆناغێكدا زیانه‌كانى جگه‌ره‌كێشان نه‌زانێت، گرنگى پاشه‌كه‌وتكردن نه‌زانێت، گرنگى وه‌رزشكردن و زۆر شتی دیکە نه‌زانێت، به‌ڵام كاتێك كه‌سێك ئه‌مانه‌ى زانى و به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر خوو و  ڕێچكه‌ى هه‌ڵه‌، دیاره‌ ئه‌و كه‌سه‌ خۆی خۆش ناوێت. خۆكوژى ئه‌وه‌یه‌ شتى تازه‌ فێر نه‌بیت و بته‌وێت به‌زانیاری و په‌روه‌رده‌ی كۆن كێشه‌كانی دنیا چاره‌سه‌ر بكه‌یت. مرۆڤه‌كان به‌ ملیۆنان ڕێگا خه‌ریكى خۆكوژین. چركه‌ به‌ چركه‌ خۆیان له‌مه‌رگ نزیكتر ده‌كه‌نه‌وه‌! ڕه‌نگه‌ بڵێیت: كێشه‌ و گرفتی زۆرم هه‌یه‌، به‌ڵام من ده‌ڵێم كێ هه‌یه‌ كێشه‌ی نه‌بێت؟ له‌ یادمه‌ ڕۆژێك له‌ كۆڕێكدا له‌خزمه‌تی مامۆستاكه‌ماندا بووم، خودا لێی خۆش بێت، منیش وه‌كوو میوانێك بۆ یه‌كه‌مجار له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بووم، كاتێك مامۆستاكه‌مان قسه‌كانى ته‌واوكرد، ڕووی كرده‌ من و گوتی: ڕاتان چییه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانم؟ گوتم: مامۆستا گیان، من کاتێک له‌ ته‌مه‌نى دوازده‌ سیازده‌ ساڵیدا بوو، دووسێ جار هه‌وڵم داخۆم بکوژم، به‌ڵام لەترسا نه‌موێرا. ئیستاش زۆر زۆر خۆشحاڵم كه‌ ترسام و خۆم نه‌كوشت، چونكه‌ ئێوه‌ى به‌ڕێز و ئه‌م مرۆڤه‌ خۆشه‌ویستانه‌م ناسیوه‌، له‌م كۆڕه‌ى به‌ڕێزته‌وه‌ تێگه‌شتم كه‌ ژیان جوانی و ڕه‌هه‌ندی دیكه‌ی هه‌یه‌.

ئاماده‌بووان هه‌نێكیان له‌ژێر كاریگه‌ی وته‌كانی من فرمێسك له‌ چاوه‌كانیان قه‌تیس مابوو، هه‌ندێكیان منیان هان ده‌دا. مامۆستا پرسی: ناوت چییه‌؟ گوتم: ناوم مه‌حموودى موعه‌زه‌میه‌. گوتی: به‌ڕێز مه‌حموود مۆڵه‌تم ده‌ده‌یت خاڵێك بۆ سه‌ر قسه‌كانت زیاد بكه‌م؟ گوتم: به‌ڕێنماییه‌كانى به‌ڕێزت زۆر خۆشحاڵ ده‌بم. گوتی: له‌ قسه‌كاندا گوتت كاتێك ته‌مه‌نم دوازده‌ سیازده‌ ساڵان بووه‌ دوو سێ جار ویستوته‌ خۆت بكوژیت، به‌ڵام ترساویت و نه‌توێراوه‌، ئێستاش ده‌ڵێت: خۆشحاڵم کە ترساوم و خۆم نه‌كوشتووه‌، وایه‌؟ گوتم: به‌ڵێ. گوتى: ده‌بێت بڵێم ئه‌وه‌ خۆكوشتن نییه‌ كه‌ ئازایی و بوێری ده‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌وه‌ ژیانكردنه‌ بوێری پێویسته‌! چونكه‌ نه‌ترسایت و ئازابوویت كه‌ ژیانت هه‌ڵبژارد هیچ كات له‌ژیانكردن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا مه‌ترسن، خودا ئێمه‌ى دروست كردووه‌ و مۆڵه‌تی هه‌ڵه‌كردنیشی پێ داوین و ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌شی كراوه‌یه‌، بۆچی به‌قورسى ده‌یگرن؟ هێنده‌ ڕه‌خنه‌ له‌خۆتان مه‌گرن. هیچ كه‌س كامڵ نییه‌، ژیان به‌و جۆره‌ش نییه‌ كه‌ ئێوه‌ بیرى لێ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئێوه‌ ده‌توانن هه‌موو چركه‌یه‌ك بیربكه‌نه‌وه‌ و بڕیاربده‌ن، له‌ بڕیاره‌كانتان ده‌كرێت هه‌ڵه‌ بكه‌ن، “هه‌ڵه‌” ئه‌زموونكردنى ژیانه‌، ده‌بێت به‌رده‌وام ژیان ئه‌زموون بكه‌ن تا فێر ده‌بن. ئه‌گه‌ر خۆمانمان خۆش نه‌وێت، ده‌بین به‌ دوژمن له‌گه‌ڵ خۆمان.

ئیتر ورده‌ ورده‌ ژیانمان ناخۆش ده‌بێت و خه‌م و خه‌فه‌ت، له‌سه‌رخۆ و به‌رده‌وام “بوون”مان ده‌خۆن. زۆربه‌مان ئه‌م دوژمنه‌ ده‌روونیه‌ی خۆمان ناناسین و له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانى خوو ده‌گرین. “خود دوژمنی” له‌ نه‌ستماندا ده‌چه‌سپێت، هێماكانی ڕق و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ “خود” به‌شێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاو  و بڕیاره‌ هه‌ڵانه‌یه‌، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێستا و ئاینده‌مان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌. بۆ نموونه‌ ده‌ڵێن: حاڵت خراپه‌، سه‌ردانى دكتۆر بكه‌، نایكه‌یت، ئه‌و خواردنه‌ مه‌خۆ خراپه‌، هه‌ر ده‌یخۆیت و ده‌ڵێیت گه‌ده‌ى من هه‌موو شتێك هه‌رس ده‌كات، ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ بخۆ بۆ تۆ باشه‌، نایخۆیت. پێویسته‌ ماسك ببه‌ستیت كه‌ ئالووده‌ نه‌بیت، به‌ڵام نایبه‌سیت! ده‌بێت پشتوێنی سه‌لامه‌تی ببه‌ستیت، نایبه‌ستیت، پێویسته‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌یت، نایكه‌یت! جێگه‌یه‌ك كه‌ شادى  لێ بێت و حاڵت باش بكات، توانایشت هه‌بێت بچیت، ناچیت! له‌ خۆت بپرسه‌: بۆچی ناڕۆم؟ بۆچی شادتر نه‌ژیم؟ بۆچی ئه‌وكارانه‌ی كه‌ به‌كه‌ڵكهن ئه‌نجامیان ناده‌م؟ بۆچی ئه‌و كارانه‌ی زیانیان هه‌یه‌ به‌ ئاسانی ئه‌نجامیان ده‌ده‌م؟ با چاوه‌كانمان بشۆرین و له‌ خۆمان بپرسین: ئایا به‌ڕاستی خۆمم خۆش ده‌وێت؟ به‌ڕاستی ڕێز له‌ خۆم ده‌گرم؟ به‌ڕاستی به‌و جۆره‌ی كه‌ شایسته‌م قه‌دری خۆم ده‌زانم؟ پرسیار له‌خۆتان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و شێوه‌ى ئێستا درێژه‌ به‌ ژیانتان بده‌ن ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت؟ بۆ ئه‌وه‌ى بزانن تاچه‌ند خۆتان خۆش ده‌وێت، سه‌رنج بده‌ن له‌ئه‌نجامی كار و بیركردنه‌وه‌كانتان، له‌ چۆنیه‌تی ژیانتان، له‌ حسابی بانكیتان، له‌میزانی سه‌ركه‌وتن و شادومانیتان، له‌ چۆنێتی په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ خۆتان، هاوسه‌ر، منداڵه‌كانتان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌تان، ئه‌نجامه‌كان پێتان ده‌ڵێت چه‌نده‌ خۆتانتان خۆش ده‌وێت.

ئه‌گه‌ر خه‌نده‌یه‌كى بچووك له‌سه‌ر لێوه‌كانتانه، دڵێكی پڕ له‌ هیواتان هه‌یه‌، له‌ ژیاندا شه‌وقتان هه‌یه‌، دیاره‌ ڕێگاكه‌تان دروسته‌. هه‌ر كات توشى كێشه‌یه‌ك بوون, بڵێن: سوپاس بۆ خودا کە زیندووم. مرۆڤى زیندوو كێشه‌ى هه‌یه‌، ژیانیش واته‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان! به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك دووباره‌ و سێ باره‌ و چوار باره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ خۆتان بپرسن بۆچى كات به‌ فیڕۆ ده‌ده‌م؟ ئه‌گه‌ر یه‌ك جار بابه‌تێكت ئه‌زموون كرد و فێر نه‌بوویت، جاری دووه‌م ته‌مه‌نت به‌ فیڕۆ داوه‌. ده‌بێت بزانیت گرفته‌كه‌ت له‌ كوێدایه‌؟ پرسیار له‌ خۆت بكه‌ ئایا له‌گه‌ڵ خۆم خراپ نیم؟ ئایا خۆم ته‌مبێ ناكه‌م؟ ئایا نه‌بووم به‌ “ماكبێس؟” بۆچی له‌گه‌ڵ خۆم خراپم؟ چى وای كردووه‌ ڕقم له‌ خۆم و له‌ ژیان بێت؟ وه‌رن با وه‌كوو ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ین خۆمان قبووڵ بكه‌ین، خۆمانمان خۆش بوێت و ڕێز له‌ خۆمان بگرین، له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا “ماكبێس” زیاتر قسه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌و هۆكارانه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین كه‌ وا ده‌كه‌ن ئێمه‌ ڕقمان له‌ خۆمان بێت و ببین به‌ دوژمنى خۆمان. چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ مه‌شق و ڕاهێنان هه‌ن، به‌ یارمه‌تى ئه‌وان ده‌توانین زیاتر له‌گه‌ڵ خۆمان ئاشت ببینه‌وه‌.

مرۆڤی باڵا كه‌سێكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ئاشته‌. چونكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ئاشته‌، له‌گه‌ڵ ژیان و بوونه‌وه‌ر و ئه‌وانی دیكه‌یش ئاشته‌، ژیانی ڕوونه‌ و ڕۆشنایى ده‌به‌خشێت، له‌ به‌خشینى ڕۆشنایی ناسنامه‌ په‌یداده‌كات، نه‌ك له‌تاریكی، له‌و ڕۆشناییه‌ هه‌م خۆی و هه‌م ئه‌وانی دیكه‌ش سوودمەند ده‌بن.

نووسین: مەحموود موعەزەمی

وەرگێڕان: شاهۆ لەتیف

پۆستی پێشوو

سەبارەت بە کۆمەڵناسی مەعریفە

پۆستی داهاتوو

ڕۆڵی چین لە ململانێكانی نێوان حەماس- فەتح، کاریگەرییەکانی لەسەر پرسی فەڵەستین

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

مارپێچی ناوەکان لە ڕۆمانی “ناوی گوڵەباخ” دا
ئەدەب و هونەر

مارپێچی ناوەکان لە ڕۆمانی “ناوی گوڵەباخ” دا

ئازار 7, 2026
65
بەدکاران لە دیدی گێڕەرەوان و بەرهەمهێنەرانەوە
ئەدەب و هونەر

بەدکاران لە دیدی گێڕەرەوان و بەرهەمهێنەرانەوە

ئازار 3, 2026
56
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبى  هەڵوێستى چەپ بەرانبەر بە دۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان
ئەدەب و هونەر

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبى  هەڵوێستى چەپ بەرانبەر بە دۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان

شوبات 24, 2026
114

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌یلول 2024
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
« ئاب   تشرینی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە