زۆر خۆشحاڵم لێره له‌گه‌ڵ ئێوه‌دام، ده‌زانن له فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن “نیوزله‌ندا” به هه‌شته، كه‌واته زۆر سه‌رنجڕاكێشه بۆ فه‌یله‌سوفێك بڕوات بۆ به‌هه‌شت، به سروشتی خۆی ڕه‌نگه به هه‌شت له ده‌ستچووبێ، بێگومان ئێوه ده‌توانن پێم بڵێن: ئایا به‌هه‌شتی ڕاسته‌قینه هه‌یه؟
به‌ڕاستی بۆ من مایه‌یی دڵخۆشییه له‌گه‌ڵ ئێو‌ه‌م و له وڵاته‌كه‌تان، گفتوگۆ ده‌كه‌م، كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار هاتمه نیوزله‌ندا تۆقێنه‌ر بوو. تۆقێنه‌ره به‌و مانایه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ده‌چیته شوێنێك به هه‌شته، خاڵێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه؛ زۆرینه‌ی كات پێویسته به ئینگلیزی قسه بكه‌م، پرسیاری ئه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی ده‌زانیت یان نا؟ بۆ من قورسترین پرسیاره، وه‌ك فه‌ڕه‌نسییه‌ك پێمخۆشه چیرۆكی خۆمتان له‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی بۆ بگێڕمه‌وه؛ چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا له “نیۆرك” بووم، ئه‌وێ وه‌ك ئێره به‌هه‌شت نیه و زۆر جیاوازه، له “نیۆرك” قسه‌م ده‌كرد، پۆزشم بۆ ئینگلیزییه‌كه‌م ده‌هێنایه‌وه، وتم ” بمبورن، به‌ڵام پێویسته به ئینگلیزی قسه بكه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئینگلیزییه‌كه‌ی من شتێكه له نێوان فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانیدا” پاشان درێژه‌م پێدا. به بۆچوونی خۆم له وه‌ها شوێنێكم له نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیادا. له كۆتایی گفتوگۆكه‌دا كوڕێكی گه‌نج هات بۆلام و پێی وتم ” نا… ئینگلیزییه‌كه‌ت هه‌مووی له نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا نه‌بوو” زۆر خۆشحاڵبووم، ڕه‌نگه ئینگلیزییه‌كه‌م نزیك كردبێته‌وه له ئینگلیزی، دواتر به‌رده‌وام بوو، به ته‌نزه‌وه وتی ” نه‌خێر، به تێگه‌یشتنی من له ئه‌ڵمانی نزیكتره” و ئیدی خۆشحاڵیه‌كه‌م به‌رده‌وام نه‌بوو. تكایه بمبورن بۆئه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزیم باش نییه، ڕه‌نگه له‌ناو به هه‌شتی ئه‌مڕۆدا پێویست بێت به ئینگلیزی قسه بكه‌ین، لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه؛ ڕه‌نگبێ خودایش ئه‌مڕۆ به ئینگلیزی قسه بكات؟
ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت له باره‌ی “ڕیاڵ” ه‌وه بۆتان بدوێم، پرسیاری “ڕیاڵ چیه” ( ئه‌گه‌ر بتوانین بڵێین؛ شتێكه وه‌ك ئه‌مه) ڕیاڵی – ڕیاڵ؟ ئه‌وه پرسیارێكی زۆر گرنگه، چونكه له دونیای ئه‌مڕۆ و له جیهاندا ڕیاڵ به گشتی تووشی شڵه‌ژان هاتووه له‌گه‌ڵ ئابووریدا. مه‌به‌ستم ڕیاڵی ڕاسته‌قینه‌ی دونیای ئابوورییه. ئابووری هه‌موو ڕیاڵێتییه‌كان ده‌ناسێت و به‌سه‌ریدا ده‌یسه‌پێنێ وه‌ك خۆی، سیاسه‌تیش ملكه‌چی ده‌كات. له جیهاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت ئابووری دیسكۆرسێكی سه‌ربه‌خۆ بێت بۆخۆی و پاسه‌وانی ڕاسته‌قینه‌ی “ڕیاڵ” بكات، به‌مه‌رجێك یاسای جیهانی سه‌رمایه‌داری ئه‌وه بێت كه ئێمه له دیسكۆرسی ئابووریدا به ده‌سته‌وه‌ی ده‌ده‌ین. له ڕاستیدا ئه‌مرۆ ئابووری دیسكۆرسێكه به‌ڕێوه‌مان ده‌بات. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئابووری ئاخافتنی هیچ شتێكی لا په‌سه‌ند نه‌بێت و ڕیاڵ سرووشتێكی تووندوتیژی هه‌بێت، چونكه له كۆتایدا پێویسته گۆێڕایه‌ڵی ئابووری بین وه‌ك وتم به شێوه ئابوورییه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ لێكدژییه‌ك له ئارادایه، وه‌ك ئێوه ده‌زانن ئابووری له هه‌ندێك تێگه‌یشتنیدا له نه‌خۆشخانه‌ی سرووشت دا خه‌وێنراوه، ئێمه له قه‌یرانداین، له وێرانه‌داین، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی خراپه بۆ ملیۆنان كه‌س، ئه‌مڕۆكه خودی ئابووریناسان به‌گشتی له‌ناو شڵه‌ژانی تێگه‌یشتن دان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زاڵبوون به‌سه‌ر ترس و له‌رزی ئابووریدا، له ڕاستیدا كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه، ئابووریناسان خه‌رجیده‌ری فه‌رمانه‌كانن تاوه‌كو زاڵ بن به‌سه‌ر كاره‌سات دا و توانای پێشبینی كردنیان لاوازه، ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی وانه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشه كه ئابووریناسان وانه‌ی لێ وه‌ربگرن و فێربن، چۆن بتوانین هه‌ڵبێین له تێگه‌یشتنی چه‌وسێنه‌رانه‌ی ڕیاڵ. ڕیاڵ شتێكه ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی بین، ئه‌مه زۆر گرنگه، چونكه پرسیاری “ڕیاڵ” پرسیارێكه به ڕوونی په‌یوه‌ندی به چالاكییه‌كانی مرۆڤ و بیرمه‌ندانه‌وه هه‌یه. به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئایا ڕیاڵ ئه‌گه‌ر بێت و فه‌رمانێك بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه دان بدات ئه‌وا ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات یان توانیویه‌تی شیمانه‌ی كرانه‌وه‌ی ئه‌رك و فرمان و، پێویستییه‌كانی مرۆڤ ئازاد بكات؟. با پرسیارێكی فه‌لسه‌فییانه ده‌رباره‌ی ڕیاڵ بكه‌ین؛ ئیدی هه‌ر پرسیارێك بێت، ڕه‌نگه له‌سه‌روو هه‌موو پرسیاره‌كانی پێشتره‌وه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیسكۆرسێكمان بداتێ به‌و پێیه‌ی “ڕیاڵ” زۆری لێ ده‌كات، ئێمه ده‌توانین یان ناتوانین جیهان بگۆڕین؟ ڕه‌نگه وه‌ڵامێكمان پێ نه‌بێت یان وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه بێت كه “ناتوانین” و به ڕوونی نكۆڵی لێ بكه‌ین به‌ڵام وا باشتره خۆ به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ین و لێی هه‌ڵبێین باشتره، بۆیه هه‌میشه هه‌ڵهاتن له خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان باشتره بۆیه پرسیاری ڕژد ئه‌وه‌یه چۆن ده‌توانین هه‌ڵبێین له خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ڕیاڵی ئابووری؟
لێره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی به “پڵاتۆ”وه هه‌یه، پێموایه “پڵاتۆ” زۆر دڵخۆش ده‌بوو “نیوزله‌ندا”ی بدۆزیبایه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا بۆ وڵاتێك سیاسه‌تێكی دروستی تیا دابمه‌زرێنێ، ده‌یزانی ئه‌وه له یۆنان‌دا مه‌حاڵه، دواتریش له ئیمپراتۆریای ڕۆمادا هه‌ر مه‌حاڵ بوو، ده‌شێت ئه‌مڕۆكه‌یش هه‌ر مه‌حاڵ بێت. “پڵاتۆ” ده‌توانێ بڵێت هه‌ندێك وڵات بوونی هه‌بێت، به‌ڵام نازانین له كوێوه ئه‌و بوونه دێت؟ له‌كوێوه ده‌گونجێ دادوه‌رانه جێگیربكرێت؟ سیاسه‌تێكی نوێی تێدا دابمه‌رزێنرێت له فۆڕمی ده‌وڵه‌تدا. ئه‌گه‌ر “پڵاتۆ” ده‌رباره‌ی ئوستوره‌ی نیوزله‌ندا بیزانیبایه “نیوزله‌ندا” به‌هه‌شته ئه‌وا ده‌هات و كۆماره‌كه‌ی لێره داده‌مه‌زراند. به‌ڵام ئێوه ده‌زانن ئه‌و ڕێگه‌یه‌یی ئایدیاكه‌ی لێوه هاتووه ملكه‌چی جه‌ور و سته‌مه و ئاوا ده‌توانن به‌ناوبانگێكی مه‌جازی بن له‌ناو ئه‌شكه‌وتدا. له مه‌جازیه‌تی ئه‌شكه‌وتدا وێنه‌ی جیهانێكی داخراو ده‌كه‌یت كه وێنایه‌كی هه‌ڵه و نادروسته له هه‌ندێكجار ئه‌و وێنه‌یه وه‌ك ته‌ڵه ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها له‌ناو ئه‌شكه‌وتدا ده‌توانرێ هه‌بێت، ڕه‌نگه ئه‌مه بارودۆخی جیهانه‌كه‌مان بێت و له‌ناو ئه‌شكه‌وتی ئابووری دا بژین.
پێده‌چێت له كۆتایدا هه‌ژموون و سه‌روه‌ری ئابووری به زۆرلێكردن ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه ڕیاڵێكی دروست نیه، ڕه‌نگه ئابووری ئه‌شكه‌وته‌كه‌مان بێت، ئه‌شكه‌وتێكی مۆدێرن. ئه‌وه‌ی “پڵاتۆ” فێرمان ده‌كات ئه‌وه‌یه؛ بزانین جیهان له ژێر ڕێساكاندا ده‌ركه‌وتووه، نه‌ك یاساگه‌لێكی ڕیاڵ، پێویسته له ئه‌شكه‌وته‌كه بێینه ده‌ره‌وه و هه‌ڵبێن بۆ جێگه‌یه‌كی دی، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ناڕێكخراوی جیهانه و ئه‌مڕۆكه دیسكۆرسێكی زۆرلێكراو و ملكه‌چكراو له‌ناو دیسكۆرسی ئابووری مۆدێرنه‌دا هه‌یه. شتگه‌لێكی زۆر سودمه‌ند و پڕ زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌یه هه‌یه، مه‌به‌ست لێی ئابڕوچوونی جیهانه‌كه‌مانه، ئایا ئابڕوچوون له نیوزله‌ندا نیه ئه‌گه‌ر به هه‌شتیش بێت؟
ده‌توانم بڵێم؛ ئابڕوچوون له هه‌موو ڕۆژێكی ئه‌ورووپادا ڕووده‌دات به تایبه‌ت ئابڕوچوونی فه‌لسه‌فه، ئابڕوچوون هه‌میشه شۆڕشێكی بچوكی ڕیاڵه، ڕۆژێك له ڕێگه‌ی میدیاوه فێرده‌كرێین كه هه‌ندێك كه‌س فڵانه شت بۆ فڵان یان كه‌سانێكی دیكه له ماڵه‌وه به جانتای پڕ له پاره‌ی كاشه‌وه دێنه ده‌ره‌وه، ئێمه به هێز به‌رهه‌ڵستكاریمان پێ ناكرێت، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شتانێك ده‌كه‌ین زیاتره له “ڕیاڵ” كه خه‌ڵكی به‌رده‌وام له باره‌یه‌وه قسه ده‌كه‌ن و به گشتی ده‌ڵێن ” هه‌موو شتێك باش ده‌بێت گه‌ر بتوانین قه‌رزه‌كانمان بده‌ینه‌وه” هه‌روه‌ها ڕۆژێك هه‌ندێ شت له سیاسیه‌وه‌كانه‌وه فێرده‌بین، هه‌ندێكات ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانیش پاره‌ی كاشی پڕوپاگه‌نده‌ی ئاهه‌نگ وه‌رده‌گرن، كاتێك هه‌موو ئه‌مانه زانران ئیدی ئه‌وه ئابڕوچوونه. پاشان ئێوه ده‌زانن ئایدیای ئابڕوچوون كاتێك ده‌بێت كه “ڕیاڵ” هه‌بێت، خاڵێكی دیكه‌ی ئابڕوچوون ئه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئابڕوچوونێكدا ده‌بێ ببینین كه ئه‌ویش به‌شێكی “ڕیاڵ”ه ئاوه‌ها به گشتی تاریك و نادیاره، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و پنته بچوكه شۆڕش له‌ناو كۆمه‌ڵگادا نابزوێنێ، به‌ڵكو جیاكردنه‌وه‌ی پێشبینیه‌كانی یاسای جیهانه كه له كۆتایدا چاوپۆشی كردنه له‌و جیاكارییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆتایدایه ده‌وترێت كه‌سێك به ڕاستی ئابڕووبه‌ره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌مووان هه‌ستی شه‌رفمه‌ندییان هه‌یه. ئه‌و سیستمی شه‌ره‌فمه‌ندیه سرووشتی كه‌سی ئابڕووبه‌ره. پاشان ئابڕوچوون ئایدیایه‌كه كاتێك ئێمه ده‌ست ده‌به‌ین بۆ ڕیاڵ و فۆڕمی پێشبینی وه‌رده‌گرێت و دواتر لێكدژی له پێشبینی “ڕیاڵی – ڕیاڵ” دروست ده‌بێت نه‌ك له پێكهاته‌ی بارودۆخه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی هه‌میشه ڕووده‌دات جیاكردنه‌وه‌ی جۆری ئابڕوچوونه‌كه‌یه له‌ناو بارودۆخه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت ئابڕوچوونی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل دان، كه‌واته؛ كاتێك تۆ ئابڕوت چووه شۆڕش ده‌كه‌یت، ده‌زانیت گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌یه، به‌ڵام نامۆیه له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا به ته‌نها ئابڕوچوون هه‌بێت و دۆخێكی ئابڕوبه‌ر بهێنێته كایه‌وه.
به‌وجۆره شۆڕشێك هه‌یه گه‌نده‌ڵی كردووه، شتانێك خراپ بوون وه‌ك له سه‌رده‌می پادشایه‌تی “دانیمارك” دا هه‌بوو. ڕه‌نگه پاش ئه‌وه شتێك هه‌بێت جیهانه‌كه‌مان خراپتر بكات، پێده‌چێت گه‌نده‌ڵی بێت نه‌ك ئابڕوچوونێكی چاوه‌ڕوانكراو، ڕه‌نگیشه گه‌نده‌ڵێ و تێكچوونی ڕێسا و یاسای خودی جیهانه‌كه‌مان بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا تێكچووه.
پێویسته له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌دا به ڕاشكاوی بگوترێت؛ خۆنه‌ویستی قبوڵ بكه‌ین. قازانج ته‌نها مانای پاڵنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌و ترسه پێویسته به ئاشكرا بوترێت. گه‌نده‌ڵی ناوی خودی یارییه‌كه‌یه نه‌ك چاوه‌ڕوانكراو بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بگونجێت پاره بكه‌ینه بنچینه و پێناسه‌ی قازانجی پاره بكه‌ین به زۆری ده‌شێت نۆرمێك بێت بۆ كۆتایی پرۆژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه خراپ ده‌كه‌وێته‌وه هه‌موو شتێك گه‌نده‌ڵێ ئاراسته‌ی بكات، گه‌نده‌ڵی له هه‌ندێك تێگه‌یشتنیدا به دروستی هه‌قیقه‌تی جیهانی سه‌رمایه‌دارییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئابڕوچوونی شتانێك به سوودی سیستمه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا چاوه‌ڕوانكراوه. كاتێك ئێمه له ئابڕوچوون ترسا‌و تۆقیووین ئه‌وا له‌ڕاستیدا نابیناین به‌رامبه‌ر “ڕیاڵ” كه‌واته ئابڕوچوون سه‌رنجڕاكێشیشه. ئابڕوچوون كه‌مێك به‌كارده‌برێت له “ڕیاڵ”ی پێشبینی كرا‌و، هه‌ر بۆیه له خودی “ڕیاڵ” خۆیدا ئابڕوچوون پارچه و به‌شێكی بچوكی گه‌نده‌ڵییه بۆ هه‌ڵهاتن له ئایدیاكه‌ی و گونجاوه گه‌نده‌ڵی له هه‌موو شوێنێك هه‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یڵێین ده‌رباره‌ی پرسیاری “ڕیاڵ” فۆڕمێكی به‌رچاو و سه‌ركه‌تووی ئابووری نیه وه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كی زانستی كه ئێمه ده‌توانین ئازادانه بچینه ژووره‌وه بۆ پرسیاری “ڕیاڵ” چونكه ئه‌زمونێكی ژیرانه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ئابڕووبه‌رانه مان نیه، كه به دروستی وه‌همی زانستی بێت. له هه‌ندێك تێگه‌یشتندا نێوانی ئه‌زمونی ئابڕووبه‌رانه و وه‌همی زانست یان وه‌همی زانستی ئابووریناسان له هه‌ندێك ده‌ر‌كه‌وتنیدا هه‌مان یارییه. ئه‌و یارییه‌ی له شوێنی كۆتایی “ڕیاڵ”دا تاریك و نه‌زانراوه. كه‌واته؛ ده‌رباره‌ی “ڕیاڵ” پێویسته ئێمه له مه‌عریفه‌ی زانستی ئابوورییه‌وه ده‌ست پێ نه‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستپێكه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانكراوێكی ئابڕووبه‌رانه نه‌بێت، كه‌واته؛ ده‌ستپێك چییه؟
ئێوه ده‌زانن پرسیاری ده‌ستپێك ده‌شێت گرنگترین پرسیاری فه‌لسه‌فه بێت. ئێمه به زۆری له‌ناو فه‌لسه‌فه‌دا به دوای ده‌ستپێكدا ده‌گه‌ڕێین، به‌ڵام چۆن ده‌توانن ده‌ستپێكی گه‌ڕان به‌دوایی ده‌ستپێكردندا بكه‌یتله‌گه‌ڵ پرسیاره‌كه‌دا؟ ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی ئافره‌ت یان پیاو بێت له ده‌ستپێكدا له ئاره‌زووی هه‌ندێك تێگه‌یشتن ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایدیای فه‌لسه‌فه له‌و دیوی ڕاو بۆچوونه‌وه‌یه. كه‌واته؛ ناتوانین به بۆچوونێك ده‌ست پێ بكه‌ین باو بێت، ئێمه ناتوانین ده‌ستپێكمان له خودی “ڕیاڵ”ه‌وه بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به دوای “ڕیاڵ”دا ده‌گه‌ڕێین.
كه‌واته؛ “ڕیاڵ” لێره‌وه ده‌ست پێ ناكات، چونكه پرسیاری ده‌ستپێك زۆر قورس ده‌بێت، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم؛ نه‌رێنییه له ناو جیهانی ئه‌مڕۆماندا ناتوانین به‌دوای ده‌ستپێكی “ڕیاڵ”ی جیهاندا بگه‌ڕێین، له ڕاستیدا زانستی “ڕیاڵ” بوونی نییه، به‌ڵكو زانست گوێڕایه‌ڵی “ڕیاڵ”ه یان ئابڕوچوونێكی چاوه‌ڕوانكراوه ئه‌وه‌ش به‌شێكی پڕوپاگه‌نده‌یه، هه‌ڵبژارده‌ی من بۆ ده‌ستپێكێكی كاتی پێناسه‌كردنی “ڕیاڵ”ه و ناساندنی ڕیاڵێكی تاریك و ناڕوونه كاتێك ده‌ستپێك له شتێكی تاریكه‌وه بێت ئێوه چانسی ئاشكراكردن و ڕوونكردنه‌وه‌یتان هه‌یه، ئه‌وه پێناسه‌ی یه‌كێكله مامۆستاكانمه كه ده‌یوت ئه‌گه‌ر ده‌ستپێك له ڕوونی و ئاشكراییه‌وه بێت كاره‌كه كۆتایی دێت.
ده‌روونشیكاری فه‌ڕه‌نسی “جاك لاكان” ڕاسته‌وخۆ چووه‌ته سه‌ر ئه‌و پنته، له‌ناكاو گریمانه‌ی ناساندنی “ڕیاڵ”ی كردووه كه ڕیاڵ ده‌ستپێكه و پێناسه‌كه‌ی كه‌مێك له پانتایی فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازیدایه وه‌ك شوێنیكه‌وته‌ی” ڕیاڵ” ڕێگه‌یه‌كی داخراو، چونكه ڕیاڵی تاریك ده‌ستپێكه. له‌م خاڵه‌وه ده‌توانین چی بكه‌ین له‌گه‌ڵ تاریكی و ڕسته‌كانی “ڕیاڵ” كه ڕێگه‌یه‌كی داخراوه؟ بیرۆكه‌یه‌كی ته‌واو ڕوونم نییه، پێویسته ده‌ستپێكم نمونه‌یه‌ك له پێناسه‌یه‌كی “لاكان” بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بیركارییه بۆ منداڵان؛ كاتێك تۆ ژماره‌یه‌ك لێك ده‌ده‌یت یان بۆی زیاد ده‌كه‌یت ئه‌مه كرده‌یه‌كی گشتییه. دوو كۆی دوو، ده‌بێته چوار، كه‌واته؛ ئه‌مه‌مان قبوڵه كاتێك تۆ ئه‌م حیسابه ده‌كه‌یت به‌تایبه‌تی له قسه كردن‌دا هه‌ژماركردنه له فۆڕمی ژماره‌كاندا به ڕێسای ژمێره‌ر (حاسیبه).
ژمێره‌كه‌تان هه‌میشه سنورداره، تێبینی ئه‌م خاڵه بكه زۆر گرنگه بۆ ڕوونبوونه‌وه لای من هه‌ر ژماردنێك كۆتاییه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێین ئه‌نجام، ئێوه لێكدان له نێوان ژماره‌كان بكه‌ن ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ژماره‌یه و به ژماره كوتایی دێت. هه‌موو ئه‌و كۆتاییه سرووشتییه كاتێك تۆ ده‌یژمێریت له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی ڕه‌سمی دا، ڕێسای زیادكردن، ئه‌و ڕێسایانه‌ی فێری منداڵان كراون، به‌ڵام سنووردار و كۆتاییه به‌تایبه‌ت له‌ناو چالاكییه‌كی فه‌رمیدا كه ژماردنه‌كه به‌وشێوه‌یه، به‌ڵام له‌نێو ڕێاڵدا شتێك نیه به‌ته‌واوی ڕوون و ئاشكرا بێت تا شوێنی بكه‌وین و كاتێك كرده‌یه‌كی ژماردن ئه‌نجام ده‌ده‌ین دڵنیاین ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ژماره ده‌رده‌چێت، به نا دڵنیاییه‌وه فه‌رامۆشی ناكه‌یت ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كت خسته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌وا به‌ڕوونی ده‌یگرێته خۆی و هه‌رچه‌ندێك درێژیش بێت. ئێوه هه‌میشه ده‌بێت شتێك باس بكه‌ن له وتووێژی ژماره‌كاندا، ئه‌گه‌ر زۆریش درێژ بێته‌وه تا كۆتاییه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كتان هه‌یه و پێویست ناكات بگاته ژماره‌ی كۆتایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كۆتایی هه‌بێت چۆن ده‌توانیت ژماره‌یه‌ك ژمێره بكه‌یت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كۆتایی هه‌بێت ( ژماره كۆتایی بێت) به لێكدانی ژماره‌ی دیكه ئه‌وا كامه ژماره‌ی كۆتاییه.
ئێوه ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێساكانی ژمێره و لێكدان ئه‌نجام بده‌ن كام بیركاری مه‌رجه بۆ نه‌بوونی ژماره‌ی كۆتایی؟ ئه‌گه‌ری هه‌بوونی كۆتایی پێهاتنی ژماره نابه‌جێ و دژی ئازادی ژمێره‌یه، سه‌رئه‌نجام شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌وكاره سنووردار نیه به‌ڵكو ناكۆتایه. زنجیره‌یی بوونی ژماره‌كان كۆتایی نایه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆتاییمان نیه، ناتوانین ژمێره‌ت هه‌بێت له گریمانه‌ی هه‌بوونی ژماره‌ی كۆتایدا به‌ڵام چ شتێك ئه‌م ناكۆتاییه جیا ده‌كاته‌وه؟ نه‌توانێ ژماره بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌كان ناكۆتایه له كایه‌یی بیركاریدا. بیركاری قبوڵی ناكات به فه‌رمی كۆتایی هاتنی ژماره‌كان، به‌ڵام به‌بێ ئایدیای ناكۆتای زنجیره‌یی ژماره‌كان، ژماره‌ی كۆتایی نیه و نا‌توانیت ژمێره‌ت هه‌بێت و بێ سووده.
ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئێمه ده‌توانین “ڕیاڵ”ی كۆتایی ژماره‌كان بچه‌سپێنین له بیركاریدا ئه‌وه لادانه له ناكۆتا بوون. له تێگه‌یشتنی شتگه‌لێكی له‌و جۆره ڕێگه‌ی ژمێره داخراوه، بوونی ناكۆتایی بوونی ژماره‌كان بۆ خودی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له ڕاستیدا داخراوه، چونكه ئه‌وه‌ی ژمێره به‌ته‌واوی ژماره‌كان ده‌گرێته خۆی ژماره گه‌لێكی بێ كۆتایی خستنه‌گه‌ڕ و كارپێكردنێكی ناكۆتا نییه، هه‌موو ئه‌وه كۆتایی هاتووه به‌ڵام ئه‌م سنووردارێتییه پاڵپشتیكراوه له‌لایه‌ن ناكۆتاییه‌كی نادیاره‌وه. له ڕیاڵی كۆتایی هاتووی ژماره بیركارییه‌كاندا، ده‌توانرێ بوترێت؛ خۆ-لادان له ناكۆتا بوون ناتوانێت خودی فه‌رمی بوون ده‌ستی پێبگات و دووره ده‌سته. “لاكان” به‌ته‌واوی ڕاست ده‌كات” ڕیاڵ” پێویسته له‌هه‌ندێك تێگه‌یشتنی فه‌رمیدا ڕێگه‌یه‌كی داخراو بێت، با هه‌وڵبده‌ین بیگشتێنین له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێین؛ بیركاری بۆ منداڵانه به‌ڵام پێده‌چێ زنجیره‌ی شته‌كان جیاواز بن له نموونه‌ی بیركاریدا، له نادیاری ناكۆتا مه‌رجه ژماردنه‌كه كۆتایی بێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م شاراوه‌یی ناكۆتایه ناتوانرێ ژمێره بكرێت، له وه‌ها به‌كاربردنێكی ژماره‌كاندا ئه‌و ژماره‌یه به گوێڕه‌ی فه‌رمی بوونی وه‌ك ئه‌نجامی ژماردن، به شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی كۆتایی هاتووه سنورداره. سه‌رئه‌نجام ده‌بێت بڵێین؛ بۆ گۆڕینی به‌شه‌كان – وشه‌كاری “ڕیاڵ” پنتی گریمانه‌یی فه‌رمی بوونه، ئه‌وه‌ی به وردی ده‌شێت له خاڵی پیشاندانی فه‌رمی بوونه‌وه بێت له نمونه‌كه‌مان ئه‌وه‌ی پێویسته به ته‌واوی سنووردار بێت ئه‌وه‌یه سنووردارێتی ده‌توانرێت به‌كار ببرێت و هه‌ژمار بكرێت، ته‌نها له‌ژێر مه‌رجی هه‌بوونی شتێكی ناكۆتادا، ئه‌و شته‌ی فه‌رمی بوونی لێوه ته‌ماشا ده‌كرێته‌وه، ده‌توانین فۆڕموله‌ی “لاكان”ی بكه‌ین تا له‌و ڕێگه‌وه بڵێین “ڕیاڵ” خاڵی گریمان بوونی فه‌رمییه، ئه‌م خاڵه له هه‌ندێ تێگه‌یشتنیدا نامۆ و ساده‌یه، ده‌توانین به گشتی به‌كاری به‌رین كرده و بڕیاری هه‌مووی پێكده‌هێنێ، كه به‌هۆیه‌وه یه‌كگرتوویی له بیروڕاكان پێكده‌هێنێ هه‌میشه ئه‌وه‌ی كه ناومان ناوه فه‌رمی بوون به‌تایبه‌ت به‌كرداركردنی فه‌رمی بوونه.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وخاڵه؛ ئه‌وه‌ی ئیحتیمالیه‌تی فه‌رمی چیه؟ ئایا شتێكه ناتوانرێ گه‌مارۆ بدرێت یان ئه‌وه‌ی فه‌رمی بوون ده‌توانێت گریمانه‌یی بخوڵقێنێت، كاتێك تۆ هه‌ژمارێك ده‌كه‌یت ئێمه له گریمانه‌ی ژماره‌كانداین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكۆتا بوون به ووردی له گریمانه‌یی بوونێكی نوێ دوور ده‌خاته‌وه، له‌وه‌ها گریمانه‌یه‌كی بیركاری كه ده‌توانین بڵێین گریمانه بوون دروستكراوی فه‌رمی بوونه و ڕیاڵی هه‌قیقی ئه‌سته‌مه، ناكرێت لێی كه‌م بكرێته‌وه بۆ گریمانه‌یه‌كی نوێی كراوه‌ی فه‌رمی بوون، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه ناكۆتایی ژماره‌كانه ئه‌سته‌مه. “ڕیاڵ”ی بیركاری ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی گریمانه‌یه‌كی نوێیه ده‌رباره‌ی ژماره‌كان، هه‌موو ئه‌وه جیاكردنه‌وه‌یه‌كی ئاڵۆزی دیاله‌كتیكی نێوان گریمانه و مه‌حاڵه؛ له نێوان گونجاندن و نه گونجاندن شیان و گونجاندن، هوه‌سفكراوێكه له‌لایه‌ن فه‌رمی بوونه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی، بۆ نمونه؛ شیعرێك به زمانه‌كه‌ی وه‌سف ده‌كرێت یان گریمانه‌ی سه‌ركه‌وتوویی یاری تۆپی ده‌ست پێدراوێكه به یاساكانی وه‌رزش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا “ڕیاڵ” هه‌موو ئه‌وه شتانه‌یه كه ناتوانرێ كه‌م بكرێته‌وه بۆ خوڵقاندنی گریمانه‌یی بوونی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ئێمه ده‌توانین نمونه‌ی ژماره‌كان ببینین له هه‌ندێك تێگه‌یشتنی ده‌ره‌كیدا به ووردی ئه‌مه گریمانه یه‌كی نوێیه، بۆچی باشترین پێناسه‌ی “ڕیاڵ”كه ڕیاڵ مه‌حاڵه نه‌ك مه‌حاڵ له گشت‌دا. به گشتی مه‌حاڵ له پێدانی فه‌رمی بوونی “ڕیاڵ”.
ده‌توانین هه‌ندێك نمونه‌ی ساده بۆ ئه‌مه بهێنینه‌وه و كه زیاتر په‌یوه‌ندی به سینه‌ماوه هه‌یه، نمونه‌یه‌كی سه‌یرتری بیركارییانه‌یه، ده‌توانین ئاوا بیخه‌ینه ڕوو؛ سینه‌مای “ڕیاڵ” یان وێنه‌ی سینه‌ماتیك چیه؟ سكرینی ڕیاڵ چیه؟ ئایا خودی وێنه‌كه خۆی نیه كه هه‌موو جیهان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌یه، وێنه‌یه‌ك؛ كه په‌یوه‌ندیه‌كانی له نه‌هاتن و ئاماده‌بوونه‌وه تا ئاماده‌بوونی دێت. سینه‌ما خوڵقاندنی شیمانه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ست به وێنه‌یه، به فیلم كردن كه درێژ ده‌بێته‌وه تا وێنه، ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی جوانی نا ئاسایی و سه‌یر دروست ده‌كات له ناو ئه‌و جێهانه فراوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وێنه‌یه، ئه‌و وێنه‌یه‌یی هه‌ندێ شت له خۆی ده‌گرێت له تێگه‌یشتندا ئه‌و جیهانه‌ی له‌ناو چوارچێوه‌ی وێنه‌دا نیه، ئێوه ده‌توانن هه‌ندێك نمونه بدۆزنه‌وه كاتێك به‌ربه‌ستێكی چالاك دێته ڕێتان یان یه‌كێك ده‌خولقێنن؛ هونه‌ر، سینه‌ما، بیركاری، هه‌میشه پێویستیه‌كی فه‌رمییه، ئه‌م فه‌رمی بوونه هه‌ندێك شیمانه ده‌خولقێنێ له كۆتایدا درێژ ده‌بێته‌وه بۆ شیمانه‌یه‌كی نوێ كه خۆیان گریمانه و شیمانه نین، ئه‌وانه خاڵی شیمانه‌ی بوونی كام “ڕیاڵ”ه، له سیاسه‌تدا پێشكه‌شكردنی پێناسه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بۆ هه‌بوونی سیاسه‌ت چیه-یه؟ فه‌رمی بوون فاكتی دیوێكی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ته له یاساكانی ده‌ستووردا، ڕێكخستنی ئاهه‌نگ و یاسا ئیدی ئه‌وه‌یه بۆشاییه‌ك له‌نێوان سیاسه‌ت و فه‌رمی بووندا دروست ده‌كات، سیاسه‌ت له تێگه‌یشتنه نۆرماڵه‌كه‌یدا شیمانه‌ی سیاسه‌ته كه ئێمه به كامڵی ده‌یناسێنین. بڕۆن بۆ فاكه‌ڵتی یاسا، پێناسه‌یه‌كی فه‌رمی سیاسه‌ت بدۆزه‌ره‌وه تێده‌گه‌یت تاوانباركردنه، به شۆڕشكردنی سیاسی ئه‌مه‌یه؛ ڕیاڵی سیاسه‌ت نه‌ك ڕێساكان، نه‌ك شیمانه‌یی بوون، ئاوا “ڕیاڵ” وه‌ك بنچینه‌ی ڕێساكانه بۆ هه‌موو یاسایه‌ك، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر”ڕیاڵ” سرووشتی ئابووری بێت وه‌ها نهێنییه‌كی بێ كۆتایی بێت و له ژێره‌وه‌ی فه‌رمیی بوونی سایه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی “ماركس” ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وه‌ك ڕیاڵی سیاسه‌ته ناتوانێ به ڕێساكان پیشان بدرێت، ناتوانێ ببێته ڕێسا، به‌ڵكو به كپكراوی و ناكۆتایی تێده‌په‌ڕێ چونكه ئه‌وه زۆر به‌هێز بوونی “ڕیاڵ”ه كه كپ و شاراوه و ناكۆتایه. له كۆتایدا بۆچی دوو ستراتیژیه‌تی فه‌نده‌مێنتاڵمان هه‌یه و ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش هه‌ر مه‌حاڵ بێت. به ڕوانینی ماركس یه‌كه‌م سڕینه‌وه ( لابردنی یاسا) تایبه‌تمه‌ندێتی یاسایه‌كی تایبه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فاكتی نهێنی ڕێساكانی “ڕیاڵ”ه و دووه‌م په‌رشبوونی ڕێساكان خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ی ماركس ناوی ناوه دیارنه‌مان و ون بوونی ده‌وڵه‌ت، ئاوابوونی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو نموونه‌كاندا هه‌مان دیاله‌كتیك له‌نێوان گریمانه و مه‌حاڵ ده‌دۆزینه‌وه، دواتر ئه‌وه‌ی ده‌وترێت جیهان له‌سه‌ر پروپاگه‌نده‌ی سیاسی دامه‌زراوه، په‌یوه‌ندی به ڕوانین و جیهان بینییه‌وه هه‌یه؟ پڕوپاگه‌نده هه‌میشه ده‌ڵێت؛ ڕوون و ئاشكرایه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌سته‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌حاڵه‌كه “ڕیاڵ”ه.
پێویسته ئێوه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئۆبێجێكتیڤه‌بن بن كه ئێمه له پنتی مه‌حاڵه‌وه ئه‌وه‌مان قبوڵكردووه، چونكه ئێوه له‌ناو فه‌رمی بووندان و پێویست ناكات فه‌رمی بن له‌ناو “ڕیاڵ”ی فه‌رمی بووندا. ڕیاڵی فه‌رمی خاڵێكی ئه‌سته‌مه و،دواتریش ئه‌و خاڵی ئه‌سته‌مێتیه چ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مڕۆدا هه‌یه؟ له‌م خاڵه‌دا هاوتاو یه‌كسانن به‌و جۆره ئه‌سته‌مێتی له جیهانێك سه‌رمایه‌دار ڕێساكانی یه‌كسان بێت له‌ناو هه‌موو خه‌ڵكیدا به گشتی، ئه‌وا سه‌رمایه‌داری ناتوانێت قبوڵی ئه‌وه بكات كه ڕه‌وشێكی تایبه‌ت بسڕێته‌وه و له‌ناوی ببات. هه‌ر ئه‌وه‌شه كه قبوڵی یه‌كسانی ناكات وا داده‌نێین ئه‌و یه‌كسانییه یۆتۆپیایه و شتێكه بۆ مرۆڤایه‌تی مه‌حاڵه و چه‌ندین ساڵه به‌ڕوونی دیاره. گریمان وه‌كو شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و خاڵه‌ی كه ئه‌سته‌مه سه‌رمایه‌دارێك له جیهاندا یه‌كسان بێ (له‌ناو خه‌ڵكیدا) زۆر ئه‌سته‌مه. سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كسان بوون پێویستی سه‌رچاوه‌ی هه‌ر سیاسه‌تێكه كه په‌یڕه و ده‌كرێت، ئه‌و جیاكارییه‌ی هاوڕێم “جاك ڕانسێر” ناوی ناوه “به‌ڵگه نه‌ویستی یه‌كسان بوون” له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵگه نه‌ویسته كه به وردی ڕێساگه‌لی فه‌رمی نین، چونكه له وه‌ها دۆخێك‌دا سووربوون ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی فه‌رمی ئه‌مڕۆكه‌یه.
وه‌ك پنتێكی ئاسته‌م له جیهانه‌كه‌ماندا یه‌كسانی ده‌توانێ ته‌نها ده‌رئه‌نجام بێت، له ئاكامدا؛ ئه‌وه زۆر زۆر گرنگه كاتێك تۆ پێویسته ده‌ست ببه‌یت بۆ “ڕیاڵ”ی یارییه‌كه، ئیدی هه‌ر یارییه‌ك بێت، من ده‌ڵێم؛ وه‌ك ناوێك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی مرۆڤ له بیركارییه‌وه بۆ سیاسه‌ت و بوونیادنانی جیهانی سه‌رمایه‌داری كاتێك ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ده‌ست له “ڕیاڵ” بده‌ین پێویسته شتانێك دووباره بكه‌ینه‌وه كه ئه‌سته‌مه و كاتێك ئێوه شتێك دووباره ده‌كه‌نه‌وه ئه‌سته‌مه ئه‌نجامێكی یاسایی هه‌بێت، كه‌واته؛ ئێوه ناتوانن قایل بن وه‌ك یاریزانێكی یارییه‌كه و ئه‌وه‌ی ئێوه پێی بڵێین شیمانه‌ییه، ده‌بێ ئێوه شتانێك دووپات بكه‌نه‌وه و بیچه‌سپێنن كه له هه‌ندێك تێگه‌یشتنیدا له‌وانه‌یه مه‌حاڵ بێت، ئه‌مه بنه‌ماگه‌لێكه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ڕێساكان كه بوونی یاسای نوێیش پێویسته هه‌بێت، ئیدی ئێمه له‌ناو “ڕیاڵ”ی شت گه‌لێكین، ته‌نها كاتێك ده‌توانین بنه‌ماكانی بدۆزینه‌وه ئه‌سته‌مه شته‌كان وه‌ك و گریمانه وابێت، بۆچی ئه‌م ئارگۆمێنته ده‌شێت وابێ به وردی پێویسته ئه‌و ڕاستیه بسه‌لمێنین. سیاسییه‌كی فه‌ڕه‌نسی هه‌بوو مرۆڤێكی باش بوو نه‌ك دڕه‌نده، چونكه ئێمه ئه‌مڕۆ له‌ناو سیاسه‌تدا دڕه‌نده‌مان هه‌یه و ئێره شوێنی گفتۆگۆ نیه له‌باره‌ی دڕنده‌كانه‌وه، من ناتوانم له‌ناو به‌هه‌شتدا ده‌رباره‌ی دڕنده‌كان بدوێم. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و مرۆڤێكی باشبوو، ده‌یوت” سیاسه‌ت هونه‌رێكی گریمانه‌ییه” ئه‌م وتنه‌ی هه‌میشه كه‌مكردنه‌وه‌ی تووندوتیژی سیاسی بوو به‌و مانایه‌یی سیاسه‌ت ئازادكردن نییه، ئه‌وه‌ش نابێته هۆی دروست بوونی هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسی، به دروستی گه‌مه‌یه‌كه و هیچی دیكه. دواتر ئه‌وه ڕاسته كه ده‌شێت یارییه‌كی كاتی بێت، هه‌ندێكجار به ڕاستی وه‌ك فاشیۆنێكی ترسناك وایه و جیاوازییه‌كی كه‌میان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه ئایدیایه‌كی سیاسیی تان هه‌بێ ئه‌وا ده‌رئه‌نجامێكی كه‌می هه‌یه، ده‌شێت ئه‌وه‌ش ئه‌نجامێكی فه‌رمی بێت ده‌شێت كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئایدیایه‌كتان هه‌یه زیاتر له ناوبانگی سیاسی، ئه‌وا پێویسته ئێوه شتگه‌لێكی مه‌حاڵ بكه‌نه نا مه‌حاڵ و بیگونجێنن له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بنه‌مایه‌كی نوێ دابمه‌زرێنن.
ئه‌م گریمانه نوێیه‌ی ده‌شێت سیاسه‌تێكی “ڕیاڵ” نه‌ك سیاسه‌تێك به ڕێكخراوی “ڕیاڵ”ی تێدا ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌گه‌ر تۆ به دیاریكراوی ڕیاڵت ڕێكخست و ئاماده‌ت كرد، ئه‌وا فه‌رمی بوونه‌كه‌ی ڕیاڵ ده‌خولقێنێ و دروستی ده‌كات ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه فه‌رمی بێت بۆ خودی خۆی، شۆڕشی سیاسی له هه‌موو فۆڕمه‌كانیدا داهێنانه و هه‌میشه ده‌ڵێین ” به‌ڵێ؛ به‌ڵام بینینی من، بینینه بۆ “ڕیاڵ” ڕیاڵیش ئه‌نجامێكی فه‌رمی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمی بوونه ڕیاڵ ئه‌سته‌مه و من ئه‌سته‌م له‌ناو ڕاستی نا ئه‌سته‌م بووندا ده‌چه‌سپێنم” بنه‌ما نوێیه‌كان هه‌میشه له فۆڕمێكدان بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و سته‌مه‌ی گونجاوه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا. ئێستا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی؛ له‌وه‌ناچێ له جیهانه‌كه‌ی ئێمه‌دا جیهانی ئابووری یان فه‌رمی بووندا ئاره‌زوویه‌ك بۆ ریاڵ هه‌بێت، ڕه‌نگه ئه‌وه بۆ جیهانه‌كه‌ی ئێمه به ئاسته‌م بگونجێت، ئاوا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه؛ یه‌كسانی.
له‌وه‌ده‌چێ ئاره‌زووی ڕاسته‌قینه بۆ “ڕیاڵ” ته‌نها له دیوێكه‌وه بوونیاد بنرێت به پێوه‌ری مرۆڤایه‌تی وه‌ك فۆڕمێكی نوێی ژیان، ئه‌وه‌ها ده‌توانرێت یاسا ئازادبێت و قبوڵ بكرێت. پێویسته ئه‌و ئارگۆمێنته ڕه‌ت بكه‌نه‌وه كه مه‌حاڵه، له كۆتایدا ته‌نها فه‌رمی بوون ئارگۆمێنته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك تۆ ده‌ڵێیت (مه‌حاڵ – ئاسته‌م) تۆ له‌مسی ڕیاڵی فه‌رمی بوونت كردووه، فه‌رمی بوون ناتوانێت بڵێ فه‌رمی بوونی ڕیاڵ گونجاوه، كتومت وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتێك له‌ناو بیركاریدا نا‌توانیت بوونی ژماره‌ی نا كۆتا بچه‌سپێنی، ڕه‌نگه شۆڕش هه‌میشه ژماره‌یه‌كی ناكۆتا بێت وه‌ك ئه‌و جیهانه‌ی هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناكۆتاییه‌كی نوێ، له‌مڕۆدا ده‌بێ بزانین ئه‌وه یه‌كسانییه له ئازای ساڵی(1968) ی “فه‌ڕه‌نسا”دا و چه‌ندین ساڵێك به‌ر له ئێستا من گه‌نج بووم، تاوانبار كرام به‌وه‌ی به‌هه‌شتێك له فه‌ڕه‌نسا دروست ده‌كه‌م، به‌ڵام كه‌یسه‌كه ئه‌وه نه‌بوو، له كۆتایدا گه‌ڕاینه‌وه لای دڕه‌نده‌كان وه‌ك هه‌ندێ خوێنی مه‌یو له‌ناو دیمه‌نی فیلمه‌كاندا هه‌ندێ جار سیاسه‌تیش وه‌ك خوینی مه‌یوی دیمه‌نی فیلمه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له ئازاری(68) یه‌كێك له دروشمی سه‌ر دیواره‌كان ئه‌وه‌بوو ” گرنگترین شت ئاره‌زووی بكه‌ین مه‌حاڵه ” چه‌ند چركه‌ساتێكی باشبوو به‌دوای یه‌كدا ده‌هاتن و ڕه‌نگبێ بتوانین بڵێین؛ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاره‌زووكردن، ئاره‌زووكردنی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانێكی “ڕیاڵ”ه پاش هه‌موو شتێ ئاره‌زووی ڕاسته قینه له فۆڕمی خوڵقاندندایه، ئێوه ده‌زانن كاتێك هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌ڕێت بۆ فۆڕمێكی نوێی وێنه‌كێشان بۆ بنه‌ماگه‌لێكی نوێ ده‌گه‌ڕێت، گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وه‌ی كه مه‌حاڵ بوو خاڵێكی هاوپه‌یوه‌ندیی ئه‌كادیمیه، وێنه‌كێشان به ووردی ده‌شێ وابێت. چه‌ساندن، چه‌سپاندن ده‌بێت زاڵتر بێت به‌سه‌ر فه‌رمی بووندا، پێویسته گوازرابێته‌وه بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی گونجاو له‌باره‌ی “ڕیاڵ”ه‌وه ئه‌وه‌ش ڕیاڵێكی نادیاره، ئاره‌زووی ڕاسته‌قینه وه‌ك ئاره‌زووی ژیانێكی ڕیاڵ ئه‌و ژیانه‌ی له ژێر یاساكانی مه‌حاڵدایه
له سوكراته‌وه وه‌ك ئێوه ده‌زانن؛ فه‌لسه‌فه‌ی نواندن، فه‌لسه‌فه‌ی دیسكۆرس نیه. فه‌لسه‌فه‌ی نواندن گه‌نجان به لا ڕێدا ده‌بات و ئه‌وه كاری منه گه‌نجان به‌لاڕێدا ببه‌م، به‌لاڕێدا بردن بنه‌ماگه‌لێكی نوێیه كه ئاوا ده‌توانین بڵێین؛ ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه، ئه‌وه لای “سوكرات” ڕوون وئاشكرابوو له كۆتایدا كاتێك “سوكرات” له ڕیاڵدا مه‌حكومكرا به مه‌رگ ئه‌وه ڕوون بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی بۆ گه‌نجان ده‌كرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مه‌حاڵه له‌و خاڵه‌ی پیشانی بدات یاساكانی شار كه فه‌یله‌سوفێك هه‌میشه ده‌ڵێت” وه‌رنه ده‌ره‌وه له ئه‌شكه‌وتی مه‌حاڵ” پاش سوكراتیش هه‌ندێكی دیكه له فه‌یله‌سوفان و منیش به ئێوه ده‌ڵێم “وه‌رنه ده‌ره‌وه له ئه‌شكه‌وتی مه‌حاڵی ئه‌مڕۆ” .
نووسین: ئالان بادیۆ
له ئینگلیزییه‌وه: هێمن عـوسمان عه‌بدوڵڵا