• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
دوو شه‌ممه‌, ئازار 27, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    زانست بەبێ ئەخلاق

    ئەمریکا لە کارتی هێزەوە بۆ کارتی دۆلار

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئاسایبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا لەنێوان چەندین چەمکدا

    ئاسایبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا لەنێوان چەندین چەمکدا

  • شــیکار
    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ڕووسیا لە سوریا چۆن ئامادەکاریی بۆ سەردەمی بایدن دەکات

    ڕووسیا لە سوریا چۆن ئامادەکاریی بۆ سەردەمی بایدن دەکات

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی دوو  و کۆتایی

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی دوو و کۆتایی

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی یەک

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی یەک

    دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟

    دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

فەقێ قادری هەمەوەند؛ شاعیری ناو زیندان

هۆشیار جەمال لەلایەن هۆشیار جەمال
كانونی دووه‌م 18, 2023
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
فەقێ قادری هەمەوەند؛ شاعیری ناو زیندان
0
هاوبەشکردنەکان
56
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

ژیانی “فەقێ قادر”

سەرەتای خوێندنی لە حوجرەی مزگەوت بووە، تا ئەو سەردەمە لە وڵاتی کوردەواری مزگەوت مەڵبەندی یەکەمی خوێندەواری بوو، وەک دەردەکەوێ “فەقێ قادر” قۆناغەکانی خوێندنی حوجرەی تەواو نەکردووە، ڕەنگە گەیشتبێتە قۆناغی موستەعیدی یا سوختەیی، دەستی لە خوێندن هەڵگرتبێ، لەوانەیە هەر ئەو وازهێنانە بوبێتە هۆی ئەوەی نازناوی “فەقێ” بۆ خۆی بهێڵێتەوە و، وەک نازناو لە شیعریدا بەکاری بهێنێ. جگە لەوە هەندێ جاریش وشەی “دەروێش”ی کردوە بە نازناو، ئەمەیان بە ناوی ڕێزگرتن لە کاک “ئەحمەدی شێخ” بووە، چونکە ئەم زاتەی زۆر خۆشویستووە و خۆی بە مورید و دەروێشی ئەو داناوە لە تەریقەتی قادریدا. فەقێ قادر لە سەرۆکەکانی عەشیرەتی هەمەوەند بووە، ماوەیەک پلەی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و ناوچەی بازیانی پێ سپێردرا بوو لە سەردەمی سوڵتان عەبدولعەزیزی عوسمانی.

“فەقێ قادر” و زیندان

ژیانی “فەقێ قادر” وەک سەرۆک خێڵێک ڕەنگدانەوەی ژیانی عەشیرەتی خۆی بووە لە ڕۆژگارانی فەرمانڕەوایی تۆتالیتاری ئۆتۆکرانی عوسمانی، جێگەی جوگرافی ئەم عەشیرەتە زۆر گرنگ بووە لە ستراتیجیەتی دەوڵەتی عوسمانی بەتایبەتی سوپایی، بێگومان هەموو دەسەڵاتێکی ئەم ناوچەیە بەدەست عەشیرەتی هەمەوەندەوە بووە. لەبارەی گرنگی ئەم ناوچەیەوە زانای گەورەمان تۆفیق وەهبی دەڵێت: ” دەربەندی بازیان یەکەمین دەروازەیە لە گەرمیان و، شاخی حەمرینەوە بۆ ناوچەکانی نێوەندی باشوری کوردستان. لەبەرئەوەی دەسەڵاتی عوسمانی هیچ جۆرە خزمەتێکی بۆ ناوچەی چەمچەماڵ نەدەکرد و سەرەڕای ئەمە خەڵکەکەی دەڕوتاندەوە. “

عەشیرەتی هەمەوەند ئازا و بزێو بوون، بەرهەڵستی زۆرداری دەوڵەتیان دەکرد. شەڕوشۆڕ بە بێ بڕانەوە لە ناوەوە بووە لە نێوان خەڵکی عەشیرەتی هەمەوەند و دەسەڵاتی عوسمانی، ئەمە؛ جگە لەو شەڕ و شۆڕەی وێرانکەر و، بێ ئامانەی لە نێوان دەرەبەگەکانی ناوچەکە بووە و دەسەڵاتی عوسمانی سودی لەم ناکۆکیانە بینیوە بۆ ئاژاوە نانەوە لە ناو کورداندا. ئەم بار و دۆخە وایکردووە چارەنووسی سەرۆکەکانی عەشیرەت لەگەڵ هی خەڵکەکە یەک بگرنەوە و، ببن بە یەک ئامانج. 

بەم جۆرە؛ “فەقێ قادر” تووشی ئازار و، ئەشکەنجە و، کۆت و پێوەندی بەندیخانە بووە. لە ماوەی ساڵانی(1885-1887) ژیانی دیلی لە بەندیخانەکانی کەرکوک، موسڵ،  بەغدا، بردۆتە سەر. ماوەی زیندان و دەستبەسەری “فەقێ قادر” هەمووی بەسەر یەکەوە نەبووە، هەندێجار ئازاد کراوە و دووبارە دەستگیرکراوەتەوە، لە جارێکدا بەشێک لە هەمەوەندەکان هێرشیانکردۆتە سەر بەندیخانەکە  و فەقێیان ئازاد کردووە. لەو ماوانەدا خۆی ونکردووە، لە هەندێ شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوور لە دەسەڵاتی عوسمانی. لە ناوچەکانی ماهی دەشت و زەهاو خۆی پەنا داوە. لەمەوە ئەوە دەردەکەوێ شەش حەوت ساڵێکی تەمەنی لە بەندیخانە بردبێتە سەر. زۆرترینی ئەم ماوەیە لە بەندیخانەی کەرکوک بووە.

شیعری “فەقێ قادر”

 “فەقێ قادر” قۆناغەکانی خوێندنی سەردەمی خۆی تەواو نەکردووە، ئەوەی دیکە خۆ فێرکردە بووە، بە هوشیاری و زیرەکی توانیویەتی شارەزای دەوروبەری خۆی و گێتی دەرەوە بێت و زانیارییەکی باشی هەبێ لە بابەت مێژوو و بەسەرهاتی میللەتان و کاروباری مەدەنیەتی مرۆڤایەتی. شیعری “فەقێ قادر” لە ڕووی ڕوخسارەوە بە زمانێکی ساکاری ئاسایی وتراوە، زمانێکە لە بنجدا دیالێکتی گۆرانییە، بەڵام بە دیالێکتی کرمانجی باکور موتوربە کراوە و ئەدگاری ئەوی پێوە دیارە.

لە ڕووی کێشەوە؛ هەمووی لەسەر کێشی دە سیلابی و وەستانی لە ناوەڕاست دایە. لە بابەت قافیەوە، جووت قافیەیە (مەسنەوی) وەکو شیعری هەموو شاعیرانی گۆران زەمین. وشەی عەرەبی زۆر بەکارهێناوە، لەبەر ئەوەی زۆرینەی بابەتەکانی دەچنە ناو شیعری ئاینیەوە. 

شیعری “فەقێ قادر” دەکرێ بە دوو بەشەوە:

1- شیعرە درێژەکان (دەکرێ بەیتیان پێ بوترێ) ئەم بەشە شیعرەی هەموو شیعری ئاینییە. لە شێوەی موناجات، کورتە حیکایەتی میللی، پەند و ئامۆژگاری ئایینی دەکەونە بەرچاو. “فەقێ قادر” هەر یەکێک لەو شیعرە درێژانەی بە کتێب یا (کیتاب) ناوزەد کردووە. بەشی هەرە زۆری ئەم کتێبانەی لە بەندیخانەکانی کەرکوک، مووسڵ، بەغدا نوسیوە، لە پاشاندا “محەمەد ڕەحیمی سماقلوی” بۆی پاکنووس کردووە، مامۆستا “مەلا عه‌بدولکەریمی مودەریس” کاری لێکۆلینەوە و ئامادەکردنی دیوانەکەی کردوە.

 کتێبە شیعرییە گرنگەکانی “فەقێ قادر” ئەمانەن:

1-کیتابی دروود نامە، ناوەڕۆکی ئایینییە، لەسەر شێوەی موناجاتە، لە ساڵی 1878 نوسیویەتی.

2-کیتابی میعراجنامە، لەساڵی 1878 نوسیویەتی.

3-کیتابی فەزیلەتی بەنی ئادەم، لەساڵی 1882 نوسیویەتی.

4-کیتابی مەقالاتی ئەشعەری و جەبری و ڕەددی قەولی جەبرییان، لەساڵی 1883 نوسیویەتی.

5-کیتابی عەقیدەی ئیسلام، لە ساڵی 1884 نوسیویەتی.

ئەم بەرهەمانەی “فەقێ قادر” لە شیعری کوردیدا جێگەی دیاری خۆیان هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی ناوەڕۆکی ئەم شیعرە درێژانە لە لای شاعیرانی دیکەی کوردیش دەبینرێن بۆیە شیعرە کورتەکان (لیریکەکان) جێگەی تایبەتیان لە ئەدەبی کوردیدا هەیە.

2-شیعرە کورتەکان (لیریکەکان)؛ شیعرە کورتەکانی “فەقێ قادر” نمونەی جوانی شیعری شاعیرانی گۆرانزەمینن لەڕووی ڕوخسار و ناوەڕۆکەوە. لەناو ئەو شیعرانەدا؛ بابەتەکانی کلاسیکی بەرچاو دەکەون، لەمانە شیعری ئایینی(موناجات) و دڵداری و وەسف و بەهارنامە و ستایش (بەتایبەتی ستایشی شێخ عەبدولقادری گەیلانی) و ئازاری بەندیخانە و ماتەم نامە و هی دیکە.

نمونەی شیعری “فەقێ قادر”

1-بەناوی (بەهارنامە) شاعیر دەڵێت: 

ئازیز نەوبەهار

ئیحیا بی نەفەیز ئازیز نەوبەهار

مەنقووش بی فرووش زەمین لە سەد تار

زاتش جە سیفات نەورۆر بی ئیزهار

نیلی دا سەفحەی چەتر ئەخزەری

زیوەر کەرد زەمین شەمس خاوەری

بێ تەعلیم و ڕەنج بێ موزد و میننەت

عەرز و ست بەئەرز کەریم قودرەت

گولان نە هەوای هاموون وەردەن مەوج

زی ڕووح نەزینەت زەمین بەستەن فەوج

ناڵەی قومری یان نەغمەی عەندەلیب

سۆز عاشقان بێ ڕاز و شەکیب

ساقی یان سەرمەست بادەی خومارەن

مەستان نە عرووج وەسڵ دیدارەن

ڕشتەی فیکرشان چون تەلگرافەن

ڕای یەک لەحزەشان نە قاف تا قافەن

نیزام ئیدەن بەی خومارەوە

بەی ئاهەنگ بەزم نەوبەهارەوە

ئیحیا کەی نەورۆز زەمیر وەی تارە

ئازاد بام جە قەید کرمی ئەممارە

(فەقێ) حەسرەتمەند بێ قووەن ڕووح

ڕای حەقیق وەنەش چون مەبۆ مەفتووح

لەم شیعرەدا؛ “فەقێ قادر” وەسفی بەهار دەکا، نەورۆز کراوە بە ڕەمزی بەهار، واتە سەردەمی خۆشی ئەو کەژە لەو ڕۆژانەدا دەکەوێتە ڕوو، کە نەورۆزی پێ دەڵێن. گوڵ لە دەشت و دەر، ئاوازی قومری، بولبول و سۆزی دڵداران، ساقی و سەرخۆشانی عەشق میهرەجانی سروشت دەگێڕن. پیاو بۆی هەیە بە خەیاڵ بیر لەوە بکاتەوە “فەقێ قادر” لە ڕۆژانی نەورۆزدا لە دەروازەی دەربەندی بازیان وەستاوە و تەماشای ئەملا و ئەولای دیوی چەمچەماڵ دەکا و ئینجا دەنواڕێتە ئەملا و ئەولای دیوی سلێمانی و گوڵ و گوڵاڵەی دەوروبەری “بەردە قارەمان” عەرش و قورشیان سەرخۆش کردووە. دیارە ئەو کاتە بەردەکە هەر لەوێ بووە. بەڵام هێشتا ناوی “بەردە قارەمان”ی لێ نەنرا بوو. شاعیر ئەم شعرەی بە خەیاڵی ڕابردوو هۆنیوەتەوە ئەگینا شیعرەکە لە ساڵی 1885 لە بەندیخانەی کەرکوک نوسراوەتەوە.

2-لەبارەی جەژنی قوربانەوە فەقێ لە بەندیخانەی موسڵ لە ساڵی 1887دا دەڵێت:

عید قوربانەن نەداریم قوربان

قوربانی بە غەیر یەک ڕووح ڕەوان

ئەر قبووڵتەن مەگیر بەهانە

چون یاران نیسار وێم کەم ڕەوانە

سەوابەن خەیلێ ئەر کەری قیساس

بەڵ جە کوورەی نار فیرەت بام خەلاس

تا کەی دڵ بەخار میحنەتان ئێشۆ

قامەت تا کەی بار خەجڵەتان کێشۆ

شەناوەری بەحر هیجرانان تا کەی

دیدەی ئینتیزار نیگەران تا کەی

هەر کەسێ نەقەیدو مەقسەدگای وێشەن

هەر کەس نە ئەفکار بەزمگای عێشەن

هەر کەس نە ئەقسای خورەم خەندانەن

غەیر جە من دڵ گەرم دیدەش گریانەن

قوربان (فەقێ) دڵ تەفریقەن خەیلێ

یا قوربانیش کەر یا پێش دەر مەیلێ

فەقێ قادر شیعرێکی هەیە بە ناوی (جەنگنامەی زستان و بەهار) لە بەندیخانەی کەرکوک نوسیویەتی. سەرەتا بەم دێڕانە دەست پێ دەکا: 

شای زمستانەن

کەوکەبەی نەبەرد شای زمستانەن

جولووس جورعەی جام جیهانەن

ڕەزم و مەعرەکەی باد و تۆفانەن

سوڵتان پاییز نە تەخت بی مەعزوول

نەمەند جە ئافاق تۆز و گەردەلوول

شاعیر باس لەوە دەکا؛ کەژی زستان دەستی پێ کردوە، تۆز و گەردەلوول لەگەڵ پاییز ئاوابوون و شوێنەواریان نەماوە،  ئێستا جەنگی تۆفان و ڕەشەبایە. ئینجا دەکەوێتە باسی زستانی سەخت:

سەردیی هەناسەی باد سەر کۆهان

تەئسیر دا نە خەت توڕڕەی کاکەشان

 جە شەرارەی بەرف کورەی زەمهەریر

 تەمەند جە ناڵەی عاشقان تەئسیر

 شاهان بێ ڕەونەق تاجر نەستەم

 موفلیسان مەقهوور مونعیمان ماتەم

ساردی هەناسەی بای سەر کێوان گەیشتۆتە کاکێشانی فەلەک. سەهۆڵبەندانی بەفر زەمهەریرێکە ناڵەی عاشقانی بڕیوە. شاهان بێ هەوەسن، بازرگانان لە گۆڕەپانی زوڵم و زۆری دان، بێ پارە غەمگینن، دەوڵەمەند بێ هۆشن. دواتر باس لە زستان دەکا لە هەندێ وڵات و ناوچەکانی گۆی زەوی:

چون بێ خەبەردار خێزا زمستان

هەرسەک و بوڵغار قرم و کوردستان

قارس و بایەزید بەند ئەنادۆڵ

مەحکەم کەر سەنگەر بەسەلج و سەهۆڵ

ئاکرێ شۆڕبەڕێژ ئاکۆ شەختەبەند

قەندیل و گودروون کەرد بەقەلعەی قەند

شاهۆ قایم کەرد هەورامان مەحکەم

دەماوەند چەنی بلووج کەرد وە ئەم

قایم کەرد گەردەن کۆهـ کەشکەمیر

دا وە بێستوون زەڕ زەمهەریر

“فەقێ قادر” ناوی کۆمەڵێک وڵات، ناوچە و شاخ دەبا. ئەو جێگانە ڕەمزی سەخت و ساردن، هەریەکەیان ئەدگاری تایبەتی خۆی هەیە لە سەرما و بەفر و سەهۆڵبەندان. ئەم ناوانە لە شیعرەکەدا هاتوون: هەرسەک، بوڵغار، قرم، کوردستان، قارس، بایەزید، ئەنادۆڵ، ئاکرێ، ئاکۆ، قەندیل، پیرەمەگروون، شاهۆ، هەورامان، دەماوەند، بلووجستان، کەشکەمیر، بێستوون.

ئینجا فەقێ قادر دێتە سەر باسی بەهار و دەڵێت:

نە هەر لا گوڵان خەیمە وە پا کەرد

زەمین لا جیوەرد حەسنا و حەمرا کەرد

جە عەتر سۆسەن نێرگس و نەسرین

هەوا موعتەدیل هاموون عەنبەرین

ئەبلەق کەرد نەبات بەنەقشەی چەمەن

لالەی شەقایق گوڵ یاسەمەن

نە ئوردی بەهیشت خەیمە کەرد وە پا

بەرز میسک و عوود زەعفەران پاشا

شاخەی شەتاوان سەردان نە هەر جا

سەر زەمین ڕەنگین هەوا ڕووح ئەفزا

نەورۆزی شەست پەڕ ئەوراد نەیسان

سەف سەف و فەوج فەوج وە سەفحەی جیهان

 لەم دێڕانەدا “فەقێ قادر” دەکەوێتە وەسفی گوڵ و گوڵاڵە و بەزم و ڕەمزی بەهار و نەورۆز، ئەوجا بەم دێڕانە کۆتایی بە شیعرەکەی دێنێ:

پەی کەسێ وەشەن سەیرانگای ڕەییع

زیوەر بۆ قەڵبش نە زەوق تەییع

ئەسباب بەزمش هەردەم نە کار بۆ

شەو خەیمە نۆشین ڕۆ نە شکار بۆ

ساحێب تاج و تەخت فەڕ و ئیقبال بۆ

هەمرازش مەحبووب دوو هەفتە ساڵ بۆ

نەک چون من لە بەند تورک بەد نەژاد

نە تەشویشەی دڵ هەردەم نە فەریاد

(فەقێ) دڵ دەوران دنیا عەیانەن

گا نەوع بەهار گا زمستانەن

لەم دێڕانەدا “فەقێ قادر” ئەوە ڕووندەکاتەوە بەهار بۆ ئەو کەسەیە دڵشاد، شەو و ڕۆژ لە خۆشیدا بێ، خاوەن ماڵ و سامان بێ، وەک من ژێر دەست و کۆیلەی تورکی بەد نەژاد نەبێ. ئیتر لەگەڵ خۆی دەدوێ، باسی شتێک دەکا لای هەموو کەسێک ئاشکرایە. دەمێک زستانە و دەمێک بەهارە، دەمێک خۆشییە، دەمێک ناخۆشی، ژیانی ئادەمیزاد بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێ.

“فەقێ قادر”ی هەمەوەند نمونەی شاعیرێکی کوردە لە دوو مەیداندا مێژووی ئەدەبی کوردی ڕەنگین کردووە

یەکەم؛ ئەدەبی ئاینی، بە تایبەتی موناجات، میعراجنامە کە دەچێتە ناو چیرۆکی ئایینی ئەفسانە ئامێز و ڕۆمانتیک شێوازەوە. میعراجنامە لە ناو نەتەوە مسوڵمانەکانی سەر ڕووی زەوی و، هەندێ بەرهەمی شیعری ئاینی لە ناو میللەتە مەسیحییەکانی ئەوروپا کە لە میعراجنامە دەکەن، بە ڕاستی ئەدەبی نەتەوەکانی گێتییان دەوڵەمەند کردووە. ئەم جۆرە بەرهەمەی وەکو میعراجنامەکەی فەقێ قادر لاپەڕەیێکی زێڕینە لە ئەدەبی کوردیدا.

دووەم؛ کاری ئەدەبی “فەقێ قادر” شیعرە لیریکیەکانیەتی، لەم لایەنەوە شاعیر لە دۆخی خاسیەتەکانی شیعری شاعیرانی گۆران زەمین نەچووه‌تە دەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمێکی خستۆتە ناو ئەدەبی کوردییەوە بۆن و بەرامەی خۆی هەیە. 

“فەقێ قادر”ی هەمەوەندی و دەسەڵاتی عوسمانیەکان

عەباس ئەزاوی، لە کتێبەکەیدا لە ژێر ناوی (العشائر العراقیە)دا دەڵێت: “لەوسەردەمە تاریکەدا زۆربەی عەشیرەتی هەمەوەند خوێندەواربوون و قورئانی پیرۆزیان دەخوێندەوە، کتێبی شانامەیان لەبەر بووە خوێندەواری وایان تیابووە؛ بە چوار زمان خوێندنەوە و نوسینی زانیوە (زمانی کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی). ئەم وتارەی مامۆستا “عەباس” پشت ئەستوورە بە بەڵگە، جگە لەوەش گیانی نەتەوە پەروەری لە ناوی مرۆڤی هەمەوەندا زۆر بە هێزبووە ئەمەش له‌ سەرجەم شۆرش و ڕاپەرینەکاندا ڕەنگی داوەتەوە لە هەڵوێستەکانی فەقێ قادری سۆفی و، شاعیر و، ڕۆشنبیردا دەکەوێتە بەرچاو، هەڵوێستەکانی ئەمانەبوون:

کاتێک دیوانە شیعریەکەی پێکەوەنا دەڵێت” عەرەبم بینی بە زمانی عەرەبی نوسییان،تورکم بینی بە زمانی تورکی نوسییان، فارسم بینی بە زمانی فارسی نوسییان، ئەوەی بێ بەشە لەخوێندن و نوسین دا هەر زمانی شیرینی کوردە، بۆیە منیش بڕیارمدا بە زمانی شیرینی کورد بنوسم، جا ئیتر خەڵک تێدەگەن یان تێناگەن ئەوە کەیفی خۆیانە، ئەمە بەرزترین گیانی نەتەوایەتییە لە هەست و دەرونی فەقێدا.

فەقێ قادری هەمەوەند زۆر بە توندی لە دژی عوسمانیە دڕندەکان جەنگی بەرپاکردووە. چەکی دەستیشی خامە شۆرشگێرییەکەی بووە، ئەوەتا لەم کۆپلە شیعرانەی خوارەوەیدا پەنجە لەسەر دڕندایەتیەکانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان دادەنێت، هانی گەلەکەی دەدات هەرگیز هاریکاری تورکان نەکەن:

بەدام و تەزویربە، حیلە و بەفەن

هاکەفتینە دام تورکی ئەهریمەن

هەرکەس بەتورکان بکەرۆباوەڕ

ئەحمەق ئەوکەسەن ج من ئەحمەقتر

فەقێی شاعیر و سۆفی کورد پەروەر، زۆر کارزانانە وێنای کردووە پڕ لە نا مرۆڤایەتیی-ەکانی عوسمانیە کورد کوژەکان دەگرێت. زۆر هۆشیارانە پەنجە لەسەر تاوانەکانیان دادەنێت، وەک ئەهریمەنی خوای شەڕ سەیریان دەکات و سەرنجی گەلەکەشی ڕادەکێشێت، دەڵێت؛ نەکەن بڕوا بە تورکان بکەن وا من لە نەزانییەوە کەوتمە داوی تورکانەوە وریابن ئەو نەزانینەی من دووبارە مەکەنەوە، یان دەڵێت:

هەم کورد چەنی تورک بگیرۆ ئۆلفەت

ئەڵبەت وێنەی مەمانۆ خەجڵەت

واته‌؛ هەرکوردێک لەگەڵ تورک ببێت بە هاوڕێ و هاودەم و هۆگری بێت، وەکو من دادەمێنێت و پەشیمان دەبێتەوە، فەقێی شاعیر و خاوەن باوەڕ ئەوەندە ئەشکەنجەی لە دەست تورکان چێشتووە بۆیە ئامۆژگاری بە نەوەکانی دەدات، دەڵیت: “تورک شایەنی ئەوەنین باوەڕیان پێ بکەن و هاوڕێ و هاودەمی یان بن ئەوەتا لەم کۆپلە شیعرەی خوارەوەشیدا وێنەیەکی پڕ لە تراژیدیای خوێناوی پەیوەندیەکانی نێوان کورد و تورک دەگرێت و دەڵێت:

چون کەپک وبازەن ئونس کورد و تورک

مەرکێ جەسایەی تورکان بێ بزورگ

مەعلومەن جەلای عارفانە کار

دۆستی کورد وتورک نیەن پایەدار

بڕوانە ئەو وردەکاری و تابلۆی لە گیانی فەقێی بلیمەت و شاعیردا خەمڵیووە، وێنەی بازی دڕندە و کەوی ئێسک سووک و بێ تاوان دەکێشێت، کە مەلە جوانەکە ئەکەوێتە داوی چڕنووکە تیژەکانی بازی گۆشت خۆرەوە.

 باز-یش بێ بەزەییانە پەڕ و باڵی لێدەکاتەوە و بە دەندوکە قوڵاپیەکەشی جەرگ و هەناوی دێنێتە دەرەوە و دەیخوات. ئیتر ئەم دوو مەلە یەکێکیان گۆشت خۆرە و ئەوی تریان بەستە زمان و بێ زیانە، ئەبێ چۆن و بە چ جۆرێک بەیەکەوە دۆست بن بەیەکەوە ژیانەکەی کورد و تورکیش هەر وەک و دۆستایەتی پێکەوە ژیانەکەی کەو باز وایە، بۆیە فەقێی کورد پەروەر ئاشکرایە لای هۆشیاران دۆستایەتی کورد-تورک بەم شێوەیە هەرگیز بەرقەرار نەبووە و ناشبێت.

“فەقێ قادر” هەرچەندە یەکەم قائیمقامی چەمچەماڵ بوو، تورکان دەیان ویست بە مەنسەب دەمکوتی بکەن، بەڵام ئەو لە ئاستی دڕندەیی عوسمانیەکان بەرامبەر بە نیشتیمان و نەتەوەکەی بێ دەنگ نەبووە، هەڵوێستی جوامێرانەی نواندووە، پەنجەی خستۆتە سەر گەندەڵی ئیدارەی عوسمانیەکان و بە هۆنراوەکانی ڕیسوای کردون.

* بڕوانە لەم کۆپلە شیعرەی خوارەوەیدا، چۆن ئابڕووی یەکە بەیەکەی فەرمانبەرانی عوسمانی دەبات و ناویان لە بەردەم جەماوەردا دەزڕێنێت و دەڵێت:

کەس نیە وا چۆمەر چێشەن گوناش

هەردەم بەڕەنگێ مەدەری سزاش

والی موخەننەت قوماندار ئەحمەق

شێخ عەلی خائیف دەفتەردار سەرشەف

قازی بەد عەمەل موفتی بێکارە

ڕوشدی بەگ بێ ڕوشد ئەرکان پەتیارە

موددعی عموم ڤهفەریش خاڵی یەن

ڕەئیس جەزا..لا ئۆباڵی یەن..

خیر خوداوەند فەرباد ڕەس

حەرف خەیر (اصلا) نی یەن جەلای کەس

سەرنج بدەن “فەقێ قادر” ئەو کاتە قائیمقامی چەمچەماڵ بووە چۆن بەو پەڕی وردەکارییەوە بێ یاسایی و گەندەڵی کاربەدەستانی عوسمانیەکان دەخاتە ڕوو! یەکە، یەکە، هەر لە جەنابی والیەوە تا بچووکترین فەرمانبەریان لەدەست پیسی و بێ موبالاتی و گەندەڵی و هیچ نەزانین دا پەنجە نوما دەکات و، لە ناو جەماوەردا ئابڕوویان دەبات و دەڵێت:” کەس نیە لە ستەم لێکراوان و ماف پێشێل کراوان بپرسێتەوە، نە ئاین هەیە و نە یاسا نە ویژدان، والی کە سەرە گەورەی هەموانە و نوێنەری بابی عالییە و لە لایەن خەلیفەوە دانراوە، هەر لەوێوە خەسێنراوە، بۆ ئەو نێردراوە لە کۆکردنەوەی زۆرترین  ئەندازەی پارە و پول بۆ خۆی و لە خۆی گەورەتر زیاتر هیچی تر نەکات. سەر لەشکریش کە ئەرکی پاراستنی وڵاتی لە ئەستۆدایە، کابرایەکی هیچ و پوچ و نەفام و ناشایستەیە، نوێنەری ئاینیش ئەبێ لەخوا بەو لاوە لە کەسی تر نەترسێت کابرایەکی ترسنۆک و لەسەر هەق نە هاتۆتە دەنگ.

موفت-یش هیچی لەباردانیە و کابرایەکی گەمژەیە، ئەرکانی سوپا-ش لە جیاتی ڕێکوپێکی کابرایەکی بە تەیارە و بەرەڵایە، مودەعی عوموم-یش کە ئەبێ نوێنەری مافی گشتی بێت لە دادگا، مافی کەس نەفەوتێنێ ، مافی کەس بەکەس نەدات کەچی بۆش و بەتاڵ و بێ دەستکەوتە،  سەرۆکی دادگای تۆڵەسەندنەوە لەستەمکاران کابرایەکی کەم تەرخەمە و مەبەستی نیە چی ڕوودەدات، جا ئەگەر ئەم دام و دەزگای دەوڵەت هەر لەسەرەوە تا خوارەوە هەمووی بەم جۆرە بێت، ڕۆژ بە ڕۆژ کاری گەندەڵی بێ یاسایی هەر لە تەشەنەکردندا بێت، ئیتر ئەبێ؛ کێ بێت بە دەنگی ئەم خەڵکە ستەم دیدەیەوە بێت؟ مەگەر خوا بەهێز و قودرەتی خۆی بە هانای ئەم خەڵکە ماف پێشێل کراوە بێت. 

دوورخستنەوەی “فەقێ قادر” بۆ لیبیا

لە ساڵی (1887) “فەقێ قادر” لەگەڵ بەشێک لە بەگزادەی هەمەوەند و خەڵکی عەشیرەتەکە دەسەڵاتی عوسمانی دووری خستونەتەوە، ئاوارەی کردوون بۆ شاری بنغازی لە وڵاتی لیبیا. هەر لە وڵاتی لیبیا “فەقێ قادر” لەساڵی (1890) کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان

1/ دکتۆر مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی چوارەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر، ساڵی 2004.

2/ ڕەئوف تۆفیق هەمەوەندی، هەمەوەند لە خەباتی سەختی مێژوودا، چاپخانەی سارا، چاپی یەکەم، سلێمانی، ساڵی2019.

پۆستی پێشوو

قازى محەمەد

پۆستی داهاتوو

فلادیمێر پۆتین

هۆشیار جەمال

هۆشیار جەمال

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

گەر جەنگ دوو ساڵی تر بەردەوام بووایە
ئەدەب و هونەر

گەر جەنگ دوو ساڵی تر بەردەوام بووایە

ئازار 15, 2023
65
حاجی قادری کۆیی و ناسیۆنالیزم
ئەدەب و هونەر

حاجی قادری کۆیی و ناسیۆنالیزم

كانونی دووه‌م 24, 2023
79
حەسەن زیرەك
ئەدەب و هونەر

حەسەن زیرەك

كانونی دووه‌م 24, 2023
24

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە