ڕۆڵی کورد لە ناو کۆمەڵگەی میسری
په‌یوه‌ندی نێوان کورد و میسر، په‌یوه‌ندیێکی دێرینه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی میتانی و میسرییه دێرینه‌کانی دەورانی ده‌سه‌ڵاتداری فیرعه‌ونه‌کانی میسر، که ئه‌وه‌ش بە ژن و ژنخوازی له نێوان خانه‌واده‌ی پادشایه‌تی میتانییه‌کان و فیرعه‌ونه‌کانی میسر هاتووه‌ته کایه‌وه.
چه‌ند شازاده خاتوونێکی خانه‌دانی شاهانه‌ی میتانی هاوسه‌رییان له‌گه‌ڵ چه‌ند فیرعه‌ونێکی میسری ئه‌نجام دواه که یه‌کێک له‌وانه شاژنه نفرتیتی بووه. شاژنه نفرتیتی له‌گه‌ڵ ئه‌خناتۆن (ئاموون حوتپی چواره‌م) (1353-1336پ.ز)ی فیرعه‌ون میسری دێرینی هاوسه‌ریدا هه ستا به به‌رپا کردنی شۆڕشێکی دینی له میسری دێریندا که تا ئه‌و کاته میسری دێرین په‌یڕه‌ویان له بتپه‌رستی واتا فره خواوه‌ندی ده‌کرد.
شاژنه نیفرتیتی به هاوکاری و یارمه‌تی ئه‌خناتۆن (ئاموون حوتپی چواره‌م) (1353-1336پ.ز)ی هاوسه‌ری، توانیی دینی میسره دێرینه‌کان له بتپه‌رستییه‌وه بگۆرێ بۆ یه‌کتاپه‌رستی دینی زه‌رده‌شتی.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دینی ئیسلام له کوردستان و میسر کە ئه‌وه‌ش بووه هۆی کۆچی ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردان بۆ وڵاتی میسر، ئه‌وه بوو کورده هاتووه‌کان بۆ میسر چه‌ندان که‌سایه‌تی ناوداریان تێدا هه‌ڵکه‌وتووه وه‌کو (میر ئه‌حمه‌د کوڕی زووحاک)سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر بووه له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی فاتیمی قاهربیللا (مه‌عد مه‌عزبیللا) (953-975ز)توانی هێرشی سوپای ده‌وڵه‌تی بێزنتییه‌کان بۆ سه‌ر قه‌ڵای ئافامیا له نزیک رووباری عاسی له شارۆچکه‌ی سوقایلبییه له پارێزگای حه‌مای سوریای ئێستا تێکبشکێنێت.
هه‌رووه‌ها که‌سایه‌تیەکی تری کورد به ناوی (ئه‌بو حه‌سه‌ن کوڕی سه‌یفه‌دین عه‌لی کوڕی سالار) سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر بووه له نێوان ساڵانی (1148-1152ز) له سه‌رده‌می هه‌ردوو خه‌لیفه که ئه‌وانیش خه‌لیفه حافزله‌دین الله (1130-1149ز)و خه‌لیفه زافیزه‌دین الله (1149-1154ز)که دوو خه‌لیفه‌ی دەوڵەتی خه‌لافه‌تی فاتیمی بوون له میسر. ئه‌بو حه‌سه‌ن کوڕی سه‌یفه‌دین عه‌لی کوڕی سالار له خانه‌وادەیەکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان بووه که توانی سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کانی قاهیره ئاوه‌دان و نۆژه‌ن بکاته‌وه و قوتابخانه‌یەکی شافیعی له شاری ئه‌سکه‌نده‌رییه دروستکردووه، هه‌روه‌ها دوره‌ی ئه‌سه‌دین شێرکۆ کوڕی شازی ئه‌یوبی و برازاکه‌ی به ناوی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی له ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی فاتیمی میسر، ئه‌سه‌دین شێرکۆ کوڕی شازی ئه‌یوبی سه‌رۆک وه‌زیرانی میسربووه له‌نێوان (25-2-1169 تا 23-3-1169)، دواتر سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی (1169-1171ز)وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر شوێنی گرته‌وه لە سەردەمی خەلافەتی خەلیفە عازیدەدین اللە (1171_1160ز)و دواتر ئه‌وه بوو له ساڵی (1171ز) کۆتایی هێنا به ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی فاتیمی و ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی له هه‌مان ساڵدا دامه‌زراند.
سوڵتان سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی (1171-1193ز)یه‌که‌م سوڵتانی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی بوو، ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی له میسر تا ساڵی (1252ز)فه‌رمانڕه‌وایی کردووه که له‌و ماوه‌یەدا نزیکه‌یی (9) سوڵتانی ئه‌یوبی فه‌رمانڕه‌واییان کردووه.
له دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی له میسر له ساڵی (1252ز)ئه‌وه بوو ده‌وڵه‌تی مه‌مالیکه‌کان دامه‌زرا که له‌نێوان ساڵانی (1252-1517ز)فه‌رمانڕه‌واییان له میسرکردووه و چه‌ندان که‌سایه‌تی کوردی له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌وریان هه‌بوو، وه‌کو حوسێن ئه‌لکوردی یه‌کێک بووه له ژه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازییه‌کانی ده‌وڵه‌تی مه‌مالیکه‌کانی میسر له سه‌رده‌می سوڵتان ئه‌شره‌ف قانسوه غوری چه‌رکه‌سی (1501-1516ز)بیست و سێیه‌مین سوڵتانی ده‌وڵه‌تی مه‌مالیکه‌کانی میسربووه، میر حوسێن ئه‌لکوردی حاکمی ناوچه‌ی جه‌دده بووه له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌م، له هه‌رێمی حیجازی ئێستا‌ی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه که ئه‌و سه‌رده‌مه ناوچه‌که سه‌ر به ده‌وڵه‌تی مه‌مالیکه‌کانی میسر بوو ، حوسێن ئه‌لکوردی له جه‌نگی ده‌ریایی چاوڵ له ساڵی (1508ز)توانی هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئیمپراتۆریای پرتوگاڵ بشکێنێت و دواتر له جه‌نگی ده‌ریایی دیو (1509ز)به دیل گیرا.
له سه‌ردمی نوێ‌دا چه‌نده‌ها که‌سایه‌تی کوردی له میسر له زۆربه‌ی بواره‌کاندا ده‌رکه‌وتن وه‌کو (شێخ مه‌حمه‌د عه‌بده زانای ئیسلامی، شاعیر و نووسه‌ر قاسم ئه‌مین ، ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی مه‌حمود عه‌باس عیقاد، میری شاعیران ئه‌حمه دشوقی، قورئانخوێنی ناودار عه‌بدولباست عه‌بدولسه‌مه‌د، عه‌لی به‌درخان گه‌وره ده‌رهێنه‌ری میسری و سوعاد حوسنی و خۆشکەکەی و فەرید ئەترش و چه‌ندانی که‌سایه‌تی تری کوردانی میسر)، هه‌روه‌ها له ئێستا‌دا ژماره‌ی کورد له میسرنزیکه‌ی (6.000.000)که‌سه بەپێی گوتەی کۆنسڵی میسر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وی (محەمه‌د عه‌لی پاشا)لە میسر
ئه‌وه‌ی لێرەدا مه‌به‌ستمانه باسی بکه‌ین، بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وی (مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا) (1805-1953ز)یه، که ئه‌وه‌ش سەرچاوەکەی لە خودی زمانی شازاده‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وی (مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا)که ناوی شازاده مه‌حمه‌د عه‌لییه وەرگیڕاوە. یەکێک بووە لە نه‌وەکانی مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا بووه ، له ساڵی (1949ز)دا له ئاهه‌نگێکدا به‌بۆنه‌ی (144) ساڵه‌ی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وی(مه‌حمه‌دعه‌لی پاشا)بۆ ته‌ختی پادشایه‌تی میسر سازکرابوو، باسی کردووەو هەرووەها له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ گۆڤار‌ێکی میسری به‌ناوی گۆڤاری (مەنسوور)له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ئه‌ڵێت: “نه‌ژادی ئه‌وان له کوردانی شاری دیاربه‌کر (ئامه‌د)ی ناوەندی پارێزگای دیاربەکر (ئامەد)ی باکووری کوردستانن”.
بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وی (مه‌حمه‌دعه‌لی پاشا) بنه‌ماڵەیەکی به‌ناوبانگ و ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتی میسر بوون کە له نێوان ساڵانی (1805-1953ز)دا بووە، ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رکه‌سایه‌تیەکی کوردی ئامه‌د (دیاربه‌کر)له باکووری کوردستان به ناوی ئیبراهیم ئاغا، به‌ڵام هه‌ندێک سه‌رچاوه ده‌ڵێن که بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وی (مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا)به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵکی وڵاتی ئه‌لبانیای ئه‌وروپان، به‌ڵام له ڕه‌سه‌ندا کوردن و کاتێک شۆڕشێک له وڵاتی ئه‌ڵبانیا هه‌ڵگیرسا ئه‌وه بوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی هێزێکی گه‌وره‌ی بۆسه‌رکوتی شۆڕشه‌که نارد که یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی هێزه‌که ناوی ئیبراهیم ئاغا بوو که دە‌کاته باوکی مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا.
ئیبراهیم ئاغا له شاری کاڤالا (قوڵه)له هه‌رێمی مه‌کدۆنیای خۆرهه‌ڵات و تراکیا له وڵاتی گریک (یۆنان)ی ئێسته نیشته‌جێ بووه و هه‌ر له‌وێش ژن ده‌هێنێت و مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا له‌دایک ده‌بێت له ساڵی (1769ز)دا. له ساڵی (1883ز)که ته‌نها ته‌مه‌نی چوارده ساڵ بوو، باوکی کۆچی دوایی کرد‌و ئیتر په‌یوه‌ندی به سوپای دەوڵەتی عوسمانییه‌کانه‌وه کردووە و بووه‌تە سه‌رباز و له ساڵی (1799ز) به‌شداری له جه‌نگی ئه‌بوقیر کرد، که له نێوان سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سوپای ئیمپراتۆریای فه‌ره‌نسا به سه‌رکردایه‌تی ناپلیۆن پۆناپارت و له ئه‌نجامدا سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی شکستی هێنا، دواتر له ناو سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی پله‌ی بەرز کرایه‌وه‌و له ساڵی (1801ز)به سه‌رکردایه‌تی هێزێکی ده‌وڵه‌تی عوسمانی چووه ناو میسر به‌مه‌به‌ستی به ده‌رنانی هێزه فه‌ره‌نسییه‌کان له‌و وڵاته و دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی میسر له ده‌سه‌ڵاتی والی میسر که خۆرشید پاشا بوو بێزاربوون و ئه‌وه بوو مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا (1805-1848ز) خۆرشید پاشای له والییه‌تی میسر لادا و خۆی بووه والی میسر.
له ساڵی (1807ز) سوپای به‌ریتانیا به سه‌رکردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لیسکه‌نده‌ر ماککینزیی فرایسر هێرشی کرده سه‌ر میسر، به‌ڵام سوپای میسر به سه‌رکردایه‌تی مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا (1805-1848ز)به‌ڕه‌نگاری ئه‌و هێزه بوونه‌وه‌و توانیان شکستیان پێبهێنن، به‌وه‌ش ڕێزی مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا (1805-1848ز)له لای سوڵتان مسته‌فای چواره‌م (1807-1808ز)سوڵتانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌رزبووه.
ئیتر ده‌ستی کرد به چاکسازی له هه‌موو بواره‌کاندا وه‌کو کشتوکاڵ و ئاوه‌دانکردنه‌وه و په‌روه‌رده و فێرکردن، به‌وه‌ش میسر پێشکه‌وت و هه‌روه‌ها گرنگێکی تایبه‌تی دا به بواری سه‌ربازی، ئه‌وه بوو چه‌ندان پسپۆری بیانی سه‌ربازی هێنا بۆ مه‌شقکردنی سوپای میسر.
ئیبراهیم پاشای کوڕی کرده سوپاسالاری سوپای میسر و له ساڵانی (1811ز) و (1816ز)و (1818ز) هێرشی کرده سه‌ر شانشینی یه‌که‌می سعودیه و کۆتایی به‌و شانشینه هێنا و له نێوان ساڵانی (1820-1824ز)سوپای میسر به سه‌رکردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ئیبراهیم پاشا (1847ز)هێرشی کرده سه‌ر وڵاتی سودان و داگیری کرد‌و کردیه به‌شێک له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
کاتێک شۆڕشی سه‌ربه‌خۆیی یۆنانییه‌کان به دژی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان به‌رپابوو، ئه‌وه بوو به هانای سوڵتانی عوسمانییه‌کان چوو و هێرشی کرده سه‌ر شۆڕشگیرانی یۆنانی، له سه‌ره‌تادا توانی سه‌رکوتی شۆڕشگێرانی یۆنانی بکات، به‌ڵام به‌هۆی یارمه‌تی هێزه‌کانی ئیمپراتۆریای به‌ریتانیا و ئیمپراتۆریای فه‌ره‌نسا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قه‌یسه‌ری بۆ شۆڕشگێرانی یۆنانی، ئه‌وه بوو هێزه‌کانی سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی شکستی هێنا و هه‌روه‌ها سوپای میسرله شه‌ڕی یۆنان کشایه‌وه و یۆنان له ساڵی (1832ز) سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تای تێکچوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولاو شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قه‌یسه‌ری له نێوان ساڵانی (1828-1829ز)به‌رپا بوو و مه‌حمه‌دعه‌لی پاشا یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌دا به‌مه‌ش به ته‌واوی په‌یوه‌ندی نێوان میسر و ده‌وڵه‌تی عوسمانی تێکچوو، ئه‌وه بوو شه‌ڕی یه‌که‌می عوسمانی و میسری به‌رپابوو له وڵاتی شام و ئه‌نادۆڵ له نێوان ساڵانی (1831-1833ز)و سه‌رئه‌نجام سوپای میسر له شه‌ڕه‌که سه‌رکه‌وت و میسر سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێناو ناوچه‌ی شام بووه به‌شێک له ده‌وڵه‌تی میسر و په‌یماننامه‌ی کۆتاهیه له نێوانیاندا واژۆ کرا له ساڵی (1833ز)، که ئه‌وه‌ش له‌و کاتەدا بوو میر مه‌حمه‌د پاشا (1826-1837ز)میری میرنشینی سۆران لە هەرێمی باشووری کوردستان شۆڕشی سه‌ربه‌خۆیی له دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌رپا کرد بوو و هه‌رووه‌ها په‌یوه‌ندی به ئیبراهیم پاشا سوپاسالاری سوپای میسرکرد و میر مه‌حمه‌د پاشا (1826-1837ز)میری میرنشینی سۆران چه‌ندان کاروانی مه‌ڕ و ماڵاتی ڕه‌وانه‌ی میسرکرد و له به‌رامبه‌ردا میسرییه‌کان چه‌ک و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازییان بۆ میرنشینی سۆران ڕه‌وانه‌کرد.
له ساڵی(1839ز)له شه‌ڕی نه‌سبین له باکووری کوردستان سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی له به‌رامبه‌ر به سوپای میسری به سه‌رکردایه‌تی ئیبراهیم پاشا شکستی هێنا و چه‌ندان گه‌شتیگه‌لی عوسمانی که‌وته ده‌ست میسرییه‌کان، به‌ڵام به‌هۆی دژایه‌تیکردنی به‌ریتانییه‌کان و ڕووسییه‌کان و فه‌ره‌نسییه‌کان بۆ دەسەڵاتی مه‌حمه‌د عه‌لی پاشای میسرئه‌وه بوو ده‌سه‌ڵاتی لاواز بوو.
ئه‌وه‌ش وایکرد له ساڵی(1840ز)په‌یماننامه‌ی له‌نده‌ن له نێوان ده‌وڵه‌تی میسر له لایه‌ک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئیمپراتۆریای به‌ریتانیا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قه‌یسه‌ری و ئیمپراتۆریای نه‌مسا_مه‌جه‌ر له‌لایه‌کی تر واژۆکرا به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا ته‌نها له سنووری میسر سنووردارکرا و وڵاتی شام و ئه‌و ناوچانه‌ی که له ده‌وڵه‌تی عوسمانی داگیری کرد بووه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا له ساڵی (1848ز)کۆچی دوایی کرد و کوڕه‌که‌ی ئیبراهیم پاشا (1848ز)بوو شوێنی گرته‌وه و ئەوەش لە هەمان ساڵدا کۆچی دوایی کرد.
له سه‌رده‌می خه‌دیۆی مه‌حمه‌د تۆفیق پاشا (1879-1892ز)سوپای به‌ریتانیا به سه‌رکردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ گارنیتت ویللیسلیی له ساڵی(1882ز)هێرشی کرده سه‌ر وڵاتی میسر، به‌ڵام سوپای میسر به سه‌رکردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د عورابی به‌ڕه‌نگاریان بووه به‌ڵام شکستی هێنا له چه‌ند شه‌ڕێکدا وه‌کو جه‌نگی تۆپبارانی کردنی شاری ئه‌سکه‌نده‌رونه و جه‌نگی کفرده‌وار و قه‌سساسین و ته‌ل کبیر، به‌وه‌ش میسر داگیرکرا و دواترخرایه ژێر پارێزگاری به‌ریتانیا تا ساڵی (1952ز)و هه‌رووه‌ها که‌ناڵی سوێس به‌شێکی گه‌وره‌ی کرایه موڵکی به‌ریتانیا و هه‌رووه‌ها بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وی (مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا)له ده‌سه‌ڵات مانه‌وە و له ساڵی (1936ز)به ته‌واوی که‌ناڵی سوێس کرایه موڵکی به‌ریتانیا به پێی په‌یماننامه‌ی میسری_به‌ریتانی لە ساڵی (1936ز).
له ڕێکه‌وتی (26_2_1952)شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ئاگریه‌کی گه‌وره هه‌ڵگیرسا له سه‌ره‌تادا چه‌ندان کارگه سوتان و دواتر نزیکه‌یی (700)دوکان و سینه‌ما و کۆگای بازرگانی له چه‌ند کاتژمێرێک سوتان و هه‌رووه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک به هۆیه‌وه سوتان و هێزه‌کانی به‌ریتانیاش به هۆی ئاگره‌وه زیانی گه‌وره‌یان به‌رکه‌وت.
له ڕێکه‌وتی (23_7_1952)بزوونته‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازانی میسر بە سه‌رکردایه‌تی هه‌ر یه‌که له مه‌حمود نه‌جیب (1953-1954ز)و عه‌بدوڵناسر (1954-1970ز)و مه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سادات (1970-1981ز)هەر سێ سەرۆکی یەک بە دوای یەکی کۆماری میسر کوده‌تایه‌کی سه‌ربازیان کرد و ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا له میسر نه‌ما و هه‌رووه‌ها له ڕێکه‌وتی (18_6_1953)به یه‌کجاری بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وی (مه‌حمه‌دعه‌لی پاشا)له ده‌سه‌ڵات دوور خرانه‌وه ، و وڵاتی میسر له شانشینیه‌وه گۆڕا به کۆماری و مه‌حمود نه‌جیب (1953-1954ز)بووه یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری میسر.
ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وی (مه‌حمه‌دعه‌لی پاشا) (1805_1953ز): 148 ساڵ:
یه‌ک/ سه‌رده‌می والییه‌تی (1805_1867ز) 62 ساڵ:
1- مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا (1805_1848ز) 42 ساڵ و 2 مانگ.
2- ئیبراهیم پاشا (1848ز) 7 مانگ و 6 ڕۆژ.
3- عه‌باس حه‌لیمی پاشای یه‌که‌م (1848_1854ز) 5 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ.
4- مه‌حمه‌د سه‌عید پاشا (1854_1863ز) 9 ساڵ.
5- ئیسماعیل پاشا (1863_1867ز) 4 ساڵ وه‌کو والی.
دوو/ سه‌رده‌می خدیۆی(1867_1914ز) 47 ساڵ:
5- ئیسماعیل پاشا (1867_1879ز) 12 ساڵ.
6- مه‌حمه‌د توفیق پاشا (1879_1892ز) 13 ساڵ.
7- عه‌باس حه‌لیمی پاشای دووه‌م (1892_1914ز) 22 ساڵ.
سێ/ سه‌رده‌ومی سوڵتانیه‌تی (1914_1922ز) 8 ساڵ:
8- حوسێن کامیل (1914_1917ز) 3 ساڵ.
9- فوئادی یه‌که‌م (1917_1922ز) 5 ساڵ.
چوار/ سه‌رده‌می پادشایه‌تی (1922_1953ز) 31 ساڵ.
9- فوئادی یه‌که‌م (1922_1936ز) 14 ساڵ.
1- فارووقی یه‌که‌م(1936_1952ز) 16 ساڵ.
11- فوئادی دووه‌م/ کۆرپه‌ڵه (1952_1953ز) 1 ساڵ.
سه‌رچاوه:
1_ نۆیل باربه‌ر: فه‌رمانڕه‌وایانی قۆچی زێرین/ له سوڵتان سلێمانی قانوونییه‌وه تا ئه‌تاتورک-وه: ڕێبوار که‌ریم وه‌لی-هه‌ولێر2001ز.
2_ ڕه‌شید شێخ عه‌بدوڵڕه‌حمان: مێژووی زاگرۆس-هه‌ولێر2001ز.
3_ خه‌سره‌و گۆران: کوردستان له میژوودا چاخه کۆنه‌کان(100هه‌زارساڵ پ.ز-400ی زایین)-وه: ئاسۆکه‌ریم-هه‌ولێر2001ز.
4_ یاسین صابرصاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
5_ عه‌لی که‌ندی: فه‌رهه‌نگی ڕوواوه‌کانی کوردستان و،وڵاتانی جیهان-هه‌ولێر2005ز.
6_ بریندا سمیس: میسری فیرعه‌ونه‌کان-وه: یادگارحه‌مه‌غه‌ریب-سلێمانی2007ز.
7_ فلییف فایدنبرگ: نه‌فره‌تی فیرعه‌ونه‌کان-وه: عه‌بدولخالید سابیر-سلێمانی2007ز.
8_ کامه‌ران مه‌حمه‌د حاجی: کوردستان له بازنه‌ی کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا1800_1900-هه‌ولێر2007ز.
9_ سه‌ید که‌مال ئیبراهیمی: کوردستان پێش له ڕووخانی نه‌ینه‌وا-سلێمانی2008ز.
10_ ئه‌رلۆند توینبی: مێژووی مرۆڤایه‌تی-وه: دڵشاد عه‌بدوڵڵا وه‌سانی-هه‌ولێر2010ز.
11_ د.یوسف العش: عه‌باسییه‌کان/ مێژووی سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت-وه: رووپاک خدر حه‌مه‌د-هه‌ولێر2010ز.
12_ د.ئه‌حمه‌د موختار العبادی: مێژووی ئه‌ییووبی ومه‌ملوکیه‌کان-وه: نیهادجه‌لال حبیب الله-هه‌ولێر2010ز.
13_ د.فه‌رهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز_1932ز- هه‌ولێر2011ز.
14_ سۆران حه‌مه ڕه‌ش: کورد کێیه؟-له‌نده‌ن2013ز.
15_ عومه‌ر ئیسماعیل مارف: تۆماره‌کانی مێژوو-سلێمانی2013ز.
16_ د.مه‌حمه‌د ته‌قوش: عوسمانییه‌کان/ له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌وه تا کوده‌تا به سه‌ر خه‌لافه‌تدا-وه: نه‌ریمان خۆشناو و مه‌سته‌فا سه‌ید مینه-هه‌ولێر2014ز.
17_ که‌لسومه جه‌میل عبدالواحید: مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک-هه‌ولێر2015ز.
18_ مه‌حمه‌د سه‌هیل طه‌قوش: مێژووی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی-وه: هێمن ئه‌حمه‌د-هه‌ولێر2015ز.
19_ د.موفید زه‌یدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی مه‌مالیکه‌کان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
20_ گۆڤاری رۆشنبیری نوێ: نیڤه‌رتیتی بووکێکی هه‌وارگه‌ی کورده‌واری-ن: نادیار ، ژ/109 ، ساڵی1986ز.
21_ گۆڤاری ده‌نگی ئافره‌ت: بابه‌ت نادیار-ن: نادیار ، ژ/16 ، ساڵی1998ز.
22_ گۆڤاری ڕامان-به‌شی مێژوو: ده‌وڵه‌تی میتانی (1595_1162پ.ز) و کاریگه‌ریی ئایینی کورد له سه‌ر شۆڕشی ئه‌خناتوون– ن: حه‌سه‌ن مه‌حموود حه‌مه‌که‌ریم ، ژ/39 ، ڕێکه‌وتی(5_9_1999).
23_سایتی ده‌نگه‌کان-کورد له میسر له ئه‌ییوبیه‌کانه‌وه بۆ مه‌حمه‌د عه‌لی پاشا-ن: هه‌یسم موزاحیم-وه: تاهیرعوسمان.