• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئازار 31, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئێمە هەین…

    مەستی خەونی ڕووخان

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

  • شــیکار
    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی سێیەم

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی هێــزی نەرم هزر

لەبارەی مێژووی سێکسواڵیتەوە

ئاراس سەعید لەلایەن ئاراس سەعید
شوبات 22, 2023
لە بەشی هزر
0 0
A A
لەبارەی مێژووی سێکسواڵیتەوە
0
هاوبەشکردنەکان
109
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

ئەگەر بمانەوێت لە مێژووی (سێکسواڵیتە) تێبگەین، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ کۆنترین پنتی شارستانییەتەکان، ڕەنگە هیچ شتێک هێندەی هێزی سێکس شاراوە و، هاوکات ئامادە نەبێت لە کۆمەڵگەی مرۆییدا. پێش پەیدابوونی شارستانییەت وزەی سێکس وەک غەریزەیەکی ئاژەڵی بەئامانجێکی ئاژەڵیانە خاڵیکراوەتەوە. واتا؛ جووتبوون؛ کردەیەکی ئاژەڵیانەبوو بەئامانجی گواستنەوەی جیناد و پاراستنی ڕەچەڵەکی مرۆڤ، لێ لەگەڵ پەیدابوونی شارستانییەتدا مرۆڤ وزە سێکسیەکانی بەمەبەستی چێژ وەرگتن خاڵیکردووەتەوە.

بەرگی یەکەمی (مێژووی سێکسواڵیتە) شیکارێکی قووڵی مێژووییە لە بارەی دەستنیشانکردنی ژینالۆژیایی سێکسواڵیتە و شرۆڤەکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سێکس و دەسەڵات. هەرچەندە فۆکۆ ئەم چەمکەی لەژێر ڕۆشنایی بۆچوونەکانی “نیتچە” وەرگرتووە؛ (کە ڕەهەندەکانی “بوون” جگە لەویستی هێز، شتێکی تر نییە). میشێڵ فۆکۆ لە (مێژووی سێکسواڵیتە)دا، لەبارەی مێژووی سەرکوتکردنی سێکسەوە بەگەڕانەوە بۆ کۆنترین پنتی شارستانییەتەکان دەدوێت. “فۆکۆ پرسی سێکسواڵیتە بە مانا مێژوویییەکەی دەخاتەڕوو، پێی‌ وایە نابێت ئەم دیاردەیە لە چوارچێوەی ڕێسا و پێودانگە بایۆلۆژییەکان­دا ڕووماڵ بکرێت، بەڵکو دەبێت وەک دیاردەیەکی مێژوویی دەستنیشان بکرێت.

فۆکۆ ڕای وایە: سەرکوتکردنی سێکس لە سەدەی حەڤدەهەمەوە دەستپێدەکات، وەلێ لەگەڵ سەرهەڵدانی دەسەڵاتی مەسیحی شوانکارە، بە کولتووری ڕۆمانیدا تێدەپەڕێت و لەگەڵ سەرهەڵدانی سیستەمی سەرمایەداریدا دەگاتە قۆناغێکی ترسناک. لە (مێژووی سێکسواڵیتە)دا دەڵێت: لە پێشوودا وشەکان لەبارەی سێکسەوە بەبێ دوودڵی دەگووترانەوە، کردەکان بەبێ دەمامکداری ئەنجام دەدران. ژێستگەلی ڕاستەوخۆ، وتەگەلی بێ سڵ کردوویی، لادەنگەلی بەرچاو، لەشی دەرکەوتوو و بەسانایی لێک نزیک، منداڵی دانەپۆشراو و وێڵ لەنێو پێکەنینی گەورەکاندا بەبێ ئازار و بێ ترس لە ئابڕووچوویی، بەم شێوەیەبوو، کە جەستەکان تەراتێنیان دەکرد

هەروەها ڕای وایە: تا پێش سەرهەڵدانی (کولتووری بۆرژوازی ڤیکتۆریایی) سێکس وەکو هێزێکی جڵەونەکراو ئامادەگی هەبوو. جەستەکان ڕووتبوون، ژێستگەلە سێکسیەکان لەناو زواندا کۆنتڕۆڵ نەکرابوو، جەستەکان بەبێ بەربەست جووت دەبوون. لەگەڵ دەرکەوتنی كولتووری ڤیکتۆریایی؛ سێکسواڵیتە بە پوختی جڵەوکرا. ئیدی سێکسواڵیتە ماڵی خۆی گواستەوە و خێزانی هاوسەرانەی مۆنۆپۆڵیکرد. هاوسەرگیری وەک مۆدێلێک خۆی سەپاند و بەهای بەخشی بەنۆڕم. ئەم مۆدێلە سێکسواڵیتەی خزاندە نێو جددییەتی کارکردییانەی بەرهەمهێنانەوە. ئەمەش بووە هۆی دەرکەوتنی جووتبوونی ڕەوا و زازوێزکردنی یاسایی. بە بڕوای فۆکۆ مۆدێلی خێزانی هاوسەرانە، بەشێوەیەکی ترسناک سێسکواڵیتە داگیردەکات و، لە پانتاییەکی سنوورداردا مەودای جوڵەی بەرتەسک دەکاتەوە، لە شوێنگە کۆمەڵاییەتییەکاندا بوونیاد و شوێنگەی دەستنیشان دەکات. کولتووری ڤیکتۆرییەکان نێو دڵی ماڵەکانی، وەک شوێنگەیەکی نوێ بۆ سێکسواڵیتە دەستنیشانکرد و بەفەرمی پێی دەناسرێتەوە (ژووری دایباب) لەوە بەدواوە دەبێت هەموو ئەمانە ونبێت. واتا: ئەم مۆدێلە مەودای پڕۆسەی سێکسواڵیتەی لەنێو کایەی کۆمەڵایەتی و جیۆپەلەتیکدا سنووردارکراد و شوێنی سێکسواڵیتەی بەفەرمی دەستنیشانکرد. بەواتایەکی دی، جگە لە ژووری نووستنی (خێزانی هاوسەرانە) ئیدی سێکسواڵیتە شوێنیکی تری نەبوو. یان دەبوو لانکەی خۆی بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دی.

بە بڕوای فۆکۆ مۆدێلی خێزانی هاوسەرانە سێکسواڵیتەی ناچارکرد لانکەی خۆی بگوازێتەوەو پەیوەندییەکانی بەشێوەیەکی تر دابڕژێتەوە، لە شێوەی (گەواد و قەحپە، پزیشک و نەخۆش، زیندان و سەرجان، مامۆستا و فێرخواز، مردوو و زیندوو) جگە لە خێزانی هاوسەرانە؛ سێکسواڵیتەی نایاسایی خزندرایە نێو (قەحپەخانە، نەخۆشخانە، خوێندنگا، زیندان، گۆڕستان)ەوە.

“کۆنتڕۆڵکردنی سێکس”

دنەدانی لە نێو گوتاردا (دیسکۆرز): گوتار بریتییە لە تۆڕێکی زمانی ئاڵۆزی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیی و سیاسی و ڕۆشنبیرییەکان. لێرەدا ئاخێوەر وەکو گوتارێکی خاوەن هەژموون دەردەکەوێت. ئەمەش پەیوەستە بەدەسەڵات و دیسپلین و چاودێرییەوە. فۆکۆ ڕای وایە؛ دەسەڵات پێش ئەوەی پرسێک لەنێو واقیعدا کۆنتڕۆڵ بکات، لەنێو زاردا کورتی دەکاتەوە و، سوڕانی ئازادانەی لەنێو گوتاردا کۆنتڕۆڵ دەکات، لە ڕێگەی پۆلیسی ڕستەکان، کۆنڕۆڵکردنی ڕستەسازی، ڕەوانبێژی کارگێڕی ڕکێخستنی سیاسەتی زمان. بۆرژوازی مۆدێلکی نوێی زمانەوانی لە نێو کایەی کۆمەڵایەتییدا داهێنا. بۆ نموونە؛ لە نێوان دایباب و منداڵ، مامۆستا و خوێندکار، ئاغا و نۆکەر.

لە (مێژووی سێکسواڵیتە)دا دەڵێت: لە سەدەی هەژدەهەمدا کۆنتڕۆڵکردنی سێکس دەچێتە ئەستۆی “پۆلیس” لە کاتێکدا پۆلیس ناتوانێت ئەم ئامانجە بێهێنێتەدی. پۆلیسی سێکس بەمانایی توندووتۆڵکردنەوەی قەدەغەیەک نیە بەڵکو پێویستی بە ڕێسابەندکردنەوەی سێکسە لە ڕێگەی گوتاری بەکەڵکهاتوو گشتییەوە. فۆکۆ دەڵێت: پێشووتر وشەکان بەبێ هیچ کۆدێک دەگوترانەوە، بەڵام پۆلیسی زمانی و تەکنیکەکانی زمانەوانی وشەگەلی عەیبە و ناشرینی داهێنا و سێکس لە نێو زماندا کۆنتڕۆڵکرا. جگە لە خێزانی (هاوسەرانە و ژووری دایک و باوک) ئیدی هەر زمانێک لەبارەی سێکسەوە بدوایە دەبوو بێدەنگ بکرێت. گوتاری ئایینی، گوتاری پەروەدەیی، گوتاری زانستی هەموو گوتارەکان کۆدکران. منداڵەکان تەمێکران لەسەر نەگوتنی هیچ شتێک لەبارەی سێکسەوە. ئیدی سێکسواڵیتە بە بێدەنگی مایەوە و بارسوڕانی ئازادانەی لە نێو زماندا کۆنتڕۆڵکرا. ئەگەر کەسێک لەبارەی ویست و خولیای سێکسی ئەوانیتر بدوایە، دەبوو گوێیەکانمان بخەوێنن، دەممان لە بارەی خولیاو ویستەکانماوە دابخەین. ئا لێرەوە دەسەڵاتی زمانی، سێسکواڵیتەی لەنێو تەکنیکی زمانەوانیدا کرد بە تابۆ. دەبوو وشەکان و گوتارەکان بپاڵێوین و لە فلتەریان بدەین.

گوتاری ئایینی کێڵسا، دانپێدانانەکان، هەموو ئەمانە بوون ڕێگەیان بۆ “نۆڕم” چۆڵکرد تا جێگە بە “بەها” لەق بکات. ئیدی سێکس بوو بە گوناهە گەورەکەی مرۆڤ، ئەو وشەیە بوو بەچرپە دەگوترا، ئەو تاوانەبوو لە کڵێسا و نەخۆشخانەکاندا ددانیپێدادەنرا.

“دەسەڵات و سێکس”

لە (مێژووی سێکسواڵیتە)دا، فۆکۆ تێرمەکانی پەیوەست بە سێکسواڵیتە لەگەڵ پڕۆسە سیاسی و کۆمەڵاییەتییەکان گرێدەدات و، پەیوەندی نێوان دەسەڵات و سێکسواڵیتە دەستنیشان دەکات. فۆکۆ پێناسەی دەسەڵات بەوە دەکات: کە تۆڕێکی فراوان و هەمەچەشن و فرەییە، پەیوەندی نێوان کۆمەڵێک هێزە، کە بەنێو یەکتریدا دەچن. بە بڕوای فۆکۆ دەسەڵات و سێکسواڵیتە بە قووڵی لەناو یەکتریدا هەڵچنراون و ئەمیان ئەویتریان بەهێزدەکات. فۆکۆ لە پەرتووکی (چاودێری و سزا)دا، چەندین فۆڕمی دەسەڵات دەستنیشان دەکات، کە بابەتی سەرەکی تێیدا جەستەبوو: جەستەی سەرباز، قوتابی، نەخۆش، تاوانبار، کرێکار. بەشێوەیەک تەکینیکەکانی دەسەڵات جەستە ڕادەهێنێت و بەرهەمیان دەهێنێتەوە بۆ گونجاندن و ڕێخستنەوەیان لەناو یەکەی سیاسی و کۆمەڵایەتییدا، کە فۆکۆ ناوی لێ دەنێت بایۆدەسەڵات.

– BIOPOUVOIR)بایۆ-دەسەڵات) سیستەمێکە کۆی ژیان دەگرێتەوە، ماشێنێکە هەمووان هەڵدەلووشێت و جەستەکان قووت دەدات. فۆکۆ پێی وایە: سەدەی هەژدە بە سەنتەربوونی “جەستەی مرۆیی” بوو، واتا بەدامەزراوەیی کردنی جەستە لە چێوارچێوەی کۆنسێپتە بایەلۆژییەکاندا. دەسەڵات هەمیشە لەڕێگەی جەستەوە سرووشتی خۆی ڕەنگ ڕێژ دەکات و جوگرافیایی خۆی دەنەخشێنێت. بە مانایەکی تر، دەسەڵات لە خودی جەستەدایە و بەنێو جەستەدا تێدەپەڕێت و بەسەرجەستەدا پراکیتک دەکرێت. فۆکۆ دەڵێت: چەپاندنی سێکس پەیوەستە بە تەکنیکەکانی دەسەڵاتەوە، کە هەژموونی خۆی بەسەر سێکسدا دەسەپێنێت. کاتێک دەسەڵات توانای کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی سێکسی نابێت، ئیدی پڕۆسەی چەپاندن و سەرکوتکردن دەستپێدەکات. دەسەڵاتی مۆدێرن بە کەڵک وەرگرتن لە تەكنەلۆژیاكانی، تەواوی ژیان دەخاتە ژێر چاودێرییەوە و، كۆنترڕۆڵگەلێكی وورد بەسەر ژیاندا دەسەپێنێت. لە رێگەی تەكنیكەكانی زانیاری لەسەر ژیانی مرۆڤەكان كۆی هەڵسوكەوتوو و، پەیوەندییەكانیان لەلایەن دەسەڵاتەوە كۆنترۆڵ دەکرێت. لە سەرەتاوە تاکەکان ژیانیان لەلایەن دەوڵەتەوە لە ژێر چاودێریدایە. هەر لە دایەنگاوە تا پەیوەست بەدەزگاگەلێكی دەسەڵاتییەوە شەتەك دەدرێ، لە نەخۆشخانە و کتێبخانە و خوێندگاوە بۆ سەربازگە و زانكۆ و كارگە. فۆکۆ لە (مێژووی سێسکواڵیتە)دا، ئاماژە بەوە دەکات کە دەسەڵات لە ڕێگەی ماشێن و تەکنیکەکانییەوە لەبەرانبەر سێکسواڵیتە دەکەوێتە خۆنمایشکردن و هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی. ئەمەش لە ڕێگەی سزا و چاودێرییەوە کۆنتڕۆڵ دەکات. بۆ نموونە: چاودێری و سزای دایباب بۆ منداڵەکانیان، مامۆستایان و قوتابییان، پۆلیس و لادەرەکان، پزیشک و نەخۆش.فۆکۆ بەم شێوازە پەیوەندی نێوان دەسەڵات و سێکسواڵێتە دەستنیشان دەکات: چێژی سێکسی کردەی چاودێری کراوی دەسەڵاتێکە کە دەپرسێتەوە و دەکۆڵێتەوە و بەوردی دەپشکنێت.

بەبڕوای فۆکۆ (بایۆ دەسەڵات) نایەوێت سێکس لەناوبەرێت، بەڵکو دایدەڕێژیتەوە و کەڵکی لێوەردەگرێت. بۆنموونە: بەیاسایکردنی سێکس لەڕێگەی سێکسی هاوسەرانە. دیاریکردنی تەمەنی هاوسەرگیری چاودێرکردنی ژمارەی دانیشتووان و سێکس وەک کردەیەک بۆ گواستنەوەی جیناد.

سێکس و بەرهەمهێنان: لەگەڵ سەرهەڵدانی سیستەمی پیشەسازی (سەرمایەداری سەردەم – spat capitalismus) کە فۆکۆ ناوی لێناوە سەرمایەداری دواکەوتوو. بیروبۆچوونێک هاتە ئاراوە کە بریتییە لە ڕێگەگرتن لە بەفێڕۆدانی (وزەکان – هێزەکان). واتا هەموو هێزەکان لە چوارچێوەی بەرهەمهێناندا بەکاربرێن. سیستەمی پیشەسازی پێویستبوو، وزەکان لە پێناوی بەرهەمهێناندا بەکاربەرێت. بەمجۆرەش سێکس لە چێژ دادەماڵێت و دوو ڕۆڵی سەرەکی پێدەدات:-

(١) وەچەخستنەوە و گواستنەوەی جیناد؛ چونکە ئەم سیستەمە پێویستی بە هێزی کارکەربوو.

(٢) سێکس لە چێژ دابماڵێت و بیخزێنتە نێو بازاڕەوەو نرخی لەسەر دابنرێت.

بۆرژوازی سێکس ناچەپێنێت، بەڵکو لەگەڵ سیستەمە سودمەندەکاندا دەیگونجێنێت بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوود و دەستهات. لە مێژووی سێکسواڵیتە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، کە زانستی پزیشکی سەرەتا سێکسی وەکو مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دەستنیشانکردووە، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی سیستەمی سەرمایەداریدا کۆمەڵێک نۆرینگە و دەرمانخانەیان دامەزراند بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان پاشان بەپێی ڕەچەتە و ڕێنمایی پزیشکی سۆزانیخانەیان دامەزراند. سیستەمی سەرمایەداری لانکەی سێکسواڵیتەی گواستەوە بۆ نێو پانتایی (بازاڕ و بەرهەمهێنان)، لەڕێگەی پڕۆگرامسازی و ڕەچەتەی پزیشکییەوە سێکس خزێندرایە نێو بازاڕ و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرا. فۆكۆ دەڵێت: سێکس ئەو بەشەی جەستە نییە كە بۆرژوازییەت دەبێت پوچەڵی بكاتەوە تا ئەوانەی لە ژێر دەستیدا ناچار بكات بەكار.

بۆرژوازییەت سێکسواڵیتە بێبەها ناكات، بەڵکو پەروەردەی دەکات، ماكیاژی دەکات، ڕێكلامی بۆ دەكات. سەرمایەگوزاری سێكسی، بە پایەیەكی ئابووری گرنگ دادەنرێت لەسەرمایەگوزاری بۆرژوازیەتدا. فۆكۆ ڕوونتر لەم مەسەلەیە دەدوێ و ڕای وایە كە سێکسواڵیتە (لە سەدەی نۆزدەیەم بەدواوە بەبەرژەوەندیەكی ئابووری و بەهێز كراوە، بەرژەوەندییەك بە ناوبژیوانی پزیشكی، دەروون پزیشكی، سۆزانیگەری لەشفرۆشی، نواندنی كاری سێكسی – پۆرنۆگرافی).

سەرچاوە: Michel Foucault, Histoire de la Sexualité (La Volonté de Savoir), Edtions Gallimard, paris, 1976

پۆستی پێشوو

بارودۆخی زمانی کوردی لە ئێستا خراپتر نەبووە

پۆستی داهاتوو

ناسنامە و نەتەوەخوازیی کورد لە سەرەتاکانی سەدەی (٢١)دا: بەشی دوو

ئاراس سەعید

ئاراس سەعید

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

فەلسەفەی ئەخلاق
هزر

فەلسەفەی ئەخلاق

ئازار 15, 2023
192
میتافیزیکى مەرگ، ئایا نەمریی خوازراوە؟
هزر

میتافیزیکى مەرگ، ئایا نەمریی خوازراوە؟

ئازار 15, 2023
80
دیبەیتی نێوان جۆردان پیتەرسۆن و سلاڤۆی ژیژەک: بەشی دوو و کۆتایی
هزر

دیبەیتی نێوان جۆردان پیتەرسۆن و سلاڤۆی ژیژەک: بەشی دوو و کۆتایی

شوبات 15, 2023
55

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە