یەکەم؛ دۆخی کوردستان لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان:
شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک)، لە ساڵی (323پ.ز) لە لایەن شا ئاترۆپات (323_320پ.ز) دامەزراوە، کە ئەوەش دوای نزیکەیی (227) ساڵ لە ڕووخاندنی ئیمپراتۆریای ماد (میدیا) بووە، هەروەها لە نێوان ساڵانی (550_330پ.ز) کوردان چەندان شۆڕ‌شیان دژی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان بەرپا کرد بوو، کە یەکەمیان له دوا ساڵه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایی ئیمپراتۆر که‌مبووجی دووه‌م (530_522پ.ز) دا بوو واته لە ساڵی (522پ.ز) بوو،
یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی خانەوادە‌ی پادشایه‌تی ئیمپراتۆریای ماده‌کان (میدیا)کانی کوردان به ناوی پادشا گه‌وماتا (به‌ردیا) (522پ.ز) سەرکردایەتی شۆڕشێکی گەورەی کرد بە دژی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان، توانی بە هاوکاری لایەنگرانی توانی ده‌ست بگرێت بە سەر ته‌ختی پادشایه‌تی ده‌وڵه‌تی هه‌خامه‌نشییه‌کانی پارسی و کۆتایی هاتنی پادشایه‌تی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کانی ڕاگه‌یاند و ئازادی و دیموکراسی بۆ وڵات گه‌ڕایه‌وه، که له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کانی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان ئازادی گه‌لانی ژێر ده‌سته زه‌وت کرا بوو.
شۆڕشی دووەمیان؛ پاش ماوه‌یه‌كی کەم لە دامرکاندنەوەی شۆڕشی پادشا گه‌وماتا (به‌ردیا) (522_521پ.ز) و پیرتزیتس، جارێکی تر ماده‌کان (میدیا)کان کەوتنەوە خۆیان و، خۆیان بۆ دووبارە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش ئامادە دەکرد بە سەرکردایەتی فەرماندە (فراوورت) کە بە ناوەکانی (فرئوورت ، فراوورتیس ، فراوورتیش) ناسراوە یان خۆی بە (فراوورتی دووەم) ناوی بردووە، کە بە دامەزرێنەوەی مەملەکەتی ماده‌کان (میدیا) خۆی ناوزند دەکرد، فەرماندە (فراوورت) یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی خانەوادە‌ی پادشایه‌تی ئیمپراتۆریای ماده‌کان (میدیا)کانی کوردان، هەروەها تەواوی ئەندامانی خانەوادە‌ی پادشایه‌تی ماد، لە دەووری کۆبوونەوە، و شۆڕشگیرانی میدی لە چەند شەڕێک توانیان سووپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان تووشی شکست بکات، مێژوونووس و کوردناسی گەورەی ڕووسی ، ئی . م . دیاکرۆنۆف، لە کتێبی (میدیا)دا ، دەڵێت (فراوورت، لە پاڵ جەماوەری میدی دا هاووڵاتیانی بارسیا واتا ڕۆژهەڵاتی پارس و هیرکانیا واتا باشوری دەریای قەزوین و، باکوری ئێرانی ئێستە و ئەرمەنستانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا) ، هەروەها لە هەرێمەکانی خۆرئاوا بە سەرکردایەتی (وەهەبزدانە) شۆڕش دەستی پێ‌کرد ، ئی . م . دیاکرۆنۆف ، دەڵێت: (ئامانج لەو دوو ڕاپەڕینە زیندوو کردنەوەی یاسای‌پادشا گه‌وماتا (به‌ردیا) بوو ، کە ڕژێمی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یه‌که‌م (521_485پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان ، لە ناوی برد).
ئیمپراتۆر دارا (دارایوش)ی یه‌که‌م (521_485پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان، سوپاێکی گەورەی بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی فەرماندە (فراوورت)بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ (ویدارنا) ڕەوانەی وڵاتی میدیای کرد و، لە ڕێکكەوتی (12_12/کانوونی دووەم_521پ.ز) شەڕێکی گەورە لە نێوان سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان و سوپای شۆڕشگێڕانی میدی بەرپابوو، سەر ئەنجام سووپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان بە فەرماندەیی سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ (ویدارنا) تووشی شکست هات، بەڵام دواتر ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یه‌که‌م (521_485پ.ز) (ویستاسپ)ی باوکی بە فەرمانڕەوایی هەرێمی بارسیا دامەزراند، و بەرێکی تری جەنگی دژی ڕاپەڕینی فەرماندە (فراوورت) کردووە، و فراوورت ناچار لە دوو بەرەدا بجەنگێت، و هەروەها فەرماندە (وەهەبزدانە) لە مانگی شوباتی ساڵی (521پ.ز) بە دیل گیرا، دواتر سووپای شۆڕشگێڕانی میدی لە دوو لاوەوە ڕووبەڕووی سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان بووە، کە بەرەی خۆرئاوا بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یه‌که‌م (521_485پ.ز) و، بەرەی خۆرهەڵات بە فەرماندەیی ژەنەڕاڵ (هیشتاسپ) بوو، کە لە ئەنجامدا؛ سووپای شۆڕشگێڕانی میدی توشی شکست هات، و فەرماندەی شۆڕشگێڕانی میدی (فراوورت) هەڵهات بۆ ناوچەی ڕەغە (ڕەی) لە ناو سنووری وڵاتی میدیا دا بوو ، کە ئێستە دەکەوێتە نزیک شاری تارانی پایتەختی ئێستەی وڵاتی ئێران، بە هیوای یارمەتی پێگەیشتنی لە هەرێمی هیرکانیا و بەڵام لە هەرێمی هیرکانیا سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان سەرکه‌وتنی بە سەر شۆڕشگێڕان بە دەست هێنا و ڕێگیری گرت لە گەیشتنی هاوکاری بۆ سوپای شۆڕشگێڕانی میدی بە فەرماندەیی (فراوورت).
ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یه‌که‌م (521_485پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان ، هێزێکی بەرەو بۆ ناوچەی ڕەغە (ڕەی) بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی فەرماندەی شۆڕشگێڕانی میدی (فراوورت) و، سەر ئەنجام توانرا فەرماندە (فراوورت) دەستگیر بكرێت ، ڕەوانەی لای ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یه‌که‌م (521_485پ.ز) کرا، و ئەوەیش لەو بارەیەوە ، دەڵێت (فراوورتیش یان بۆ هێنام، من لوت و گوێم کرد، زمانیم بڕی ، هەر دوو چاویم هەڵکۆڵی و، لە کۆشکەکەی مندا دەست و قاچیان بەستووە، تا هەموو هاووڵاتییە ئازادە بیبینن، دوایی فەرمانم دا لە شاری ئەگباتانا تیریربارانی بکەن ،ئەو کەسانەش کە لە سەرەتادا پشتگیری‌یان لێ دەکرد، لە ناو قەڵاکەدا هەر هەموویان کوشت) ، بەوەش ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانی میدی بە فەرماندەیی (فراوورت) کۆتایی پێهات.
لە خواروی خۆرهەڵاتی کوردستان، نەتەوەی ئیلامییەکان (کە ئیلامییەکان کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانی بوون) ، هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانی میدی بە فەرماندەیی (فراوورت) دەستیان کرد بە ڕاپەڕین بە دژی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان بە فەرماندەیی (ئەشین) ی ئیلامی، لە پێناو ئازاد کردنەوەی کوردستان، بەڵام لە پاش چەند شەڕێکدا ، توانرا کۆتایی بهێرێت بە ڕاپەڕینی ئیلامییەکان بە فەرماندەیی (ئەشین)ی ئیلامی ، و خودی فەرماندەش کوژرا، و هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی مادەکان و ئیلامییەکان کوردانی کاردۆخیش شۆڕش دژی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان بەرپا دەکەن ، ئەوە بوو ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یه‌که‌م (521_485پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان هێزێکی (120) هەزار سەربازی ناردە سەر نەتەوەی کاردۆخییەکان، لە ناوچەی بادینانی هەرێمی باشوری کوردستان بۆ سەرکوتکردنیان، بەڵام سووپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان هیچ سەربازیان لێ دەرنەچوو، بەڵام دواتر توانیان سەرکوتیان بکەن.
دووەم؛ دامەزراندنی شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) و گەشەسەندنی
پاش مردنی ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره_مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان لە ساڵی (323پ.ز) ، و هەروەها دابەشبوونی ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بۆ سێ بەش؛ واتا دەوڵەتی لە یەکتری جیاواز کە ئەوە بوو دەوڵەتی سلوکییەکان بە سەرکردایەتی شا سلوکسی یەکەم (نیکاتۆر) (312_281پ.ز) لە ساڵی (312پ.ز) دامەزرا، بەوەش کوردستانی گەورە و هەر یەکێکە لە وڵاتانی (ئێران و پاکستان و ئەفغانستان و تاجیکستان و تورکمانستان و ئۆزبەکستان و ئێراق و تورکیا و ئیسرائیل) بە هەر دوو هەرێمی فەلەستین (کەرتی خۆرئاوا و کەرتی غەززە) و میرنشینی کوەیت و سوریا و لوبنان ، بەر دەوڵەتی سلوکییەکان کەوت.
کوردستانی گەورە لەو سەردەمەدا، بۆ سەر سێ شانشینی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی دەوڵەتی سلوکییەکان دابەشکرا، کە ئەوانیش شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) و شانشینی کوردیان و شانشینی هەزەبانی بووە، کە هەر دوو شانشینی کوردیان و شانشینی هەزەبانی؛ خاکی میدیای گەروەیان بە دەستەوە بووە، شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان کە به میدیای بچوک ناسراوە، سنووری دەسەڵاتی شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) دەکەوێتە باکوری خۆرهەڵاتی کوردستان و ئازەربایجانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان و بەشێکی باکووری کوردستان.
لەو سەردەمەدا شاری گانزاک، کە ئێستە دێیە، پایتەختی شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاتروپاتیان (میدیای بچوک) بووە، و شاری گانزاک ئێستە دەکەوێتە نزیک شاردەێ (ناحیە) ی تەختی سلێمان لە شارۆچکە (قەزا) ی تەکابی سەر بە پارێزگای ئازەربایخانی خۆرئاوا (ورمێ) لە خۆرهەڵاتی کوردستان، هەروەها شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاتروپاتیان (میدیای بچوک)، وەکو شانشین لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی ئیمپراتۆریای ئەشکانی (پارتە)یەکان درێژەی بە مانەوەی خۆی دا، کە ئەوەش وەکو شانشینێکی فیدڕاڵی، کە تاوەکو ساڵی (226ز) بەردەوام بووە لە فەرمانڕەوایی کردن، لەو ساڵدا لە لایەن ئیمپراتۆریای ساسانییەکان، بە هەمان ناو کرایە ساتراپ واتا ویلایەت و، شانشین نەما.
مێژوونووس و کوردناسی گەورەی ڕووسی ، ئی . م . دیاکرۆنۆف ، لە کتێبی (میدیا)دا ، لە بارەی دامەزراندنی شانشینی ئاترۆپاتیان یان مادی ئاتروپاتیان، دەڵێت (ئەترۆپات، چۆن بۆی کرا لە سەرەتای ئەو ڕۆژانەدا کە لێونلیۆ بوو لە ململانی و شەڕی نێوان میراتگیر و جێگرەوەکانی دەوڵەتی مادی سەربەخۆ دابمەزرێنێت) ، و ئی . م . دیاکرۆنۆف ، خۆی وەڵامی خۆی داوەتەوە و دەڵێت: (بێگومان ئەترۆپات، پیاوێکی بوێر و هوشیار بووە، ئەگەر بارودۆخە ناوخۆییەکەی نێوان گەلە میدییەکان لە بارنەبووایە و سووپاکەی بە توانا نەبووایە ، هەرچەندە ژێر و زۆرزان بووایە ، لەو کاتەدا نەیتوانی دەوڵەتێکی نوێی سەربەخۆ دابمەزرێنێی و بیپارێزێت).
مێژوونووسێکی دێرینی گریک (یۆنانی )، لە بارەی کەسایەتی شا ئاترۆپاتی کوردی (مادی) (323_320پ.ز)، دەڵێت:(ئاترۆپات خانەدان و ڕەگزادەێکی دیاری (کوردی) بووە، واتا جگە لە توانا و ژێریەتی، بوونی پێگەی کۆمەڵایەتی و سەربازییەکەی، وای لە ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره_مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان کردبوو، کە تەنها ئاترۆپاتی کوردی (مادی) بۆ فەرمانڕەوایی میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) هەڵبژێرێت).
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه؛ مێژوونووس و کوردناسی گەورەی ڕووسی ، ئی . م . دیاکرۆنۆف، لە کتێبی (میدیا)دا، لە بارەی مانەوەی شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان، کە میدیای بچوک ناسراوە ، بە سێ فاکتەری گرنگ باسی کردووە ، لەو بارەیەوە دەڵێت؛
فاکتەری یەکەم؛ شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) دوور بوو لە دوو ڕێگە بازرگانییەکە و، گەیشتن بە ناوچە گرنگەکانی خۆرئاوای ئاسیا و ناوەندی ئاسیا، سووپا داگیرکەرەکان بە وێدا گوزەریان نەدەکرد، کە ئەوەش بە پێچەوانەی هەر دوو شانشینی کوردیان و شانشینی هەزەبانی ، کە هەر دووکیان بە خاکی میدیای گەروە ناسراون ، کە وڵاتی میدیای گەروە کە ڕێگە گەورە و سەرەکییە بازرگانییە پێدا تێپەڕ دەبوو، ئەوەش وایکرد، کە بەردەوام چاوی هێزە ڕکابەرەکانی میراتگری ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره_مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان لە سەر بێت.
فاکتەری دووەم؛ شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک)، بە پێی ئەو ڕۆژگارە بەشی خۆی شتومەکی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی بەرهەمدەهێنا، لە ڕووی پئشەسازی و کاری دەستی ناوخۆیی زۆر پێویستی بە کەرستەی خاوی دەرەوە نەبوو، كه ئەمەش پاڵنەرێکی گرنگ بێت، بەوەی ،کە شانشینی ئاتروپاتیان یان میدیای ئاتروپاتیان (میدیای بچوک) خۆی لە ملمڵانێ و هاوپەیمانیەتی هەرێمایەتی بە دوور بگرێت.
فاکتەری سێیەم؛ بە ژیری و، وردبینی خودی شا ئاترۆپات (323_320پ.ز) شای شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک)، کە توانی بووی کۆنترۆڵی هۆزە شوانکارەکانی سنووری شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) بکات، ئەو هۆزانە بە هێزە گرنگەکانی شانشینەکەی دەژمێر درا کە هێزێکی جەنگاوەری بە توانا و لێهاتوو بوون، تاکەکانی بە خۆ بەخش بەشداری شەڕیان دەکرد و، سوپای شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) سەربازی بە زۆر گیراو و بە کرێگرتەی تێدا نەبوو، کە ئەوەش بە پێچەوانەی سەربازانی ووپای دەوڵەتی هەخامەنییەکان و ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بووە.
شکۆ و شانازییەکانی ئیمپراتۆریای ماد (میدیا) ی دێرین تا ئەو دەمە لە بیرەوەری شا ئاترۆپاتی کوردی (مادی) هێشتا زیندوو بوو، و ئەو دەکۆشا شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) بە ڕابردوو پڕ سەروەرییەکەی ئیمپراتۆریای ماد (میدیا)ی دێرین گرێ بدات و، پەێڕەویی لە شارستانیەت و سیاسەتەکانی شاهنەشاهه کانی ئیمپراتۆریای ماد (میدیا)ی دێرین دەکرد، هەر بۆیە مێژوونووس و کوردناسی گەورەی ڕووسی، ئی . م . دیاکرۆنۆف ، لە کتێبی (میدیا) دا، لەو بارەیەوە دەڵێت: (ئەم مەملکەتە نوێیە، کە بە فەرمی بە دەوڵەتی میدیا ناسراو بوو، بەڵام هاووڵاتیان بە یان میدیای ئەترۆپات یان بە ئەترۆپاتیا ناویان دەبرد و ئەم دەوڵەتە نوێیە پەێڕەوی سیاسی و شارستانیەتی مادی سەردەمی کۆن پاراستبوو)، هەروەها شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک)، لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی خۆیدا کە نزیکەیی (547) ساڵی خایاندووە، کۆمەڵێک شای بە خۆیەوە بینیووە.
سه‌رچاوه‌کان
1_ئی . م . دیاکۆنۆف: میدیا-وه: بورهان قانع-سلێمانی2005ز.
2_مه‌نسور مه‌خدوم: گرنگی کورد و کوردستان له قۆناغه مێژووییه‌کانی ئێران تا سه‌رده‌می ئه‌فشاریه-وه: ره‌فعه‌ت مورادی-هه‌ولێر2008ز.
3_عه‌لی ئه‌کبه‌ر سه‌رفراز و به‌همه‌ن فه‌یروزمه‌ندی: دێرینه‌ناسی و هونه‌ر له سه‌رده‌مه مێژوویه‌کانی ده‌وڵه‌تی ماد و هاخامه‌نشی/به‌رگی یه‌که‌م-وه: وریا قانیع-هه‌ولێر2009ز.
4_حه‌بیبوڵڵای تابانی: زنجیره لێکۆڵینه‌وه‌کانی (هاو نه‌ته‌وه‌یی کورد و ماد) (چاوگه-ڕه‌گه‌ز-مێژووی شارستانیه‌ت)-وه: جه‌لیل گادانی-هه‌ولێر2010ز.
5_د . فه‌رهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز_1932ز- هه‌ولێر2011ز.
6_حه‌مه میر وه‌یسی: گه‌ڕانه‌وه‌ی ماده‌کان-سلێمانی2012ز.
7_ئیلیا گێرسێڤیچ: مێژووی ئێران/ سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌کان-وه: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2012ز.
8_سۆران حه‌مه ڕه‌ش: کورد کێیه؟-له‌نده‌ن ساڵی2013ز.
9_د . ئه‌حمه‌د مه‌حمود ئه‌لخه‌لیل: مه‌مله‌که‌تی ماد-وه: حه‌مه سه‌عید که‌لاری-هه‌ولێر2013ز.
10_گزنفۆن: ئاناباس-وە: عەلی فەتحی-هەولێر2013ز.
11_ڕۆمه‌ن گیرشمه‌ن: مێژووی ئێران له سه‌ره‌تاوه هه‌تا هاتنی ئیسلام-وه: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.
12_حەسەن مەحمود حەمە کەریم: کوردستان ، لانکی دووەمی مرۆڤایەتی-سلێمانی2014ز.
13_مارک فان دی میرۆپ: مێژووی خۆرهەڵاتی نزیکی کۆن-وە: عەلی نادر-تاران2018ز.
14_ئاکۆ محمەمەد میرزادەیی: مێژووی دێرینی کورد-هەولێر2019ز.
15_غوڵامعەلی ئیدریسیان: مێژووی لە مێژینەی کورد و کوردستان-وە: عەدنان بەرزنجی-سلێمانی2019ز.