“كه‌سايه‌تى تاكى ئێراقى له ڕوانگه‌ى كۆمه‌ڵناسى ديارى ئێراقى دكتۆر عه‌لى وه‌ردى، كتێبى كه‌سايه‌تى تاكى ئێراقى به نموونه”
“عەلی حوسێن موحسین ئەلوەردی”، زانای کۆمەڵناسیی ئێراقی بوو، مامۆستا و مێژوونووس بوو، ناسراو بوو بە ھاوسەنگی و بابەتی بوون لە کارەکانیدا، یەکێکیش بوو لە پێشەنگەکانی “عەلمانیەت” لە ئێراقدا، پاشگری ناوی وەردی لە خێزانەکەیەوە بۆی ماوەتەوە لەبەرئەوەی باپیرە گەورەی کاری کردووە لە دروستکردنی دڵۆپاندنی ئاوی گووڵدا، لە بەغدا لە ناوچەی کازمییە ساڵی ١٩١٣ی لە دایکبووە، لەساڵی ١٩٢٤ کورسی خوێندنی بەجێ ھێشتووە، بۆ ئەوەی لە لای عەتر دروستکەرێک کار بکات، دواتر لەکارەکەی دوور خراوەتەوە لەبەر ئەوەی ھەمیشە خۆی بە خوێندنەوەی کتێب و ڕۆژنامەوە خەریک کردوە و کڕیارەکانی فەرامۆش کردووە. دوای ئەوە، دووکانێکی کردووەتەوە کە خۆی سەرپەرشتی کردووە. لە ساڵی ١٩٣١ پەیوەندی بە خوێندنی ئێوارانەوە کردووە، لە پۆلی شەشی سەرەتایی دەستی بە خوێندن کردووە، ئەمەش سەرەتای ژیانێکی نوێ بووە بۆ ئەو، پاشان خوێندنەکەی تەواو ئەکات ئەبێت بە مامۆستا. لەساڵی ١٩٣٢ جل‌و بەرگی باوی ئەوکاتەی خۆی گۆڕیی، جل‌و بەرگی ئەفەندی پۆشی، پاش تەواو کردنی خوێندنی ئامادەیی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێراق بەدەست ھێنا و لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری دیکەدا بۆ خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی بەیروت نێردرا. پاشان لەوێش بکالۆریۆسی بەدەست ھێنا و دواتر نێردرا بۆ زانکۆی تەکساس و لەوێ لە ساڵی ١٩٤٨ ماستەری بەدەست ھێنا و ساڵی ١٩٥٠ ش دکتۆرای بەدەست ھێنا.
“ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە وەریگرتوون”
لە ساڵی ١٩٤٣ لە وەزارەتی مەعاریف وەک مامۆستای ئامادەیی ناوەندی بەغداد دامەزرا. لە ساڵی ١٩٥٠ دا وەک مامۆستای زانستی کۆمەڵناسی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغداد دامەزراوە. پاشان لەساڵی ١٩٧٠ دا لەسەر داوای خۆی خانەنشین کراوە، پاشان زانکۆی بەغداد نازناوی مامۆستای موتەمەڕیسی پێداوە. چەندین کتێب و دانراوی گرنگی ھەبووە، له چەندین ڕۆژنامە و فەرھەنگی گەورە لەسەری نووسیویانە و چەندین نامەی ماستەر و دکتۆرای لەسەر ھاتووە، لەکۆتایی حەفتاکاندا دەستی کرد بە نوسینەوەی یادەوەریەکانی خۆی لە دووتوێی کتێبێک‌دا، له‌ڕۆژى (13ته‌ممووزى 1995) كۆچى دوايى كردووه.
يه‌كێك له‌و توێژينه‌وانه‌ى دكتۆر “عه‌لى وه‌ردى” كتێبى “كه‌سايه‌تى تاكى ئێراقييه”، له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا هه‌وڵيداوه خوێندنه‌وه‌يه‌كى كۆمهڵناسييانه بۆ تاكى ئێراقى بكات، ئه‌ويش وه‌كوو خۆى نووسيويه‌تى دواى چه‌ندين توێژينه‌وه و به‌دواداچوونى وردى زانستى نووسيويه‌تى: كۆمه‌ڵگه‌ى ئێراقى وه‌كو هه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌كى ديكه چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى هه‌ڵگرتووه، كه‌سێتى تاكى ئێراقى شتێك له جووت كه‌سێتى پێوهدياره، پاشان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه تاكى ئێراقى پتر له تاكێكى تر خۆى وه‌ك باڵا پيشان ده‌دات و له وتار‌و نووسينهكانيشيدا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا خهڵكێكيشن له واقعى ژيانياندا ڕێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ڕاستييه ده‌جوڵێنه‌وه. دواتر دێته‌سه‌ر باسى ڕه‌فتارى تاكى ئێراقى و “عه‌لى وه‌ردى” ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاكى ئێراقى دووڕوو نييه وه‌ك چۆن هه‌ندێك كه‌س حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌م ناوه‌ى لێ بنێن، به‌ڵكوو له ڕاستييدا خاوه‌نى دوو كهسێتييه و كاتێك به كهسێتييهكى كارده‌كات له بير‌ى ده‌كات پێشتر به كهسێتييهكى ديكه چى كردووه، ئه‌و كاتێك بۆى لوا بانگه‌شه‌ى نموونه‌ى باڵا ياخود بنه‌ما مه‌زنه‌كان ده‌كات و به‌ته‌واوه‌تى به‌و ڕاستييه قسه ده‌كات و بۆ چوون ئاڕاسته ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواتر ڕه‌فتارێكى پێچه‌وانه‌ى ئه‌نجامدا ئه‌وا ڕووده‌كاته به‌كارهێنانى كهسێتييهكهى ديكه و نازانێت ده‌روونى يه‌كه‌مى چى گووتووه وئهنجامداوه، ئه‌مه‌ش په‌يوه‌ندى به لايه‌نى شارستانى و كۆمه‌ڵايه‌تيى و ده‌روونييه‌وه هه‌يه، پشت به‌ستن به‌مه له ئێراقدا دوو سيسته‌م بۆ به‌هاكان دياركهوتن: سيسته‌مێك باوه‌ڕى به هێزو نه‌به‌ردى و لوتبه‌رزى هه‌يه و له خۆگرتهى تايبه‌تمه‌ندى جه‌نگاوه‌رى ڕزگاركاره، له لايه‌كى تريشه‌وه سيسته‌مێك هه‌يه، كه باوه‌ڕى به ڕه‌نجدان و ئارامگرييه و باجيش ده‌دات و ملكه‌چ و گيرۆنكن، ململانێى شارستانيى ياخود ئه‌وه‌ى له زانستى مرۆڤناسيدا به (“ێكدادانى كولتووره‌كان” ناسراوه و ناوده‌برێت، به‌ڕاده‌يه‌كى زۆر كارى له ده‌روونى تاكى ئێراقى كردووه، تاكى ئێراقى ناچاركراوه ههڵگرتهى دوو جۆر له كه‌سێتى و به‌هاى كۆمه‌ڵايه‌تى بێت، ياخود لاسايى دوو چينى خه‌ڵكيش بكاته‌وه: چينێكى ده‌شته‌كى سه‌ركه‌وتوو و چينێكى جووتيارى ژێركه‌وتوو، جارێكيان باوه‌ڕى به سه‌ركه‌وتنه و خۆى پێوه دهنازێنێت و هه‌وڵى ديارخستنى هێزى خۆى ده‌دات له هه‌مبه‌ر كه‌سانى ده‌وروبه‌ريدا و جارێكى تر لهبهرچارهڕهشى ده‌ناڵێنێ و سكاڵاى سته‌مى خه‌ڵكانى تر ده‌كات له ههمبهريدا.
بۆ ئه‌مه نموونه گه‌لێكى زۆر ده‌هێنێته‌وه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر گوێ له گۆرانييه ئێراقييهكان بگريت ده‌بينين پڕيهتى له گازنده و ئازاركێشان، ئێراقى به گۆرانى دهگرييه و به قسهكردنيشى جنێو ده‌دات، كه گۆرانى ده‌چڕێت ئازار ده‌چێژێت، به‌ڵام هه‌ر كه دۆخێكى بۆ ده‌ڕه‌خسێت ده‌بێته هێرش به‌ر ياخود له توڕه‌ييدا جنێو ده‌دات، ئه‌م ديارده‌يه له ده‌روونى هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌يه، به‌ڵام له ده‌روونى ئێراقييهكاندا به‌هێزتر و ڕوونتره، چونكه به‌هاى ده‌شته‌كى و كشتو‌كاڵى له ئێراقدا هه‌ر له ده‌ستپێكى مێژووه‌وه بوونه‌ته دوانه‌يه‌كى يه‌كگرتوو، له ده‌روونى تاكى ئێراقدا تاوه‌كوو ئێستاش ئه‌م دۆخه باوه، ئه‌مه‌و ئه‌م حووتهكييه له سه‌رده‌مى عهباسييهكاندا چه‌قى گرتووه، كاتێك به‌غداد بووبه پايته‌ختى فه‌رمانڕه‌وايانى ئيسلاميى، له‌و كاته‌دا زۆرينه‌ى زانسته ئيسلامييه‌كان بهدياركهوتن و لۆجيكى يۆنانيش وه‌رگێڕدرا، گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌شدارى ئه‌م ڕه‌وته ڕۆشنبيرييه مهزنهيان كردووه، زۆرينه‌يان له چينى شكستخواردوون، له ڕاستيشدا تاك و ته‌را نه‌بێت وه‌چه‌ى دهشتهكيان تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، واته له‌و ساته‌وه تاوه‌كوو ئێستا مێشكمان به خودا ناسێتى چينى دۆڕاوه ڕه‌نگڕێژبووه، به‌ڵام كار‌و كرده‌وه‌كانمان هێشتاكه له‌ژێر كاريگه‌رى به‌ها دهشتهكييهكاندايه، چونكه به‌هاى باوى چينى باڵا بووه، هه‌ربه‌م هۆيهوهشهوه له‌يه‌ك كاتدا دوو جيهانى جياواز و پێچه‌وانه ده‌ژين، جيهانێكى هزرمه‌ندى نموونه‌يى له لايه‌ك و جيهانێكى كردارى واقعى له لايه‌كى تره‌وه، يه‌كێكمان له‌سه‌ر لۆجيكى ئهستۆتاليسى و نموونه‌يى ئايينى مشت‌ومڕ ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌م كه‌سه له ڕاستييدا كه‌سێكى ڕقاوى و كينه له دڵه..
له‌باره‌ى ڕهفتاى ئايينى و مه‌زه‌بى ئێراقييهكانهوه ده‌دوێت، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێراقييهكان هه‌ر له ده‌ستپێكى دياركهوتنى ئيسلامه‌وه به خه‌ڵكى دووزمان و پارچهكار ناوبانگيان ده‌ركه‌وتووه، و هه‌ندێك بيرمه‌نده كۆنه‌كانى هاوشێوه‌ى جاحز گرنگى زۆريان به‌م ديارده كۆمه‌ڵايه‌تييه‌ى ئێراق داوه، واته بۆچى ئێراقييهكان خه‌ڵكه دووزمان و جياكهرهوهن، بۆچى هانى سه‌ركرده‌كانيان ده‌دا بۆ شۆڕش و دواتر له كاتژمێرى ته‌نگانه‌دا پشتيان لێ ده‌كرد، ئێراقى له ته‌وژمى ژيانى ڕاسته‌قينه‌دا هيچيان له يه‌كتر جوودا نين و هه‌ميشه به‌دواى ناوبانگ و گهرهنتييهوهن، له‌مه‌دا هيچ جياوازييه‌ك نييه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى ديكه‌دا، جياوازييه‌كه له بيركردنه‌وه‌ى نموونهييهكهيهتى، تاكى ئێراقى بير له‌بنه‌ما گه‌لێك ده‌كاته‌وه، كه خۆيشى ناتوانێت جێبه‌جێيان بكات و بانگه‌شه‌ى ئامانج گه‌لێك ده‌كات ناتوانێت پێى ڕابگات، هه‌ربۆيه به سه‌ركرده‌كان ده‌ڵێت: هه‌ستنه‌وه من له‌گه‌ڵتدام، دواتريش كه ئه‌وان هه‌ستانه‌وه، له‌م كاته‌دا تاكى ئێراقى گه‌ر هه‌ست به‌يه‌ك مه‌ترسى بكات، له‌م ههستانهوهيهدا ئه‌وا خۆى خپ ده‌كات و بۆخۆى له‌ماڵه‌وه بێخه‌م لێى ده‌خه‌وێت و دواتريش گازنده‌ى بهدبهختييهكانى ڕۆژگار ده‌كات..
تێبينى ئه‌وه‌ش كراوه هه‌ر شارێك پياوانى ئايينى تێدا زۆر بێت جووتهكى كه‌سێتى تێدا زاڵه، چونكه مرۆڤ له‌م كۆمهڵگهيهدا ناچار ده‌بێت له لايه‌كه‌وه ئايينى بێت و له لايه‌كى تريشه‌وه دنياخوازى نا ئايينى بێت، دواتر باسى چه‌ندين ديارده ودهركهوتهى تر‌ى كۆمه‌ڵايه‌تيى و ئايينى و ده‌روونى كردووه، ئه‌گه‌ر سه‌يرى ڕه‌فتارى كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى ئه‌مڕۆى ئێراق بكه‌ين، زۆر به ئاسانى ئه‌م كۆڵينهوه وردانه‌ى عه‌لى وه‌ردى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت.
“عه‌لى وه‌ردى” له ساڵى 1995 كۆچى دوايى كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر بهاتايهوه تاوه‌كوو ئێستا له ژياندا بووايه و ژيانى سياسى دواى ساڵى 2003ى ئێراق و ئه‌و ديارده و دهركهوتانهى ژيانى سياسى و ئايينى ببينيايه، به دڵنياييه‌وه تێزى نوێى ده‌بوو، كه چۆن له‌دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عسى ئێراقه‌وه، شه‌ڕێكى تايفى تووند له‌نێوان مه‌زه‌بى شيعه و سووننه هه‌ڵگيرسا و هه‌زاران قوربانى لێكهوتهوه، ئه‌و ڕقه مێژووييه‌ى چه‌ندين ساڵ بوو به‌هۆكارى تووندوتيژى و ده‌سه‌ڵاتى ديكتاتۆرى به‌عس خه‌فه ببوو، دووباره داگيرسايهوه و كه‌وتنه‌وه گيانى يه‌كتر، گيانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى مه‌زه‌بى گه‌يشته لووتكه، دووڕوويى سه‌ركرده سياسييه‌كان، پهيمان شكاندن، گوێنه‌دا به ڕێككه‌وتنه‌كان و پابه‌ندبوونه مهزهبييه تووندڕهوييهكانيان، كلكايهتى بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه، تووندوتيژى و سه‌رهه‌ڵدانى گرووپ گه‌لى وه‌كوو قاعيده و داعش و …هتد، به‌ر ئه‌نجامى ئه‌و مێژووه‌ن كه عه‌لى وه‌ردى پێش په‌نجا ساڵ خوێندنه‌وه‌ى بۆ كردوون.
ئاماده‌كردنى: ژيلوان هه‌ڵه‌دنى