له سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ویلایه‌تی شاره‌زور بوو، سالی 1879 خرایه سه‌ر ویلایه‌تی موسڵ و كرابه شارۆچكه‌یه‌كی شاری موسڵ، ساڵی 1918 كاتێك موسڵ داگیركرا ئیدی كه‌ركوك سه‌رله‌نوێ وه‌ك شار دامه‌زرایه‌وه، پشتبه‌ستوو به به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی له ساڵی 1921 به‌گشتی له كۆی دانیشتوانی ئه‌م شاره 75000 كه‌س كورد بوون، 35000 كه‌س به ڕه‌گه‌ز توركمان و 10000 كه‌س عه‌ره‌ب، 1400 كه‌س جوله‌كه و 600 كه‌سیش له كالدانی نیشته جێی كه‌ركوك بوون.
ساڵی 1925 لیژنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موسڵ ده‌چنه هه‌رێمه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌ی دیمۆگرافی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له سه‌دا 63 ی دانیشتوانی كه‌ركوك كوردن، له سه‌دا 19ی دانیشتوانه‌كه‌ی توركمانن و سه‌دی 18 شی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن.
له‌ساڵی 1963دا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو پرۆسه‌ی ته‌رحیلكردنی كورد له شاری كه‌ركوكدا ده‌ستیپێكرد، هه‌ر له مانگی ئابی هه‌مان ساڵدا تاوانبار عه‌لی ساڵح ئه‌لسه‌عدی به‌ناوی ڕژێمی به‌عسی ڕه‌فتار فاشیسته‌وه 13 گوندی كوردنشینی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌كسان ده‌كاته‌وه، له هه‌مانكاتدا 34 گوندی دوبز چۆڵده‌كات و كه‌سانی عه‌ره‌ب له شوێنیان نیشته‌جێ ده‌كات، هێدی هێدی به‌عسییه‌كان پێگه‌ی سیاسی خۆیان له عێراقدا تۆكمه كرد و به‌رده‌وام به ده‌ركردنی كورد له شاری كه‌ركوكدا سه‌رقاڵ بوون، له نێوان ساڵانی 1963 بۆ 1968 به‌گشتی 779 گوندی كورد له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌دا خاپور كران ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بگرن بۆ ناو زێدی خۆیان، كرده‌وه‌ی دیكتاتۆرییانه‌ی ڕژێمی به‌عس بووه هۆی ئه‌وه‌ی 37726 خێزانی كورد وه‌ده‌رنێن كه خۆی ده‌دات له 200000 كه‌س.
حكومه‌تی ئێراق له ساڵی 1997دا، قه‌ڵای كه‌ركوكی ڕووخاند كه كه‌وتبووه ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌وه و به بۆچونی چاودێری مافی مرۆڤیش له ساڵی 1991 تا ساڵی 2003، به‌گشتی 120 تا 200 هه‌زار كه‌سی كورد له شاری كه‌ركوك ده‌ركراون.
دوابه‌دوای مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 و داگیركردنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، كه‌ركوك كه‌وته ده‌ست كورد و دۆخێكی نوێ بۆ شاره‌كه هاته ئاراوه، له‌م دۆخه‌شدا به هۆی ناكۆكی سیاسی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی پرۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوری و دیموكراسی نه‌توانرا كورد بكرێته پێگه‌یه‌كی به‌هێزی ناو شاره‌كه.
ئه‌و فشاره سیاسی و ئابوورییه‌ی به درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌م شاره ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی و تایفیی تیایدا تۆخكردۆته‌وه، خۆشبه‌ختانه، خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌م تا زۆر خۆیان له‌م ململانێیانه‌وه به توندی نائاڵێنن، ئه‌گه‌رچی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆ و ناوچه‌كه بارگاوییان ده‌كه‌ن.
له دونیای هاوچه‌رخدا، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره بكرێت ئه‌وه‌یه شوناسێكی شارستانی مۆدێرن وه‌ربگرێت. بێگومان نكولیی ناكرێت كه ئه‌م شاره خاکی كوردستانەو مێژوو ئه‌و مافه‌ی به‌خشیوه كه له كاتی جیابوونه‌وه له ئێراق به‌ر كوردستان بكه‌وێت، به‌ڵام هیچ رۆشن نییه پرۆژه‌یه‌كی سیاسی له‌و چه‌شنه لە ئێستادا بێته بوون.
كه‌واته بۆ ماوه‌ی كورت خایه‌ن پێویسته چی بكرێت؟
كه‌ركوك به بارودۆخێكی سه‌ختدا ده‌گوزه‌رێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌مه زیاتر كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌م شاره نه‌كه‌ونه ناو ژینگه‌ی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان یه‌كتردا، پێویسته وه‌ك كورد هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له چوارچێوه‌ی چالاكی ڕۆشنبیریی و كه‌لتورییدا چڕبكه‌ینه‌وه.
ره‌چاوكردنی بنه‌ما دیموكراسیه‌كان مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنه له‌م شاره‌دا، چونكه له پێشێلكردنی دیموكراسیدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕاسته‌وخۆ ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی ببێته گوتاری زاڵ، ئه‌مه‌ش ناكۆكی و ململانێیه‌كان بۆ كورد و دانیشتوانی تری شاره‌كه چڕتر ده‌كاته‌وه، له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر دۆخێكی ئاڵۆزی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یشدا بێگومان كورد پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له زه‌ره‌ر و زیانه‌كاندا.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و قوربانییه زۆره‌ی به‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره و به‌تایبه‌ت كورده‌كانی كه‌وتووه، ئه‌ركی سه‌رشانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه هیچ نه‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره‌دا پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كانیشیان خزمه‌تكردن و خستنه ڕووی نیه‌تی دیموكراسیانه‌ی گه‌لی كورد بێت، نه‌ك پچڕینی به‌شه نه‌وت بۆ خۆیان.
ئه‌گه‌ر حزبه‌كانی هه‌رێم پرۆژه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌یان نه‌بێت، ئه‌وا ئیدی پێویست ناكات ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب له ئێستای به‌غداددا پیشانبده‌ین.
گه‌شه‌ی كه‌لتوری و دیموكراسی شوناسێكی نوێ به‌م شاره ده‌به‌خشێت، له دۆخی ده‌مارگیرییه‌ه‌وی ده‌یگوازێته‌وه بۆ چالاكی كه‌لتوری و پێكه‌وه‌ژیان به ئاسوده‌یی و پشتیوانیكردنی هه‌رێم و عێراقیش له دابینكردنی داهات و به‌رزكردنه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی