• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئازار 30, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئێمە هەین…

    مەستی خەونی ڕووخان

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

  • شــیکار
    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی سێیەم

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی شــیکار

تێگەیشتن لە سیاسەتی ئیمارات: بەشی یەکەم

ڕەنج نەوزاد لەلایەن ڕەنج نەوزاد
كانونی دووه‌م 29, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
تێگەیشتن لە سیاسەتی ئیمارات: بەشی یەکەم
0
هاوبەشکردنەکان
3
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
ئەم تێگەیشتنە هەڵەیە؛ بە گشتی باڵی بەسەر نوخبەی سیاسی و ئەکادیمی و میدیا و ڕۆشنبیران کێشاوە. لەوانەیە هۆکارێکی ئەوە بێت، کە مرۆڤی کورد، مرۆڤێکی بێ دەوڵەتە، ئەزموونی لاوازە لە یاری دەوڵەتان. بۆیە تێگەیشتن لە سیاسەتی دەوڵەتێکی وەک “ئیمارات”، کە لە ڕووی کولتووری و جوگرافی و فکری و ئابوورییەوە لە ئێمە نزیکترن بە به‌راورد بە دەوڵەتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا، سوودێکی گەورەی دەبێت، چونکە دەتوانین لە ئەزموونی ئەوانەوە فێر بین، کە لە خۆمانەوە نزیکن، بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی هەر دەوڵەتێک، یەکێ لە دەروازە و میتۆدە گونجاوەکان ئەوەیە کە بزانرێت ئەو دەوڵەتە ئامانج و، ویستە سەرەکییەکانی چین؟ هەر وەها ترسە سەرەکیەکانی چین؟ یاخود دۆستە نزیکەکانی کام دەوڵەتانەن و دووژمن و نەیارە سەرەکیەکانی کامانەن؟.

گەیشتن بە خواست و بەرژەوەندییە سەرەکییەکان و دوور کەوتنەوە لە مەترسی و زیانەکان، دوو پاڵنەری سەرەکی دەوڵەتن، لێردەدا تا ڕادەیەک بەم میتۆدە سیاسەتی ئیمارات شیدەکەینەوە، سیاسەتی “ئیمارات” سێ پایە، یان سێ پاڵنەری سەرەکی هەیە، دانەیەکی دەتوانین ناوی بنێین “سیاسەتی بەندەر” کە بەشێکە لە ئابووری شین، دووەمی سیاسەتی دژایەتی و، سەرکوتکردن و، ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی “ئیسلامی سیاسی” لە هەر شوێنێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لە جیهانیش.

سێیەم، ترس لە “ئێران” و هەژموونی بەسەر ناوچەکەدا، سەبارەت بە “سیاسەتی بەندەر”، یەکێ لە پاڵنەرە هەرە سەرەکییەکانی هەڵسوکەوت و سیاسەتی “ئیمارات” بریتییە؛ لە کۆنترۆڵکردنی زۆرترین بەندەرە دەریایی و ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنانەت هەوڵدەدات ئامادەیی هەبێت لە زۆربەی بەندەرە گرنگەکانی جیهان، لەم ڕووەوە سەرکەوتنی گەورەشی بەدەست هێناوە.

“ئیمارات” لە ئێستادا لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی خۆیەوە (موانئ دبی العالمیە- DP World) ئامادەیی هەیە لە بەڕێوبردنی زیاد لە ٧٠ بەندەر لە جیهاندا، لە شەش کیشوەر، بۆ نموونە؛ ئامادەیی هەیە لە ئیدارەکردنی هەندێ بەندەر لە (چین و کۆریا، مۆزەمبیق و سه‌نیگال، ئەڵمانیا و فەرەنسا، کەنەدا و ئوسترالیا،  دۆمینیکان، پاکستان و، هیند و، ڤێتنام).

“ئیمارات” چەن ساڵێکە لە “یەمەن” دەجەنگێت لە ڕێگەی هێزی سەربازی خۆی و بەکرێگیراوەکانی، پارەیەکی زۆر لەو پێناوە خەرج دەکات، چونکە “یەمەن” لەو وڵاتانەیە کە گرنگییەکی گەورەی هەیە لەو ڕووەوە، شەش بەندەری نێودەوڵەتی هەیە بۆ گواستنەوەی شمەک و، سێ بەندەری تر بۆ گاز ونەوت، هەشت بەندەری ناوخۆش، “یەمەن” لەو دەوڵەتانەیە کە هاوسنوورە بە گەرووی (باب المندب)، بەندەرەکانی “یەمەن” دەڕواننە سەر دەریای سوور و دەریای عەرەب، کە بەشێکە لە ئۆقیانووسی هیندی. ئۆقیانووسی “هیندی” ڕێگای سەرەکی کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکانە لە جیهاندا، “یەمەن” لە ڕووی جیۆپۆلەتیک-ەوە؛ بە یەکێک لە گرنگترین وڵاتەکانی ناوچەکە و جیهانیش دادەنرێت، لە ئێستادا ژمارەیەک لە گرنگترین بەندەرەکانی “یەمەن” لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیماراتە (دوای هاتنی بایدن وا بڕیارە جەنگی یەمەن کۆتایی پێبێت و، ئیماراتیش بکشێتەوە لە یەمەن، بەڵام ئیمارات لە ڕێگەی بەکرێگیراو و هاوپەیمانییە یەمەنیەکانیەوە هەژموونی دەمێنێتەوە لە یەمەن).

پێش ڕووخاندنی “عەلی عەبدوڵا ساڵح”ی سەرۆکی یەمەن، بەندەری “عەدەن” کە لە گرنگترین بەندەرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیشە، بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ بەرێوەبردنی درا بوو بە کۆمپانیاکەی ئیمارات، بەڵام دوای ڕووخاندنی “ساڵح”، ئەو ڕێكکەوتنامەیە هەڵوەشایەوە.

“ئیمارات” دەیەوێت ئەو ڕێکكەوتننامەیە زیندوو بکاتەوە، یاخود ڕێ نەدات بەندەرەکانی “یەمەن” کار بکەن، واتە؛ ئیمارات دەیەوێت یان پشکی هەبێت لە بەندەرەکانی یەمەن، یاخود بەندەرەکان لە کار بخات، بە هەمان شێوە یەکێ لە مەبەستە سەرەکییەکانی “ئیمارات” لەو دەستێوەردانە زۆرەی لە “لیبیا” بۆ مەبەستی سەپاندنی هەژموونی خۆیەتی بەسەر بەندەرەکانی لیبیا، کە نزیکەی ١٠ بەندەر دەبن، بەندەرەکانی؛ لیبیا، ئەفریقا و، ئاسیا و، ئەوروپا بە یەکەوە دەبەستنەوە.

پێشتریش “ئیمارات” بۆندێکی لەگەڵ جەزائیر مۆرکردووە، کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بەندەری (جن جن)ی جەزائیر بەڕێوە دەبات، ئەو بەندەرەش هەمان گرنگی و خاسیەتی بەندەرەکانی لیبیای هەیە، دوای نەمانی دەسەڵاتی بەشیر لە “سودان”، ئیمارات لە ڕێگەی جەنەراڵە سەربازییەکانی سودانەوە، ئامادەیی و هەژموونێکی گەورەی هەیە لە سودان، ڕۆژهەڵاتی “سودان” دەڕوانێتە سەر دەریای سوور، “ئیمارات” مەبەستیەتی بەندەرەکانی سودان لەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکات، بە تایبەت کە “تورکیا” و سەرۆکی لابراوی سودان ڕێکكەوتننامەیان هەبوو، کە بنکەیەکی سەربازی تورکی لە رۆژهەڵاتی سودان لەسەر دەریای سوور بکرێتەوە، “ئیمارات” لە ڕێگەی حکومەتی نوێی سودانەوە، ڕێگری لەو پڕۆژەیەیی تورکیا کرد، ئامادەبوونی بەهێزی “ئیمارات” لە سۆماڵیا لاند، کە هەرێمێکی سۆماڵە لە ١٩٩١ەوە سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە و، هیچ دەوڵەتێک دانی پیانەناوە.

ئەم نیمچە دەوڵەتە دەڕوانێتە سەر کەنداوی عەدەن (بەشێکە لە دەریای عەرەب و ئۆقیانووسی هیندی) و نزیکە لە دەروازەی گەرووی (باب المدنب)، بەندەری (بربرە)ی هەیە کە بە گرنگترین بەندەری ئەو ناوچەیە دادەنرێت، لە لایەن ئیماراتەوە بەڕێوە دەچێت، ئیمارات سەرەتا ویستی لە ڕێگەی حکومەتی ناوەندی سۆماڵەوە بەندەرەکانی سۆماڵ کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام (تورکیا و قەتەر) توانییان حکومەتی ناوەندی “سۆماڵ” دووربخەنەوە لە ئیمارات، هەر بۆیە ئیمارات لە ڕێگەی “سۆماڵیالاند”ەوە هەژموونی خۆی گەیاندە ئەو ناوچەیە، بە نزیکەی نیو ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات لەوێ، ئەمەش بۆ نیمچە دەوڵەتێکی وەک “سۆماڵیالاند” گرنگییەکی گەورەی هەیە، چونکە وەک جۆرێک لە دانپێدانانە و بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندی سۆماڵ ئەنجامدراوە، کە “سۆماڵیالاند” زۆر مەبەستیەتی دەوڵەتان بە بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەند، مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، “ئیمارات” لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی بە سۆماڵیالاند-ەوە، دەیەوێت فشار لەسەر حکومەتی ناوەندی سۆماڵ دروست بکات و لە تورکیا و قەتەری دووربخاتەوە جگە لەوەی “سۆماڵیالاند” لە ڕووی جوگرافی و بەندەرەوە، گرنگیەکی سیاسی و ئابووری و سەربازی گرنگی هەیە بۆ ئیمارات، بە تایبەت نزیکە لە یەمەنەوە.

ئاشتبوونەوەی (ئەسیوبیا و ئەریتریا) لە ساڵی ٢٠١٨ کە بە گرنگترین ڕووداوی ناوچەی قەرنی ئەفریقی دادەنرێت، “ئیمارات” رۆڵێکی گەورەی تێدا بینی. “ئەریتیریا” بەشێک بوو لە “ئەسیوبیا”، ساڵی ١٩٩٣ سەربەخۆیی بەدەستهێنا.

بەوەش ئەسیوبیا کە ژمارەی دانیشتووانی سەد ملیۆن دەبێت، لە دەوڵەتێکەوە کە دەیڕوانییە سەر دەریایی سوور وگەرووی (باب المندب)، بووە دەوڵەتێکی حەبیس کە هیچ سنوورێکی دەریایی نەبێت، بەوەش “ئەسیوبیا” زیاتر پشتی بە بەندەرەکانی وڵاتی جیبۆتی دەبەست بۆ گەیشتن بە دەریا، چونکە لەگەڵ “ئەلیتیریا” لە شەڕ وململانێ بوو نەیدەتوانی پشت بە بەندەرەکانی ببەستێت، “جیبۆتی” دەڕوانێتە سەر دەریای سوور و (باب المندب)، پێش ساڵی ٢٠١٨ ئیمارات بۆندێکی هەبوو لەگەڵ “جیبۆتی” بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری سەرەکی “جیبۆتی”، بەڵام دوای ماوەیەک حکومەتی “جیبۆتی” بۆندەکەی هەڵوەشاندەوە.

یەکێ لە هۆکارەکان کە وایکرد “ئیمارات” هەوڵبدات ئاشتی لە نێوان (ئەلیتیریا و ئەسیوبیا) دروست بکات، ئەوە بوو کە “ئەسیوبیا” ئیتر بەندەرەکانی “ئەلیتیریا” بەکاربهێنێت و دووبکەوێتەوە لە جیبۆتی، ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ “جیبۆتی” کە ئەسیوبیایەکی خاوەن سەد ملیۆن دانیشتوان ئیتر بەندەرەکانی بەکارنەهێنێت، “ئیمارات” داوا دەکات کە ئەسیوبیا بەندەرەکانی ئەلیتیریا وسۆماڵیالاند بەکاربێنێت لە بری ئەوەی جیبۆتی، ئەمەش جۆرە فشارێکە لە جیبۆتی، تا بە پەیوەندییەکانی خۆی وئیماراتدا بچێتەوە و دەستی ئیمارات بێنێتەوە بۆ بەندەرەکانی خۆی، ئیماڕات مەبەستیەتی ڕۆڵی هەبێت لە زۆربەی بەندەرەکانی سەر کەنداوی عەدەن و باب المندب و دەریایی سوور وکەناڵی سوێس.

لە ئێستادا هەژموونی گەورەی هەیە لە بەندەرەکانی “یەمەن”، ئەلیتیریا و سۆماڵیالاند، هەروەها هەژموونی هەیە لە سوودانی دوای بەشیر، کە چاوەڕوان دەکرێت “ئیمارات” بەڕێوەبردنی بەندەرەکانی سوودان لە دەریایی سوور بگرێتە دەست، هەژموونی گەورەی هەیە لە “میسر”ی سەردەمی سیسی، میسر دەڕوانێتە سەر دەریایی سوور و دەریایی ناوەڕاست، هەروەها خاوەنی نۆکەندی سوێسە، لە ٢٠٠٨ەوە بەندەری (العین السخنە) کە لە گرنگترین بەندەرەکانی میسرە لە دەریایی سوور و نۆکەندی سوێس، لە لایەن ئیماراتەوە بەڕێوەدەبرێت، هەر وەها “ئیمارات” پلانی هەیە چەند بەندەرێکی تر لە میسر دروست بکات لەسەر دەریایی ناوەڕاست و دەریایی سوور.

هەژموونی کۆمپانیای (موانئ دبی العالمیە)ی ئیماراتی لە میسر، لە سەردەمی سیسی، گەیشتووەتە ئاستێک کە دەنگۆ و ترسی ئەوە هەیە میسر نۆکەندی سوێس بفرۆشێت بە ئیمارات (ئەمە زیاتر پڕوپاگەندەیە، بەڵام گوزارشت لەو هەژموونە گەورەیەیی ئیمارات دەکات لە میسر).

بە هەمان شێوە ئیمارات دەیەوێت لە ڕێگەی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ “ئیسرائیل” ڕۆڵی هەبێت لە بەندەرەکانی “ئیسرائیل”، کە دەڕواننە دەریایی سوور و دەریایی ناوەڕاست، لە ئێستادا کۆمپانیاکەی “ئیمارات” خەریکی کڕینی پشکێکی گەورەی بەندەری (حیفا)ی ئیسرائیلە کە دەڕوانێتە دەریایی سوور، ئەمەش یەکێکە لە ئامانج و ئەنجامەکانی ڕێکكەوتنەکەی (ئیمارات و ئیسرائیل)، هەر وەها ساڵی ٢٠٢٠ ئیمارات ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ وەبەرهێنان لە بەندەری (جدە الإسلامی) سعودی کە دەڕوانێتە دەریایی سوور.

“ئیمارات” بۆچی بەو ڕادەیە بایەخ بە بەندەرەکان دەدات؟ هۆکار زۆرە بۆ ئەوە، هەندێک لەوانە؛ 
1-ئیماڕات بەشێکی دیاری ئابوورییەکەی پشت بە ئابووری بەندەرەکان دەبەستێت، لە گەورەترین بەندەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هی خۆیەتی کە بەندەری (جبل علی)ە لە دوبەی، بەشی زۆری بازرگانی جیهان بە کەشتی و بەڕێگای ئاوی ئەنجامدەدرێت و دەگوازرێتەوە، بەندەرەکان بۆ کەشتییەکان تا ڕادەیەک وەک فرۆکەخانەن بۆ فرۆکەکان، هەر بۆیە بوونی زۆرترین هەژموون بەسەر بەندەرەکانی جیهاندا، واتە؛ بەشدارییەکی کارا لە بازرگانی و ئابووری جیهانیدا، ئەمەش دەوڵەت بەهێز دەکات لە ڕووی سیاسییەوە. جگە لەوەی دەریا و ئۆقیانووسەکان لە ڕووی سەربازی و جیوپۆلەتیکیەوە گرنگی زۆر گەورەیان هەیە.

2-ئیمارات دەیەوێت بەندەرەکەی خۆی (جبل علی) رکابەری نەبێت لە ناوچەکەدا، هەر بۆیە؛ زۆر بایەخ بە “یەمەن” دەدات، یەمەن دەکرێت ببێتە مونافسی لە ئایندەدا، چونکە بەندەری زۆرە و شوێنەکانیشی زۆر گرنگن و نزیکیشە لە ئیماراتەوە، ئێران لە یەمەن دەسەڵاتی هەیە، بۆیە ئیمارات دەیەوێت هەژموونی هەبێت لە یەمەن، یان خۆی سوود لە بەندەرەکان ببینێت، یان ڕێ نەدات ببنە رکابەری بەندەرەکەی دوبەی.

3-لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کەنداو، رکابەری سەرەکی ئیمارات لەڕووی بەندەرەوە “قەتەر”ە، کە بەندەری (حمد)ی هەیە و رکابەری ئەوەی دوبەیە، قەتەر و ئیماراتیش پەیوەندییان باش نییە لەگەڵ یەکتر، بۆیە “ئیمارات” دەیەوێت زۆرترین بەندەرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکات یا بەڕێوەی ببات لە ڕێگەی کۆمپانیا گەورەکەی خۆیەوە، تا هەژموونی دەریایی و ئاوی قەتەر سنووردار بکات و گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر قەتەر هەر کات ویستی.

4-دوای هەڕەشەکانی “ئێران” بۆ داخستنی گەرووی “هورمز” و هەژموونی “ئێران” لە “یەمەن” کە لە ڕێگەی حوسییەکانەوە هەژموونی بەسەر هەندێ بەندەری یەمەنەوە هەیە، “ئیمارات” دەیەوێت ڕێڕەوی ئاوی و بەندەری تر بدۆزێتەوە دوور لە دەسەڵاتی ئێران، چونکە “ئێران” دەسەڵاتی هەیە بەسەر گەرووی هورمز کە لەسنووری خۆیەتی و لە ڕێی حوسییەکانەوە دەتوانێت کێشە بۆ گەرووی (باب المندب)یش دروست بکات لە یەمەن، کێشە دروستکردن بۆ (باب المندب) واتە؛ دەریای سوور و نۆکەندی سوێسی میسر-یش کێشەی بۆ دروست دەبێت، بۆیە “ئیمارات” هەموو هەوڵێک دەدات هەژموونی گەورەی هەبێت بەسەر ڕێڕەوی؛ کەنداوی عەدەن-باب المندب- دەریایی سوور-نۆکەندی سۆێس و هێزی ئێران لەو ناوچەیەدا نەهێڵێت لە ڕێگەی لاوازکردنی حوسییەکان لە یەمەن.

هەروەها “ئیمارات” پڕۆژە و پلانی هەیە کە بەندەری (الفجیرە) ئامادە بکات بۆ ئەوەی ببێتە بەندەرێکی سەرەکی هاوشێوەی (جبل علی) و بتوانێت زۆبەی هەناردە وهاوردەکانی، بە تایبەت هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی ئەو بەندەرەوە ئەنجامبدات، (الفجیرە) بەندەرێکی ئیماراتییە دەکەوێتە سەر کەنداوی “عومان”، واتە؛ دەکەوێتە دەرەوەی گەرووی هورمز و کەنداوی عەرەبی، تاکە بەندەری ئیماراتە کە لە دەرەوەی گەرووی هورمزە، بەڵام ئەم بەندەرە ئەستەمە بتوانێت ببێتە تاکە بەندەری “ئیمارات” ئەگەر “ئێران” کێشەی بۆ گەرووی “هورمز” دروستکرد، بە تایبەت بەندەری (جبل علی) لە سەرەکیترین بەندەری ئیماراتە، دەکەوێتە سەر کەنداوی عەرەبی و پێویستە هاتووچۆی کەشتیەکانی بە هورمزدا تێپەڕن.

هەروەها “ئیمارات” پلانی هەیە لە ڕێگەی وڵاتی عومان-ەوە بگاتە کەنداوی عومان بە بێ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز، هاوکات لە هەوڵدایە لە ڕێگەی سعودییەوە بگاتە دەریای سوور بە بێ تێپەڕبوون لە “هورمز” و تەنانەت لە (باب المندب)یش کە حوسییەکان دەتوانن کێشەی بۆ دروستبکەن، بۆ ئەوەش چەندین پڕۆژەی دروستکردنی بۆری نەوتی ئامادەکردوە.

تا ساڵی ٢٠١٢ لە ٩٩٪ی هەناردەکردنی نەوتی “ئیمارات” بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕی، لە ٢٠١٣ەوە “ئیمارات” کار لەسەر ئەوە دەکات کە بەندەری (الفجیرە) بکاتە بەندەری سەرەکی، هەر بۆیە؛ ئێستا ئیمارات سەرەڕای ئەوەی زۆربەی نەوتەکەی هەر لە هورمزەوە تێدەپەڕێت، بەڵام بە براورد بە ساڵانی پێش ٢٠١٢ بە ڕێژەیەکی کەمتر پشت بە هورمز دەبەستێت.

5-بە پێی جیۆپۆلەتیک، زۆربەی کات هێزی دەریایی و دەسەڵات بەسەر دەریا و ڕێڕەوە ئاوییەکان دەوڵەت بە هێز دەکات، نەبوونی هەژموون لە دەریادا، دەوڵەت لاواز و کەم ڕۆڵ دەکات،بە تایبەت بۆ وڵاتێکی وەک “ئیمارات” کە وڵاتێکی بچووکە و ناشتوانێت لە ڕووی ووشکانییەوە فراوان بێت، وڵاتێکی پیشەسازی بەهێزیش نییە، بۆیە ئەگەر بیەوێت هەژموونی فراوان بکات، دەریا و ئۆقیانوسەکان دەرەفەتێکی باشتر و ئاسانترە، کە زۆر لێزانانەش کار دەکات لەو بوارەدا.

بیرمەندی “ئەمریکی” بواری جیۆپۆلەتیک “ئەلفرید ماهان” پێیوایە باشترین هەنگاو بۆ ئەوەی دەوڵەتێک ببێتە زلهێز، ئەوەیە دەریا و ئۆقیانوسەکان کۆنتڕۆڵ بکات، چونکە بەوە بازرگانی کۆنتڕۆڵ دەکات، ئەوەش واتە بوون بە زلهێز.

6-ئیمارات وەک دەوڵەتانی تری “خەلیج” بە هۆی ئەمریکا-وە پارێزراوە، بە تایبەت لە دەست ئێران، بەڵام چەند ساڵێکە لە سەردەمی (ئۆباما و تره‌مپ)، گوتاری کشانەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوورکەوتنەوەی “ئەمریکا” لە تێوەگلان بە قەیران و جەنگە ناکۆتاکانی ئەم ناوچەیە، ئیماراتی ترساندووە لەوەی “ئەمریکا” ئیتر بکشێتەوە لە ناوچەکە یا هەژموونی کەمتر بێت، یان خودی سەردەمی “ئەمریکا” لە ناوچەکە بەرەو کۆتایی بچێت و سەردەمی “چین” دەست پێبکات. بۆیە لە ئێستاوە خۆی ئامادە دەکات و دەیەوێت ببێتە دەوڵەتێک کە بێ ئەمریکاش خۆی بپارێزێت.

ئەو هەژموونەی “ئیمارات” بەسەر بەندەر و ڕێڕەوە ئاوییەکان ڕەنگە وای لێ بکات هەژموونێکی جیهانی هەبێت و ئێران ودەوڵەتانی تریش نەتوانن دەستی لێ بوەشێنن، هەروەها “ئیمارات” لە ڕێگەی ئەم سیاسەتی بەندەرەوە دەتوانێت باش خۆی ئامادە بۆ ئەگەری هاتنی سەردەمی “چین” و تەواو بوونی پلانە گەورەکەی “چین” کە ڕێگای بازرگانییەکانە (ڕێگاکانی ئاوریشم) بۆ ئەم ناوچەیە، کە “ئیمارات” لەوانەیە گەورەترین سوودمەند بێت، ئەو کات بە هۆی هەژموونی بەسەر زۆربەی بەندەر و ڕێڕەوە ئاوییە گرنگ و بازرگانییەکاندا، ڕێڕەوە ئاوی و بەندەر وگەرووەکان شادەماری بازرگانی جیهانن و ڕێگەی سەرەکین بۆ گواستنەوەی شمەک ووزە لەجیهاندا.

تێگەیشتن لە بایەخی “ئیمارات” بۆ بەندەرەکان، دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ تێگەیشتن لە کۆی سیاسەت و هەڵسوکەوتی “ئیمارات” لە ناوچەکە و لە جیهانیشدا، لە بەشەکانی داهاتوودا باس لە دوو پاڵنەری سەرەکی تر دەکەم لە سیاسەتی “ئیمارات” کە ئەوانیش؛ سیاسەتی دژایەتی ئیسلامی سیاسی، یان ترسی “ئیمارات” لە ئیسلامی سیاسی لەگەڵ پەیوەندی ئیمارات و ئێران.
پۆستی پێشوو

ئەوانەی ئێمە چین، ئۆپۆزسیۆن یان ئۆپۆرتۆنیست؟

پۆستی داهاتوو

تێگەیشتن لە سیاسەتی ئیمارات: بەشی دووەم

ڕەنج نەوزاد

ڕەنج نەوزاد

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر
شــیکار

هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

ئازار 29, 2023
8
میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌
شــیکار

میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

ئازار 29, 2023
8
مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟
شــیکار

مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

ئازار 29, 2023
6

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە