سیاسه‌تی دارایی پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له نێو سیاسه‌ته ئابوورییه هه‌مووه‌كییه‌كان، چونكه ئامرازێكی سه‌ره‌كی حكومه‌ته بۆ ئاڕاسته‌كردنی چالاكی ئابووری به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و گرفته‌كان، كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌كارخستنی ده‌ستی كار، سه‌قامگیری ئاستی گشتی نرخ، دروستكردنی گه‌شه‌ی ئابووری و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهات به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
پێویست بوو سیاسه‌تی دارایی له ئێراق ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بگێڕیت له ئاڕاسته‌كردنی ئابووری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێراق هه‌م وڵاتێكی سۆسیالیستی بووه و هه‌م ژێرخان و په‌یكه‌رێكی دواكه‌وتووی ئابووری هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نه‌یتوانیوه سه‌قامگیری ئابووری دابین بكات و كۆنتڕۆڵی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی ئابووری بكات. ئاڕاسته‌كانی سیاسه‌تی دارایی له ئێراق په‌یوه‌ست بووه به بارودۆخی سیاسی و ئابووری و قه‌یرانه‌كان كه وڵات پێیدا تێپه‌ڕ بووه.
سیستەمی ئابووری ئێراق
هەر لەسەرەتای مێژووە وە تا ئەمڕۆ كێشە(نزاع) هەیە لەنێوان شارستانیەكان (حضارات)وە هەر یەكێك لەو شارستانیانە ویستویەتی خۆی بسەپێنێ وە زاڵ بێ بەسەر ئەوی تر. وە سیستەمی ئابووریش یەكێك بووە لە تەوەرەی ئەو كێشە شارستانیانە. وەک ئاشکرایە لەدوای پرۆسەی ئازادی، ئابوری ئێراق توشی زۆر گرفت بووە بەجۆرێک بەپێی راپۆرت و بەڵگەکان، گەندەڵی چەندەها ملیار دۆلاربووە لەئێراقدا ئەویش بەهۆی ئەوململانێ سیاسی و دارایی کەهەبووە ، کراوەتە پاشکۆی وڵاتان و لەناوخۆشدا پاشکۆی کۆمەڵی گروپ و دەستەبووە ، کەزۆرینەی سودمەن بوو لەم بوارەدا زۆرینەی رەها سیاسیەکەبووە کەزۆرترین کورسی پەرلەمانی هەبووە.
ئابووری و سیاسەت دوو ڕووی دراوێكن، ئابووری لایەنێكی گرنگی ژیان پێك دێنێت، زۆربەی گۆڕانكاریە سیاسی و شەڕ و ئاژاوە نێوخۆیی و نێو دەوڵەتییەكان هۆكارەكانی ئابووری یە. گەلێك هۆكار هەن كار لەئابووری ووڵات دەكەن‌و باری سەقامگیری ئابووری تێك دەدەن، بۆیە ئابووری بە بەردەوامی كێشەو گرفتی هەیە، ئیدارەی سەركەوتوو ئەوەیە كە بتوانێ بەرنامەو پلانی وا دابڕێژێ كە كار بۆ سەقامگیری ئابووری بكا.
لەمێژووی نزیكی مرۆڤایەتی دوو سیستەمی ئابووری گرنگ توانی ڕۆڵی خۆی ببینێ. كە ژیانی ئابووری لەسەر بنەماكانیان ڕێك بخرێت ئەوانیش سیستەمی ئیشتراكی و سیستەمی سەرمایەداری یە.
سیستەمی ئیشتراكی: حكومەت ڕاستەوخۆ بەشداری لەچالاكی ئابووری دەكات و گرنگی بۆ كەرتی تایبەت نامێنێ. دەبێ هەموو كەس لەچوارچێوەیكەرتی گشتی دا بۆ حكومەت كار بكات وەبەپێی پێویستیەكانی داهاتی لێ دەست بكەوێت.
سیستەمی سەرمایەداری: كەپێی دەڵێن ئابووری بازاڕ یان ئابووری ئازاد، یان بازاڕی ئازاد. بەپێی ئەو سیستەمی چارەنووسی ئابووری دەدرێتە دەست كەرتی تایبەت، وە ڕۆڵی حكومەت ڕەخساندنی ژینگەی لەبار بۆ پشتگیری كەرتی تایبەت، وە ڕۆڵی حكومەت ڕەخساندنی ژینگەی لەبار بۆ پشتگیری كەرتی تایبەت و ئاسانكاری و دەركردنی یاسای پێویست بۆ بەرەو پێش بردنی توانای مرۆیی و هاریكاری كردنی، وە لەسەرەتا ڕۆڵی حكومەت كز بوو بەڵكو حكومەت بەهیچ شێوەیەك دەستی لەكاروباری ئابووری وەرنەدەدا. هەروەكو (أدم سمیپ)ی ئابووری ناس كە ئەو ڕۆڵە دەست نیشان دەكا (لێی گەڕێ كار بكا، لێی گەڕێ بڕوا). لەبەر ئەوە لەژێر سایەی ئەو سیستەمە كۆمەڵێك كۆمپانیا‌و كارگەو بانك دروست بوون كە كاریان دەكرد بۆ هێنانە دی قازانج و بەرژەوەندیەكانی خۆیان. وە لەنێوان خۆشیان پێشبڕكێ (منافسە) بكەن. وەجاری واش هەبووە كە یەكتر بگرن و كۆمپانیای گەورەتر دروست بكەن.
سیاسەتی ئابووری بەپێ ی ماددەی 107 لە دەستووری ئیراقی بڕگەی یەكەم دانانی سیاسەتی ئابووری و بازرگانی لەئیراق (حصر)ە بەسەدەڵاتی اتحادی وە بەپێ ی بڕگەی 3 لەهەمان ماددە دانانی سیاسەتی نقدی دروست كردنی بنكی مركزی حصرە بەسوڵتەی اتحادی. ئەوەی لێرە مەبەستە هەرێمی كوردستان دەبێ پابەندبێ بەسیاسەتی ئابووری بازرگانی نقدی دەسەڵاتی اتحادی. بەڕای من هەندێك جار دانەرانی سیاسەتی ئابووری لە دەسەڵاتی اتحادی ڕەچاوی باری ئابووری هەرێم ناكا. بۆ نموونە سیاسەتی بنكی مركزی ئیراقی بەڕاكێشانی پارە لەبازارەكان بۆ چارە سەركردنی هەڵئاوسان (تچخم) خزمەتی ئابووری هەرێمی كوردستانی نەكرد. چونكە وای كرد پارە لەبازاڕنەمێنێ بەدانی سود دیاری کراو،لەوانەیە ئەو سیاسەتە بۆ بەغدا لەباربێ چونكە پرۆژەی وەبەرهەم هێنان ( استپماری) لەبەربارودۆخی ئەمنی تاڕادەیەک كەمە. بەڵام ئێمە لەهەرێمی كوردستان پێویستیمان بەپارە هەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری پرۆژەی وەبەرهێنان.
لەبەر ئەوە پێویستە حکومەتی هەرێم بەشداری بکات لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی لەدانانی سیاسەتی ئابووری ئەویش بەبەشداری لەولیژنانە ئەم سیاسەتە دادەرێژن.
لەلایەكی ترەوە نەبوونی ڕۆشنبیری بانك لەلایەن هاووڵاتیان وە بەرپابوونی ئەوشەڕانەی كە لەئێراق دروست بوون وای كرد كە خەڵكێكی زۆر پارەكانیان لەبانكەكان نەبێ بەڵكو لای خۆیان دای دەنێن لەبەر نەبوونی متمانە. بەڵام بانكەكانی كەرتی تایبەت واتا بانكی ئەهلیەكان كە ژمارەیان لە هەولێر 21 بانكە. ئەوانیش دەتوانم بڵێم كارەكانیان تەنها (حوالە) كردنی پارەیە لەگەڵ هەندێك ئاسانكاری تر. وە بەشداری راستەقینە ناكەن لە بوژانەوەی ئابووری. وە هەروەها پەیوەندی بانكەكان بەگشتی (حكومی و ئەهلی) بەبانكەكانی دەرەوە نیە لەرووی مامەلەكردن، وە توانایان كەمە لەبەر ئەوە قەیرانە ئابوورییە جیهانیەکان كاریگەری لەسەر بانكەكانی ئێراق و هەرێمی كوردستان نیە. لەبەر نەبونی سیستەمی بانكی پێشكەوتوو.
ئاماژه‌كانی شكستی سیاسه‌تی دارایی له ئێراق
ئه‌و ئاماژانه‌ی خواره‌وه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر شكستی سیاسه‌تی دارایی له ئێراق:
1. به‌رز و نزمی گه‌شه‌ی ئابووی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئابووری ئێڕاق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو ده‌به‌ستێت، له‌گه‌ڵ پشتگوێخستنی كه‌رته‌كانی تری ئابووری، چونكه سیاسه‌تی دارایی نه‌یتوانیوه له ڕێگای ئامرازاه‌كانییه‌وه كه‌رته‌كانی تری ئابووی كارا بكات بۆ به‌هێزكردنی ئابووری و زیادكردنی گه‌شه‌ی ئابووری و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری ئابووری.
2. به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، هه‌رچه‌نده ئاماری ورد به‌رده‌ست نییه ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ی بێكاری به‌ڵام به (40%)ی هێزی كار ده‌خه‌مڵێنرێت، هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌رهه‌مێتی ڕۆژانه‌ی كاری فه‌رمانبه‌رانی حكومی بۆ ته‌نها (17) خوله‌ك! به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و دابه‌زینی به‌رهه‌مێتی كاری فه‌رمانبه‌ران به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتن و ده‌سته‌وسان بوونی سیاسه‌تی دارایی.
3. لاوازی ژێرخانی ئابووری، كه‌رتی تایبه‌ت له ئێراق، وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دواكه‌وتوو، وه‌به‌رهێنان ناكات له ژێرخانی ئابووری چونكه وه‌به‌رهێنانێكی گه‌وره‌ی پێویسته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته حكومه‌ت ئه‌و كاره بكات. به پێی توێژینه‌وه‌كان ڕێژه‌ی بێبه‌ش بوون له خزمه‌تگوزاری ژێرخانی ئابووری له ساڵی (2010)گه‌یشتۆته (58%)، ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌رزه به پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنی سیاسه‌تی دارایی ئێراق له بونیاتنانی ژێرخانی ئابووری كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئابووری.
4. نه‌بوونی به‌رده‌وامی دارایی(الاستدامه المالیه)، قه‌یرانه‌كان باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر نه‌بوونی به‌رده‌وامی دارایی، واته هه‌ر قه‌یرانێك ڕوو بدات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت هه‌بێت ئێراق ناچار ده‌بێت قه‌رز بكات بۆ پر كردنه‌وه‌ی كورتهێنان، وه‌ك قه‌یرانی (2008) كه بووه هۆی داكشانی ئابووری و قه‌یرانی (2014) بووه هۆی سیاسه‌تی سك هه‌ڵگوشین و قه‌یرانی (2020) بووه هۆی كورتهێنان به بڕی (81)تریلۆن دینار كه ده‌كاته (55%) كۆی گشتی بوودجه‌ی ساڵ. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه كه سیاسه‌تی دارایی نه‌یتوانیوه ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
هۆكاره‌كانی شكستی سیاسه‌تی دارایی له ئێراق:
1. خه‌رجی حكومی: وه‌ك وتمان خه‌رجی گشتی ئامرازێكی سیاسه‌تی داراییه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له بڕگه‌كانی خه‌رجی له بوودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی ئێراق ئه‌وه‌یه كه خه‌رجی به‌كاربردن زاڵه به‌سه‌ر خه‌رجی وه‌به‌رهێنان، ئه‌وه‌ش پێنوێنێكی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر نه‌بوونی توانای كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌رمایه له ئابووری. زیادبوونی ساڵانه‌ی خه‌رجی به‌كاربردن و زیادبوونی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ زیاد بوونی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و نه‌بوونی پلانی ئابووری بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجێكی ئابووری بۆته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی داهات و ده‌رامه‌ت و تواناكان.
2. باج و ڕسومات: باج و ڕسوماتیش ئامرازێكی ترن كه سیاسه‌تی دارایی به‌كاریان ده‌هێنێت به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چه‌ند ئامانجێكی ئابووری و دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێڕاق چه‌ند یاسایه‌كی ده‌رچواندووه تایبه‌ت به كارا كردنی سیسته‌می باج، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه دامه‌زراوه‌ی باج ناكارا و شپڕزه‌یه و نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بێنێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و ناشاره‌زایی كادیره‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه و دواكه‌وتوویی سیسته‌می دامه‌زراوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌ڕای نه‌گونجانی سیاسه‌تی باج له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئابووری وڵات، چونكه ئه‌و ئاسانكاری و لێخۆشبوونانه‌ی كه دامه‌زراوه‌ی باج ده‌یبه‌خشێته هاورده‌كاران ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له وێرانكردنی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوه‌خۆ به‌هۆی نه‌بوونی توانای كێبڕكێ ی له ئه‌نجامی نه‌بوونی پشتگیری حكومی بۆ به‌رهه‌می ناوه‌خۆ.
3. دووباره دابه‌شكردنی قه‌رزی گشتی: چاڵاكی بانكه‌كان یه‌كێكه له گرنگترین ئامرازه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی پاره له‌و كه‌سانه‌ی پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی له دامه‌زراندنی پڕۆژه له ڕێگای به قه‌رزدانه‌وه به وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كاره‌كان. به‌ڵام سیسته‌می بانكه‌كان كه له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه) كۆنتڕۆل ده‌كرێت زۆر جار هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دارایی ئه‌وه‌ش وایكردووه سیاسه‌تی ئابووری به لاڕێدا ببردرێت و سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له به‌ده‌سهێنانی ئامانجه‌كانی.
دەرئەنجام
سیاسه‌تی دارایی وه‌ك هه‌ر سیاسه‌تێكی تر له ئێڕاق گیرۆده‌ی دوو كێشه بووه:
یه‌كه‌م: بڕیاری سه‌رپێیی دراسه نه‌كراوی سیاسه‌تمه‌داران.
دووه‌م: گۆشه‌گیركردنی داهاتی ئێراق به داهاتی ڕه‌یعی (نه‌وتی).
كورتهێنانی بوودجه له ئێراق له جۆری په‌یكه‌رییه به هۆی نا هاوسه‌نگی دارایی له ده‌ره‌نجامی زۆری خه‌رجی گشتی به تێكڕایه‌كی زیاتر له توانای دارایی ئابووری وڵات. پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوودجه له ڕێگای چاپكردنی پاره‌ی نوێ له قۆناغی پێش ساڵی (2003) بووه هۆی زیادبوونی قه‌باره‌ی نه‌ختینه له دراوی ناوه‌خۆ له ماوه‌ی (13) ساڵ، ئه‌وه‌ش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كه ڕاسته‌قینه نه‌بوو و ته‌نها چاپكردنی دراو بوو له ماوه‌ی ساڵانی گه‌ماڕۆی ئابووری بووه هۆی دابه‌زینی به‌های دراو و داهاتی تاكه‌كه‌سی.
سیاسه‌تی دارایی به به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی ده‌توانێت ڕۆڵی گه‌وره بگێڕێت له ئاڕاسته‌كردنی ده‌رامه‌تی ئابووری، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی دارایی په‌یوه‌سته به شێوازی داڕشتنی سیاسه‌ته‌كه و چاوخشاندنه‌وه به سیسته‌م و یاسا و ڕێنماییه‌كان و شه‌فافی.