“ڕۆڵ و کاریگه‌ری فه‌زای سایبرنێتیک له بووژانه‌وه‌ی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی “ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان” وه‌ک نموونه”
“پێشەکی”
په‌ره‌سه‌ندنی خێرای فه‌زای زانیارییه‌کان و ته‌نینه‌وه‌ی هه‌موو جیهان به تۆری ئینته‌رنێت،به شێوه‌یه‌کی کرده‌یی دۆنیای وه‌ک گۆندێکی بچووک ده‌رهێناوه و گۆرینه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی له زووترین کات پراکتیزهکردووه. پێکه‌وه‌نووسانی ” کات” و” شوێن” له فه‌زای مه‌جازی له‌لایه‌که‌وه، شێوه‌یه‌ک له وێکچوون(ههمسانی)ی له زۆربواردا له زۆربه‌ی وه‌ڵاتان خۆڵقاندووه و له‌لایه‌کی تروه دژکرده‌وه‌ی کهمینهئێتنیکییهکانی بۆپاراستنی فه‌رهه‌نگ و کولتووری نه‌ته‌وه‌یی وخۆماڵی له به‌رانبه‌ر ته‌وه‌ژمی فه‌رهه‌نگی زاڵی جیهانی لێکهوهتوهتهوه. هه‌نووکه یه‌کێک له چه‌مه‌که گرینگه‌کان له پانتایی زانسته ئینسانییه‌کان، دیارده‌ی به‌جیهانیبوون و وه‌یه‌کچوونی فه‌رهه‌نگییه؛ به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌ڵێن جیهان له به‌رتیشکی تیکنۆلۆژی په‌یوه‌ندی – زانیاری نوێ به‌شێوه‌یه‌کی خێرا به‌رۆ یه‌کبوون وتوانه‌وه له‌نێو فه‌رهه‌نگی زاڵی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ده‌ڕوات؛ هه‌رله‌م پێناوه‌دا له”ئینته‌رنیت” وه‌ک یه‌کیک له شوێندانهرتهرین که‌ره‌سه‌کانی به جیهانیبوون باسی لێوه‌ده‌کرێت.
هه‌رچه‌نده هه‌نووکه، تێکنۆلۆژی زانیارییه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کۆمهڵگاجۆراوجۆرهکانی به‌رۆ ئاوێته‌بوونی (ئاسیمیلاسیون) فه‌رهه‌نگی بردووه؛ به‌ڵام هه‌رئه‌م شه‌پۆله نوێیه له‌به‌شێک له وڵاتان به‌تایبه‌ت له بازنه‌ی کاریگه‌ری که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان،خۆناسینه‌وه و پاراستنی فه‌رهه‌نگ وشۆناسی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وانی له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی زاڵی جیهانی و ناوچه‌یی لێکه‌وته‌وه‌ته‌وه. له‌و وڵاتانه‌ی که گرووپی نه‌ته‌وه‌یی زاڵ،هه‌وڵی له‌ناوبردن وتوانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی کهمینهنهتهوهییهکانی ژێرده‌ستی خۆی ده‌دات، دیارده‌ی “ئینته‌رنیت” وفه‌زای سایبر،ده‌رتانێکی زۆرباشی بۆنواندنی فه‌رهه‌نگی گرووپ گه‌لی نه‌ته‌وه‌یی وکه‌مینه ئێتنیکی وئایینه‌کانی پێکهێناوه. له‌م وتاره که به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازی(ته‌وسیفی – ته‌حلیلی) ئاماده‌کراوه هه‌وڵ ده‌رێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه: ئایا فه‌زای سایبرنێتیک له پرسی شوناس،ده‌توانێ ڕۆڵێکی دوولایه‌نه‌ی هه‌بێت؟
“چه‌مکه گشتییه‌کان”
1. شۆناس: شۆناس(هویت)، هه‌ڵگری “که‌سییه‌تی” مرۆڤه واته تاک یان گرووپێکی ئێنسانی، خۆی چۆن پێناسه ده‌کا وده‌یهه‌وێ چۆن خۆی بناسینێت ویان چۆن بناسرێت. شوناس، وه‌ڵامێکه بۆ پێویستێکی سرۆشتی لهنێومرۆڤ له پێناو ناساندنی خۆی له‌چوارچێوه‌ی زهنجیرهێک له دیارده‌گه‌لی فه‌رهه‌نگی،مێژوویی وجۆگرافیاییدا(مۆجته‌هێدزاده،1381، 66). شۆناس به مانای چێیه‌تی وکییهتییه و له پێداویستیێکی سرۆشتی ئێنسان به ناساندن به‌شتێک و یان شوێنێکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ؛ئه‌م ههستهگرێدراوه له سهربنهمایێکی ده‌روونی(غریزی)هه‌ڵقۆڵاو. دابینبوونی ئه‌م پێداویستیه،ده‌بێته هۆی “خۆئاگاهی” تاکی له مرۆڤدا وتێراوبوونی ئه‌م ویسته لهنێوگرووپێکی ئێنسانی،خۆئاگاهی به‌کۆمه‌ڵ وهاوبه‌ش یان” شۆناس”ی قه‌ومی،هۆزه‌کی ویان نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و گرووپه. ئه‌م”خۆئاگاهی”یه له‌کاتێک ئاستی نه‌ته‌وه‌یی بهخۆدهگرێ که له به‌راورد له‌گه‌ڵ شۆناسی گرووپێک له‌نه‌ته‌وه‌کانی ترههڵسهنگێدرێت(مۆجته‌هێدزاده،1387، 145).
” کالهێن” ئه‌ڵێ هیچ خه‌ڵکێکی بێ ناونیشان ناناسین و هیچ زمان و کولتوورێک به‌دی ناکرێت که له نێوان خۆی و ئه‌وه‌ی تر،ئێمه وئه‌وان،جیایی پێکنه‌هێنێت.له‌حه‌قیقه‌تدا،ناسینه‌وه‌ی بوونی هه‌رتاکێک له ڕۆتێکی درێژخایه‌ن لهجیاکردنهوه له ئه‌وانی ترپێکدێت.ئتنیکی ئێمه وئتنیکی ئێوه،ئایینی ئێمه وئایینی ئێوه،وڵاتی ئێمه و وڵاتی ئه‌وان(مهدهدپوور،1383، 63). کاستێلز شۆناس به ڕۆتێک له ماناسازی ده‌زانێت که له سه‌ربناغه‌ی تایبه‌تمه‌ندیێکی فه‌رهه‌نگی پێناسه ده‌کرێ(هه‌مان سه‌رچاوه،63). به‌شێک له بیرمه‌ندانی کۆمه‌ڵناسی،شۆناس له ئاستێکی تاکی ودهروونناسیهوه باس ده‌که‌ن به‌ڵام به‌شێکی تروه‌ک ” هێربێرت مید” شۆناس له چوارچیوه‌ی کۆمه‌ڵگا شرۆڤه ده‌کات وچه‌مکی”شۆناسی کۆمه‌ڵی”بۆپه‌یوه‌ندی له نێوان تاک وکۆمه‌ڵگا به‌کاری ده‌هێنێت(ده‌وران، 1382، 62). له جیهانێک که تووشی ئاڵ وگۆڕێکی وه‌ها خێراهاتووه،خه‌ڵک به‌ده‌سپێکی نوێوه له‌ده‌ورووبه‌ری شۆناس گه‌لی ئایینی،ئێتنیکی،سه‌رزه‌وینی ونه‌ته‌وه‌یی کۆده‌بنه‌وه(کاستێلز،1380، 29). له‌م نێوه‌دا،شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ یه‌کگرتووکردنی کۆمه‌ڵگا و به‌رگری له پهرتهوهوازه بوون، ڕۆڵێکی بنهرهتیههیه .له‌واقیعدا شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک چه‌ترێکی سێبهرهێنهر هه‌موو ورده کولتووره‌کان به‌رۆ یهکگهرتوویی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی وه‌ڵات کۆده‌کاته‌وه(هه‌مان،63).
شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی یان شۆناسی کۆمه‌ڵگه‌یی به‌رزترین ئاستی شۆناسی کۆمه‌ڵی له نێو هه‌ر وڵاتێکه وشۆناس وه‌رگرتن له‌م ئاسته(له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌ک)سه‌رچاوه‌ی شۆناسی کۆمه‌ڵی و له ئاکام دا شێوه‌یه‌ک له هه‌ستی خۆ- کۆمه‌ڵی(خودجمعی) کهبهشۆناسی نه‌ته‌وه‌یی پێناسه ده‌کرێت؛دێنیتهکایهوه(ده‌وران،1382، 62). “شێخاوهندی” شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی به دوایین شۆناسی وه‌رگیراوه(اکتسابی) ده‌زانێ که لهڕهۆتی(Sociability)له لایه‌ن بنه‌ماڵه،قۆتابخانه ومیدیاوه وه‌رده‌گێردرێت(هه‌مان،63).
2. فه‌زای سایبێرنێتیک: “وینێر”[1]وه‌ک خۆڵقێنه‌ری زانستی سایبێرنێتیک ده‌ڵێت:وشه‌ی”سایبرنێتیک” له بواره‌ی بنچکه‌وه، وشه‌یێکی گریکییه(یوونان) واته “کۆبرنیتس” به‌مانای سۆکانداروه وه‌رگیراوه(ده‌وران،1382، 58). “کیزا” فه‌زای سایبێر به فه‌زایه‌ک ده‌ناسێ که هه‌ڵقڵاوی زانیاری نادیاره؛زانیارییه‌ک،که ده‌توانێ شێوازی جۆراوجۆری هه‌بێت.ئه‌و بۆ ناسینی ئه‌م چه‌مکه و ڕوونکردنه‌وه‌ێکی باشتر بۆ ئه‌م فه‌زایه،تۆخم گه‌لی ئه‌م فه‌زا وه‌ک ئینتێرنێت یان تۆری جیهانی دێنێته‌کایه‌وه(هه‌مان،58). به‌شێک له بیرمه‌ندان فه‌زای مه‌جازی وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌ک دهشۆپهێنن وله پێناسه‌کردنیدا ده‌ڵێن: کۆمه‌ڵگای مه‌جازی بریتیه له ئه‌زموونی هاوبه‌ش له فه‌زای په‌یوه‌ندییه‌کان،له‌گه‌ڵ که‌سانێک که نابینرێن(نیکفهرجام،1385، 116). فه‌زای مه‌جازی به پێچه‌وانه‌ی فه‌زای واقێعی، شوێنێکه که مرۆڤ “نیشته‌جێ”شوێنێکهکهبوونی مادی نیه به‌ڵام هه‌بوونی هه‌یه. هه‌روا که ئه‌م فه‌زا بێ شۆێنه،له‌به‌رئه‌وه‌ی که له چوارچێوه‌ی فه‌زای مادی پێناسه ناکرێ، یاساگه‌لی فیزیکی له‌م فه‌زایه کاریگه‌ریان نیه.له‌فه‌زای مه‌جازی “دیمه‌نی فه‌رهه‌نگی”[2]به شوێنێک ده‌گۆترێ که ڕووباره‌کان ده‌توانن به‌رۆ ژوورایی تپۆڵکهکان ره‌وان ببن و یان دارستانێکی شووشه‌ییی له‌داره‌کان سه‌وزببێت(وهسووقی، 1375، 56).
هه‌نووکه پێشکه‌وتن وگه‌شه‌ی خێرای تێکنۆلۆژی،هیچ جۆره بهرنگاریێک هه‌ڵناگرێت و تێچووی پێویست بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی به شێوه‌یه‌کی باوه‌رنه‌کراو دابه‌زیوه. پێ ده‌چێت له‌م بهرنگاربوونهوهیهدا”کات”[3] ته‌نیا ته‌سلیم بوونی بۆمابێته‌وه و بۆ “فه‌زا”[4]ش چاره‌نووسێکی هاوشێوه‌ی “کات”ی بۆ چاوه‌ڕێی ده‌کرێت.وبه‌شێوه‌یه‌کی بێ وێنه فه‌زا،چکۆله وچکۆلهتر ده‌بێته‌وه(گۆڵ مۆحه‌مه‌دی،1383). له کۆتایی ده‌ییه‌ی 1970زایینی، ئینته‌رنێت له پانتایی جیهان خۆی نیشان دا و لهدهییهی هه‌شتای زایینی،ئه‌م تۆره گه‌شتیه” ئینتێرنێت” ناونرا. ئینته‌رنێت له ماوه‌ێه‌کی کۆرت به‌شێوه‌یه‌کی خێرا و سهرسووڕهێنهرگهشهی سه‌ند.له‌سه‌ره‌تادا سه‌دان و هه‌زاران زانکۆ،سه‌نته‌ری زانستی و ناوه‌ندی حۆکمیی،کامپیووتێرهکانیان به‌م تۆره نوێیه په‌یوه‌ندی دا. لهدهییهی1990زایینی،ئینتێرنێت له‌گه‌شه‌ی خۆیدا هه‌روه‌ها به‌خێرایی گه‌شه‌ی کرد؛که‌به‌پێ به‌شێک له لێکۆڵینه‌وه‌کان، رێژی په‌یامه‌کان که له‌ڕێگای ئینتێرنێته‌وه ده‌نێردا،هه‌رمانگێک به ڕێژه له گه‌ڵ مانگی پێشووی،20له‌سه‌د زۆرترده‌بوو(وهسووقی،1375، 54). ڕۆژگارێک خێرایی ناردنی ده‌یتا له چوارچێوه‌ی ئینتێرنێت له وڵاتی ئامریکا 56000 “بیت”[5] له‌یه‌ک چرکه بوو (هه‌ر پیتێک 8بیت ده‌بێت).له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی کات ئاشکرابوو که‌ئه‌م خێراییه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان زۆر کزولاوازه.دوای چه‌ند ساڵ خێرایی گه‌یشته یک ونێو ملوێن بیت له‌چرکه دا وئیستا(1995) 45ملوێن بیت له یه‌ک چرکه گه‌یشتووه.ئه‌م خێراییه،هێشتا دهڵخوازی کارناسان نیه وئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن خێرایی ئینترنێت به دوو مێلیارد بیت لهچرکهیکدا بگه‌ێنن؛که‌ئه‌گه‌ر ڕووبدات،ده‌توانرێت هه‌موو ئینسیکلووپیدیای بریتانیکا که نزیک به 30000 لاپه‌ره‌یه له ماوه‌ی یه‌ک یان دوو چرکه بۆ هه‌رشوێنێک بنێردرێت(هه‌مان،54).
هه‌نووکه نیشته‌جێ بوون له فه‌زای مه‌جازی کارێکی زۆرسادهیه.کامپیووتریک وموودێمێک ده‌توانێ به ئاسانی په‌یوه‌ندیت به ئیتێرنێتهوه بدات.بێگۆمان ئینتێرنێت،ته‌نیا شوێنێکه بۆ چوونه‌ناوه‌وه‌ی،پێویستی به‌ئیزن و ویزا نیه(هه‌مان،61). له ڕوانگه‌ی به‌شێک لهکاربهرانی ئینتێرنێت،فه‌زای مه‌جازی یان سایبێر، شوێنێکی ره‌ها و ئازاد له‌هه‌رجۆره کۆت وبهندێکه.که‌ئه‌م بۆچوونه ده‌توانێت وه‌ک فه‌زایه‌کی جیاوازشرۆڤه بکات.
ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که چه‌مکه‌کانی شۆناس وفه‌زای سایبێرنهتیک زه‌ق ده‌که‌نه‌وه؛ بریتین:-
- “شۆناس” وه‌ک سه‌رچاوه‌ی مانا وهه‌ڵگری که‌سیه‌تی تاک وکۆمه‌ڵگایه.
- “شۆناس” کاردانه‌وه‌یه‌کی دوولایه‌نه‌ی هه‌م له سۆنگه‌ی تاکی و ده‌روونناسی و هه‌م له سۆنگه‌ی کۆمه‌لایه‌تیدا هه‌یه.
- شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی،به‌رزترین ئاستی شۆناس له ههروهڵاتێک دایه.
- ناساندنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی شۆناس گه‌لی نه‌ته‌وه‌یی وئیێتنیکی له ڕه‌ۆتی به جیهانیبوون ڕووده‌دات.
- شۆناس،له ڕه‌ۆتی کۆمه‌ڵگه‌یی(جامێعهپهزیری)دا وه‌رده‌گێردرێت.
- “فه‌زای سایبێر” وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌ک دێته ئه‌ژمار که خه‌ڵکانی نابینرێن.
- فه‌زای سایبێر به وته‌ی کاربه‌رانی ئازاد و ره‌ها له ههرکۆت و به‌ندێکه.
- گه‌شه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری فه‌زای سایبیر و په‌یوه‌ندییه‌کان،به‌باوه‌ری به‌شێک له ڵێکۆڵهران سنووری ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه(nation-state) ده‌ڕووخێنێ.
3- “شۆناس”[6] له فه‌زای سایبێر: له‌م سه‌ده‌یه،که به‌سه‌ده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی زانیارییه‌کان ناودێرکراوه، ئایاشۆناسی نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیکی، به‌هۆی فه‌زای”سایبرنێتیک” لهڕووبهڕووبوون له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی زه‌به‌لاحی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا، تووشی توانه‌وه و ئاسمیلاسیوونی فه‌رهه‌نگی ده‌بن یان ئه‌م فه‌زایه، ده‌رتانێک بۆ رهزگاربوون و پارێزه‌ری له کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگی خۆماڵی بۆ گه‌لان،به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان دهێنێته کایه‌وه؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا دوو ڕوانگه‌ی جیاوازهه‌یه، له‌ڕوانگه‌ی که‌سانێکه‌وه گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی خێرای په‌یوه‌ندییه‌کان له ڕێگای میدیا و تۆڕه ئینتهرنێتیهکانهوه، به‌شێنه‌یی وله‌سه‌رخۆ،شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیکی کزولاواز ده‌کا و ڕاکێشان به‌رۆ شۆناسێکی نوێ ده‌خۆڵقێنێ کهتایبهتمهندیێکی فه‌رهه‌نگی وکۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کده‌ست و یهکرهنگ پێکده‌هێنێ. گه‌شبینان لهوقهناعهتهن کهپهرهسهندنی خێرای په‌یوه‌ندییه‌کان، به په‌راوێزخستن وناوچه‌گه‌رایی که‌مڕه‌نگ ده‌کاته‌وه و هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کان تێکه‌ڵ به فه‌رهه‌نگی زاڵی جیهانی ده‌بن و له‌یه‌کتر نزیکده‌بنه‌وه. “تۆڕ”[7]،هیچ جۆره سنووورێکی “ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه”[8] ناناسێنێ و سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕوو له‌گه‌شه، له ژێرکاریگه‌ری فه‌رهه‌نگی زاڵی جیهانی بێ مانا ده‌کات. ئێمه له‌شوێنێک ده‌توانین پێکهاته‌ی له‌ش بین و له‌شوێنێکی تر ڕۆح(ده‌وران،1382، 73).
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه که “جیهانیبوون”[9]به‌مانای پێکهێنانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه له نێوان کۆمه‌ڵگاکانه،”فه‌رهه‌نگ”[10]له‌زۆر بواردا وه‌ک ڕاسته‌وخۆترین،سه‌ره‌کیترین وبینراوترین تۆخمێکه که‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا ئه‌زموون ده‌کرێت(مۆحسنی،1380، 120). له لایه‌کی تر ڕووانگه‌یه‌ک له‌و باوه‌ره‌دایه کهپهرهسهندنی خێرای زانیارییه‌کان و گه‌شه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری فه‌زای سایبێرنێتیک، هه‌رچه‌نده تاڕاده‌یێک ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی سنوورهنهتهوهیهکان وهه‌موو خه‌ڵکی جیهان به‌رۆ فه‌رهه‌نگێکی هاوبه‌ش ڕێنوێنی ده‌کات؛به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا، ئه‌م تێکنۆلۆژییه نوێیه، ده‌بێته هۆی ناسینهوێکی نوێ لهشۆناسی نه‌ته‌وه‌یی گرووپه ئێتینکیهکان. “کاستێلز” لاوازبوونی سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان، بهڕۆتێکی “هاوکاتی”[11] ده‌زانێ.به‌م مانایه کهپهرسهندنی خێرای زانیارییه‌کان و دزه‌کردنی تۆری جیهانی ئینتێرنێت له ناخی فه‌رهه‌نگه‌کان و نه‌ته‌وه جۆراجۆره‌کان، ده‌بێته هۆی کزبوونی شۆناسی نهتهوهیییان. له لایه‌کیتره‌وه هه‌مان نهتهوهبهکهڵک وه‌رگرتن له‌م شێوازه له تکنیک،خۆناسینهوهیهکی نوێ له خۆیان ده‌که‌ن ولهم ڕێگه‌وه شۆناس وکهلتوورینهتهوهییان دۆڵه‌مه‌ند وپارێزراودهکهن(ده‌وران،1382 73).
له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ که خه‌ریکی خۆنواندنه،ئاڵ وگۆڕی پێکهاته‌یی له به‌رهه‌م هێنانی ده‌سه‌ڵات وهه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینین.ئه‌م جۆره لهئاڵ وگۆڕ،به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ره‌تی،له فۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی “شوێن”[12] و” کات”،ئاڵ وگۆڕ پێکده‌هێنێت که ئاکامه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌رهه‌نگێکی نوێ ده‌بێ(مهدهدپوور، 1383، 61). “کاستێلز”ده‌ڵێ هه‌رچه‌نده له به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگاکان، به‌هۆی زانیارییه‌کانه‌وه هاوشێوهیێکی زۆر ده‌بیندرێ، به‌ڵام جۆراوجۆری فه‌رهه‌نگی له کۆمه‌ڵگاکان هه‌روا وه‌ک واقێعێکی بهرچاوخۆدهنوێنێ.به‌م جۆره یه‌کگرتوویی و یه‌کبوونی ژاپۆن یان جیاوازبوونی ئێسپانیا له جووڵه‌یه‌کی سه‌ر له‌نوێ به‌رۆ نوێکردنه‌وه‌ی جیهانی که ئه‌م جاره له‌ڕێگای خێرایی گه‌شه‌ی ئینتێرنێت له وڵاته‌کان پێوانه ده‌کرێت له ڕۆتی له نێۆبردنی جیاوازیه فه‌رهه‌نگیه‌کان بێ ڕه‌نگ ده‌بێت(هه‌مان، 62). کاتێک تۆره‌کان “کات” و”شوێن” له ناوده‌به‌ن، خه‌ڵک ناچار ده‌بێ که خۆیان به‌شتانێک ببه‌ستنه‌وه و شۆناسی مێژوویی خۆیان بدۆزنه‌وه. ئه‌م جۆره له هه‌ڵویستی بهرنگاڕانه له‌ڕێگای سازدانی هێمای فه‌رهه‌نگی نوێ له‌ڕێگای که‌ره‌سه و مه‌وادی مێژوویی،دهکرێتهبهسهرچاوێکی نوێی شۆناس ومه‌عنا(مهدهپوور،1383، 65).
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ وڵاتی ئینته‌رنێت،مرۆڤ له به‌رانبه‌ری هێرشی زانیاری و فهرههنگهلێک ده‌بێته‌وه که تایبه‌ت به وڵات یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه. ئه‌وه‌ی که هه‌نووکه پترله هه‌رشتێک له‌به‌رچاوه، شێوه‌یه‌ک له وه‌رگرتنی په‌یامی تۆڕه جیهانییه‌کانه؛ کهههرفهرههنگ یان کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌ری ده‌گری و خۆی له‌گه‌ڵی سازده‌کات. له عاله‌می واقێعدا، بۆ وێنه لهناوگۆندێک به‌هۆی نزیکی جۆگرافیایی وهه‌ڵسووکه‌وتی ئاسایی وڕۆژانه،خه‌ڵکان په‌یوه‌ندێکی سه‌پێنراویان هه‌یه؛ به‌ڵام له‌فه‌زای مه‌جازی،په‌یوه‌ندییه‌کان ههڵبژێردراودهبێ وتهنیاکهسانێک ده‌گرێته‌وه که خۆت به باشیان ده‌زانی. په‌یوه‌ندی خه‌ڵک له گۆندێک، له‌فه‌زایه‌کی واقیعی ڕووده‌دات و شۆناسێک که خه‌ڵک له ڕێگای په‌یوه‌ندی وه‌ری ده‌گرن له‌سه‌رئه‌ساسی سۆزی شوێنگه‌یه که وا ده‌کا جۆرێک له‌سۆزی نیشتمانی بهنێسبهت ئاو وخاکهوه له مرۆڤه‌کان چکهره بکات؛ به‌ڵام له‌فه‌زای مه‌جازی،په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌ڵبژێردراو ده‌بێ بۆیه جیابوونه‌وه‌ش زۆر ئاسانه و ئه‌م فه‌زایه شۆناس خۆڵقێن نیه. ئه‌وه‌ی که‌ڕوون وئاشکرایه،له‌به‌رتیشکی گه‌شه‌ی له ڕاده‌به‌ری تێکنۆلۆژیای زانیارییه‌کان و ئینته‌رنێت، له‌بواری فه‌رهه‌نگی تاڕاده‌یه‌کی زۆر شوناسه‌کانی تاکی، قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌یی له ژێرشۆێنهواری شه‌پۆلی جیهانیبوون دان، به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه مانای ئه‌وه نادات که‌خه‌ڵک به نیسبه‌ت شۆناسه وه‌رگیراوه‌کانی خۆیان، ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بن؛ به‌ڵکوو به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له فه‌زای مه‌جازی و دامه‌زراندنی ماڵپه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها وێبلاگه جۆراۆجۆره‌کان و هه‌نووکه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی فه‌یسبووک، ئینستاگرام، تویته‌ر، خه‌ریکی سه‌رله‌نوێ خۆێندنه‌وه‌ی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن. سه‌رهه‌ڵدان وپهرسهندنی تێکنۆلۆژیای زانیاری به‌تایبه‌ت که‌ڵکی پڕ له‌گه‌شه له ئینته‌رنێت وای کردووه که خه‌ڵک بێ دڵه‌ڕاوکه و ترس له‌قاودانی شوناسی کهسیهتییان، له هه‌موو ده‌ره‌تانه‌کانی ئینته‌رنێت بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوبیرو هاونیشتمانه‌کانیان که‌ڵکی شایان وه‌ربگرن.
هه‌نووکه له‌و وڵاتانه‌ی که کهمینهنهتهوهیهکان له‌فه‌زای واقێعی ده‌ره‌تانی خۆناسینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و شۆناسی نه‌ته‌وه‌ییی خۆیان له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی بانده‌سته‌وه زۆت کراوه و زۆرینه‌ی بانده‌ست به‌پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ،به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی شۆناسی که‌مینه نهتهوهیهکاندایه،فه‌زای سایبێر باشترین شوێنه‌که ده‌رتانی له‌باری بۆ کهمینهنهتهوهکانی ڕه‌خساندووه که‌به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ببوژینهوه ولهفۆتان بیپارێزن. حکوومه‌ت له فه‌زای سایبێر دێمۆکراتیکه. له‌م فه‌زایه‌دا ده‌رتانی ده‌سڕاگه‌یشتن بۆ هه‌مووانه. هه‌رئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ده‌بێته هۆی دووربوون له پاوه‌نخوازی. هاوسه‌نگی له‌په‌یوه‌ندیه‌کان بیروڕای جیاواز و دژهناوهنده. هه‌روه‌ها ڕێز له ئازادی قسه‌کردن وژیانی تاکی له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌گێردرێ(وسووقی،1375، 62). یه‌کێک له گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئینته‌رنێت بۆ کهمینهنه تهوهییهکان بۆ ورووژاندنی کێشه‌کانیان، دۆخی ئازادی و نزم بوونی ئاستی چاوه‌دێرییه؛ به‌جۆڕێک که ئینته‌رنێت بهنێسبهت میدیاکانی تر، ئازادیه‌کی زۆرتر به کاربه‌رانی ده‌بخشێت(فهکووهی،عیاری،1384، 2). هه‌ستی شۆناس خوازی، وه‌ک پێویستێکی سۆزئاوی و ده‌روونیه و به‌ڵێنی ده‌روونی به ئه‌و، وه‌ک تایبهتمهندێیکی نه‌گۆڕ له نێوان مرۆڤه‌کاندایه و مرۆڤه‌کان به‌شێوازی جۆراۆجۆر و له ئاست و پێوه‌ری جیاواز، هه‌ستی شۆناس خوازی خۆیان له چوارچێوه‌ی گرووپگه‌لی ئینسانی، پێناسه‌ده‌که‌ن(حافێزنیا،89، 1390).
شۆناس به تایبه‌ت شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵگری داخواز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی گرووپێکی ئینسانییه له‌وڵات یان شوێنێکی دیاریکراو.پێداگری له شۆناس له‌به‌رانبه‌ر هێرشی فه‌رهه‌نگی ئه‌وانی تر،ڕۆتێکی به‌رده‌وام ونه‌بڕاوه‌یه. ئه‌م پێداگرییه له شۆناس خوازی چ له دنیای واقێعی و هه‌قیقی(actual) وچ له‌دنیای مه‌جازی(virtual) بێت به شێوازی ههمهجۆر له ژیانی تاک یان گرووپێکی نه‌ته‌وه‌یی،ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ.
4- شۆناس خوازی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات: لێره‌دا مه‌به‌ست له کوردستان ئه‌وبه‌شه له‌وڵاتی کوردان ده‌گرێته‌وه که له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ئیراندایه که بریتییه له پارێزگاکانی ورمێ، سنه،کرماشان و ئیلام. له وڵاتانی ئیران و تۆرکیه به‌هۆی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کوردستان، هه‌ڵاواردنی فه‌رهه‌نگی، ده‌ره‌تانی ئێنێکشاف و زیندووکردنه‌وه‌ی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کوردان له‌فه‌زای واقێعی و جۆگرافیایی نه‌ڕه‌خساوه، هه‌رچه‌نده کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ڕای هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کان،له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوڵه‌تی مۆدێرن له ئیران، هه‌موو هه‌وڵی خۆی داوه له‌هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان بۆبووژانهوهی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی که‌ڵک وه‌رگرێت به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی “نه‌ته‌وه‌سازی”[13] له‌وڵاتی ئێران چ له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و چ له‌ئیستادا، که له‌سه‌ر ئه‌ساسی “یه‌ک زمان و یه‌ک نه‌ته‌وه”،پێکهاته‌ی وڵات دارێژراوه، نه‌ته‌وه‌کانی جیا له فارس،ده‌رتانی بووژانه‌وه‌ی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگییان به شێوازی فه‌رمیی له فه‌زای سیاسی ئه‌و وڵاته بۆنهڕهخساوه ولهم ماوه‌یه‌دا له‌فه‌زای واقێعی به‌شێوازی جۆربه‌جۆر به‌ربه‌ست و ته‌نگه‌ژه‌ی بۆکراوه. به‌خۆشیه‌وه تێکنۆلۆژیای ئینترنێت و په‌ره‌سه‌ندنی دنیای مه‌جازی هه‌لێکی له‌باری بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ڕه‌خساندووه که خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شن. پانتایی خێرای ئینته‌رنێت له ئاستی هه‌موو جیهان، فه‌زایه‌کی تاڕاده‌یه‌ک ئازاد بۆ خۆنواندن و ناساندنی ههمووتاقم و ده‌سته‌یه‌کی ره‌گه‌زی، ئایینی و که‌مه نه‌ته‌وه‌یی خۆڵقاندووه؛ هه‌رچه‌نده وه‌ک فه‌زای واقیعی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازی ههمهجۆر وه‌ک هێزی سایبێری، که‌مکردنه‌وه‌ی خێرایی ئینته‌رنێت و فیلتێرینگ، بهربهگۆڕینهوهی ئازادی دهیتادهگرێت؛ به‌ڵام خه‌ڵکی شۆناس خوازی کوردستان، به‌باشترین شێوه، هه‌لی ئینترنێتی بۆ ڕێکخستن ودهسبهرکردنی مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی به‌کارهێناوه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی داخراوبوونی فه‌زای سیاسی له ئه‌رزی واقێع کهدهرتانی تێکۆشانی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی له‌خه‌ڵکی ئه‌وبه‌شه له‌کوردستانی زۆت کردووه، فه‌زای سایبێر و مه‌جازی، زۆر به ئاسانی ئهودهرهتانهی پێکهێناوه که خه‌ڵکانی ناڕازی و ڕه‌خنه‌گه‌ر وبه‌تایبه‌ت شۆناس خوازانی نه‌ته‌وه‌یی،له‌هه‌موو که‌ره‌سته‌کانی ئینتێرنێت بۆ خه‌باتی فه‌رهه‌نگی،سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی و بۆ ڕێکخراوه‌یی کردنی خه‌بات،که‌ڵک وه‌ربگرن. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،سه‌ره‌ڕای کزبوونی خێرایی ئینته‌رنێت و فیلتهربوونی زۆرێک له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌خۆشیه‌وه لاوانی به هه‌ست و شۆناس خواز، به‌ڕێکخستنی ژووره‌کان و گرووپگه‌لی هه‌مه جۆڕ، له‌بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری،ئه‌ده‌بی و هۆنه‌ری له هه‌موو تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌وڵی پاراستنی زمان وکه‌لتووری نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن. له‌و وڵاتانه‌ی که ده‌رتانی خه‌باتی ڕێکخراوه‌یی له‌ئه‌رزی واقیع زۆرئه‌سته‌مه،باشترین شوێن بۆپاراستن وپه‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگ و دۆزینه‌وه‌ی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی،فه‌زای سایبێر وئینتهرنێته.
له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو ،به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ئینته‌رنێت، کورد به‌باشترین شێوه، ه‌ڵکی له‌فه‌زای سایبێر وه‌رگرتووه. بۆ وێنه سه‌دان ماڵپهرله بوارهجۆراجۆرهکان له تۆڕی جیهانی ئینتێرنێت دامه‌زراوه. دوابه‌دوای دامه‌زران و سه‌رهه‌ڵدانی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی فه‌یسبووک، تویتر، تێلگرام و ئینستاگرام، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، یه‌کێک له‌چالاکترین شوێنه‌کانی ئیران بووه که سه‌ره‌ڕای فیلتربوونی به‌شیک له‌م تۆڕانه،هه‌موو خه‌ڵک به‌تایبه‌ت لاوان،به دانانی نووسراو و وێنه به زمانی کوردی وهه‌روه‌ها ڕێکخستنی گرووپ گه‌لی جۆراجۆر له بواره‌کانی ژینگه‌یی،کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی چالاکییان نواندووه. هه‌نووکه سه‌دان ماڵپه‌ڕ و سایتی ئینترنێتی له بواری جۆراجۆر وه‌ک هه‌واڵنێری، میدیایی، فه‌رهه‌نگی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی به‌هه‌موو زاراوهکوردیهکان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ریکی چالاکین. هه‌روه‌ها بێجگه له ماڵپه‌ره‌کان،هه‌زاران که‌س به‌کردنه‌وه‌ی په‌یجی تایبه‌ت وگرووپهگهلی هاوبیر له‌تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،له‌پێناو بووژانه‌وه وگه‌شه‌پێدانی زمان و که‌له‌پۆری نه‌ته‌وه‌یی چالاکی ده‌نوێنن.
“ئازه‌رنووش عه‌یاری” له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ژێرناوی”شۆناسی ئێتنیکی له ئینتێرنیت” که لهسهرگرۆپه قه‌ومییه‌کانی ئیران ئه‌نجامی داوه؛ ئاماژه به‌و ڕاستییه ده‌کات که تۆرکانی ئازه‌ری و کورده‌کان چالاکترین گرووپ گه‌لی ئێتنیکی له پانتایی ئینتێرنێت وفه‌زای سایبێر له‌ئاستی هه‌موو ئیران دان(عه‌یاری،1384). “فهکووهی وعهیاری” له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا ئاماژه به‌م ڕاستییه ده‌که‌ن که له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان به‌م حه‌قیقه‌ته گه‌یشتوون که زۆربه‌ی داخوازه باسکراوه‌کان له‌ماڵپه‌ره‌کانی تایبه‌ت به ئه‌قوام له‌ئیران، له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن و هه‌روه‌ها و به‌شێوه‌یه‌کی زه‌ق کراو، له‌سه‌ر زمان، ئایین و وڵاتی هاوبه‌ش (کهههرقهومیهتێک له قۆمێکی ترجیاوازه) و هه‌روه‌ها پێکهاتنی حکومه‌تێکی فێدرالیستی پێداگری کراوه. له زۆربه‌ی ماڵپه‌ره‌کانی گرووپه قه‌ومییه‌کان بێجگه له زمانی خۆیان، له زمانه‌کانی تری فارسی و ئینگلیسی بۆگه‌یاندنی داخوازه‌کانیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن(فهکووهی،عه‌یاری، 1384، 7-9).
هه‌نووکه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، فه‌زای مه‌جازی و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هێڵی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌موو گه‌لی کورد له پانتایی کوردستان و جیهانی پێکهێناوه و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌گشتی و لاوان و خۆێندکاران به تایبه‌تی، به وردی له باروودۆخی سیاسی، ئه‌منی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به‌شه‌کانی تری کوردستان ئاگادارن و له‌به‌رانبه‌ر هه‌رچه‌شنه ڕووداوێک له به‌شه‌کانی تر، به‌هه‌ڵوێست و شێلگیرانه یارمه‌تیده‌ری ناهامهتییهکانی گه‌له‌که‌یان ده‌بن وهه‌روه‌ها به سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌لی کورد له‌هه‌رشوێنێکی کوردستان شاد وخۆشحاڵ ده‌بن. هێرشی داعش بۆسه‌ر کوردستانی ڕۆژئاوا و باشوور و ئاواره‌یی به‌کۆمه‌ڵی کورد له‌و به‌شانه‌ی کوردستان و ڕۆڵ و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه و شه‌ڕوانان له‌به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه توندئاژۆیه، ڕهنگدانهوهییهکی یه‌کجار زۆری له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بوو. بێگۆمان میدیا و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕۆڵێکی حاشاهه‌ڵنه‌گریان لهزهق کردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته و هه‌روه‌ها هاندانی خه‌ڵک له‌پێناو هاوسۆزی کردن له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیان باشوور وڕۆژئاوا هه‌بوو. دانانی ده‌ییان که‌مپه‌ینی هاوکاری وهاوسۆزی له‌گه‌ڵ لێقۆماوانی کۆبانی وشه‌نگال ده‌رنجامی ئهوبانگهشانهبوو که‌له‌لایه‌ن لاوانی به‌هه‌ستی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له تۆڕه‌کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بوو.
5- ئاکامی لێکۆڵینه‌وه: هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا فه‌زای مه‌جازی ده‌توانێ کاردانه‌وه‌یه‌کی دوولایه‌نه‌ی هه‌بێت. له‌لایه‌ک به‌په‌ره‌سه‌ندنی هێماجیهانییهکان له‌فه‌زای مه‌جازی،ههموونهتهوهکانی جیهان ڕووبه‌ڕووی جۆرێک لهتێکڵاوی فه‌رهه‌نگی ده‌بن و له‌لایه‌کی تره‌وه،هه‌رئه‌م فه‌زایه،بێ هیچ له‌مپه‌ڕێک ده‌ره‌تانی دۆزینه‌وه و بووژانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و زیندووکردنه‌وه‌ی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی بهئهوکهمینهنهتهوهانه ده‌بخشێ که‌خه‌ریکی له‌ناوچوون وتوانه‌وه لهناوفهرههنگی زاڵ دان. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و باسانه که کرا و له وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌م وتاره، ئه‌م بۆچوونه ده‌سه‌لمێندرێ که فه‌زای سایبیر له بواری شۆناسهوه ده‌توانێ ڕۆڵێکی دوولایه‌نه‌ی هه‌بێت. له فه‌زای مه‌جازی به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌زای واقێعی که‌به‌شێک له‌خه‌ڵکان که به‌هۆی جێگه و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ک توانای خۆنواندنیان نیه، به‌ئاسانی و بهشۆناسێکی تازه‌وه ده‌رده‌که‌وه‌ن و به‌هیچ جۆره دهڵهڕاوکهیهک له زڕاندنی شۆناسی کهسیهتییان، به‌شوێن ئامانجه‌کانیان ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مڕۆکه،سه‌ره‌ڕای گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای فه‌رهه‌نگی جیهانی له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگاکان ولاوازبوونی به‌شێک له باوه‌ڕ وداب ونه‌ریته‌کان،به‌ڵام له‌به‌شێک له‌وڵاتان به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که پێکهاته‌یێکی هه‌مه‌ڕه‌نگیان هه‌یه،شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڕانه‌وه به‌رۆ فه‌رهه‌نگ وشۆناسی نه‌ته‌وه‌یی-ئێتنیکی ده‌بیندرێ که‌له‌م نێوه‌دا،فه‌زای سایبێرنێتیک به‌هۆی گه‌شه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ر له‌پانتایی گه‌ردوونی،ڕێگایه‌کی بێ تێچوو وئاسانی بۆنواندن وچالاکی فه‌رهه‌نگی بۆ نه‌ته‌وه‌کان خۆڵقاندووه.
وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌م وتاره هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه‌یه که له‌و وڵاتانه‌ی کهداموودهزگای داپڵۆسێنه‌ر ده‌رتانی بووژانه‌وه‌ی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی له کهمینهنهتهوهکانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی له فه‌زای واقێعی و جۆگرافیایی زهۆتکردووه و له‌ئه‌رزی واقێعدا تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌وڵدان بۆ ناسینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی پڕتێچوودهبێ، فه‌زای سایبێرنێتیک سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی توانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان له نێو کولتووری جیهانیدا،به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا به‌هۆی که‌ره‌سه پێشکه‌وتوه‌کانی په‌یوه‌ندی،ده‌رتانی خۆناسینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی وبووژانه‌وه‌ی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو گهلهبندهستهکان ویه‌ک له‌وان گه‌لی کورد له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ڕه‌خساندووه. له کۆتایی ئه‌م وتاره خاڵێکی سه‌ره‌نجڕاکێش ده‌خه‌مه ڕوو که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به فه‌زای مه‌جازی وتووڕهکۆمهڵاییهتیهکانهوه هه‌یه. ناحه‌زان ونه‌یارانی کوردستان هه‌نووکه به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له فه‌زای مه‌جازی و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له هه‌وڵی دوبه‌ره‌کی نانه‌وه له نێوان خه‌ڵکی پارچه‌کانی کوردستانن.
ماوه‌یێکه که‌سانێک که وه‌ک هێزی سایبێری دژمنانی کورد و کوردستان ڕۆڵ ده‌گێرن هه‌ر هه‌واڵیک که له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاوده‌بێته‌وه بهپهیج ولاپه‌ڕه‌ی فه‌یک،به دانانی کامێنتی نه‌شیاو هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات وبه ناوهێنانی وشه‌ی “ئێرانی فڵان”مه‌رامی ناحه‌زانه‌ی خۆیان ده‌خنه‌ڕوو.له‌به‌رانبه‌ریشدا که‌سانێک له ژێرناوی به‌رگری له کوردانی ڕۆژهه‌ڵات بێ ڕێزی به خه‌ڵکی باشووه ده‌که‌ن،ئه‌م کاره قیزه‌ونه بێگۆمان به پاڵپشتی دژمنانی کورد وکوردستان به مه‌به‌ستی پراکتیزه‌کردنی سیاسه‌تی لهیهکترازاندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له دوو به‌شی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێ.بێگۆمان پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پلانێکی له‌وچه‌شنه ئێرادهیێکی نیشتمانی و دڵسۆزانه‌ی نووسه‌ران،ڕۆژنامه‌نووسان ومیدیاکارانی ده‌روه‌ستی ده‌وێ.
سه‌رچاوه‌کان؛
1-بوسا،ابو،(1385)،امپرياليسم سايبر،ترجمه:دكترپرويز علوي،نشرثانيه،تهران.
2-حافظ نیا،محمد رضا،(1390)،جغرافیای سیاسی فضای مجازی،تهران،انتشارات سمت.
3-حافظ نیا،محمدرضا،کاویانی،مراد،(1393)،فلسفه جغرافیای سیاسی،تهران،انتشارات پژوهشکده مطالعات راهبردی.
4-حقدار، علي رضا،فراسوي پست مدرنيته،انديشه شبكه اي، فلسفه سنتي و هويت ايراني ، انتشارات شفيعي، تهران.
5-دوران، بهزاد،(1382)،هويت ملي و تعامل درفضاي سايبرنتيك،مجله نامه پژوهش، شماره 6.
6-رجايي،فرهنگ،(1382)، مشكله هويت ايرانيان امروز،نشر ني، تهران.
7-شان پي،ويلبر،(1385)،هنروفرهنگ ديجيتال،ترجمه:اميد نيكفرجام،نشربيناب،مجله هنر،شماره 10.
8-عزيزي، ستار،( 1385)،حمايت ازاقليت ها درحقوق بين المل،نشر نورعلم،همدان.
9-گيدنز، آنتوني،(1378)،تجدد و تشخص،جامعه و هويت شخصي درعصر جديدة ترجمه:ناصر موفقيان،نشر ني،تهران.
10-گل محمدي ،احمد،(1382)،دمكراسي ديجيتال،مجله راهبرد،شماره 28.
- عياري،آذرنوش،(1384)،هويت قومي دراينترنت(بررسي عملكرد اينترنتي گروههاي قومي آذري، بلوچ، تركمن ، عرب خوزستاني و كرد)،استاد رهنما:دكترناصرفكوهي،دانشكده علوم اجتماعي دانشگاه تهران،پايان نامه كارشناسي ارشد.
- مجتهدزاده، پيروز،(1381)،جغرافياي سياسي و سياست جغرافيايي،انتشارات سمت،تهران.
- مجتهدزاده،پيروز،(1384)،دمكراسي و هويت ايراني،فصلنامه اطلاعات سياسي –اقتصادي، شماره 221-222.
- مانوئل، كاستلز،(1380)،قدرت هويت،ترجمه:چاووشيان،طرح ن‌و،تهران.
- محسني، منوچر،(1382)،جامعه شناسي جامعه اطلاعاتي،نشرديدار،تهران.
- مددپور،محمد،(1383)،فرهنگ و هويت درجامعه شبكه اي،مجله ره آورد نور،شماره 9.
- وثوقي،فاطمه،(1385)،اينترنت،ناحيهاي بدون مرز،تحقيقات جغرافيايي،شماره 43.
- مور،ريچارد كي،(1383)،دمكراسي و فضاي سايبر،ترجمه: عبدالرضا زكوت روشندل،رسانه، شماره 59.
- فكوهي،ناصر،(1388)،اينترنت و هويت درپنج هويت قومي ايراني،مجله رسانه جهاني،شماره 7.
[1]Wiener
[2]Cultural Landscape
[3]Time
[4] space
[5]Bit
[6]Identity
[7]Net
[8]Nation-state
[9]Globalization
[10]Culture
[11]Concurrency
[12]Place
[13]Nation-building