خه‌ڵكی ده‌توانێت گرنگی و بایه‌خی زیاتر به‌پاكو خاوێنی خۆیی و ده‌وربه‌ری بدات‌و بایه‌خ به‌ته‌ندروستی خۆراك وجۆری خوارده‌مه‌نی و رێزی كۆمه‌ڵگه‌و ژینگه‌ی خۆی ئه‌زانێت، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زانین و شاره‌زابوون له ره‌وشی ته‌ندروستی پێویستی به په‌روه‌رده‌و فێربوونه.
لێره‌دا مه‌به‌ستمه كه ئاماژه به‌وه بكه‌م كاتێك بارودۆخی خه‌ڵكی شار له‌سه‌رئاستی كایه‌ی بیروئه‌ندێشه‌و ڕوناكبیری‌و فه‌رهه‌نگی بخه‌ینه‌ڕوو نزكترین كاریگه‌ری و ئه‌نجامی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون، ڕه‌وشی ته‌ندروستیه، كه ئه‌م بواره ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌كایه‌ی فێربوون و چۆنیه‌تی گوزه‌ران‌ولێكدانه‌وه بۆ خۆشی ژیان و خۆشگوزه‌رانی و خۆپارستن له‌نه‌خۆشی‌و ناساغی.
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشی گوزراوه‌یه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر، زۆرجار سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌كو به‌تای كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه وشیارنه‌بێت له‌خۆ پاراستن ئه‌وا نه‌خۆشیه‌كه زۆر زوو بڵاوده‌بێته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه پێوه‌ی ده‌نالێنن.كه‌ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه ده‌رده‌خات.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی خستنه‌ڕوی به‌رپرسیاریه‌تی و بایه‌خدانی ده‌سه‌ڵات به بواری ته‌ندروستی له‌م شاره‌دا ئاشكرا ئه‌كه‌ین، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاخۆ حكومه‌ت له‌ئاستی به‌رپرسیارتیدابووه؟ واته به‌درێژای مێژووی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسی ئه‌م شاره به‌ته‌نگ گیانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌وه‌بوون یان نا، ئاخۆ چۆن خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆی خه‌مخۆرو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خۆی كردووه.
گه‌ر بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می بابانه‌كان ئه‌وا ده‌چینه‌وه سه‌ر ئه‌وبه‌ڵگه‌یه‌ی مستر ڕیچ كه ده‌یگێڕێته‌وه وده‌لێت “میر سه‌ردانی كردم… پاشان باسه‌كه‌مان گۆڕی بۆ كوتان دژی ئاوڵه كه زۆر مه‌به‌ستم بوو، چونكه ئه‌م نه‌خۆشیه كوشه‌نده‌یه‌و گه‌لێك كه‌سی له‌ناوبردووه، بۆیه زۆری پێ‌خۆش‌بوو له ناو هاونیشتمانییه‌كانیدا بڵاوی بكه‌مه‌وه‌و منیش به‌ڵێنم دایه‌و ده‌ستبه‌جێ بۆ به‌غدام نوسی كه هه‌ندێك داوده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌م فریابخه‌ن.”
سه‌باره‌ت به “ریچ”نوێنه‌ری كۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵات بو‌وه له‌به‌غدا “كلۆدیوس جیمس ریچ”له ساڵی “1820”له سه‌ربانگێشتی “مه‌حمودپاشایبابان”ماوه‌ی “چوار”مانگ له نێو قه‌ڵه‌م ڕه‌وی هه‌ردوو میرنشینی بابان و ئه‌رده‌ڵان ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها مسترڕیچ ده‌ڵێت “دوێنێ شه‌وم له‌گه‌ڵ میر به‌سه‌ربرد، باسی هه‌مه‌جۆر شتمانكرد، ئاگاداری كردم كه‌خه‌ڵكی تووشی گرانه‌تێ یان گرانه‌تا ده‌بن و كه ماناكه‌ی تایه‌و سێ چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و دوای تایه‌كی زۆر له‌نه‌خۆشه‌كه دێنێ و زۆر لاوازی ده‌كات و ئه‌م تایه‌ش زۆربه‌ی كات له به‌هاردا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر كه‌سێكیش بیگرێ به ده‌گه‌مه‌ن چاره‌ی ده‌كرێ.”.
له‌و لێدوانه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌میرانی بابان خه‌مخۆری بواری ته‌ندرووستی خه‌ڵكی بوون، به‌ڵام بارودۆخ و سه‌رده‌مه‌كه هه‌ر ئاوابووه بۆ ئه‌م شاره‌و ناوچه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵگرتووه ..
له‌باره‌ی دانیشتوانی سلێمانی و به‌تایبه‌تی بیرورای له‌سه‌رته‌ندروستی و خه‌ڵك و منداڵی شار”ڕیچ” ده‌ڵێت: “تاكو ئێستا خه‌ڵكی له‌ش ساغی وه‌كو خه‌ڵكی كوردستان‌م له ژن و له پیاو نه‌دیوه، سه‌رباری نا له‌باری كه‌ش‌و هه‌واكه‌یان كه‌چی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌لێكی له‌ش ساغ و به‌هێزن، مناڵیان پێست ساف و ڕوومه‌ت ئاڵن، به‌ڵام منداڵی به‌غدا ورگن و ڕه‌نگ زه‌رد‌و له‌ش خوارو خێچن، ده‌ڵێی توشی گێڕی بوون كه‌ده‌ستیان بۆ ده‌به‌ی ده‌سه‌ڵه‌مێنه‌وه‌و گرژده‌بن. به‌ڵام منداڵی كورد گیانله‌به‌رێكی وردیله و بچكۆله و گورج و گۆڵ و ڕۆح سوك و ڕووخۆش و هۆگرن”.
هه‌ڵبه‌ته ساڵانێكی زۆر له‌م شاره‌دا بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دانیشتوانه‌كه‌ی پشتیان به‌ستووه به‌شاره‌زایی و لێهاتووی چه‌ند كه‌سێكی ناوخۆ، كه‌خودی كه‌سه‌كه خۆی خولیای هه‌بووه‌و پیشه‌یی چاره‌سه‌ری هه‌ڵبژاردووه. بۆته تیماركاری كه‌سی ناساغ و نه‌خۆش، هه‌روه‌ها له‌كاتی برینداری و ڕوداوه‌كان كاری برینپێچی و ساڕێژی بریندار‌و زامداری كردووه، لابه‌ری ئێش و ئازاری خه‌ڵكی ناساغ بو‌وه.
شاره‌زایی و لێهاتوویی خودی كه‌سی وایكردووه به‌تاقیكردنه‌وه‌و فێربوونی پشتاوپشت پیشه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه، نه‌وه به‌دوای نه‌وه رێنماییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، هه‌روه‌ها له هه‌مانكاتا كه‌سانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای فێربوونی دینی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت به‌گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی ته‌ندرووستی نه‌به‌وی كه به‌نزا‌و خوێندنی قورئانی پیرۆز به‌سه‌ر نه‌خۆشدا بو‌وه وه‌كو چاره‌سه‌ر، یان چاره‌سه‌ركردن له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی سرووشتی له گژوگیا، وه‌ك ده‌ڵێن به‌كارهێنانی ده‌رمانی كورده‌واری یان سرووشتی.
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌رێگه‌ی نوشته و سیحر و جادو كه ئه‌مه زیاتر له‌بواری نه‌خۆشی ده‌رونی خۆی بینیوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی لای ژنان تاكو كارگه‌شتۆته دیارده‌ی جادو سیحر له‌كاری فاڵگره‌وه‌و ده‌ستگره‌وه‌و قاوه‌گره‌وه… ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵساون به‌كاری چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و زامدار‌و تیماركاربوون كاتی خۆی ناوبراون به”حه‌كیم”و حه‌كیم باشی.
واته ئه‌و”حه‌كیم”ه كاری دكتور و برینپێچی ئێستای كردووه، هه‌روه‌ها به پێی سه‌رده‌م جۆری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ناوهێنانی نه‌خۆشی له‌ناوخه‌ڵكیدا گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی “چاوه‌قوڵێ”به‌نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه وتراوه، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی زیاتر بڵاوبووه له‌ناو خه‌ڵكیدا، وه‌كو نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه‌و له‌رز و تاو گرانه‌تا‌و مه‌لاریا و تاعون و ئاوڵه‌و… هه‌روه‌ك بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تاعون له‌ساڵی”1831″خه‌لكێكی زۆرگیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه.
هه‌ندێكجار پێوه‌دانی مارو دوپشك و ڕودانی شكاندن و له‌جێ چونی جومگه‌و ئێسك رویداوه‌و… هه‌روه‌ها برینداری له‌ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕو ئاژاوه… یاخود برینداربوون له ئه‌نجامی ئه‌و پیشه ده‌ستیانه‌ی ئه‌وساكراوه. یاخود رودانی كه‌وتن و به‌ربونه‌وه له‌سه‌ربان و گوێسه‌بانه‌و گلان له‌سواری وڵاخی به‌رز‌و…
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌مێكدا له پاڵ ئه‌م حه‌كیمانه كه‌سانی تر هه‌بوون كه هه‌ندێك ئیشوكاری بواری ته‌ندروستیان كردووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌لاكه‌كان سه‌ره‌ڕای كاری سه‌رو ڕیش تاشین و خه‌ته‌نه‌ی منداڵ و تیماری بریندار‌و برینپێچی و ساڕێژی سوتاوییان كردووه.
جه‌راحه‌كانیش ئێسكی شكاو و جومگه‌ی ترازاویان چاككردۆته‌وه. كه‌ئه‌مانه ئیشیان له‌گه‌ل ئێسك و جومگه‌دابووه. واته تایبه‌تمه‌ندیان له‌بواره‌ی ته‌ندروستیدا هه‌بووه. بۆ كرژبونی ماسولكه وه‌ك ده‌ڵێن كۆڵنج وسه‌رمابوون شێلان‌وحه‌مامی گه‌رمیان به‌كارهێناوه له‌زستاندا… هه‌رچه‌نده به‌راوردی پۆشینی جلوبه‌رگی ئه‌وسه‌رده‌مه به‌ئێستا زۆرچاك مرۆڤی پاراستووه له‌سه‌رمابوون و گه‌رمابردن..
هه‌روه‌ها دانساز هه‌بووه كه‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی پوك‌و ددانیان كردووه، كاری ددان هه‌ڵكێشان و توانای دانانی ددانی ئاڵتونی و پلاتین و تاقمی ددان درووستكردنیان هه‌بووه. ئازاری دان و پوكیان به‌گیره‌وه‌ی كورده‌واری وه‌كو مێخه‌ك و سمڵ و زاخ… چاره‌سه‌ركردووه، واباوبوو له‌ناو خه‌ڵكیدا ئه‌یان وت دان كه ئێشا بیكێشه، كه ئه‌مه له‌سه‌ربنه‌مای ته‌ندروستی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا هه‌ڵه‌یه.
واته پیاوه ئاینیه‌كان به‌دوعاو نوشته‌و حه‌كیمكان به‌به‌كارهێنانی داو‌و ده‌رمانی كورده‌واری و سرووشتی چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌خۆشه‌كان كردووه. له‌م بواره‌دا هه‌ركه‌سه‌یان خزمه‌ت و شاره‌زایی خۆی پێشكه‌شكردووه بۆ ره‌وینه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئێش‌و ئازاری كه‌سی نه‌خۆش و ناساغ.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه پێكهاته‌ی خه‌ڵكی سلێمانی جگه له موسڵمان مه‌سیحی و جوله‌كه‌و ئه‌رمه‌نی و یارسانی تیادابووه، ئه‌م پێكهاتانه‌ی شار ئه‌و شاره‌زایینانه‌ی هه‌یانبووه به‌جیا ئه‌وا هه‌موو پێكه‌وه له‌بواری ته‌ندروستیدا پێشكه‌شی تێكڕای خه‌ڵكی شاریان كردووه بێ جیاوازی.
ئه‌وه بۆته هۆكاری گیانی هاوكاری یه‌كتری، له‌كاتی پێویستدا‌و به‌ده‌م یه‌كه‌وه‌چوون له‌كاتی نه‌خۆشی و ناخۆشی فریای یه‌كتری كه‌وتون.
وه‌ك ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه‌سێكی “حه‌كیم باشی”هه‌بووه جوو بووه‌و ماڵی له‌گه‌ڕه‌كی جوله‌كان بو‌وه، زۆرجارخه‌ڵكی شار هه‌ركه‌سێك بوبێت له موسڵمان یان گاور‌و ئه‌رمه‌نی كه ناساغ و نه‌خۆشبوون، چوونه‌ته ماڵه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ كردوون، بێ لێكدانه‌وه بۆ ئایدیا‌و ئاین و ره‌گه‌ز كه هه‌موو وابوون بۆ یه‌كتری.
له‌نمونه‌ی ئه‌م به‌رێزانه‌ی مه‌سیحی بوون و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی منداڵ و گه‌وره‌یان كردووه‌و كه‌ڵه‌شاخیان كردووه بۆ نه‌خۆشی خوێن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی باداری حه‌كیمی میللی ئه‌م شاره‌بوون له‌ساڵانی سییه‌كاندا وه‌ك “حه‌نیفه خێزانی مو‌سا، جه‌میله‌خان ژنی مه‌تی، مریم نه‌نكی بتروس ئه‌سكه‌نده‌ر…”.
هه‌روه‌ها ژنه مامانه‌كانی گه‌ڕه‌كی گاوران وه‌كو”ئیلشۆ بوترس، گوڵی داود، ئه‌سۆمه صابر…”هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رستیارو مامانانه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی بێ ماندووبوون كاریانكردووه. ته‌نها مه‌به‌ستیان پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بو‌وه بۆ كۆرپه‌و دایك. وه‌كو “خاتوون میخائیل یونان”كه قوتابخانه‌ی په‌رستیاری له‌ساڵی1943له‌به‌غدا ته‌واو كردووه‌و ماوه‌ی نیوسه‌ده كاری په‌رستیاری‌ومامانی كردووه له‌م شاره‌دا، واته له‌ساڵی1952له‌م بواره‌دا كاریكردوه‌و سه‌ركه‌تووبووه، له‌ساڵی 1970 به‌شداری خولی سه‌رۆكی په‌رستاران بووه‌و له‌سه‌رده‌ستیدا هاوكاری چه‌ندین نه‌خۆش و په‌رستار و مامانی كردووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بیرخستنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند “حه‌سه‌ن زیره‌ك”وه‌ك له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانا گۆرانی بۆ سسته‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سلیمانی وتووه وه‌كو ریز‌وخۆشه‌ویستی بۆی كه سه‌بری خانم له خه‌سته‌خانه‌ی معاریف په‌رستاربوو “سه‌بری هه‌سته وا به‌یانه، دره‌نگه بۆ خه‌سته‌خانه، خه‌سته له‌وی په‌رێشانه”یان گۆرانی دكتۆر ئه‌مان دكتۆر ده‌ردم چاره‌كه.
ئه‌وه‌ی بیرم بێت له‌گه‌ڕه‌كی گاوران خانمێكی گاور چاره‌سه‌ری خه‌ڵكی سوتاوی ده‌كرد‌و شوێن سوتاویكه‌ی “پێستكه‌ی”واچاك ده‌بۆوه سارێژده‌بوو ئه‌وت قه‌ت نه‌سووتاوه، به‌ده‌رمانیكی گیراوه‌ی تایبه‌ت كه‌خۆی درووستی ده‌كرد چاره‌سه‌ری بیماریه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌وده‌رمانه‌ی وه‌ك شیر وابوو به‌په‌ڕی باڵنده تێهه‌ڵده‌سوی‌و له‌گه‌ڵ سپێنه‌ی هێلكه به قوماشی مه‌لمه‌ل ده‌یسڕی… ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كاری جه‌راحی واته چاره‌سه‌ری له‌جێچوون و شكانی ئێسك و جومگه‌ی كردووه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكی به توانا هه‌بوون له كاری جه‌راحی به‌ناوبانگبوون. بۆ گرتنه‌وه‌ی ئێسكی شكاو‌و جومگه‌ی له‌جێ چوو، وه‌كو له‌م ساڵانه‌دا حاجی رزگاری جه‌راح نمونه‌ی كه‌سی سه‌ركه‌وتوو خزمه‌تگوزار و دلسۆزه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی روی تێده‌كات.
له‌م جه‌راحانه‌ش هه‌بوو سه‌ره‌ڕای جه‌راحیه‌كه‌ی كاری برینپێچی‌و ساڕێژی برین‌و ده‌رمانسازی به شێوه‌ی كورده‌واری كردوووه، ئه‌وه‌ی من بیرم بێت”فه‌ره‌ج ئاغا‌وحه‌مه‌ی جه‌راح…” كه‌سێك بوون له‌وانه تاكوساڵانی هه‌شتا له‌ژیاندابوون. كه‌ئه‌مانه خۆیان ده‌رمانه‌كانیان ده‌گرته‌وه‌وبه‌كاریان ئه‌هێنا بۆ كه‌سه‌كه یاخود به‌شیان ئه‌داو رێنماییان ئه‌كرد له‌به‌كارهێنانی..
ئه‌م جه‌راح و برینپێچ و چاره‌سه‌ر كارانه به‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه بوون زۆرجار ئه‌گه‌ر پیویستی بكردایه ده‌چونه ماڵ و شوێنی زامدار‌و نه‌خۆشه‌كه له شوێنی خۆی بێ ئه‌وه‌ی بهێڵن بجوڵێ چاره‌سه‌ركه‌یان بۆ ده‌كرد، كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی نیشانه‌ی دڵسۆزی‌وخۆنه‌یستی ئه‌و حه‌كیم و جەراحانه‌بووه، چونكه به‌مه كار ئاسانیی زۆریان پێشكه‌شی كه‌سی نه‌خۆش و كه‌س و كار‌و خێزانه‌كه‌یان كردووه، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هۆكاری هاتوچۆو جولاندنی كه‌سی ناساغ گران بوو.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا هاوكاری خه‌ڵكبوون له‌كاتی برینداربوونی پێشمه‌رگه‌دا كه ئه‌مانه بریندار‌و نه‌خۆش ده‌كه‌وتن ڕێگه‌یان نه‌بوو بچنه نه‌خۆشخانه‌و لای دكتۆر، ئه‌مجۆره جه‌ڕاحانه زۆرجار ده‌چوون و ئه‌وه‌ی بیان توانیایه چاره‌سه‌ریان بۆ برینداره‌كان ده‌كرد.
حه‌كیمه‌كان كه‌كاری چاره‌سه‌ری پزیشكیان پشتاوپشت بۆ ماوه‌ته‌وه له به‌كارهێنانی گژوگیا‌و ڕوه‌كی سروشتی كه‌خه‌ڵكیان پێ چاره‌سه‌ركردووه. له‌نه‌خۆشیه بڵاوه‌كانی ئه‌م شاره كه‌هه‌بووه وه‌كو نه‌خۆشی (گه‌ڕی، ڕشانه‌وه، ئاوڵه، مه‌لاریا، ته‌راخوما…)تا ئاستێك له ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ریدا شاره‌زابوون.
هه‌روه‌ها له‌ناو كاكه‌ییه‌كان بنه‌ماڵه‌ی “باوه شاوان”له‌كه‌سه ناوداره‌كانیان “باوه توفیق باوه ده‌روێش”له گه‌ڕه‌كی هۆمه‌رمه‌نان كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مارو دوپشك پێوه‌یداون. توانای شیفاو پارساتنیان له‌پێوه‌دانی مارو دووپشكی له‌خۆگرتبوو. وه‌ك ده‌ڵێن ئیجازه‌ی مارو دوپشكی هه‌بووه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1909 به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی پیسی و پاشه‌رۆ نه‌خۆشی بڵاوبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری هاتنی كه‌سێك له‌كوردستانی ئێرانه‌وه، هه‌ندێك ئامێر‌و پێداویستی پزیشكی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه بۆ چاره‌سه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری كۆكردۆته‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گه‌ڕاوه‌ته بۆ ئێران.
وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له بواری ته‌ندرووستی ئه‌وه‌ی هاتووه له ساڵنامه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ته‌نها له (1911-1912) ئاماژه‌ی به خه‌سته‌خانه‌یه‌ك كردووه كه له سلێمانی دا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ساڵنامه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سالی(1911-1912) دانیشتوان به(15000)پانزه هه‌زار كه‌س داده‌نێ، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌م سه‌رژمێریه ره‌گه‌زی مێینه‌ی له‌خۆنه‌گرتبێ له‌م ژماره‌یه(1000)هه‌زاریان جووبون و (170)كلدانی تێدابووه. سه‌ره‌ڕای كه‌مو و كوڕیه‌كان كه ته‌نها یه‌ك خه‌سته‌خانه چۆن چاره‌سه‌ری تیاكراوه.
له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا حكومه‌ت مه‌كته‌بی “ڕوشدیه‌ی عه‌سكه‌ری”داخست و بیناكه‌ی كردوه به “خه‌سته‌خانه”كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ نه‌بوونی بیناوشوێنی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشخانه. یاخود حكومه‌ت بیناو ته‌لاری پێویستی نه‌بووه له‌م شاردا بۆ دام‌و ده‌زگاكانی به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه.
ژماره‌ی دانیشتوان پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به(20000)كه‌س دا ده‌نرێ به‌هۆی برسێتی و نه‌خۆشی و جه‌نگه‌وه ژماره‌و ریژه‌ی دانیشتوان كه‌م بۆته‌وه، ئه‌دمۆنز ساڵی (1918-1919) ده‌ڵێ ژماره‌ی دانیشتوان (10000)كه‌سه‌و (750 كه‌س جوله‌كه‌ودیانای به120كه‌س داناوه). كه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌رتی ته‌ندروستی جێگه‌ی بایه‌خی ده‌سه‌لاتی ناوچه‌كه نه‌بووه.
به‌ڵام كاتێك “میجرنۆئیل”له ساڵی 1918-1919 گه‌شتۆته سلێمانی هاوه‌ڵێكی دكتۆری له‌گه‌ڵ بو‌وه، بۆیه ئینگلیزه‌كان كه‌وتونه‌ته كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌لاكانه‌ی سه‌ره‌ڕای پیشه‌كه‌ی خۆیان، به‌كاری ته‌ندروستی‌و نۆشداریه‌وه خه‌ریكبوون، واته تاكو ئه‌و كاته‌ش چاره‌سه‌ری خه‌ڵكیان كردووه. میجر نوئیل ئه‌م ده‌لاكانه‌ی ناردووه بۆ به‌غداد و له‌وێ له‌ژێر چاودێری دكتۆره ئینگلیزه‌كان تاقیكراونه‌ته‌وه‌و فێركراون و مۆڵه‌تی ڕه‌سمیان داونه‌تێ.
واته ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ هاتنی خۆیاندا دكتۆریان هێناوه‌و بینای مه‌كته‌بی “ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی”یان وه‌ك خه‌سته‌خانه به‌كارهێناوه، تاكو ساڵانی دواتر ئه‌م پیشه‌یه بۆ خه‌ڵكی سلێمانی به‌شێوه‌ی به‌شداری له‌وخول و ده‌ورانه‌دابووه كه دكتۆره به‌ریتانیه‌كان كردویانه‌ته‌وه‌و مۆڵه‌تی كاركردنیان داونه‌تێ.
له‌بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی وه‌كو پاراستنی منداڵان له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، پێكوته دژی نه‌خۆشی ئاوڵه‌یان هێناوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌ڵكی ئاگاداركراونه‌ته‌وه بچن بۆ خه‌سته‌خانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگه‌وازیان كردووه وه‌كو ده‌بینین له ژماره 28 ڕۆژی 4 نوڤمبری 1920ی هه‌فته‌نامه‌ی”پیشكوتن”دا هاتووه:
“هه‌واڵێ ئەوەمان بۆ هاتووه منداڵه‌كانتان له ساعت 9 وه هەتا ساعت 11ی انگلیسی بێننه خەسته‌خانه بیان كوتن. دوقەترە.”
له‌م به‌ڵگه‌یه‌وه ده‌بینین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی هوشیاری ته‌ندروستی لاوازبووه، به‌تایبه‌تی له شێوازی گرتنه‌به‌ری شێوازی تازه‌ی خزمه‌تگه‌زاری ته‌ندروستی وه‌كو كوتان. ده‌بینین نه‌خۆشی ئاوڵه بڵاوبۆته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی لێره‌وه بۆمان ئاشكرائه‌بێت و ده‌بینین له ژماره‌ی 99ی “پێشكه‌وتن”ی ساڵی 1922 ئاماژه به بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاوڵه له‌شاردا ده‌كات به‌م شێوه‌یه :
” أوله له شاردا ـ ام هفته‌یه‌ش أوله زیادی كردوه له شاری سلێمانی نزیك پانزه هزار نفوسی هیه كچی پینجصد ششصد كس بو خوكوتان چونه خسته‌خانه. ده‌بی هموكس فكر بكاته‌وه كه خۆپاراستن له اوله گرتن گلی چاكتره…”. كه‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی تێنگه‌شتنی خه‌ڵكی بو‌وه له‌كوتاندن وه‌كو پاراستنیان له‌نه‌خۆشی له‌وسه‌ره‌مه‌دا، رێژه‌ی به‌شداری زۆر كه‌م بووه‌و خه‌لكی نه‌چوون، ده‌توانین بلێین كه ئه‌م كوتانه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه چاره‌سه‌رێكی نامۆ‌و تازه‌بووه، بۆیه ده‌بینین نه‌چوون به ده‌میه‌وه. واته رۆشنبیری ته‌ندروستی كه‌م بو‌وه.
بۆ زانینی دامه‌زراندن‌و هاتنی یه‌كه‌م دكتۆر به‌شێوه‌ی فه‌رمی بۆ سلێمانی له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م‌ودامه‌زراندنی حكومه‌تی ئیراقی بۆمان ئاشكرابووه له ژماره47 هه‌فته‌نامه‌ی”ژیانه‌وه”له 5 تشرینی سانی ساڵی”1925″ هاتووه:
” هاتن ـ دكتور جناب حمدی بگ كه له مدیریت صحیه عمومه‌یه‌وه بۆ صحیه ایره تعینی تنسیب فرمورا بو رۆژی سیشمه 3 ی مانگی جاری بۆ سر وه‌زیفه تازه‌یان تشریف هیناوه‌ته سلێمانی عرز به‌خێر هاتنی اكین.”
له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تردا مامۆستا (امین زه‌كی بگ له‌كتێبی محاسبه‌ی نیابه‌ت)ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی له ساڵی”1926″حكومه‌تی ئێراقی دكتۆرێكی بۆ سلێمانی نارد‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی”20″جێگه‌ی‌و ده‌رمانخانه‌یه‌كی تیادابووه، ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه هیچ مه‌رجێكیان تیادانه‌بووه له‌بارێكی خراپدابووه.كه له‌و ساڵانه‌دا ژماره‌ی دانیشتوان 20000 كه‌س زیاتربووه.
به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدان و ئاگاداربوونی خه‌ڵكی له‌رێكخستن و دیاریكردنی كاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌و دیاریكردنی كات و نۆبه‌ی ده‌وامی خه‌سته‌خانه، هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر‌و به‌رپرسیاریه‌تی خستنه‌سه‌ر كه‌سوكاری كه‌سی ناساغ و نه‌خۆش، كه‌چۆن چۆنی سه‌ردانی نه‌خۆش و نه‌خۆشخانه بكات له‌و كاته دیاریكراوه‌دا، كه ئه‌مه جۆریك له‌رێكخستنی ئیش و كاری نه‌خۆشخانه‌و كۆمه‌ڵگه‌بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماژه ده‌كه‌ین به‌ئاگاداریه‌ك كه له‌ژماره24 هه‌فته‌نامه‌ی “ژیان”ڕۆژی 15 ته‌موزی ساڵی 1926 بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه:
” اگاداری ـ وختی معاینه نخوشی خارجی له خه‌سته‌خانه‌ی ملكی دا همو رۆژی بیجگه له جومعه بیانیان له سعات یكی عربیه‌وه هتا پینجی عربیه.خارجی ام وخته هیچ كس معاینه‌و تداوی ناكریت. نخوش مستعجل‌و مهلك له همو وختیكدا معاینه اكریت”.
هه‌ر له‌وبه‌ڵگانه‌دا هاتووه كه پابه‌ندكردنی خێزان‌و موختاری گه‌ڕه‌ك كراوه،وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان ئه‌ركبووه كه خه‌مخۆری كه‌سی نه‌خۆشبن و له‌كاتی نه‌خۆشیدا وه‌كو ئه‌ركی سه‌رشانیان پێویسته نه‌خۆشه‌كه بگه‌یه‌نه نه‌خۆشخانه، وه‌كو ئه‌وه‌ی هاتووه له:
– هەركسی له مالیا نخوشی أوله‌و یا سائر علت ساری بیت رئیسی عائله‌و مختار محله قانونا مجبورن كه دست بجی خبر به خستخانه‌و بلدیه بده‌ن هركس خبر نه‌دا به‌بی قانون تجریه اكری.”.
به‌درێژای ساڵانی سیه‌كان حكومه‌تی مه‌لیكی تاك و ته‌را دكتۆری ناردووه بۆ سوله‌یمانی، له ساڵانی چله‌كاندا له‌كۆتای جه‌نگی جیهانی دووه‌م سلێمانی دوو دكتۆری عه‌ره‌بی لێبووه كه‌خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی باش سوودیان له‌م دكتۆرانه وه‌رنه‌گرتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی وتووێژدا له یه‌ك تێ نه‌گشتوون.
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌حكومه‌ت به‌ده‌نگ داواكاری‌وپێویستی ئه‌م شاره‌وه نه‌بوون “تۆفیق وه‌هبی” ده‌ڵێت”كاتێ موته‌سه‌ریفی سلێمانی بووم داوای دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌م كرد، به‌ڵام داواكه‌م ڕه‌تكرایه‌وه، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی بوجه‌نیه، به‌ڵام كاتێك موته‌سه‌ریفی مووسڵ داوای درووستكردنی به‌ندیخانه‌یه‌كی نوێی كردووه، یه‌كسه‌ر به‌ده‌م قسه‌كانیه‌وه چون‌و پاره‌یان بۆ ته‌رخانكرد”.
له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵك به‌ناچاری سه‌رقاڵی داو‌و ده‌رمانی كورده‌واری‌و حه‌كیم‌و دكتۆری لاكۆڵان بوون، له‌و ڕۆژانه‌دا خزمه‌تگوزاری تریش وه‌ك پێویست نه‌بووه، وه‌ك ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه.
خه‌ڵكی ئاوی كارێز‌وكانی و بیریان به‌كارهێناوه بۆ خواردنه‌وه، كه هه‌ندێك له‌م سه‌رچاوانه‌ی ئاوی خواردنه‌وه مه‌رجی ته‌ندرووستی تیادانه‌بووه‌و جۆگه‌كان سه‌رنه‌گیراوبووه له‌نێوان ماڵه‌كاندا به‌كارهاتووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئاوه‌ڕۆ‌و شیوه‌كانیش سه‌ر نه‌گیراوبوون و له‌نزیك و سه‌رماڵان بو‌وه.
ئه‌وانه هۆكاری كۆبونه‌وه‌ی مێشوله‌و مێش و مه‌گه‌زی وه‌رزی بوون، كه ئه‌مه‌ش هۆكاری درووست بوون و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی بو‌وه به تایبه‌تی له‌وه‌رزی هاویندا. واته ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ نه‌خۆشی.
حكومه‌ت هیچ كاتێك چاره‌سه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌نه‌بوه‌و نه‌یكردووه بۆ هاوڵاتیان، بۆ نمونه وه‌ك بڵاوبونه‌وه‌ی مێرووی “كێچ”كه تا ساڵانی په‌نجاكان ژیانی خه‌ڵكی هه‌راسان كردووه، خه‌ڵكی شه‌و تاكو به‌یانی له‌به‌ر كێچ خه‌ویان لێ نه‌كه‌وتووه.
جارێكیان خوالێخۆشبوی باوكم بۆی گێڕامه‌وه ده‌یگوت له‌وكاتانه‌ی ژنانی گه‌ڕه‌ك ته‌نووریان داده‌خست بۆ كولێره‌ونانكردن له‌گه‌ڕه‌كدا، كه ئاگره‌كه‌یان به‌داركه‌وه ده‌نا‌و گلپه‌ی ده‌كرد‌و گڕی به‌هێزی هه‌بوو پێش نانكردنه‌كه منداڵی گه‌ڕه‌كیان كۆ ده‌كرده‌وه‌و جل و به‌رگیان له‌به‌ری منداڵه‌كان داده‌كه‌ن و ده‌یان ته‌كان به‌سه‌رئاگره‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كێچ و ئه‌سپێ هه‌ڵوه‌رێت و جل و به‌رگه‌كان پاكبێته‌وه به‌گه‌رمیه‌كه‌ی، گویمان لێ‌بوو كه‌ده‌یان ته‌كان كێچه‌كان قرچه‌قرچ ده‌سوتان و هه‌ڵده‌وەرێن ده‌یانوت چلوبه‌رگتان پاك بۆوه.
بۆ پاكبوونه‌وه‌ی نوێن”پێخه‌ف”و به‌تانی و جێگه‌ی ناوماڵ… زۆربه‌ی ڕۆژگار نوێن و راخه‌ر و جلوبه‌رگیان له‌به‌رهه‌تاو هه‌ڵده‌خست به‌ڕۆژ له‌به‌رتیشكی خۆر تاكو ئێواره ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ناوماڵیان ده‌خسته سه‌رپشت واته ده‌رگا‌وپه‌نجه‌ره‌ی ژوور كراوه‌ته‌وه بۆ چه‌ندین سه‌عات بۆ هه‌وا گۆڕكێ و پاكبونه‌وه‌ی هه‌وای ناو ماڵ، كه‌ئێستا ئه‌وانه زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌كرێت.
هه‌رخه‌ڵكی سلێمانی خۆیان خه‌مخۆری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بوون و حكومه‌تی پاشایه‌تی هیچ جۆره هاوكاریه‌كی به‌رچاوی نه‌كردوون، ئه‌گه‌رده‌سه‌ڵات “حكومه‌ت”خه‌مخۆر بووایه بۆ ئه‌م شاره زۆركارئاسانی و خزمه‌تی باشی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌یكردووه.
هه‌رخه‌ڵكی خۆیان خه‌مخۆری یه‌كتری بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێكه‌وت بازرگانێكی سلێمانی له‌به‌غداد ده‌رمانی “دی.دی.تی”ده‌بینێت و ده‌پرسێت بۆچی به‌كاردێت؟ كه‌ده‌زانێت بۆ كێچه ده‌یكڕێت و له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌شێك له‌چاره‌سه‌ری ئه‌و ڕۆژگاره.
كه‌ده‌كرا حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی ئه‌م ده‌رمانه‌یان له‌سه‌رتادا بێهێنایه و دابه‌شیان بكردایه به‌سه‌رخه‌ڵكیدا، به‌لام له‌سالانی حه‌فتاكان كه‌رتی ته‌ندروستی هێناویانه به‌سه‌ر ناوچه‌و دێهاته‌كاندا رشتویانه.
گه‌ر به‌راوردی سلێمانی به پارێزگاكانی تری ئێراق بكه‌ین ده‌بینین زۆر خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگاكانی تركراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سلێمانی پێش ئه‌وان داواكاری هه‌بووه، به‌ڵام حكومه‌ت پشتگوێی خستووه، بۆ نمونه تاكو ساڵی1944 دوو نه‌خۆشخانه له سلێمانیدا هه‌بووه. كه ژماره‌ی دانیشتوانی شار له‌و سالانه‌دا 31000 كه‌س بو‌وه، كه ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی خه‌ڵك جێگه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واوی كه‌مته‌رخه‌می حكمومه‌تی مه‌لیكی بوو بۆ سلیمانی.
ئه‌ویش بنكه‌ی ته‌ندروستی بوون یه‌كه‌میان ناوبراوه به‌خه‌سته‌خانه‌ی ناوه‌ڕاست كه شوێنه‌كه‌ی له خوار بازاڕی عه‌سری ئێستابووه، شوێنی ته‌لاری كاوه، دووه‌میان بنكه‌ی “معارف”بو‌وه به‌رامبه‌ر حه‌مامی موفتی بو‌وه، وه‌ك ده‌ڵێن زیاتر به‌ناوی ئه‌و مزه‌میده‌ی “عارف”كاری تیاكردوه ناوی ده‌ركردوه له‌لای خه‌ڵكی ره‌شۆكی، به‌ڵام بیروڕای من و راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبارانی “معاریف”لێره چاره‌سه‌ركراون بۆیه ناوی وا بڵاوبۆته‌وه، چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه له‌وه‌زاره‌تی مه‌عریف‌و پاشان په‌روه‌رده‌و به‌هه‌مئاهه‌نگی وه‌زاره‌تی ته‌ندروست كرابه “صحه مدرسی”.
وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و بواره‌دا ده‌بینین كه‌بایه‌خ به‌ته‌ندرووستی قوتابیه‌كان دراوه له ساڵی 1926، چونكه ته‌ندروستی قوتابخانه‌كان بنیاتنراوه، پاشان ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه به‌ناوی خه‌سته‌خانه‌ی “معاریف”وه ناوبراوه‌ودكتورێكی عه‌ره‌بی لێبووه چاره‌سه‌ری خه‌ڵكی كردووه له‌وباره‌یه‌وه وه‌ك له “ژیان”دا به‌مشێوه‌یه هاتووه:”. موافقت حاصل بو به معریفتی دوقتور ملكی‌و معلیمك كه‌له ته‌ره‌ف سعاده‌ی متصرفه‌وه بۆیان بنوسریت كه معاینه‌ی صحی‌و تدریسی قوتابخانه‌كانه‌وه بكری‌و موافق راپۆرت كه ئه‌وان ایده‌ن بو اصلاح احوال قوتابخانه‌كان..”.
پاشان دكتۆرێكی عه‌ره‌بی لوبنانی هاتووه، نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له‌شوێنی نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوونی ئێستابووه. پاشان به نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ناسراوه، به‌ڵام له‌شارێكی وه‌كو به‌غدا هه‌ر له‌وساڵه‌دا “ده”نه‌خۆشخانه هه‌بووه‌و 291 دكتۆری لێبووه، به‌ڵام له سلێمانی ته‌نها دوو دكتۆر هه‌بووه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ددان چه‌ند كه‌سێك له شاردا به توانا‌و سه‌لیقه‌ی خۆیان فێری ده‌رهێنان و هه‌ڵكێشانی ددان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌م و ددانیان كردوه‌و پیشه‌ی دانسازیان كردووه، زۆرجار ئه‌م كه‌سانه ئیش و پیشه‌ی تریشیان كردووه له‌گه‌ڵ دانسازیه‌كه‌یاندا، زۆرجار ددانیان له ئاڵتون و پلاتین دروستكردوه‌و دایان ناوه و تاقمی ددانیان دروستكرد‌ووه.
له ساڵانی پێشوو دانانی ددانی ئاڵتونی بۆ چاره‌سه‌ربه‌كارهاتووه، له‌شوێنی دانی هه‌ڵكێشراو‌و كه‌وتوو به‌تایبه‌تی بۆ ژنان، دانانی ددانی پلاتین بۆ پیاوان، به‌ڵام ئێستا له‌بابه‌تی فۆلكلۆر‌و گۆرانی دا بۆمان ماوه‌ته‌وه “زینه‌بێ چووت دانی زێڕه…”. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆرانی بیژانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه ده‌یڵێنه‌وه بڕواناكه‌م ئه‌وجۆره ددانه‌یان دیبێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی له ساڵی 1948دا بۆ كۆی دانیشتوانی سلێمانی ئه‌وكاته كه دانیشتوانه‌كه‌ی 43049 كه‌س بو‌وه ته‌نها نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و 5 تیمارگه‌و “6” دكتۆر هه‌بووه.
هه‌روه‌ها له‌بورای دره‌مانفرۆشی و كاری ده‌رمانخانه “صیدلی”كاتی خۆی كه به “ئه‌جزاچی”ناوبراون كه‌سێكی ئه‌رمه‌نی به‌ناوی “ئه‌سكه‌نده‌ری ئه‌جزاچی”ده‌رمانحانه‌ی هه‌بووه له‌سه‌رجاده‌ی مه‌وله‌وی له ساڵانی سییه‌كان.
كه تاكو ساڵی 1968 چوار ده‌رمانخانه له سلیمانیدا هه‌بوون كه ئه‌وانیش بریتیبوون له ده‌رمانخانه‌كانی “نوری عه‌لی،ئیسماعیل، ره‌ووف، شه‌وكه‌ت”. كه ژماره‌ی دانیشتوان له‌وساڵه‌دا “100000”سه‌د هه‌زار كه‌س بو‌وه.
ئه‌وه‌ی جیگه‌ی ئاماژه‌یه سه‌یده‌لیه‌كه‌ی نوری عه‌لی به‌رامبه‌ر بانك‌و سه‌رابوو له‌سوچی سه‌ره‌تای شه‌قامی گۆران “ئۆرزدی”بوو. ئه‌و بینایه‌ی ده‌رمانخانه‌كه‌ی “سه‌یدلیه”ی تیا‌بوو ته‌لارێكی سێ نهۆمی بوو كه به‌ناوی قه‌سره‌كه‌ی نوری عه‌لی یه‌وه ناسرابوو له‌نهۆمی زه‌مینی ده‌رمانخانه‌كه بوو كه‌دوو دوكانی ته‌نیشت یه‌ك بوون و جامخانه‌ی شوشه و داربوون و له‌به‌شی خواره‌وەی ده‌رگابوو بۆ چونه ژوره‌وه‌ی خه‌ڵكی و وه‌رگرتنی ده‌رمان.
نوری عه‌لی پێاویكی باریكه‌له‌و باڵا مام ناوه‌ندی له‌سه‌رخۆو هێمن بوو، ئه‌م پیاوه زۆربه‌ی كات عه‌ینه‌كی له‌چاوبوو چاكه‌ت و پانتۆڵێكی ڕه‌ش و شایه‌له‌ی ده‌به‌ست و كراسی سپی و بۆینباخێكی قردێله‌ی ئه‌وروپی ده‌به‌ست و كڵاویكی جۆری سداره‌ی ڕه‌شی له‌سه‌ربوو.
خزمه‌تی زۆری پێشكه‌شكردووه له‌م بواره‌دا، چونكه هه‌مووجۆره ده‌رمانێكی لابوو “سروشتی‌وپێكهاته‌ی كیمیاوی”، له‌نرخدا هه‌رزان بوو، خۆشی كه‌سێكی شاره‌زاو به‌توانابوو ده‌یتوانی ڕاسته‌وخۆ ده‌رمانی پێویست بدات به‌كه‌سی نه‌خۆش و چاره‌سه‌ری بكات …وه زۆرجار ده‌رمانی گیراوه‌ی هه‌بوو له‌بتڵی گه‌وره‌و ده‌یكرده شوشه‌ی بچوكتره‌وه، جاری واهه‌بوو خۆی شوشه‌ی نه‌بوو ده‌یوت بڕۆ شوشه‌یه‌كی پاك بێنه با ده‌رمانه‌كه‌ت بۆ تێكه‌م، شوشه‌كه چه‌ند جۆریكی هه‌بووه ده‌فرۆشرا‌و وه‌كو ئه‌وه‌ی زۆرجار ئه‌یوت 5فلس،20 فلس حه‌قی شوشه‌كه‌و 150 فلسیش حه‌قی ده‌رمانه‌كه، هه‌ندێكی شوشه‌ی ده‌رزی ئه‌مپه‌نسلین بوو كه به‌كارده‌هات و به‌تاڵ ده‌كرا ده‌شۆراو هه‌ڵده‌گیرایه‌وه یاخود شوشه‌ی شروب‌و ساردی… هه‌ندێك حه‌بی وه‌كو پاراستیۆلڵ و ئیسپرین و پرۆفین و … ده‌كرایه ناو لوله‌ی كاغه‌زی.
هه‌روه‌ها له‌بواری ده‌رمانخانه ده‌بینین دكتۆره‌ی ده‌رمانساز “نه‌وال ئیسحاق شماس عیسی”یه‌كه‌م ئافره‌تی ده‌رمانسازبووه كه له1/9/1968 ده‌رمانخانه‌ی به‌ناوی “سلێمانی”له شه‌قامی پیره‌مێرد داناوه، تاكو ئیستاش به‌رده‌وامه‌و هیوای ته‌مه‌ن درێژی‌و له‌شساغی بۆ ده‌خوازین.
ئه‌م نۆژده‌ری ده‌رمانسازه گرنگی له‌وه‌دابووه ژنان توانیویان ده‌رمانی خۆیان وه‌رگرن لای و باسی نه‌خۆشی و ده‌رده‌داری خۆیانی بۆ بكه‌ن بێ په‌رده‌و شاردنه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پیاوانیش دره‌مانیان لاكڕیووه به‌بێ جیاوازین له‌كاتی نه‌هه‌ماتی و نه‌بونیدا هاوكاری نه‌خۆشی كردووه.
هه‌روه‌ها ڕۆڵی كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌سیحی دكتۆر “نوری فه‌توحی”ده‌بینین كه‌خۆی خه‌ڵكی سلیمانی بو‌وه و له‌ساڵی1939بۆته پزیشك و له‌هه‌ڵه‌بجه دامه‌زراوه، شوێن ده‌ستی دیاربووه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی له‌و ناوچه‌یدا‌و پاشان له‌ساڵی 1943-1947 كراوه‌ته ڕه‌ئیسی سحه‌ی سلێمانی. عیاده‌كه‌ی له‌سه‌رجاده‌ی سابوونكه‌ران بو‌وه، نرخی عیاده‌كه‌ی به50فلس بو‌وه و عیاده‌كه‌ی “كلینك”ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌ی داناوه حه‌فتانه به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ربووه بۆ خه‌ڵكانی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت.
هه‌روه‌ها دكتۆر”نسوری عبدالكریم ئه‌له‌كه”له ساڵی1941-1943پزیشك بو‌وه له‌خه‌سته‌خانه‌ی سلیمانی ماڵ و عیاده‌كه‌ی له‌ته‌نیشت بازاڕی شوشه‌ی ئێستادا بو‌وه، ئه‌میش بۆ هاوكاری خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت عیاده‌كه‌ی ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه بێ به‌رامبه‌ربووه.
به‌مه‌به‌ستی زانینی نه‌خۆشیه كوشنده‌و باوه‌كانی نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه ده‌كه‌ین به‌و ڕاپۆرته‌ی كراوه له‌سه‌رهۆكاری مردن به‌نه‌خۆشی. كه‌ڕێژه‌ی مردن زیاتر به‌م نه‌خۆشیانه‌بووه له‌سلێمانی ساڵی 1952كه ژماره‌ی دانیشتوان نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار كه‌س بو‌وه:
ز جۆری نه‌خۆشی ژماره‌ی قوربانی
1- هه‌وكردن سی 69
2- مه‌لاریا 66
3- كه‌م خوێنی “انیما” 57
4- نه‌خۆشی دڵ 34
5- هه‌وكردنی گورچیله 30
6- تا 23
7- سیل 23
8- دیزینتیریا 17
9- نه‌خۆشی نه‌زانراو 264
له ساڵی په‌نجاكاندا چه‌ند دكتۆریكی خه‌ڵكی سلیمانی هاتنه ئاراوه‌و توانیان خزمه‌تگوزاری باش پێشكه‌شكه‌ن له‌م شاره‌دا، وه‌كو دكتۆر قادرشاڵی كه‌عه‌یاده‌كه‌ی له‌شه‌قامی سه‌یوان یاخوبلێین له‌به‌رخانه‌قا بو‌وه، دكتۆرجه‌مال ره‌شید، دكتۆر كه‌مال عه‌بدوڵا ناجی، دكتۆر عەب دول ڕەحمان عەبدوڵا. هه‌روه‌ها دكتۆره‌ی ژنان به‌ناوی نزیهه دلیمی كه‌به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بووه‌و دكتۆرێکی چاو هه‌بووه كه ئینگلیزبووه.
له‌ساڵی 1956 بۆ یه‌كه‌مجار نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ منداڵان درووستكراوه له گه‌ڕه‌كی چوارباخ، پاشان له ساڵی1988 نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م شوێنه‌ی ئێستای كه به‌نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید ناسێنرا، كه ئه‌م به‌ڕێزه نیوسه‌ده خزمه‌تی به ته‌ندروستی منداڵانی ئه‌م شاره‌كردووه. كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆو به‌ویژادان بو‌وه نرخی كلینكی پزیشكیه‌كه‌ی ته‌نها 5 هه‌زار دینار بووه‌و چه‌ندجاریك ئه‌مه‌شی وه‌رنه‌گرتووه، كه نرخی دكتۆره هاوشانه‌كانی ئه‌و بیست وبیست و پێنج هه‌زار دینار بوو چه‌ندین دكتۆری تر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م زانستی پزیشككیان وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م بینایه‌ی به‌كارده‌هێنرێت بۆ بینای نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له ئێستادا له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ نه‌خۆشخانه نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ شوێنی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ بو‌وه، به‌ڵام له‌به‌رنه‌بوونی ته‌لاری تایبه‌ت ئه‌م شوێنه‌یان داونه‌تێ، كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا نه‌گونجاوه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام بۆ گونجاندنی ته‌لاره‌كه له‌سه‌ربنه‌مای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزرای ته‌ندرووستی چه‌ندین جار ده‌سكاری و نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
وه‌كو ستافی ته‌ندرووستی له‌ساڵی1957 ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كه‌رتی ته‌ندرووستی و ئاودا ئیش و كاریانكردووه به 120كه‌س ئه‌ژماركراووه.كه له‌وساڵه‌دا ژماره‌ی دانیشتوان پێكهاتووه له48812 كه‌س.
هه‌روه‌ها هۆكاری مردن له‌سالی1959 به‌هۆكاری نه‌خۆشیه‌كانی مه‌لاریا گه‌شتۆته 134 كه‌س‌و به نه‌خۆشی سكچون 124كه‌س‌و به‌نه‌خۆشی به‌لهاریزیا 2كه‌س.
له‌ساڵی1959 له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی خێرخوای شاری سلێمانی “عه‌بدوڵا لوتفی”بینای خه‌سته‌خانه‌یه‌كی له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخ دروستكرد‌ووه، پاش ته‌واوبوونی كراوه به‌نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چوارباخ.
له‌ساڵی1981 بینایه‌ك بۆ قوتابخانه‌ی نه‌خۆشه‌وانی درووستكرا، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ به‌شێكی كراوه به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، پاشان له‌ساڵی 1989 كرا به‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون، له‌هه‌مانكاتا به‌شێكی شوێنی خوێندنی ئاماده‌یی برینپێچی بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی سلێمانی.
چه‌ندین بنكه‌و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی هه‌یه وه‌ك “ڕزگاری”له گرده‌كه‌ی خانوی مه‌عمه‌ل كه‌ئێستا گه‌ڕه‌كی ڕزگاریه‌و له‌ساڵی1959-1960درووستكراوه، مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی سه‌رچنار له‌ساڵی 1956 درووستكراوه له ناحیه‌ی سه‌رچنار، مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی خه‌بات له‌ساڵی شه‌ستدا درووستكراوه له‌گه‌ڕه‌كی خه‌بات و تاكو ئێستا چه‌ندین جار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه گۆڕانكاری تیاداكراوه و كه‌وتۆته به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی سه‌رشه‌قام و بادینان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه به‌هۆكاری درووست بوونی شۆڕشی كوردیه‌وه بوونی شه‌ڕ و ته‌قه و هاتنه‌ناوشاری پێشمه‌رگه شه‌و ڕۆژ له‌م گه‌ڕه‌كه‌دا هه‌بوو، ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه له‌ناوه‌راستی ساڵانی شه‌ست و پاشان ماوه‌یه‌كیش له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان كراوه به بنكه‌ی پۆلیس و باره‌گای چه‌كداری.
له‌ساڵی هه‌شتاكاندا چه‌ند جارێك پێشمه‌رگه به‌شه‌و ئه‌هاتن و ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیه‌كانیان ئه‌برد‌و پاشان حكومه‌ت پاش چه‌ند ڕۆژێك پێداویستی بۆخه‌سته‌خانه‌كه ده‌نارده‌وه، هه‌ندێكجار كارمه‌نده‌كانیان ده‌گۆڕی به‌م هۆكارانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داده‌خرا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئێستا له‌م گه‌ڕه‌كه ئه‌م شوێنه به‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر نه‌به‌ز ناونراوه‌و تایبه‌ته به‌نه‌خۆشیه‌كانی پێست، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر هه‌یه له‌خه‌بات له‌نزیك قوتابخانه‌ی 11 ئازار به‌ناوی شه‌هیدحسن خاوێی. كه ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه له سالی دوو هه‌زاردا بنیاتنراوه.
وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی خه‌ڵكی خه‌مخۆربووه‌و موڵكی خۆیان ته‌رخانكردووه بۆ بنیاتنانی كه‌رتی ته‌ندرووستی وه‌كو ئه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی “مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی عه‌لی كه‌مال”بۆ گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی و ده‌وروبه‌ری درووستكراوه‌و خاوه‌نی موڵكه‌كه عه‌لی كه‌مال خۆی به‌خشیویه‌تی به‌كه‌رتی ته‌ندروستی.
ده‌بینین كۆمه‌لێك خه‌سته‌خانه كراوه‌ته‌وه وه‌كو خه‌سته‌خانه‌ی ئابڵاخ ساڵی 1963 درووستكراوه، خه‌سته‌خانه‌ی مامۆستایان ساڵی1963 كراوه‌ته‌وه، له‌م ساڵانه‌دا ته‌نها یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌بووه ئه‌ویش نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری”جمهوری”بو‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی لیوای سلیمانی 5 نه‌خۆشخانه‌و 40 بنكه‌ی ته‌ندرووستی هه‌بووه.
له‌ڕووی ژماره‌ی پزیشكه‌وه له‌ساڵی1965دا13پزیشكی گشتی‌و3 پزیشكی ددان خزمه‌تی ته‌ندرووستیان له‌لیواكه‌دا پێشكه‌شكردووه، كه‌ئه‌م ڕێژه‌یه له‌ئاستێكی نزمدابووه. هه‌روه‌ها له‌وساڵه‌دا 3210 كه‌س له‌دایكبووه و 479كه‌س مردووه به‌هۆكار‌ونه‌خۆشی جیاواز.كه ژماره‌ی دانیشتوان له‌و ساڵه‌دا 87 هه‌زار كه‌س بو‌وه.
خه‌سته‌خانه‌ی عه‌لی ناجی كه ئه‌م بینایه له پێشدا ماڵی عه‌لی ناجی خۆی بو‌وه، پاشان له ساڵی 1975 كراوه به‌بنكه‌ی ته‌ندرووستی، هه‌روه‌ها بنكه‌ی ته‌ندرووستی براهیم پاشا ساڵی 1976 كراوه‌ته‌وه، بنكه‌ی ته‌ندرووستی چوارباخ له‌ساڵی 1978دامه‌زراوه بیناكه‌ی پێشتر ئیستشاری منداڵان بو‌وه، بنكه‌ی ته‌ندرووستی كارێزه‌وشك ساڵی1988-1989كراوه‌ته‌وه، بنكه‌ی ته‌ندرووستی زێرینۆك له‌ساڵی1999 درووستكراوه.
بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌ختیاری ساڵی 1986 دامه‌زراوه له‌گه‌ڵ دروستبوونی گه‌ڕه‌كه كه، بنكه‌ی ته‌ندروستی زه‌رگه‌ته ساڵی 1998 كراوه‌ته‌وه له خانویه‌كی به‌كرێگیراودا.
تاكوئێستا چه‌ندین عه‌یاده‌ی پزیشكی میللی هه‌یه‌وسه‌ره‌تای دامه‌زراندنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1976.هه‌روه‌ها یه‌ك خه‌سته‌خانه‌ی چاو هه‌بوو كه له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز ته‌نیشت قوتابخانه‌ی خالیدیه بو‌وه ، كه‌ئێستا ئه‌و بینایه‌ماوه، به‌ڵام وه‌كو خه‌سته‌خانه نه‌ماوه.
ئه‌و بینایانه‌ی تایبه‌ت به‌خه‌سته‌خانه‌كان “بنكه‌و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی”دروستكرابوون وه‌كو ئه‌وه‌ی “خه‌بات‌و چاوه‌كه‌وچوارباخ” دیزان و كاری بیناسازیان وه‌كو یه‌ك بوو، هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو له‌چاو ته‌لاری تر، كه به‌ده‌رگایه‌كی دوو قاپی ده‌چویته ژوره‌وه به‌راڕه‌وێك به‌ناو باخ و گوڵ و گولزارو چیمه‌ندا واته حه‌وشه له‌پێشه‌وه به پلیكانه‌ی شێوه نیو بازنه‌ی سه‌رده‌كه‌وتیت یه‌ك دوو پله له‌ژێر هه‌یوانێك كه چه‌ند ستونی ئاسنی عه‌مودی هه‌بوو پاشان ده‌چویته ژووره‌وه هۆلێكی گه‌وره چه‌ندین ده‌رگاری ژووری له‌سه‌ربوو وه‌كو ده‌رگای ژوری”ده‌رمانساز‌و برین پێچ،(ته‌داوی)، دكتۆر، كارمه‌ند، توالیت…” ته‌نها له‌په‌نجه‌ره بۆ ژوری ده‌رمانخانه‌و بلیت بڕ كه مامه‌ڵه‌ت ئه‌كرد‌و له‌ده‌رگای ئه‌م دوو ژوره كه‌س نه‌ده‌چووه ژورێ.
به‌ڵكو له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه ئیشه‌كه‌ت به‌رێ ده‌كرا. هه‌ر كه ده‌چویته ژوری یه‌كسه‌ر فه‌ڕاشه‌كه “كارگوزار”پرسیاری لێده‌كردی و رێنمای ده‌كردی چی بكه‌ی و بچێت بۆ كوێ، دایمه‌ن بۆنی دیتۆڵ و ده‌رمان ده‌هات، بیناكه پاك و خاوین بوو به‌كاشیه‌كی قیاسی 20 سم فه‌رش رێژكرابوو، به‌ره‌نگی قاوه‌یی‌وره‌نگی كاڵ هه‌موو ژورێك په‌نجه‌ره‌ی له‌سه‌رحه‌وشه‌بوو بیناكه روناك بوو واته به‌چوارده‌وری بیناكه‌دا حه‌وشه‌و باخ بوو.
دیواری “سیاجی”ده‌ره‌وه‌ی تاكو نیوه‌ی به‌ردبوو ئه‌وی تری محاجره‌ی شیش بوو بۆ سه‌ره‌وه ئێمه كۆمه‌لێك مناڵبووین پاش نیوه‌ڕوان پێش ئه‌وه‌ی حه‌ره‌سی شه‌و بێت له‌و محاجه‌ره‌یه‌وه ئه‌چوینه ژورێ‌و له‌به‌شێكیدا كه چیمه‌ن بوو یارمیان ده‌كرد چونكه سێبه‌روخۆش بوو، داری توو سنه‌وبه‌ری گه‌وره‌ی تیا‌بوو، جگه له گوڵوگوڵزاركه به‌خشت جیاكرابونه‌وه له‌چیمه‌نه‌كه…
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه بۆ ده‌رزی لێدان”شرینقه” وه‌كو ئێستا نه‌بوو سرنجی سه‌فه‌ریئاماده هه‌بێت، به‌ڵكو له‌سێتێكدابوو له ئاوی گه‌رما له‌سه‌ر ئاگر دائه‌نراو ده‌كوڵێنرا بۆ پاكژی “تعقیم”، به‌ده‌مه قه‌ل له ئاوه‌كه ده‌رده‌هێنراو ده‌به‌سترا كه ئه‌مه جۆریكی تایبه‌ت بوو به‌كارده‌هات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌كه له سرنجه‌كه ببه‌سترێت وه‌ك بروغو سه‌مونه، به‌ئیسپه‌رتۆ شوینی ده‌رزیه‌كه‌یان ده‌سڕی ئه‌وسا ده‌رزی یان ئه‌مپوله‌كه‌ت بۆ ده‌كرا ئه‌وه‌ی ده‌رزیو ته‌داویئه‌كرد ناوئه‌برا به مزه‌مید زۆرجار له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌ر به‌دكتۆر ناوده‌براو مایه‌ی ریزی كۆمه‌ڵگه‌بوو، كه‌ئه‌مانه كاری خه‌ته‌نه‌و ته‌داویی‌و ته‌قه‌ڵلیدان‌و زۆرجار چاره‌سه‌ریشیان ده‌نوسی‌و هه‌ر خۆی یان هاوكاره‌ی له‌ده‌رمانخانه‌كه ده‌رمانه‌كه‌ی ده‌دایتێ كاتێك دكتۆر نه‌بوایه.
زۆرجار كه‌سێك چاوی بئێشایه‌و ریپۆق “تراخوما”ی بكردایه یان نه‌شته‌رگه‌ری چاوی بۆ بكرایه به‌زۆری ئه‌بوایه هه‌موو رۆژێك بچیته‌وه بۆ خه‌ستخانه‌ی چاوه‌كه له‌وێ سه‌یرایان ده‌كرده‌وه‌و قه‌تره‌و مه‌ڵهه‌می چاویان بۆ تێده‌كرد‌و بۆ یان ده‌به‌ست، ئه‌وه نه‌بوو خۆی له‌ماڵه‌وه مه‌ڵهه‌می تێبكات و به‌كاریبهێنی كه‌خۆم ئه‌وه‌م دیووه له‌دراوسێ و خزمه‌كانم هه‌موو رۆژێك ئه‌بوایه ده‌ستم بگرتنایه، چونكه چاوێكیان به له‌فاف ده‌پێچا. وابزانم هه‌ر هه‌مان مه‌ڵهه‌می تیتراسایكلینی ئێستابوو كه‌ره‌نگه هه‌موو مالێك هه‌یبێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و ساڵانه‌دا هه‌ر دوو عیاده‌ی ئیستیشاری ئێواران له‌جاده‌ی پیره‌مێرد هه‌بووه كه تاقیگه‌و ده‌رمانخانه‌ودكتۆری لێ بوو.
هه‌رچه‌نده له داموده‌زگا ته‌ندرووسیه‌كاندا نه‌خۆش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت به‌نرخێكی ڕه‌مزی وه‌ك بێ به‌رامبه‌ر، به‌ڵام خه‌ڵكی شار ئه‌و ماندوبونانه‌یان له‌بیرناچێته‌وه كه‌ده‌كرێت به‌رامبه‌ریان و له‌پاش چاكبونه‌وه‌یان دیاری ده‌به‌ن و به‌ڕێزه‌وه سه‌یری دكتور‌و ستافی ته‌ندرووستی ده‌كه‌ن.
پاش تێپه‌ڕبوونی نیوسه‌ده واته له‌ساڵی 1925كه یه‌كه‌م دكتۆری حكومه‌تی ئیراقی به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربووه له‌م شاره‌دا، تاكو ساڵی1975 بایه‌خپێدانی ته‌ندرووستی له‌م شاره‌دا له‌ئاماری ساڵی 1975 دا له‌م بواره‌دا ده‌بینین گه‌ر بڕوانیه‌نه خزمتگوزاری ته‌ندرووستی له‌ساڵی 1974، ئه‌وا ده‌بینین له‌سلێمانیدا ته‌نها چوار نه‌خۆشخانه هه‌بووه. كه‌له‌وساله‌دا ژماره‌ی دانیشتوان له سه‌دو په‌نجا هه‌زار كه‌س زیاتربووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ئاماری ساڵی 1977 ژماره‌ی دانیشتوان 175413 كه‌س بو‌وه.
كه‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كان بۆ منداڵبوون‌ونه‌خۆشی منداڵان بو‌وه، “3”خه‌سته‌خانه‌كه‌ی تر نه‌خۆشخانه‌ی گشتین و “24”دكتۆر و “2”ده‌رمانخانه و 128 كارمه‌ندی ته‌ندرووستی هه‌بووه. كه له هیچ پارێزگایه‌كی ئێراقدا به‌م شێوه ستافی ته‌ندرووستی كه‌م نه‌بووه.
گه‌ر به‌راوردی ئاستی پارێزگا بكه‌ین له‌ڕوكاری بوونی داموده‌زگای ته‌ندرووستی ئه‌وا ده‌بینین كه: “1” یه‌ك مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی قوتابخانه‌كان هه‌بووه، كلینكی سه‌نته‌ری”5″ دانه هه‌بووه، یه‌كه‌ی ئه‌شعه “1”دانه‌هه‌بووه، كلینكی ئێواران 13دانه‌هه‌بووه، مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی سه‌ره‌كی 21 دانه‌و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی فه‌رعی 68دانه بنكه‌ی ته‌ندرووستی 18 دانه هه‌بووه، سه‌نته‌ری چاودێری دایكان‌ومنداڵان یه‌ك دانه هه‌بووه، بنكه‌ی ته‌ندرووستی گه‌ڕۆك1 دانه، كلینكی ئێواران 13 دانه هه‌بووه.
كاتێك له‌ڕوانگه‌ی به‌راوردی ژماره‌ی دكتۆر‌و نه‌خۆش بكه‌ین له‌سه‌رئاستی پارێزگاكه به‌پێی ستاندارتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وا ده‌بینین پێشێلكاری مافی مرۆڤ هه‌یه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ، ژماره‌ی دكتۆر وه‌ك پێویست نیه، به‌م شێوه‌یه‌ش واته پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی باش نیه، كۆی 51 دكتۆر هه‌بووه كه هه‌ردكتۆریك 10544 كه‌سی به‌ركه‌وتووه.
له كاتێكدا”8″ دكتۆری ددان هه‌بووه بۆ67217 كه‌س‌وبڕی”14″ده‌رمانخانه “ئه‌جزاخانه” “سەیدلی” هه‌بووه بۆ 38409 كه‌س. وه‌ك له‌و ئاماره‌دا ده‌بینن سلێمانی له‌كۆی 16 پارێزگای ئه‌و كاته‌ی ئێراق له پله كۆتا‌و كه‌مترین ژماره‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستیدابووه كه دكتۆر‌و ستافی ته‌ندرووستی بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكات.
له‌ژماره‌ی دامووده‌زگا ته‌ندرووستیه‌كان جگه له “نه‌خۆشخانه‌كان و كلینیكی میللی و ئێواران” كه هه‌بووه واته له117 داموده‌زگای ته‌ندرووستی ستافه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌بووه 16 دكتۆری گشتی‌و6 دكتۆری ددان‌و 2 دكتۆری ده‌رمانساز‌و 226 كارمه‌ندی ته‌ندرووستی هه‌بووه، كه 337 هه‌زاركه‌سیان بینیوه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ كردوون.
كلینكی ئێواران له‌پارێزگای سلێمانی “4”دانه هه‌بووه كه “5”دكتۆر‌و”2″ دكتۆری ددان‌و “9 “كارمه‌ندی ته‌ندرووستی له ساڵێكدا 7 هه‌زاركه‌س سه‌ردانی كردوون.
كلینكی میللی له سلێمانیدا “1”دانه هه‌بووه و ستافه‌كه‌ی پێكهاتووه له “2”دكتۆر و “1”دكتۆری ددان و “5”كارمه‌ندی ته‌ندرووستی هه‌بووه‌و 15 هه‌زار نه‌خۆشیان بینیوه.
وه‌ك به‌راوردكاری پارێزگاكانی تر به‌م شاره ئه‌وا ده‌بینین ژماره‌ی كلینكه‌كان و دكتۆره‌كان له هه‌موو پارێزگاكانی تری ئێراق كه‌متره‌بووه، به‌هه‌مان شێوه ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانیش كه‌متره له‌چاو پارێزگاكانی تر. ئه‌مه‌یان خۆشبه‌ختانه خه‌ڵكی ته‌ندرووست باش بوون، یاخود بڕوایان به‌و نه‌خۆشخانانه نه‌بووه سه‌ردانیان نه‌كردوون.
كه ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكاریك هه‌یه یان خه‌ڵكی له‌ش ساخ بوون یاخود كاریگه‌ری شۆڕش و كاره‌ساتی ئه‌و ساڵه‌یه خه‌ڵكی نه‌چوونه‌ته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد له سلێمانیدا ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ چووه‌ته شیوه‌كانه‌وه‌و ئه‌م شیوانه‌ش له به‌شی دامێنی شاردا سه‌رنه‌گیراوبوون، تاكو ساڵانی هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌كان. یاخود به‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی وه‌كو شاراوه‌نی و سه‌ركارێز‌و جوله‌كان و ئابڵاخ‌و… ڕۆشتووه‌و تا گه‌شتۆته تانجه‌رۆ لێره‌وه دروستبوونی چه‌ندین مێشووله هاتۆته ئاراوه، ئه‌م مێش و مه‌گه‌زانه له وه‌رزه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه له‌ناو شاردا وه‌كو مێشووله‌ی “سوبربكتس، بولكاریموس، كلافیجیر،سكروفی…”.
بۆچاره‌سه‌ری ئه‌و مێشووله‌و جانه‌وه‌رانه ئوتمبیلی تایبه‌ت وه‌ك ناوده‌برا به‌دوكه‌ڵی مێشه‌كه به كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕا له‌وه‌رزی به‌هاروهاوین بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر له 20 ڕۆژی هه‌ر مانگێكدا واته چه‌ند ڕۆژ جارێك گه‌ڕاوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا به دووكه‌ڵی مێشكه ناوده‌برا ئوتومبیلێك په‌مپێكی هه‌وای ڕاده‌كێشا كه‌په‌مپه‌كه به‌گازئویل كاری كردوه‌و توانای بڵاوكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كیمایاوی”دایزبنون”بوو، كه‌ڕه‌نگی سپی‌وخۆڵه‌مێشی بوو بڵاوده‌بوه‌وه به‌ناو هه‌وادا‌و بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك كه‌س به‌رده‌می خۆی نه‌ده‌بینی له‌كۆڵانه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش بۆ له‌ناوبردنی مێش و مێشووله‌و بۆگه‌نی شیوه‌كان بوو… ئه‌م ئامێری بڵاوكردنه‌وانه سه‌ر به‌یه‌كه‌ی خۆجێی بوون‌و تاكو سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕا به‌ناوكۆڵانه‌كاندا كه ئه‌م دوو كه‌ڵی مێشه بۆخۆی بیره‌وه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ مندالانی ئه‌و سه‌رده‌مه.