له‌ساڵی 2017دا كراوه‌ته جێنشینی ته‌ختی سعودی، یه‌كێكه له‌وه‌زیره هه‌ره بچوكه‌كانی به‌رگری له‌جیهاندا. دووه‌می منداڵترین وه‌زیری به‌رگرییه له‌مێژووی سعودیه‌دا. سه‌رۆكایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی “گه‌رده‌لولی پێداگری” كردووه، كه سعودیه له‌دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات.
له‌دایك بوون
-محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، له 31/8/1985 له‌دایك بووه. دایكی ناوی شاژنه فه‌هده كچی فه‌لاح كوڕی سوڵتان كوڕی حووسه‌یلین. باپیری له‌دایكیه‌وه، سه‌رۆكی هۆزی عه‌جمان بووه.
-ساڵی 2008 هاوسه‌رگیری كردووه له‌گه‌ڵ شاژنه ساره كچی مشهور كڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود.
– ئێستا باوكی سێ منداڵه.
-گرنگترین ئاره‌زووه‌كانی ڕاوكردنه.
خوێندن
-قۆناغه‌كانی خوێندنی له قوتابخانه‌كانی ڕیاز ته‌واوكردووه، یه‌كێك بووه له ده ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان له‌سه‌رئاستی سعودیه.
-به‌كالۆریۆسی له‌یاسا له‌زانكۆی پادشا سعود له‌ڕیاز وه‌رگرتووه.
پۆسته و به‌رپرسیارێتییه‌كان
-له‌دوای ده‌رچوونی له‌زانكۆ، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بازرگانی دامه‌زراندووه.
-ڕێكخراوێكی خێرخوازی به‌ناوی خۆیه‌وه هه‌یه، ئامانجی ئه‌م ڕێكخراوه هاوكاریكردنی پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانه له‌وڵاته‌كه‌یدا.
-سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌بردنی پادشا سه‌لمانه بۆ كاروباری گه‌نجان.
-یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی ناوه‌ندی بن باز بۆ ئاسانكاری هاوسه‌رگیری له سعودیه‌دا.
-23/1/2015 كراوه‌ته وه‌زیری به‌رگری. هه‌روه‌ها كراوه‌ته سه‌رۆكی دیوانی پادشای سعودیه‌و ڕاوێژكاری تایبه‌تی پادشا.
-29/4/2015 فه‌رمانی پادشایی ده‌رچووه‌و پۆستی جێنشینی پادشای سعودیه‌ی پێدراوه.
ئه‌زمونی سیاسی
-ئه‌زمونی سیاسی محه‌مه‌د بن سه‌لمان له 2007-2009 له‌وه‌رگرتنی پۆستی ڕاوێژكاری ده‌سته‌ی شاره‌زایانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌ستپێكرد.
–له2009وه كراوه‌ته ڕاوێژكاری تایبه‌تی شا سه‌لمانی باوكی.
-ته‌نها دوومانگ له‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی “گه‌رده‌لولی پێداگری” له‌دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه.
– دیدگای خۆی بۆ گه‌شه‌پێدانی سعودیه به‌ناوی دیدگای 2030 بڵاوكردۆته‌وه.
-له‌زۆر دیداری گرنگدا، نوێنه‌رایه‌تی باوكی كردووه، به‌تایبه‌تی له‌دیدار ترامپ و كۆشكی سپی‌دا.
– به‌گوێره‌ی ڕاو زانیارییه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، محه‌مه‌د بن سه‌لمان تێوه‌گلاوه له‌دۆسیه‌ی تیرۆركردنی جه‌مال خاشقچییه‌وه.