بهشی مێژووی زانكۆی سۆران له سهد ساڵهی ساڵیادی ڕێكهوتنامهی لۆزاندا، كۆنفراسێكی نێودهوڵهتی ئهنجام دهدات، ههربۆیه به پێویستی دهزانین پوختهیهك لهبارهی لۆزانهوه بۆ خوێنهران بهیان بكهین.
پەیماننامەی لۆزان سهدەیەك لەمەوبەر، رێككەوتننامەیەك لە ٢٤ی تەموزی١٩٢٣ دا واژوكرا و كهوته بواری جێبهجێكردنهوه. شوێنەوارە خراپەكانی ئهم ڕێكهونامهیه دواتر دەركەوت كه ئەویش رێكەوتننامەی لۆزان بوو، لۆزان شارێكی وڵاتی سویسرایه سەر بەكیشوەری ئەوروپا كە رێكەوتننامەیەكی تێدا واژۆكرا، لەم كۆنگرەیەدا (عیسەمەت ئینۆنۆی) سەرۆك وەزیرانی توركیای بەرەگەز كورد وەك نوێنەری حكومەتی توركیا و ( لۆرد كرزۆن ) سیاسەتمەداری ناسراوی ئینگلیزی وەك نوێنەری حكومەتی بەریتانیا لەسەر كێشهی ویلایەتی مووسڵ كەوتنە گفتوگۆیەكی ووردوچڕهوه. مەبەست لە بەستنی ئەم کۆنگرەکە چی بوو؟ باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و يۆنان و بەستنی ڕێکكەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیای کەمالی بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی پەیمانی سیڤەر بگرێتەوە، ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمالی و نە ھاوپەیمانان ناوەڕۆکیان جێبەجێ کردبوو، لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
“ئایە لەم رێکكەوتنامەیەدا باسی کوردکرا بوو؟”
بێگومان ئێمە ناتوانین باس لەپەیمانی لۆزان بكەین ئەگەر نەگەڕێینەوە بۆ سیڤەر، كە لەسیڤەردا دەوڵەتە هاوپەیمانەكان بەشێوەیەكی یەك لاكەرەوە ئەیانویست دەوڵەتی عوسمانی تەواو لاواز و پەرتەوازەی بكەن، تەنانەت ئەو دەوڵەتە لەسنووری ئەستەنبوڵدا بهێڵنەوە، واتە بەشێوازێك پەرتی بكەن، هەموو ناوچەكانی لێ جیابكەنەوە ئەمەش بەتایبەتی لەلایەن ئەو هێزەی كە تازە دروست بوو، پێشتر بزووتنەوەی كەمالی بوو و تازە دەوڵەتی توركیایان پێكهێنابوو بەسەرۆكایەتی ئەتاتورك، قبوڵ نەدەكرا، لەبەر ئەوە بە بەردەوامی هەوڵی یەك لایی كردنەوەی كێشەكان لەگەڵ ئیتاڵیا و لەگەڵ فەرەنسادا ئەوە بوو جەنگی یۆنان دەستی پێكرد و، سەركەوتنی بەدەست هێنا، بێگومان هەموو ئەمانە وایان كرد بەریتانیا بەخۆیدا بچێتەوە و ئەوە بوو ئەو پەیماننامەیە هاتە ئاراوە و، سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە پەیماننامەی سیڤەردا كرا. بەوكارانەی پێشتر لەگەڵ دەوڵەتی ئەستەنبوڵ كە دەوڵەتی سوڵتان بوو ئەو زەمانە كرابوو، بۆیە دەتوانین بڵێین نوێنەری دەوڵەتی توركیا (عیسەمەت ئنیونۆ) وەك نوێنەری توركی لە لۆزان ئامادهبوو كە ساڵی١٩٢٢بەسترا بۆ یەكەم جار.
( لۆرد كریزۆنیش) وەك نوێنەری بەریتانی، بێگومان كێشەیەكی سەرەكی لەم پەیماننامەیەدا بریتی بوو لەكێشەی ویلایەتی موسڵ، ئایا موسڵ ئەبێ بخرێتە سەر توركیا یاخود ئەبێ سەربە و دەوڵەتە نوێیە بێت كە ناوی ئێراقە لەژێر ئینتیدابی بەریتانیا؟ توركیا كۆمەڵێك پاساوی گرنگی خۆی هەبوو لەڕووی دیمۆگرافیاوە، لەڕووی دانیشتوانەوە توركەكان پێیان وابوو زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەكانی ویلایەتی موسڵ بریتین لەكورد و تورك، بۆیە ئەمە پاساوێكی بەهێزە تا بخرێتە سەر دەوڵەتی توركیا، هەروەها پاساوێكی تری ئابووریشیان هەبوو كە بریتی بوو لەوەی بازرگانی و ئابووری ناوچەكانی ویلایەتی موسڵ زیاتر لەگەڵ رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵدایە، واتە لەگەڵ باكووری كوردستاندایە، ئەمەش خاڵێكی تر بوو كە كاریان لەسەر ئەكرد، پاساوێكی تری یاساییان هەبوو توركەكان ئەویش ئەوە بوو ئەیانوت ویلایەتی موسڵ لەكاتی جەنگدا داگیرنەكراوە، بەڵكە لەدوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانییەوە، واتە ئاگربەستی مۆندۆرس لەو كاتەوە ئەو ویلایەتە خراوەتە سەر ئێراق، واتە بەریتانیا هاتووە داگیری كردووە كە ئەمە پێشتر ویلایەتێكی عوسمانی بووە، لەرووی مافی چارەی خۆنووسینیشەوە پاساوێكی تریان هەبوو، ئەویش ئەوەبوو كە كوردەكان هاوسۆزی ئایینیان لەگەڵ توركەكاندا هەیە.
بۆیە (عیسمەت ئنیۆنۆ) هەموو ئەمانەی خستە بەردەم كریزون كە لەو كاتەدا نوێنەری دەوڵەتی بەریتانی بوو، هەموو ئەمانە پاڵپشتن بۆ ئەوەی ویلایەتی موسڵ بخرێتە سەر دەوڵەتی توركیا، بەڵام لەبەرانبەر ئەوە پاش دوو مانگ كریزۆن وەڵامی ئەم پاساوانەی دایەوە، سەبارەت بەدیموگرافیا ئەوەی راگەیاند؛ زۆرینەی ناوچەكانی ویلایەتی موسڵ كوردن نەك تورك، هیندۆئەوروپین. ئەمەش لەڕووی نەژادەوە لەگەڵ توركەكاندا بێگومان جیاوازن، لەڕووی ئابووریشەوە ئەوەی خستیبووەڕوو ناوچەكانی ویلایەتی موسڵ زیاتر لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری ئیراقدایە واتە لەگەڵ ئەو دەوڵەتەدایە كە بەریتانیا ئەیەوێت، لەڕووی مافی چارەی خۆنووسینیشەوە توركیا ئاماژەی پێكردبوو كوردەكان ئەیانەوێت لەگەڵ توركیادابن، ئەم ئەوەی راگەیاند كە هەر لەسەرەتای سەدەی نۆزدەوە كوردەكان بەبەردەوامی لەشۆڕشدابوون بەرانبەر بەدەوڵەتی عوسمانی تاجەنگی جیهانی، ئەمەش بەڵگەیەكی بەهێزە كە وا لە بەریتانیا ئەكات دەستبەرداری ویلایەتی موسڵ نەبێت، چونكە كوردەكان بەكرداری نایانەوێت بخرێنە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتە نوێیەی كە پێی ئەوترێت توركیا، بەڵكە ئەیانەوێت لەگەڵ ئێراقدا بژین، لەڕووی یاساییشەوە پاساوێكی تری توركەكان بوو، دەوڵەتی بەریتانی پێی وابوو ئەبێ بخرێتە سەر ئێراق، چونكە بەفەرمانی كۆمەڵەی نەتەوەكان ئەوكاتە بەفەرمی لەژێر ئینتیدابی بەریتانیا بوو، هەر كاتێكیش هەر هەنگاوێك ئەنرێت ئەبێ بەرەزامەندی كۆمەڵەی نەتەوەكان بێت بۆیە ئەمە گرنگترین ئەو پاساوانە بوون هەریەك لەدەوڵەتی توركیا و بەریتانیا بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی كێشەی ویلایەتی موسڵ ئەیانخستە روو، ئێمە لێرەدا ئەوە بەدی ئەكەین، ئەوەی غیابی هەیە، ئەوەی هەژماری بۆ ناكرێ بریتییە لەكورد. ئەوەی پهیوهست بێت بهكورد لهم ڕێككهوتنامهیهدا، بهشێوهیهكی گشتی ئەم رێککەوتنامەیە گەلە کۆمەکییەک بوو لە کورد کرا.
“ئهنجامدانی ئهم رێككەوتننامەیە چەندین هۆكاری گرنگی لەپشتەوە بوو؟”
گرنگترینیان ئەمانەبوون:-
یەكەم:- پێداچوونەوە بوو بەمادە و بڕگەكانی پەیمانی سیڤەر، كە لە١٠ی ئابی ١٩٢٠دا لەنێوان وڵاتانی سەركەوتووی جەنگی جیهانی یەكەم واژۆ كرابوو.
دووهم:- پێداچوونەوە بەسنووری دەوڵەتی عوسمانی ئەو دەوڵەتەی كە له جهنگی یهكهمی جیهاندا شكستی خوارد و ناوچەكانی بووبوونە جێگای چاو تێبڕینی وڵاتانی سەركەوتوو لەجەنگدا، سەركەوتنی دەوڵەتی نوێی توركیا كە لەسەر دەستی ئەتاتورك ئەو مانایەی وەرگرت كە لێرە بەدوا كۆماری توركیا بەهیچ جۆرێك دەوڵەتی عوسمانی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باشترین دەوڵەتە شوێنی دەوڵەتی عوسمانی بگرێتەوە، وڵاتانی سەركەوتووی جەنگەكان لەبەرچاو بگرێت.
سێیەم:- ئاوەڕدانەوە لەو گەل و هێزانەی كە لەپەیمانی سیڤەردا رەچاوی مافەكانیان كرابوو، بەڵام دوای ئەو پەیمانە دژایەتی بەرژەوەندی وڵاتانی سەركەوتووی جەنگیان كرد،
چوارەم:- چارەسەركردنی كێشەی ویلایەتی مووسڵ لەنێوان دەوڵەتی توركیای نوێ و دەوڵەتی ئێراق و حكومەتی بەریتانیا، ئەم رێككەوتننامەیە بۆ قسەكردنی چەندین هێز و لایەن بەسترا، بۆیە خۆی لەچەندین بڕگە و مادەدا بینییەوە.
“ئەم رێکكەوتننامەیە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەچەند خول پێکهاتبوو؟”
ئەو رێکەوتننامەیە بوو لە رێکەوتی٢٤ تەموزی ١٩٢٣ی زاینی کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە، كه پێک هاتبوو لە دوو خول:-
خولی یەکەم:- لە ڕێكهوتی ٢٠تشرینی دوومی١٩٢٢بەسترا و لە٣١ کانوونی دووەمی١٩٢٣کۆتایی بە کارەکانی هات.
خولی دووەم:- لە ڕێكهوتی ٢٣ نیسانی١٩٢٣دەستی پیکرد و لە ٢٤ تەموزی١٩٢٣کاری کۆنگرەکە بە کۆتایی هات.
قسەو باسی زۆری لەسەر لۆزان کرا، چونکە بەرژەوەندی زۆر دەوڵەتانی جیهانی خستە مەترسیەوە، بهتایبهتی ئهو وڵاتانهی ئامادهی واژووكردنی ڕێككهوتنهكه بوون.
کۆمەڵێک هۆکاری گرنگ بوونە هۆکاری بەستنی ئەم پەیماننامەیە، لێرەدا بەکورتی گرنگترینییان بەر دید ئەخەین:-
١-پێداچوونەوەی بۆ ماددە و برگەکانی پەیماننامەی سیڤەر.
٢-پێداچوونەوەی بە سنووری دەوڵەتی عوسمانی کە لە جەنگی یەکەمی جیهانی شکستی خواردبوو، ناوچەکانی ببونە جێگای چاوتێبرینی ولاتانی سەرکەوتووی جەنگ و ئاماژەیان بەوەکرد (کۆماری تورکیا بە هیچ جۆرێک دەولەتی عوسمانی نییە).
٣-ئاوردانەوەی لەو گەل و هۆزانەی کە لە پەیمانی سیڤەردا رەچاوی مافەکانیان کرابوو، بەلام دژی بەرژەوەندی زلهێزەکانی جیهان بوو.
٤-چارەسەر کردنی کێشەی ویلایەتی مووسل لە نێوان دەولەتی تورکیای نوێ و ئێراق و بەریتانیا.
ئەم پەیماننامەیە چەندین برگەی لەخۆگرتبوو، لە برگەکانی ( ٣٧_٤٥ ) باسی مافی كهمه نهتهوهكانی چوارچێوەی دەولەتی عوسمانی دەکرد کە تورکیا وابریاری بوو مافی ئازادی زمان و ئایین و رۆژنامەگەری و بازرگانی و چالاکی سیاسی بە گەلانی ژێردەسەلاتی خۆی بدات. ئەم پەیماننامەیه بە غیابی کوردبوو لهكاتێكدا لهمهوه ویلایەتی مووسل خرایە سەر ئێراق.
لە پەیمانی سیڤەردا هاوپەیمانەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دەیان ویست دەوڵەتی عوسمانی تەواو لاواز بکەن، سنوورەکەی لە ئەستەنبۆل دا بهێڵنەوە. لهههمان كاتدا حکومەتی کەمالی نوێش لە تورکیا هەوڵی چارەسەری کێشەکانی لەگەل ئیتالیا و فەرنسا ئەدا. ئهوهی لە پەیمانی لۆزان دا کێشە بوو، ئەوە بوو ئایا ویلایەتی مووسڵ بخرێتە سەر تورکیا یان بخرێته سهر دهوڵهتی نوێی ئێراقی سەر بە ئینتدابی بەریتانیا؟ لهگهڵ ئهمهش دا تورکیا بە مافی خۆی دەزانی و چەند پاساوێکی سیاسی و ئابووری هەبوو تاكو ویلایهتی مووسل بخاته سهر دهوڵهتهكهی، بەڵام کریزۆن نوێنەری بەریتانیا ئەم پاساوانەی تورکیای رەت کردەوە و لهم بابهتهدا هیچ ڕهچاوی خواستی كورد نهكرا، لهگهڵ ئهمهشدا مستهفا کەمال ئەتاتورک توانی رووبەرووی بەریتانیا ببێتەوە و هاوپەیمانی لەگەل یەکێتی سوڤیەتی ببەستێت.
ئهوهی جێگای باسه، کریزۆن لە پاشەکشەکردن لە بەندەکانی سیڤەر ئامادەیی دەوڵەتی بەریتانیای دەربڕی بە مەرجێک تورکیا ببێتە ئەندام لە کۆمەڵەی نەتەوەکان دا، بەمەش دەیویست توركیا لە رووسیا دووربخاتەوە و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە رۆژهەلاتی ناوەراست دڵنیابكاتهوه.
بەریتانیا هەرگیز مەبەستی دامەزراندنی دەولەتی کوردی نەبووە، بەلکو پەیمانەکە بۆ دانان و چەسپاندنی نەخشەیەکی سیاسی تازە بوو، پێویست بوو تورکیا دانی پێدابنێت.
“ئەم پەیماننامەیە قازانجی بۆ کێ تێدا بوو؟”
ئهم پهیماننامهیه قازانجی بۆ تورکیا تێدابوو، چونکە فەرنسا بە شێوەیەکی یاسایی و فەرمی دەستبەرداری سوریا بوو، هەروهها کێشەی نێوان تورکیا و یۆنانیش چارەسەر کرا، ئەوەی زەرەرمەند بوو تەنها کورد و ئەرمەن بوو، چونكه نەیانتوانی گیانێکی سیاسی بۆ خۆیان دابمەزرێنن و ببنە خاوەن ولاتێکی سەربەخۆ بۆ خۆیان، بەڵام تورکیا هەر بە خەونی ویلایەتی مووسڵەوە بوو، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی لەگەڵ کوردەکان بەست بە تایبەتی “شێخ مهحمود” و توانی خۆی لە کورد نزیک بکاتەوە و سوپای بۆ چیای حەمرین لهسەر سنوورەکان نارد و زەمینەسازی بۆ راپەرینی کوردان کرد، لێرهدا توركیا سوودی لهلایهنی ئایینی و ههستی ئایینی كوردهكان بینی، چونكه پێیان وابوو كه کورد و تورکی موسڵمان دهتوانن دژی بەریتانیا ناموسلمان بوەستن، بەڵام ئەوەی کوردی نیگەران کردبوو دروستکردنی دەوڵەتێکی مەسیحی بوو بۆ ئەرمەنییەکان، چونکە بهشێك له کوردەکان لەلایەنی عوسمانیەکانەوە ماڵ و موڵکێکی زۆری ئەرمەنییەکان پێ بەخشرابوو لەکاتی جینۆسایدی ئەرمەنەکان، ئەگەر دەوڵەتێك بۆ ئەرمەن دروست ببێت، پێویستە کورد ئەو ماڵ و موڵکەی پێبداتەوە كه پێشتر بهدهستیان هێنابوو.
“چارەنووسی گەلی کورد بە پێی پەیماننامەی لۆزان چی بەسەر هات؟”
له كۆتاییدا ئهوهی پێویسته بگوترێت، چارەنووسی گەلی کورد بە پێی پەیماننامەی لۆزان لە دەوڵەتی تازەی تورکیادا توایەوە، هەرچەندە شۆرشێک لهلایهن كوردهكانهوه لهدژی ئهم پهیماننامهیه ئهنجامدرا، بهڵام لهكۆتاییدا ههر شكستیان هێنا. ههروهها ههموو ئهو دەسکەوتانەی حکومەتی تورکیا بەدەستی هێنا لەسەر خاک و رەنجی کوردانی باکووری کوردستان بوو، کەتوانی هەموو سنوری دەولەتەکەی لە نفوزی دەولەتانی تر بپارێزێت و بناغەی حکومەتێکی بەهێز لە ئەنقەرە دابمەزرێنێ، لهههمان كاتدا کوردیش نەیتوانی سوود لە ناکۆکی نێوان لایەنەکانی پەیماننامەکە وەربگرێت و لە قازانجی خۆی بیقۆزێتەوە، چونکە کوردەکان خاوەنی سەرکردە و دەسەڵاتێکی یەکگرتوو نەبوون، نەیانتوانی پلان بۆ پاشەرۆژی خۆیان دابرێژن.
خاڵێكیتر له ئهنجامهكانی ئهم وتارهدا بهدیدهكهین، ئهوهیه كه لۆزان باسی کورد و ئەرمەن و سیڤەری نەکردووە، بەڵام ناوەرۆکەکەی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەر بوو، تەنانەت لەو رێكەوتننامەیەدا، ئەوەندەی قازانجی گرووپە ناموسڵمانەكانی تێدابوو، ئەوەندە قازانجی كەمینە مووسڵمانەكانی تێدا نەبووە. بۆ نموونە لە پەیمانی لۆزاندا كورد جگە لەوەی وەكو نەتەوە ناوی نەهاتووە، ئهوا دانیشی پێدا نەنراوە، تەنانەت وەكو كەمینەیەكی بچوكیش لەتوركیا دانی پێدانەنراوە، چونكە یەكێك لەخاڵەكان ئەوەیە كە دەبێت توركیا مافی زمانەوانی و مافی كەمینە ناموسڵمانەكان دابین بكات، لەبەر ئەوە كورد موسڵمانە ئەم خاڵە نایگرێتەوە، تەنانەت خوێندنی زمانی كوردیشی بۆ كورد نەسەلماندوە، هیچ بۆچوونێكی دیاریكراو سەبارەت بەمافە سیاسییەكان بۆ كورد بەرجەستە نەبووە، لۆزان وەك ئەوە باسی كوردی كردووە وەك ئەوەی كە نەبێت، تەنانەت ئەرمەنەكان هەلومەرجیان باشتربووە، چونكە ئەوان وەكو كەمینەیەكی ئاینی لەتوركیا دانیان پێدانراوە.
سەرچاوە:-
١-مێژووی هاوچەرخی تورک نوسینی دکتۆر یاسین سەردەشتی چاپی دووەم/سلێمانی ( ٢.١١ )
٢-کوردستان چۆن داگیر کراو دابەش کرا نووسینی سەلام ناوخۆش چاپی دووەم ( ١٤٢١_٢٠٠٠ )
٣-مەسەلەی کوردستان نێوان ململانێ تورک و ئینگلیز نوسینی سەلام ناوخۆش.
٤-https://lvinpress.com/34143/
٥-https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=200908131311121952&lng=1
٦-https://wishe.net/dreja.aspx?Jmare=746&Jor=1
٧-https://zaniary.com/blog/60a07a9d2f63f/%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%95%DB%8C-%D9%84%DB%86%D8%B2%D8%A7%D9%86