پێشه‌كی
به سێ پرسی بنه‌ڕه‌تیی ده‌ست پێده‌كه‌م، ئه‌نفال چییه؟ ئایا به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تیی كێ ئه‌نفالكراوه؟ كێ ئه‌نفالی كردووه؟.
وه‌ڵامی یه‌كه‌م: ئه‌نفال بریتییه له‌بردنی ماڵ و موڵكی كه‌سانێك كه له‌كاتی داگیركردندا ره‌وایه بۆ هێزی داگیركه‌ر كه بیانبات و سوودیان لێوه‌ربگرێت و به‌كاریان بهێنێت به‌هه‌موو شێوهكانهوه. به‌كورتی ئه‌نفال، واته: ده‌ستكه‌وتنی: مرۆڤ، ئاژه‌ڵ، كه‌ره‌سته، پاره… هتد. بۆ سوود لێوه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی براوه بووون.
وه‌ڵامی دووه‌م: كێ ئه‌نفالكراوه؟ به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی، گه‌ل و نه‌ته‌وه لاواز و په‌رته‌وازه و بچووك و دابهشبووهكان، وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ به‌هێزبوون بینراون، تا هێزێكی دیكه سوودیان لێوه‌ربگرێت و سه‌رو ماڵ و پاره و به‌رهه‌میان ببات و وه‌ك كه‌ره‌سته به‌كاریان بهێنێت.
وه‌ڵامی سێیه‌م: كێ ئه‌نفالی كردووه یان كێ ده‌توانێت ئه‌نفال بكات؟ له مێژوودا به‌هێزه‌كان كه توانای سه‌ربازیی و جه‌سته‌یی و یه‌كگرتووییان هه‌یه‌و، بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان پێویستیان به كه‌ره‌سته، خۆراك، كۆیله، ژن و به‌رهه‌م هه‌بووه، ئه‌وان توانیویانه بۆ به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نفالی لاواز و دابهشبووهكان و بێ قه‌واره‌كان بكه‌ن و بیكه‌ن به‌هی خۆیان و بیانكه‌نه كه‌ره‌سته‌ی مانه‌وه، به‌كورتی به‌شێك له ره‌گه‌زی ئابوورییانه‌ی شارستانێتی بریتییه له “ئه‌نفال” به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه.
یه‌ك: وه‌ڵام و بیانووه‌كان
له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامانه‌دا بیانووی هیچ كه‌س، بۆ نا ئه‌خلاقیبوونی وه‌ڵامه‌كان وه‌رناگرم، چونكه كاتێك مرۆڤ ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، له رێگه‌ی نان و جووتبون و هێز و دروستكردنی ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر خۆی له‌ڕاستیدا پرسی ئه‌خلاق، كه دواتر ئاینیش به‌شێكی تری ئه‌خلاقه، به‌شێك نییه له پرسی مانه‌وه، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه به مردنی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌خلاق له‌ناوناچێت و هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، كه‌واته: به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به پرسی ئه‌خلاقه‌وه كاری بێ ده‌سه‌ڵات و شاعیر بیر‌و تاڕاده‌یه‌ك درۆزن و فێڵبازهكانه، چونكه حوكمی مێژوو، ئه‌مه‌یه كه ” ژیان بێتواناكان له خۆی دوورده‌خاته‌وه و به‌تواناكان ده‌هێڵێته‌وه” (وێڵ دیورانت، 2007، ل31).
به‌رزترین ئه‌خلاق بریتییه له: مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه به به‌هێزی و كاریگه‌ر له‌مێژوودا، چونكه دنیا ئه‌وه‌یه كه هه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێمه چۆن ده‌یبینین” (د.انورمحمد فرج، 2007، 221).
له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی ریالیستییهكان- واقیعییهكانهوه، له دنیا بڕوانین ئه‌وا: “جیهان نا ته‌واوه، ناتوانێت كه‌ماڵ بكات له‌ڕووی ئه‌قڵانییه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و هێزه شاراوه‌ی ناخی مرۆڤه‌وه‌یه، كه خۆپه‌رست و شه‌ڕخوازه” (د.انور محمد فرج، هـ.س).
وێڵ دیورانت، ده‌ڵێت: ئه‌و گه‌لانه‌ی به‌هێزن و ژماره‌یان زۆره، گه‌له لاواز و بێهێزه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن و داگیریان ده‌كه‌ن. (وێل دیورانت، وانه‌كانی مێژوو، ل -33-32).
دوو: كورد و ئه‌نفال و ئارگیومێنتهكانمان
بۆ شیكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌نفال – كورد، ئه‌م پارادیمانه (شێوازی بیركردنه‌وه)ی سه‌ره‌وه: (واقیعییه‌كان و تێۆری مێژووی شارستانییه‌ت ی وێڵ دیورانت) به بنه‌ما وه‌رده‌گرین و خۆمان له بنه‌ما درۆینه و خۆخهڵهتێنه و خه‌ڵك خهڵهتێنهكانیی، وه‌ك: میسالییه‌ت، شاعیرانه، خهیاڵخوازیی، لێبورده‌یی، مرۆیی، ئه‌خلاقی و ئایینی، ده‌پارێزین، تا له بیركردنه‌وه‌ماندا تووشی “ئه‌نفالی بیركردنه‌وه” نه‌بین.
ئه‌نفالی بیركردنه‌وه: بریتییه له به فیڕۆچوونی بڕوا، ئایین، به‌رهه‌می بیركردنه‌وه، نووسین، مێژوو، پاشخان و كه‌له‌پوور و (كولتوور)ی گه‌لێك له پێناو یان له خزمه‌ت گه‌لێكی تردا به‌هۆكاری مێژوویی، دۆڕاندنی شه‌ڕ، لاوازیی و دابه‌شبوون، ئاینی، ئه‌خلاقی، نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت، پیرۆزیی، درۆی نه‌بوونی زمانی نووسین …هتد و رۆیشتنه سه‌رخه‌رمانی گه‌لێكی دیكه. لێره‌دا به فێڕۆچوون و قونهدڕهی، زانا گه‌وره و ناودارو هه‌مه پسپۆڕییه‌كانی كورد و رۆیشتنی بۆ سه‌ر به‌رهه‌می عه‌ره‌ب و تورك و فارس، نمونه‌یه‌كی رونه‌و بریتییه له “ئه‌نفالی بیركردنه‌وه”.
دێمه‌وه سه‌ر ئارگیومێنت و ناوهڕۆك و بابه‌تی نووسینه‌كه‌م كه، بریتییه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه:
كورد بۆ ئه‌نفال ده‌كرێت؟ كێ كورد ئه‌نفال ده‌كات؟ یان به‌جۆرێكی دیكه، بۆچی ئه‌نفال به‌شێكه له ژیانی مێژوویی و ئێستا و داهاتووی كورد؟
ئه‌نفال، واته: ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ، هه‌ر له كۆنه‌وه تائێستا وابووه و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام له شێوه (فۆڕم)ی جیاوازدا نمایش و باسده‌كرێت و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به قانونییشكراوه. كه واته لێره‌دا؛ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، كه نه‌ته‌وه پێكهاته‌یه‌كی مرۆیی، ئابووریی، جوگرافیی، ژیارییه، ده‌كرێت بكرێت به ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ، ئالێره‌دا ئێمه رووبه‌ڕووی پرسێك ده‌بینه‌وه، ئایا ئێمه كه شه‌ڕكه‌رنین و ئاشتی خوازین، كورد شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه ناكات، بۆچی ئه‌نفال ده‌كرێین؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه، ده‌چینه‌وه لا تێزه‌كه‌ی وێڵ دیوارنت، له تیۆری مێژووی شاستانیهت و تۆماس هۆبز، له تیۆری په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی له باسكردنی دۆخی سروشتی‌دا:
وێڵ دیورانت، ده‌ڵێت: “مرۆڤ به‌وه له ئاژه‌ڵ جیا ده‌كرێته‌وه، كه برسیشی نه‌بێت، ده‌توانێت نان بخوات، تینوی نه‌بێت، ده‌توانێت ئاو بخواته‌وه، له هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵیش‌دا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریدا جووت بێت” (ویڵ دیورانت، 2007، ل109).
تۆماس هۆبز، ده‌ڵێت” مرۆڤ، حه‌زی مانه‌وه و خودپه‌رستی تێدایه، ئه‌مه‌ش به درێژایی ژیان ناچاری ده‌كات به‌دوای ئه‌و هۆكارنهدا بگه‌ڕێت، كه ده‌بنه‌مایه‌ی دڵنیایی، مرۆڤ له ئه‌نجامی گه‌ڕان به‌دوای ئاسایش و ئارامیدا په‌نا ده‌باته‌به‌ر ئه‌و ئامرازانه‌ی كه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی هێز بۆی، وه‌ك: سامان یان ده‌وڵه‌ت، پله‌وپایه، نێوبانگی باش، چونكه ده‌زانێت ئاسایش و سه‌لامه‌تیی، په‌یوه‌سته به هێزه‌وه”. (د.مو‌سا ئیبراهیم، فیكری سیاسی خۆرئاوا، و:شوان ئه‌حمه‌د، 2007، ل 12).
لێره‌وه گریمانه‌ی سه‌ره‌كیی تێزهكهمان ده‌سه‌لمێنین كه، هه‌تا كورد: لاواز، بێ ده‌وڵه‌ت، بێ ناوبانگی باش (ناوبانگی باش له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی دا واته: خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی به هێز) بێت، هه‌موو كات به‌شێكه له “ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ- غنیمة”و ده‌بێته هۆكاری مانه‌وه و ئاسایش و سه‌لامه‌تی و هێز بۆ ئه‌وانی دیكه، جا ئیتر ئه‌وانی دیكه؛ عه‌ره‌ب، فارس و تورك یان داگیركه‌رانی دیكه بن.
له‌م چوارچێوه‌ی دنیای سیاسه‌تی دوای رێككه‌وتنامه‌ی ویستفالیا 1648 دا، هه‌تا كورد نه‌بێته هێز- ده‌وڵه‌ت، نابێته كاراكته‌ر، هه‌تا نه‌بێته كاراكته‌ر، كاری نابێت و هه‌میشه په‌رچه كرداری ده‌بێت، هه‌تا په‌رچه‌كردارمان هه‌بێت، كه‌س گوێمان لێناگرێت و رۆڵمان له مێژوودا نابێت.
وه‌ڵام بۆ پرسێكی دیكه كه، ئه‌ویش كێ كورد ئه‌نفال ده‌كات؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسه ده‌چمه سه‌ر چه‌مكێك كه له مێژووی خه‌باتی كورددا به‌ربڵاوه، ئه‌ویش: “ته‌نها چیاكان دۆستی كوردن”، ئه‌م چه‌مكه، ده‌ره‌نجامی ئه‌زموونێكی دوور و درێژیی خه‌باتی بێبه‌رهه‌می، كورده له مێژوودا، به‌جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ر تاكێكی كورد وا هه‌ستده‌كات كه هه‌موو جیهان دوژمنیه‌تی، ئه‌م هه‌سته به‌ره‌نجامی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت – كیانێكه كه بتوانیت نه‌خشی خۆتی تیا ڕهنگبكهیت و رۆڵت هه‌بێت، یان به‌جۆرێكی دیكه، پشت نهبهشتنه به‌هێزی یه‌كتر وه‌ك نه‌ته‌وه، چونكه له سروشتی جوگرافیای كوردستاندا وه‌ك فاكته‌ری هێز و خه‌بات، له‌پشت هه‌ر چیایه‌كه‌وه ملیۆنان كورد هه‌ن كه له‌چیاكه باشترن. بۆیه كه‌س له‌كایه‌ی سیاسی‌دا “ئاو له‌بێژنگ نادات”، هه‌ر ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی كه له‌پێناویدا خبات ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه و هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌شی ره‌نگه دژی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان یان به‌شێك بێت، بۆیه كه ده‌كه‌وینه ناو ئاوی قوڵی سیاسه‌ته‌وه، خه‌ریكی جنێودان و بۆڵه بۆڵین به گه‌لانی دیكه، به‌ڵام بیر له‌خۆمان ناكه‌ینه‌وه.
سێ: كورد و هێز
بنه‌ماكانی وه‌ك: وه‌فا، ئه‌خلاق، پاداشت، فریاكه‌وتن، ئایین، لێبورده‌یی،… تاد. وه‌ك پرسێكی جیهانیی هه‌مووی بنه‌مای لاوه‌كیی و درۆزنانه و ناسیایین و له لیستی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تاندا بێ پشت و نان، بۆیه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له لێواری تیاچووندا بێت وه‌ك: كورد، هیچ بایه‌خی نییه ئه‌و شتانه له‌رۆژانی تێریدا باسكردنی خۆشتره بۆ كه‌سانێك كه ئه‌ركێكی سیاسی گرنگی نه‌ته‌وه‌ییان نییه.
بۆیه ته‌نها ده‌سته‌به‌ر بۆ مانه‌وه و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نفال و نه‌بوون به غه‌نیمه‌ی شه‌ڕ، بوونه به”هێز”.
ئه‌ی چۆن ده‌بین به‌هێز؟
یه‌كه‌مین بنه‌مای هێز، یه‌كگرتنه، یه‌كگرتن نیشانه‌ی شارستانیی و ژیرییه، بنه‌مای ئاشتییه، سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌ته.
“ده‌وڵه‌ت، بریتییه له ئاشتییه‌كی ناوخۆیی، به مه‌به‌ستی ئاماده‌باشیی بۆ جه‌نگێكی ده‌ره‌كیی” (ویڵ دیورانت، 2007، ل69).
لێره‌وه به مێژووی نزیكی كورد دا بچینه‌وه بزانین كه‌ی له‌ناوخۆدا ئاشت بووینه‌ته‌وه، تا خۆمان بۆ شه‌ڕی ده‌ره‌كیی ئاماده بكه‌ین؟ بێگومان (هێنده بێئاگانیم له كاریگه‌ریی بێ حساب و زۆری ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان له‌سه‌رمان)، به‌ڵام له دۆخی ئه‌نفالی باشووری كوردستاندا له 1980-1988، هێزه‌كان كه ناوی خۆیان ناوه بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان (ی.ن.ك و پ.د.ك و حیزبی سۆسیالیست) (شیوعیی، كه ئه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوزای كوردن به‌هۆی بیری خه‌یاڵیی چینایه‌تییه‌وه، دێنه ژماردن، به‌ڵام له ناو كورددا هێزی چه‌كداربوون و چه‌ند هێزێكی دیكه‌ش) له‌مكاته‌دا، واته: له ساڵی 1980 هه‌تا سه‌ره‌تای 1988 كه رژێمی به‌عس زیاتر له 182هه‌زار كوردی ئه‌نفالكرد، جگه له زیانه‌كانی دیكه، ئه‌م هێزانه له‌شه‌ڕی ناوخۆدا بوون. بێگومان له‌شه‌ڕیشدا له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس بهركاربوون و داستانیان هه‌بووه، به تایبه‌ت ی.ن.ك و سۆسیالیست، چونكه له‌ناوخۆی باشووردا بوون، به‌ڵام پ.د.ك، له چوارچێوه‌ی قیاده مۆقه‌ته به‌زۆریی له دیوی رۆژهه‌ڵات بوون (د.هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حمود، 2012، 160-200).
له‌دوای 1988 یشه‌وه دواتر جه‌نگی كه‌نداو و سیسته‌می نوێی جیهانی و نه‌مانی دوو جه‌مسه‌ریی و په‌ره‌گرتنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی له‌به‌رگی به جیهانیبووندا، هاوكێشه‌كان گۆڕان و گۆڕانی هاوكێشه‌كان گۆڕانی بیر‌و مامه‌ڵه‌یشی له‌گه‌ڵدا بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌ستی به‌تاڵ بوو كوردبوو، چونكه هیچی ده‌ستنه‌كه‌وت، جگه له بۆشاییه‌كی كارگێڕیی نه‌بێت كه توانی فه‌رمانڕه‌وایی تێدا بكات. ئه‌مه به‌ده‌ستكه‌وتێكی كارگێڕیی گرنگ ده‌زانم.
به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئه‌نفال ماوه و ده‌شمێنێت، بۆچی؟ چونكه كێشه‌یه‌ك له بوونیاتی بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییماندا هه‌یه؛ ئه‌ویش نه‌بوونی هه‌ست و خه‌می هاوبه‌ش و تۆڵه‌كردنه‌وه و نه‌بوونی دیدگه‌یه‌كی روونه بۆ ئایندهی نه‌ته‌وه‌یی و مانه‌وه‌مان له دۆخێكی به‌هێز و ئاسایش و بێوه‌یدا. دوای 23 ساڵ(1991-2014) له ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی، دیسان ئهنفالكراینهوه و ئێزیدییه‌كان بوون به غه‌نیمه و ژنی كوردی ئێزیدی، بۆ هه‌تككردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به ته‌نها یه‌ك دۆلار له بازاڕدا فرۆشراو و كۆمۆنه‌ی سێكسی “گه‌له‌گان” به‌سه‌ر ژنی كورددا جێبه‌جێكرا. هێشتا هه‌ر بیرمان نه‌كردۆته‌وه له ئاینده و خۆمان له چوارده‌وری قسه‌ی بێ بنه‌ما مه‌ڵاسداوه و ده‌مانه‌وێت بیانوو بۆ دۆڕاندنمان بهێنینه‌وه‌و هه‌ندێك كوردی گه‌مژه‌ش له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا ئه‌نفالی ئێزیدییه‌كانیان پێ‌خۆش‌بوو. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ده‌به‌نگیی و گه‌مژه‌ی تاكی نه‌ته‌وه بن ده‌ست و داگیركراوه‌كانه، كهجۆرێكه له سیفه‌تی “گه‌وادیی” كه پێت‌خۆش بێت بێگانه و داگیركه‌ر، نه‌ته‌وه‌كه‌ت ببات بۆخۆی.
چه‌مكه‌كانی وه‌ك: لێبورده‌یی، میواندۆستی، برایه‌تی گه‌لان، پێكه‌وه‌ژیان،… له‌ناو كوردی ئه‌نفالكراودا و بۆ دۆخی كورد، جگه له ترسنۆكی و ماكیاجكردن بۆ ئه‌و ترسه‌ی كه، له عه‌ره‌ب و تورك و فارس، هه‌مانه هیچی دیكه نییه، له‌م نێوه‌نده‌دا چینه مشه‌خۆر و بۆرجوازو ورده‌بۆرجوازی، وه‌ك: جاشه‌كان، شارییه‌كان، رۆشنبیره‌كان، رۆژنامه‌نووسه‌كان، سه‌ركرده خۆجێییه‌كان، بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌كان،… رۆڵێكی باش بۆ بره‌وپێدانی ئه‌م وڕێنه‌و خۆ دزینه‌وه له خه‌بات و شۆڕش ده‌گێڕن. به سوود وه‌رگرتن له ئه‌ده‌بیاتی مرۆڤ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری ساخته‌ی ناواخن درۆی ئه‌وروپایی، چه‌مكه‌كانی؛ وه‌ك: گێره‌شێوێن، تیرۆریست، یاخیبوو، لادێی، چیایی، نه‌گونجاو كه‌لـله‌ڕه‌ق، ده‌ده‌نه پاڵ هێز و كه‌سه شۆرشگێڕ و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان و پیلانی لێده‌گێڕن.
هه‌تا كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، نه‌بێته نه‌ته‌وه‌یه‌كی تۆڵه‌سێنی ماف وه‌رگرو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له هێزی تۆڵه‌ی كورد نه‌ترسن، هه‌رگیز ناتوانێت له دڵنیاییدا بژی.
چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك كورد، به‌درێژایی حوكمی داگیركه‌رانی هه‌ر پێنج پارچه‌ی كوردستان و دواتریش نزیك ببینه‌وه له 1998 و 2014 دا خوشك و دایكمان لاقهكراوه و ژنه‌كانمان فرۆشراوه به یه‌ك دۆلار و له 2019 دا بانگه‌شه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بكات له‌گه‌ڵ فرۆشیاری ژنه‌كانیدا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه كولتووری “گه‌وادیی” نه‌بێت كه به‌هۆی داگیركردنه‌وه فێری بووین چیتره؟.
هه‌تا كورد فێری تۆڵه‌كردنه‌وه نه‌بێت، ژیانی نابێت، خوای گه‌وره كه یه‌كێك له ناوه‌كانی (القوي)یه واته (به‌هێز) له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت (ولكم فی القصاص الحیاة) واته: بۆ ئێوه له تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا ژیان هه‌یه. بۆیه هه‌تا تۆڵه‌ی هه‌موو كوژراوه‌كانمان له عه‌ره‌ب و تورك و فارس، نه‌كه‌ینه‌وه ناتوانین وه‌ك نه‌ته‌وه بڵێین: ئێمه بوونمان هه‌بووه‌و هه‌ین و ده‌مێنینه‌وه.
كۆتایی
مرۆڤی كورد، له‌مێژوودا به‌هۆی كه‌میی ژماره، لاوازیی، نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت، پاره، چه‌كه‌وه، وه‌ك كه‌ره‌سته تهماشاكراوهو سوودی لێوه‌رگیراوه‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر خۆمان به‌هێز نه‌كه‌ین. خاك، سروشت، ژنی كورد، له‌هی گه‌لانی دیكه به پیتتر، خۆشتر، جوانترن، ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی چێژن بۆ مرۆڤ، بۆیه مرۆڤی، عه‌ره‌ب، تورك، فارس، هی دیكه، به‌پێوه‌ری تێزه‌كه‌ی هۆبز، كه به ئه‌زمون سه‌لمێنراوه، حه‌زی له‌دڵنیایی و ناوبانگ و هێزه، خاكێكی به‌پیت بۆ خۆراك و سروشتێكی خۆش، بۆ ژیان و ژنێكی جوان بۆ چێژی سێكسی و منداڵ خستنه‌وه، سه‌رچاوه‌ی هێز و دڵنیای و سه‌لامه‌تین، بۆیه ئه‌نفالمان له‌پێشه و به‌شێكه له چاره‌نووس و سروشتمان، ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بین و تۆڵه نه‌كه‌ینه‌وه.