بەکورتی ئاماژە بەڕۆڵی مەسیحەیەکانی ئەم شارە دەکەین،بەوهیوایەم بتوانم خزمەتێک بەپێکهاتەیەکی بونیاتنەرو گرنگی سلیمانی بکەین وتێگەشتنێکمان هەبێت بەرامبەریان…هه‌ڵبه‌ته پێش دروستبوونی سلیمانی‌و هاتنی میرانی بابان مه‌سیحیه‌كان له‌م ناوچه‌یدا نێشته‌جێبوون، ناوچه‌كانی سلیمانی‌و شاره‌زوور له‌روكاری ئاینیه‌وه سه‌ربه مه‌ترانی”بیس كرمای”بوون، كه به‌زمانی سریانی واتای ماڵی گه‌رم دێت، كه له‌ناوه‌ندی كه‌ركوكدا بووه.
كه‌هینه‌كانی شاره‌زوور له‌ریزبه‌ندی مه‌ترانه‌كان له پله به‌ندی چواره‌می كه‌نیسه‌كانی رۆژهه‌لات بوون.
پێش دامه‌زراندنی شاری سلیمانی له‌دێی مه‌ڵكه‌ندی چه‌ند خێزانێكی مه‌سیحی ژیاون، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و نیشانانه‌ی مه‌سیحی بونی هه‌بووه له‌م ناوچه‌یه له دێرزه‌مانه‌وه، واتە پێش هاتنی دینی ئیسلام دینی مەسیحی هەبووە لەم ناوچەیە.
هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی “ملكانیه‌ـ ملكائیه”یاخود ملكانی رێچه‌كه‌یه‌كی مه‌سیحی به‌یزه‌نتینی بووه، له‌ناو وڵاتانی شام و میسر بڵاوبۆته‌وه، بۆچونم ئەوەیە ره‌نگه ناوی گوندی مه‌ڵكه‌ندی كه‌ئێستا گه‌ڕه‌كێكی سلیمانیه له‌م بنه‌مایه‌وه نزیكتربیت تاك‌و بنه‌ماكانی تری ناوه‌كه کە زۆربەی مێژوونوسان له‌سه‌ری دواون.
ره‌نگه له‌مه‌ڵكه‌ندی یان له گوندێكی نزیك مه‌ڵكه‌ندی بۆ خۆیان ئه‌بره‌شیه یاخود كه‌هینه‌یان هه‌بووبێت، چونكه كاتێك ئه‌م شوێنه فراوان ده‌بیت‌و باوه‌ڕدارانی مه‌سیحی زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌وا لەسەرئەو بنەمایە بریاری كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی سلیمانی دراوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه مه‌سیحیه‌كان به‌پله‌ی دووه‌م ئاین دێن له‌روكاری ئاینی له‌دوای موسڵمانه‌كان له‌عیراقدا، به‌فه‌رمی ئاماژه‌كراوه به‌ئاینه‌كه‌یان له‌ده‌ستوری عێراقیدا. له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌روی جوگرافیاوه دابه‌ش بوون به‌سه‌رناوچه جیاوازه‌كانی ئێراق، دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵ‌وده‌ستانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌كو “كلدان، ئاسوری، یه‌عقوبی ـ سریانی ئه‌رسوزكس،ئه‌رمه‌ن،پروستانتی”. كه هه‌ر سێ بنه‌مای ئاینی جوله‌كه‌و گاور‌و ئیسلام به‌ئاینی ئیبراهیمی ناوده‌برێن له ناو ئاینه‌كاندا.
ئه‌م كه‌مایه‌تیانه له‌مێژه‌وه له‌كوردستاندا ئه‌ژین‌وپاش دابه‌شكردنی كوردستان كه‌وتونەته پارچه‌كانی كوردستانه‌وه وه‌كو له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌شاری سنه‌و ده‌وربه‌ری… هه‌روه‌ها له‌نزیك سلیمانی و ده‌وربه‌ری وەکو ناوچه‌كانی”قه‌رداخ، هه‌ڵه‌بجه،خانقین، كفری،كه‌ركوك، كۆیه، ره‌واندز،…”نیشته‌جێبوون و ژیانیان به‌سه‌ربردووه له‌گوند و شارۆچكه‌كاندا. واته له‌گه‌ڵ بنیاتنانی سلیمانی مه‌سیحیه‌كان رویان كردۆته ئه‌م شاره‌و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڕه‌كی”گۆیژه” نیشته‌جێبوون، ئه‌و به‌شه‌ی مه‌سیحیه‌كانی تیادانیشته‌جێبوون له‌ناو شاردا به گه‌ڕه‌كی “گاوران” ناوبراوه.
واته دیانه‌كانی سلێمانی لەسەرتای بونیاتنانی شار له گه‌ڕه‌كی(گاوران)نیشته‌جێبوون‌و ئه‌م گه‌ڕه‌كه ئه‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی جارانه‌وه. له ئێستادا ناوشاره‌و له دامێنی گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز‌و برایم پاشا‌و گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌و صابونكه‌ران، به‌شی سه‌روی گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن، ده‌توانین بڵێن گاوران به‌شێكی گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌یه یاخود كوچه‌یه‌كێتی، واته له‌گه‌ڵ دروستبونی شاردا ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ش دروستبووه. ئه‌م گه‌ڕه‌كه له‌سه‌رتادا تایبه‌ته‌مه‌ندی بووه هه‌ر برا مه‌سیحیه‌كانی تیادانیشته‌جێبوون، لەگەڵ ئەوەی مه‌سیحیه‌كان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی شاره‌وه هه‌ندێكیان له قه‌ڵاچوالانه‌وه هاتوون‌و به‌شێكی تریان له ده‌وربه‌ری سلیمانی‌و هه‌رمۆته‌ی لای كۆیه‌و له‌شاره‌كانی تری وه‌كو كه‌ركوك‌و هه‌ولێره‌وه هاتوون.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م گه‌ڕه‌كه خه‌ڵكی موسڵمانی تیادا نیشته‌جێبوون‌و هاوسێ‌و هاوماڵی یه‌كبوون، یه‌ك پێكهاته‌ی شاربوون‌و برا مه‌سیحیه‌كانیش له كوچه‌و كۆڵان‌و گه‌ڕه‌که‌كانی تر نیشته‌جێبوون بێ جیاوازی…
جاران به‌زاراوه‌ی خه‌ڵكی سلیمانی به‌مه‌سیحی ده‌ڵێن”گاور”لەگەڵ ئەوەی له‌ناوچه‌كانی تر”دیان” یان مه‌سیحی ناویانده‌به‌ن. تاك‌و ئێستاش یه‌كه‌مین شوێنی په‌رسته‌گه‌ی ئاینی”كه‌نیسه” کە ماوه، كه له‌م گه‌ڕه‌كه‌دا له‌سه‌ره‌تاوه بنیاتنراوه…
هه‌ڵبه‌ته برا “مه‌سیحیه”كان له‌ناو خه‌ڵكی سلیمانی به “گاور” ناوده‌برێن زیاتر له‌به‌كارهێنانی وشه‌ی مه‌سیحی. بۆ ئه‌م هۆكاره‌ش به‌لێكدانه‌وه‌ی مامۆستا”كه‌ریم زه‌ند”ووشه‌ی گاور له‌ووشه‌ی “گه‌بر، گاور، گاوران”به‌مانای ئاگردۆست دێت، كه زه‌رده‌شت موغه‌كانی ناردۆته لای حه‌زره‌تی”مه‌ریم” كه مژده‌ی هاتنی په‌یامبه‌ر”عیسی” رزگاركه‌ری بداتێ.
مه‌سیحیه‌كانی سلیمانی هه‌ر له‌بنیاتنای ئه‌م شاره‌وه توانیویانه به ئازادانه‌و سه‌ربه‌رزانه بژین‌و مه‌راسیمی ئاینی خۆیان په‌یڕه‌وبكه‌ن. ئاشتی‌و ته‌بایی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری ئه‌م شاره‌دا نمونه‌ی پێكه‌وه ژیان بوون‌و توانیویانه خزمه‌ت به‌م شاره‌و نەتەوەکەی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌م پێكهاتانه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه هاتوون و به‌شداربوون له‌بنیاتنانی ئه‌م شاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌هه‌ندێك خه‌مڵاندن‌و راپۆرتی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانلی‌و كه‌سانی رۆژهه‌ڵاتناس له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌و كاكه‌یی هه‌مویانی پێكه‌وه ئه‌ژمارکردووە‌و به ناموسڵمان له قه‌ڵه‌م دراون. کە ئەمەش پێشێلکردنی مافێکی رەوای ئەو پێکهاتانەبووە کراوە لە دەوڵەتی عوسمانللی.
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك ئاماژه ده‌كه‌ین به‌وه‌ی مستر”ریج” دوای دامه‌زراندنی شاربه “36”ساڵ سه‌ردانی سلێمانی كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌بونی كلدانیه‌كان كردوه‌و ئه‌ڵێت” نۆ” ماڵی كلدانی‌وكه‌نیسه‌یه‌كی بچوكیان هه‌بووه.
له‌سه‌رده‌می(مه‌حمود پاشای كوڕی ئه‌وره‌حمان پاشای بابان)میسته‌ر”ریچ” باڵوێزی ئینگلیزبووه سه‌ردانی شاری سلێمانی كردوه له‌ساڵی”1820″دا واته پاش”36″ساڵ له‌دامه‌زراندنی شاری سلێمانی كه له1784. واته له‌وساڵه‌دا1820 ژماره‌ی دانیشتوانی به(10000)ده هه‌زاركه‌س داناوه‌ونووسیویه‌تی(2000 خانووی ئیسلام‌و130خانووی جوله‌كه‌و9 خانووی كلدان‌و5 خانووی ئه‌رمه‌ن به‌ڵام ئه‌مانه قه‌شه‌وكه‌نیسه‌یان نیه.
له‌م باره‌یه‌وه هه‌وڵئه‌ده‌ین له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاماژه‌كراو به‌ژماره‌و هه‌بونی مه‌سیحیه‌كان له‌م شاره‌دا بخه‌ینه‌ڕوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی میجرسۆن ده‌ڵێت: له‌ساڵی1825 له سلیمانیدا800 خانووی جوله‌كه‌ومه‌سیحی كلدان‌و توركمان هه‌بوون. واته لێره‌دا به‌گشتی ئاماژه‌ی بۆ كردوون بێ جیاكاری.
هه‌روه‌ها له‌كتێبی(محه‌مه‌دئه‌مین زه‌كی،تاریخ سلێمانی،چاپخانه‌ی نجاح،بغداد) ئاماژه‌ده‌كات به‌وه‌ی كه”لیك لاما” له‌ساڵی”1868″ ژماره‌ی دانیشتوان به”6045″خێزان‌وبه (30000) سی هه‌زار كه‌سی داناوه.كه له‌و ژماره‌ی خێزانانه(6000)خێزانی موسڵمان بوون،(30)خێزانی دیان‌وكلدانی بوون،(15)خێزانی جوله‌كه‌بوون.
له‌كتێبی”شاری سلێمانی” له‌نوسینی مامۆستاجه‌عفه‌ر ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوانی شار ساڵی “1878”به‌نزیكه‌ی بە”15000″كه‌س داناوه، به‌مشێوه‌یه ”13700″كوردی سونی مه‌زهه‌ب، “1000” كه‌سی جوو،”٣٠٠” كه‌سی كریستیانی”مه‌سیحی”.
هه‌روه‌ها له‌گه‌شتنامه‌ی میسیۆنیرێك بۆ ناوچه‌كانی كه‌ركوك‌وسلیمانی”ژاك ریتۆری” له ساڵی1878 دا ده‌ڵێت: ژماره‌ی دانیشتوانی سلیمانی نزیكه‌ی 15 هه‌زاركه‌سه‌و 20 مالی مه‌سیحی بووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌ساڵنامه‌ی عوسمانی ساڵی”1907″ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی به‌مشێوه‌یه‌بووه: (8703 موسڵمان‌و 260 ناموسڵمان) كه کۆی دانیشتوانی سلیمانی ده‌كاته 8963 كه‌س.
كاتێك”میجرسۆن” هاتۆته سلێمانی له‌ساڵی”1908″وه باس له(50)كه‌سی كلدانی ده‌كات، گوایه له ساڵی “1880” له شاری”موسڵ “وه هاتوونه‌ته سلێمانی.
به‌ڵام ساڵنامه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ ساڵی(1911-1912) دانیشتوانی سلیمانی به(15000) پانزه هه‌زار كه‌س دا‌ناوە، به‌ڵام ره‌نگه ره‌گه‌زی مێینه‌ی له‌خۆنه‌گرتبێ له‌م ژماره‌یه‌ش(1000)هه‌زاركه‌سیان جوله‌كه‌ن و (170) كه‌سی كلدانی تێدابووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی دانیشتوان ساڵی(1913به26000كه‌س دانراوه له‌وانه24825كه‌سی موسڵمان بوون‌و 1000جوله‌كه‌و175 كه‌سی دیانا له‌م شاره‌دا نیشته‌جێ بوون.
“میجرسۆن”له‌راپۆرتی ساڵانه‌ی باسی ژماره‌ی دانیشتوانی سلیمانی كردوه‌و ده‌ڵێ ساڵی(1830) ژمارەی خەڵکی بە(10000)ده هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌ڵام له‌هه‌مان راپۆرتدا میجرسۆن ژماره‌ی دانیشتوانی سلیمانی له‌ساڵی(1914 به 20000) بیست هه‌زاركه‌سی مه‌زه‌نده ده‌كات.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی دانیشتوان پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به(20000)كه‌س دا ده‌نرێ، به‌هۆی كاره‌ساتی برسێتی‌وجه‌نگه‌ی جیهانیەوە ژماره‌و ریژه‌ی دانیشتوان كه‌مبۆته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌دمۆنز ساڵی(1918-1919) ده‌ڵێ ژمارەی دانیشتوانی سلیمانی(10000)كه‌سه‌و(750كه‌سی جوو، لەگەڵ ئەوەی دیاناكانی به 120 كه‌س داناوه).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میجه‌رسۆن له‌كتێبی”رحله‌متنكره…”كاتێك حاكمی سیاسی شاركه‌بووه له 31ی دیسمبه‌ری 1919 ده‌ڵێت ژماره‌ی دانیشتوانی شار9728 كورد‌و 60 كلدانیه.
به‌ڵام د.كوردستان موكریانی پاڵپشت به ئاماری ساڵی1947 ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی … ده‌لێت له‌ساڵانی سیه‌كاندا”1934″ له‌سلیمانی نزیكه‌ی “113” ماڵه جوله‌كه هه‌بوون‌وكه 1515كه‌س بوون، 503 كه‌سی مه‌سیحی بوون‌وكۆی هاوڵاتی 43049 كه‌س بووه له‌شاردا.
له‌سه‌رژمێری ساڵی 1957 كه دائه‌نرێت به باشترین سه‌رژمێری، ژماره‌ی دانیشتوانی سلیمانی‌وده‌وربه‌ری 60772 هه‌زاركه‌س بووه، كه 31950ره‌گه‌زی نێره‌و28822 ره‌گه‌زی مێ بووه. واته ره‌گه‌زی نێر 3128 كه‌سی زیاتربووه له‌ره‌گه‌زی مێ. كه 48092 موسڵمان‌و 679 مه‌سیحی‌و 2 كه‌سی جوله‌كه‌و 39 كه‌سی ئاینی نادیار.
به‌ڵام رێژه‌ی دانیشتوانی مه‌سیحی گۆڕاوه وەکو ئەوەی له ساڵی 1977 له كوردستان‌و سلیمانی کەمی کردووە، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌ی %56 كۆی گشتی مه‌سیحیه‌كانی عیراق له پارێزگای به‌غداد نیشته‌جێبون واتە چونەتە پایتەخت، لەو ساڵەدا رێژه‌ی %37 مەسیحیەکان ماونه‌ته‌وه له‌هه‌موو كوردستان.
رێژه‌ی له %7 ی دانیشتوانی پارێزگاكانی تری خوار‌وی ئێراق مەسیحی بوون. واته رێژه‌ی دانیشتوانی مه‌سیحی له‌سلیمانی له‌ساڵی 1919 پێكهاتبوون له0,1 تێكڕای دانیشتوانی سلیمانی. ئه‌م رێژه‌یه كه‌می كردووه له‌ساڵی1977 بۆ0.05 واته نیوه‌ی رێژه‌ی سه‌دی به به‌رامبه‌ر دانیشتوانی سلیمانی.
كۆی گشتی دانیشتوانی مه‌سیحی له‌ئێراقدا ساڵی1987 دانراوه به449300 كه‌س‌و رێژه‌ی 75،2% كۆی گشتی دانیشتوانی ئێراق بوون. لەساڵی١٩٩١ کە ژمارەی دانیشتوانی ئێراق ١٨ ملیۆن کەس بوو،ژمارەی مەسیحیەکان پێکهاتووە لە٢ ملیۆن کەس. بەڵام بەهۆکاری زەبرو زەنگو ناخۆشیەکانی سەریهەڵدا لە ناوەراست وخواروی ئێراق مەسیحیەکان رویانکردە کوردستان،واتە جارێکی تر کۆچی پێچەوانەی لە بەغدای پایتەختەوە بەرەو کوردستان هاتەئاراوە.
وه‌كو خه‌مڵاندنی ساڵی 2003 نزیكه‌ی 400 خێزانی مه‌سیحی له سلیمانی نێشته‌جێبوون‌وئه‌و ژماره‌یه رو له هه‌ڵكشان بووه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق ئازادی ئاینی له ناوه‌راست‌وخواری عیراق شێواو ئه‌م مه‌سیحیانه توشی چه‌وسانه‌وه‌و سته‌م‌و نائارامی بوونه‌وه‌و رویان كردۆته سلیمانی‌و شاره‌كانی تری كوردستان‌و بگره هەندێکیان به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچیان كردووه.
له‌ساڵی 2005 تیكرای ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كانی عیراق دانراون به636 هه‌زاركه‌س،واته رێژه‌ی له %3 دانیشتوانی عیراق پێكده‌هێنن. کەئەمەش دەریدەخات لە دوای ئەوساڵەوە پێکەوە ژیان و گوزەرانیان لەگەڵ برایانی عەرەبی بەرەو لاوازی چووە…لەساڵی ٢٠١٤ نزیکەی ٧٠٠٠٠٠ حەوت سەد هەزار مەسیحی ماونەتەوە لە ئێراق،ئەمە سەرباری ئەوەی نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار مەسیحی رویانکردۆتە کوردستان لەدوای سەرهەڵدانی داعش،بەتایبەتی لە ناوچەی موسڵ نزیکەی ١٣٨ هەزار مەسیحی بەناچاری شوێنی نیشتەجێبونیان جێ هێشتووە بەرەو کوردستان.
کەنیسەی سلیمانی
گەر بگەڕینەوە بۆ سەر باسەکەمان لە سەر مەسیحیەکانی سلیمانی ئەوا ئه‌م پێكهاته‌یه له‌پێشدا ماڵێكی بچوكیان كردووه به‌كه‌نیسه بۆ نوێژكردن‌و شوێنی خوداپه‌رستی. له‌دوایدا چه‌ندین مه‌سیحی تر له كۆیه‌و كه‌ركوك و موسڵ‌وسنه‌وه.. هاتونه‌ته سلیمانی‌و به‌مه‌ش ژماره‌ی دانیشتوانیان زیادیكردووه، بۆ ئه‌و مبه‌سته‌ش له‌گه‌ڕه‌كی سابوونكه‌ران “گاوران” كه‌نیسه‌ی “مریم العزرا‌و” یان (مریم الحزینه)وه بونیاتناوه،له‌لایه‌ن قه‌شه(صلیوه هما یوسف شه‌قڵاوه‌یی)وه به‌ڕێوه‌براوه،ئه‌م كه‌نیسه‌یه سه‌ربه(بتریركی بابل له‌سه‌ركلدانه) سه‌رۆكه‌كه‌ی (غبته البتریك ماررۆفائیل الاول بیداوید)بووه.
ئه‌ركی دروستكردنی ئه‌م كه‌نیسه‌یه له‌لایه‌ن خێرخوازانی مه‌سیحی‌و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئەرکی بازرگانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌سیحی به‌ناوی”شماس یلدا” بووە كە خه‌ڵكی سنه‌ی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌تران”مارشمعون” له‌شاری سنه نیشته‌جێبووه.ئه‌م ناوچه‌یه‌ش سه‌ر به‌و ریزبه‌ندیه ئاینیه بووه.
ئه‌ندامانی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی شار له‌سه‌ره‌تادا له‌كه‌نیسه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان په‌روه‌رده‌و فێركراون له‌سه‌ربنه‌مای ئاینی مه‌سیحی حه‌زره‌تی عیسی درودی خودای لێبێت، واته له‌سه‌رچۆنیه‌تی په‌یڕه‌وكردنی ئینجیلی پیرۆز‌و نامه‌ی یاوه‌ره‌كانی حه‌زره‌تی “مه‌سیح” یان به‌رجه‌سته‌كردووه.
ئه‌م مه‌سیحانه‌ی سلیمانی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ڕێڕه‌ومه‌زهه‌بی كاسۆلیك “كلدان”بوون، په‌یڕه‌وانی “ئه‌رزدوكس” ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبوون له ناویاندا. واته برا مه‌سیحیه‌كان له ساڵی1862 كه‌نیسه‌ی خۆیان دروستكردوه، واته له‌و ساله‌وه گه‌ڕه‌كی گاوران هه‌بووه،ساڵی1923 له‌كاتی بۆردومانی سلیمانی، به‌شێك له‌كه‌نیسه‌كه‌یان به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌ی ئینگلیز كه‌وتووه‌و له‌سه‌رئه‌ركی كه‌ریمی ئه‌له‌كه ساڵی1925 نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه. له‌ساڵی1963 به‌شی تری بۆ زیادكراوه .له‌ساڵی 1978 نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌و له‌ساڵی 1981 به‌شی تری بۆ زیادكراوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌ساڵی 2004 “كه‌نیسه‌ی مار یوسف كلدان” له‌لایه‌ن به‌ڕێز”مام جه‌لال”ه‌وه بنیاتنراوه له‌گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیاران له ته‌نیشت هۆڵی رۆشنبیری سلیمانی. هه‌روه‌ها “كه‌نیسه‌ی ئینجیلی” له رزگاری تازه له‌گه‌ڵ “كه‌نیسه‌ی قبتیین” له گه‌ڕه‌كی چوارچرا بنیاتنراوه. ئەوەی جێگەی ئاماژەیە لە ئێستادا چوار کڵێسە لە سلیمانیدا هەیە.
رۆڵی کڵێسە
بۆ زیاتر ئاشنابوون له‌ڕۆڵی كه‌نیسه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كڵێسه به‌ڕێوه‌ده‌بن‌و چۆنیه‌تی ئه‌ركیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانی خۆیان له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وفێركردنیان، لێره‌وه كه‌نیسه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تیه ئاینیانە كه‌مێك ئاشكراده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌كو تاك‌و پاشان وه‌كو پێكهاته كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاینی و ڕۆشنبیری تێكڕای خه‌ڵكی شار.
واته ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ی ناو كه‌نیسه ڕۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن. گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه بكه‌ین به‌ماناو ڕۆڵی كه‌نیسه وه‌كو شوێنی فێركردن‌و جێبه‌جیكردنی ئه‌ركی ئاینی تیایدا.
ئه‌وا مانای كه‌نیسه واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كۆكه‌ره‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌تی. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌نیسه به‌مانای “كۆمه‌ڵی ئیمنداران”ه. وه‌كو وشه له”ئه‌كلسیا” ی زمانی یونانییه‌وه وه‌رگیراوه. كۆنترین كه‌نیسه‌ش له رۆژهه‌لاتدا وه‌كو ده‌لێن له عیراقدا له “عین تمر” نزیك كه‌ربه‌لا بووە.
خه‌رجی‌و پێداویستی كه‌نیسه له‌سه‌ر كه‌سی خێرخوا‌و چاكه‌كارانی كۆمه‌ڵگه‌وخه‌ڵكی خۆیانه، كه‌خودی مه‌سیحیه‌كان خۆیان خه‌رجی‌و پێداویستیان بۆ دابینكردووه.
بنه‌مای كۆمه‌كردنی مەسیەحیەکان بۆ كه‌نیسه‌و یه‌كتری ریشه‌یه‌كی مێژووی هه‌یه، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتی خۆی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رهه‌میان هه‌بووه، لە نۆبه‌ره‌ی بەروبوم و به‌رهه‌مه‌كه‌یان داناوه بۆ كه‌نیسه، لێره‌وه كۆمه‌ك‌و هاوكاری بۆ کە‌نیسه بنیاتنراوه له‌سه‌ر ئه‌و به‌خشش‌و به‌خشینانه‌ی له‌وماڵەی هەیانەو لەوداهاته‌ی خودا داویەتی به‌شێكی یان پشكێكی دیاری ئه‌كه‌ن‌و ئه‌یبه‌خشنه كه‌نیسه به‌ویستی خۆیان. واتە ڕێژەکە دیاری نەکراوە هەرکەسەی بەویستی خۆی.
رۆڵی كه‌نیسه ده‌بینین له چه‌ند بوارێكدا وه‌كو ئه‌وه‌ی كڵێسه شوێن‌و بنكه‌ی فێربوونی بیروباوه‌ڕ‌وئیمان‌و بنه‌مای ئاكارو ڕه‌وشتی مەسیحی بووه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌تایبه‌تی شوێنی فێربوون بووە بۆ منداڵان‌و لاوان‌و گه‌نجانی مه‌سیحی. پەروەردە له‌ڕێگه‌ی وانه وتنه‌وه‌و خولی رۆشنبیری‌و په‌روه‌رده‌یی ورینمایی به‌چه‌ندین شێوازی جیاوازی وه‌كو به‌ستنی كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی خول.
له‌كه‌نیسه‌دا په‌روه‌رده‌كردن به‌زۆری له‌سه‌رده‌ستی ڕاهیبه‌كان ده‌كرێت‌و منداڵان فێری خوڕه‌وشت‌و بیر‌وباوه‌ڕ‌و بنه‌ماكانی ئاینی مه‌سیحی ده‌كه‌رێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای په‌روه‌رده‌و فێركردنی كاری هونه‌ری‌و وه‌رزشی‌و كاری ده‌ستی‌و پیشه‌یی…
له‌ته‌مه‌نی لاوی‌دا مه‌سیحیه‌كان له‌كه‌نیسه‌دا فێری ئینجیلی پیرۆز‌و نامه‌ی هاوه‌ڵه‌كانی “یاوه‌ره‌كانی” حه‌زره‌تی مه‌سیح ئه‌كرێن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كه‌نیسه‌دا بۆنه‌ی ئاینی‌و خوداپه‌رستی ئه‌نجام ئه‌درێت، هه‌روه‌ها بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تیاداده‌كرێت، وه‌كو كاتی پیرۆزكردنی هاوسه‌رگیری…
هه‌روه‌ها چالاكی ڕۆشنبیری‌و فێربوونی تیادا ئه‌نجام ئه‌دریت‌و زۆربه‌ی كات ڕاهیبه‌كان هه‌ڵده‌ستن به ڕێكخستنی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا هه‌بوون. زمانی خوێندن‌و نوسینی كه‌نیسه‌ی سلێمانی به‌فه‌رمی زمانی كلدانیه “ئارامی” كه مێژووی ئه‌م زمانه هه‌مان بنه‌ما‌و بنه‌چه‌ی زمانی عیبری‌و عه‌ره‌بییه كه به خێزانی زمانه‌كانی سامی ناوده‌برێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك خێزان تاك‌و ئێستاش له‌ناوخۆیاندا ئه‌و زمانه بۆ وتووێژی خێزانی به‌كارده‌هێنن. به‌ڵام له‌نه‌وه‌ی ئێستادا به‌كارهێنانی ئه‌و زمانه واتە عیبری تاك‌و ئاستێكی زۆر كه‌م بۆته‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئینجیلی پیرۆز له ئێستادا به‌هه‌موو جۆره زمانێك چاپكراوی هه‌یه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی “ئینجیلی پیرۆز”به‌زمانی كوردی له به‌رده‌ستدایه‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر كه‌متر به‌كارهینانی زمانی كلدانی له كوردستان‌و به‌تایبه‌تی له‌م شاره‌دا. کە لەکاری کردنی ئینجیلی پیرۆز بۆ زمانی کوردی مامۆستا کەریم زەند رۆڵی بەرچاوی هەیە لەگەڵ قەشە پەری.
بەشداریان لە خەبات وقوربانی دان
هه‌روه‌ها له‌خه‌بات‌وبه‌رخوداندا به‌شداربوون‌وچه‌ندین كرده‌وه‌ی قاره‌مانێتیان ئه‌نجامداوه‌و شه‌هیدیان داوه بۆ رزگاری‌و سه‌ربه‌رزی سلیمانی‌و كوردستان وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شیخ مه‌حمود‌و شۆرشی ئه‌یلول‌و شۆرشی نوێ‌و راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ش به‌شداربوون.
له‌كاتی رژیمی به‌عسدا خۆپاریز‌ونیشتمان پارێزبوون، دوربوون له‌دیارده ناشرین‌و دزێوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕاپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی1991 به‌شداربون له‌گه‌ڵماندا‌و پێشمه‌رگایه‌تیانكردوه‌و بریندار‌و شه‌هیدیشیاندا بۆ ئازادكردنی سلیمانی و كه‌ركوك.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی ئێمه”خه‌بات”ماڵی به‌ڕێز مه‌سیحی لێ‌بوو لای قوتابخانه‌ی سه‌رشه‌قام، كوڕه‌كه‌ی “ئاسۆی مه‌سیح” بوو به پێشمه‌رگه‌و له‌گه‌ڵمان، تابڵێیت كوڕێكی چاك‌وئازاو به‌ڕێز‌وقسه‌خۆش بوو، به‌داخه‌وه شه‌هیدكرا له‌شه‌ڕی به‌رگری له‌كوردستان‌وكه‌ركوك له‌وساڵه‌دا. واته ناسنامه‌ی كوردبوون‌و پێكه‌وه‌ژیان زاڵتربوو له‌شاری سلیمانی.
بەهیوایەی برامەسیحیەکان بتوانن لەداهاتوودا خزمەتی زیاتر بەشارەکەیان بکەن وخەڵکی شاریش بەرێزەوە مامەڵەبکەن، حکومەت وئیدارەی سلیمانی شوێن وپێگەی مەسیحیەکان بەزیادەوە رەچاوبکات.
هیوادارم به‌رده‌وامبین پێکەوە لەپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ شاره‌كه…