“خوێندنه‌وه‌یه‌کی پێکهاته‌ناسانه”
له سه‌ردێری ئه‌م نووسراوه‌یه‌دا، ده‌بێت سه‌ره‌تا ڕوونی که‌مه‌وه مه‌به‌ستم له ئێران چییه، ئایا مه‌به‌ستم کۆماری ئیسلامیی ئێرانه؟ یان ده‌وڵه‌تانی پێش کۆمار هه‌ر له په‌هله‌وییه‌کانه‌وه به‌ره‌و دواوه تا ده‌گاته سه‌فه‌وییه‌کان؟ یان مه‌به‌ستم قه‌واره‌یه‌کی کو‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه؟ له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به ڕوونی بیڵێم مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌وانه‌یه و هیچ کامه‌شیان نییه به تاقی ته‌نیا، یانی مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌وانه‌یه و زۆر شتی دیکه‌شه که له پرۆژه‌ی فاشیزمناسیی ئێرانی‌دا ده‌کرێت که‌شفی بکه‌ین و هه‌ڵیکۆڵین. من هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم کردن له ژێر ناوی (پێکهاتی به‌لاڕێدابراو)دا باس ده‌که‌م. مه‌به‌ست له پێکهات ئه‌و جومگه و کۆڵه‌که سه‌ره‌کییانه‌یه که کۆمه‌ڵگا یان جڤاک یان ته‌نانه‌ت قه‌واره‌ی ڕه‌وه‌ند و کۆچبه‌ران و له‌وه‌ش وردتر خێزانیش دیاری ده‌که‌ن. بۆ نموونه له خێزانێکدا باوک پێناسه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و دایکیش به هه‌مان شێوه، له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا باوک ڕۆڵی فریادڕه‌س و دابینکه‌ری بژێوی ژیان و پارێزه‌ری سنووری خێزان و به گشتی پاڵه‌وانی سه‌ره‌کیی چیرۆکی بنه‌ماڵه بووه و ژنیش ڕاگری کۆڵه‌که‌ی ماڵ و مه‌عنه‌ویه‌تی خیزان و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو ئه‌و ئیش و کارانه‌یه که زیاتر په‌یوه‌ستن به ناو ماڵه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دونیای ژن دونیایه‌کی ناسک‌تر و نیانتره و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان په‌ناگه و پشتیوانی به‌هێز و له هه‌مانکاتدا شاراوه‌ی پیاو بووه. ئه‌گه‌ر له‌م خێزانه‌دا کوڕ و کچێک له دایک بن، ڕۆڵ و پێگه و جێگه‌ی ئه‌وانیش به پێی ته‌مه‌نیان له کاتی گڕۆگاڵه‌وه تا باڵقبوون و پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ری دیاریکراوه. ئه‌مه پێکهاتی گشتیی خێزانه له کۆمه‌ڵگا پێش مۆدێڕنه‌کان له حاڵه‌ته گشتییه‌که‌یدا، ئه‌گه‌ر که‌سێکی بێگانه یان غه‌ریبه له ده‌ره‌وه بیه‌وێت ده‌ست له‌م پێکهاته وه‌ر بدات چ وه‌کوو ده‌ستێوه‌ردانێکی مادی (دزیکردن له ناو ماڵ) چ وه‌کوو ده‌ستدرێژیکردنێکی مه‌عنه‌وی (وه‌کوو چاوی خراپه ڕوانین بۆ ژن یان کچی ئه‌و ماڵه) ئه‌مه به مانای ده‌ستێوه‌ردان له‌و پێکهاته‌یه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه مه‌رج نییه حه‌تمه‌ن له‌م حاڵه‌ته ئه‌رێنییه‌دا بێت به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر به ئاقارێکی دروستدا بڕوات ئه‌گه‌رێکی ئه‌رێنی بۆ گۆڕانی ئه‌م پێکهاته‌یه ده‌کرێته‌وه. له حاڵه‌تێکی ئاوادا دوو ئه‌گه‌ری له به‌رده‌مدا ده‌کرێته‌وه یان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پاڵه‌وان و پارێزه‌ری ئه‌م پێکهاته‌یه به توندی ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه(له ڕێگه‌ی کوشتن یان ڕاونان) یان نا پێکهاته‌که به بێ ئاماده‌یی تووندئاژۆی پاڵه‌وان و پارێزه‌ر(باوک) و به که‌مێک لادان له یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی پێکهاته‌که تووشی جۆره گۆڕانکارییه‌کی شێنه‌یی و نه‌رمونیان ده‌بێت. بۆ نموونه له ئه‌گه‌ری دووهه‌مدا ئه‌گه‌ر که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی پێکهاته‌ی خێزان حه‌ز بکات له‌گه‌ڵ کچی ئه‌م ماڵه‌دا په‌یوه‌ندیی هه‌بێت(دڵداری یان هاوسه‌رگیری) و کچه‌که‌ش به شێویه‌ک قبووڵی کات و ئه‌م په‌یوه‌ندییه له هه‌ر قه‌واره‌یه‌کدا (به بێ ئاگاداریی ده‌سبه‌جێ و تووندئاژۆیانه‌ی باوک) به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ئه‌و پێکهاته‌یه له به‌رده‌می ئه‌گه‌رێکی کرانه‌وه و گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مه نموونه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی بوو له پێکهات و ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریی پێکهاتێک، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونی بکه‌مه‌وه که مه‌به‌ستم له پێکهاتی به‌لاڕێدابراو چییه. (به‌لاڕێدابراو) ده‌رئه‌نجامی شێوه‌یه‌که له ئه‌کت و کایه‌ی سیاسیی که به سه‌ر پێکهاتێکدا ده‌سه‌پێنرێت و به‌ر له‌وه‌ی مه‌به‌ستی گۆڕینی پێکهات و یان کاژخستنی بێت ڕووخاندنی ئه‌و پێکهاته‌یه و دروستکردنی پێکهاتێکی دیکه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕووخاندنه له ئاستێکی زه‌ق و دیاردا ده‌رنه‌که‌وێت به‌ڵام به کایه‌ی نۆرم و یاسای نوێ ده‌کرێت کۆی ڕۆحی پێکهاتێک دابڕزێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی که پێکهاتێک به نه‌رمونیانی ده‌گۆڕێت وه‌کوو له‌و نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسم کرد ئێمه له به‌رده‌م ئه‌گه‌رێکی مێژوویین، ئه‌گه‌رێک که ده‌یه‌وێت به سرووشتتی و شێنه‌یی ڕیگای خۆی ببڕێت و شتی نوێ ببه‌خشێته جیهان و شتی نوێش له جیهان وه‌رگرێت. به‌ڵام ئه‌م پێکهاته کاتێک به‌لاڕێدا ده‌برێت که بۆ نموونه ئه‌و که‌سه‌ی له نموونه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسم کرد(مه‌به‌ستی نه دڵداری بێت نه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ کچی ناو ئه‌و خێزانه به‌ڵکوو ته‌نها ڕابواردن و ده‌سدرێژیکردنێکی کاتی بێت)، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م پێکهاته نه‌ک ته‌نها له دۆخه و حاڵه‌ته ئاساییه‌که‌یدا نامێنێته‌وه، به‌ڵکوو به‌هۆی ئه‌و زام و برینه‌ش که لێی که‌وتووه تووندئاژۆتر و دڕتر ده‌بێت و گۆڕانی به‌ره‌و ئاقاری نوێتر و گونجاوێتی له‌گه‌ڵ جیهانی سه‌رده‌م سه‌ختتر و خوێناویتر ده‌بێته‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌مه بۆ پێکهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش‌دا هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه. کۆمه‌ڵگای ئێرانی وه‌کوو هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵات پێکهاتێکی تابۆپه‌ره‌ست و بڤه‌ته‌وه‌ریان هه‌بووه، به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ک سه‌ده زیاتر که که‌وتوونه‌ته به‌ر شه‌پۆله‌کانی جیهانیبوون و ململانێی سیاسی و شۆڕشه ناوخۆ و ده‌رکه‌ییه‌کان، پێکهاته‌که‌یان نه‌ک به شێنه‌یی به ئاقار و هه‌رێمێکی باش‌دا نه‌گه‌یشتووه به‌ڵکوو به‌لارێدا براوه و لاقه کراوه هه‌ر بۆیه تووندوتیژیی جار دوای جار به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. ئه‌م به‌لاڕێدابردن و لاقه‌کردنه‌ش به گشتی به‌رهه‌می دوو هۆکارن که هه‌ر دووکیان له هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌وه هه‌ڵده‌خێزن. هۆکاری یه‌که‌میان ململانێی فۆرمه سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌وانه زه‌ویندار و به‌گ و خان، هۆکاری دووهه‌م شه‌ڕ و کێشمه‌کێشی هێزه سیاسییه مۆدێڕنه‌کان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و یه‌کده‌ستکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکان. پێکهاتی کۆمه‌ڵگای ئێرانی به زۆری له ژێر کاریگه‌ریی و ده‌سدرێژیی ئه‌م دوو هۆکاره بوون، ئه‌گه‌رچی هۆکار و دۆخی یه‌که‌م به‌شێک بووه له سرووشتی گه‌شه و نه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاکان به‌ڵام هۆکاری دووهه‌م ده‌ستی تێ وه‌رداوه و به‌لاڕێیدا بردووه بۆیه له سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی مۆدێڕن له سه‌ر ده‌ستی ئینگلیزه‌کان ته‌واوی هه‌وڵ ده‌خریته خزمه‌ت سڕینه‌وه‌ی ڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌کان و هه‌ر جۆره ئه‌ویدی و لایه‌نێکی غه‌یری فارس نکۆڵی لێده‌کرێت و سه‌رکوت ده‌بێت، وه‌کوو نموونه له‌سه‌رکردنی کڵاوی پاڵه‌وی له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌کوو فرمانێکی یاسایی بووه و جگه له لایه‌نانێکی وه‌کوو مه‌لا و سۆفی و فه‌قێکان که‌سیان لێ نه‌بواردووه و سه‌رپێچیکردن لێی غه‌رامه و زیندانیشی هه‌بووه.
ئێسته به ناو ئه‌م ڕه‌وته مێژووییه‌دا که سه‌فه‌ر ده‌که‌ین، تێده‌گه‌ین ئه‌و پێکهاته کۆناباوه له ڕێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانێک بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی کلاسیکیی دوگم به‌لاڕێدابراوه و لاقه‌ی کراوه هه‌ر بۆیه پاش نێزیکه‌ی دوو سه‌د ساڵ له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی به‌ناو مۆدێڕن له ئێران و پاش زیاتر له سه‌د ساڵ له گوتاری مه‌شرووته‌خوازی و باسی دیموکراسی، ئه‌م پێکهاته لاقه‌کراوه ڕازی نابێت که‌مترین مافی نه‌ته‌وه‌کانی ناو جوگرافیای ئێران بدات، گرینگیی پێکهات لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که وه‌کوو قه‌واربه‌ندیی بینایه‌که تاکوو له‌سه‌رڕا نه‌یچنینه‌وه و پێکی نه‌نێینه‌وه هیچ گۆڕانکارییه‌ک له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئه‌م بینایه نایه‌ته ئاراوه، هه‌ر بۆیه دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه له ئێران ئێمه چه‌مکه‌کانی دیموکراسی، ئازادی، ڕاده‌ربڕین، لێبووردن، پێکه‌وه‌ژیان ته‌نانه‌ت له ئاسته هه‌ر نزم و ڕووکه‌شه‌که‌شدا نابینین چون له ژێر سێبه‌ر و تارمایی ئه‌و پێکهاته‌یه‌دایه و زمان و گوتاریشی به ڕۆحی ئه‌و پێکهاته‌یه ڕێک ده‌خات بۆ نموونه له ئێران دیموکراسی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر (مه‌ردومسالاری یان خه‌ڵکسالاریی ئایینی)، ئازادیی به پاشگره‌وه ده‌ناسێنرێت بۆ نموونه ده‌ڵێن ئازادییه‌ک که سنووره‌کانی خۆی بناسێت، له حاڵێکدا له کو‌لتوور و سیسته‌مێکی دیموکرات‌دا ئه‌مه قسه‌یه‌کی بێ واتایه، پێکه‌وه‌ژیانی ئیرانی هه‌ر ئه‌و نموونه شۆکهێنه‌ر و تراژیکه‌یه که دوو ساڵ پێش ئێستا ڕووی دا‌و و باوکێک کوڕ و زاواکه‌ی خۆی ده‌کوژێت (بنه‌ماله‌ی خوڕه‌مدین) و ساڵانێکیش ده‌سدرێژی سێکسی کردووه‌ته سه‌ر کچه‌که‌ی خۆی به ئاگاداری ژنه‌که‌ی(واته دایکی کچه‌که) و له لێداونیشیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان باوکه ده‌ڵێت باوه‌ڕی ته‌واوم به ئیسلام و ئیمام عه‌لی هه‌یه؟ ئه‌مه له ڕاستیدا درک و تێگه‌یشتنێک نییه له ئیسلامیش یان هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌کی دیاریکراو به‌ڵکوو تێکچوون و نه‌خۆشییه‌که که به‌هۆی ئه‌و پێکهاته لاقه‌کراوه‌وه فیچقه ده‌کات.
بۆیه ئێسته‌ش له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و هێزانه‌ی ئیرانی(ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی) به یه‌کده‌نگییه‌کی زۆر و زبه‌نده‌وه له پاڵ وه‌همی ئه‌وه‌ی که خۆیان به دیموکرات ده‌ناسێنن به یه‌ک بست له خه‌ون و خولیا و ئاواته تاکڕه‌هه‌ند و له مێژینه‌کانیان که به‌رهه‌می تووتالیتاریزم یان ئسیتیبدادی شه‌رقین ناکشێنه‌وه، بۆیه باسکردن له دیموکراسی له ئێران وه‌کوو باسکردنی سیکولاریزمه له ئه‌فغانستان یان باسکردنی تاڵیبانیزمه له سویسرا! تا کاتێک ئه‌م پێکهاته که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێران ده‌سکارییه‌کی جیدی نه‌کرێت هه‌موو جۆر باوه‌ر به هه‌بوونی دیموکراسی له ناو هێزه سیاسییه‌کانیاندا ته‌نها دا‌و و هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسییه و نابێت هێزه کورد و غه‌یری فارسه‌کان تێی بکه‌ون.