لەدایک بوون و گەشەکردن
مەسروور بارزانی، ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٥ دا ولە تەمەنی ١٦ ساڵی بووەتە پێشمەرگە و بەشداریی شۆڕشی گوڵانی کردووە، لە ساڵى ١٩٨٨دا بەشدارییەکی کارای لە داستانی (خواکوڕک) دا کردووە، بەشداربووە لە ڕاپەڕینى ئادارى ساڵى ١٩٩١دا.
خویندن و بڕوانامە
– ساڵی ١٩٨٧ خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو کردووە.
– ساڵی ١٩٩٧ بەکالۆریوسی لە بەشی خوێندنی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئەمەریکی لە واشنتون وەرگرتووە و لە ھەمان زانکۆ بۆ ماستەر لە بواری ئاشتی و چارەسەریی قەیرانەکان خوێندوویەتی.
– ساڵی ١٩٩٨ گەڕاوەتەوە کوردستان.
پۆست و بەرپرسیاریەتى
– لە کۆنگرەی ١٢ ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرکردایەتی ئەو حیزبە ھەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا.
– ساڵی ١٩٩٨ بووەتە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستنی کوردستان.
– لە ساڵی ٢٠١٠ بە دەنگی یەکەمی ئەندامانی کۆنگرەی ١٣ـی پارتی بۆ سەرکردایەتی پارتی ھەڵبژێردرایەوە و بووەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
– لە ساڵی ٢٠١٢ بووەتە ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.
– ساڵی ٢٠٠٥ دەزگای خێرخوازی بارزانی دامەزراندووە کە رۆڵێکی کارایی ھەبووە لە ھاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوانی کوردستان و ناوچەکە.
– دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستانە لە دھۆک.
– بەشدارییەکی کارا و کاریگەرییەکی بەھێزی ھەبوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە، لە ڕووی بەشداری ڕاستەوخۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەڕی ھەواڵگری.
– پەیوەندییەکی فراوانی ھەیە لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەکارھێنانی بۆ خزمەتی کوردستان.
– لە سەرخستنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ڕۆڵیکی کارا و کاریگەری ھەبوو.
– مەسرور بارزانی خێزاندارە و سێ کوڕ و کچێکی ھەیە.
– زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی دەزانێت.