“به بۆنه‌ی پێکه‌وه‌نانی که‌لله‌سه‌ری شانه‌ده‌ر زێده‌وه”
“پێشه‌کی”
مێژوو به‌ر له هه‌ر شت گێڕانه‌وه‌یه و ناوه‌ندی گێڕانه‌وه‌کانیش هێز بووه و هێزه. لانیکه‌م ئێمه وه‌کوو کورد له ڕه‌وتی خودوشیاریماندا له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به ته‌واوه‌تی درکمان به‌م ڕاستییه کرد و ئێسته‌ش پێیه‌وه هه‌م ده‌ژین و هه‌م ده‌تلێینه‌وه، کاتێک ده‌سه‌ڵات و زلهێزه‌کانی ناوچه‌که سنووره حوکمڕانی و قه‌له‌مره‌ویی فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان به زه‌بری هێز و له سۆنگه‌ی ئایدۆلۆژیای ئایینی یان خێڵه‌کی و قه‌ومییه‌وه بره‌و پیدا کوردستان له ناو ژینگه‌یه‌کی بێوه‌ی و دوور له شه‌ڕه‌ئه‌نگێز و شه‌ڕخوازی بوو ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هۆکاری ئه‌م نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی کورد بووه شتێکی ڕاست و هاوکات ترسناکمان به‌یان کردبێت، له سه‌رووی هه‌مو ئه‌مانه‌وه فاکت و واقیعی مێژوویی که ئێمه وه‌کوو شوێنه‌وار و ئاسه‌واری شوێنه‌واره کۆنه‌کان ده‌یناسین ده‌توانێت هاوکێشه‌ی هێز، گێڕانه‌وه و زانستی کۆلۆنیالیستیی ئه‌م هێزانه و گێرانه‌وه‌کانیان تووشی ئالنگاریی بکات، لانیکه‌م ئه‌گه‌ر هه‌موو پلان و گێڕانه‌وه چه‌ند سه‌د ساڵه‌کانیان هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌وا درز و قه‌ڵشتی گه‌وره‌یان تێده‌خات. له درێژه‌دا ده‌په‌رژێمه سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی که په‌یوه‌ستن به دۆزینه‌وه‌ی که‌لله‌سه‌رێک که به‌ناوی “زێد شانه‌ده‌ر” له دونیادا و له‌م ڕۆژانه‌دا ناوی ده‌رکرد و سه‌رنجی هه‌موو ناوه‌نده زانستی و سیاسی و ته‌نانه‌ت سینه‌ماییه‌کانیشی خسته سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی له وڵاتی کوردان که کیمیاباران و ئه‌نفال و پاکتاوکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
“دۆزینه‌وه‌ی مێژووه شێوه‌ێنراوه‌کان و مه‌زادی خوێنین”
دۆزینه‌وه و پێکه‌وه‌نانی که‌لله‌سه‌ری مرۆڤێکی “ڕه‌گه‌زی مێ” نیاندرتاڵ له ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانیی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا. بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌مه‌یه که که‌لله‌سه‌ری ئه‌م په‌یکه‌ره له جوگرافیای کوردستان و له ناو دڵی مێژوویه‌کی که‌ونارا و کۆن ده‌رهێنراوه، خاڵی سه‌یر و کاره‌ساتاوی ئه‌مه‌یه که نزیک نیو سه‌ده پێش ئێستا واته له ساڵی 1980 شاعیری میلی ئێمه مامۆستا “عه‌بدوڵلا په‌شێو” له شیعری “مه‌زاد”(1980، مۆسکۆ) دا ئاماژه‌ی به شانه‌ده‌ر و میژووی دێرینی ئه‌و شوێنه له زه‌مینه‌ی مافخوازییه‌ک بۆ کورد و شوێندانانێک بۆ کوردستان وه‌کوو پانتایه‌کی گه‌وره‌ی مێژووی شارستانییه‌تی مرۆیی، ده‌خاته ڕوو، باس ئه‌وه نییه که په‌شێو ئه‌م شیعره‌ی هۆنیوه‌ته‌وه و شیعره‌که له ڕووی شیعرییه‌ته‌وه چۆناوچۆنه به‌ڵکوو باس ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م پشکنین و دزۆینه‌وه‌ی پاشماوه‌کانی مرۆڤی نیاندرتاڵ له ساڵی 1830 له به‌لیجیکا بووه و دواتر له 1951 که ئێسکه په‌یکه‌ری 9 پیاو و ژن و منداڵ له شانه‌ده‌ر دۆزرانه‌وه تاکوو ئێسته هیچ و ده‌نگ و باسێکی ئه‌وتۆ نه‌بووه و ئێسته دیسان به شانه‌ده‌ر زێده‌وه زانستی ڕۆژئاوا و میدیاکانی ده‌رکه‌وتوونه‌ته‌وه. واته له ساڵی 1950 هاتووه‌ته شانه‌ده‌ر و له‌وێ شوێنپێکانی مرۆڤی نیاندرتاڵ دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێسته و ئه‌م ساته‌ش گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه. هۆکاره‌ی ئه‌مه‌ش زۆر و زه‌به‌نده و با سه‌ره‌تا شیعره کورته‌که‌ی په‌شێو به لێکدانه‌وه‌یه‌که‌وه بخه‌مه ڕوو پاشان دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه.
“مه‌زاد”
(کێ کڕیاره؟/ هه‌رچیم هه‌یه هه‌مووی تاڵان فرۆش ده‌که‌م!/ کێ کڕیاره؟/ ده‌ی! وه‌رنه پێش/ فه‌رموون/ ئه‌مه کالانای چاو، بڕبڕه‌ی پشت و کاسه‌سه‌ر/ کڵاوی که‌ریم خانی زه‌ند/ شیر و زرێی سه‌لاحه‌دین/ مێژووی لنگه‌وقووچی بێبه‌ر/ یه‌که یه‌که به‌نده‌کانی په‌یمانی مۆرفینی سیڤه‌ر/ ده‌نده‌کانی نیاندرتاڵی پیره ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر/ کێ کڕیاره/ هه‌رچیم هه‌یه/ هه‌مووی تاڵان فرۆش ده‌که‌م/ سواڵه‌ت و ئاته‌شکه‌ده/ دیوانسه‌رای شاهه‌کانمان، به بنچینه و بنیاده‌وه/به‌رده‌نووس و نه‌خش و نیگار/به ته‌خت و تاجی ماده‌وه…/مه‌زاد…مه‌زاد…/هه‌رچیم هه‌یه هه‌مووی مه‌زاد…/به پارچه‌یه‌ک په‌ڕۆی ساده که هه‌ڵبکرێ و بشنێته‌وه له سه‌ر بستێک زه‌وی ئازاد/ هه‌رچیم هه‌یه هه‌مووی مه‌زاد.)
له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره و له تێڕوانینی شاعیردا که به خه‌مخۆر و په‌شێوێکی سه‌رسه‌ختی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ناسراوه ئێمه ته‌نها شانه‌ده‌ر نابینین به‌ڵکوو چه‌ندین وێستگه‌ی گرینگ و دره‌وشاوه‌ی مێژوویی ده‌بینین که ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و لێبڕاوانه‌ش به نیسبه‌ت و په‌یوه‌ست به کورده‌وه یه‌کلا نه‌بووبێتنه‌وه ئه‌وا بێگومان له کورد و جوگرافیا و ژیاری سه‌ر ئه‌م خاکه‌ی (که ئێسته له قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره‌دا له هه‌ر چوار پارچه‌دا نیشته‌جێیه‌تی) به ئاسانی هه‌ڵده‌پێکرێت. به‌ڵام هه‌مدیس ئه‌مه کۆی بابه‌ته‌که نییه له ناو شیعره‌که‌دا ئه‌وه‌ی وا ده‌شێت زیاتر سه‌رنجی بده‌ین و ده‌شێت وه‌کوو پرسیار له دڵی شیعره‌که‌دا فۆرمووله‌ی بکه‌ین ئه‌مه‌یه که بوونی ده‌نده‌کانی مرۆڤی ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر (ئێسته که‌لله‌سه‌ری شانه‌ده‌ر زێد) و بوونی که‌ریم خانی زه‌ند و سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی و هتد بۆچی نه‌یتوانیوه کیان و قه‌واره‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ که ئاڵاکه‌ی تێدا شه‌کاوه بێت بۆ کورد به‌دی بهێنێت؟ یان به ده‌ربڕینێکی دیکه بۆچی نه‌یتوانی وه‌کوو شاعیر ده‌ڵێت پێش به په‌یمانی مۆرفینی سیڤه‌ر و دابارینی نه‌هامه‌تیی مێژوویی و شارستانیی به‌سه‌ر کورد بگرێت؟
واته پرسیاره‌که لێره‌دا ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی جیهان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به سیاسی و ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیر، به تۆزقاڵێک چییه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان هه‌یه بکرێته‌وه، بۆچی جیهان به گه‌جه‌ر و گوجه‌رییه‌وه هێشتا ناتوانێت کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ببینێت که سه‌ربه‌خۆیی پێی ڕه‌وایه و مافی خۆیه‌تی له وڵاتانی که‌ونینه‌ی باو و باپیرانیدا به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بژی؟ ئه‌م پرسیاره ڕه‌نگه ساده و سواو بنوێنیت به‌ڵام هیچ کات به‌و مانایه نایه‌ت ده‌بێت ده‌سبه‌رداری بین و دووباره و چه‌ند باره گه‌ڵاڵه‌ی نه‌که‌ینه‌وه، ساده‌یه چونکه ده‌لاله‌ته‌کی ڕوونه و سواوه چونکه ئێمه وه‌کوو کورد له هه‌موو پارچه‌کاندا به‌ڕاده‌ی خۆمان ئه‌مه‌مان پرسیوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ وه‌ڵامێک له هیچ داگیرکه‌رێکی ڕاسته‌وخۆ و ناڕا‌سته‌وخۆوه له ئارادا نه‌بووه، سواندوویانه واته به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک و کۆلۆنیالیستانه ویستوویانه سواوی که‌ن و له وزه و هێزی بخه‌ن. ئێسته بابه‌ته‌که ئه‌مه‌یه که دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م که‌لله‌سه‌ره که له لایه‌ن زانکۆکانی به‌ریتانیا و به ئیزن و هاوکاری حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستانیش بووه هیچ شتێک له برین و ئازاره‌کانی ئێمه وه‌کوو کورد سووک ده‌کات یان دیسان ده‌بێت به بابه‌تێک بۆ سه‌رکه‌وتنی زانست و توانایی ئه‌قڵی پشکنه‌ره دره‌وشاوه‌ی ڕۆژئاواییه‌کان؟ هه‌ر ئه‌و ئه‌قڵه‌ی که له ئاسته سیاسییه‌که‌یدا کوردستانی گه‌وره‌ری تووشی پارچه‌پارچه‌کردن و هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه کرد که بووه به برین به سه‌ر ڕۆح و جه‌سته‌ی زیاتر له هه‌شتا ملیۆن کورد له هه‌موو جیهاندا؟
ئێسته ئێمه ده‌بێت چۆن ئه‌م که‌شف و دۆزینه‌وه‌یه که ناڕاسته‌وخۆترین ڕایه‌ڵه‌که‌ی به کورده‌وه ئه‌مه‌یه که له جوگرافیایه‌کی دێرینی کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆترینیشی ئه‌مه‌یه که ئه‌م وڵات و خاکه مه‌کۆ و سه‌رزه‌مینی ژیاری چه‌ند سه‌د هه‌زار ساڵه‌ی مرۆڤن، بخوێنینه‌وه؟ ئایا زانستی ڕۆژئاوایی هه‌ر وه‌کوو خۆیان ده‌عیه‌ی بۆ ده‌که‌ن سنووره سیاسی و زانستی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی لێک جوێ کردووه‌ته‌وه و هیچیان نابوێرێت؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆچی ناوه‌نده زانستییه‌کانیان له زۆر شوێندا کورد وه‌کوو کۆنترین دانیشتوانی ناوچه‌ی مێزۆپۆتامیا باس ده‌که‌ن به‌ڵام کوردستان وه‌کوو پارچه‌گه‌لێکی بنده‌ستی چوار وڵاتی ئێران، ئێراق، تورکیا و سووریا ده‌نووسنه‌وه؟ زۆڵێتی ئه‌قڵی ڕۆژئاوایی له جوێکردنه‌وه‌ی مه‌سڵه‌حه‌تئامێز و هاوکات له تێکه‌ڵکردنی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌دا به ئاسانی ده‌رناکه‌وێت به‌ڵام شتێکیش نییه ئێمه وه‌کوو کورد پیی نامۆ بین. مه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م ئاسه‌وار و مێژووانه نابێت کاریگه‌ر بن له پرۆسه‌ی چه‌سپاندنی ماف و داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له سه‌رده‌مێکدا که ئیتر هۆشی ده‌سکرد خه‌ریکه شوێن پێی مرۆڤی سه‌رده‌م له‌ق ده‌کات؟
من ناتوانم باوه‌ڕ به‌وه بکه‌م که زانست ته‌نها خواستێکی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نی هه‌یه و له خزمه‌تی هه‌یمه‌نه و جه‌به‌رووتی ئیمپراتۆری و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کان هه‌ر له‌کۆنه‌وه تاکوو ئێستا نه‌بووه به تایبه‌تی له ڕۆژئاوا و به تایبه‌تیش له ئینگلیسی ئێسته یان به‌ریتانیای کۆن، ئه‌م تێڕامان و پرسیارکردنه زایه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌مان شیعڕه‌که‌ی په‌شێوی مه‌زنه بۆ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین نه‌وه‌کانی داپیره‌یه‌کی حه‌فتا و پێنج هه‌زار ساڵه ئه‌وا ده‌توانین بڵێین بۆ خاک و وڵات و شوێنه‌وارێک که داپیره‌یه‌ک له داپیره‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی له سه‌ره‌تاکی ژیانی مرۆڤدا له‌وی ژیاوه، له ناو که‌لتوورێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی پێشکه‌وتوودا هه‌ناسه‌ی هه‌ڵکێشاوه، ڕێوڕه‌سمێکی گوڵبارانکردنیان بۆ مردووه‌کانیان هه‌بووه و ده‌کرێت بڵێین جۆرێک شینگێڕیی سه‌ره‌تایی ستاتیکانه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام نه‌ک ئه‌مه به‌ڵکوو ده‌یان شوێنه‌وار و ئاسه‌واری مێژوویی ئێمه له پارچه جیاوازه‌کانی کوردستان یان خاپوور و وێرانکراون یان دزراون و به ناوی وڵاتان و ناسنامه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانه‌وه له ناوه‌نده زانستییه جیهانییه‌کاندا تۆمار کراون که‌واته سه‌ربه‌خۆبوونی زانست وه‌همێکی پووچه‌ڵه و نابێت ئێمه بڕوای پێ بکه‌ین، یان لانیکه‌م به بێ پرسیارلێکردنی ڕژد نابێت ئه‌م گوزاره‌یه‌یان لێ قبووڵ بکه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نها لایه‌نێکی هاوکێشه‌که‌یه و ئه‌گه‌ر ئێمه قامکێکمان به‌ره‌وڕووی ئه‌وان بێت وه‌کوو خاوه‌نانی زانست و هێز و دایگیرکه‌ر، ئه‌وا چوار قامکمان ده‌بێت له خۆمان بێت که بۆچی له ماوه‌ی سی و هێنده ساڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌م ڕووه‌وه به‌نیسبه‌ت قه‌باره و باڵای مێژووییمان که‌مترین چالاکی و ده‌رکه‌وتنمان هه‌بووه؟ بۆچی ئاسه‌واره‌کانی ئێمه به وه‌سواس و هه‌ستیارییه‌وه ناخوێنرێنه‌وه و له لایه‌ن خۆمان یان تیمه ده‌ره‌کییه پسپۆڕه‌کان (به چاوساغیی زانکۆ و تیمه زانستی و ئاسه‌وارناسییه‌کانی خۆمانه‌وه) به وردی پشکنین و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ناکرێت؟
من پێم وایه پاش ڕاپه‌ڕین و ڕزگاربوونی ئه‌و به‌شه له باشووری کوردستان یه‌کێک له شێوه‌کانی خه‌باتمان ده‌بوو حه‌تمه‌ن ئاسه‌وارناسیی و مێژوو بایات تاکوو لانیکه‌م به ڕاکێشانی سه‌رنجی ناوه‌نده زانستییه‌کانی جیهان بڕێک له کاریگه‌رییه سه‌لبی و داگیرکارانه‌کانی سیاسه‌تی جیهانی و ناوچه‌یی له سه‌ر خۆمان که‌م که‌ینه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه کورد له‌م ڕووه‌شه‌وه لاواز و که‌م ده‌سه‌ڵات ده‌رکه‌وتووه. ئه‌گه‌رچی ئێستا له‌و دۆکیۆمێنتار‌ی که له سه‌ر ئه‌م داپیره شانه‌ده‌رییه به هاوکاریی “بی بی سی و نێتفلیکس” کراوه ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵین ئه‌م که‌لله سه‌ره له قووڵایی چیاکانی کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌م دیسان ئه‌مه ته‌نانه‌ت گه‌ره‌نتیی ئه‌وه‌ش ناکات له لایه‌ن میدیاکانی وڵاتانی داگیرکه‌ره‌وه نه‌شێوێنرێت، هه‌ر دوێنێ له چه‌ند میدیای فارسیی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت په‌هله‌وییه‌کانی دژیان هه‌واڵه‌که‌م خوێنده‌وه به بێ ئه‌وه‌ی بچووکترین ئاماژه به شوێنی دۆزینه‌وه و که‌شفی که‌لله سه‌ره‌که بکه‌ن ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان ڕق و گرێی مێژوویی به نیسبه‌ت کورده‌وه که به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن دان بنێن به هه‌ر شتێکدا که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست ده‌بێت به گرینگی کورد یان خاکه‌که‌ی. هه‌ر بۆیه هاتنه‌وه‌ی داپیره‌ی شانه‌ده‌ریی به‌ر له‌وه‌ی شاگه‌شکه‌مانبکات ده‌بێت به‌رپرسیار و ئاماده و ترساومان بکات نه‌وه‌کوو شوناس و بوونی دێرینی ئه‌میش به‌رن و به ناوی خۆیانه‌وه تۆماری که‌ن که ئه‌وکات هیچی دیکه‌مان نابێت وه‌کوو شاعیر ده‌ڵیت بیخه‌ینه مه‌زاده‌وه.