حاییم وایزمان، بە جێنشینی”تیۆدۆر ھێرتزل”دامەزرێنەری زایۆنیزم ناسراو بوو.
ناوی تەواوی:حاییم ئیزییل وایزمانە، بە حاییم وایزمان ناسراوە.
لە دایکبوون وگەشە
– حاییم وایزمان لە ڕێکەوتی(٢٧/نۆڤمبەر/١٨٧٤)لە شارۆچکەی موتۆل لە ناوچەی ئیڤاناڤای ئۆبلاست(پارێزگا)ی بریستی وڵاتی بیڵاڕووسیا کە ئەوسا بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قسەری لەدایکبووە.
-لە زانکۆکانی: دارمشتات بۆ تەکنۆلۆژیا، ڤریبورگ، بەرلین بۆ تەکنۆلۆژیا لە بەشی کیمیا خوێندوویەتی. لە ساڵی١٩٠٣ کۆچی بۆ بەریتانیا کردووە لە زانکۆی مانچستهر بەشی کیمیای خوێندووە.
-زمانەکانی: عیبری، ڕووسی، بیلاڕووسی، ئەڵمانی، ئیگلیزی زانیووە.
پۆست وبەرپرسیارێتییەکان
-مامۆستا بووە لە زانکۆی ژنێڤ لە سویسرا.
-مامۆستا بووە لە زانکۆی مانچستهر لە بەریتانیا.
-سەرۆکی کوتلەی دیموکراسی بووە لە زایۆنیزمی زانستی.
-بەرێوەبەری کارگەکانی وەزارەتی دەریاوانی بەریتانیا بووە لە نێوان ساڵانی(١٩١٦-١٩١٩ز).
-سەرۆکی ڕێکخراوی زایۆنیزمی جیھانی بووە لە نێوان ساڵانی(١٩١٧-١٩٣٥ز).
-سەرۆکایەتی لێژنەی گفتوگۆی جولەکە-بەریتانی بووە کە بەڵێننامەی بلفۆری لە ڕێکكەوتی(٢/١١/١٩١٧)لێکەوتەوە. کە تیایدا بەڵێندرا فەلەستین بکرێتە نیشتمانێکی نەتەوەیی بۆ جولەکەکان.
-سەرۆکی یەکێتی گشتی سەندیکای کرێکارانی جولەکە(ھستدورت)بووە لە نێوان ساڵانی(١٩٢٠-١٩٣١ز)بۆجاری یەکەم.
– سەرۆکی ئاژانسی جولەکەکانی بەریتانیا بووە لە نێوان (١٩٣١١٩٤٦) زاینی.
– دامەزرێنەر و سەرۆکی پەیمانگای وایزمان بووە لە ١٩٣٤- ١٩٥٢ ی زاینی کە پێشتر ناوی پویمانگای دانیاڵ ستێف بۆ توێژینەوە لە ١٩٣٤ – ١٩٤٩.
– یەکەم سەرۆکی دەوڵەتی ئیسرائیل بووە لە ١٢/٢/١٩٤٩ – ٩/١١/١٩٥٢.
-سەرۆکی یەکێتی گشتی سەندیکای کرێکارانی جولەکە(ھستدورت)بووە لە نێوان ساڵانی(١٩٣٥-١٩٤٦)بۆجاری دووەم.
-سەرۆکی ئاژانسی جولەکە بووە لە نێوان ساڵانی(١٩٢٩-١٩٤٦ز)بەوەش توانی نزیکەیی(١٠٠)ھەزار جولەکە لەسەرتاسەری جیھان بۆ فەلەستین بگرێنێتەوە.
-سەرۆکی جولەکەکانی بەریتانیا بووە لە نێوان ساڵانی(١٩٣١-١٩٤٦ز).
-یەکەم سەرۆکی وڵاتی ئیسرائیل بووە لە نێوان ڕێکەوتەکانی(١٢/٢/١٩٤٩ تا٩/١١/١٩٥٢).
– ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ھونەرەجوانەکان وزانستەکان بووە.
ئەزموونی سیاسی
-سیاسەتمەدار ودیپلۆماتکار بووە.
-کیمیازان بووە.
-پەروەردەکار بووە.
-مامۆستای زانکۆ بووە.
-نووسەربووە، کتێبێكی نووسیووە بەناوی(ھەوڵ وھەڵەکردن) کە باسی لە مێژووی بزووتنەوەی زایۆنیزم کردووە.
خەڵاتەکان
-دکتۆرای فەخری لە زانکۆی عیبری لە قودس لە ساڵی(١٩٤٦ز)وەرگرتووە.
مردن
– حاییم وایزمان لە ڕێکكەوتی(٩/نۆڤبەر/١٩٥٢)لە تەمەنی(٧٨)ساڵیدا لە شارۆچکەی رەھۆڤۆت لە پارێزگای ناوەندی ئیسرائیل کۆچی دوایی کردووە.